,مرۆڤەکان دەزانن ئازاری دەرزی لێدان چۆنە ،ئاشنای ئازاری سەختی پێکانی پەنجە .و ئازاری ددانن دەتوانین زۆر جۆری تری ئازار دیاری بکەین .و زۆر ڕێگەشمان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەی زیندەوەرەکانی تر چی؟ ئاژەڵەکانی چواردەورمان چۆن ئازار دەچێژن؟ .گرینگە کە بزانین ،ئێمە ئاژەڵەکان ماڵی دەکەین ،ژینگەکەمان دەوڵەمەند دەکەن ،زۆر جۆریشیان بۆ خواردن بەخێو دەکەین لە تاقیکردنەوەکان بەکاریان دەھێنین بۆ .بەرەوپێشبردنی زانست و تەندروستی مرۆڤ ،ئاشکرایە گیانلەبەران گرینگن بۆ ئێمە کەواتە گرینگە خۆمان بەدوور بگرین لە .بوون بە هۆکاری ئازاردانی نا پێویستی ئەوان بۆ ئەو گیانلەبەرانەی کە هاوشێوەی ،ئێمەن وەک شیردەرەکان .زۆرجار ئاشکرایە کە ئازار دەچێژن ،بەڵەم زۆر شتیش هەیە کە ئاشکرا نییە ئەو ئازار شکێنانەی کار لە ئێمە دەکەن .ئایا کار لە ئەوانیش دەکەن و تاکو گیانلەبەران لە ئێمە جیاوازتر بن .قورستر لە ڕەفتارەکانییان تێدەگەین چۆن دەزانیت کە ڕۆبیانێک ئازاری هەیە؟ یان مارێک؟ یان هێلکە شەیتانۆکەیەک؟ ،لە ناو بڕبڕەدارەکاندا، بە مرۆڤیشەوە ئازار بۆ دوو قۆناغی ئاشکرا دابەش دەبێت لە سەرەتادا، دەمارەکان و پێست ھەست بە شتێکی مەترسیدار دەکەن و ئەو زانیارییە دەنێرن بۆ دڕکەپەتک لەوێ، دەمارە خانە ماسولکەییەکان جوڵەکان چالاک دەکەن وامان لێدەکات ڕاچڵەکێین و .بە خێرایی دورکەوینەوە لە مەترسییەکە ئەمە ناسینەوەیەکی فیزیاییە ،لە ئازار پێی دەوترێت نۆسیسێپشن ،بە نزیکەیی گشت ئاژەڵان تەنانەت ئەوانەشی کە کۆئەندامی دەماریان ،زۆر سادەیە .هەستی پێدەکەن بە بێ ئەم توانایە، گیانلەبەران ناتوانن خۆیان لە مەترسی بپارێزن .و مانەوەیان لە ژیان لەژێر ھەڕەشەدا دەبێت .بەشی دووەم ناسینەوەی بەئاگای زیانە لە مرۆڤدا، ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە خانە هەستەوەرەکان لە پێستماندا پەیوەندی دووەم لەگەڵ مێشک .دروست دەکەن لە ڕێگەی ناوکەپەتکەوە لەوێ، ملیۆنەھا دەمارە خانە لە چەندین ناوچە ھەستەکانی ئازار درووست دەکەن بۆ ئێمە، ئەمە ئەزموونێکی زۆر ئاڵۆزە کەبەستراوە بە ھەستەکانی وەک ترس ،تۆقین ،و فشار کە دەتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیکەدا .بکەین بەڵام قورسترە بزانین گیانلەبەران ئەم پڕۆسەیە چۆن تێدەپەڕێنن بەهۆی ئەوەی زۆربەیان ناتوانن ھەستی خۆیانمان پیشان بدەن. هەرچۆنێک بێت، سەرەداومان لە ڕێگەی .چاودێری ڕەفتاری ئاژەڵەکانەوە دەستدەکەوێت ئاژەڵە کێویەکان بەوە ناسراون ،کە خۆیان چاودێری برینەکانیان دەکەن ،ھەرا دەنێنەوە بۆ پیشاندانی نا ئارامییان .