١٧ ی ئازاری ساڵی ٧٣ ی زایینیە سەردانی ڕۆمانی کۆن دەکەین بۆ بینینی ''لیبڕاڵیا'، ئەمە فستیڤاڵی ساڵانەیە بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ سەربەخۆیی ڕۆمەکان. سەیری کوڕێکی ١٧ سالان دەکەین ناوی لوسیوس پۆپئدیوس سیکۆنەدوس ە. هەرچەندە لە بنەماڵەیەکی هەژار نییە، بەڵام لە ناوچەیەک دەژی بە سوبەرا ناسراوە، گەڕەکێکی هەژارە لە ڕۆما، بەڵام نزیکە لە ناوەندی پایتەختەوە. ( زەنگەکە لێدەدات ) کرێچییەکان لە شوقوکاندا نیشتەجێبوون، (دەنگی بە ئازار) کە دەبێتە هۆی مەترسی ڕاستەقینە. ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان و بۆنی خۆڵەمێش و دوکەڵی بەیانیان نامۆ نییە. لوسیوس، کە لە بەرەبەیانەوە لە خەو هەستا، ئەمڕۆ ئەرکی خێزانی هەیە بۆ ئەنجامدانی. (خۆشی) برا تەمەن ١٥ ساڵانەکەی دێتە تەمەنەوە. لە ڕۆمانی کۆندا نیوەی منداڵان پێش تەمەنی گەورەبن دەمردن، بۆیە ئەم تەمەنە قۆناغێکی گرنگە. لوسیوس سەیری براکەی دەکات بە جلوبەرگی نوێوە لە بەردەم مەزارگەی خواوەندەکان ڕادەوەستێت بۆ پەرەستنیان، ملوانکەکەی خۆی، کە جادوویەکی پارێزەرانەیە، لە شوێنی خوداوەندەکان دادەنێت بۆسوپاس کردنیان. ملوانکەکەی کاری خۆی کرد. پارێزگاری لێکرد. بە پێچەوانەی ئەوانی تر، ڕزگاری بوو بۆ ئەوەی گەورە بێت. لوسیوس لە تەمەنی ١٧ ساڵی، نزیک دەبووەوە لە تەواو کردنی خوێندنەکەی. فێربوو کە بە باشی قسە بکات، و بۆ خەڵکی لە شوێنە گشتییەکان قسە بکات، و چۆن بخوێنێتەوە و بنووسێت بە هەردوو زمانی لاتینی و یۆنانی. باوکیشی هەندێ شتی فێرکرد کە لە ناو پۆلدا ناتوانیت فێریان ببیت: چۆن بە ڕێگادا بڕوات، چۆن مەلە بکات، و چۆن شەڕبکات. لوسیوس لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕیاڕی دا، کە ببێت بە فەرماندەیەکی سەربازی و فەرمان بە سەربازەکان بکات لە سنورەکانی ئیمپڕاتۆرییەت. بەڵام لە لایەکی ترەوە لوسیوس هێشتا بە منداڵ دادانرێت. ئەو متمانەی پێناکرێت بۆ ئەوەی مامەڵە بازرگانییەکان بکات. باوکی چاودێری دەکات تا دەبێتە ٢٥ ساڵ. و باوکی هاوسەرگیریەکی بۆ ڕێک دەخات لەگەڵ کچێک کە ١٠ ساڵ لەو بچوکترە. باوکی چاوی لە کچی بنەماڵەیەکە کە تەمەنی ٧ ساڵانە. بگەڕێینەوە بۆ فستیڤاڵەکە. کە لوسیوس لەگەڵ خێزانەکەی مالەوە جێ دەهێڵن، دوکانەکان کراوەن هەروەک خەڵک خەریکی کاری خۆیەتی. شەقامەکان پڕن لە فرۆشیارەکان کە بە تەنکە شت دەفرۆشن و خەڵک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەجوڵێن. ڕیگە بە گالیسکە گەورەکان دراوە کە لە شارەکە دابن تەنها دوای کاتژمێر ٩ بەڵآم هێشتا سەقامەکان قەرەباڵغن. باوکەکان و مامەکان منداڵەکان دەبەن بۆ کۆڕگەکە لە ئۆگەستۆسە بۆ بینینی پەیکەرەکانی جەنگاوەرە بەناوبانگەکانی ڕۆما وەک ئەنێاس کە سەرکردایەتی باوباپیرانی رۆمای دەکرد لە ترۆجان بۆ ئیتالیا. و دامەزرێنەری ڕۆمیولەس. و جەنەڕاڵە مەزنەکانی کۆماری پێش زیاتر