< Return to Video

ئاژەڵەکان چۆن ئازار دەچێژن؟ ڕۆبین کرووک

  • 0:07 - 0:10
    ,مرۆڤەکان دەزانن ئازاری دەرزی لێدان چۆنە
  • 0:10 - 0:13
    ،ئاشنای ئازاری سەختی پێکانی پەنجە
  • 0:13 - 0:15
    .و ئازاری ددانن
  • 0:15 - 0:20
    دەتوانین زۆر جۆری تری ئازار دیاری بکەین
    .و زۆر ڕێگەشمان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی
  • 0:20 - 0:22
    ئەی زیندەوەرەکانی تر چی؟
  • 0:22 - 0:26
    ئاژەڵەکانی چواردەورمان چۆن
    ئازار دەچێژن؟
  • 0:26 - 0:28
    .گرینگە کە بزانین
  • 0:28 - 0:30
    ،ئێمە ئاژەڵەکان ماڵی دەکەین
  • 0:30 - 0:31
    ،ژینگەکەمان دەوڵەمەند دەکەن
  • 0:31 - 0:34
    ،زۆر جۆریشیان بۆ خواردن بەخێو دەکەین
  • 0:34 - 0:38
    لە تاقیکردنەوەکان بەکاریان دەھێنین بۆ
    .بەرەوپێشبردنی زانست و تەندروستی مرۆڤ
  • 0:38 - 0:40
    ،ئاشکرایە گیانلەبەران گرینگن بۆ ئێمە
  • 0:40 - 0:44
    کەواتە گرینگە خۆمان بەدوور بگرین لە
    .بوون بە هۆکاری ئازاردانی نا پێویستی ئەوان
  • 0:44 - 0:47
    بۆ ئەو گیانلەبەرانەی کە هاوشێوەی
    ،ئێمەن وەک شیردەرەکان
  • 0:47 - 0:50
    .زۆرجار ئاشکرایە کە ئازار دەچێژن
  • 0:50 - 0:53
    ،بەڵەم زۆر شتیش هەیە کە ئاشکرا نییە
  • 0:53 - 0:56
    ئەو ئازار شکێنانەی کار لە ئێمە دەکەن
    .ئایا کار لە ئەوانیش دەکەن
  • 0:56 - 0:58
    و تاکو گیانلەبەران لە ئێمە جیاوازتر بن
  • 0:58 - 1:01
    .قورستر لە ڕەفتارەکانییان تێدەگەین
  • 1:01 - 1:04
    چۆن دەزانیت کە ڕۆبیانێک ئازاری هەیە؟
  • 1:04 - 1:05
    یان مارێک؟
  • 1:05 - 1:07
    یان هێلکە شەیتانۆکەیەک؟
  • 1:07 - 1:09
    ،لە ناو بڕبڕەدارەکاندا، بە مرۆڤیشەوە
  • 1:09 - 1:12
    ئازار بۆ دوو قۆناغی ئاشکرا دابەش دەبێت
  • 1:12 - 1:17
    لە سەرەتادا، دەمارەکان و پێست
    ھەست بە شتێکی مەترسیدار دەکەن و
  • 1:17 - 1:19
    ئەو زانیارییە دەنێرن بۆ دڕکەپەتک
  • 1:19 - 1:22
    لەوێ، دەمارە خانە ماسولکەییەکان
    جوڵەکان چالاک دەکەن
  • 1:22 - 1:25
    وامان لێدەکات ڕاچڵەکێین و
    .بە خێرایی دورکەوینەوە لە مەترسییەکە
  • 1:25 - 1:28
    ئەمە ناسینەوەیەکی فیزیاییە
    ،لە ئازار پێی دەوترێت نۆسیسێپشن
  • 1:28 - 1:30
    ،بە نزیکەیی گشت ئاژەڵان
  • 1:30 - 1:32
    تەنانەت ئەوانەشی کە کۆئەندامی دەماریان
    ،زۆر سادەیە
  • 1:32 - 1:34
    .هەستی پێدەکەن
  • 1:34 - 1:37
    بە بێ ئەم توانایە، گیانلەبەران ناتوانن
    خۆیان لە مەترسی بپارێزن
  • 1:37 - 1:40
    .و مانەوەیان لە ژیان لەژێر ھەڕەشەدا دەبێت
  • 1:40 - 1:43
    .بەشی دووەم ناسینەوەی بەئاگای زیانە
  • 1:43 - 1:47
    لە مرۆڤدا، ئەمە کاتێک ڕوودەدات