و دوورەپەرێز دەبن لە تاقیگەدا، زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئاژەڵەکانی وەک مریشکەکان و جرجەکان کاتێک تووشی ئازار دەببن .چارەسەری خۆیان دەکەن ھەروەھا ئاژەڵەکان خۆیان لەو شتانە ،بەدوور دەگرن کە پێشتر ئازاری داون .کە پێشنیاری بەئاگا بوون دەکات لە زیانەکان لە ڕێگەی توێژینەوە گەیشتوینەتە ئەو خاڵەی کە دڵنیایین بڕبڕەدارەکان ئازار دەناسنەوە ئازاردانی ئەم ئاژەڵانە لە زۆربەی .وڵاتەکان یاساغە ،بەڵام ئەی ئاژەڵەکانی دیکە وەک بێ بڕبڕەکان؟ ،یاسا ئەم ئاژەڵانە ناپارێزێت چونکە تێگەیشتن لە .ڕەفتارەکانیان ئاسان نییە ،دەتوانین ھی ھەندێکیان بە باشی بخەمڵێنین ،وەکو گوێچکە ماسی ،کرمەکان .و لالەی دەریا ئەمانە نمونەی ئەو ئاژەڵانەن کە یاخود مێشکییان نییە .یان مێشکێکی زۆر سادەیان ھەیە بۆیە گوێچکە ماسییەک ڕەنگە بچێتەوە ناو قاوغەەکەی ئەگەر ئاوی لیمۆی بەرکەوێت .بەهۆی نۆسیسێپشنەوە ،بەڵام لەگەڵ سیستەمێکی کاردانەوەی سادە ڕێی تێناچێت کە هەست بە بەشە .بە ئاگاکەی ئازار بکەین ،ئاژەڵە بێ بڕبڕەکانی دیکە زۆر ئاڵۆزترن ،وەکو هەشت پێ کە خاوەن مێشکێکی کارامەیە کە یەکێکە لە زیرەکترین .ئاژەڵە بێ بڕبڕەکان بەڵێ، لە زۆربەی وڵاتان، تائێستاش .هەشت پێ بە زیندووی دەخورێت هەروەها کولەی دەریا، ڕۆبیان و قڕژاڵیش بە زیندووی دەکوڵێنین سەرەڕای ئەوەی کە ناشزانین .چۆن ئازار دەچێژن ئەمە دەبێتە کێشەیەکی ڕەوشتی چونکە لەوانەیە ببینە ھۆی ئازاردانی ناپێویستی ئاژەڵەکان. گفتوگۆش هەڵدەگرێت، بەڵام تاقیکردنەوە زانستییەکان چەند بەڵگەیەکمان دەداتێ تاقیکردنەوە لەسەر قڕژاڵی دەریا دەریدەخات بە بەرکەوتنی تەزووی کارەبا دەچنەوە ناو قاوغەکەییان بەڵام دەمێننەوە ئەگەر .قاوغەکەیان باش بێت و ھەشت پێ، پەلە بریندارەکەی بۆ .سەرەوە لول دەکات بۆ پاراستنی و سەرەڕای مەترسی .بەکاری دەھێنێت بۆ گرتنی نێچیر ئەمە دەریدەخات کە کە ئەم ئاژەڵانە بڕیاری ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسی دەدەن .لە جیاتی تەنیا بەرپەرچدانەوەی مەترسی لەهەمان کاتدا قرژاڵ بەوە ناسراوە بە بەردەوامی بەشێکی لەشیان دەخورێنن .کاتێک کارەبا دەیان گرێت و کرمی دەریاش ڕادەکەن .کاتێک دەزانن خەریکە زیانێکیان پێ دەگات ئەوەش مانای ئەوەیە کە ھەندێک یادەوەریان .ھەیە لەگەڵ ھەستە فیزیاییەکان ھێشتا زۆر ماوە لەسەر ئازاری ئاژەڵان بیزانین. هاوشان لەگەڵ گەشەی زانیاریەکانمان لەوانەیە ڕۆژێک بێت لە دونیایەکدا بژین کە دووربێت لە ئازاردانی ناپێویستی ئاژەڵان.