< Return to Video

سەرنجێک لە ژیانی هەرزەکاری لە ڕۆمای کۆن - ڕەی لۆرانس

  • 0:15 - 0:19
    ١٧ ی ئازاری ساڵی ٧٣ ی زایینیە
  • 0:19 - 0:22
    سەردانی ڕۆمانی کۆن
    دەکەین بۆ بینینی ''لیبڕاڵیا'،
  • 0:22 - 0:26
    ئەمە فستیڤاڵی ساڵانەیە بۆ ئاهەنگ
    گێڕان بۆ سەربەخۆیی ڕۆمەکان.
  • 0:28 - 0:34
    سەیری کوڕێکی ١٧ سالان دەکەین
    ناوی لوسیوس پۆپئدیوس سیکۆنەدوس ە.
  • 0:34 - 0:38
    هەرچەندە لە بنەماڵەیەکی هەژار نییە،
    بەڵام لە ناوچەیەک دەژی بە سوبەرا ناسراوە،
  • 0:38 - 0:43
    گەڕەکێکی هەژارە لە ڕۆما،
    بەڵام نزیکە لە ناوەندی پایتەختەوە.
  • 0:43 - 0:44
    ( زەنگەکە لێدەدات )
  • 0:45 - 0:48
    کرێچییەکان لە شوقوکاندا نیشتەجێبوون،
  • 0:49 - 0:50
    (دەنگی بە ئازار)
  • 0:50 - 0:54
    کە دەبێتە هۆی
    مەترسی ڕاستەقینە.
  • 0:54 - 0:58
    ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان و بۆنی
    خۆڵەمێش و دوکەڵی بەیانیان نامۆ نییە.
  • 0:58 - 1:04
    لوسیوس، کە لە بەرەبەیانەوە لە خەو هەستا،
    ئەمڕۆ ئەرکی خێزانی هەیە بۆ ئەنجامدانی.
  • 1:05 - 1:06
    (خۆشی)
  • 1:06 - 1:10
    برا تەمەن ١٥
    ساڵانەکەی دێتە تەمەنەوە.
  • 1:10 - 1:15
    لە ڕۆمانی کۆندا نیوەی منداڵان
    پێش تەمەنی گەورەبن دەمردن،
  • 1:15 - 1:18
    بۆیە ئەم تەمەنە
    قۆناغێکی گرنگە.
  • 1:18 - 1:21
    لوسیوس سەیری براکەی
    دەکات بە جلوبەرگی نوێوە
  • 1:21 - 1:25
    لە بەردەم مەزارگەی
    خواوەندەکان ڕادەوەستێت بۆ پەرەستنیان،
  • 1:25 - 1:29
    ملوانکەکەی خۆی، کە
    جادوویەکی پارێزەرانەیە،
  • 1:29 - 1:32
    لە شوێنی خوداوەندەکان
    دادەنێت بۆسوپاس کردنیان.
  • 1:33 - 1:37
    ملوانکەکەی کاری خۆی کرد.
    پارێزگاری لێکرد.
  • 1:37 - 1:40
    بە پێچەوانەی ئەوانی تر،
    ڕزگاری بوو بۆ ئەوەی گەورە بێت.
  • 1:41 - 1:46
    لوسیوس لە تەمەنی ١٧ ساڵی، نزیک
    دەبووەوە لە تەواو کردنی خوێندنەکەی.
  • 1:47 - 1:51
    فێربوو کە بە باشی قسە بکات، و بۆ
    خەڵکی لە شوێنە گشتییەکان قسە بکات،
  • 1:52 - 1:55
    و چۆن بخوێنێتەوە و بنووسێت
    بە هەردوو زمانی لاتینی و یۆنانی.
  • 1:55 - 1:58
    باوکیشی هەندێ شتی فێرکرد
  • 1:58 - 2:00
    کە لە ناو پۆلدا ناتوانیت فێریان ببیت:
  • 2:00 - 2:02
    چۆن بە ڕێگادا بڕوات،
  • 2:03 - 2:04
    چۆن مەلە بکات،
  • 2:04 - 2:06
    و چۆن شەڕبکات.
  • 2:07 - 2:10
    لوسیوس لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕیاڕی
    دا، کە ببێت بە فەرماندەیەکی سەربازی
  • 2:10 - 2:14
    و فەرمان بە سەربازەکان بکات
    لە سنورەکانی ئیمپڕاتۆرییەت.
  • 2:15 - 2:19
    بەڵام لە لایەکی ترەوە
    لوسیوس هێشتا بە منداڵ دادانرێت.
  • 2:19 - 2:23
    ئەو متمانەی پێناکرێت بۆ ئەوەی
    مامەڵە بازرگانییەکان بکات.
  • 2:24 - 2:27
    باوکی چاودێری
    دەکات تا دەبێتە ٢٥ ساڵ.
  • 2:28 - 2:33
    و باوکی هاوسەرگیریەکی بۆ ڕێک دەخات
