< Return to Video

چوار ملیار ساڵ پەرەسەندن لە شەش خولەکدا

  • 0:01 - 0:05
    ئەگەر ئێمە لە مەیمونەکان پەرەمان سەندبێت،
    بۆچی مەیمونەکان تاکو ئێستا هەن؟
  • 0:05 - 0:07
    (پێکەنین)
  • 0:07 - 0:09
    باشە، چونکە ئێمە مەیمون نین،
  • 0:09 - 0:10
    ماسیین.
  • 0:10 - 0:11
    (پێکەنین)
  • 0:11 - 0:14
    ئێستا، بە زانینی ئەوەی
    ماسیین و مەیمون نین،
  • 0:14 - 0:18
    لە ڕاستیدا گرنگە تێبگەین.
    ئێمە لە کوێوە هاتووین
  • 0:19 - 0:22
    من مامۆستام لە یەکێک لە گەورەترین
    پۆلەکانی وانەی پەرەسەندن لە ئەمریکا،
  • 0:22 - 0:26
    و کاتێک فێرخوازەکان تێدەگەن
    کە بۆچی بە ماسی بانگیان دەکەم،
  • 0:26 - 0:29
    تێدەگەم کە کاری خۆم بە باشی ئەنجام داوە.
  • 0:29 - 0:34
    بەڵام من بە لابردنی هەندێک لە بیرۆکە
    ئەفسانەیی و چەسپیوەکان دەست بە وانە دەکەم،
  • 0:34 - 0:38
    چونکە بە بێ زانینی ئەم ڕاستییە، زۆرێک
    لە ئێمە بە هەڵە فێری پەرەسەندن کراوین.
  • 0:39 - 0:42
    بۆ نموونە، فێرکراوین بڵێین
    ''بیردۆزی پەرەسەندن.''
  • 0:43 - 0:47
    لە ڕاستیدا زۆر بیردۆز هەیە، و هەر وەکو
    خودی پڕۆسەکە،
  • 0:47 - 0:51
    ئەمەی بۆ ئەمڕۆ زۆر گونجاوە
    ئەمەیە کە تا ئەمڕۆ ماوەتەوە.
  • 0:51 - 0:54
    ئەوەی ئێمە بە باشترینی دەزانین
    بیردۆزی هەڵبژاردنی سروشتیی داروینە.
  • 0:55 - 0:59
    لەم پڕۆسەیەدا بوونەوەرە
    گونجاوەکان لەگەڵ ژینگە دەگونجێن
  • 0:59 - 1:01
    ڕزگاربوون و وەچە دەخەنەوە،
  • 1:01 - 1:04
    لە کاتێکدا ئەوانەی کەمتر دەگونجێن
    بە هێواشی لەناو دەچن.
  • 1:05 - 1:06
    و ئەمەیە.
  • 1:06 - 1:09
    پەرەسەندن وەکو ئەمە سادەیە،
    و ئەمە ڕاستییە.
  • 1:10 - 1:14
    پەرەسەندن ڕاستییەکە وەکو.
    "بیردۆزی ڕاکێشانی زەوی".
  • 1:14 - 1:16
    بە ئاسانی دەتوانیت ئەمە بسەلمێنیت.
  • 1:16 - 1:18
    تەنها پێویستە سەیری ناوکت بکەیت
  • 1:18 - 1:20
    کە هاوشێوەی شیردەرەکانیترە،
  • 1:20 - 1:24
    یان بڕبڕەی پشتت لەگەڵ
    بڕبڕەدارەکانی تر هاوشێوەیە،
  • 1:24 - 1:27
    یان (دی ئێن ئەی)یت لەگەڵ هەموو
    زیندەوەرانی تردا هاوشێوەن.
  • 1:27 - 1:30
    ئەم سیفەتانە لە مرۆڤەکاندا هەر
    لەخۆڕایی دەرنەکەوتون.
  • 1:30 - 1:33
    ئەوانە لە باوانتەوە
    بۆت گواستراونەتەوە
  • 1:33 - 1:35
    بۆ هەموو وەچەکانیان، نەک تەنها ئێمە.
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە بەم شێوەیە فێری
    زیندەوەرزانی ناکرێین. هاوڕان؟
  • 1:39 - 1:42
    ئێمە فێردەبین کە ڕووەک و بەکتریاکان
    بوونەوەرە بنچینەییەکانن،
  • 1:42 - 1:46
    خشۆکەکان لە ماسیەکانەوە هاتوون
    دوای هاتنی خشۆکەکان و شیردەرکان،
  • 1:46 - 1:47
    ئینجا دەگات بە تۆ،
  • 1:47 - 1:50
    ئەم بوونەوەرە لە کۆتایی هێڵەکە
    بە تەواوی پەرەیسەندووە.
  • 1:51 - 1:54
    بەڵام ژیان لە هێڵێکدا گەشە ناکات،
  • 1:54 - 1:55
    بە ئێمەش کۆتایی نایەت.
  • 1:57 - 2:00
    بەڵام هەردەم وێنەی
