مێژووی جیهانەکەمان لە ١٨ خولەکدا
-
0:01 - 0:03یەکەم، ڤیدیۆیەک.
-
0:09 - 0:12بەڵێ، هێلکەی تێکدراوە.
-
0:14 - 0:15بەڵام کە سەیری ئەکەن،
-
0:16 - 0:20هیوادارم کەمێک هەستتان
بە شتێکی نائاسایی کردبێت. -
0:21 - 0:25چونکە لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەن
کە ڕووئەیات و ئەوەش -
0:25 - 0:27ئەوەیە کە هێلکەکە خۆی چاکدەکاتەوە.
-
0:27 - 0:30ئێستاش ئەبینیت زەردێنەکە و
سپێنەکە لەیەک جیابوونەتەوە. -
0:30 - 0:33ئێستا دووبارە ئەچنەوە ناو هێلکەکە.
-
0:33 - 0:35هەمووشمان لە ناخی دڵمانەوە دەزانین
-
0:35 - 0:38گەردوون بەم شێوەیە کار ناکات.
-
0:39 - 0:43هێلکەیەکی تێکدراو دەڵەمەیە --
دەڵەمەیەکی بەتام -- بەڵام دەڵەمەیە. -
0:43 - 0:45هێلکە شتێکی جوان و ئاڵۆزە
-
0:45 - 0:47کە دەتوانێت شتی ئاڵۆزتریش درووستکات،
-
0:47 - 0:49بۆ نموونە مریشک.
-
0:49 - 0:51لە ناخی دڵیشمانەوە دەزانین
-
0:51 - 0:55کە گەردوون لە دەڵەمەوە ناچێت
بەرەو ئاڵۆزبوون. -
0:55 - 0:58ڕاستییەکەی، ئەمە غەریزەیە
-
0:58 - 1:00لەناو یەکێک لە بنچینەییترین یاساکانی
فیزیادا ڕەنگدەداتەوە، -
1:01 - 1:03دووەم یاسای جوڵەی گەرمی، یان
یاسای ئینترۆپی. -
1:04 - 1:06ئەوەی بە شێوەیەکی بنچینەیی دەیڵێت
-
1:06 - 1:09ئەوەیە کە مەیلێکی گشتی هەیە
بۆ گەردوون بۆ ئەوەی -
1:09 - 1:12لە ڕێکخستن و یەکپارچەییەوە
-
1:12 - 1:15بڕوات بەرەو نەبوونی ڕێکخستن، و
نەبوونی یەکپارچەیی -- -
1:15 - 1:17ڕاستییەکەی، بەرەو دەڵەمە.
-
1:17 - 1:20لەبەر ئەوەش هەست ئەکەیت
ئەو ڤیدیۆیە کەمێک سەیر بێت. -
1:20 - 1:23لەگەڵ ئەوەشدا، سەیری
چواردەورمان بکەن. -
1:24 - 1:28ئەوەی لە چواردەوری خۆماندا
دەیبینن ئاڵۆزییەکی سەرسوڕهێنەرە. -
1:28 - 1:32ئیریک بینهۆکەر دەیخەمڵێنێت کە
تەنیا لە شاری نیو یۆرک، -
1:32 - 1:35ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ١٠ ملیار
جۆری کاڵاوە دەکرێت. -
1:36 - 1:40ئەوە سەدان هێندەی جۆرە
بوونەوەرەکانی سەر زەوییە. و -
1:40 - 1:44لەلایەن جۆرە بوونەوەرێکەوە ئاڵوگۆڕیان
پێدەکرێت کە ژمارەیان حەوت ملیارە، -
1:44 - 1:47بە بازرگانی، گەشتکردن، و
ئینتەرنێت پێکەوە بەستراونەتەوە -
1:47 - 1:51بۆ ناو سیستمێکی جیهانی خاوەن
ئاڵۆزییەکی مەزن. -
1:53 - 1:54کەواتە ئەمە مەتەڵە گەورەکەیە:
-
1:55 - 2:00لە گەردوونێکدا کە یاسای دووەمی
جوڵەی گەرمی حوکم دەکات، -
2:00 - 2:01چۆن دەکرێت
-
2:01 - 2:04ئەو جۆرە ئاڵۆزییە درووست ببێت
کە من پێشتر باسم کرد، -
2:04 - 2:08جۆرە ئاڵۆزییەکانی من و ئێوە و
-
2:08 - 2:10سەنتەری کۆنگرەکان نوێنەرایەتی دەکەین؟
-
2:11 - 2:13لەوانەیە وەڵامەکە ئەمە بێت،
-
2:13 - 2:16گەردوون دەتوانێت ئاڵۆزی درووست بکات،
-
2:16 - 2:18بەڵام بە ئاستەنگییەکی زۆر.
