بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی
-
0:04 - 0:05ناماسکار.
-
0:06 - 0:08ئەستێرەیەکی سینەماییم، تەمەنم ٥١ ساڵە، و
-
0:10 - 0:12تا ئێستا بۆتۆکسم بەکارنەهێناوە.
-
0:12 - 0:13(پێکەنین)
-
0:13 - 0:17کەواتە پاکم، بەڵام ئێستا وەک ئەو کاتە
ڕەفتاردەکەم وەک ٢١ ساڵێکی فلیمەکانم. -
0:18 - 0:20بەڵێ، ئەوە ئەکەم.
-
0:20 - 0:25خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی دەبەخشمەوە
بەسەر ملیۆنەها خەڵکی هیندستان -
0:25 - 0:27کە وا ئەزانن من باشترین
دڵدارم لە جیهاندا. -
0:27 - 0:29(پێکەنین)
-
0:30 - 0:33ئەگەر بە کەس نەڵێن،
من پێتان ئەڵێم کە وانیم، -
0:33 - 0:35بەڵام قەت ناهێڵم ئەو گریمانەیە نەمێنێت.
-
0:35 - 0:36(پێکەنین)
-
0:36 - 0:37هەروەها واشم لێکراوە تێبگەم
-
0:37 - 0:40زۆرێک لە ئێوە کە لێرەن
کارەکانی منتان نەبینیوە و -
0:40 - 0:41بەڕاستی بەداخەوەم بۆتان.
-
0:41 - 0:44(پێکەنین)
-
0:44 - 0:46(چەپڵەلێدان)
-
0:49 - 0:52ئەوە هیچ لەو ڕاستییە کەمناکاتەوە
کە من بە تەواوەتی خووم بەخۆمەوە گرتووە، -
0:52 - 0:53وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی.
-
0:53 - 0:55(پێکەنین)
-
0:55 - 0:58ئەوکاتەبوو کە هاوڕێکانم،
کریس و جولێت بانگیان کردم بۆ ئێرە -
0:58 - 1:00بۆ قسە کردن لەسەر "ئێوە"ی داهاتوو
-
1:00 - 1:03ڕاستییەکەی، جارێکە قسە لەسەر
ئێستای خۆم دەکەم. -
1:03 - 1:05(پێکەنین)
-
1:07 - 1:10چونکە بەڕاستی باوەڕم وایە
مرۆڤایەتی زۆر لەمن دەچێت. -
1:10 - 1:11(پێکەنین)
-
1:11 - 1:13بەڵێ. بەڵێ وایە.
-
1:13 - 1:14ئەستێرەیەکە چووە بەتەمەنا،
-
1:15 - 1:18قولاپم هەڵداوە بۆ گرتنی هەموو
شتە تازەکانی چواردەورم، -
1:18 - 1:21دەمەوێت بزانم ئایا لە
سەرەتاوە درووست هاتووە و -
1:21 - 1:23هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەدام
-
1:23 - 1:25بۆ ئەوەی هەر بدرەوشێمەوە.
-
1:26 - 1:29لە ئۆردووگایەکی ئاوارەدا لەدایکبووم
لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان. -
1:30 - 1:32باوکیشم جەنگاوەری ئاشتی بوو.
-
1:32 - 1:35دایکیشم بەهەمان شێوە،
جەنگاوەر وەک هەر دایکێکی تر. -
1:38 - 1:41وەک هەر مرۆڤێکی تریش،
-
1:41 - 1:42ململانێمان دەکرد بۆ مانەوە.
-
1:43 - 1:45کە لە سەرەتای تەمەنمدا بووم،
-
1:45 - 1:47دایکیشم و باوکیشم لەدەستدا،
-
1:47 - 1:50کە دەبێ دانی پێدا بنێم ئێستا
لەوە ناچێ وادەرکەوێت گرنگ بێت بەلامەوە -
1:50 - 1:51بەڵام --
-
1:52 - 1:55(پێکەنین)
-
1:57 - 1:59ئەو شەوەم بیرە کە باوکم مرد، و
-
1:59 - 2:04ئەو شۆفێرەی گەڕەکەکەم بیرە کە
ئەیبردین بۆ نەخۆشخانە. -
2:04 - 2:07منگەی شتێکی کرد پێموابێ وتی
خەڵکی مردوو پارەی باش نایەن و -
2:07 - 2:08ئیتر دیار نەما.
-
2:09 - 2:11ئەوکاتە ١٤ ساڵ بووم، و
-
2:11 - 2:14لاشەکەی باوکم خستە سەر کوشنەکانی
دواوەی ئوتومبێلەکە، و -
2:14 - 2:16دایکیشم لامەوە دانیشت،
-
2:16 - 2:18دەستم کرد بە لێخوڕینی ئوتومبێلەکە
لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە -
2:18 - 2:22لە ناوەڕاستی گریانە هێواشەکەیا،
دایکم سەیری کردم وتی، -
2:22 - 2:24"کوڕم، کەی فێری شۆفێری بوویت؟"
-
2:26 - 2:29منیش بیرملێکردەوە و درکم پێکرد و
بە دایکمم وت، -
2:29 - 2:31هەر ئێستا دایکە.
