1 00:00:03,651 --> 00:00:04,851 ناماسکار. 2 00:00:05,810 --> 00:00:08,290 ئەستێرەیەکی سینەماییم، تەمەنم ٥١ ساڵە، و 3 00:00:09,588 --> 00:00:11,844 تا ئێستا بۆتۆکسم بەکارنەهێناوە. 4 00:00:11,868 --> 00:00:13,084 (پێکەنین) 5 00:00:13,108 --> 00:00:17,308 کەواتە پاکم، بەڵام ئێستا وەک ئەو کاتە ڕەفتاردەکەم وەک ٢١ ساڵێکی فلیمەکانم. 6 00:00:18,468 --> 00:00:19,684 بەڵێ، ئەوە ئەکەم. 7 00:00:19,708 --> 00:00:24,604 خەون دەفرۆشم، و خۆشەویستی دەبەخشمەوە بەسەر ملیۆنەها خەڵکی هیندستان 8 00:00:24,628 --> 00:00:26,884 کە وا ئەزانن من باشترین دڵدارم لە جیهاندا. 9 00:00:26,908 --> 00:00:29,108 (پێکەنین) 10 00:00:30,068 --> 00:00:32,724 ئەگەر بە کەس نەڵێن، من پێتان ئەڵێم کە وانیم، 11 00:00:32,748 --> 00:00:34,684 بەڵام قەت ناهێڵم ئەو گریمانەیە نەمێنێت. 12 00:00:34,708 --> 00:00:35,724 (پێکەنین) 13 00:00:35,748 --> 00:00:37,364 هەروەها واشم لێکراوە تێبگەم 14 00:00:37,388 --> 00:00:39,844 زۆرێک لە ئێوە کە لێرەن کارەکانی منتان نەبینیوە و 15 00:00:39,868 --> 00:00:41,324 بەڕاستی بەداخەوەم بۆتان. 16 00:00:41,348 --> 00:00:43,764 (پێکەنین) 17 00:00:43,788 --> 00:00:46,468 (چەپڵەلێدان) 18 00:00:48,828 --> 00:00:52,164 ئەوە هیچ لەو ڕاستییە کەمناکاتەوە کە من بە تەواوەتی خووم بەخۆمەوە گرتووە، 19 00:00:52,188 --> 00:00:53,444 وەک ئەستێرەیەکی سینەمایی. 20 00:00:53,468 --> 00:00:54,524 (پێکەنین) 21 00:00:54,548 --> 00:00:58,164 ئەوکاتەبوو کە هاوڕێکانم، کریس و جولێت بانگیان کردم بۆ ئێرە 22 00:00:58,188 --> 00:00:59,754 بۆ قسە کردن لەسەر "ئێوە"ی داهاتوو 23 00:00:59,778 --> 00:01:02,714 ڕاستییەکەی، جارێکە قسە لەسەر ئێستای خۆم دەکەم. 24 00:01:02,738 --> 00:01:05,058 (پێکەنین) 25 00:01:07,268 --> 00:01:10,044 چونکە بەڕاستی باوەڕم وایە مرۆڤایەتی زۆر لەمن دەچێت. 26 00:01:10,068 --> 00:01:11,284 (پێکەنین) 27 00:01:11,308 --> 00:01:12,684 بەڵێ. بەڵێ وایە. 28 00:01:12,708 --> 00:01:14,228 ئەستێرەیەکە چووە بەتەمەنا، 29 00:01:15,428 --> 00:01:18,004 قولاپم هەڵداوە بۆ گرتنی هەموو شتە تازەکانی چواردەورم، 30 00:01:18,028 --> 00:01:20,684 دەمەوێت بزانم ئایا لە سەرەتاوە درووست هاتووە و 31 00:01:20,708 --> 00:01:22,724 هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەدام 32 00:01:22,748 --> 00:01:24,828 بۆ ئەوەی هەر بدرەوشێمەوە. 33 00:01:25,708 --> 00:01:29,068 لە ئۆردووگایەکی ئاوارەدا لەدایکبووم لە نیو دێلهی پایتەختی هیندستان. 34 00:01:29,948 --> 00:01:32,444 باوکیشم جەنگاوەری ئاشتی بوو. 35 00:01:32,468 --> 00:01:35,498 دایکیشم بەهەمان شێوە، جەنگاوەر وەک هەر دایکێکی تر. 36 00:01:37,548 --> 00:01:40,564 وەک هەر مرۆڤێکی تریش، 37 00:01:40,588 --> 00:01:42,228 ململانێمان دەکرد بۆ مانەوە. 38 00:01:42,908 --> 00:01:45,044 کە لە سەرەتای تەمەنمدا بووم، 39 00:01:45,068 --> 00:01:46,804 دایکیشم و باوکیشم لەدەستدا، 40 00:01:46,828 --> 00:01:50,164 کە دەبێ دانی پێدا بنێم ئێستا لەوە ناچێ وادەرکەوێت گرنگ بێت بەلامەوە 41 00:01:50,188 --> 00:01:51,484 بەڵام -- 42 00:01:51,508 --> 00:01:54,508 (پێکەنین) 43 00:01:57,028 --> 00:01:58,924 ئەو شەوەم بیرە کە باوکم مرد، و 44 00:01:58,948 --> 00:02:03,844 ئەو شۆفێرەی گەڕەکەکەم بیرە کە ئەیبردین بۆ نەخۆشخانە. 45 00:02:03,868 --> 00:02:06,684 منگەی شتێکی کرد پێموابێ وتی خەڵکی مردوو پارەی باش نایەن و 46 00:02:06,708 --> 00:02:08,148 ئیتر دیار نەما. 47 00:02:08,988 --> 00:02:10,884 ئەوکاتە ١٤ ساڵ بووم، و 48 00:02:10,908 --> 00:02:14,364 لاشەکەی باوکم خستە سەر کوشنەکانی دواوەی ئوتومبێلەکە، و 49 00:02:14,388 --> 00:02:15,604 دایکیشم لامەوە دانیشت، 50 00:02:15,628 --> 00:02:18,204 دەستم کرد بە لێخوڕینی ئوتومبێلەکە لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە 51 00:02:18,228 --> 00:02:21,844 لە ناوەڕاستی گریانە هێواشەکەیا، دایکم سەیری کردم وتی، 52 00:02:21,868 --> 00:02:23,668 "کوڕم، کەی فێری شۆفێری بوویت؟" 