WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:03.000 بابەتی ئەمڕۆی من دەربارەی فێربونە 00:00:03.000 --> 00:00:06.000 سەبارەت بەم بابەتەش دەمەوێت پرسیارێک لە هەموتان بکەم 00:00:06.000 --> 00:00:08.000 ئاماددەن ؟ 00:00:08.000 --> 00:00:11.000 کەی فێربون دەست پێدەکات؟ 00:00:11.000 --> 00:00:13.000 ئێستا.. ئێوە کە سەرنجی ئەم پرسیارە دەدەن 00:00:13.000 --> 00:00:15.000 لەوانەیە بیر لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەی سەرەتایی بکەنەوە 00:00:15.000 --> 00:00:17.000 یاخود دایانگە 00:00:17.000 --> 00:00:20.000 کە یەکەمین جار منداڵ ئەچێتە هۆڵی خوێندنەوە لەگەڵ مامۆستایەکدا 00:00:20.000 --> 00:00:23.000 یاخود بیر لە قۆناخە سەرەتاییەکانی منداڵ دەکەنەوە 00:00:23.000 --> 00:00:26.000 ئەو کاتەی کە منداڵ فێری ڕۆشتن و قسەکردن دەبێت 00:00:26.000 --> 00:00:28.000 یاخود ئەو کاتەی فێردەبێت کەوچک بە دەستیەوە بگرێت 00:00:28.000 --> 00:00:31.000 لەوانەیە جوڵەی (٠ تا ٣) تان بیستبێت 00:00:31.000 --> 00:00:34.000 ئەو تەمەنەی کە بە گرتنگترین ماوەی فێربوون دادەنرێت 00:00:34.000 --> 00:00:36.000 بریتیە لە ساڵە سەرەتای ژیان 00:00:36.000 --> 00:00:39.000 لەبەر ئەوە وەڵامی ئێوە بۆ پرسیارەکەم بریتیە لە 00:00:39.000 --> 00:00:41.000 فێربون لە کاتی لەدایکبونەوە دەستپێ دەکات NOTE Paragraph 00:00:41.000 --> 00:00:43.000 بۆیە دەمەوێت ئەمڕۆ 00:00:43.000 --> 00:00:46.000 بیرۆکەیەکتان پێبڵێم کە بەلاتانەوە نامۆ دەبێت 00:00:46.000 --> 00:00:49.000 لەوانەشە باوەڕی پێنەکەن 00:00:49.000 --> 00:00:51.000 بەڵام ئەوەی دەیڵێم بەڵگەی گەورە دەیسەلمێنێت 00:00:51.000 --> 00:00:54.000 هەر وەک زانستی دەرونزانی و زیندەوەرزانی 00:00:54.000 --> 00:00:57.000 گرنگترین ئە شتانەش کە فێری بووین 00:00:57.000 --> 00:00:59.000 بریتین لە شتانەی کە پێش لەدایک بوون فێریان بووین 00:00:59.000 --> 00:01:02.000 مەبەستم لەو کاتەیە کە هێشتا لە منداڵ دانی دایکماندا بووین 00:01:02.000 --> 00:01:04.000 ئێستا من ڕۆژنامە نوسێکی زانستیم 00:01:04.000 --> 00:01:06.000 بابەتی ڕۆژنامە و کتێبیش دەنوسم 00:01:06.000 --> 00:01:08.000 هەروەها دایکیشم هەمان کار دەکات 00:01:08.000 --> 00:01:11.000 ئەم دوو ڕۆڵە بە یەکجار هاتنە ژیانمەوە 00:01:11.000 --> 00:01:14.000 لەو کتێبەی کە نوسیومە لە ژێر ناونیشانی : بنچینەکان 00:01:14.000 --> 00:01:17.000 بنچینەکان، بریتیە لە ڕاپۆرتێک لەسەر 00:01:17.000 --> 00:01:19.000 بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی تازە 00:01:19.000 --> 00:01:21.000 کە ناوی بنچینەکانی کۆرپەلەیە 00:01:21.000 --> 00:01:24.000 بنچینەکانی کۆرپەلە بابەتێکی زانستیە 00:01:24.000 --> 00:01:27.000 کە تەنها ٢٠ ساڵە دەرکەوتوە 00:01:27.000 --> 00:01:30.000 کە پشتی بە بیردۆزێک بەستووە کە دەڵێت 00:01:30.000 --> 00:01:33.000 تەندروستیمان و چاکی گوزەرانی ژیانمان 00:01:33.000 --> 00:01:35.000 بە توندی لەژێر کاریگەری 00:01:35.000 --> 00:01:38.000 ئەو نۆ مانگەدایە کە لە منداڵدانی دایکماندا بەسەری دەبەین 00:01:38.000 --> 00:01:42.000 بە بۆچونی من، ئەم بییردۆزە زۆر لەوە بە نرخ ترە کە بە سوودبەخشێکی فیکری ناوی ببرێت 00:01:42.000 --> 00:01:44.000 منیش حامیلە بووم 00:01:44.000 --> 00:01:47.000 لەو کاتەی کە سەرقاڵی توێژینەوەکە بووم بۆ کتێبەکەم 00:01:47.000 --> 00:01:49.000 یەکێک لە جوانترین بیڕۆکە 00:01:49.000 --> 00:01:51.000 کە لەم کارەدا بۆم دەرکەوت 00:01:51.000 --> 00:01:54.000 ئەوەیە کە ئێمە لەم دونیایەدا هەمومان شت فێر دەبین 00:01:54.000 --> 00:01:57.000 تەنانەت پێش ئەوەی بێینە أیانیشەوە NOTE Paragraph 00:01:57.000 --> 00:01:59.000 کاتێک کە بۆ یەکەم جار منداڵەکانمان دەگرینە باوەش 00:01:59.000 --> 