ئانی مۆرفی پاوڵ: چی فێردەبین پێش ئەوەی لە دایک ببین
-
0:00 - 0:03بابەتی ئەمڕۆی من دەربارەی فێربونە
-
0:03 - 0:06سەبارەت بەم بابەتەش دەمەوێت پرسیارێک لە هەموتان بکەم
-
0:06 - 0:08ئاماددەن ؟
-
0:08 - 0:11کەی فێربون دەست پێدەکات؟
-
0:11 - 0:13ئێستا.. ئێوە کە سەرنجی ئەم پرسیارە دەدەن
-
0:13 - 0:15لەوانەیە بیر لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی سەرەتایی بکەنەوە
-
0:15 - 0:17یاخود دایانگە
-
0:17 - 0:20کە یەکەمین جار منداڵ ئەچێتە هۆڵی خوێندنەوە لەگەڵ مامۆستایەکدا
-
0:20 - 0:23یاخود بیر لە قۆناخە سەرەتاییەکانی منداڵ دەکەنەوە
-
0:23 - 0:26ئەو کاتەی کە منداڵ فێری ڕۆشتن و قسەکردن دەبێت
-
0:26 - 0:28یاخود ئەو کاتەی فێردەبێت کەوچک بە دەستیەوە بگرێت
-
0:28 - 0:31لەوانەیە جوڵەی (٠ تا ٣) تان بیستبێت
-
0:31 - 0:34ئەو تەمەنەی کە بە گرتنگترین ماوەی فێربوون دادەنرێت
-
0:34 - 0:36بریتیە لە ساڵە سەرەتای ژیان
-
0:36 - 0:39لەبەر ئەوە وەڵامی ئێوە بۆ پرسیارەکەم بریتیە لە
-
0:39 - 0:41فێربون لە کاتی لەدایکبونەوە دەستپێ دەکات
-
0:41 - 0:43بۆیە دەمەوێت ئەمڕۆ
-
0:43 - 0:46بیرۆکەیەکتان پێبڵێم کە بەلاتانەوە نامۆ دەبێت
-
0:46 - 0:49لەوانەشە باوەڕی پێنەکەن
-
0:49 - 0:51بەڵام ئەوەی دەیڵێم بەڵگەی گەورە دەیسەلمێنێت
-
0:51 - 0:54هەر وەک زانستی دەرونزانی و زیندەوەرزانی
-
0:54 - 0:57گرنگترین ئە شتانەش کە فێری بووین
-
0:57 - 0:59بریتین لە شتانەی کە پێش لەدایک بوون فێریان بووین
-
0:59 - 1:02مەبەستم لەو کاتەیە کە هێشتا لە منداڵ دانی دایکماندا بووین
-
1:02 - 1:04ئێستا من ڕۆژنامە نوسێکی زانستیم
-
1:04 - 1:06بابەتی ڕۆژنامە و کتێبیش دەنوسم
-
1:06 - 1:08هەروەها دایکیشم هەمان کار دەکات
-
1:08 - 1:11ئەم دوو ڕۆڵە بە یەکجار هاتنە ژیانمەوە
-
1:11 - 1:14لەو کتێبەی کە نوسیومە لە ژێر ناونیشانی : بنچینەکان
-
1:14 - 1:17بنچینەکان، بریتیە لە ڕاپۆرتێک لەسەر
-
1:17 - 1:19بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی تازە
-
1:19 - 1:21کە ناوی بنچینەکانی کۆرپەلەیە
-
1:21 - 1:24بنچینەکانی کۆرپەلە بابەتێکی زانستیە
-
1:24 - 1:27کە تەنها ٢٠ ساڵە دەرکەوتوە
-
1:27 - 1:30کە پشتی بە بیردۆزێک بەستووە کە دەڵێت
-
1:30 - 1:33تەندروستیمان و چاکی گوزەرانی ژیانمان
-
1:33 - 1:35بە توندی لەژێر کاریگەری
-
1:35 - 1:38ئەو نۆ مانگەدایە کە لە منداڵدانی دایکماندا بەسەری دەبەین
-
1:38 - 1:42بە بۆچونی من، ئەم بییردۆزە زۆر لەوە بە نرخ ترە
کە بە سوودبەخشێکی فیکری ناوی ببرێت -
1:42 - 1:44منیش حامیلە بووم
-
1:44 - 1:47لەو کاتەی کە سەرقاڵی توێژینەوەکە بووم بۆ کتێبەکەم
-
1:47 - 1:49یەکێک لە جوانترین بیڕۆکە
-
1:49 - 1:51کە لەم کارەدا بۆم دەرکەوت
-
1:51 - 1:54ئەوەیە کە ئێمە لەم دونیایەدا هەمومان شت فێر دەبین
-
1:54 - 1:57تەنانەت پێش ئەوەی بێینە أیانیشەوە
-
1:57 - 1:59کاتێک کە بۆ یەکەم جار منداڵەکانمان دەگرینە باوەش
-
1:59 - 2:02وا دەزانین کە ئەوان پەڕەیەکی سپین
-
2:02 - 2:04کە هێشتا ژیان کاری تێ نەکردوون