-
2:31 - 2:33(پێکەنین)
-
2:33 - 2:34بۆیە لەو شەوە بەدواوە،
-
2:34 - 2:37هاوشێوەی مرۆڤایەتی لە تەمەنی هەرزەکاریدا،
-
2:37 - 2:41فێری ئامرازە خامەکانی ڕزگاربوون بووم.
-
2:41 - 2:45ئەوکاتەش چوارچێوەی ژیان،
ڕاشکاو بم، زۆر زۆر سادەبوو. -
2:45 - 2:48هەر ئەوەت دەخوارد کە دەست دەکەوت و
-
2:48 - 2:50ئەوەت دەکرد کە پێت دەوترا.
-
2:50 - 2:53وامدەزانی نەخۆشی سیلیاک هی سەوزەیە، و
-
2:53 - 2:58ڤێگانیش هاوڕێ ونبووەکەی بەڕێز سپۆکە
لە فیلمی ستار ترێکدا. -
2:58 - 2:59(پێکەنین)
-
2:59 - 3:02هاوسەرگیرییت لەگەڵ یەکەم کچ دەکرد
کە خۆشەویستیت لەگەڵ دەکرد، و -
3:02 - 3:06خۆت بە وەستا ئەزانی ئەگەر بتتوانیایە
کاربرێتەری ئوتومبێلەکەت چاکەیتەوە -
3:07 - 3:11وام دەزانی کە وشەی گەی وشەیەکی
ئینگلیزی ئاڵۆزە بە واتای دڵخۆشی. -
3:12 - 3:15لێزبیانیش، بێگومان وام ئەزانی
پایتەختی پورتوگالە -
3:15 - 3:16(پێکەنین)
-
3:16 - 3:18من لەکوێ بووم؟
-
3:21 - 3:23پشتمان بەو سیستمانە دەبەست
-
3:23 - 3:27کە لە ڕێگەی ڕەنجدان و قوربانیدانی
نەوەکانی پێش خۆمانەوە درووست کرابوون -
3:27 - 3:28بۆ پاراستنمان، و
-
3:28 - 3:32هەستمان دەکرد کە حکومەتەکان بەڕاستی
کار بۆ باشترکردنی ژیانمان دەکەن. -
3:32 - 3:34زانست سادە و لۆجیکی بوو،
-
3:34 - 3:36سێو ئەوکاتە تەنیا میوەیەک بوو
-
3:37 - 3:39یەکەمجار هی حەوا بوو ئینجا نیوتن
-
3:39 - 3:42ئەوکاتە هێشتا ستیڤ جۆبس نەیدیبوو.
-
3:42 - 3:43"ئیوریکا"ش ئەو شتەبوو هاوارت بۆ دەکرد
-
3:43 - 3:46کاتێک دەتویست بە ڕووتی
بەسەر شەقامەکاندا ڕابکەیت. -
3:46 - 3:50ژیان بۆ هەرکوێیەکی ببردیتایە دەڕۆشتیت، و
-
3:50 - 3:52خەڵک بەزۆری پێشوازیان لێدەکردیت.
-
3:53 - 3:55ئەوکاتە کۆچکردن دەستەواژەیەک بوو
-
3:55 - 3:57تەنیا پەیوەست بە لەقلەقە سیبیریاییەکان،
نەک بۆ مرۆڤەکان. -
3:58 - 4:01لەهەموی گرنگتر، ڕووی
ڕاستەقینەی خۆت بوویت و -
4:01 - 4:03ئەوەت دەوت کە لە مێشکتایە.
-
4:03 - 4:05ئینجا لە ساڵەکانی دواتردا،
-
4:05 - 4:08گواستمەوە بۆ ناوەندە بووژاوەکەی
شاری مومبای و -
4:08 - 4:10چوارچێوەی ژیانم،
-
4:10 - 4:13وەک مرۆڤایەتییە سەردەمییە
بە پیشەسازی بووە بەرزخوازەکە -
4:13 - 4:14دەستیکرد بە گۆڕان.
-
4:15 - 4:18لە پەلەکردندا بۆ مانەوەیەکی تازەی
جوانتر لە ژیاندا -
4:18 - 4:20شتەکان کەمێک جیاوازتر بوون.