00:02:02.000 وا دەزانین کە ئەوان پەڕەیەکی سپین 00:02:02.000 --> 00:02:04.000 کە هێشتا ژیان کاری تێ نەکردوون 00:02:04.000 --> 00:02:07.000 بەڵام لە ڕاستیدا ، ئەوان لە لایەن ئێمەوە دروست بوون 00:02:07.000 --> 00:02:11.000 هەروەها لەلایەن ئەم دنیایەوە کە تیایدا دەژین 00:02:11.000 --> 00:02:13.000 ئەمڕۆ دەمەوێت هەندێک لە شتە گرنگەکانتان پێبڵێم 00:02:13.000 --> 00:02:15.000 کە زاناکان لە توێژینەوەکانیاندا 00:02:15.000 --> 00:02:17.000 دەربارەی (کۆرپەلە چی فێردەبێت) بۆیان دەرکەوتوە 00:02:17.000 --> 00:02:20.000 کاتێک کە هێشتا لە سکی دایکیاندان NOTE Paragraph 00:02:21.000 --> 00:02:23.000 لە پێش هەموو شتێکەوە 00:02:23.000 --> 00:02:26.000 فێری ناسینەوەی دەنگی دایکیان دەبن 00:02:26.000 --> 00:02:29.000 لەبەر ئەوەی دەنگەکانی دەرەوەی سکی دایک 00:02:29.000 --> 00:02:32.000 لە ڕێگەی وێڵاشی سکی دایکەوە دەگات بە منداڵەکە 00:02:32.000 --> 00:02:36.000 هەروەها لە ڕێگەی شلەی ئەمینۆتیک-ەوە کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە 00:02:36.000 --> 00:02:38.000 ئەو دەنگەی کە کۆرپەلە دەیبیستێت 00:02:38.000 --> 00:02:41.000 لە مانگی چوارەمی دوگیانیدا 00:02:41.000 --> 00:02:43.000 دەنگێکی کپ و لاوازە 00:02:43.000 --> 00:02:45.000 یەکێک لە توێژەرەوەکان دەڵێت 00:02:45.000 --> 00:02:48.000 ئەو دەنگەی کە منداڵ دەیبیستێت لە دەنگی مامۆستاکەی چارلی براون دەچێت 00:02:48.000 --> 00:02:51.000 لە ئەفلام کارتۆنی '' پینەتس'' دا 00:02:51.000 --> 00:02:54.000 بەڵام دەنگی ئافرەتە دوو گیانەکە خۆی 00:02:54.000 --> 00:02:56.000 بە لەرینەوە لە ڕێگەی لەشیەوە 00:02:56.000 --> 00:02:59.000 زۆر بە ئاسانی دەگات بە کۆرپەلەکە 00:02:59.000 --> 00:03:02.000 لەبەر ئەوەی کۆرپەلەکە هەموو کات لەگەڵیدایە 00:03:02.000 --> 00:03:05.000 هەروەها دەنگی دایکی زۆر دەبیستێت 00:03:05.000 --> 00:03:08.000 هەر لەگەڵ لەدایک بوونیدا، دەنگی دایکی دەناسێتەوە 00:03:08.000 --> 00:03:10.000 هەروەها ئارەزو بە بیستنی دەنگی دایکی دەکات 00:03:10.000 --> 00:03:12.000 زیاتر لە هەموو دەنگێکیتر NOTE Paragraph 00:03:12.000 --> 00:03:14.000 چۆن دەتوانین ئەوە بزانین؟ 00:03:14.000 --> 00:03:16.000 منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانای زۆربەی شتەکانیان نیە 00:03:16.000 --> 00:03:19.000 جگە لە شتێک کە زۆر ئارەزوی پێدەکەن : مژین 00:03:19.000 --> 00:03:22.000 توێژەرەوەکان لەم ڕاستیە سوودمەند بوون 00:03:22.000 --> 00:03:25.000 پاشان هەستان بە دروست کردنی مەمەی لاستیکی 00:03:25.000 --> 00:03:27.000 کەواتە، ئەگەر منداڵێک مەمکێکی لاستیکی بمژێت 00:03:27.000 --> 00:03:29.000 گوێی لە تۆمارکراوێکی دەنگی دایکی دەبێت 00:03:29.000 --> 00:03:31.000 بە هۆی دوو بیسەرەکەوە 00:03:31.000 --> 00:03:33.000 ئەگەر ئەوەی کەیانی مژی 00:03:33.000 --> 00:03:37.000 ئەوا گوێی لە دەنگی ئافرەتێکی بێگانە دەبێت 00:03:37.000 --> 00:03:40.000 منداڵان زۆر بە خێرای ئارەزووکانیان دەردەکەوێت 00:03:40.000 --> 00:03:43.000 بە هەڵبژاردنی یەکەمین دانە 00:03:43.000 --> 00:03:46.000 لەمەشەوە زاناکان گەیشتنە ڕاستیەک 00:03:46.000 --> 00:03:48.000 منداڵان بە هێواشی سنگی دایکیان دەمژن 00:03:48.000 --> 00:03:50.000 کاتێک کە شتێک سەرەنجیان ڕادەکێشێت 00:03:50.000 --> 00:03:52.000 هەروەها مژینەکانیان خێراتر دەکەن 00:03:52.000 --> 00:03:55.000 کاتێک کە بێزارن 00:03:55.000 --> 00:03:57.000 ئەمە ئەو هۆیە بوو کە توێژەرەوەکان لە ڕێیەوە بۆیان دەرکەوت 00:03:57.000 --> 00:04:00.000 پاش ئەوەی ئافرەتە دوو گیانەکان بە دەنگێکی بەرزو چەند جار دوبارەکردنەوە 00:04:00.000 --> 00:04:04.000 هەستان بە خوێندنەوەی بەشێک لە کتێبی دکتۆر سیسوو: پشیلەکە لە ناو کڵاوەکەدا 00:04:04.000 --> 00:04:07.000 منداڵە تازە لە دایک بوەکان توانایان هەبوو ئەو بەشە بناسنەوە 00:04:07.000 --> 00:04:10.000 کاتێک لە دەرەوەی سکی دایک بیستیان 00:04:10.000 --> 00:04:13.000 ئەوەی بە لای منەوە خۆش بوو لەم ئەزموونانەدا 00:04:13.000 --> 00:04:15.000 ئەوەیە کە ئەو منداڵانەی 00:04:15.000 --> 00:04:17.000 کا دایکیان سەیری '' ئۆپرا ''یان کردوە 00:04:17.000 --> 00:04:20.000 لە کاتی دووگیانیاندا 00:04:20.000 --> 00:04:23.000 لە توانایاندا بوە میوزکی بەرنامەکە بناسنەوە 00:04:23.000 --> 00:04:26.000 کە لە پاش لە دایک بونیان بیستویانە 00:04:26.000 --> 00:04:28.000 کەواتە کۆرپەلەش توانای فێربونی 00:04:28.000 --> 00:04:31.000 ئەو زمانە دیاریکراوەیان هەیە کە 00:04:31.000 --> 00:04:33.000 لە دنیای دەرەوەی سکی دایکیاندا قسەی پێدەکرێت NOTE Paragraph 00:04:33.000 --> 00:04:36.000 تۆژینەوەیەک ساڵی پار دەری خستوە 00:04:36.000 --> 00:04:39.000 کە لەو ساتە وەختەی کە منداڵ تیایدا لە دایک دەبێت 00:04:39.000 --> 00:04:41.000 گریانەکەشی بە هەمان شێوازی 00:04:41.000 --> 00:04:44.000 زمانی نەتەوەی دایکی دەبێت 00:04:44.000 --> 00:04:47.000 گریانی منداڵانی فەرەنسا لەسەر ئاوازێکی بەرزە 00:04:47.000 --> 00:04:50.000 گریانی منداڵانی ئەڵمانیا لەسەر ئاوازێکی نزمە 00:04:50.000 --> 00:04:52.000 بە پێی ئاوازی زمانی 00:04:52.000 --> 00:04:54.000 ئەو شوێنەی تیایدا دەژین 00:04:54.000 --> 00:04:56.000 ئێستا بۆچی ئەو فێربونە بۆ کۆرپەلە 00:04:56.000 --> 00:04:58.000 بەسودە؟ 00:04:58.000 --> 00:05:01.000 لەوانەیە بۆ مانەوەی منداڵەکە بەسود بێت 00:05:01.000 --> 00:05:03.000 هەر لە سەرەتای لە دایک بونیدا 00:05:03.000 --> 00:05:05.000 دەنگی ئەو کەسە زۆرتر کاریگەر دەبێت لەسەر منداڵەکە 00:05:05.000 --> 00:05:07.000 کە زیاتر گرنگی پێدەدات 00:05:07.000 --> 00:05:09.000 ئەو کەسەش دایکە 00:05:09.000 --> 00:05:11.000 تەنانەت هاوارکردن و گریانی منداڵیش 00:05:11.000 --> 00:05:13.000 وەک زمانی دایکی وایە 00:05:13.000 --> 00:05:16.000 کە لەوانەیە خۆشەویستی منداڵ و دایک زیاد بکات 00:05:16.000 --> 00:05:18.000 لەوانەیە هەنگاوە سەرەکیەکان فێری منداڵ بکات 00:05:18.000 --> 00:05:20.000 لە کارێکی گرنگدا 00:05:20.000 --> 00:05:23.000 بۆ فێربون و تێگەیشتنی قسەکردن 00:05:23.000 --> 00:05:25.000 ئەوەش زمانی دایکە NOTE Paragraph 00:05:25.000 --> 00:05:27.000 بەڵام تەنها دەنگ نیە 00:05:27.000 --> 00:05:29.000 کە کۆرپەلە فێردەبێت لە سکی دایکیدا 00:05:29.000 --> 00:05:32.000 بەڵکو بۆنکردن و تام کردنیش فێر دەبێت 00:05:32.000 --> 00:05:34.000 لە مانگی حەوتەمی دوگیانیدا 00:05:34.000 --> 00:05:36.000 خانەکانی تامکردنی کۆرپەلە بە تەواوەتی گەشەی کردوە 00:05:36.000 --> 00:05:39.000 هەروەها خانەکانی بۆنکردنیش 00:05:39.000 --> 00:05:41.000 دەست بە کارکردن دەکەن 00:05:41.000 --> 00:05:44.000 تام و چێژی ئەو خواردنانەی ئافرەتی دوو گیان دەیخوات 00:05:44.000 --> 00:05:46.000 دەگات بە شلەی ئەمینۆسی کە لە دەورو بەری کۆرپەلەدایە 00:05:46.000 --> 00:05:48.000 کە بە بەردەوامی تام دەکرێت 00:05:48.000 --> 00:05:50.000 لە لایەن کۆرپەلەوە 00:05:50.000 --> 00:05:53.000 منداڵان تامی ئەو شتانەیان بیردێتەوە 00:05:53.000 --> 00:05:56.000 لەو کاتەی لە دایک دەبن 00:05:56.000 --> 00:05:59.000 لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکان داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیان کرد 00:05:59.000 --> 00:06:01.000 کە شەربەت بخۆنەوە 00:06:01.000 --> 00:06:04.000 لە سێ قۆناغی کۆتای دوو گیانیدا 00:06:04.000 --> 00:06:06.000 هەروەها داوایان لە چەند ئافرەتێکی دوو گیانی تر کرد 00:06:06.000 --> 00:06:08.000 کە تەنها ئاو بخۆنەوە 00:06:08.000 --> 00:06:11.000 دوای شەش مانگ 00:06:11.000 --> 00:06:14.000 شەربەتی گێزەریان دا بە منداڵەکان 00:06:14.000 --> 00:06:18.000 سەرنجی دەموچاوی منداڵەکانیاندا کاتێک شەربەتەکە دەخۆنەوە 00:06:18.000 --> 00:06:20.000 ئەوانەی کە دایکیان شەربەت گێزەریان خواردبۆوە لە کاتی دووگیانیدا 00:06:20.000 --> 00:06:22.000 بڕێکی زیاتر شەربەتەکەیان خواردەوە 00:06:22.000 --> 00:06:24.000 هەروەها پێیانەوە دیار بوو 00:06:24.000 --> 00:06:26.000 کە زیاتر بە لایانەوە خۆشە NOTE Paragraph 00:06:26.000 --> 00:06:29.000 هەروەها لە فەرەنساش لەم جۆرە تاقیکردنەوەیە کرا 00:06:29.000 --> 00:06:31.000 لە : دیژۆن فرینس 00:06:31.000 --> 00:06:33.000 لە تاقیکردنەوەکە بۆیان دەرکەوت کە 00:06:33.000 --> 00:06:36.000 ئەو دایکانەی کە خواردن و خواردنەوە دەخۆن 00:06:36.000 --> 00:06:41.000 بە تامی لیجۆریسی لە کاتی دوو گیانیاندا 00:06:41.000 --> 00:06:43.000 ئەو تامەیان بەلاوە خۆش بوە 00:06:43.000 --> 00:06:45.000 لە یەکەم ڕۆژی ژیانیاندا 00:06:45.000 --> 00:06:47.000 هەروەها دواتریش کە تامیان کردوە 00:06:47.000 --> 00:06:49.000 لە چوارەم ڕۆژی ژیانیاندا 00:06:49.000 --> 00:06:53.000 ئەو منداڵانەی کە دایکیان ئەو خواردنەیان نەخواردوە لە کاتی دووگیانیاندا 00:06:53.000 --> 00:06:57.000 وا دەردەکەوت کە بڵێن قێزەونە 00:06:57.000 --> 00:06:59.000 ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت 00:06:59.000 --> 00:07:01.000 کە کۆرپەلەکان لە ڕێگەی دایکیانەوە 00:07:01.000 --> 00:07:04.000 فێری خواردنی چاک و بەسود دەبن 00:07:04.000 --> 00:07:06.000 بەم شێوازە کۆرپەلەکان فێری 00:07:06.000 --> 00:07:09.000 کەلتوری کۆمەڵگای خۆیان دەکرێن 00:07:09.000 --> 00:07:12.000 وە یەکێک لە کلتورە گرنگەکان 00:07:12.000 --> 00:07:14.000 خواردنە 00:07:14.000 --> 00:07:17.000 فێری ئەو بەهارات و تامانە دەکرێن 00:07:17.000 --> 00:07:19.000 کە لە کۆمەڵگاکەیاندا هەبووە 00:07:19.000 --> 00:07:22.000 تەنانەت پێش ئەوەی بێنە دونیاوە NOTE Paragraph 00:07:22.000 --> 00:07:25.000 لەمەوە دەردەکەوێت، کە کۆرپەلە توانای زۆر شتی گرنگی هەیە 00:07:25.000 --> 00:07:27.000 بەڵام پێش ئەمە 00:07:27.000 --> 00:07:31.000 دەمەوێت شتێک باس بکەم کە جێگەی سەرنج بێت لاتان 00:07:31.000 --> 00:07:33.000 بابەتی فێربونی کۆرپەلە 00:07:33.000 --> 00:07:36.000 هەلی ئەوەتان پێدەبەخشێت کە وا لە کۆرپەلەکان بکەن 00:07:36.000 --> 00:07:38.000 کە فێری گوێگرتنی لە مۆزارتیان بکەن 00:07:38.000 --> 00:07:40.000 بە دانانی سەماعە لەسەر سکی دایکەکە 00:07:40.000 --> 00:07:43.000 لە ڕاستیدا فێرکردن بە درێژای ٩ مانگە 00:07:43.000 --> 00:07:46.000 گۆڕانکاری ڕوودەدات وەک ... دروست بون و گەشە کردن کە لە منداڵدانی دایکدا ڕوو دەدات 00:07:46.000 --> 00:07:50.000 شتی گرنگ و ئاڵۆز ڕودەدات لە لە منداڵداندا 00:07:50.000 --> 00:07:54.000 هەر شتێک دایکەکە دوچاری دەبێت لە ژیاندا 00:07:54.000 --> 00:07:56.000 ئەو هەوایەی هەڵی دەمژێت 00:07:56.000 --> 00:07:58.000 ئەو خواردن و خواردناوانەی دەیخوات 00:07:58.000 --> 00:08:00.000 ئەو مادە کیمیاییانەی دوچاری دەبێت 00:08:00.000 --> 00:08:02.000 تەنانەت ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات 00:08:02.000 --> 00:08:05.000 لەگەڵ کۆرپەلەکەدا دابەشی دەکات 00:08:05.000 --> 00:08:08.000 ئەمانە دەبنە کۆمەڵێک کاردانەوەی تێکهەڵچوو لەسەر کۆرپەلەکە 00:08:08.000 --> 00:08:10.000 وەک هەر تاکێکی تر 00:08:10.000 --> 00:08:12.000 هەر وەک چۆن کاردانەوەی هەیە بۆ سەر دایکەکە خۆشی 00:08:12.000 --> 00:08:14.000 ئەو کاردانەوەیانە لە لەشی کۆرپەلەدا 00:08:14.000 --> 00:08:16.000 کۆدەبنەوە و 00:08:16.000 --> 00:08:19.000 دەبن لە بەشێک لە گۆشت و