    لەگەڵ کچێک کە ١٠ ساڵ لەو بچوکترە.
  • 2:34 - 2:39
    باوکی چاوی لە کچی
    بنەماڵەیەکە کە تەمەنی ٧ ساڵانە.
  • 2:39 - 2:41
    بگەڕێینەوە بۆ فستیڤاڵەکە.
  • 2:41 - 2:44
    کە لوسیوس لەگەڵ
    خێزانەکەی مالەوە جێ دەهێڵن،
  • 2:44 - 2:47
    دوکانەکان کراوەن هەروەک
    خەڵک خەریکی کاری خۆیەتی.
  • 2:48 - 2:51
    شەقامەکان پڕن لە فرۆشیارەکان
    کە بە تەنکە شت دەفرۆشن
  • 2:52 - 2:54
    و خەڵک لە شوێنێکەوە
    بۆ شوێنێکی تر دەجوڵێن.
  • 2:56 - 3:00
    ڕیگە بە گالیسکە گەورەکان دراوە کە
    لە شارەکە دابن تەنها دوای کاتژمێر ٩
  • 3:01 - 3:03
    بەڵآم هێشتا
    سەقامەکان قەرەباڵغن.
  • 3:04 - 3:08
    باوکەکان و مامەکان منداڵەکان
    دەبەن بۆ کۆڕگەکە لە ئۆگەستۆسە
  • 3:08 - 3:11
    بۆ بینینی پەیکەرەکانی
    جەنگاوەرە بەناوبانگەکانی ڕۆما
  • 3:11 - 3:15
    وەک ئەنێاس کە سەرکردایەتی باوباپیرانی
    رۆمای دەکرد لە ترۆجان بۆ ئیتالیا.
  • 3:16 - 3:18
    و دامەزرێنەری ڕۆمیولەس.
  • 3:19 - 3:23
    و جەنەڕاڵە مەزنەکانی کۆماری
    پێش زیاتر کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە .
  • 3:25 - 3:28
    بە خۆشەویستییەوە، دەتوانین خەیاڵی
    باوکەکان و پاسەوانەکان بکەین
  • 3:28 - 3:31
    لەگەڵ منداڵە گەورەبووەکانیان
  • 3:31 - 3:34
    چیرۆکە شکۆدارەکانی
    ڕۆمایان بەبیردیننەوە
  • 3:34 - 3:38
    و وتەکان و قسە چاکەکانی پیاوە مەزنەکانی
    ڕۆمایان دووبارە پێ دەگوتنەوە:
  • 3:38 - 3:41
    وانەکانی چۆنیەتی باش ژیان،
  • 3:42 - 3:45
    و زاڵبوونیان بەسەر
    گێلایەتیەکانی گەنجیدا.
  • 3:45 - 3:49
    لەم شوێنەدا هەستێکی مێژوویی
    هەیە، کە پەیوەستە بە ئێستایانەوە.
  • 3:51 - 3:56
    ڕۆمەکان ئیمپڕاتۆریەتێکیان دروست
    کرد کە بێ کۆتاییە لە کات و شوێندا.
  • 3:57 - 3:58
    (لێدان)
  • 3:58 - 4:01
    بیرۆکەکە ئەوە بوو کە ڕۆما لە
    ڕێگەی شەڕەوە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
  • 4:01 - 4:05
    تەنانەت لە ساڵی ٧٣ ی زاینیندا،
    جەنگەکان ڕاستیەکی ژیان بوون.
  • 4:05 - 4:09
    لە باکوور هەڵمەتێک هەیە لە
    ئینگلتەراوە بۆ ناو سکۆتلەندا،
  • 4:09 - 4:12
    بۆ باکووری ڕووباری
    دانوبێ بۆناو ڕۆمانیا،
  • 4:12 - 4:16
    و لەسەر سنور لە نیوان سوریا
    و عێڕاق بەرەو ڕۆژهەڵات.
  • 4:16 - 4:20
    ئێستا هەشتەمین کاتژمێری شەڕەکەیە--
    کاتی چوون بۆ گەرماوەکانە.
  • 4:20 - 4:23
    لوسیوس و خێزانەکەی دەچنە
    شەقامە پانەکەی ،سەروخۆیان ڤیالاتا،
  • 4:23 - 4:27
    بۆ کامپی مارتیوس، و
    گەرماوە گەرمەکەی ئەچیپا.
  • 4:29 - 4:33
    ئەندامانی خێزانەکە کڕیارەکان و
    ئازادکراوەکان لە دەرەوە جێدەهێڵن،
  • 4:33 - 4:36
    و لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان
    دەچنە ناو گەرماوەکان.
  • 4:36 - 4:41
    گەرماوەکان لە ژووری تایک و
    هەڵماوی بۆ ژووری ڕووناک دەگۆڕدرێن.
