ئەفسانەی مایای ئەستێرەی بەرەبەیان
-
0:08 - 0:12چاک یک لە قوڵایی زەوییەوە بۆ ڕووی ئاستی
دەریای ڕۆژهەڵات بەرز دەبێتەوە -
0:12 - 0:14دواتر دەگاتە بەهەشت.
-
0:14 - 0:18کان ئاهاو، براکەی، بە دوای دەکەوێت.
-
0:18 - 0:23سەڕەڕای ئەوەی کە چاک یک سەرەتا
بەرزدەبێتەوە، بەڵام کین ئاهوا گەشاوەترە، -
0:23 - 0:26بۆیە، چاک ئیک بە دڵشکاوی
دەگەڕێتەوە ناو زەوی -
0:26 - 0:29بۆ پلانگێڕان دژی براکەی.
-
0:29 - 0:36لە ئەفسانەی ماییەکان، چاک یک وەک
ڤینۆس و کین ئاهوا وەک خۆر دەناسرێن. -
0:36 - 0:39وەک خۆری بەیانیان و شەوان دەناسرێن،
-
0:39 - 0:43ڤینۆس بە درێژایی ئاسمان دەجوڵێت و
هەندێک جار پێش خۆرهەڵاتن دەردەکەوێت، -
0:43 - 0:47هەندێک جار دوای خۆرئاوابوون دەردەکەوێت،
هەندێک جاریش هەر دەرناکەوێت. -
0:47 - 0:52مایا دێرینەکان، ئەم سوڕانەیان بە
نزیکەی ٥٨٤ ڕۆژ لە ساڵێک دانابوو -
0:52 - 0:54زیاد لە هەزار ساڵ پێش ئێستا
-
0:54 - 0:59تا ئێستاش بە وردی دەرکەوتنی
ڤینۆس لە سەرانسەری جیهان -
0:59 - 1:01پێشبینی دەکات.
-
1:01 - 1:04پێنج لەم دەورانانە دەکەنە ٨ ساڵ،
-
1:04 - 1:07مایەکانیش شارەزای ئەم سوڕانە بوون.
-
1:07 - 1:10٥ شێوەیان بە چاک ئیک بەخشی بوو،
-
1:10 - 1:16هەر دەورانێک لە دەورانەکانی ڤینۆس
هەر سوڕانەوەیەکی ٨ ساڵی پێدەچێت. -
1:16 - 1:23لە ماوەی ٥٨٤ ڕۆژی ساڵدا، ڤینۆس ئێواران
لە ئاسمان بۆ ماوەی ٢٥٠ ڕۆژ دەردەکەوێت، -
1:23 - 1:27دواتر بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بزر دەبێت و دواتر
وەک خۆری بەیانیان دەردەکەوێت. -
1:27 - 1:32مایەکان گرنگی تایبەتییان بەو خاڵە دەدا:
-
1:32 - 1:38بۆ یەکم جار ڤینۆس دەردەکەوێت پێش
خۆر هەڵاتن دوای ئەوەی وون دەبێت. -
1:38 - 1:41لەم ڕۆژەدا، چاک ئێک لە
ژێرزەمینەوە دەردەکەوێتەوە، -
1:41 - 1:45کە ڕم و تێرەکانی پێشان دەدات.
-
1:45 - 1:47بۆ درووست کردنی کێشە لە جیهان،
-
1:47 - 1:51پەلاماری براکەی و هاوپەیمانەکانی دەدات.
-
1:51 - 1:56یەکەم ئامانجی، خوای
ڕووناکی و ڕۆزیە: کاویلی. -
1:56 - 2:02چاک ئیک لە کۆتایی وەرزی باران بارین
بەرز دەبێتەوە و بە ڕمەکانی کاویلی دەپێکێت. -
2:02 - 2:07ئەمەش دەبێتە درووست بوونی گەڕەلاوژێ
و زیان گەیاندن بە خۆراک و تێکچوونی ئارامی -
2:07 - 2:10کۆمەڵایەتی تا کاویلی
دووبارە لە دایک دەبێتەوە. -
2:10 - 2:13٥٨٤ ڕۆژ دوای پەلاماردانی کاویلی،
-
2:13 - 2:18چاک ئیک دەگەڕیتەوە بۆ چاودێری
کردنی براکەی، خۆر. -
2:18 - 2:21هەموو شەوێک خۆر لە شێوەی
جاگوارێک خۆی دەردەخات -
2:21 - 2:23لە جیهانی ژێرزەوی دەسوڕێتەوە.