خوێنی 00:08:19.000 --> 00:08:21.000 زۆر شتی تریش جگە لەوانەی باسکران 00:08:21.000 --> 00:08:24.000 دەگەن بە کۆرپەلەکە لەڕێگەی دایکەوە 00:08:24.000 --> 00:08:26.000 وەک زانیاری 00:08:26.000 --> 00:08:28.000 یان وەک ئەوەی کە من ناوم ناوە: دیاری بایۆلۆجی 00:08:28.000 --> 00:08:31.000 کە لە دنیایی دەرەوەی ڕەحمی دایکەوە پێان دەگات NOTE Paragraph 00:08:31.000 --> 00:08:34.000 کەواتە، ئەو شتانەی لە سکی دایکدا فێری دەبن 00:08:34.000 --> 00:08:36.000 میوزیکە سحریەکانی مۆزارت نیە 00:08:36.000 --> 00:08:40.000 بەڵکو وەڵامی چەندین پرسیارە کە چۆن بە زیندوویی بمێنێتەوە 00:08:40.000 --> 00:08:42.000 ئایا لە هاتنیان بۆ ناو دنیا خۆشگوزەران دەبن؟ 00:08:42.000 --> 00:08:44.000 یان پارێزراو دەبن؟ 00:08:44.000 --> 00:08:47.000 ئایا ئەوان سەلامەت و پارێزراو دەبن 00:08:47.000 --> 00:08:50.000 یاخود لە ژیانێکی پڕ لە مەترسیدا دەبن؟ 00:08:50.000 --> 00:08:52.000 ئایا تەمەن درێژ و لە خۆشیا دەبن 00:08:52.000 --> 00:08:55.000 یاخود ژیانێکی کورت و نا ئارام؟ 00:08:55.000 --> 00:08:58.000 ئەو هەستانەی دایک هەستی پێدەکات و ئەو خواردنانەی دەیخوایت 00:08:58.000 --> 00:09:01.000 بەڵگەن لەسەر گوزەرانی ئەو دنیایەی کە تیایدان 00:09:01.000 --> 00:09:04.000 وەک بەرزکردنەوەی پەنجەیەک لە کاتی بادا 00:09:04.000 --> 00:09:06.000 ئە گۆڕانکاریانەی کە لە 00:09:06.000 --> 00:09:09.000 مێشک و ئەندامەکانی کۆرپەلەدا ڕودەدات 00:09:09.000 --> 00:09:11.000 بەشێکە لەوەی کە مرۆڤەکە پێک دەهێنێت 00:09:11.000 --> 00:09:13.000 ئەم شێوە گونجاندنەمان 00:09:13.000 --> 00:09:15.000 هەروەها توانای گەشەکردنمان 00:09:15.000 --> 00:09:17.000 لە ژینگە جۆراو جۆرەکاندا 00:09:17.000 --> 00:09:19.000 لە لادێ بێت یان شار 00:09:19.000 --> 00:09:22.000 لە شاخ بێت یاخود بیابان NOTE Paragraph 00:09:22.000 --> 00:09:24.000 لە کۆتایدا دەمەوێت دوو چیرۆکتان بۆ باس بکەم 00:09:24.000 --> 00:09:27.000 دەربارەی ئەوەی کە دایکان چۆن منداڵەکانیان فێر دەکەن لە جیهاندا 00:09:27.000 --> 00:09:30.000 تەنانەت پێش لە دایک بونیشیان 00:09:31.000 --> 00:09:33.000 لە پایزی ساڵی ١٩٤٤دا 00:09:33.000 --> 00:09:36.000 لە یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگی جیهانی دوەمدا 00:09:36.000 --> 00:09:39.000 هێزەکانی ئەڵمانیا گوشاریان خستە سەر ڕۆژهەڵاتی هۆڵەندا 00:09:39.000 --> 00:09:42.000 بە شێوەیەک کە هەموو شێوە خۆراکێکیان لێ قەدەغە کردن 00:09:42.000 --> 00:09:44.000 سەرەتای گوشاری نازی 00:09:44.000 --> 00:09:47.000 ئەو پایزەبوو کە سەخترین زستانی بەدوادا هات 00:09:47.000 --> 00:09:51.000 تەنانەت ئاوی جۆگەکانیش بەستبوی 00:09:51.000 --> 00:09:53.000 وایلێهاتبوو کە خۆراک زۆر دەگمەن بوبوو 00:09:53.000 --> 00:09:57.000 هۆڵەندیەکان لە ڕۆژێکدا تەنها بە ٥٠٠ کالۆری دەژیان 00:09:57.000 --> 00:10:00.000 واتە چارەکێکی ئەو بەشە خۆراکەی کە لە پێش جەنگەکەدا دەیان خوارد 00:10:00.000 --> 00:10:03.000 ئەم گوشارخستنە سەرە هەفتەیەک بۆ چەند مانگێکی خایاند 00:10:03.000 --> 00:10:06.000 هەندێکیان ڕەگی گوڵی ''تیوپڵی'' یان دەخوارد 00:10:06.000 --> 00:10:08.000 لە سەراتای مانگی ئایاردا 00:10:08.000 --> 00:10:10.000 هەموو خۆراکە پاشەکەوت کراوەکان 00:10:10.000 --> 00:10:12.000 بەرە و نەمان و تەواو بون چوون 00:10:12.000 --> 00:10:15.000 برسێتی بڵاو بۆوە 00:10:15.000 --> 00:10:18.000 لە ٥ ی ئایاری ١٩٤٥ دا 00:10:18.000 --> 00:10:20.000 گوشارەکە کۆتای پێهات 00:10:20.000 --> 00:10:22.000 کاتێک هۆڵەندا ئازاد کرا 00:10:22.000 --> 00:10:24.000 لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە NOTE Paragraph 00:10:24.000 --> 00:10:27.000 ناوی ئەو زستانەیان نا : زستانی برسێتی 00:10:27.000 --> 00:10:29.000 کە بوو بە هۆی مردنی ١٠،٠٠ کەس 00:10:29.000 --> 00:10:31.000 هەروەها نەخۆش خستنی هەزاران کەسی تریش 00:10:31.000 --> 00:10:34.000 بەڵام کاری کردە سەر هەزاران کەسی کەش 00:10:34.000 --> 00:10:36.000 کە بریتیبون لە ٤٠.