53 00:02:26,028 --> 00:02:29,284 منیش بیرملێکردەوە و درکم پێکرد و بە دایکمم وت، 54 00:02:29,308 --> 00:02:30,604 هەر ئێستا دایکە. 55 00:02:30,628 --> 00:02:32,884 (پێکەنین) 56 00:02:32,908 --> 00:02:34,444 بۆیە لەو شەوە بەدواوە، 57 00:02:34,468 --> 00:02:37,164 هاوشێوەی مرۆڤایەتی لە تەمەنی هەرزەکاریدا، 58 00:02:37,188 --> 00:02:40,508 فێری ئامرازە خامەکانی ڕزگاربوون بووم. 59 00:02:41,148 --> 00:02:44,804 ئەوکاتەش چوارچێوەی ژیان، ڕاشکاو بم، زۆر زۆر سادەبوو. 60 00:02:44,828 --> 00:02:47,804 هەر ئەوەت دەخوارد کە دەست دەکەوت و 61 00:02:47,828 --> 00:02:49,644 ئەوەت دەکرد کە پێت دەوترا. 62 00:02:49,668 --> 00:02:53,004 وامدەزانی نەخۆشی سیلیاک هی سەوزەیە، و 63 00:02:53,028 --> 00:02:57,564 ڤێگانیش هاوڕێ ونبووەکەی بەڕێز سپۆکە لە فیلمی ستار ترێکدا. 64 00:02:57,588 --> 00:02:58,684 (پێکەنین) 65 00:02:58,708 --> 00:03:01,684 هاوسەرگیرییت لەگەڵ یەکەم کچ دەکرد کە خۆشەویستیت لەگەڵ دەکرد، و 66 00:03:01,708 --> 00:03:05,548 خۆت بە وەستا ئەزانی ئەگەر بتتوانیایە کاربرێتەری ئوتومبێلەکەت چاکەیتەوە 67 00:03:07,108 --> 00:03:10,588 وام دەزانی کە وشەی گەی وشەیەکی ئینگلیزی ئاڵۆزە بە واتای دڵخۆشی. 68 00:03:11,828 --> 00:03:15,084 لێزبیانیش، بێگومان وام ئەزانی پایتەختی پورتوگالە 69 00:03:15,108 --> 00:03:16,364 (پێکەنین) 70 00:03:16,388 --> 00:03:17,588 من لەکوێ بووم؟ 71 00:03:20,708 --> 00:03:23,044 پشتمان بەو سیستمانە دەبەست 72 00:03:23,068 --> 00:03:26,764 کە لە ڕێگەی ڕەنجدان و قوربانیدانی نەوەکانی پێش خۆمانەوە درووست کرابوون 73 00:03:26,788 --> 00:03:28,244 بۆ پاراستنمان، و 74 00:03:28,268 --> 00:03:31,924 هەستمان دەکرد کە حکومەتەکان بەڕاستی کار بۆ باشترکردنی ژیانمان دەکەن. 75 00:03:31,948 --> 00:03:33,884 زانست سادە و لۆجیکی بوو، 76 00:03:33,908 --> 00:03:36,228 سێو ئەوکاتە تەنیا میوەیەک بوو 77 00:03:37,308 --> 00:03:39,244 یەکەمجار هی حەوا بوو ئینجا نیوتن 78 00:03:39,268 --> 00:03:41,604 ئەوکاتە هێشتا ستیڤ جۆبس نەیدیبوو. 79 00:03:41,628 --> 00:03:43,324 "ئیوریکا"ش ئەو شتەبوو هاوارت بۆ دەکرد 80 00:03:43,348 --> 00:03:45,548 کاتێک دەتویست بە ڕووتی بەسەر شەقامەکاندا ڕابکەیت. 81 00:03:46,228 --> 00:03:49,844 ژیان بۆ هەرکوێیەکی ببردیتایە دەڕۆشتیت، و 82 00:03:49,868 --> 00:03:51,948 خەڵک بەزۆری پێشوازیان لێدەکردیت. 83 00:03:52,588 --> 00:03:54,564 ئەوکاتە کۆچکردن دەستەواژەیەک بوو 84 00:03:54,588 --> 00:03:57,148 تەنیا پەیوەست بە لەقلەقە سیبیریاییەکان، نەک بۆ مرۆڤەکان. 85 00:03:57,988 --> 00:04:00,844 لەهەموی گرنگتر، ڕووی ڕاستەقینەی خۆت بوویت و 86 00:04:00,868 --> 00:04:02,708 ئەوەت دەوت کە لە مێشکتایە. 87 00:04:03,388 --> 00:04:04,644 ئینجا لە ساڵەکانی دواتردا، 88 00:04:04,668 --> 00:04:08,404 گواستمەوە بۆ ناوەندە بووژاوەکەی شاری مومبای و 89 00:04:08,428 --> 00:04:09,764 چوارچێوەی ژیانم، 90 00:04:09,788 --> 00:04:13,084 وەک مرۆڤایەتییە سەردەمییە بە پیشەسازی بووە بەرزخوازەکە 91 00:04:13,108 --> 00:04:14,308 دەستیکرد بە گۆڕان. 92 00:04:14,948 --> 00:04:17,548 لە پەلەکردندا بۆ مانەوەیەکی تازەی جوانتر لە ژیاندا 93 00:04:18,387 --> 00:04:20,404 شتەکان کەمێک جیاوازتر بوون. 94 00:04:20,428 --> 00:04:23,228 چاوم بەو خەڵکانە کەوت کە لە هەموو جیهانەوە هاتبوون، 95 00:04:24,148 --> 00:04:27,364 ڕووخسارەکان، ڕەچەڵەکەکان، ڕەگەزەکان، قەرزدەرەکان. 