    پەرەسەندنمان بەم شێوەیە پیشاندراوە،
  • 2:00 - 2:02
    مەیمون و چامپازی،
  • 2:02 - 2:04
    هەندێک مرۆڤە
    لە ناوچووەکان،
  • 2:04 - 2:07
    کە هەموویان پەرەیانسەندووە و
    گەیشتوون بە ئێمە.
  • 2:08 - 2:11
    بەڵام چیتر نابن بە ئێمە وەک لەوەی ئێمە
    دەبین بە ئەوان.
  • 2:11 - 2:14
    هەروەها ئێمە ئامانجی پەرەسەندن نین.
  • 2:15 - 2:17
    بەڵام بۆچی ئەوە گرنگە؟
  • 2:17 - 2:20
    بۆچی پێویستە بە شێوەیەکی
    ڕاست لە پەرەسەندن تێبگەین؟
  • 2:21 - 2:24
    باشە، تێنەگەیشتن لە پەرەسەندن
    ڕێنیشاندەر بووە بۆ زۆر لە کێشەکان،
  • 2:24 - 2:28
    بەڵام ناتوانیت پرسیارە کۆنەکان بکەیت،
  • 2:28 - 2:30
    "ئێمە لە کوێوە هاتووین؟"
  • 2:30 - 2:33
    بە بێ تێگەیشتنمان بۆ پەرەسەندن بە شێوەیەکی
    دروست.
  • 2:33 - 2:39
    تێنەگەیشتن لە پەرەسەندن ڕێنیشاندەرە
    بۆ زۆر لە دیمەنە ئاڵۆز و تێکچووەکان
  • 2:39 - 2:42
    کە پێویستە چۆن مامەڵە لەگەڵ زیندەوەرەکانی
    تری سەر زەوی بکەین،
  • 2:42 - 2:44
    چۆن مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین
  • 2:44 - 2:46
    لە ڕووی نەژاد و ڕەگەزەوە.
  • 2:47 - 2:50
    کەواتە با بگەڕێینەوە بۆ چوار ملیار ساڵ
    لەمەو بەر.
  • 2:51 - 2:54
    ئێمە هەمووان لە زیندەوەری
    تاک خانەوە هاتووین.
  • 2:54 - 2:57
    ئەمە سەرەتای دروست بوونی
    زیندەوەری تاک خانەیە،
  • 2:57 - 3:00
    بەڵام تا ئەمڕۆ ئەمانە لە پەرەسەندن دان،
  • 3:00 - 3:02
    وهەندێکیان دەڵێن
    بەکتریا کۆن و نوێکان
  • 3:02 - 3:04
    زۆربەی ئەم گرووپەیان پێک هێناوە
  • 3:04 - 3:06
    سەرکەوتووترینن لەسەر ئەم هەسارەیە.
  • 3:06 - 3:09
    بە دڵنیاییەوە لە دوای ئێمەش دەمێنن
    و بەردەوام دەبن.
  • 3:10 - 3:13
    نزیکەی سێ ملیار ساڵ لەمەوبەر،
    زیندەوەرە فرەخانەکان پەرەیانسەندووە.
  • 3:13 - 3:16
    ئەمە کەڕوو، ڕووەک و ئاژەڵەکان
    دەگرێتەوە.
  • 3:17 - 3:21
    یەکەم زیندەوەر کە بڕبڕەی پشتیان
    بۆ پەیدا بووە ماسیەکانن.
  • 3:21 - 3:25
    بەم شێوەیە هەموو بڕبڕەدارەکان
    لە ماسیەکانەوە پەرەیانسەندووە،
  • 3:25 - 3:29
    بۆیە من و تۆ ماسیین.
  • 3:29 - 3:30
    بۆیە نەڵێی ئاگادارم نەکردیتەوە.
  • 3:32 - 3:34
    یەکەمجار ماسیەکان هاتوون
    بۆ سەر وشکانی
  • 3:34 - 3:38
    لەگەڵ چەند شتێکیتر هۆکاری سەرهەڵدانی،
    شیردەر و خشۆکەکان بوون.
  • 3:38 - 3:42
    هەندێک لە خشۆکەکان بوون بە باڵندە
    هەندێک لە شیردەرەکان بوون بە پرایمەیتەکان،
  • 3:42 - 3:45
    هەندێک لە پرایمەیتەکان بوون بە
    مەیموونی کلکدار،
  • 3:45 - 3:49
    ئەوانی تر بوون بە مەیموونی گەورەی بێ کلک،
    کە چەندین جۆری مرۆڤیش دەگرێتەوە.
  • 3:50 - 3:52
    ڕوونە، ئێمە لە مەیمونەوە
    پەرەمان نەسەندووە،
  • 3:52 - 3:54
    بەڵام لە هەمان باوانەوە هاتووین.
  • 3:55 - 3:58
    لە هەمان کاتدا، ژیان بەردەوام لە
    پەرەسەندن دایە:
  • 3:58 - 4:02
    بەکتریای زیاتر، کەڕووی زیاتر، زۆرێک،