    کە خانە هەستەوەرەکان لە پێستماندا
  • 1:47 - 1:51
    پەیوەندی دووەم لەگەڵ مێشک
    .دروست دەکەن لە ڕێگەی ناوکەپەتکەوە
  • 1:51 - 1:57
    لەوێ، ملیۆنەھا دەمارە خانە لە چەندین
    ناوچە ھەستەکانی ئازار درووست دەکەن
  • 1:57 - 2:01
    بۆ ئێمە، ئەمە ئەزموونێکی زۆر
    ئاڵۆزە کەبەستراوە بە ھەستەکانی وەک ترس
  • 2:01 - 2:02
    ،تۆقین
  • 2:02 - 2:03
    ،و فشار
  • 2:03 - 2:06
    کە دەتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا
    .بکەین
  • 2:06 - 2:08
    بەڵام قورسترە بزانین گیانلەبەران
    ئەم پڕۆسەیە
  • 2:08 - 2:11
    چۆن تێدەپەڕێنن
  • 2:11 - 2:14
    بەهۆی ئەوەی زۆربەیان ناتوانن
    ھەستی خۆیانمان پیشان بدەن.
  • 2:14 - 2:19
    هەرچۆنێک بێت، سەرەداومان لە ڕێگەی
    .چاودێری ڕەفتاری ئاژەڵەکانەوە دەستدەکەوێت
  • 2:19 - 2:22
    ئاژەڵە کێویەکان بەوە ناسراون
    ،کە خۆیان چاودێری برینەکانیان دەکەن
  • 2:22 - 2:25
    ،ھەرا دەنێنەوە بۆ پیشاندانی نا ئارامییان
  • 2:25 - 2:27
    .و دوورەپەرێز دەبن
  • 2:27 - 2:31
    لە تاقیگەدا، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە
    کە ئاژەڵەکانی وەک مریشکەکان و جرجەکان
  • 2:31 - 2:36
    کاتێک تووشی ئازار دەببن
    .چارەسەری خۆیان دەکەن
  • 2:36 - 2:39
    ھەروەھا ئاژەڵەکان خۆیان لەو شتانە
    ،بەدوور دەگرن کە پێشتر ئازاری داون
  • 2:39 - 2:42
    .کە پێشنیاری بەئاگا بوون دەکات لە زیانەکان
  • 2:42 - 2:45
    لە ڕێگەی توێژینەوە گەیشتوینەتە
    ئەو خاڵەی کە دڵنیایین
  • 2:45 - 2:47
    بڕبڕەدارەکان ئازار دەناسنەوە
  • 2:47 - 2:52
    ئازاردانی ئەم ئاژەڵانە لە زۆربەی
    .وڵاتەکان یاساغە
  • 2:52 - 2:56
    ،بەڵام ئەی ئاژەڵەکانی دیکە
    وەک بێ بڕبڕەکان؟
  • 2:56 - 2:58
    ،یاسا ئەم ئاژەڵانە ناپارێزێت
  • 2:58 - 3:02
    چونکە تێگەیشتن لە
    .ڕەفتارەکانیان ئاسان نییە
  • 3:02 - 3:04
    ،دەتوانین ھی ھەندێکیان بە باشی بخەمڵێنین
  • 3:04 - 3:05
    ،وەکو گوێچکە ماسی
  • 3:05 - 3:06
    ،کرمەکان
  • 3:06 - 3:07
    .و لالەی دەریا
  • 3:07 - 3:10
    ئەمانە نمونەی ئەو ئاژەڵانەن
    کە یاخود مێشکییان نییە
  • 3:10 - 3:12
    .یان مێشکێکی زۆر سادەیان ھەیە
  • 3:12 - 3:16
    بۆیە گوێچکە ماسییەک ڕەنگە بچێتەوە ناو
    قاوغەەکەی ئەگەر ئاوی لیمۆی بەرکەوێت
  • 3:16 - 3:19
    .بەهۆی نۆسیسێپشنەوە
  • 3:19 - 3:21
    ،بەڵام لەگەڵ سیستەمێکی کاردانەوەی سادە
  • 3:21 - 3:25
    ڕێی تێناچێت کە هەست بە بەشە
    .بە ئاگاکەی ئازار بکەین
  • 3:25 - 3:27
    ،ئاژەڵە بێ بڕبڕەکانی دیکە زۆر ئاڵۆزترن
  • 3:27 - 3:29
    ،وەکو هەشت پێ
  • 3:29 - 3:30