  • 4:41 - 4:44
    ڕۆمەکان پەنجەری
    زۆر باشیان هەبوو.
  • 4:45 - 4:49
    هەموو کەسێک لە ژوورە ساردەکە دەڕۆن
  • 4:49 - 4:50
    بۆ ژوورە شلەوتێنەکە
  • 4:51 - 4:53
    و بۆ ژوورە زۆر گەرمەکە.
  • 4:53 - 4:54
    (پیاو) ئۆوو!
  • 4:55 - 4:58
    دوای زیاتر لە کاتژمێرێک،
    گەرماوەکە بەجێ دەهێڵن
  • 4:58 - 5:00
    مەساج کراوە، چەور کراوە،
  • 5:00 - 5:02
    (فیتوولێدان)
  • 5:02 - 5:04
    و بە موسێک (ستریگیل تایبەتە
    بە ڕۆمەکان) خۆیان دادەماڵن
  • 5:05 - 5:07
    بۆ لابردنی هەر پیسییەک کە ماوەتەوە.
  • 5:07 - 5:11
    لە کاتژمێر ٩ دا، دوای ٧
    کاتژمێر ڕۆشتنیان لە ماڵەوە،
  • 5:11 - 5:15
    پیاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ژەمی
    ئێوارەی جەژنیان دەست پێبکەن.
  • 5:15 - 5:17
    نانی ئێوارە پەیوەندیەکی نزیکە،
  • 5:18 - 5:21
    لەگەڵ نۆ کەس لە دوری
    مێزێکی نزم کۆبوونەتەوە.
  • 5:22 - 5:24
    کۆیلەکان هەموو
    پێویستیەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەن
  • 5:25 - 5:29
    ئەگەر خانەخوێیەکان، لە ڕێگەی ئاماژەوە،
    داوای خواردنی زیاتر و شەراب بکەن .
  • 5:31 - 5:35
    کە ڕۆژ بەرەو کۆتایی دەچێت، دەتوانین
    گوێمان لە دەنگی گالیسکەکان بێت لە دەرەوە.
  • 5:36 - 5:37
    کریارەکان و ئازادکراوەکان،
  • 5:37 - 5:42
    لەگەڵ ژەمە خواردنێکی بەهێز
    -- ئەگەر خوارتر بێت -- خواردن لە ناویدا،
  • 5:42 - 5:44
    دەچن بۆ گەرماوە شلەوتێنەکە
  • 5:44 - 5:46
    پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ باڵەخانەکانیان.
  • 5:47 - 5:52
    بگەڕێینەوە بۆ ماڵی لوسیوس
    خواردنەوە هەتا شەو بەردەوام دەبێت.
  • 5:52 - 5:55
    لوسیوس و زڕ براکەی باش دەرناکەون.
  • 5:55 - 5:59
    کۆیلەیەک ئامادەیە ئەگەر
    یەکێکیان پێویست بکات بڕشێتەوە.
  • 6:02 - 6:04
    بە جۆرێک ڕەنگە
    داهاتووی لوسیوس بزانین.
  • 6:04 - 6:10
    لە ماوەی ٢٠ ساڵدا، ئیمپڕاتۆر ڤیسپایان
    دەمرێت کوڕە بچووکەکەی دۆمیت بووە ئیمپڕاتۆر
  • 6:11 - 6:12
    کە پاشاییەتی تیرۆر دەسەپێنێت.
  • 6:13 - 6:15
    ئایا لوسیوس زیندوو دەمێنێتەوە؟
  • 6:17 - 6:19
    (تەپڵ لێدەدرێت)
Title:
سەرنجێک لە ژیانی هەرزەکاری لە ڕۆمای کۆن - ڕەی لۆرانس
Speaker:
ڕەی لۆرانس
Description:

تاواوی وانەکە ببینە : http://ed.ted.com/lessons/a-glimpse-of-teenage-life-in-ancient-rome-ray-laurence

بەخێر بێن بۆ جیهانی لوسیوس پۆپیدیوس سیکۆندوس، کە تەمەنی ١٧ ساڵە و لە ساڵی ٧٣ زاینی دەژی. ژیانی ئەو یەکێکە لە هاوسەرگیریە ڕێککراوەکان، فستیڤاڵی لەدایک بوون، و گەرماوە گشتییەکان. سەیرێکی ئەم وانە ورد و جوانانە بکە کە دوو هەزار ساڵ لەمەو پێش لە ژیانێکی ئاسایی هەرزەکارێکی ڕۆمانی هەبووە.

وانەکە لەلایەن ڕەی لۆرانس، وێنەی جوڵاو لەلایەن Cognitive Media

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:35

Kurdish (Central) subtitles

Revisions