96 00:04:27,388 --> 00:04:29,508 پێناسەکان تا دەهات زیاتر و زیاتر هەڵدەقوڵا. 97 00:04:30,268 --> 00:04:32,628 لەوکاتەدا وردەوردە کار پێناسەی دەکردیت 98 00:04:33,388 --> 00:04:36,044 بەشێوەیەکی یەکسانکەری زۆر بەهێز، و 99 00:04:36,068 --> 00:04:38,924 هەموو سیستمەکان بەلامەوە وایلێهات کەمتر پشتیان پێببەسترێت، 100 00:04:38,948 --> 00:04:42,084 ئەوەنە ئەستوور نەتوانرێت 101 00:04:42,108 --> 00:04:44,084 بە فرەچەشنی مرۆڤ بگیرێت و 102 00:04:44,108 --> 00:04:46,148 مرۆڤیش پێویست بوو گەشە بکەن و بەرەوپێش بچن. 103 00:04:47,508 --> 00:04:50,428 بیرۆکەکان بە ئازادی و خێرایی زیاترەوە هەڵدەقوڵان. 104 00:04:51,388 --> 00:04:56,724 منیش ئەزموونی موعجیزەی داهێنان و هاوکاری مرۆڤ و 105 00:04:56,748 --> 00:04:58,164 داهێنانی خۆمم کرد، 106 00:04:58,188 --> 00:05:02,684 کاتێک پشتیوانی دەکرا بە زۆرزانینی ئەم هەوڵە کۆکراوەیە، 107 00:05:02,708 --> 00:05:04,548 منی فڕێدایە ناو جیهانی بوون بە ئەستێرە. 108 00:05:05,148 --> 00:05:07,564 ئیتر هەستم دەکرد کە گەشتووم، و 109 00:05:07,588 --> 00:05:11,084 ئەوکاتەشی گەشتمە ٤٠ ساڵ، هەر بەڕاستی لە فڕیندا بووم. 110 00:05:11,108 --> 00:05:12,364 لەهەموو شوێنەکاندا بووم. 111 00:05:12,388 --> 00:05:14,404 ئەزانن؟ تا ئەوکاتە لە ٥٠ فلیمدا بووم و 112 00:05:14,428 --> 00:05:16,028 هەروەها ٢٠٠ گۆرانی، و 113 00:05:16,788 --> 00:05:19,044 مالیزییەکان وەک سوارچاکێ سەیریان دەکردم. 114 00:05:19,068 --> 00:05:22,364 لەلایەن حکومەتی فەڕەنسییەوە بەرزترین شەرەفی شارستانیم پێبەخشرا 115 00:05:22,388 --> 00:05:25,724 نازناوێک کە تا ئێستا نەمتوانیوە بە ڕاستی بیخوێنمەوە. 116 00:05:25,748 --> 00:05:26,804 (پێکەنین) 117 00:05:26,828 --> 00:05:30,244 ببورن فەڕەنسییەکان و زۆر سوپاس. سوپاس بۆ ئەوە فەڕەنسا. 118 00:05:30,268 --> 00:05:33,604 بەڵام زۆر لەوە گرنگتر، توانیم ئەنجیلینا جولی ببینم -- 119 00:05:33,628 --> 00:05:36,364 (پێکەنین) 120 00:05:36,388 --> 00:05:37,884 بۆ دوو چرکە و نیو. 121 00:05:37,908 --> 00:05:39,204 (پێکەنین) 122 00:05:39,228 --> 00:05:41,924 زۆر دڵنیام ئەویش هەرچۆنێک بێت ئەو یەکتر بینینەی بیربێت. 123 00:05:41,948 --> 00:05:43,164 باشە، لەوانەش نییە. 124 00:05:43,188 --> 00:05:46,724 لەسەر مێزێکی خڕی ئێوارەخوانێک لای هانا مۆنتاناوە دانیشتم 125 00:05:46,748 --> 00:05:48,788 زۆربەی کاتەکان پشتی لەڕووم بوو. 126 00:05:49,588 --> 00:05:51,828 وەک وتم، لە مایلیەوە بۆ جۆلی، و 127 00:05:52,748 --> 00:05:56,004 تا دەهات مرۆڤایەتی تێمدا دەفڕی. 128 00:05:56,028 --> 00:05:58,708 هەردووکمان بەشێوەیەکی لەناکاو و چاوەڕوان نەکراو توڕەبووین. 129 00:05:59,268 --> 00:06:00,988 ئینجا هەمووتان ئەزانن چی ڕوویدا. 130 00:06:01,508 --> 00:06:02,748 ئینتەرنێت پەیدا بوو. 131 00:06:03,748 --> 00:06:05,684 لە کۆتاییەکانی ٤٠ەکانمدا بووم، و 132 00:06:05,708 --> 00:06:08,348 دەستمکرد بە خوێندن لەسەر تویتەر وەک کەناری ناو قەفەسێک 133 00:06:09,268 --> 00:06:12,244 بەو ئاواتەی ئەو خەڵکانەی سەیری جیهانەکەم ئەکەن 134 00:06:12,268 --> 00:06:13,524 گرنگی پێبدەن 135 00:06:13,548 --> 00:06:15,644 کە باوەڕم وابوو موعجیزەبێت. 136 00:06:15,668 --> 00:06:17,868 بەڵام شتێکی تر چاوەڕێی من و مرۆڤایەتی دەکرد. 137 00:06:18,748 --> 00:06:23,644 دەزانن، چاوەڕێی فراوانبوونێکی بیرۆکەکان و خەونەکانمان دەکرد 138 00:06:23,668 --> 00:06:26,268 بەو بەرەوپێشچوونەی پەیوەندی لە جیهاندا. 