یەکەم، ڤیدیۆیەک.
بەڵێ، هێلکەی تێکدراوە.
بەڵام کە سەیری ئەکەن،
هیوادارم کەمێک هەستتان
بە شتێکی نائاسایی کردبێت.
چونکە لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەن
کە ڕووئەیات و ئەوەش
ئەوەیە کە هێلکەکە خۆی چاکدەکاتەوە.
ئێستاش ئەبینیت زەردێنەکە و
سپێنەکە لەیەک جیابوونەتەوە.
ئێستا دووبارە ئەچنەوە ناو هێلکەکە.
هەمووشمان لە ناخی دڵمانەوە دەزانین
گەردوون بەم شێوەیە کار ناکات.
هێلکەیەکی تێکدراو دەڵەمەیە --
دەڵەمەیەکی بەتام -- بەڵام دەڵەمەیە.
هێلکە شتێکی جوان و ئاڵۆزە
کە دەتوانێت شتی ئاڵۆزتریش درووستکات،
بۆ نموونە مریشک.
لە ناخی دڵیشمانەوە دەزانین
کە گەردوون لە دەڵەمەوە ناچێت
بەرەو ئاڵۆزبوون.
ڕاستییەکەی، ئەمە غەریزەیە
لەناو یەکێک لە بنچینەییترین یاساکانی
فیزیادا ڕەنگدەداتەوە،
دووەم یاسای جوڵەی گەرمی، یان
یاسای ئینترۆپی.
ئەوەی بە شێوەیەکی بنچینەیی دەیڵێت
ئەوەیە کە مەیلێکی گشتی هەیە
بۆ گەردوون بۆ ئەوەی
لە ڕێکخستن و یەکپارچەییەوە
بڕوات بەرەو نەبوونی ڕێکخستن، و
نەبوونی یەکپارچەیی --
ڕاستییەکەی، بەرەو دەڵەمە.
لەبەر ئەوەش هەست ئەکەیت
ئەو ڤیدیۆیە کەمێک سەیر بێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، سەیری
چواردەورمان بکەن.
ئەوەی لە چواردەوری خۆماندا
دەیبینن ئاڵۆزییەکی سەرسوڕهێنەرە.
ئیریک بینهۆکەر دەیخەمڵێنێت کە
تەنیا لە شاری نیو یۆرک،
ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ١٠ ملیار
جۆری کاڵاوە دەکرێت.
ئەوە سەدان هێندەی جۆرە
بوونەوەرەکانی سەر زەوییە. و
لەلایەن جۆرە بوونەوەرێکەوە ئاڵوگۆڕیان
پێدەکرێت کە ژمارەیان حەوت ملیارە،
بە بازرگانی، گەشتکردن، و
ئینتەرنێت پێکەوە بەستراونەتەوە
بۆ ناو سیستمێکی جیهانی خاوەن
ئاڵۆزییەکی مەزن.
کەواتە ئەمە مەتەڵە گەورەکەیە:
لە گەردوونێکدا کە یاسای دووەمی
جوڵەی گەرمی حوکم دەکات،
چۆن دەکرێت
ئەو جۆرە ئاڵۆزییە درووست ببێت
کە من پێشتر باسم کرد،
جۆرە ئاڵۆزییەکانی من و ئێوە و
سەنتەری کۆنگرەکان نوێنەرایەتی دەکەین؟
لەوانەیە وەڵامەکە ئەمە بێت،
گەردوون دەتوانێت ئاڵۆزی درووست بکات،
بەڵام بە ئاستەنگییەکی زۆر.
لە گیرفانەکاندا،
ئەو شتە دەرکەوت کە هاوپیشەکەم،
فرێد، سپایەر،
پێی دەڵێت "هەلومەرجە مامناوەندەکان" --
زۆر گەرم نا، زۆر سارد نا،
گونجاو بۆ درووستکردنی ئاڵۆزی. و
کەمێک شتی ئاڵۆزتر دەردەکەون. و
ئەگەر هەندێک شتی کەمێک
ئاڵۆزتریشت دەستکەوێت،
دەتوانی شتی کەمێک ئاڵۆزتریشت دەستکەوێت.
بەم شێوەیەش، ئاڵۆزی قۆناغ
بە قۆناغ بنیات دەنرێت.
هەر قۆناغێک جادووگەرییە
چونکە ئەو تێڕوانینە درووست دەکات
کە شتێکی تەواو نوێ
هەر لەخۆوە لە گەردووندا دەردەکەوێت.
لە مێژووی گەورەدا بەو ساتانە دەڵێین
ساتەکانی سەرەتان.
لە هەر سەرەتایەکیشدا، بەردەوامی
قورستر دەبێت.
شتە ئاڵۆزەکان ناسکتر دەبن،
بێ بەرگریتر دەبن؛
هەلومەرجە مامناوەندەکان توندتر دەبن، و
درووستکردنی ئاڵۆزی قورستر دەبێت.
