1 00:00:06,681 --> 00:00:08,624 لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا، 2 00:00:08,624 --> 00:00:12,121 گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە و خشتی هەڵواسراو هەیە 3 00:00:12,121 --> 00:00:14,162 کە پێی دەوترێت پردی مەزن 4 00:00:14,162 --> 00:00:16,042 بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە. 5 00:00:16,042 --> 00:00:18,042 لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە 6 00:00:18,042 --> 00:00:22,397 بریتییە لە توانەوەی پێکهاتەی ناوچەکە بە هۆی بورکانەوە 7 00:00:22,397 --> 00:00:25,775 و دوا ساردبوونەوەی بورکانەکان دروست دەبن. 8 00:00:25,775 --> 00:00:30,526 بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان بەشێوازێکیتر باس دەکرێت. 9 00:00:30,526 --> 00:00:32,158 بە پێی ئەفسانەکان، 10 00:00:32,158 --> 00:00:36,401 فین ماککولی مەزن لە کەناراوی ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی 11 00:00:36,401 --> 00:00:38,279 ئۆنا بە خۆشی دەژین. 12 00:00:38,279 --> 00:00:41,008 تاکە کێشە و هەڕەشەیان 13 00:00:41,008 --> 00:00:43,338 بيناندونری مەزن دەبێت. 14 00:00:43,338 --> 00:00:47,870 یان پیاوە سورەکە، کە لە کەناراوەکانی سکۆتڵەندا لەو بەر دەژی. 15 00:00:47,870 --> 00:00:51,078 هەردووکیان، هەوڵی ترساندن و هاوشتنی بەردیان لە یەکتر دەکەن 16 00:00:51,078 --> 00:00:54,077 بۆ دەرخستنی هێز و توانایان. 17 00:00:54,077 --> 00:00:58,601 جارێک، فین بەردێکی گەورە دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت، 18 00:00:58,601 --> 00:01:01,223 بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست. 19 00:01:01,223 --> 00:01:04,172 ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست بوونی دورگەی پیاوەکان. 20 00:01:04,172 --> 00:01:07,360 ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە 21 00:01:07,360 --> 00:01:09,874 و دەبێتە دەریاچەی لوک نەی. 22 00:01:09,874 --> 00:01:12,213 پێکدادانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام دەبێت، 23 00:01:12,213 --> 00:01:17,109 تا ڕۆژێک بيناندونر داوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە فین دەکات. 24 00:01:17,109 --> 00:01:21,188 بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پەڕینەوە خۆش بکات 25 00:01:21,188 --> 00:01:26,230 بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا. 26 00:01:26,230 --> 00:01:28,548 فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ دەکەوێت. 27 00:01:28,548 --> 00:01:30,466 کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت، 28 00:01:30,466 --> 00:01:33,597 لە دورەوە پەنجە لە بيناندونر بەرز دەکاتەوە. 29 00:01:33,597 --> 00:01:36,066 قەبارەی فین مەزن دەبێت، 30 00:01:36,066 --> 00:01:39,498 بەڵام کاتێک چاوی بە بيناندونر دەکەوێت 31 00:01:39,498 --> 00:01:41,304 ئازایەتی و نەبردییەکەی پاشەکشە دەکات. 32 00:01:41,304 --> 00:01:47,986 کاتێک فین چاوی بە ملە ئەستور و مەچکە گەورەکەی بيناندونر دەکەوێت، دەکشێتەوە. 33 00:01:47,986 --> 00:01:50,813 بيناندونر بە خێرایی بە دوای فین دەکەوێت، 34 00:01:50,813 --> 00:01:55,446 لە کاتی باسکردنی بيناندونر بۆ ئۆنا، فین لە ترسا دەلەرزێت. 35 00:01:55,446 --> 00:01:58,114 فین هەست دەکات ئەگەر ڕووبەڕووی بيناندونر ببێتەوە، 36 00:01:58,114 --> 00:01:59,663 تێکدەشکێنرێت. 37 00:01:59,663 --> 00:02:02,180 بۆیە، ئۆنا پلانێک دادەڕێژیت، 38 00:02:02,180 --> 00:02:04,583 پێویست دەبێت قەبارەیەکی خەیاڵی دروست بکەن 39 00:02:04,583 --> 00:02:09,850 کە لە دوورەوە فین وەک شاخێک لە شێوەی مرۆڤ دەر بکەوێت. 40 00:02:09,850 --> 00:02:12,533 کاتێک بيناندونر لە پردەکە نزیک دەبێتەوە، 41 00:02:12,533 --> 00:02:15,785 ئۆنا فین لە لانکەیەکی مەزن حەشار دەدات. 42 00:02:15,785 --> 00:02:18,602 وەک منداڵێکی مەزن دێتە بەر چاو، 43 00:02:18,602 --> 00:02:22,405 فین بێدەنگ دەبێت کاتێک بيناندونر بە توندی لە دەرگە دەدات. 44 00:02:22,405 --> 00:02:25,053 لە کاتی هاتنە ژوورەوەی بيناندونر، زەوی دەلەرێتەوە. 45 00:02:25,053 --> 00:02:29,106 ئۆنا بيناندونری توڕە ئاگەدار دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە، 46 00:02:29,106 --> 00:02:32,897 بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت تا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە. 47 00:02:32,897 --> 00:02:35,869 کاتێک بيناندونر کێکی بەر دەمی دەخوات، 48 00:02:35,869 --> 00:02:37,919 بە ئازارەوە هاوار دەکات 49 00:02:37,919 --> 00:02:43,281 چونکە ددانەکانی دەشکێت بەهۆی قەپ گرتن لەو کانزایانەی ئۆنا دەیخاتە ناو کێکەکەوە. 50 00:02:43,281 --> 00:02:45,970 ئۆنا پێی ڕادەگەێنێت کە ئەمە کێکی دڵخوازی فینە، 51 00:02:45,970 --> 00:02:48,865 بەمەش گومان دەخاتە مێشکی بيناندونر، 52 00:02:48,865 --> 00:02:51,708 کە هیچ کەس ناتوانێت بەرهەڵستی فین ببێتەوە. 53 00:02:51,708 --> 00:02:53,444 کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت، 54 00:02:53,444 --> 00:02:58,838 سەرنجی بيناندونر دەکەوێتە سەر منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە. 55 00:02:58,838 --> 00:03:02,704 لەخۆی دەپرسێت، ئەگەر منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بێت 56 00:03:02,704 --> 00:03:07,170 دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت. 57 00:03:07,170 --> 00:03:09,681 بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت. 58 00:03:09,681 --> 00:03:13,947 لە کاتی ڕاکردنیدا، بيناندونر هەموو ئەو بەردانە فڕی دەدات کە پردەکەی دروست دەکەن. 59 00:03:13,947 --> 00:03:15,984 بەمەش، پردەکە تێکدەشکێت. 60 00:03:15,984 --> 00:03:19,436 ئەوەی دەمێنێتەوە، دوو پێکهاتەی بەردینین: 61 00:03:19,436 --> 00:03:22,305 یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا 62 00:03:22,305 --> 00:03:26,663 و دانەیەکیتر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرانبەر زەریا.