139 00:06:27,028 --> 00:06:33,508 سەوداگەریمان نەکردبوو بۆ نزیکبوونەوەیەکی هێندەی ناو گوندێکی بیرکردنەوە، 140 00:06:34,708 --> 00:06:36,724 بڕیاردان، پێناسەکردن 141 00:06:36,748 --> 00:06:38,884 کە لە هەمان ئەو شوێنەوە هەڵدەقوڵا 142 00:06:38,908 --> 00:06:41,148 کە ئازادی و شۆڕش تیایدا ڕوویدەدا. 143 00:06:42,508 --> 00:06:44,510 هەموو شتێک کە دەموت واتایەکی نوێی دەبوو 144 00:06:44,908 --> 00:06:46,868 هەر شتێکم دەکرد-- باش، خراپ، ناشرین -- 145 00:06:47,828 --> 00:06:51,164 دەکەوتە بەردەستی جیهان قسەی لەسەر بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن. 146 00:06:51,188 --> 00:06:53,788 ڕاستییەکەی هەموو شتێک کە نەم دەوت یان نەمدەکرد 147 00:06:54,588 --> 00:06:55,788 بە هەمان چارەنووس دەگەشت. 148 00:06:56,708 --> 00:06:57,908 چوار ساڵ لەمەوبەر، 149 00:06:58,948 --> 00:07:02,908 لەگەڵ هاوسەری خۆشەویستم گاوری بڕیارماندا منداڵی سێیەممان ببێت. 150 00:07:03,988 --> 00:07:05,668 لەسەر ئینتەرنێت باسی ئەوە دەکرا 151 00:07:06,788 --> 00:07:08,884 کە منداڵی خۆشەویستی 152 00:07:08,908 --> 00:07:10,108 یەکەم منداڵمان بووە 153 00:07:10,708 --> 00:07:11,988 کە خۆی ١٥ ساڵان بوو. 154 00:07:12,788 --> 00:07:15,884 دیاربوو، کە لەگەڵ کچێکدا لە شوێنی گشتیدا دەرکەوتبوو 155 00:07:15,908 --> 00:07:18,108 کاتێک ئوتومبێلی کچەکەی لێخوڕیبوو لە ڕۆمانیا و 156 00:07:18,988 --> 00:07:21,188 بەڵێ، ڤیدیۆیەکی ساختە هەبوو لەسەری. و 157 00:07:21,628 --> 00:07:23,444 وەک خێزانێک ئەوە زۆر بێتاقەتی کردین. 158 00:07:23,468 --> 00:07:24,724 کوڕەکەم، کە ئێستا ١٩ ساڵە، 159 00:07:24,748 --> 00:07:26,564 تەنانەت ئێستاش کە پێی ئەڵێیت سڵاو، 160 00:07:26,588 --> 00:07:28,044 ڕووئەکات بەودیوا و ئەڵێت، 161 00:07:28,068 --> 00:07:30,764 "بەڵام برا، من تەنانەت مۆڵەتی شۆفێری ئەوروپیشم نەبوو." 162 00:07:30,788 --> 00:07:33,244 (پێکەنین) 163 00:07:33,268 --> 00:07:34,548 بەڵێ. 164 00:07:35,028 --> 00:07:36,724 لەم جیهانە نوێیەدا، 165 00:07:36,748 --> 00:07:40,124 بە هێواشی، ڕاستی بوو بە دروستکراو و درووستکراویش بوو بە ڕاستی، 166 00:07:40,148 --> 00:07:41,804 ئیتر هەستم بەوە کرد 167 00:07:41,828 --> 00:07:45,364 کە ناتوانم ببم بەوەی کە دەمەوێت یان ئەوە بڵێم کە لە مێشکمدایە، و 168 00:07:45,388 --> 00:07:47,188 لەم کاتەدا مرۆڤایەتی 169 00:07:48,308 --> 00:07:50,244 بە تەواوەتی بە مندا دەناسرایەوە. 170 00:07:50,268 --> 00:07:53,678 پێموابێت هەردووکمان بە نێو قەیرانی ناوەڕاستی تەمەنماندا دەڕۆشتین، و 171 00:07:54,308 --> 00:07:58,404 مرۆڤایەتیش، وەک خۆم خەریکبوو دەبوو بە شتێک زۆر بەهرە و توانای خۆی پێگرنگ بوو. 172 00:07:58,428 --> 00:08:00,124 دەستم کرد بە فرۆشتنی هەموو شتێک، 173 00:08:00,148 --> 00:08:03,044 لە ڕۆنی قژەوە بۆ ڕۆنی مەکینەی دیزڵ. 174 00:08:03,068 --> 00:08:05,084 مرۆڤایەتی هەموو شتێکی دەکڕی 175 00:08:05,108 --> 00:08:07,484 لە نەوتەوە بۆ کارتێکەری ناوکی. 176 00:08:07,508 --> 00:08:11,484 ڕاستییەکەی، تەنانەت ویستیشم بچمە جلێکی تەسکی پاڵەوانێکی ئەفسانەیی 177 00:08:11,508 --> 00:08:13,548 بۆ ئەوەی خۆم درووست بکەمەوە. 178 00:08:14,268 --> 00:08:16,228 دەبێت بڵێم شکستێکی گەورەم هێنا. 179 00:08:17,028 --> 00:08:22,044 ئینجا دەمەوێت لەجیاتی هەموو باتمانەکان، و سپایدەرمانەکان، و 180 00:08:22,068 --> 00:08:24,164 سوپەرمانەکانی جیهان، 181 00:08:24,188 --> 00:08:26,044 پێویستە ستایشیان بکەن، 182 00:08:26,068 --> 00:08:28,844 چونکە بەڕاستی ئەو جلە تەسکانەیان ناخۆشە. 183 00:08:28,868 --> 00:08:29,924 (پێکەنین) 184 00:08:29,948 --> 00:08:32,428 بەڵێ، من بەڕاستمە. پێویستە لێرەیا ئەمەتان پێبڵێم. 185 00:08:33,948 --> 00:08:35,164 بەڕاستی. 