-
2:19 - 2:20لە گیرفانەکاندا،
-
2:20 - 2:22ئەو شتە دەرکەوت کە هاوپیشەکەم،
فرێد، سپایەر، -
2:22 - 2:24پێی دەڵێت "هەلومەرجە مامناوەندەکان" --
-
2:24 - 2:26زۆر گەرم نا، زۆر سارد نا،
-
2:26 - 2:29گونجاو بۆ درووستکردنی ئاڵۆزی. و
-
2:29 - 2:31کەمێک شتی ئاڵۆزتر دەردەکەون. و
-
2:31 - 2:34ئەگەر هەندێک شتی کەمێک
ئاڵۆزتریشت دەستکەوێت، -
2:34 - 2:36دەتوانی شتی کەمێک ئاڵۆزتریشت دەستکەوێت.
-
2:36 - 2:40بەم شێوەیەش، ئاڵۆزی قۆناغ
بە قۆناغ بنیات دەنرێت. -
2:41 - 2:43هەر قۆناغێک جادووگەرییە
-
2:43 - 2:47چونکە ئەو تێڕوانینە درووست دەکات
کە شتێکی تەواو نوێ -
2:47 - 2:50هەر لەخۆوە لە گەردووندا دەردەکەوێت.
-
2:50 - 2:53لە مێژووی گەورەدا بەو ساتانە دەڵێین
ساتەکانی سەرەتان. -
2:54 - 2:57لە هەر سەرەتایەکیشدا، بەردەوامی
قورستر دەبێت. -
2:57 - 3:00شتە ئاڵۆزەکان ناسکتر دەبن،
-
3:00 - 3:02بێ بەرگریتر دەبن؛
-
3:02 - 3:06هەلومەرجە مامناوەندەکان توندتر دەبن، و
-
3:06 - 3:09درووستکردنی ئاڵۆزی قورستر دەبێت.
-
3:09 - 3:13ئێستا، ئێمە، وەک بوونەوەری زۆر ئاڵۆز،
-
3:13 - 3:15زۆر بە حەسرەتین چیرۆکی ئەوە بزانین
-
3:15 - 3:20چۆن گەردوون ئاڵۆزی درووست دەکات
سەرەڕای یاسای دووەم، و -
3:20 - 3:25بۆچی ئاڵۆزی بە واتای ناسکی و
بێبەرگری بوون یەت. و -
3:25 - 3:28ئەوەش چیرۆکەکەیە کە لە مێژووی
گەورەدا دەیگێڕینەوە. -
3:28 - 3:30بەڵام بۆ ئەوە پێویستە شتێک بکەیت
-
3:30 - 3:33کە لەوانەیە لە یەکەم نیگادا،
تەواو لە مەحاڵ بچێت. -
3:33 - 3:36پێویستە سەرژمێری هەموو مێژووی
گەردوون بکەیت. -
3:37 - 3:38کەواتە با بیکەین.
-
3:39 - 3:41(پێکەنین)
-
3:41 - 3:44با دەستپێکەین بە گێڕانەوەی کات بۆ
-
3:44 - 3:47١٣.٧ ملیار ساڵ لەمەوبەر،
-
3:47 - 3:50بۆ سەرەتای درووسبوون.
-
3:57 - 3:59بە چواردەورمانەوە، هیچ نییە.
-
4:00 - 4:02تەنانەت کات یان بۆشایش بوونی نییە.
-
4:03 - 4:07هەوڵبە تاریکترین و بەتاڵترین
شت بێنیتە بەرچاوت و -
4:07 - 4:10لە تۆپێکدا ملیارەها جار کۆیکەرەوە و
ئەوە ئێمە لەوێداین. و -
4:11 - 4:13ئینجا لە ناکاو،
-
4:13 - 4:14بووم!
-
4:14 - 4:16گەردوونێک دەردەکەوێت، گەردوونێکی تەواو. و
-
4:16 - 4:18یەکەم بەربەستی خۆمان تێپەڕاند.
-
4:18 - 4:21گەردوون بچووکە؛
لە گەردێک بچووکترە. -
4:21 - 4:22ئێجگار گەرمە.
-
4:22 - 4:25هەموو شتێکی تێدایە کە لە
گەردوونی ئەمڕۆدا هەیە، -
4:25 - 4:26بۆیە دەکرێ بیهێنیتە بەرچاوت،
پارچە بووە. و -
4:26 - 4:29بە خێراییەکی بێوێنە فراوان دەبێت.
-
4:29 - 4:31یەکەم جاریش، تەنیا لێڵییەکە،
-
4:31 - 4:34بەڵام زۆر بەخێرایی شتی ڕوون
لەو لێڵییەدا دەردەکەوێت. -
4:34 - 4:36لە یەکەم چرکەدا،
-
4:36 - 4:39وزە خۆی وردوخاش دەبێت
بۆ چەند هێزێکی جیا -
4:39 - 4:42بە هێزی کارۆموغناتیزی و
تاودانیشەوە. و -
4:42 - 4:45وزە شتێکی تری جادوگەریش دەکات:
-
4:45 - 4:48کۆدەبێتەوە بۆ درووستکردنی ماددە --
-
4:48 - 4:50کوارکەکانی پرۆتۆنەکان و
-
4:50 - 4:53لێپتۆنەکان درووست دەکەن
کە ئیلیکترۆنەکانیش لەخۆدەگرن. -
4:53 - 4:54هەموو ئەوەش لە یەکەم چرکەدا ڕوویدا.