    کە خاوەن مێشکێکی کارامەیە
  • 3:30 - 3:34
    کە یەکێکە لە زیرەکترین
    .ئاژەڵە بێ بڕبڕەکان
  • 3:34 - 3:40
    بەڵێ، لە زۆربەی وڵاتان، تائێستاش
    .هەشت پێ بە زیندووی دەخورێت
  • 3:40 - 3:44
    هەروەها کولەی دەریا، ڕۆبیان و قڕژاڵیش
    بە زیندووی دەکوڵێنین
  • 3:44 - 3:47
    سەرەڕای ئەوەی کە ناشزانین
    .چۆن ئازار دەچێژن
  • 3:47 - 3:49
    ئەمە دەبێتە کێشەیەکی ڕەوشتی
  • 3:49 - 3:53
    چونکە لەوانەیە ببینە ھۆی
    ئازاردانی ناپێویستی ئاژەڵەکان.
  • 3:53 - 3:57
    گفتوگۆش هەڵدەگرێت، بەڵام تاقیکردنەوە
    زانستییەکان چەند بەڵگەیەکمان دەداتێ
  • 3:57 - 4:01
    تاقیکردنەوە لەسەر قڕژاڵی دەریا
    دەریدەخات بە بەرکەوتنی تەزووی کارەبا
  • 4:01 - 4:03
    دەچنەوە ناو قاوغەکەییان
  • 4:03 - 4:06
    بەڵام دەمێننەوە ئەگەر
    .قاوغەکەیان باش بێت
  • 4:06 - 4:09
    و ھەشت پێ، پەلە بریندارەکەی بۆ
    .سەرەوە لول دەکات بۆ پاراستنی
  • 4:09 - 4:12
    و سەرەڕای مەترسی
    .بەکاری دەھێنێت بۆ گرتنی نێچیر
  • 4:12 - 4:17
    ئەمە دەریدەخات کە کە ئەم ئاژەڵانە
    بڕیاری ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی دەدەن
  • 4:17 - 4:20
    .لە جیاتی تەنیا بەرپەرچدانەوەی مەترسی
  • 4:20 - 4:24
    لەهەمان کاتدا قرژاڵ بەوە ناسراوە
    بە بەردەوامی بەشێکی لەشیان دەخورێنن
  • 4:24 - 4:27
    .کاتێک کارەبا دەیان گرێت
  • 4:27 - 4:29
    و کرمی دەریاش ڕادەکەن
  • 4:29 - 4:32
    .کاتێک دەزانن خەریکە زیانێکیان پێ دەگات
  • 4:32 - 4:36
    ئەوەش مانای ئەوەیە کە ھەندێک یادەوەریان
    .ھەیە لەگەڵ ھەستە فیزیاییەکان
  • 4:36 - 4:38
    ھێشتا زۆر ماوە لەسەر ئازاری ئاژەڵان
    بیزانین.
  • 4:38 - 4:40
    هاوشان لەگەڵ گەشەی زانیاریەکانمان
  • 4:40 - 4:45
    لەوانەیە ڕۆژێک بێت لە دونیایەکدا بژین کە
    دووربێت لە ئازاردانی ناپێویستی ئاژەڵان.
Title:
ئاژەڵەکان چۆن ئازار دەچێژن؟ ڕۆبین کرووک
Speaker:
ڕۆبین کرووک
Description:

لێرە تەواوی ڤیدیۆکە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/how-do-animals-experience-pain-robyn-j-crook

مرۆڤەکان هەست بە ئازاری دەرزی لێدان دەکەن، دەزانن ئازاری پێکانی پەنجە چۆنە و دەشزانن ئازاری ددان چەند ناخۆشە. ئێمە دەتوانین چەندین جۆری ئازار دیاری بکەین و دەشتوانین بە چەندین ڕێگەی جۆراوجۆر چارەسەرییان بکەین. بەڵام ئەی چی دەربارەی ئاژەڵەکان؟ ئەوان چۆن ئازار دەچێژن؟
رۆبن كرووک باس لە ئازاری ئاژەڵە بڕبڕەدارەکن و بێ بڕبڕەکان دەکات.

.ئامادەکردنی ڕۆبن کرووک، دەرهێنانی ئەنتۆن بۆگاتی

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:07

Kurdish subtitles

Revisions