186 00:08:35,188 --> 00:08:38,724 بە ڕێکەوتیش، توانیم شێوەیەکی نوێی سەماکردن دابهێنم 187 00:08:38,748 --> 00:08:40,883 کە درکم پێنەکرد و زۆر بەخێرایی بڵاوبۆوە. 188 00:08:40,907 --> 00:08:42,123 بۆیە ئەگەر ئاسایی بێت، و 189 00:08:42,147 --> 00:08:45,324 پێشتر خۆتان منتان بینیوە، و ئەزانن کەمێک بێ شەرمم، نیشانتان ئەیەم. 190 00:08:45,348 --> 00:08:46,804 پێی دەوترا سەمای لەنجی. 191 00:08:46,828 --> 00:08:49,924 بۆیە ئەگەر بکرێت، نیشانتان ئەیەم. ئەگەرچی من بەهرەمەندم. 192 00:08:49,948 --> 00:08:51,164 (هاوتوهاوار) 193 00:08:51,188 --> 00:08:53,268 بۆیە شتێکی ئاواهی دەرچوو. 194 00:08:53,868 --> 00:08:56,284 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. 195 00:08:56,308 --> 00:08:58,724 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. 196 00:08:58,748 --> 00:09:01,404 سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. سەمای لەنجی. لەنجی. 197 00:09:01,428 --> 00:09:03,084 ئاواهی. زۆر بڵاوبۆوە 198 00:09:03,108 --> 00:09:04,404 (هاتوهاوار) 199 00:09:04,428 --> 00:09:05,628 هەر بەڕاستی وایلێهات. 200 00:09:07,948 --> 00:09:11,604 وەک تێبینیتان کرد، جگە لەخۆم هیچ کەس سەری لەوە دەرنەدەکرد کە ڕووی دەدا، و 201 00:09:11,628 --> 00:09:13,244 بەڕاستی هیچ گرنگ نەبوو بەلامەوە، 202 00:09:13,268 --> 00:09:15,484 چونکە هەموو جیهان، و هەموو مرۆڤایەتی، 203 00:09:15,508 --> 00:09:17,428 لەوە دەچوو وەک من سەرلێشێواو و ون بێت. 204 00:09:18,548 --> 00:09:19,804 ئەوکاتە کۆڵم نەیا. 205 00:09:19,828 --> 00:09:22,604 تەنانەت هەوڵیشم دا ناسنامەی خۆم درووست بکەمەوە لەسەر میدیاکان 206 00:09:22,628 --> 00:09:23,884 وەک هەموو کەسێکی تر. 207 00:09:23,908 --> 00:09:26,644 وامزانی بە نوسینی شتی فەلسەفی لەسەر تویتەر 208 00:09:26,668 --> 00:09:28,244 خەڵک وادەزانن لەگەڵیانم، 209 00:09:28,268 --> 00:09:30,844 بەڵام هەندێک لە وەڵامەکانی پێمگەشت لەو بڵاوکردنەوانەوە 210 00:09:30,868 --> 00:09:34,204 چەند کورتەیەکی زۆر سەرلێشێوێنەربوون کە لێی تێنەگەشتم. دەزانن بۆچی؟ 211 00:09:34,228 --> 00:09:36,284 لۆل. رۆفڵ. 212 00:09:36,308 --> 00:09:40,604 "ئەدیداس،" یەکێک ئەو وەڵامەی نوسیبوو بۆ یەکێک لە بڵاوکراوە سەرنج ڕاکێشەکانم و 213 00:09:40,628 --> 00:09:42,964 منیش ئەموت باشە بۆچی ناوی کالەیەک ئەهێنیت، 214 00:09:42,988 --> 00:09:45,884 مەبەستم ئەوەیە، بۆچی ناوی کالەیەکم بۆ دەنوسیتەوە؟ 215 00:09:45,908 --> 00:09:48,764 ئینجا لە کچە ١٦ ساڵەکەمم پرسی، و ئەویش پێی وتم. 216 00:09:48,788 --> 00:09:51,748 "ئەدیداس" ئێستا واتە "هەموو ڕۆژێک "خەون بە سێکسەوە دەبینم." 217 00:09:52,308 --> 00:09:54,564 (پێکەنین) 218 00:09:54,588 --> 00:09:55,884 هەر بەڕاستی. 219 00:09:55,908 --> 00:09:57,404 نەمزانی ئەوە ئەزانن. 220 00:09:57,428 --> 00:10:02,004 منیش بۆم نوسییەوە، بۆ بەڕێز ئەدیداس "WTF" 221 00:10:02,028 --> 00:10:06,468 بە نهێنی وا بیرم دەکردەوە هەندێک کورتە و شت هیچ ناگۆڕێن. 222 00:10:07,188 --> 00:10:08,388 WTF 223 00:10:10,188 --> 00:10:11,508 بەڵام ئەوەتا لێرەین. 224 00:10:12,388 --> 00:10:14,084 من ٥١ ساڵم، وەک پێم وتن، و 225 00:10:14,108 --> 00:10:17,684 کەچی ئەم کورتکراوە سەیرانە بەکاردەهێنم. 226 00:10:17,708 --> 00:10:19,004 هەر ویستم پێتان بڵێم 227 00:10:19,028 --> 00:10:22,244 ئەگەر ساتێکی باش هەبووبێت بۆ بوونی مرۆڤایەتی، 228 00:10:22,268 --> 00:10:23,884 ئەو ساتە ئێستایە، 229 00:10:23,908 --> 00:10:26,148 چونکە ئێوەی ئێستا ئازان. 230 00:10:27,308 --> 00:10:28,644 ئێوەی ئێستا پڕ هیوان. 