-
4:54 - 4:59ئێستا ٣٨٠,٠٠٠ ساڵ دەچینە پێشەوە.
-
4:59 - 5:03ئەوە دوو هێندەی ماوەی هەبوونی
مرۆڤە لەسەر ئەم هەسارەیە. و -
5:03 - 5:07ئێستاش گەردیلە سادەکان لە
هایدرۆجین و هیلیۆم دەردەکەون. -
5:09 - 5:10ئێستا ئەمەوێ کەمێک بوەستم،
-
5:10 - 5:13٣٨٠,٠٠٠ ساڵ دوای سەرەتای گەردوون،
-
5:13 - 5:17چونکە ڕاستییەکەی لەم ساتەدا زۆر شت
دەزانین لەسەر گەردوون. -
5:18 - 5:20لە سەروو هەموو شتێکەوە ئەزانین
کە شتێکی زۆر سادە بووە. -
5:20 - 5:24پێکهاتووە لە هەوری زەبەلاحی
گەردیلەکانی هایدرۆجین و هیلیۆم، و -
5:24 - 5:26هیچ پێکهاتەیەکیان نەبووە.
-
5:26 - 5:29جۆرێکە لە دەڵەمەیەکی گەردوونی.
-
5:29 - 5:31بەڵام ئەوە بە تەواوەتی ڕاست نییە.
-
5:31 - 5:33توێژینەوە نوێکان
-
5:33 - 5:36بە مانگە دەستکردەکانی وەک مانگی
دەستکردنی ویماپ -
5:36 - 5:37ئەوەی نیشانداوە، کە لە ڕاستیدا،
-
5:37 - 5:40تەنیا جیاوازی زۆر بچووک هەیە
لەو پشتی دیمەنەوە. -
5:40 - 5:42ئەوەی لێرەدا دەیبینیت،
-
5:42 - 5:46شوێنە شینەکان چەند هەزارپلەیەک
سارد ترن لە -
5:46 - 5:48شوێنە سوورەکان.
-
5:48 - 5:49ئەمانە جیاوازی بچووکن،
-
5:49 - 5:51بەڵام بەس بووە بۆ گەردوون
بۆ ئەوەی بەردەوامبێت -
5:51 - 5:53بۆ قۆناغی دواتری بنیاتنانی ئاڵۆزی.
-
5:53 - 5:55بەم شێوەیەش کاردەکات.
-
5:56 - 6:00هێزی تاودان زیاتر بەهێزتر دەبێت
لە شوێنێکدا شتی زیاتری لێبێت. -
6:01 - 6:03کەواتە لەکوێدا ناوچەی کەمێک چڕتر هەبێت،
-
6:03 - 6:07هێزی تاودان دەست دەکات بە کۆکردنەوەی
هەورەکانی گەردیلەی هایدرۆجین و هیلیۆم. -
6:07 - 6:10کەواتە دەکرێ بیهێنینە بەرچاومان سەرەتای
گەردوون ملیۆنەها هەور بووبێت. -
6:10 - 6:12هەر هەورێکیش چڕکرابێتەوە،
-
6:12 - 6:15هێزی تاودان بەهێزتر بووبێت
لەگەڵ زیادبوونی چڕیدا، -
6:15 - 6:18پلەی گەرمی دەست دەکات بە
بەرزبوونەوە لە ناوەندی هەر هەورێکدا، و -
6:18 - 6:20ئینجا لە ناوەڕاستدا،
-
6:20 - 6:23پلەی گەرمییەکە پلە گەرمییە
لێوارەکە تێدەپەڕێنێتگ -
6:23 - 6:24کە دە ملیۆن پلەیە،
-
6:24 - 6:27پرۆتۆنەکان دەست دەکەن بە یەکگرتن،
-
6:27 - 6:29دەردانێکی گەورەی وزە دەبێت، و
-
6:29 - 6:30ئینجا --
-
6:30 - 6:31بووم!
-
6:31 - 6:33یەکەمین ئەستێرەکانمان دروستبوون.
-
6:34 - 6:38نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ساڵ
دوای تەقینەوە گەورەکە، -
6:38 - 6:41ئەستێرەکان دەست دەکەن بە
دەرکەوتن بەدرێژایی گەردوون، -
6:41 - 6:42ملیۆنەها لە ئەستێرەکان. و
-
6:42 - 6:45ئێستاش گەردوون بەشێوەیەکی بەرچاو
سەرنجڕاکێشترە و -
6:45 - 6:46ئاڵۆزتریشە.