-
4:20 - 4:23چاوم بەو خەڵکانە کەوت کە لە هەموو
جیهانەوە هاتبوون، -
4:24 - 4:27ڕووخسارەکان، ڕەچەڵەکەکان،
ڕەگەزەکان، قەرزدەرەکان. -
4:27 - 4:30پێناسەکان تا دەهات
زیاتر و زیاتر هەڵدەقوڵا. -
4:30 - 4:33لەوکاتەدا وردەوردە کار
پێناسەی دەکردیت -
4:33 - 4:36بەشێوەیەکی یەکسانکەری زۆر بەهێز، و
-
4:36 - 4:39هەموو سیستمەکان بەلامەوە وایلێهات
کەمتر پشتیان پێببەسترێت، -
4:39 - 4:42ئەوەنە ئەستوور نەتوانرێت
-
4:42 - 4:44بە فرەچەشنی مرۆڤ بگیرێت و
-
4:44 - 4:46مرۆڤیش پێویست بوو گەشە بکەن و
بەرەوپێش بچن. -
4:48 - 4:50بیرۆکەکان بە ئازادی و خێرایی
زیاترەوە هەڵدەقوڵان. -
4:51 - 4:57منیش ئەزموونی موعجیزەی داهێنان و
هاوکاری مرۆڤ و -
4:57 - 4:58داهێنانی خۆمم کرد،
-
4:58 - 5:03کاتێک پشتیوانی دەکرا بە
زۆرزانینی ئەم هەوڵە کۆکراوەیە، -
5:03 - 5:05منی فڕێدایە ناو
جیهانی بوون بە ئەستێرە. -
5:05 - 5:08ئیتر هەستم دەکرد کە گەشتووم، و
-
5:08 - 5:11ئەوکاتەشی گەشتمە ٤٠ ساڵ،
هەر بەڕاستی لە فڕیندا بووم. -
5:11 - 5:12لەهەموو شوێنەکاندا بووم.
-
5:12 - 5:14ئەزانن؟ تا ئەوکاتە لە ٥٠ فلیمدا بووم و
-
5:14 - 5:16هەروەها ٢٠٠ گۆرانی، و
-
5:17 - 5:19مالیزییەکان وەک سوارچاکێ
سەیریان دەکردم. -
5:19 - 5:22لەلایەن حکومەتی فەڕەنسییەوە بەرزترین
شەرەفی شارستانیم پێبەخشرا -
5:22 - 5:26نازناوێک کە تا ئێستا
نەمتوانیوە بە ڕاستی بیخوێنمەوە. -
5:26 - 5:27(پێکەنین)
-
5:27 - 5:30ببورن فەڕەنسییەکان و زۆر سوپاس.
سوپاس بۆ ئەوە فەڕەنسا. -
5:30 - 5:34بەڵام زۆر لەوە گرنگتر،
توانیم ئەنجیلینا جولی ببینم -- -
5:34 - 5:36(پێکەنین)
-
5:36 - 5:38بۆ دوو چرکە و نیو.
-
5:38 - 5:39(پێکەنین)
-
5:39 - 5:42زۆر دڵنیام ئەویش هەرچۆنێک بێت
ئەو یەکتر بینینەی بیربێت. -
5:42 - 5:43باشە، لەوانەش نییە.
-
5:43 - 5:47لەسەر مێزێکی خڕی ئێوارەخوانێک
لای هانا مۆنتاناوە دانیشتم -
5:47 - 5:49زۆربەی کاتەکان پشتی لەڕووم بوو.
-
5:50 - 5:52وەک وتم، لە مایلیەوە بۆ جۆلی، و
-
5:53 - 5:56تا دەهات مرۆڤایەتی تێمدا دەفڕی.
-
5:56 - 5:59هەردووکمان بەشێوەیەکی لەناکاو و
چاوەڕوان نەکراو توڕەبووین. -
5:59 - 6:01ئینجا هەمووتان ئەزانن چی ڕوویدا.
-
6:02 - 6:03ئینتەرنێت پەیدا بوو.
-
6:04 - 6:06لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانمدا بووم، و
-
6:06 - 6:08دەستمکرد بە خوێندن لەسەر
تویتەر وەک کەناری ناو قەفەسێک -
6:09 - 6:12بەو ئاواتەی ئەو خەڵکانەی
سەیری جیهانەکەم ئەکەن -
6:12 - 6:14گرنگی پێبدەن
-
6:14 - 6:16کە باوەڕم وابوو موعجیزەبێت.
-
6:16 - 6:18بەڵام شتێکی تر چاوەڕێی
من و مرۆڤایەتی دەکرد. -
6:19 - 6:24دەزانن، چاوەڕێی فراوانبوونێکی
بیرۆکەکان و خەونەکانمان دەکرد -
6:24 - 6:26بەو بەرەوپێشچوونەی پەیوەندی
لە جیهاندا. -
6:27 - 6:34سەوداگەریمان نەکردبوو بۆ نزیکبوونەوەیەکی
هێندەی ناو گوندێکی بیرکردنەوە، -
6:35 - 6:37بڕیاردان، پێناسەکردن
-
6:37 - 6:39کە لە هەمان ئەو شوێنەوە هەڵدەقوڵا
-
6:39 - 6:41کە ئازادی و شۆڕش تیایدا ڕوویدەدا.