231 00:10:28,668 --> 00:10:31,964 ئێوەی ئێستا داهێنەر و بە بەرهەمن، و 232 00:10:31,988 --> 00:10:35,228 بێگومان، ئێوەی ئێستا لە سەروو پێناسە کردنەوەن. و 233 00:10:36,308 --> 00:10:37,948 بەهۆی ئەم سەرنجڕاکێشەرییەوە، 234 00:10:38,788 --> 00:10:40,724 ئەم ساتە پڕ کەم و کوڕییەی بوونە، 235 00:10:40,748 --> 00:10:43,324 هەستکردن بە کەمێک ئازایەتی ڕێک پێش هاتنم بۆ ئێرە، 236 00:10:43,348 --> 00:10:46,348 بڕیارم یا سەیرێکی جوانی دەم و چاوی خۆم بکەم. و 237 00:10:47,668 --> 00:10:51,324 بۆم دەرکەوت تا دێت زیاتر و زیاتر لێکچوونم دەبێت لەگەڵ 238 00:10:51,348 --> 00:10:53,764 پەیکەرە مۆمەکەی خۆم لە مادام توسەید. 239 00:10:53,788 --> 00:10:56,044 (پێکەنین) 240 00:10:56,068 --> 00:10:58,564 بەڵێ، وە لەو ساتی درکپێکردنەدا، 241 00:10:58,588 --> 00:11:02,828 گرنگترین و پەیوەنیدارترین پرسیارم کرد لە مرۆڤایەتی و لە خۆم: 242 00:11:04,268 --> 00:11:06,148 پێویست دەکات ڕووخسارم چاک بکەمەوە؟ 243 00:11:07,388 --> 00:11:10,724 بەڕاستی. من ئەکتەرم، وەک پێم وتن، 244 00:11:10,748 --> 00:11:14,124 دەربڕینێکی سەردەمی داهێنەری مرۆڤ. 245 00:11:14,148 --> 00:11:15,684 ئەو خاکەی لێوەی هاتووم 246 00:11:15,708 --> 00:11:20,668 سەرچاوەیە بۆ ڕۆحپەرستییەکی تەواو سادە و باسلێوەنەکراو. 247 00:11:21,868 --> 00:11:23,548 لە بەخشندەییە بێسنوورەکەیدا، 248 00:11:24,388 --> 00:11:27,124 هیندستان بەجۆرێک بڕیاریدا 249 00:11:27,148 --> 00:11:31,124 کە من، کوڕە موسوڵمانێکی شەڕکەرێکی ئازادی 250 00:11:31,148 --> 00:11:34,988 کە بەڕێکەوت سەرکێشیم کردووە بۆناو کاری فرۆشتنی خەونەکان، 251 00:11:35,908 --> 00:11:39,828 دەبێت ببم بە پادشای ڕۆمانسیەت، 252 00:11:40,828 --> 00:11:43,188 "پادشای بۆلیوود" 253 00:11:43,868 --> 00:11:46,628 مەزنترین دڵدار وڵاتەکە بەخۆیەوە بینیبێت.. 254 00:11:47,508 --> 00:11:48,708 بەم دەم و چاوەوە. 255 00:11:49,228 --> 00:11:50,444 بەڵێ. 256 00:11:50,468 --> 00:11:51,564 (پێکەنین) 257 00:11:51,588 --> 00:11:54,484 کە زۆرجار وەک ناشرین و نەگونجاو و نامۆ و 258 00:11:54,508 --> 00:11:56,324 ئەسمەر نەبوو وەک پێویست باسکراوە. 259 00:11:56,348 --> 00:11:59,228 (پێکەنین) 260 00:12:01,668 --> 00:12:04,004 خەڵکی ئەم خاکە دێرینە 261 00:12:04,028 --> 00:12:06,444 لەباوەشیان گرتم لە خۆشەویستییە بێسنوورەکەیان، و 262 00:12:06,468 --> 00:12:08,148 لەم خەڵکانەوە فێری ئەوەبووم 263 00:12:09,028 --> 00:12:11,388 کە نە هێز و نە هەژاری 264 00:12:12,228 --> 00:12:13,924 ناتوانن ژیان ئەفسووناوی تر بکەن 265 00:12:13,948 --> 00:12:15,228 یان کەمتر خواروخێچی بکەن. 266 00:12:15,948 --> 00:12:18,564 لە خەڵکی وڵاتەکەی خۆمەوە فێری ئەوە بووم کە 267 00:12:18,588 --> 00:12:20,684 شکۆداری ژیانێک، 268 00:12:20,708 --> 00:12:24,618 مرۆڤێک، کلتورێک، ئاینێک، وڵاتێک 269 00:12:25,168 --> 00:12:27,688 پشتی بەستووە بە توانای 270 00:12:28,138 --> 00:12:30,038 بۆ چاکەکاری و هاوسۆزی. 271 00:12:30,508 --> 00:12:32,588 فێری ئەوەبووم هەرچییەک بتجوڵێنێت، 272 00:12:33,268 --> 00:12:35,964 هەرچییەک هانت بدات بۆ درووستکردن، بۆ بنیاتنان، 273 00:12:35,988 --> 00:12:37,644 هەرچییەک ڕێگری بکات لە کەوتنت، 274 00:12:37,668 --> 00:12:39,924 هەرچییەک یارمەتیت بدات بۆ ڕزگاربوون، 275 00:12:39,948 --> 00:12:44,324 لەوانەیە کۆنترین و سادەترین هەست بێت کە مرۆڤ ئاشنان پێی، 276 00:12:44,348 --> 00:12:46,228 ئەویش خۆشەویستییە. 277 00:12:47,508 --> 00:12:50,404 هۆنراوەنوسێکی دێرینی خاکەکەم هۆنراوەیەکی بەناوبانگی هەیە، 278 00:12:50,428 --> 00:12:53,984 وتنەوەی بە هیندی 279 00:13:01,108 --> 00:13:02,764 (کۆتایی هۆنراوەکە) 280 00:13:02,788 --> 00:13:05,364 کە ئەوەش واتای ئەوەیە هەر شتێک کە -- 281 00:13:05,388 --> 00:13:07,464 بەڵێ، ئەگەر هیندی دەزانن، چەپڵە لێبەن. 