-
6:48 - 6:51ئەستێرەکان هەلومەرجی مامناوەندی تر
درووست دەکەن بۆ -
6:51 - 6:53تێپەڕاندنی دوو لێواری نوێ.
-
6:53 - 6:56کاتێک ئەستێرە زۆر گەورەکان دەپوکێنەوە،
-
6:56 - 6:58پلەی گەرمی زۆر بەرز درووست دەکەن
-
6:58 - 7:02بەشێوەیەک پرۆتۆنەکان بە چەندین
تێکەڵەی ئاڵۆز و جیا یەکدەگرن، -
7:02 - 7:05بۆ درووستکردنی هەموو توخمەکانی
سەر خشتەی خولی. -
7:05 - 7:07ئەگەر وەک من ئەڵقەیەکی
ئاڵتوونتان لە پەنجەدایە، -
7:07 - 7:10ئەوا لە تەقینەوەیەکی گەردوونیدا درووستبووە.
-
7:11 - 7:14کەواتە ئێستا گەردوون لەڕووی
کیمیاییەوە ئاڵۆزترە. و -
7:14 - 7:16لە گەردوونێکی ئاڵۆزتردا،
-
7:16 - 7:19ئەگەری دروستکردنی شتی زیاتر هەیە. و
-
7:19 - 7:22ئەوەشی دەست دەکات بە ڕوودان ئەوەیە
لە چواردەوری خۆرە نوێکان، -
7:22 - 7:24ئەستێرە نوێکان،
-
7:24 - 7:26هەموو ئەم توخمانە یەک دەگرن، و
دەخولێنەوە، و -
7:26 - 7:29وزەی ئەستێرەکە دەیانسوڕێنێتەوە،
-
7:29 - 7:34تەنۆلکەکان دروست دەکەن، دانەبەفرەکان
دروست دەکەن، تەپ و تۆزی تەنۆلکەکان، -
7:34 - 7:36بەردەکان دروست دەکان،
هەسارۆچکەکان درووست دەکەن و -
7:36 - 7:39لە ئەنجامدا،
هەسارەکان و مانگەکان درووست دەکەن. -
7:39 - 7:42کۆمەڵەی خۆریش بەم شێوەیە درووست دەبێت،
-
7:42 - 7:44چوار ملیار و نیو ساڵ لەمەوبەر.
-
7:45 - 7:51هەسارە بەردییەکانی وەک زەوی
زۆر ئاڵۆزترە لە ئەستێرەکانی تر -
7:51 - 7:53چونکە فرەچەشنییەکی زۆر زیاتری
هەموو ماددەکانی تێدایە. -
7:53 - 7:56بۆیە سێیەم لێواری ئاڵۆزیمان تێپەڕاند.
-
7:58 - 8:00ئێستا، بەردەوامبوون قورستر ئەبێت.
-
8:01 - 8:05قۆناغی دواتر ئەو شتانە دەهێنێتە
کایەوە کە زۆر ناسکترن، -
8:05 - 8:07زۆر بێبەرگریترن،
-
8:07 - 8:10بەڵام زۆر داهێنەرانەترن و
-
8:10 - 8:13توانای درووستکردنی ئاڵۆزی زیاتریان هەیە.
-
8:13 - 8:17بێگومان من باسی بوونەوەرە
زیندووەکان ئەکەم. -
8:17 - 8:20بوونەوەرە زیندووەکان لەلایەن
کیمیاوە درووست دەبن. -
8:20 - 8:22ئێمە کۆکراوەیەکی گەورەی
ماددە کیمیاییەکانین. -
8:23 - 8:26کیمیاش لەلایەن هێزی
کارۆموغناتیزییەوە داگیرکراوە. -
8:26 - 8:28کە لەسەر پێوەری بچووکتری لە
هێزی تاودان کاردەکات، -
8:28 - 8:32ئەویش ڕوونیدەکاتەوە بۆچی منیش و
ئێوەش لە ئەستێرەکان یان هەسارەکان بچووکترین. -
8:33 - 8:35ئینجا، هەلومەرجە نمونەییەکان
بۆ کیمیا چییە؟ -
8:36 - 8:37هەلومەرجە مامناوەندەکان چین؟
-
8:37 - 8:40یەکەم شت، پێویست بە وزەیە،
-
8:40 - 8:41بەڵام زۆر نا.
-
8:41 - 8:44لە ناوەڕاستی ئەستێرەیەکدا،
وزەیەکی زۆر هەیە -
8:44 - 8:47کە گەردیلەکانی یەکدەگرن
دەکرێت جیاببنەوە. -
8:47 - 8:48بەڵام زۆر کەمیش نەبێت.