-
6:43 - 6:45هەموو شتێک کە دەموت
واتایەکی نوێی دەبوو -
6:45 - 6:47هەر شتێکم دەکرد-- باش، خراپ، ناشرین --
-
6:48 - 6:51دەکەوتە بەردەستی جیهان
قسەی لەسەر بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن. -
6:51 - 6:54ڕاستییەکەی هەموو شتێک
کە نەم دەوت یان نەمدەکرد -
6:55 - 6:56بە هەمان چارەنووس دەگەشت.
-
6:57 - 6:58چوار ساڵ لەمەوبەر،
-
6:59 - 7:03لەگەڵ هاوسەری خۆشەویستم گاوری
بڕیارماندا منداڵی سێیەممان ببێت. -
7:04 - 7:06لەسەر ئینتەرنێت باسی ئەوە دەکرا
-
7:07 - 7:09کە منداڵی خۆشەویستی
-
7:09 - 7:10یەکەم منداڵمان بووە
-
7:11 - 7:12کە خۆی ١٥ ساڵان بوو.
-
7:13 - 7:16دیاربوو، کە لەگەڵ کچێکدا
لە شوێنی گشتیدا دەرکەوتبوو -
7:16 - 7:18کاتێک ئوتومبێلی کچەکەی
لێخوڕیبوو لە ڕۆمانیا و -
7:19 - 7:21بەڵێ، ڤیدیۆیەکی ساختە هەبوو لەسەری. و
-
7:22 - 7:23وەک خێزانێک ئەوە زۆر بێتاقەتی کردین.
-
7:23 - 7:25کوڕەکەم، کە ئێستا ١٩ ساڵە،
-
7:25 - 7:27تەنانەت ئێستاش کە پێی ئەڵێیت سڵاو،
-
7:27 - 7:28ڕووئەکات بەودیوا و ئەڵێت،
-
7:28 - 7:31"بەڵام برا، من تەنانەت مۆڵەتی
شۆفێری ئەوروپیشم نەبوو." -
7:31 - 7:33(پێکەنین)
-
7:33 - 7:35بەڵێ.
-
7:35 - 7:37لەم جیهانە نوێیەدا،
-
7:37 - 7:40بە هێواشی، ڕاستی بوو بە دروستکراو و
درووستکراویش بوو بە ڕاستی، -
7:40 - 7:42ئیتر هەستم بەوە کرد
-
7:42 - 7:45کە ناتوانم ببم بەوەی کە دەمەوێت یان
ئەوە بڵێم کە لە مێشکمدایە، و -
7:45 - 7:47لەم کاتەدا مرۆڤایەتی
-
7:48 - 7:50بە تەواوەتی بە مندا دەناسرایەوە.
-
7:50 - 7:54پێموابێت هەردووکمان بە نێو
قەیرانی ناوەڕاستی تەمەنماندا دەڕۆشتین، و -
7:54 - 7:58مرۆڤایەتیش، وەک خۆم خەریکبوو دەبوو
بە شتێک زۆر بەهرە و توانای خۆی پێگرنگ بوو. -
7:58 - 8:00دەستم کرد بە فرۆشتنی هەموو شتێک،
-
8:00 - 8:03لە ڕۆنی قژەوە بۆ ڕۆنی مەکینەی دیزڵ.
-
8:03 - 8:05مرۆڤایەتی هەموو شتێکی دەکڕی
-
8:05 - 8:07لە نەوتەوە بۆ کارتێکەری ناوکی.
-
8:08 - 8:11ڕاستییەکەی، تەنانەت ویستیشم بچمە
جلێکی تەسکی پاڵەوانێکی ئەفسانەیی -
8:12 - 8:14بۆ ئەوەی خۆم درووست بکەمەوە.
-
8:14 - 8:16دەبێت بڵێم شکستێکی گەورەم هێنا.
-
8:17 - 8:22ئینجا دەمەوێت لەجیاتی هەموو
باتمانەکان، و سپایدەرمانەکان، و -
8:22 - 8:24سوپەرمانەکانی جیهان،
-
8:24 - 8:26پێویستە ستایشیان بکەن،
-
8:26 - 8:29چونکە بەڕاستی ئەو جلە تەسکانەیان ناخۆشە.
-
8:29 - 8:30(پێکەنین)
-
8:30 - 8:32بەڵێ، من بەڕاستمە.
پێویستە لێرەیا ئەمەتان پێبڵێم. -
8:34 - 8:35بەڕاستی.