٠٠٠ کۆرپەلە 00:10:36.000 --> 00:10:39.000 ئەوانەی کە لە '' زستانی برسێتی''دا لە سکی دایکیاندا بوون 00:10:39.000 --> 00:10:41.000 کەمی خۆراک بۆ ئەو منداڵانە 00:10:41.000 --> 00:10:43.000 کاری ڕاستەو خۆی کردۆتە سەریان 00:10:43.000 --> 00:10:45.000 وەکو لەبار چونیان 00:10:45.000 --> 00:10:47.000 کەمو کوڕی هەناسەدان و کەم کێشی 00:10:47.000 --> 00:10:49.000 هەروەها مردنیان بە ساوای 00:10:49.000 --> 00:10:52.000 تا ماوەیەکی زۆریش نەخۆشی جۆراو جۆریان تیادا دەردەکەوت 00:10:52.000 --> 00:10:54.000 دەیان ساڵ دوای: زستانی برسێتی 00:10:54.000 --> 00:10:56.000 توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوتوە کە 00:10:56.000 --> 00:11:00.000 ئەو کەسانەی لە کاتی ئابڵوقەکەدا لە دایک بوون 00:11:00.000 --> 00:11:02.000 توشتی نەخۆشی کۆرسترۆڵ و شەکرە و 00:11:02.000 --> 00:11:05.000 نەخۆشیەکانی دڵ بوون 00:11:05.000 --> 00:11:08.000 لە کەسانی ئاسایی زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن 00:11:08.000 --> 00:11:12.000 ئەزمونی ئابڵوقەی : زستانی برسێتی 00:11:12.000 --> 00:11:14.000 وا دیار بوو کە شێوەک جەستەیان گۆڕیبێت 00:11:14.000 --> 00:11:16.000 بە جۆرەها شێوە 00:11:16.000 --> 00:11:18.000 نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە 00:11:18.000 --> 00:11:20.000 کەمی ڕێژەی کۆلستڕۆڵ 00:11:20.000 --> 00:11:22.000 هەروەها هەستیاری لە گلوکۆز 00:11:22.000 --> 00:11:25.000 تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە NOTE Paragraph 00:11:25.000 --> 00:11:27.000 بۆچی کەمی خۆراک لە کاتی دوو گیانیدا 00:11:27.000 --> 00:11:29.000 دواتر دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتنیان 00:11:29.000 --> 00:11:31.000 یەکێک لە ڕونکردنەوەکان ئەوەیە کە: 00:11:31.000 --> 00:11:34.000 کۆرپەلە لە خراپترین دۆخیشدا باشترین بەشە خۆراکی بۆ دەچێت 00:11:34.000 --> 00:11:36.000 کاتێک خۆراکیش کەم بێت 00:11:36.000 --> 00:11:39.000 باشترین بەشە خۆراکەکان دەچێت بۆ گرنگترین بەشی جەستە کە مێشکە 00:11:39.000 --> 00:11:41.000 بەمەش ئەندامەکانی تر بێ بەش دەبن 00:11:41.000 --> 00:11:43.000 وەک دڵ و جگەر 00:11:43.000 --> 00:11:46.000 ئەمە دەبێتە هۆی مانەوەی کۆرپەلەکە لە ژیاندا 00:11:46.000 --> 00:11:49.000 بەڵام ئەنجامی ئەم کارە، لە دواتردا دەردەکەوێت 00:11:49.000 --> 00:11:51.000 ئەو ئەندامانەی کە بە پێی پێویست خۆراکیان پێنەگەیشتوە 00:11:51.000 --> 00:11:54.000 ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زیاترە NOTE Paragraph 00:11:54.000 --> 00:11:57.000 بەڵام ئەمە هەموو شتێک نیە 00:11:57.000 --> 00:11:59.000 لەوە ئەچێت کۆرپەلە چەند زانیارییەک وەربگرێت 00:11:59.000 --> 00:12:02.000 لە ژیانی ناو منداڵدانەوە 00:12:02.000 --> 00:12:04.000 بەپێی ئەو زانیاریانەش خۆی بونیاد دەنێت 00:12:04.000 --> 00:12:06.000 ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن 00:12:06.000 --> 00:12:08.000 بۆ ئەو ژیانەی کە ڕوو بە ڕووی دەبنەوە 00:12:08.000 --> 00:12:10.000 لە دیوە دەرەوەی مناڵدان 00:12:10.000 --> 00:12:12.000 منداڵان دەست دەکەن بە ئامادەکردنی میتابۆلیسم و 00:12:12.000 --> 00:12:15.000 پرۆسە فیسۆلۆجیەکانی تر 00:12:15.000 --> 00:12:18.000 بۆ ژینگەی دونیای دەرەوەی منداڵدان 00:12:18.000 --> 00:12:21.000 هەروەها بنچینەی پێشبینیەکانی کۆرپەلە 00:12:21.000 --> 00:12:23.000 بریتی یە لە ئەو خواردنەی دایکەکە