-
8:48 - 8:50لە بۆشایی نێوان گەلەئەستێرەکان،
-
8:50 - 8:53وزەیەکی هێندە کەم هەیە کە
گەردیلەکان ناتوانن یەک بگرن. -
8:53 - 8:55ئەوەی پێویست پێیەتی بڕێکی گونجاوە، و
-
8:55 - 8:57لەسەر هەسارەکان ئەو بڕە گونجاوە هەیە،
-
8:57 - 9:00چونکە نزیکن لە ئەستێرەکانەوە،
بەڵام زۆر نزیک نا. -
9:00 - 9:04پێویست بە فرەچەشنییەکی زۆری
تووخمە کیمیاییەکانیش هەیە، و -
9:04 - 9:07پێویست بە شلەشە، وەک ئاو.
-
9:07 - 9:08بۆچی؟
-
9:08 - 9:12لە دۆخی گازدا، گەردیلەکان ئەوەندە
بەخێرایی بەلای یەکدا دەڕۆن -
9:12 - 9:13ناتوانن یەک بگرن.
-
9:14 - 9:15لە دۆخی ڕەقیدا،
-
9:15 - 9:18گەردیلەکان ئەوەندە بەتوندی پێکەوە بەستراون،
ناتوانن هیچ بجوڵێن. -
9:18 - 9:20لە دۆخی شلیدا،
-
9:20 - 9:23دەتوانن بچن سەر یەک و
-
9:23 - 9:25بەیەکترەوە ببەسترێن بۆ
درووستکردنی گەردەکان. -
9:26 - 9:28ئێستا ئەو هەلومەرجە بێوێنەیە
لەکوێ دەست ئەکەوێت؟ -
9:29 - 9:31هەسارەکان هەموو مەزنن، و
-
9:31 - 9:34هەسارەی زەوی خۆشمان بێوێنەترین بووە.
-
9:35 - 9:37مەودایەکی گونجاو لە ئەستێرەکەیەوە
دوور بووە بۆ ئەوەی -
9:37 - 9:39زەریای گەورەی ئاوی تێدا بێت. و
-
9:39 - 9:41لە قوڵایی ژێر ئەو زەریایانەشەوە،
-
9:41 - 9:43لە ناخی زەویدا،
-
9:43 - 9:46گەرمییەکی پەنگ خواردووت هەیە
لە ناوەوەی زەویدا، و -
9:46 - 9:48فرەچەشنییەکی مەزنی تووخمەکان هەیە.
-
9:48 - 9:51کەواتە لەو شوێنانەی دەرچوونی
گەرمی ناخی زەریاکان، -
9:51 - 9:53کیمیاگەرییەکی بێوێنە دەستیکردووە بە ڕوودان، و
-
9:53 - 9:56گەردیلەکان لە چەندین شێوەی
هەمەچەشندا یەکیان گرتووە. -
9:57 - 10:01بەڵام بێگومان ژیان لە تەنیا
کیمیاگەرییەکی نائاسایی زیاترە. -
10:02 - 10:06چۆن ئەو گەردە زەبەلاحانە
سەقامگیر دەکەیت کە پێدەچێت -
10:06 - 10:07بتوانن بەردەوام بن؟
-
10:08 - 10:12لێرەدایە کە ژیان فێڵێکی تەواو
نوێ دەهێنێتە ئاراوە. -
10:13 - 10:15خوودی ئەو شتە سەقامگیر ناکەیت؛
-
10:16 - 10:18کڵێشەکە سەقامگیر دەکەیت،
-
10:18 - 10:20ئەو شتەی زانیارییەکە هەڵدەگرێت، و
-
10:20 - 10:22ڕێگەدەدەیت کڵێشەکە لەبەر خۆی بگرێتەوە.
-
10:22 - 10:25بێگومان دی ئێن ئەی گەردە جوانەکەیە
-
10:25 - 10:28کە ئەو زانیاریەی لەخۆگرتووە.
-
10:28 - 10:30ئاشنا دەبن بە لولوپێچە دوانییەکەی
دی ئێن ئەی. -
10:30 - 10:33هەر بەشێکی زانیارییەکی تێدایە.
-
10:33 - 10:37کەواتە دی ئێن ئەی زانیاری پێیە
لەسەر چۆنێتی دروستکردنی بونەوەری زیندوو. -
10:38 - 10:40هەروەها دی ئێن ئەی ئەتوانێت
لەسەر خۆشی بگرێتەوە. -
10:40 - 10:41کەواتە لەسەر خۆی دەگرێتەوە و
-
10:41 - 10:44کڵێشەکە بە زەریاکاندا بڵاودەکاتەوە.
-
10:44 - 10:46کەواتە زانیارییەکە بڵاودەبێتەوە.
-
10:46 - 10:48تێبینی بکە کە زانیاری بووە بە
بەشێک لە مێژووی ئێمە. -
10:49 - 10:53جوانی ڕاستەقینەی دی ئێن ئەی
لەوەدایە کە بێ هەڵە نییە. -
10:53 - 10:56کاتێک لەسەر خۆی دەگرێتەوە،
لە هەر یەک ملیار جارێکدا -
10:56 - 10:58دەکرێت هەڵەیەک ڕووبات.