کە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە . بە خۆشەویستییەوە، دەتوانین خەیاڵی باوکەکان و پاسەوانەکان بکەین لەگەڵ منداڵە گەورەبووەکانیان چیرۆکە شکۆدارەکانی ڕۆمایان بەبیردیننەوە و وتەکان و قسە چاکەکانی پیاوە مەزنەکانی ڕۆمایان دووبارە پێ دەگوتنەوە: وانەکانی چۆنیەتی باش ژیان، و زاڵبوونیان بەسەر گێلایەتیەکانی گەنجیدا. لەم شوێنەدا هەستێکی مێژوویی هەیە، کە پەیوەستە بە ئێستایانەوە. ڕۆمەکان ئیمپڕاتۆریەتێکیان دروست کرد کە بێ کۆتاییە لە کات و شوێندا. (لێدان) بیرۆکەکە ئەوە بوو کە ڕۆما لە ڕێگەی شەڕەوە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. تەنانەت لە ساڵی ٧٣ ی زاینیندا، جەنگەکان ڕاستیەکی ژیان بوون. لە باکوور هەڵمەتێک هەیە لە ئینگلتەراوە بۆ ناو سکۆتلەندا، بۆ باکووری ڕووباری دانوبێ بۆناو ڕۆمانیا، و لەسەر سنور لە نیوان سوریا و عێڕاق بەرەو ڕۆژهەڵات. ئێستا هەشتەمین کاتژمێری شەڕەکەیە-- کاتی چوون بۆ گەرماوەکانە. لوسیوس و خێزانەکەی دەچنە شەقامە پانەکەی ،سەروخۆیان ڤیالاتا، بۆ کامپی مارتیوس، و گەرماوە گەرمەکەی ئەچیپا. ئەندامانی خێزانەکە کڕیارەکان و ئازادکراوەکان لە دەرەوە جێدەهێڵن، و لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان دەچنە ناو گەرماوەکان. گەرماوەکان لە ژووری تایک و هەڵماوی بۆ ژووری ڕووناک دەگۆڕدرێن. ڕۆمەکان پەنجەری زۆر باشیان هەبوو. هەموو کەسێک لە ژوورە ساردەکە دەڕۆن بۆ ژوورە شلەوتێنەکە و بۆ ژوورە زۆر گەرمەکە. (پیاو) ئۆوو! دوای زیاتر لە کاتژمێرێک، گەرماوەکە بەجێ دەهێڵن مەساج کراوە، چەور کراوە، (فیتوولێدان) و بە موسێک (ستریگیل تایبەتە بە ڕۆمەکان) خۆیان دادەماڵن بۆ لابردنی هەر پیسییەک کە ماوەتەوە. لە کاتژمێر ٩ دا، دوای ٧ کاتژمێر ڕۆشتنیان لە ماڵەوە، پیاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ژەمی ئێوارەی جەژنیان دەست پێبکەن. نانی ئێوارە پەیوەندیەکی نزیکە، لەگەڵ نۆ کەس لە دوری مێزێکی نزم کۆبوونەتەوە. کۆیلەکان هەموو پێویستیەکانیان بۆ جێبەجێ دەکەن ئەگەر خانەخوێیەکان، لە ڕێگەی ئاماژەوە، داوای خواردنی زیاتر و شەراب بکەن . کە ڕۆژ بەرەو کۆتایی دەچێت، دەتوانین گوێمان لە دەنگی گالیسکەکان بێت لە دەرەوە. کریارەکان و ئازادکراوەکان، لەگەڵ ژەمە خواردنێکی بەهێز -- ئەگەر خوارتر بێت -- خواردن لە ناویدا، دەچن بۆ گەرماوە شلەوتێنەکە پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ باڵەخانەکانیان. بگەڕێینەوە بۆ ماڵی لوسیوس خواردنەوە هەتا شەو بەردەوام دەبێت. لوسیوس و زڕ براکەی باش دەرناکەون. کۆیلەیەک ئامادەیە ئەگەر یەکێکیان پێویست بکات بڕشێتەوە. بە جۆرێک ڕەنگە داهاتووی لوسیوس بزانین. لە ماوەی ٢٠ ساڵدا، ئیمپڕاتۆر ڤیسپایان دەمرێت کوڕە بچووکەکەی دۆمیت بووە ئیمپڕاتۆر کە پاشاییەتی تیرۆر دەسەپێنێت. ئایا لوسیوس زیندوو دەمێنێتەوە؟ (تەپڵ لێدەدرێت)