-
8:35 - 8:39بە ڕێکەوتیش، توانیم
شێوەیەکی نوێی سەماکردن دابهێنم -
8:39 - 8:41کە درکم پێنەکرد و زۆر
بەخێرایی بڵاوبۆوە. -
8:41 - 8:42بۆیە ئەگەر ئاسایی بێت، و
-
8:42 - 8:45پێشتر خۆتان منتان بینیوە، و
ئەزانن کەمێک بێ شەرمم، نیشانتان ئەیەم. -
8:45 - 8:47پێی دەوترا سەمای لەنجی.
-
8:47 - 8:50بۆیە ئەگەر بکرێت، نیشانتان ئەیەم.
ئەگەرچی من بەهرەمەندم. -
8:50 - 8:51(هاوتوهاوار)
-
8:51 - 8:53بۆیە شتێکی ئاواهی دەرچوو.
-
8:54 - 8:56سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. -
8:56 - 8:59سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. -
8:59 - 9:01سەمای لەنجی. سەمای لەنجی.
سەمای لەنجی. لەنجی. -
9:01 - 9:03ئاواهی. زۆر بڵاوبۆوە
-
9:03 - 9:04(هاتوهاوار)
-
9:04 - 9:06هەر بەڕاستی وایلێهات.
-
9:08 - 9:12وەک تێبینیتان کرد، جگە لەخۆم هیچ
کەس سەری لەوە دەرنەدەکرد کە ڕووی دەدا، و -
9:12 - 9:13بەڕاستی هیچ گرنگ نەبوو بەلامەوە،
-
9:13 - 9:15چونکە هەموو جیهان، و هەموو مرۆڤایەتی،
-
9:16 - 9:17لەوە دەچوو وەک من سەرلێشێواو و ون بێت.
-
9:19 - 9:20ئەوکاتە کۆڵم نەیا.
-
9:20 - 9:23تەنانەت هەوڵیشم دا ناسنامەی
خۆم درووست بکەمەوە لەسەر میدیاکان -
9:23 - 9:24وەک هەموو کەسێکی تر.
-
9:24 - 9:27وامزانی بە نوسینی شتی
فەلسەفی لەسەر تویتەر -
9:27 - 9:28خەڵک وادەزانن لەگەڵیانم،
-
9:28 - 9:31بەڵام هەندێک لە وەڵامەکانی
پێمگەشت لەو بڵاوکردنەوانەوە -
9:31 - 9:34چەند کورتەیەکی زۆر سەرلێشێوێنەربوون
کە لێی تێنەگەشتم. دەزانن بۆچی؟ -
9:34 - 9:36لۆل. رۆفڵ.
-
9:36 - 9:41"ئەدیداس،" یەکێک ئەو وەڵامەی نوسیبوو
بۆ یەکێک لە بڵاوکراوە سەرنج ڕاکێشەکانم و -
9:41 - 9:43منیش ئەموت باشە بۆچی
ناوی کالەیەک ئەهێنیت، -
9:43 - 9:46مەبەستم ئەوەیە، بۆچی ناوی
کالەیەکم بۆ دەنوسیتەوە؟ -
9:46 - 9:49ئینجا لە کچە ١٦ ساڵەکەمم پرسی، و
ئەویش پێی وتم. -
9:49 - 9:52"ئەدیداس" ئێستا واتە "هەموو ڕۆژێک
"خەون بە سێکسەوە دەبینم." -
9:52 - 9:55(پێکەنین)
-
9:55 - 9:56هەر بەڕاستی.
-
9:56 - 9:57نەمزانی ئەوە ئەزانن.
-
9:57 - 10:02منیش بۆم نوسییەوە،
بۆ بەڕێز ئەدیداس "WTF" -
10:02 - 10:06بە نهێنی وا بیرم دەکردەوە هەندێک
کورتە و شت هیچ ناگۆڕێن. -
10:07 - 10:08WTF
-
10:10 - 10:12بەڵام ئەوەتا لێرەین.
-
10:12 - 10:14من ٥١ ساڵم، وەک پێم وتن، و
-
10:14 - 10:18کەچی ئەم کورتکراوە سەیرانە بەکاردەهێنم.
-
10:18 - 10:19هەر ویستم پێتان بڵێم
-
10:19 - 10:22ئەگەر ساتێکی باش هەبووبێت
بۆ بوونی مرۆڤایەتی، -
10:22 - 10:24ئەو ساتە ئێستایە،
-
10:24 - 10:26چونکە ئێوەی ئێستا ئازان.
-
10:27 - 10:29ئێوەی ئێستا پڕ هیوان.