-
2:04 - 2:07بەڵام لە ڕاستیدا ، ئەوان لە لایەن ئێمەوە دروست بوون
-
2:07 - 2:11هەروەها لەلایەن ئەم دنیایەوە کە تیایدا دەژین
-
2:11 - 2:13ئەمڕۆ دەمەوێت هەندێک لە شتە گرنگەکانتان پێبڵێم
-
2:13 - 2:15کە زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا
-
2:15 - 2:17دەربارەی (کۆرپەلە چی فێردەبێت) بۆیان دەرکەوتوە
-
2:17 - 2:20کاتێک کە هێشتا لە سکی دایکیاندان
-
2:21 - 2:23لە پێش هەموو شتێکەوە
-
2:23 - 2:26فێری ناسینەوەی دەنگی دایکیان دەبن
-
2:26 - 2:29لەبەر ئەوەی دەنگەکانی دەرەوەی سکی دایک
-
2:29 - 2:32لە ڕێگەی وێڵاشی سکی دایکەوە دەگات بە منداڵەکە
-
2:32 - 2:36هەروەها لە ڕێگەی شلەی ئەمینۆتیک-ەوە کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە
-
2:36 - 2:38ئەو دەنگەی کە کۆرپەلە دەیبیستێت
-
2:38 - 2:41لە مانگی چوارەمی دوگیانیدا
-
2:41 - 2:43دەنگێکی کپ و لاوازە
-
2:43 - 2:45یەکێک لە توێژەرەوەکان دەڵێت
-
2:45 - 2:48ئەو دەنگەی کە منداڵ دەیبیستێت لە دەنگی مامۆستاکەی چارلی براون دەچێت
-
2:48 - 2:51لە ئەفلام کارتۆنی '' پینەتس'' دا
-
2:51 - 2:54بەڵام دەنگی ئافرەتە دوو گیانەکە خۆی
-
2:54 - 2:56بە لەرینەوە لە ڕێگەی لەشیەوە
-
2:56 - 2:59زۆر بە ئاسانی دەگات بە کۆرپەلەکە
-
2:59 - 3:02لەبەر ئەوەی کۆرپەلەکە هەموو کات لەگەڵیدایە
-
3:02 - 3:05هەروەها دەنگی دایکی زۆر دەبیستێت
-
3:05 - 3:08هەر لەگەڵ لەدایک بوونیدا، دەنگی دایکی دەناسێتەوە
-
3:08 - 3:10هەروەها ئارەزو بە بیستنی دەنگی دایکی دەکات
-
3:10 - 3:12زیاتر لە هەموو دەنگێکیتر
-
3:12 - 3:14چۆن دەتوانین ئەوە بزانین؟
-
3:14 - 3:16منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانای زۆربەی شتەکانیان نیە
-
3:16 - 3:19جگە لە شتێک کە زۆر ئارەزوی پێدەکەن : مژین
-
3:19 - 3:22توێژەرەوەکان لەم ڕاستیە سوودمەند بوون
-
3:22 - 3:25پاشان هەستان بە دروست کردنی مەمەی لاستیکی
-
3:25 - 3:27کەواتە، ئەگەر منداڵێک مەمکێکی لاستیکی بمژێت
-
3:27 - 3:29گوێی لە تۆمارکراوێکی دەنگی دایکی دەبێت
-
3:29 - 3:31بە هۆی دوو بیسەرەکەوە
-
3:31 - 3:33ئەگەر ئەوەی کەیانی مژی
-
3:33 - 3:37ئەوا گوێی لە دەنگی ئافرەتێکی بێگانە دەبێت
-
3:37 - 3:40منداڵان زۆر بە خێرای ئارەزووکانیان دەردەکەوێت
-
3:40 - 3:43بە هەڵبژاردنی یەکەمین دانە
-
3:43 - 3:46لەمەشەوە زاناکان گەیشتنە ڕاستیەک
-
3:46 - 3:48منداڵان بە هێواشی سنگی دایکیان دەمژن
-
3:48 - 3:50کاتێک کە شتێک سەرەنجیان ڕادەکێشێت
-
3:50 - 3:52هەروەها مژینەکانیان خێراتر دەکەن
-
3:52 - 3:55کاتێک کە بێزارن
-
3:55 - 3:57ئەمە ئەو هۆیە بوو کە توێژەرەوەکان لە ڕێیەوە بۆیان دەرکەوت
-
3:57 - 4:00پاش ئەوەی ئافرەتە دوو گیانەکان بە دەنگێکی بەرزو چەند جار دوبارەکردنەوە
-
4:00 - 4:04هەستان بە خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی دکتۆر سیسوو: پشیلەکە لە ناو کڵاوەکەدا
-
4:04 - 4:07منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانایان هەبوو ئەو بەشە بناسنەوە
-
4:07 - 4:10کاتێک لە دەرەوەی سکی دایک بیستیان