دەیخوات 00:12:23.000 --> 00:12:25.000 هەروەها لەو ژەمانەی دایک دەیخوات لە کاتی دوو گیانیدا 00:12:25.000 --> 00:12:27.000 ئەمە چۆرە چیرۆکێک دروست دەکات 00:12:27.000 --> 00:12:29.000 چیرۆکێک لەبارەی فراوانی 00:12:29.000 --> 00:12:32.000 یاخود لەبارەی ڕاستی-یە بێزارکەرەکانی بێبەشبوونەوە 00:12:32.000 --> 00:12:35.000 ئەم چیرۆکە باس لەو زانیاریانە دەکات کە 00:12:35.000 --> 00:12:37.000 کۆرپەلە بەکاری دەهێنن 00:12:37.000 --> 00:12:39.000 بۆ ڕێکخستنی سیستەمی لەشی 00:12:39.000 --> 00:12:42.000 بە پێی ئەو خۆراکانەی پێی دەگات بۆ ناو منداڵدان 00:12:42.000 --> 00:12:45.000 بەمەش توانای مانەوەی دەبێت لە ژیاندا 00:12:45.000 --> 00:12:48.000 هەروەها بەرگەی کەمی خۆراک بگرێت لە ژیاندا 00:12:48.000 --> 00:12:51.000 منداڵێک کە قەبارەی بچوکتر بێت و کەمتر پێویستی بە ووزە هەبێت 00:12:51.000 --> 00:12:53.000 لە ڕاستیدا، هەلێکی باشتری دەبێت 00:12:53.000 --> 00:12:55.000 کە بگاتە تەمانی لاوێتی NOTE Paragraph 00:12:55.000 --> 00:12:57.000 کێشەکە لەوەدایە 00:12:57.000 --> 00:13:00.000 ئەگەر ئافرەتەکە لە کاتی دوو گیانیدا کەم خۆراکی بکات 00:13:00.000 --> 00:13:02.000 ئەوا کۆرپەلەکە 00:13:02.000 --> 00:13:04.000 پێشبینی ژیانێکی کەم خۆراکی دەکات 00:13:04.000 --> 00:13:07.000 بەڵام لە کاتی لە دایک بونی، دێتە ناو دنیایەکی پڕ بەرو بوم و خۆش گوزەرانی 00:13:07.000 --> 00:13:10.000 ئەمە بەسەر منداڵەکانی ''زستانی برسێتی''دا ڕویدا 00:13:10.000 --> 00:13:12.000 بوە هۆی زیاد بونی کۆڕستڕۆڵی خوێن 00:13:12.000 --> 00:13:14.000 هەروەها نەخۆشیەکانی شەکرە و دڵ 00:13:14.000 --> 00:13:16.000 لە ئەنجامی ئەمە بوو 00:13:16.000 --> 00:13:19.000 ئە جەستانەی کە بە شێوەیەک دروست بو بوو کە بە خۆراکێکی کەم و کەم کالۆری گەشە بکەن 00:13:19.000 --> 00:13:21.000 دواتر خۆیان لە ژیانێکی پڕ لە خۆراک و کالۆریدا بینی-یەوە 00:13:21.000 --> 00:13:24.000 هەر وەک کەسانی دوای برسێتی-یەکەی ڕۆژئاوا 00:13:24.000 --> 00:13:27.000 ئەو جیهانەی کە لەکاتی کۆرپەلەیی دا لێوەی فێر بوون 00:13:27.000 --> 00:13:29.000 وەک ئەم جیهانە نی یە 00:13:29.000 --> 00:13:32.000 کە تیایدا لەدایک بوون NOTE Paragraph 00:13:32.000 --> 00:13:34.000 چیرۆکێکیتر:- 00:13:34.000 --> 00:13:38.000 کاتژمێر ٨ و ٤٦ خولەکی بەیانی، لە ١١ ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١دا 00:13:38.000 --> 00:13:40.000 دەیان هەزاران خەڵک 00:13:40.000 --> 00:13:42.000 لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون 00:13:42.000 --> 00:13:44.000 لە نیو ێۆرک 00:13:44.000 --> 00:13:46.000 ڕێبوارەکانیش بە لێشاو دەچوونە ناو شەمەندەفەرەکانەوە 00:13:46.000 --> 00:13:49.000 شاگردەکان مێزەکانیان ئامادە دەکرد بۆ نانی نەیانی 00:13:49.000 --> 00:13:53.000 جام بازەکان ئیشیان لەسەر تەلەفونەکانیان دەکرد لە جادەی وۆڵ 00:13:53.000 --> 00:13:56.000 کە لە نێوانیاندا ١،٧٠٠ ئافرەتی دوو گیانی تیادابوو 00:13:56.000 --> 00:13:59.000 کاتێک فڕۆکەکان خۆیان کێشا بە بیناکاندا 00:13:59.000 --> 00:14:02.000 زۆرێک لە ئافرەتە دووگیانەکان ڕوبەڕوی ترسێکی زۆر بونەوە 00:14:02.000 --> 00:14:05.000 ئەو ئافرەتانەی لە ڕوداوەکە ڕزگار بوون 00:14:05.000 --> 00:14:07.000 لە ناو ئەو شیوەن و فەوزایەدا 00:14:07.000 --> 00:14:09.000 هەروەها تەپ و تۆزی ڕوخانی بیناکان 00:14:09.000 --> 00:14:13.000 وە مادە کیمیاییەکان و خۆڵ و خاشاک دەڕژا بە سەریاندا 00:14:13.000 --> 00:14:15.000 ترسان لەوەی ژیانیان لە دەست بدەن NOTE Paragraph 00:14:15.000 --> 00:14:17.000 ساڵێک دوای ١١ی سێپتەمبەر 00:14:17.000 --> 00:14:20.000 توێژینەوە کرا لەسەر ئەو ئافرەتانەی 00:14:20.000 --> 00:14:22.000 کە دوو گیان بون 00:14:22.000 --> 00:14:24.000 لە سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون لە کاتی هێرشەکەدا 00:14:24.000 --> 00:14:26.000 منداڵە ساواکانی ئەو ئافرەتانەی 00:14:26.000 --> 00:14:29.000 کە دووچاری دژواری بوون ، یاخوو نیشانکانی دوای دژواری بینینیان تیادا دەرکەوت 00:14:29.000 --> 00:14:31.000 لە دوای ڕوداوەکە 00:14:31.000 --> 00:14:34.000 توێژەرەوەکان نیشانەیەکی بایۆلۆجی 00:14:34.000 --> 00:14:36.000 توشبون بە شۆکیان( PTSD) لە سەریاندا دۆزیەوە 00:14:36.000 --> 00:14:39.000 کە زۆر بە ڕونی 00:14:39.000 --> 00:14:42.000 بەسەر ئەو منداڵانانەدا دیار بوو ، ئەوانەی کاتی ڕوداوەکە لە سکی دایکیاندا بوون 00:14:42.000 --> 00:14:44.000 لە سێ قۆناخی کۆتای دووگیانیدا 00:14:44.000 --> 00:14:46.000 کەواتە 00:14:46.000 --> 00:14:49.000 ئەو ئافرەتانەی لە کاتی ڕوداوەکەدا توشی شۆک بون 00:14:49.000 --> 00:14:52.000 ئەو حاڵەتەیان گواستۆتەوە بۆ 00:14:52.000 --> 00:14:55.000 منداڵەکانیان کە لە سکیاندا بوون NOTE Paragraph 00:14:55.000 --> 00:14:57.000 بیر لەوە بکەنەوە 00:14:57.000 --> 00:14:59.000 تووشبوون بە شۆک (ڕوو بە ڕوو بوونەوەی دژواری) ڕوو دەدات 00:14:59.000 --> 00:15:02.000 کاتێک کە ماوەی شۆک زیاد لە پێویست دەخایەنێت 00:15:02.000 --> 00:15:06.000 کاتێک ئەو شۆک بونە وا لە دەماری دایک دەکات زیاد لە سنوری خۆی ئازاری بدات 00:15:06.000 --> 00:15:09.000 بەڵام شێوازێکی تر هەیە بۆ بیرکردنەوە لە تووشبوون بە شۆک 00:15:09.000 --> 00:15:12.000 ئەوەی کە ئێمە وەک زانستی نەخۆشی یەکان لێی دەڕوانین 00:15:12.000 --> 00:15:14.000 لەوانەیە سازدانی شتێکی بە سوود بێت 00:15:14.000 --> 00:15:16.000 لە هەندێ کاتدا 00:15:16.000 --> 00:15:19.000 بەتایبەتی لە ژینگەیەکی مەترسیداردا 00:15:19.000 --> 00:15:22.000 تووشبوون بە شۆک هەندێک خاسیەتی ناوازەشی هەیە: 00:15:22.000 --> 00:15:25.000 دەبێتە هۆی زیادەڕەوی لە سەرنجدانی دەوروبەر 00:15:25.000 --> 00:15:28.000 کاردانەوەی بەپەلە لەکاتی مەترسیدا 00:15:28.000 --> 00:15:31.000 لەوانەیە ببێتە هۆی پاراستنی ژیانی کەسێک 00:15:31.000 --> 00:15:35.000 بیرۆکەی فێرکردن بە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری بۆ کۆرپەلە 00:15:35.000 --> 00:15:37.000 هیشتا شتێکی مەترسیدارە 00:15:37.000 --> 00:15:40.000 بەڵام بە لای منەوە زۆر کاریگەرە 00:15:40.000 --> 00:15:42.000 ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنانەت پێش لە دایک بونیش 00:15:42.000 --> 00:15:44.000 دایکان هەڵدەستن بە ئاگادارکردنەوەی منداڵەکانیان 00:15:44.000 --> 00:15:46.000 کە لە دەرەوە جیهانێکی دڕندە هەیە 00:15:46.000 --> 00:15:49.000 پێیان دەڵێن : ئاگات لە خۆتبێت NOTE Paragraph 00:15:49.000 --> 00:15:51.000 با زیاتر بۆتان ڕوون بکەمەوە 00:15:51.000 --> 00:15:54.000 مەبەستی ئێمە ئەوە نیە هەرچی مەترسیەک توشی منداڵ دەبێت بیخەینە ئەستۆی دایک 00:15:54.000 --> 00:15:56.000 لەبەر ئەوەی چی ڕوویداوە لە کاتی دوو گیانیدا 00:15:56.000 --> 00:15:59.000 بەڵام ئامانجمان ئەوەیە کە باشترین 00:15:59.000 --> 00:16:02.000 تەندروستی و خۆ شگوزەرانی بۆ نەوەی داهاتوو دابین بکەین 00:16:02.000 --> 00:16:04.000 دەبێت ئاگاداربین و وورد بینەوە لەو 00:16:04.000 --> 00:16:06.000 شتانەی کە کۆرپەلە فێری دەبێت 00:16:06.000 --> 00:16:09.000 لە ماوەی ئەو نۆ مانگەی لە سکی دایکیدایە 00:16:09.000 --> 00:16:12.000 فێربوون یەکێکە لە گرنگترین چالاکیەکانی ژیان 00:16:12.000 --> 00:16:14.000 کە لە کاتێکی زۆر زووتر دەستپێ دەکات 00:16:14.000 --> 00:16:16.000 لەوەی کە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد NOTE Paragraph 00:16:16.000 --> 00:16:18.000 سوپاس NOTE Paragraph 00:16:18.000 --> 00:16:25.000 چەپڵەلێدان