-
10:29 - 10:32ئێوەی ئێستا داهێنەر و بە بەرهەمن، و
-
10:32 - 10:35بێگومان، ئێوەی ئێستا
لە سەروو پێناسە کردنەوەن. و -
10:36 - 10:38بەهۆی ئەم سەرنجڕاکێشەرییەوە،
-
10:39 - 10:41ئەم ساتە پڕ کەم و کوڕییەی بوونە،
-
10:41 - 10:43هەستکردن بە کەمێک ئازایەتی
ڕێک پێش هاتنم بۆ ئێرە، -
10:43 - 10:46بڕیارم یا سەیرێکی جوانی
دەم و چاوی خۆم بکەم. و -
10:48 - 10:51بۆم دەرکەوت تا دێت زیاتر و زیاتر
لێکچوونم دەبێت لەگەڵ -
10:51 - 10:54پەیکەرە مۆمەکەی خۆم لە
مادام توسەید. -
10:54 - 10:56(پێکەنین)
-
10:56 - 10:59بەڵێ، وە لەو ساتی درکپێکردنەدا،
-
10:59 - 11:03گرنگترین و پەیوەنیدارترین پرسیارم کرد
لە مرۆڤایەتی و لە خۆم: -
11:04 - 11:06پێویست دەکات ڕووخسارم چاک بکەمەوە؟
-
11:07 - 11:11بەڕاستی. من ئەکتەرم، وەک پێم وتن،
-
11:11 - 11:14دەربڕینێکی سەردەمی داهێنەری مرۆڤ.
-
11:14 - 11:16ئەو خاکەی لێوەی هاتووم
-
11:16 - 11:21سەرچاوەیە بۆ ڕۆحپەرستییەکی
تەواو سادە و باسلێوەنەکراو. -
11:22 - 11:24لە بەخشندەییە بێسنوورەکەیدا،
-
11:24 - 11:27هیندستان بەجۆرێک بڕیاریدا
-
11:27 - 11:31کە من، کوڕە موسوڵمانێکی
شەڕکەرێکی ئازادی -
11:31 - 11:35کە بەڕێکەوت سەرکێشیم کردووە
بۆناو کاری فرۆشتنی خەونەکان، -
11:36 - 11:40دەبێت ببم بە پادشای ڕۆمانسیەت،
-
11:41 - 11:43"پادشای بۆلیوود"
-
11:44 - 11:47مەزنترین دڵدار وڵاتەکە
بەخۆیەوە بینیبێت.. -
11:48 - 11:49بەم دەم و چاوەوە.
-
11:49 - 11:50بەڵێ.
-
11:50 - 11:52(پێکەنین)
-
11:52 - 11:54کە زۆرجار وەک ناشرین و
نەگونجاو و نامۆ و -
11:55 - 11:56ئەسمەر نەبوو وەک پێویست باسکراوە.
-
11:56 - 11:59(پێکەنین)
-
12:02 - 12:04خەڵکی ئەم خاکە دێرینە
-
12:04 - 12:06لەباوەشیان گرتم لە
خۆشەویستییە بێسنوورەکەیان، و -
12:06 - 12:08لەم خەڵکانەوە فێری ئەوەبووم
-
12:09 - 12:11کە نە هێز و نە هەژاری
-
12:12 - 12:14ناتوانن ژیان ئەفسووناوی تر بکەن
-
12:14 - 12:15یان کەمتر خواروخێچی بکەن.
-
12:16 - 12:19لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمەوە
فێری ئەوە بووم کە -
12:19 - 12:21شکۆداری ژیانێک،
-
12:21 - 12:25مرۆڤێک، کلتورێک،
ئاینێک، وڵاتێک -
12:25 - 12:28پشتی بەستووە بە توانای
-
12:28 - 12:30بۆ چاکەکاری و هاوسۆزی.
-
12:31 - 12:33فێری ئەوەبووم هەرچییەک بتجوڵێنێت،
-
12:33 - 12:36هەرچییەک هانت بدات بۆ
درووستکردن، بۆ بنیاتنان، -
12:36 - 12:38هەرچییەک ڕێگری بکات لە کەوتنت،
-
12:38 - 12:40هەرچییەک یارمەتیت بدات بۆ ڕزگاربوون،
-
12:40 - 12:44لەوانەیە کۆنترین و سادەترین
هەست بێت کە مرۆڤ ئاشنان پێی، -
12:44 - 12:46ئەویش خۆشەویستییە.
-
12:48 - 12:50هۆنراوەنوسێکی دێرینی
خاکەکەم هۆنراوەیەکی بەناوبانگی هەیە، -
12:50 - 12:54وتنەوەی بە هیندی
-
13:01 - 13:03(کۆتایی هۆنراوەکە)
-
13:03 - 13:05کە ئەوەش واتای ئەوەیە
هەر شتێک کە -- -
13:05 - 13:07بەڵێ، ئەگەر هیندی دەزانن،
چەپڵە لێبەن. -
13:07 - 13:09(چەپڵەلێدان)
-
13:09 - 13:10بیرهاتنەوەی زۆر قوورسە.