-
10:58 - 11:03ئەوەش واتای ئەوەیە کە دی ئێن ئەی
لە فێربوونی زیاتردایە. -
11:03 - 11:06ڕێگای نوێ کۆدەکاتەوە بۆ
درووستکردنی بوونەوەری زیندوو -
11:06 - 11:08چونکە هەندێک لەم هەڵانە سوودبەخشن.
-
11:08 - 11:09کەواتە دی ئێن ئەی فێردەبێت و
-
11:09 - 11:12فرەچەشنییەک و ئاڵۆزییەکی
زیاتر بنیات دەنێت. -
11:12 - 11:16دەشتوانین ڕوودانی ئەمە بەدرێژایی
چوار ملیار ساڵی پێشوو ببینین. -
11:16 - 11:18بۆ بەشێکی زۆری ماوەی ژیانی سەر زەوی،
-
11:18 - 11:20بوونەوەرە زیندووەکان زۆر سادە بوون --
-
11:20 - 11:22تەنیا خانەیەک.
-
11:22 - 11:25بەڵام فرەچەشنییەکی مەزنیان هەبووە و
لە ناویشەوە ئاڵۆزی. -
11:25 - 11:28ئینجا نزیکەی ٦٠٠-٨٠٠ ملیۆن ساڵ
لەمەوبەر، -
11:28 - 11:30بوونەوەرە فرەخانەکان دەرکەوتوون.
-
11:30 - 11:33بۆ نموونە کەڕوو، ماسی،
-
11:33 - 11:34درووستبوونی ڕووەکەکان،
-
11:35 - 11:37درووستبوونی وشکاوەکییەکان،
ئینجا خشۆکەکان، و -
11:37 - 11:40ئینجا بێگومان دەیناسۆرەکان.
-
11:41 - 11:43هەندێک جاریش، کارەساتی سرووشتی دەبێت.
-
11:44 - 11:47شەست و پێنج ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
-
11:47 - 11:49نەیزەکێک یاوێتی بە زەویدا
-
11:49 - 11:51لە نزیک نیمچەدورگەی یوکاتان،
-
11:51 - 11:54هەلومەرجی وای درووستکردووە
وەک جەنگی ئەتۆمی وابووە، و -
11:54 - 11:55دەیناسۆرەکان لەناوچوون.
-
11:56 - 11:59هەواڵێکی ناخۆش بۆ دەیناسۆرەکان،
-
11:59 - 12:03بەڵام هەواڵێکی خۆش بۆ
شیردەرەکانی باوباپیرانمان، -
12:03 - 12:04کە زیایان کردووە
-
12:04 - 12:08لەو شوێنانەی دەیناسۆرەکانی لێنەماوە.
-
12:08 - 12:13ئێمەی مرۆڤیش بەشێکین لەو
زنجیرە پەرەسەندنەی کە -
12:13 - 12:15٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە
-
12:15 - 12:17بە لێدانی ئەو هەسارۆچکەیە لە زەوی.
-
12:19 - 12:21مرۆڤەکان نزیکەی ٢٠٠,٠٠٠ ساڵ
لەمەوبەر دەرکەوتوون. و -
12:21 - 12:26باوەڕم وایە ئەوەش وەک
لێوارێکی تر لە مێژووی مەزندا هەژمارکرێت. -
12:26 - 12:27با ڕوونیکەمەوە بۆچی.
-
12:27 - 12:30بینیمان کە دی ئێن ئەی چۆن
بەجۆرێک فێری شت ئەبێت، -
12:30 - 12:32زانیاری کۆئەکاتەوە.
-
12:32 - 12:34بەڵام زۆر خاوە لەوەدا.
-
12:35 - 12:38دی ئێن ئەی لەڕێی هەڵەی
هەڕەمەکییەوە زانیاری کۆدەکاتەوە، -
12:38 - 12:40کە هەندێکی پێدەچێت
بە باش بشکێتەوە. -
12:41 - 12:44بەڵام دی ئێن ئەی ڕێگایەکی
خێراتری درووستکردووە بۆ فێربوون: -
12:44 - 12:47بوونەوەری درووستکردووە بە مێشکەوە، و
-
12:47 - 12:50ئەو بوونەوەرانەش دەتوانن
فێری زۆر شتی تازە ببن. -
12:50 - 12:52زانیاری کۆدەکەنەوە، فێردەبن.
-
12:52 - 12:55ئەوەی جێی داخە ئەوەیە، کاتێک دەمرن،
-
12:55 - 12:57زانیارییەکەش دەمرێت لەگەڵیان.
-
12:57 - 13:01ئێستا ئەوەی وایکردووە مرۆڤ جیاواز بێت
زمانی ئاخاوتنی مرۆڤە. -
13:01 - 13:04ئێمە خۆشبەختین زمانێکمان هەیە،
سیستمێکی پەیوەندی، -
13:04 - 13:07ئەوەندە بەهێز و ئەوەندە ورد
-
13:07 - 13:10ئەتوانین ئەوەی فێری بووین بەوپەڕی
وردییەوە بگەیەنین بە چواردەورمان -
13:10 - 13:13بەشێوەیەک بچێتە یادەوەری هەمووانەوە.