-
4:10 - 4:13ئەوەی بە لای منەوە خۆش بوو لەم ئەزموونانەدا
-
4:13 - 4:15ئەوەیە کە ئەو منداڵانەی
-
4:15 - 4:17کا دایکیان سەیری '' ئۆپرا ''یان کردوە
-
4:17 - 4:20لە کاتی دووگیانیاندا
-
4:20 - 4:23لە توانایاندا بوە میوزکی بەرنامەکە بناسنەوە
-
4:23 - 4:26کە لە پاش لە دایک بونیان بیستویانە
-
4:26 - 4:28کەواتە کۆرپەلەش توانای فێربونی
-
4:28 - 4:31ئەو زمانە دیاریکراوەیان هەیە کە
-
4:31 - 4:33لە دنیای دەرەوەی سکی دایکیاندا قسەی پێدەکرێت
-
4:33 - 4:36تۆژینەوەیەک ساڵی پار دەری خستوە
-
4:36 - 4:39کە لەو ساتە وەختەی کە منداڵ تیایدا لە دایک دەبێت
-
4:39 - 4:41گریانەکەشی بە هەمان شێوازی
-
4:41 - 4:44زمانی نەتەوەی دایکی دەبێت
-
4:44 - 4:47گریانی منداڵانی فەرەنسا لەسەر ئاوازێکی بەرزە
-
4:47 - 4:50گریانی منداڵانی ئەڵمانیا لەسەر ئاوازێکی نزمە
-
4:50 - 4:52بە پێی ئاوازی زمانی
-
4:52 - 4:54ئەو شوێنەی تیایدا دەژین
-
4:54 - 4:56ئێستا بۆچی ئەو فێربونە بۆ کۆرپەلە
-
4:56 - 4:58بەسودە؟
-
4:58 - 5:01لەوانەیە بۆ مانەوەی منداڵەکە بەسود بێت
-
5:01 - 5:03هەر لە سەرەتای لە دایک بونیدا
-
5:03 - 5:05دەنگی ئەو کەسە زۆرتر کاریگەر دەبێت لەسەر منداڵەکە
-
5:05 - 5:07کە زیاتر گرنگی پێدەدات
-
5:07 - 5:09ئەو کەسەش دایکە
-
5:09 - 5:11تەنانەت هاوارکردن و گریانی منداڵیش
-
5:11 - 5:13وەک زمانی دایکی وایە
-
5:13 - 5:16کە لەوانەیە خۆشەویستی منداڵ و دایک زیاد بکات
-
5:16 - 5:18لەوانەیە هەنگاوە سەرەکیەکان فێری منداڵ بکات
-
5:18 - 5:20لە کارێکی گرنگدا
-
5:20 - 5:23بۆ فێربون و تێگەیشتنی قسەکردن
-
5:23 - 5:25ئەوەش زمانی دایکە
-
5:25 - 5:27بەڵام تەنها دەنگ نیە
-
5:27 - 5:29کە کۆرپەلە فێردەبێت لە سکی دایکیدا
-
5:29 - 5:32بەڵکو بۆنکردن و تام کردنیش فێر دەبێت
-
5:32 - 5:34لە مانگی حەوتەمی دوگیانیدا
-
5:34 - 5:36خانەکانی تامکردنی کۆرپەلە بە تەواوەتی گەشەی کردوە
-
5:36 - 5:39هەروەها خانەکانی بۆنکردنیش
-
5:39 - 5:41دەست بە کارکردن دەکەن
-
5:41 - 5:44تام و چێژی ئەو خواردنانەی ئافرەتی دوو گیان دەیخوات
-
5:44 - 5:46دەگات بە شلەی ئەمینۆسی کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە
-
5:46 - 5:48کە بە بەردەوامی تام دەکرێت
-
5:48 - 5:50لە لایەن کۆرپەلەوە
-
5:50 - 5:53منداڵان تامی ئەو شتانەیان بیردێتەوە
-
5:53 - 5:56لەو کاتەی لە دایک دەبن
-
5:56 - 5:59لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکان داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیان کرد
-
5:59 - 6:01کە شەربەت بخۆنەوە
-
6:01 - 6:04لە سێ قۆناغی کۆتای دوو گیانیدا
-
6:04 - 6:06هەروەها داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیانی تر کرد
-
6:06 - 6:08کە تەنها ئاو بخۆنەوە
-
6:08 - 6:11دوای شەش مانگ
-
6:11 - 6:14شەربەتی گێزەریان دا بە منداڵەکان
-
6:14 - 6:18سەرنجی دەموچاوی منداڵەکانیاندا کاتێک شەربەتەکە دەخۆنەوە
-
6:18 - 6:20ئەوانەی کە دایکیان شەربەت گێزەریان خواردبۆوە لە کاتی دووگیانیدا