ئێستا، ئێمە، وەک بوونەوەری زۆر ئاڵۆز،
زۆر بە حەسرەتین چیرۆکی ئەوە بزانین
چۆن گەردوون ئاڵۆزی درووست دەکات
سەرەڕای یاسای دووەم، و
بۆچی ئاڵۆزی بە واتای ناسکی و
بێبەرگری بوون یەت. و
ئەوەش چیرۆکەکەیە کە لە مێژووی
گەورەدا دەیگێڕینەوە.
بەڵام بۆ ئەوە پێویستە شتێک بکەیت
کە لەوانەیە لە یەکەم نیگادا،
تەواو لە مەحاڵ بچێت.
پێویستە سەرژمێری هەموو مێژووی
گەردوون بکەیت.
کەواتە با بیکەین.
(پێکەنین)
با دەستپێکەین بە گێڕانەوەی کات بۆ
١٣.٧ ملیار ساڵ لەمەوبەر،
بۆ سەرەتای درووسبوون.
بە چواردەورمانەوە، هیچ نییە.
تەنانەت کات یان بۆشایش بوونی نییە.
هەوڵبە تاریکترین و بەتاڵترین
شت بێنیتە بەرچاوت و
لە تۆپێکدا ملیارەها جار کۆیکەرەوە و
ئەوە ئێمە لەوێداین. و
ئینجا لە ناکاو،
بووم!
گەردوونێک دەردەکەوێت، گەردوونێکی تەواو. و
یەکەم بەربەستی خۆمان تێپەڕاند.
گەردوون بچووکە؛
لە گەردێک بچووکترە.
ئێجگار گەرمە.
هەموو شتێکی تێدایە کە لە
گەردوونی ئەمڕۆدا هەیە،
بۆیە دەکرێ بیهێنیتە بەرچاوت،
پارچە بووە. و
بە خێراییەکی بێوێنە فراوان دەبێت.
یەکەم جاریش، تەنیا لێڵییەکە،
بەڵام زۆر بەخێرایی شتی ڕوون
لەو لێڵییەدا دەردەکەوێت.
لە یەکەم چرکەدا،
وزە خۆی وردوخاش دەبێت
بۆ چەند هێزێکی جیا
بە هێزی کارۆموغناتیزی و
تاودانیشەوە. و
وزە شتێکی تری جادوگەریش دەکات:
کۆدەبێتەوە بۆ درووستکردنی ماددە --
کوارکەکانی پرۆتۆنەکان و
لێپتۆنەکان درووست دەکەن
کە ئیلیکترۆنەکانیش لەخۆدەگرن.
هەموو ئەوەش لە یەکەم چرکەدا ڕوویدا.
ئێستا ٣٨٠,٠٠٠ ساڵ دەچینە پێشەوە.
ئەوە دوو هێندەی ماوەی هەبوونی
مرۆڤە لەسەر ئەم هەسارەیە. و
ئێستاش گەردیلە سادەکان لە
هایدرۆجین و هیلیۆم دەردەکەون.
ئێستا ئەمەوێ کەمێک بوەستم،
٣٨٠,٠٠٠ ساڵ دوای سەرەتای گەردوون،
چونکە ڕاستییەکەی لەم ساتەدا زۆر شت
دەزانین لەسەر گەردوون.
لە سەروو هەموو شتێکەوە ئەزانین
کە شتێکی زۆر سادە بووە.
پێکهاتووە لە هەوری زەبەلاحی
گەردیلەکانی هایدرۆجین و هیلیۆم، و
هیچ پێکهاتەیەکیان نەبووە.
جۆرێکە لە دەڵەمەیەکی گەردوونی.
بەڵام ئەوە بە تەواوەتی ڕاست نییە.
توێژینەوە نوێکان
بە مانگە دەستکردەکانی وەک مانگی
دەستکردنی ویماپ
ئەوەی نیشانداوە، کە لە ڕاستیدا،
تەنیا جیاوازی زۆر بچووک هەیە
لەو پشتی دیمەنەوە.
ئەوەی لێرەدا دەیبینیت،
شوێنە شینەکان چەند هەزارپلەیەک
سارد ترن لە
شوێنە سوورەکان.
ئەمانە جیاوازی بچووکن،
بەڵام بەس بووە بۆ گەردوون
بۆ ئەوەی بەردەوامبێت
بۆ قۆناغی دواتری بنیاتنانی ئاڵۆزی.
بەم شێوەیەش کاردەکات.
هێزی تاودان زیاتر بەهێزتر دەبێت
لە شوێنێکدا شتی زیاتری لێبێت.
کەواتە لەکوێدا ناوچەی کەمێک چڕتر هەبێت،
هێزی تاودان دەست دەکات بە کۆکردنەوەی
هەورەکانی گەردیلەی هایدرۆجین و هیلیۆم.
کەواتە دەکرێ بیهێنینە بەرچاومان سەرەتای
گەردوون ملیۆنەها هەور بووبێت.
هەر هەورێکیش چڕکرابێتەوە،
هێزی تاودان بەهێزتر بووبێت
لەگەڵ زیادبوونی چڕیدا،
پلەی گەرمی دەست دەکات بە
بەرزبوونەوە لە ناوەندی هەر هەورێکدا، و
ئینجا لە ناوەڕاستدا،
پلەی گەرمییەکە پلە گەرمییە
لێوارەکە تێدەپەڕێنێتگ
کە دە ملیۆن پلەیە،
پرۆتۆنەکان دەست دەکەن بە یەکگرتن،
دەردانێکی گەورەی وزە دەبێت، و
ئینجا --
بووم!