-
13:13 - 13:14ئەوەش واتای ئەوەیە
-
13:14 - 13:18دەکرێت لە تەمەنی ئەو کەسە زیاتر
بمێنێتەوە کە زانیارییەکە فێربووە، و -
13:18 - 13:21دەکرێت نەوە لەدوای نەوە کۆبێتەوە.
-
13:21 - 13:25لەبەر ئەوەشە، وەک بوونەوەرێک،
ئێمە زۆر بەهێز و زۆر داهێنەرین، و -
13:25 - 13:27لەبەر ئەوە مێژووێکمان هەیە.
-
13:28 - 13:31لەوە ئەچین تەنیا بوونەوەر بین
لەم پێنج ملیار ساڵەدا -
13:31 - 13:32کە ئەو توانایەمان هەبێت.
-
13:33 - 13:36بەم توانایە ئەڵێم فێربوونی کۆکراوە.
-
13:37 - 13:38ئەوەی وامان لێئەکات جیاوازبین.
-
13:38 - 13:42لە سەرەتاترین بەشی مێژووری مرۆڤدا
دەبینین کە کار ئەکات. -
13:43 - 13:46وەک بوونەوەرێک لە زەوییەکانی
ساڤانای ئەفریقا پەرەمان سەندووە، -
13:46 - 13:49بەڵام ئینجا مرۆڤەکان گەشتیان کردووە
بۆ ژینگە نوێکان، -
13:49 - 13:52بۆ زەوییە بیابانەکان، بۆ دارستانەکان،
-
13:52 - 13:54بۆ جەمسەری بەستەڵەکی سیبریا --
-
13:54 - 13:56ژینگە قورس و دژوارەکان --
-
13:56 - 13:58بۆ ئەمریکا و بۆ ئوسترالیاش.
-
13:58 - 14:00هەر گەشتکردنێک فێربوونی لەگەڵ بووە --
-
14:00 - 14:02فێربوونی ڕێگای نوێ بۆ قۆستنەوەی ژینگە،
-
14:03 - 14:05ڕێگای نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ چواردەور.
-
14:05 - 14:07ئینجا ١٠,٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
14:07 - 14:10قۆستنەوەی گۆڕانێکی لەناکاو
لە کەش و هەوای زەویدا -
14:10 - 14:11لەگەڵ کۆتایی دوایین چاخی سەهۆڵبەندان،
-
14:11 - 14:13مرۆڤ فێری کشتوکاڵی بوو.
-
14:13 - 14:16کشتوکاڵی وەک وزە وابوو بۆ مرۆڤ.
-
14:16 - 14:20بە بەکارهێنانی ئەو وزەیەش، مرۆڤەکان
توانیان زۆرتر ببن. -
14:20 - 14:23کۆمەڵگاکان گەورەتر و چڕتر بوون و
پەیوەندیان زیاتر لەنێواندا درووستبوو. -
14:24 - 14:27ئینجا نزیکەی ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
14:27 - 14:29مرۆڤەکان لەسەر ئاستی جیهان
کەوتنە پەیوەندییەوە -
14:29 - 14:32لەڕێگەی کەشتی، لەڕێگەی شەمەندەفەر،
-
14:32 - 14:34لەڕێگەی تەلەگراف، و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە،
-
14:34 - 14:39تا ئەم ڕۆژەی کە لەوە دەچێت
جیهان هەمووی یەک مێشک بێت و -
14:39 - 14:41لە حەوت ملیۆن تاک پێکهاتبێت.
-
14:41 - 14:45ئەو مێشکەش بەخێراییەکی بێشوومار فێردەبێت. و
-
14:45 - 14:48لە دووسەد ساڵی پێشوودا
شتێکی تریش ڕوویدا. -
14:48 - 14:51سەرچاوەیەکی تری وزەمان دۆزییەوە.
-
14:51 - 14:52لە سووتەمەنییەکانی زیندەوەرە دێرینەکان.
-
14:52 - 14:54کەواتە سووتەمەنییەکانی زیندەوەرە دێرینەکان و
پێکەوە فێربوون -
14:54 - 14:58ئەو ئاڵۆزییە بێشوومارەی
چواردەورمان ڕووندەکاتەوە. -
15:01 - 15:02کەواتە --
-
15:03 - 15:05گەشتینە ئێرە،
-
15:05 - 15:06دووبارە لەناو سەنتەری کۆنگرەکاندا.