-
6:20 - 6:22بڕێکی زیاتر شەربەتەکەیان خواردەوە
-
6:22 - 6:24هەروەها پێیانەوە دیار بوو
-
6:24 - 6:26کە زیاتر بە لایانەوە خۆشە
-
6:26 - 6:29هەروەها لە فەرەنساش لەم جۆرە تاقیکردنەوەیە کرا
-
6:29 - 6:31لە : دیژۆن فرینس
-
6:31 - 6:33لە تاقیکردنەوەکە بۆیان دەرکەوت کە
-
6:33 - 6:36ئەو دایکانەی کە خواردن و خواردنەوە دەخۆن
-
6:36 - 6:41بە تامی لیجۆریسی لە کاتی دوو گیانیاندا
-
6:41 - 6:43ئەو تامەیان بەلاوە خۆش بوە
-
6:43 - 6:45لە یەکەم ڕۆژی ژیانیاندا
-
6:45 - 6:47هەروەها دواتریش کە تامیان کردوە
-
6:47 - 6:49لە چوارەم ڕۆژی ژیانیاندا
-
6:49 - 6:53ئەو منداڵانەی کە دایکیان ئەو خواردنەیان نەخواردوە لە کاتی دووگیانیاندا
-
6:53 - 6:57وا دەردەکەوت کە بڵێن قێزەونە
-
6:57 - 6:59ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت
-
6:59 - 7:01کە کۆرپەلەکان لە ڕێگەی دایکیانەوە
-
7:01 - 7:04فێری خواردنی چاک و بەسود دەبن
-
7:04 - 7:06بەم شێوازە کۆرپەلەکان فێری
-
7:06 - 7:09کەلتوری کۆمەڵگای خۆیان دەکرێن
-
7:09 - 7:12وە یەکێک لە کلتورە گرنگەکان
-
7:12 - 7:14خواردنە
-
7:14 - 7:17فێری ئەو بەهارات و تامانە دەکرێن
-
7:17 - 7:19کە لە کۆمەڵگاکەیاندا هەبووە
-
7:19 - 7:22تەنانەت پێش ئەوەی بێنە دونیاوە
-
7:22 - 7:25لەمەوە دەردەکەوێت، کە کۆرپەلە توانای زۆر شتی گرنگی هەیە
-
7:25 - 7:27بەڵام پێش ئەمە
-
7:27 - 7:31دەمەوێت شتێک باس بکەم کە جێگەی سەرنج بێت لاتان
-
7:31 - 7:33بابەتی فێربونی کۆرپەلە
-
7:33 - 7:36هەلی ئەوەتان پێدەبەخشێت کە وا لە کۆرپەلەکان بکەن
-
7:36 - 7:38کە فێری گوێگرتنی لە مۆزارتیان بکەن
-
7:38 - 7:40بە دانانی سەماعە لەسەر سکی دایکەکە
-
7:40 - 7:43لە ڕاستیدا فێرکردن بە درێژای ٩ مانگە
-
7:43 - 7:46گۆڕانکاری ڕوودەدات وەک ... دروست بون و گەشە کردن
کە لە منداڵدانی دایکدا ڕوو دەدات -
7:46 - 7:50شتی گرنگ و ئاڵۆز ڕودەدات لە لە منداڵداندا
-
7:50 - 7:54هەر شتێک دایکەکە دوچاری دەبێت لە ژیاندا
-
7:54 - 7:56ئەو هەوایەی هەڵی دەمژێت
-
7:56 - 7:58ئەو خواردن و خواردناوانەی دەیخوات
-
7:58 - 8:00ئەو مادە کیمیاییانەی دوچاری دەبێت
-
8:00 - 8:02تەنانەت ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات
-
8:02 - 8:05لەگەڵ کۆرپەلەکەدا دابەشی دەکات
-
8:05 - 8:08ئەمانە دەبنە کۆمەڵێک کاردانەوەی تێکهەڵچوو لەسەر کۆرپەلەکە
-
8:08 - 8:10وەک هەر تاکێکی تر
-
8:10 - 8:12هەر وەک چۆن کاردانەوەی هەیە بۆ سەر دایکەکە خۆشی
-
8:12 - 8:14ئەو کاردانەوەیانە لە لەشی کۆرپەلەدا
-
8:14 - 8:16کۆدەبنەوە و
-
8:16 - 8:19دەبن لە بەشێک لە گۆشت و خوێنی
-
8:19 - 8:21زۆر شتی تریش جگە لەوانەی باسکران
-
8:21 - 8:24دەگەن بە کۆرپەلەکە لەڕێگەی دایکەوە
-
8:24 - 8:26وەک زانیاری
-
8:26 - 8:28یان وەک ئەوەی کە من ناوم ناوە: دیاری بایۆلۆجی
-
8:28 - 8:31کە لە دنیایی دەرەوەی ڕەحمی دایکەوە پێان دەگات
-
8:31 - 8:34کەواتە، ئەو شتانەی لە سکی دایکدا فێری دەبن
-
8:34 - 8:36میوزیکە سحریەکانی مۆزارت نیە
-