-
13:11 - 13:14کە ئەگەر وەریبگێڕیت دەتوانیت بڵێیت
-
13:14 - 13:16دەتوانی هەموو کتێبەکانی زانست
کە لەوانەیە بیخوێنیتەوە و -
13:17 - 13:19ئینجا بەردەوام بیت و
ئەو زانستەی پێتە بەکاربێنیت -
13:19 - 13:23لەڕێگەی داهێنانەوە، لە ڕێگەی
نوێگەرییەوە، لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە -
13:23 - 13:26بەڵام مرۆڤ قەت داناتر
نابێت بۆ داهاتووی -
13:26 - 13:32ئەگەر تێکەڵ نەبێت لەگەڵ هەستێکی
خۆشەویستی و هاوسۆزی بۆ بوونەوەرەکانی تر. -
13:33 - 13:36ئەو دوو پیت و نیوەی
کە وشە هیندییەکە پێکدەهێنێت -
13:36 - 13:38بە واتای خۆشەویستی
-
13:38 - 13:40ئەگەر بتوانیت لەوە تێبگەیت و
-
13:40 - 13:41پەیڕەوی بکەیت
-
13:41 - 13:44ئەوە بۆخۆی بەسە بۆ
ڕووناکبیر کردنی مرۆڤایەتی. -
13:45 - 13:48بۆیە بەڕاستی لەو
باوەڕەیام کە ئێوەی داهاتوو -
13:48 - 13:50پێویستە ئێوەیەک بن خۆشەویستیتان هەبێت.
-
13:51 - 13:53ئەگەرنا پێشکەوتنی نامێنێت.
-
13:54 - 13:57لە خۆخواردنەوەی خۆیدا بوونی نامێنێت.
-
13:59 - 14:00بۆیە دەکرێت هێزی خۆتان بەکاربێنن
-
14:01 - 14:02بۆ بنیاتنانی دیوارەکان و
-
14:02 - 14:04هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە،
-
14:05 - 14:09یان بەکاریبهێنن بۆ شکاندنی
بەربەستەکان و باوەشکردنەوە بۆیان. -
14:10 - 14:12لەوانەیە باوەری خۆتان بەکاربهێنن
-
14:12 - 14:13بۆ ئەوەی وا بکەن خەڵک بترسن و
-
14:14 - 14:16وایان لێبکەن خۆیان بەدەستەوە بدەن،
-
14:17 - 14:20یان دەتوانن بەکاری بهێنن
بۆ ئەوەی ورە بییەن بە خەڵک -
14:20 - 14:23بۆ ئەوەی بەرزبنەوە بۆ بەرزترین
ئاستی ڕووناکبیری. -
14:23 - 14:25دەتوانن هێزی خۆتان بەکاربهێنن
-
14:25 - 14:29بۆ درووستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی و
بلاوکردنەوەی تاریکی وێرانکاری، -
14:29 - 14:33یان بەکاریبهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی
ڕووناکی بەسەر ملیۆنان خەڵکدا. -
14:34 - 14:38دەتوانن هەموو زەریاکان پیس بکەن و
هەموو دارستانەکان ببڕنەوە. -
14:38 - 14:40دەتوانن سیستمی ژینگەیی لەناوبەرن،
-
14:40 - 14:42یان بە خۆشەویستییەوە ڕوویان تێبکەن و
-
14:42 - 14:44لە ئاوەکان و درەختەکانەوە
ژیان درووست بکەنەوە. -
14:45 - 14:47دەتوانن بچنە سەر مەریخ و
-
14:47 - 14:49قەڵای پڕچەک درووست بکەن.
-
14:51 - 14:56یان دەتوانن بۆ شێوەکانی تری ژیان و
بوونەوەرەکانی تر بگەڕێن و لێیانەوە فێربن. -
14:56 - 15:00دەشتوانن هەموو ئەو پارەیەی
دەستمان کەوتووە بەکاربێنن -
15:00 - 15:02بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی بێسوود و
-
15:03 - 15:06چەک بدەینە دەستی منداڵە بچووکەکان
-
15:06 - 15:07بۆ ئەوەی یەکتری پێبکووژن،
-
15:08 - 15:10یان دەتوانین بەکاریبێنین
-
15:10 - 15:12بۆ بەرهەمهێنانی خواردنی زیاتر
-
15:12 - 15:14بتوانن سکیانی پێ تێرکەن.