-
15:06 - 15:11گەشتێکی چوون و هاتنەوەمان کرد
بۆ ١٣.٧ ملیار ساڵ لەمەوبەر. -
15:12 - 15:14هیوادارم بەلای ئێوەشەوە
چیرۆکێکی بەهێز بێت. و -
15:14 - 15:19چیرۆکێکە کە مرۆڤەکانیش ڕۆڵێکی
بێوێنە و داهێنەرانەی تیا دەگێڕن. -
15:19 - 15:21بەڵام ئاگادارکردنەوەش لەخۆدەگرێت.
-
15:22 - 15:27پێکەوە فێربوون هێزێکی زۆر زۆر بەهێزە، و
-
15:27 - 15:31ڕوون نییە ئەگەر ئێمە مرۆڤ
کۆنترۆڵی ئەوەمان بەدەستەوە بێت. -
15:32 - 15:35وەک مناڵێک کە لە ئینگلتەرا گەورە بووم
زۆر بە ڕوونی بیرمە، -
15:35 - 15:37ماوەی قەیرانی مووشەکی کوبا.
-
15:38 - 15:41بۆ چەند ڕۆژێک، تەواوی ئەو
بەشەی گۆی زەوی -
15:41 - 15:44لەوە دەچوو لە لێواری لەناوچووندا بێت.
-
15:44 - 15:47هەمان ئەو چەکانەش هێشتا ماون، و
-
15:47 - 15:49هێشتا لە ئامادەباشیان.
-
15:50 - 15:53ئەگەر لەو تەڵەیە دەرباز بین،
هی تر چاوەڕێمان ئەکات. -
15:53 - 15:56بە ڕادەیەکی هێندە زۆر سووتەمەنی بەکاردەهێنین
-
15:56 - 15:59خەریکە ئەو هەلومەرجە مامناوەندە
بە تەواوەتی تێکدەدەین -
15:59 - 16:02کە وایکرد شارستانیەتی مرۆڤ
-
16:02 - 16:05بەدرێژایی ١٠ هەزار ساڵی پێشوو ببوژێتەوە.
-
16:05 - 16:08کەواتە ئەوەی مێژووی گەورە پێی دەکرێت
-
16:08 - 16:11ئەوەیە سرووشتی ئاڵۆزی و ناسکی و
مەترسی خۆمانمان نیشانبات -
16:11 - 16:13کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە،
-
16:13 - 16:17بەڵام دەشتوانێت هێزی خۆمان
نیشانبات بە فێربوونی بەکۆمەڵ. -
16:17 - 16:19ئێستاش لە کۆتاییدا --
-
16:20 - 16:23ئەمە ئەوەیە کە ئەمەوێت.
-
16:24 - 16:27ئەمەوێ کوڕەزاکەم، دانیاڵ، و
-
16:27 - 16:30هاوڕێکانی و نەوەکەی،
-
16:30 - 16:32لە سەرانسەری جیهاندا،
-
16:32 - 16:35چیرۆکی مێژووە گەورەکەمان بزانن، و
-
16:35 - 16:37ئەوەنە باش بیزانن
-
16:37 - 16:40لە ململانێکان و دەرفەتەکانیش تێبگەن
-
16:40 - 16:43کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
-
16:43 - 16:45لەبەر ئەوە کۆمەڵێکمان خەریکی
-
16:45 - 16:48بنیاتنانی مەنهەجێکی بێبەرامبەری،
سەر ئینتەرنێتین -
16:48 - 16:49بۆ مێژووی گەورە
-
16:49 - 16:51بۆ خوێندکارانی دواناوەندی سەرانسەری جیهان.
-
16:52 - 16:54باوەڕمان وایە مێژووی گەورە
-
16:54 - 16:57ئامرازێکی ڕووناکبیری بۆیان،
-
16:57 - 17:00کاتێک دانیاڵ و نەوەکەی
-
17:00 - 17:02ڕووبەڕووی ململانێ گەورەکان و
-
17:02 - 17:04دەرفەتە گەورەکان دەبنەوە
-
17:04 - 17:08لە بەردەمیان لەم ساتە گرنگەی
-
17:08 - 17:11مێژووی هەسارە جوانەکەماندا.
-
17:12 - 17:13زۆر سوپاس بۆ سەرنجتان.
-
17:13 - 17:18(چەپڵەلێدان)
- Title:
- مێژووی جیهانەکەمان لە ١٨ خولەکدا
- Speaker:
- دەیڤد کریستیان
- Description:
-
بە ڕوونکردنەوەیەکی وێنەیی بێهاوتا، دەیڤد کریستیان مێژووی تەواوەتی گەردوون دەگێڕێتەوە، لە تەقینەوە گەورەکەوە بۆ درووستبوونی ئینتەرنێت، لە ١٨ خولەکدا. ئەمە "مێژووی گەورەیە": تێڕوانینێکی ڕووناکبیرانە لە گۆشەیەکی فراوانەوە بۆ ژیان و مرۆڤایەتی، لە ماوە کورتەکەی خۆماندا لە تەمەنی گەردووندا.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:19
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The history of our world in 18 minutes |