8:36 - 8:40بەڵکو وەڵامی چەندین پرسیارە کە چۆن بە زیندوویی بمێنێتەوە
-
8:40 - 8:42ئایا لە هاتنیان بۆ ناو دنیا خۆشگوزەران دەبن؟
-
8:42 - 8:44یان پارێزراو دەبن؟
-
8:44 - 8:47ئایا ئەوان سەلامەت و پارێزراو دەبن
-
8:47 - 8:50یاخود لە ژیانێکی پڕ لە مەترسیدا دەبن؟
-
8:50 - 8:52ئایا تەمەن درێژ و لە خۆشیا دەبن
-
8:52 - 8:55یاخود ژیانێکی کورت و نا ئارام؟
-
8:55 - 8:58ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات و ئەو خواردنانەی دەیخوایت
-
8:58 - 9:01بەڵگەن لەسەر گوزەرانی ئەو دنیایەی کە تیایدان
-
9:01 - 9:04وەک بەرزکردنەوەی پەنجەیەک لە کاتی بادا
-
9:04 - 9:06ئە گۆڕانکاریانەی کە لە
-
9:06 - 9:09مێشک و ئەندامەکانی کۆرپەلەدا ڕودەدات
-
9:09 - 9:11بەشێکە لەوەی کە مرۆڤەکە پێک دەهێنێت
-
9:11 - 9:13ئەم شێوە گونجاندنەمان
-
9:13 - 9:15هەروەها توانای گەشەکردنمان
-
9:15 - 9:17لە ژینگە جۆراو جۆرەکاندا
-
9:17 - 9:19لە لادێ بێت یان شار
-
9:19 - 9:22لە شاخ بێت یاخود بیابان
-
9:22 - 9:24لە کۆتایدا دەمەوێت دوو چیرۆکتان بۆ باس بکەم
-
9:24 - 9:27دەربارەی ئەوەی کە دایکان چۆن منداڵەکانیان فێر دەکەن لە جیهاندا
-
9:27 - 9:30تەنانەت پێش لە دایک بونیشیان
-
9:31 - 9:33لە پایزی ساڵی ١٩٤٤دا
-
9:33 - 9:36لە یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگی جیهانی دوەمدا
-
9:36 - 9:39هێزەکانی ئەڵمانیا گوشاریان خستە سەر ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا
-
9:39 - 9:42بە شێوەیەک کە هەموو شێوە خۆراکێکیان لێ قەدەغە کردن
-
9:42 - 9:44سەرەتای گوشاری نازی
-
9:44 - 9:47ئەو پایزەبوو کە سەخترین زستانی بەدوادا هات
-
9:47 - 9:51تەنانەت ئاوی جۆگەکانیش بەستبوی
-
9:51 - 9:53وایلێهاتبوو کە خۆراک زۆر دەگمەن بوبوو
-
9:53 - 9:57هۆڵەندیەکان لە ڕۆژێکدا تەنها بە ٥٠٠ کالۆری دەژیان
-
9:57 - 10:00واتە چارەکێکی ئەو بەشە خۆراکەی کە لە پێش جەنگەکەدا دەیان خوارد
-
10:00 - 10:03ئەم گوشارخستنە سەرە هەفتەیەک بۆ چەند مانگێکی خایاند
-
10:03 - 10:06هەندێکیان ڕەگی گوڵی ''تیوپڵی'' یان دەخوارد
-
10:06 - 10:08لە سەراتای مانگی ئایاردا
-
10:08 - 10:10هەموو خۆراکە پاشەکەوت کراوەکان
-
10:10 - 10:12بەرە و نەمان و تەواو بون چوون
-
10:12 - 10:15برسێتی بڵاو بۆوە
-
10:15 - 10:18لە ٥ ی ئایاری ١٩٤٥ دا
-
10:18 - 10:20گوشارەکە کۆتای پێهات
-
10:20 - 10:22کاتێک هۆڵەندا ئازاد کرا
-
10:22 - 10:24لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە
-
10:24 - 10:27ناوی ئەو زستانەیان نا : زستانی برسێتی
-
10:27 - 10:29کە بوو بە هۆی مردنی ١٠،٠٠ کەس
-
10:29 - 10:31هەروەها نەخۆش خستنی هەزاران کەسی تریش
-
10:31 - 10:34بەڵام کاری کردە سەر هەزاران کەسی کەش
-
10:34 - 10:36کە بریتیبون لە ٤٠.٠٠٠ کۆرپەلە
-
10:36 - 10:39ئەوانەی کە لە '' زستانی برسێتی''دا لە سکی دایکیاندا بوون
-
10:39 - 10:41کەمی خۆراک بۆ ئەو منداڵانە
-
10:41 - 10:43کاری ڕاستەو خۆی کردۆتە سەریان
-
10:43 - 10:45وەکو لەبار چونیان
-
10:45 - 10:47کەمو کوڕی هەناسەدان و کەم کێشی