282 00:13:07,488 --> 00:13:08,924 (چەپڵەلێدان) 283 00:13:08,948 --> 00:13:10,472 بیرهاتنەوەی زۆر قوورسە. 284 00:13:11,428 --> 00:13:14,004 کە ئەگەر وەریبگێڕیت دەتوانیت بڵێیت 285 00:13:14,028 --> 00:13:16,484 دەتوانی هەموو کتێبەکانی زانست کە لەوانەیە بیخوێنیتەوە و 286 00:13:16,508 --> 00:13:19,404 ئینجا بەردەوام بیت و ئەو زانستەی پێتە بەکاربێنیت 287 00:13:19,428 --> 00:13:22,764 لەڕێگەی داهێنانەوە، لە ڕێگەی نوێگەرییەوە، لەڕێگەی تەکنەلۆجیاوە 288 00:13:22,788 --> 00:13:25,924 بەڵام مرۆڤ قەت داناتر نابێت بۆ داهاتووی 289 00:13:25,948 --> 00:13:32,068 ئەگەر تێکەڵ نەبێت لەگەڵ هەستێکی خۆشەویستی و هاوسۆزی بۆ بوونەوەرەکانی تر. 290 00:13:32,708 --> 00:13:36,284 ئەو دوو پیت و نیوەی کە وشە هیندییەکە پێکدەهێنێت 291 00:13:36,308 --> 00:13:37,724 بە واتای خۆشەویستی 292 00:13:37,748 --> 00:13:39,644 ئەگەر بتوانیت لەوە تێبگەیت و 293 00:13:39,668 --> 00:13:41,244 پەیڕەوی بکەیت 294 00:13:41,268 --> 00:13:44,468 ئەوە بۆخۆی بەسە بۆ ڕووناکبیر کردنی مرۆڤایەتی. 295 00:13:45,308 --> 00:13:47,588 بۆیە بەڕاستی لەو باوەڕەیام کە ئێوەی داهاتوو 296 00:13:48,148 --> 00:13:50,368 پێویستە ئێوەیەک بن خۆشەویستیتان هەبێت. 297 00:13:50,628 --> 00:13:52,668 ئەگەرنا پێشکەوتنی نامێنێت. 298 00:13:53,628 --> 00:13:56,988 لە خۆخواردنەوەی خۆیدا بوونی نامێنێت. 299 00:13:58,508 --> 00:13:59,948 بۆیە دەکرێت هێزی خۆتان بەکاربێنن 300 00:14:00,668 --> 00:14:02,364 بۆ بنیاتنانی دیوارەکان و 301 00:14:02,388 --> 00:14:03,828 هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە، 302 00:14:05,148 --> 00:14:08,948 یان بەکاریبهێنن بۆ شکاندنی بەربەستەکان و باوەشکردنەوە بۆیان. 303 00:14:10,028 --> 00:14:11,804 لەوانەیە باوەری خۆتان بەکاربهێنن 304 00:14:11,828 --> 00:14:13,268 بۆ ئەوەی وا بکەن خەڵک بترسن و 305 00:14:14,348 --> 00:14:16,068 وایان لێبکەن خۆیان بەدەستەوە بدەن، 306 00:14:17,228 --> 00:14:19,684 یان دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی ورە بییەن بە خەڵک 307 00:14:19,708 --> 00:14:23,444 بۆ ئەوەی بەرزبنەوە بۆ بەرزترین ئاستی ڕووناکبیری. 308 00:14:23,468 --> 00:14:25,404 دەتوانن هێزی خۆتان بەکاربهێنن 309 00:14:25,428 --> 00:14:28,764 بۆ درووستکردنی بۆمبێکی ئەتۆمی و بلاوکردنەوەی تاریکی وێرانکاری، 310 00:14:28,788 --> 00:14:32,548 یان بەکاریبهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی ڕووناکی بەسەر ملیۆنان خەڵکدا. 311 00:14:33,548 --> 00:14:37,564 دەتوانن هەموو زەریاکان پیس بکەن و هەموو دارستانەکان ببڕنەوە. 312 00:14:37,588 --> 00:14:40,004 دەتوانن سیستمی ژینگەیی لەناوبەرن، 313 00:14:40,028 --> 00:14:42,204 یان بە خۆشەویستییەوە ڕوویان تێبکەن و 314 00:14:42,228 --> 00:14:44,468 لە ئاوەکان و درەختەکانەوە ژیان درووست بکەنەوە. 315 00:14:45,468 --> 00:14:47,244 دەتوانن بچنە سەر مەریخ و 316 00:14:47,268 --> 00:14:49,028 قەڵای پڕچەک درووست بکەن. 317 00:14:50,668 --> 00:14:55,588 یان دەتوانن بۆ شێوەکانی تری ژیان و بوونەوەرەکانی تر بگەڕێن و لێیانەوە فێربن. 318 00:14:56,428 --> 00:15:00,164 دەشتوانن هەموو ئەو پارەیەی دەستمان کەوتووە بەکاربێنن 319 00:15:00,188 --> 00:15:01,748 بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی بێسوود و 320 00:15:03,108 --> 00:15:06,004 چەک بدەینە دەستی منداڵە بچووکەکان 321 00:15:06,028 --> 00:15:07,388 بۆ ئەوەی یەکتری پێبکووژن، 322 00:15:08,468 --> 00:15:09,668 یان دەتوانین بەکاریبێنین 323 00:15:10,428 --> 00:15:12,164 بۆ بەرهەمهێنانی خواردنی زیاتر 324 00:15:12,188 --> 00:15:13,588 بتوانن سکیانی پێ تێرکەن. 