    لە ماسی، ماسی، ماسی.
  • 4:02 - 4:04
    ئەگەر ناوەکانیان نازانیت
    بەڵێ، ئەوان گروپی دڵ خوازی منن.
  • 4:04 - 4:05
    (پێکەنین)
  • 4:05 - 4:08
    هەروەک ژیان پەرەدەسێنێت، لە ناویش دەچێت.
  • 4:08 - 4:12
    زۆر لە زیندەوەران بۆ چەند
    ملیۆن ساڵێک دەمێننەوە.
  • 4:12 - 4:14
    ڕوونە، زۆربەی زیندەوەرەکانی سەر زەوی کە
    ئێمە دەیان بینین
  • 4:14 - 4:17
    بە نزیکەیی هەمان تەمەنی
    ڕەگەزی ئێمەیان هەیە.
  • 4:17 - 4:20
    هەروەها شانازیە،
    خۆپەرستیە گەر پێت وابێت:
  • 4:20 - 4:23
    ڕووەک و بەکتریاکان دواکەوتوون،
  • 4:23 - 4:25
    و ئێمە بە خێرایی پەرەمانسەندووە،،
  • 4:25 - 4:27
    بۆیە بە شێوازێک ئێمە تایبەتین."
  • 4:27 - 4:31
    بیر لە ژیان بکەرەوە وەک کتێبێک،
    بە دڵنییاوە کتێبێکی تەواو نەکراوە.
  • 4:32 - 4:35
    ئێمە تەنها کۆتا پەڕەکانی بەشەکە دەبینین.
  • 4:36 - 4:39
    ئەگەر تەماشای هەشت ملیۆن
    جۆر زیندەوەر بکەیت
  • 4:39 - 4:40
    کە لەسەر ئەم هەسارەیە
    لەگەڵمان دەژین،
  • 4:40 - 4:45
    بەرهەمی چوار ملیار ساڵە.
  • 4:45 - 4:47
    هەموویان بەرهەمی ئەوەن.
  • 4:47 - 4:52
    بیر لە ئێمە بکەرەوە وەک گەڵایەکی ناسک
    لەسەر دارێکی دێرین و گەورەی ژیان،
  • 4:52 - 4:57
    هەموومان بەهۆی لقی نادیارەوە بەیەکەوە
    بەستراوینەتەوە، تەنها بەیەکەوە نا،
  • 4:57 - 5:00
    بەڵکۆ بە پێشینە نزیکەکان و
    بنەچە پەرەسەندووەکانیشمان.
  • 5:00 - 5:04
    وەکو زیندەوەرزانێک، ئێستاش
    هەوڵدەدەم لەگەڵ ئەوانی تر فێربم،
  • 5:04 - 5:07
    چۆن هەموو کەسێک پەیوەستە بە یەکێکیترەوە،
    کێ بە کێ پەیوەستە.
  • 5:09 - 5:11
    لەوانەیە هەر باشتر بێت لەوەی
  • 5:11 - 5:15
    کە بیر لە خۆمان بکەینەوە
    وەک ماسییەکی بچوکی دەرەوەی ئاو.
  • 5:15 - 5:18
    بەڵێ، دانەیەک کە فێربووە بڕوات و قسە بکات،
  • 5:18 - 5:20
    بەڵام دانەیەک کە هێشتا زۆری ماوە
    تا
  • 5:20 - 5:23
    لە بارەی ئێمە کێین و
    لە کوێوە هاتووین فێر ببێت .
  • 5:23 - 5:24
    سوپاس.
  • 5:25 - 5:29
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چوار ملیار ساڵ پەرەسەندن لە شەش خولەکدا
Speaker:
پرۆسانتا چاکرابارتی
Description:

ئایا مرۆڤەکان لە مەیموونەکانەوە یان ماسییەکانەوە پەرەیانسەندووە ؟ لەم ئاخاوتنە پڕ زانیارییەدا، ماسیناس و هاوڕێی تێد پرۆسانتا چاکرا بارتی هەندێک بیرۆکەی چەسپیو لە بارەی پەرەسەندن بە درۆ دەخاتەوە. هانمان دەدات بیرمان بێتەوە کە ئێمە بەشێکی بچووکی پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی چوار ملیار ساڵین نەک کۆتایی هێڵەکە. "ئێمە ئامانجی پەرەسەندن نین.
چاکرا بارتی دەڵێت: بیربکەرەوە کە ئێمە وەک گەڵایەکی ناسکی
سەر دارێکی دێرین و گەورەی ژیانین. بە یەکەوە بەستراوینەتەوە بەهۆی لقی نادیارەوە نەک تەنها بە یەکترەوە، بەڵکو بە پێشینە لە ناوچووەکانمان و بنەچە پەرەسەندووەکانمان.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:41

Kurdish subtitles

Revisions