-
10:47 - 10:49هەروەها مردنیان بە ساوای
-
10:49 - 10:52تا ماوەیەکی زۆریش نەخۆشی جۆراو جۆریان تیادا دەردەکەوت
-
10:52 - 10:54دەیان ساڵ دوای: زستانی برسێتی
-
10:54 - 10:56توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوتوە کە
-
10:56 - 11:00ئەو کەسانەی لە کاتی ئابڵوقەکەدا لە دایک بوون
-
11:00 - 11:02توشتی نەخۆشی کۆرسترۆڵ و شەکرە و
-
11:02 - 11:05نەخۆشیەکانی دڵ بوون
-
11:05 - 11:08لە کەسانی ئاسایی زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن
-
11:08 - 11:12ئەزمونی ئابڵوقەی : زستانی برسێتی
-
11:12 - 11:14وا دیار بوو کە شێوەک جەستەیان گۆڕیبێت
-
11:14 - 11:16بە جۆرەها شێوە
-
11:16 - 11:18نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە
-
11:18 - 11:20کەمی ڕێژەی کۆلستڕۆڵ
-
11:20 - 11:22هەروەها هەستیاری لە گلوکۆز
-
11:22 - 11:25تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
-
11:25 - 11:27بۆچی کەمی خۆراک لە کاتی دوو گیانیدا
-
11:27 - 11:29دواتر دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنیان
-
11:29 - 11:31یەکێک لە ڕونکردنەوەکان ئەوەیە کە:
-
11:31 - 11:34کۆرپەلە لە خراپترین دۆخیشدا باشترین بەشە خۆراکی بۆ دەچێت
-
11:34 - 11:36کاتێک خۆراکیش کەم بێت
-
11:36 - 11:39باشترین بەشە خۆراکەکان دەچێت بۆ گرنگترین بەشی جەستە کە مێشکە
-
11:39 - 11:41بەمەش ئەندامەکانی تر بێ بەش دەبن
-
11:41 - 11:43وەک دڵ و جگەر
-
11:43 - 11:46ئەمە دەبێتە هۆی مانەوەی کۆرپەلەکە لە ژیاندا
-
11:46 - 11:49بەڵام ئەنجامی ئەم کارە، لە دواتردا دەردەکەوێت
-
11:49 - 11:51ئەو ئەندامانەی کە بە پێی پێویست خۆراکیان پێنەگەیشتوە
-
11:51 - 11:54ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زیاترە
-
11:54 - 11:57بەڵام ئەمە هەموو شتێک نیە
-
11:57 - 11:59لەوە ئەچێت کۆرپەلە چەند زانیارییەک وەربگرێت
-
11:59 - 12:02لە ژیانی ناو منداڵدانەوە
-
12:02 - 12:04بەپێی ئەو زانیاریانەش خۆی بونیاد دەنێت
-
12:04 - 12:06ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن
-
12:06 - 12:08بۆ ئەو ژیانەی کە ڕوو بە ڕووی دەبنەوە
-
12:08 - 12:10لە دیوە دەرەوەی مناڵدان
-
12:10 - 12:12منداڵان دەست دەکەن بە ئامادەکردنی میتابۆلیسم و
-
12:12 - 12:15پرۆسە فیسۆلۆجیەکانی تر
-
12:15 - 12:18بۆ ژینگەی دونیای دەرەوەی منداڵدان
-
12:18 - 12:21هەروەها بنچینەی پێشبینیەکانی کۆرپەلە
-
12:21 - 12:23بریتی یە لە ئەو خواردنەی دایکەکە دەیخوات
-
12:23 - 12:25هەروەها لەو ژەمانەی دایک دەیخوات لە کاتی دوو گیانیدا
-
12:25 - 12:27ئەمە چۆرە چیرۆکێک دروست دەکات
-
12:27 - 12:29چیرۆکێک لەبارەی فراوانی
-
12:29 - 12:32یاخود لەبارەی ڕاستی-یە بێزارکەرەکانی بێبەشبوونەوە
-
12:32 - 12:35ئەم چیرۆکە باس لەو زانیاریانە دەکات کە
-
12:35 - 12:37کۆرپەلە بەکاری دەهێنن
-
12:37 - 12:39بۆ ڕێکخستنی سیستەمی لەشی
-
12:39 - 12:42بە پێی ئەو خۆراکانەی پێی دەگات بۆ ناو منداڵدان
-
12:42 - 12:45بەمەش توانای مانەوەی دەبێت لە ژیاندا