325 00:15:14,668 --> 00:15:16,324 وڵاتەکەم فێری ئەوەی کردووم 326 00:15:16,348 --> 00:15:20,708 توانای مرۆڤ بۆ خۆشەویستی هاوشێوەی خووداپەرستییە. 327 00:15:21,748 --> 00:15:26,204 لە جیهانێکدا دەدرەوشێتەوە 328 00:15:26,228 --> 00:15:31,308 کە پێموابێت تیایدا شارستانیەت، زۆر شتی کاول کردووە. 329 00:15:32,668 --> 00:15:35,404 لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، قسەکردنەکانی ئێرە، خەڵکە بێوێنەکە 330 00:15:35,428 --> 00:15:37,164 کە یەن و بەهرەکانی خۆیان نیشان دەدەن، 331 00:15:37,188 --> 00:15:40,524 باسی دەستکەوتە کەسییەکان دەکەن، داهێنانەکان، تەکنەلۆجیا، 332 00:15:40,548 --> 00:15:43,884 زانست، زانیارییەکانی بەدەستی، دەهێنین بە بوونمان لێرە 333 00:15:43,908 --> 00:15:46,684 لە ئامادەبوونی تێد تۆڵک و هەمووتان 334 00:15:46,708 --> 00:15:49,724 هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەموومان ئاهەنگ بگێڕین بە بۆنەی ئێمەی داهاتووەوە 335 00:15:49,748 --> 00:15:51,228 بەڵام لەنێو ئەو ئاهەنگ گێڕانەدا 336 00:15:52,388 --> 00:15:55,948 گەڕانەکەمان بۆ گەشەدان بە تواناکانمان بۆ خۆشەویستی و هاوسۆزی 337 00:15:57,388 --> 00:16:00,428 پێویستە سووربێت، پێویستە سووربێت، 338 00:16:01,148 --> 00:16:02,988 بەشێوەیەکی هاوتا. 339 00:16:03,948 --> 00:16:06,188 بۆیە لەو باوەڕەیام ئێوەی داهاتوو 340 00:16:07,028 --> 00:16:08,308 ئێوەیەکی بێکۆتان. 341 00:16:09,228 --> 00:16:11,788 لە هیندستان پێی دەوترێت چاکرا، هەر وەک بازنەیەک 342 00:16:12,828 --> 00:16:15,668 لە شوێنی دەستپێکردنییەوە تەواودەبێت بۆ تەواوکردنی خۆی. 343 00:16:17,068 --> 00:16:20,764 ئێوەیەک بەشێوەیەکی جیاواز هەست بە کات و بۆشایی بکەن 344 00:16:20,788 --> 00:16:22,108 لەهەردووکی تێبگەن 345 00:16:24,868 --> 00:16:28,188 ئێوەیەکی باوەڕپێنەکراو و 346 00:16:29,508 --> 00:16:31,924 پڕ گرنگییەکی سەرسوڕهێنەر و 347 00:16:31,948 --> 00:16:37,548 ناگرنگییەکی تەواوتەیشتان لەسەر ئاستی گەردوونە گەورەترەکە. 348 00:16:38,668 --> 00:16:40,148 ئێوەیەک کە بگەڕێنەوە 349 00:16:40,948 --> 00:16:42,804 بۆ بێتاوانییە بنەڕەتییەکەی مرۆڤایەتی، 350 00:16:42,828 --> 00:16:44,908 کە لە پاکی دڵەوە خۆشەویستی دەکات، 351 00:16:45,748 --> 00:16:48,068 کە لە چاوەکانی ڕاستییەوە دەبینێت، 352 00:16:49,308 --> 00:16:54,908 کە لە ڕوونی مێشکێکی کارلێنەکراوەوە خەون دەبینێت. 353 00:16:56,268 --> 00:16:57,588 ئێوەی داهاتوو پێویستە 354 00:16:58,548 --> 00:17:00,108 وەک ئەستێرەیەکی بەتەمەنا چوو بن 355 00:17:01,068 --> 00:17:04,004 کە وایلێهاتووە باوەڕ بەوە بکات ئەگەرێک هەیە 356 00:17:04,028 --> 00:17:06,803 بۆ جیهانێک کە بە تەواوەتی، 357 00:17:06,828 --> 00:17:09,844 بە گشتی، و بەشێوەیەکی ئالوودەبوو 358 00:17:09,868 --> 00:17:11,068 لە خۆشەویستی خۆیایەتی. 359 00:17:11,947 --> 00:17:15,244 جیهانێک -- بەڕاستی، دەبێت تۆیەک بیت 360 00:17:15,268 --> 00:17:17,204 بۆ درووستکردنی جیهانێک 361 00:17:17,227 --> 00:17:19,028 کە باشترین دڵداری خۆی بێت. 362 00:17:20,028 --> 00:17:21,844 کە باوەڕم وایە خانمان و بەڕێزان، 363 00:17:21,868 --> 00:17:23,404 پێویستە ئێوەی داهاتوو بن. 364 00:17:23,427 --> 00:17:24,884 زۆر سوپاس بۆ هەمووتان. 365 00:17:24,908 --> 00:17:26,124 زۆر سوپاس. 366 00:17:26,148 --> 00:17:28,283 (چەپڵەلێدان) 367 00:17:28,308 --> 00:17:29,523 زۆر سوپاس 368 00:17:29,548 --> 00:17:32,484 (چەپڵەلێدان) 369 00:17:32,508 --> 00:17:33,764 زۆر سوپاس 370 00:17:33,788 --> 00:17:36,388 (چەپڵەلێدان)