-
15:15 - 15:16وڵاتەکەم فێری ئەوەی کردووم
-
15:16 - 15:21توانای مرۆڤ بۆ خۆشەویستی
هاوشێوەی خووداپەرستییە. -
15:22 - 15:26لە جیهانێکدا دەدرەوشێتەوە
-
15:26 - 15:31کە پێموابێت تیایدا شارستانیەت،
زۆر شتی کاول کردووە. -
15:33 - 15:35لەم چەند ڕۆژەی دواییدا،
قسەکردنەکانی ئێرە، خەڵکە بێوێنەکە -
15:35 - 15:37کە یەن و بەهرەکانی
خۆیان نیشان دەدەن، -
15:37 - 15:41باسی دەستکەوتە کەسییەکان دەکەن،
داهێنانەکان، تەکنەلۆجیا، -
15:41 - 15:44زانست، زانیارییەکانی بەدەستی،
دەهێنین بە بوونمان لێرە -
15:44 - 15:47لە ئامادەبوونی تێد تۆڵک و هەمووتان
-
15:47 - 15:50هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموومان
ئاهەنگ بگێڕین بە بۆنەی ئێمەی داهاتووەوە -
15:50 - 15:51بەڵام لەنێو ئەو ئاهەنگ گێڕانەدا
-
15:52 - 15:56گەڕانەکەمان بۆ گەشەدان
بە تواناکانمان بۆ خۆشەویستی و هاوسۆزی -
15:57 - 16:00پێویستە سووربێت،
پێویستە سووربێت، -
16:01 - 16:03بەشێوەیەکی هاوتا.
-
16:04 - 16:06بۆیە لەو باوەڕەیام ئێوەی داهاتوو
-
16:07 - 16:08ئێوەیەکی بێکۆتان.
-
16:09 - 16:12لە هیندستان پێی دەوترێت چاکرا،
هەر وەک بازنەیەک -
16:13 - 16:16لە شوێنی دەستپێکردنییەوە تەواودەبێت
بۆ تەواوکردنی خۆی. -
16:17 - 16:21ئێوەیەک بەشێوەیەکی جیاواز
هەست بە کات و بۆشایی بکەن -
16:21 - 16:22لەهەردووکی تێبگەن
-
16:25 - 16:28ئێوەیەکی باوەڕپێنەکراو و
-
16:30 - 16:32پڕ گرنگییەکی سەرسوڕهێنەر و
-
16:32 - 16:38ناگرنگییەکی تەواوتەیشتان
لەسەر ئاستی گەردوونە گەورەترەکە. -
16:39 - 16:40ئێوەیەک کە بگەڕێنەوە
-
16:41 - 16:43بۆ بێتاوانییە بنەڕەتییەکەی مرۆڤایەتی،
-
16:43 - 16:45کە لە پاکی دڵەوە خۆشەویستی دەکات،
-
16:46 - 16:48کە لە چاوەکانی ڕاستییەوە دەبینێت،
-
16:49 - 16:55کە لە ڕوونی مێشکێکی
کارلێنەکراوەوە خەون دەبینێت. -
16:56 - 16:58ئێوەی داهاتوو پێویستە
-
16:59 - 17:00وەک ئەستێرەیەکی بەتەمەنا چوو بن
-
17:01 - 17:04کە وایلێهاتووە باوەڕ بەوە بکات
ئەگەرێک هەیە -
17:04 - 17:07بۆ جیهانێک کە بە تەواوەتی،
-
17:07 - 17:10بە گشتی، و بەشێوەیەکی ئالوودەبوو
-
17:10 - 17:11لە خۆشەویستی خۆیایەتی.
-
17:12 - 17:15جیهانێک -- بەڕاستی، دەبێت تۆیەک بیت
-
17:15 - 17:17بۆ درووستکردنی جیهانێک
-
17:17 - 17:19کە باشترین دڵداری خۆی بێت.
-
17:20 - 17:22کە باوەڕم وایە خانمان و بەڕێزان،
-
17:22 - 17:23پێویستە ئێوەی داهاتوو بن.
-
17:23 - 17:25زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
-
17:25 - 17:26زۆر سوپاس.
-
17:26 - 17:28(چەپڵەلێدان)
-
17:28 - 17:30زۆر سوپاس
-
17:30 - 17:32(چەپڵەلێدان)
-
17:33 - 17:34زۆر سوپاس
-
17:34 - 17:36(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچوون لەسەر مرۆڤایەتی، ناوبانگ و خۆشەویستی
- Speaker:
- شاهروخان
- Description:
-
"خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی بەسەر ملیۆناندا دەبەخشمەوە" لە وتەیەکی شاروخانی گەورەترین ئەستێرەی بۆلیوود. لەم بابەتە سەرنج ڕاکێش و پڕ پێکەنینەدا، خان باسی ژیانی دەکات، و چەند جوڵەیەکی سەماکردنی بەناوبانگ نیشان دەدات و چەند دانەییەکمان لەگەڵ هاوبەش دەکات کە لە ژیانی بەناوبانگیدا فێری بووە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:49
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for Thoughts on humanity, fame and love | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish (Central) subtitles for Thoughts on humanity, fame and love | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Thoughts on humanity, fame and love | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish (Central) subtitles for Thoughts on humanity, fame and love |