-
2:23 - 2:29تا کۆتایەکانی وەرزی وشکەساڵیی، چاک ئیک،
جاگوارەکە پێش بەرزبوونەوەی بریندار دەکات. -
2:29 - 2:36خۆر بریندار دەبێت و زەوی
دەکەوێتە دۆخی شەڕ و گەڕەلاوژێ . -
2:36 - 2:39قوربانی سێیەمی چاک ئیک،
خواوەندی گەنمەشامییە، -
2:39 - 2:42کە ڕۆزی گشت مرۆڤەکان دابین دەکات.
-
2:42 - 2:46چاک ئیک لە کاتی دروێنە برینداری دەکات.
-
2:46 - 2:50لە ژێر زەوی نێژراوە و دانەوێڵەش،
سەرچاوەی سەرەکی ژیان، -
2:50 - 2:53چیتر بەردەست نییە بۆ دانیشتوانی زەوی.
-
2:53 - 2:58بەڵام خواوەندی گەنمەشامی دوای سێ مانگ لە
شوینێکی نوێ دەردەکەوێتەوە: -
2:58 - 3:04ئەشکەوتی ڕۆژهەڵات کە بە حەوت ئاو ناسراوە،
خۆراک بۆ مرۆڤ دەهێنێت. -
3:04 - 3:09کە کیسەڵی ئاک ناک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان
بۆ ڕاگەیاندنی دەست پێکی هاوین، -
3:09 - 3:11چاک ئیک چوارەم قوربانی خۆی دەکاتە ئامانج.
-
3:11 - 3:16لەگەڵ کوشتنی ئەم، خۆر و
دابینکاری خۆراک، خەڵک -
3:16 - 3:20دەمرن و گەڕەلاوژێ باڵی
بەسەر جیهان دەکێشێت. -
3:20 - 3:25بەڵام لەم گەڕەلاوژێیەدا، سیستمێکی
نوێ لە لایەن هون ئاجو دروست دەبێت، -
3:25 - 3:28کە یەکێکە لە پاڵەوانە دوانە ناسراوەکان،
-
3:28 - 3:31کە بە لەناوبەری خواوەندەکانی
ژێر زەوی دەناسرێن. -
3:31 - 3:35نەوەیەکی نوێی مرۆڤ لە
دانەوێڵە درووست دەبێت. -
3:35 - 3:38ئەم پارسەنگە تا سەر بەردەوام نابێت،
لەگەڵ ئەوەشدا، -
3:38 - 3:43پێنجەم قوربانی چاک ئیک کەسێکی
نەناسراوی ڕۆژئاوایە، -
3:43 - 3:46مردنی ئەو لە ناوەڕاستی وەرزی وشکەساڵی
-
3:46 - 3:49زەوی دەلەرزێنێت و سیستەمەکەی
هۆن ئاجوا تێکدەشکێنێت. -
3:49 - 3:54خواوەندەکان، شازادەکان و دانەوێڵە
لە ناخی زەوی دەنێژرێن. -
3:54 - 3:58بەڵام ئەم سەرکەوتنەی چاک ئیک کاتی دەبێت.
-
3:58 - 4:03سوڕی دوو براکە، زەوی و
ڤینۆس، سوڕێکی بێکۆتایە -
4:03 - 4:08ئەوان بۆ دەسەڵاتداری دەجەنگن و
پێنج قوربانییەکە دووبارە دەبێتەوە، -
4:08 - 4:12لە کاتێکدا جیهان لە نێوان گەڕەلاوژێ
و ئارامی دێت و دەچێت -
4:12 - 4:14لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەستێرەی بەرەبەیان.
- Title:
- ئەفسانەی مایای ئەستێرەی بەرەبەیان
- Speaker:
- گابریاڵ ڤایل
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-mayan-myth-of-the-morning-starچاک ئیک، ئەستێرەی بەرەبەیان، لە ژێرزەوییەوە هەڵدەستێتەوە بۆ دەریایی ڕۆژهەڵات، دواتر بۆ بەهەشت. براکەی، کین ئاهوا، خۆر، بەدوایدا بەرز دەبێتەوە. سەڕەڕای ئەوەی چاک ئیک سەرەتا بەرز دەبێتەوە، کین ئاهوا گەشاوەتر دەردەکەوێت و چاک ئیکی دڵشکاو دەگەڕێتەوە جیهانی ژێرزەمین بۆ کێشانی پلانی تۆڵە کردنەوە لە براکەی و هاوپەیمانەکانی. گابریالا ڤایل باسی ئەفسانەی مایەکانی ئەستێرەی بەرەبەیان دەکات.
وانەکە لە لایەن گابریلا ڤایلەوە ئامادەکراوە و لە لایەن Basa کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:16
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The Maya myth of the morning star |