-
12:45 - 12:48هەروەها بەرگەی کەمی خۆراک بگرێت لە ژیاندا
-
12:48 - 12:51منداڵێک کە قەبارەی بچوکتر بێت و کەمتر پێویستی بە ووزە هەبێت
-
12:51 - 12:53لە ڕاستیدا، هەلێکی باشتری دەبێت
-
12:53 - 12:55کە بگاتە تەمانی لاوێتی
-
12:55 - 12:57کێشەکە لەوەدایە
-
12:57 - 13:00ئەگەر ئافرەتەکە لە کاتی دوو گیانیدا کەم خۆراکی بکات
-
13:00 - 13:02ئەوا کۆرپەلەکە
-
13:02 - 13:04پێشبینی ژیانێکی کەم خۆراکی دەکات
-
13:04 - 13:07بەڵام لە کاتی لە دایک بونی، دێتە ناو دنیایەکی پڕ بەرو بوم و خۆش گوزەرانی
-
13:07 - 13:10ئەمە بەسەر منداڵەکانی ''زستانی برسێتی''دا ڕویدا
-
13:10 - 13:12بوە هۆی زیاد بونی کۆڕستڕۆڵی خوێن
-
13:12 - 13:14هەروەها نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ
-
13:14 - 13:16لە ئەنجامی ئەمە بوو
-
13:16 - 13:19ئە جەستانەی کە بە شێوەیەک دروست بو بوو کە
بە خۆراکێکی کەم و کەم کالۆری گەشە بکەن -
13:19 - 13:21دواتر خۆیان لە ژیانێکی پڕ لە خۆراک و کالۆریدا بینی-یەوە
-
13:21 - 13:24هەر وەک کەسانی دوای برسێتی-یەکەی ڕۆژئاوا
-
13:24 - 13:27ئەو جیهانەی کە لەکاتی کۆرپەلەیی دا لێوەی فێر بوون
-
13:27 - 13:29وەک ئەم جیهانە نی یە
-
13:29 - 13:32کە تیایدا لەدایک بوون
-
13:32 - 13:34چیرۆکێکیتر:-
-
13:34 - 13:38کاتژمێر ٨ و ٤٦ خولەکی بەیانی، لە ١١ ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١دا
-
13:38 - 13:40دەیان هەزاران خەڵک
-
13:40 - 13:42لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون
-
13:42 - 13:44لە نیو ێۆرک
-
13:44 - 13:46ڕێبوارەکانیش بە لێشاو دەچوونە ناو شەمەندەفەرەکانەوە
-
13:46 - 13:49شاگردەکان مێزەکانیان ئامادە دەکرد بۆ نانی نەیانی
-
13:49 - 13:53جام بازەکان ئیشیان لەسەر تەلەفونەکانیان دەکرد لە جادەی وۆڵ
-
13:53 - 13:56کە لە نێوانیاندا ١،٧٠٠ ئافرەتی دوو گیانی تیادابوو
-
13:56 - 13:59کاتێک فڕۆکەکان خۆیان کێشا بە بیناکاندا
-
13:59 - 14:02زۆرێک لە ئافرەتە دووگیانەکان ڕوبەڕوی ترسێکی زۆر بونەوە
-
14:02 - 14:05ئەو ئافرەتانەی لە ڕوداوەکە ڕزگار بوون
-
14:05 - 14:07لە ناو ئەو شیوەن و فەوزایەدا
-
14:07 - 14:09هەروەها تەپ و تۆزی ڕوخانی بیناکان
-
14:09 - 14:13وە مادە کیمیاییەکان و خۆڵ و خاشاک دەڕژا بە سەریاندا
-
14:13 - 14:15ترسان لەوەی ژیانیان لە دەست بدەن
-
14:15 - 14:17ساڵێک دوای ١١ی سێپتەمبەر
-
14:17 - 14:20توێژینەوە کرا لەسەر ئەو ئافرەتانەی
-
14:20 - 14:22کە دوو گیان بون
-
14:22 - 14:24لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون لە کاتی هێرشەکەدا
-
14:24 - 14:26منداڵە ساواکانی ئەو ئافرەتانەی
-
14:26 - 14:29کە دووچاری دژواری بوون ، یاخوو نیشانکانی دوای دژواری بینینیان تیادا دەرکەوت
-
14:29 - 14:31لە دوای ڕوداوەکە
-
14:31 - 14:34توێژەرەوەکان نیشانەیەکی بایۆلۆجی
-
14:34 - 14:36توشبون بە شۆکیان( PTSD) لە سەریاندا دۆزیەوە
-
14:36 - 14:39کە زۆر بە ڕونی
-
14:39 - 14:42بەسەر ئەو منداڵانانەدا دیار بوو ، ئەوانەی کاتی ڕوداوەکە لە سکی دایکیاندا بوون
-
14:42 - 14:44لە سێ قۆناخی کۆتای دووگیانیدا
-
14:44 - 14:46کەواتە
-
14:46 - 14:49ئەو ئافرەتانەی لە کاتی ڕوداوەکەدا توشی شۆک بون
-
14:49 - 14:52ئەو حاڵەتەیان گواستۆتەوە بۆ
-
14:52 - 14:55منداڵەکانیان کە لە سکیاندا بوون
-
14:55 - 14:57بیر لەوە بکەنەوە
-
14:57 - 14:59تووشبوون بە شۆک (ڕوو بە ڕوو بوونەوەی دژواری) ڕوو دەدات
-
14:59 - 15:02کاتێک کە ماوەی شۆک زیاد لە پێویست دەخایەنێت
-
15:02 - 15:06کاتێک ئەو شۆک بونە وا لە دەماری دایک دەکات زیاد لە سنوری خۆی ئازاری بدات
-
15:06 - 15:09بەڵام شێوازێکی تر هەیە بۆ بیرکردنەوە لە تووشبوون بە شۆک
-
15:09 - 15:12ئەوەی کە ئێمە وەک زانستی نەخۆشی یەکان لێی دەڕوانین
-
15:12 - 15:14لەوانەیە سازدانی شتێکی بە سوود بێت
-
15:14 - 15:16لە هەندێ کاتدا
-
15:16 - 15:19بەتایبەتی لە ژینگەیەکی مەترسیداردا
-
15:19 - 15:22تووشبوون بە شۆک هەندێک خاسیەتی ناوازەشی هەیە:
-
15:22 - 15:25دەبێتە هۆی زیادەڕەوی لە سەرنجدانی دەوروبەر
-
15:25 - 15:28کاردانەوەی بەپەلە لەکاتی مەترسیدا
-
15:28 - 15:31لەوانەیە ببێتە هۆی پاراستنی ژیانی کەسێک
-
15:31 - 15:35بیرۆکەی فێرکردن بە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری بۆ کۆرپەلە
-
15:35 - 15:37هیشتا شتێکی مەترسیدارە
-
15:37 - 15:40بەڵام بە لای منەوە زۆر کاریگەرە
-
15:40 - 15:42ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنانەت پێش لە دایک بونیش
-
15:42 - 15:44دایکان هەڵدەستن بە ئاگادارکردنەوەی منداڵەکانیان
-
15:44 - 15:46کە لە دەرەوە جیهانێکی دڕندە هەیە
-
15:46 - 15:49پێیان دەڵێن : ئاگات لە خۆتبێت
-
15:49 - 15:51با زیاتر بۆتان ڕوون بکەمەوە
-
15:51 - 15:54مەبەستی ئێمە ئەوە نیە هەرچی مەترسیەک توشی منداڵ دەبێت بیخەینە ئەستۆی دایک
-
15:54 - 15:56لەبەر ئەوەی چی ڕوویداوە لە کاتی دوو گیانیدا
-
15:56 - 15:59بەڵام ئامانجمان ئەوەیە کە باشترین
-
15:59 - 16:02تەندروستی و خۆ شگوزەرانی بۆ نەوەی داهاتوو دابین بکەین
-
16:02 - 16:04دەبێت ئاگاداربین و وورد بینەوە لەو
-
16:04 - 16:06شتانەی کە کۆرپەلە فێری دەبێت
-
16:06 - 16:09لە ماوەی ئەو نۆ مانگەی لە سکی دایکیدایە
-
16:09 - 16:12فێربوون یەکێکە لە گرنگترین چالاکیەکانی ژیان
-
16:12 - 16:14کە لە کاتێکی زۆر زووتر دەستپێ دەکات
-
16:14 - 16:16لەوەی کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد
-
16:16 - 16:18سوپاس
-
16:18 - 16:25چەپڵەلێدان
- Title:
- ئانی مۆرفی پاوڵ: چی فێردەبین پێش ئەوەی لە دایک ببین
- Speaker:
- Annie Murphy Paul
- Description:
-
پرسیارێکی کورت: کەی فێربوون دەست پێدەکات؟ وەڵام: پێش لە دایک بوون(لە سکی دایکدا) . نوسەری زانستی ئانی مێرفی پاوڵ لە ڕێگەی توێژینەوەکانی لەو شتانە دەدوێت کە لە سکی دایکدا فێردەبین . لە تۆن و ئاوازی زمانەوە تاوەکو چێژەکانی خۆراک.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 16:26
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What we learn before we're born |