یەکەمین ئەستێرەکانمان دروستبوون.
نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ساڵ
دوای تەقینەوە گەورەکە،
ئەستێرەکان دەست دەکەن بە
دەرکەوتن بەدرێژایی گەردوون،
ملیۆنەها لە ئەستێرەکان. و
ئێستاش گەردوون بەشێوەیەکی بەرچاو
سەرنجڕاکێشترە و
ئاڵۆزتریشە.
ئەستێرەکان هەلومەرجی مامناوەندی تر
درووست دەکەن بۆ
تێپەڕاندنی دوو لێواری نوێ.
کاتێک ئەستێرە زۆر گەورەکان دەپوکێنەوە،
پلەی گەرمی زۆر بەرز درووست دەکەن
بەشێوەیەک پرۆتۆنەکان بە چەندین
تێکەڵەی ئاڵۆز و جیا یەکدەگرن،
بۆ درووستکردنی هەموو توخمەکانی
سەر خشتەی خولی.
ئەگەر وەک من ئەڵقەیەکی
ئاڵتوونتان لە پەنجەدایە،
ئەوا لە تەقینەوەیەکی گەردوونیدا درووستبووە.
کەواتە ئێستا گەردوون لەڕووی
کیمیاییەوە ئاڵۆزترە. و
لە گەردوونێکی ئاڵۆزتردا،
ئەگەری دروستکردنی شتی زیاتر هەیە. و
ئەوەشی دەست دەکات بە ڕوودان ئەوەیە
لە چواردەوری خۆرە نوێکان،
ئەستێرە نوێکان،
هەموو ئەم توخمانە یەک دەگرن، و
دەخولێنەوە، و
وزەی ئەستێرەکە دەیانسوڕێنێتەوە،
تەنۆلکەکان دروست دەکەن، دانەبەفرەکان
دروست دەکەن، تەپ و تۆزی تەنۆلکەکان،
بەردەکان دروست دەکان،
هەسارۆچکەکان درووست دەکەن و
لە ئەنجامدا،
هەسارەکان و مانگەکان درووست دەکەن.
کۆمەڵەی خۆریش بەم شێوەیە درووست دەبێت،
چوار ملیار و نیو ساڵ لەمەوبەر.
هەسارە بەردییەکانی وەک زەوی
زۆر ئاڵۆزترە لە ئەستێرەکانی تر
چونکە فرەچەشنییەکی زۆر زیاتری
هەموو ماددەکانی تێدایە.
بۆیە سێیەم لێواری ئاڵۆزیمان تێپەڕاند.
ئێستا، بەردەوامبوون قورستر ئەبێت.
قۆناغی دواتر ئەو شتانە دەهێنێتە
کایەوە کە زۆر ناسکترن،
زۆر بێبەرگریترن،
بەڵام زۆر داهێنەرانەترن و
توانای درووستکردنی ئاڵۆزی زیاتریان هەیە.
بێگومان من باسی بوونەوەرە
زیندووەکان ئەکەم.
بوونەوەرە زیندووەکان لەلایەن
کیمیاوە درووست دەبن.
ئێمە کۆکراوەیەکی گەورەی
ماددە کیمیاییەکانین.
کیمیاش لەلایەن هێزی
کارۆموغناتیزییەوە داگیرکراوە.
کە لەسەر پێوەری بچووکتری لە
هێزی تاودان کاردەکات،
ئەویش ڕوونیدەکاتەوە بۆچی منیش و
ئێوەش لە ئەستێرەکان یان هەسارەکان بچووکترین.
ئینجا، هەلومەرجە نمونەییەکان
بۆ کیمیا چییە؟
هەلومەرجە مامناوەندەکان چین؟
یەکەم شت، پێویست بە وزەیە،
بەڵام زۆر نا.
لە ناوەڕاستی ئەستێرەیەکدا،
وزەیەکی زۆر هەیە
کە گەردیلەکانی یەکدەگرن
دەکرێت جیاببنەوە.
بەڵام زۆر کەمیش نەبێت.
لە بۆشایی نێوان گەلەئەستێرەکان،
وزەیەکی هێندە کەم هەیە کە
گەردیلەکان ناتوانن یەک بگرن.
ئەوەی پێویست پێیەتی بڕێکی گونجاوە، و
لەسەر هەسارەکان ئەو بڕە گونجاوە هەیە،
چونکە نزیکن لە ئەستێرەکانەوە،
بەڵام زۆر نزیک نا.
پێویست بە فرەچەشنییەکی زۆری
تووخمە کیمیاییەکانیش هەیە، و
پێویست بە شلەشە، وەک ئاو.
بۆچی؟
لە دۆخی گازدا، گەردیلەکان ئەوەندە
بەخێرایی بەلای یەکدا دەڕۆن
ناتوانن یەک بگرن.
لە دۆخی ڕەقیدا،
گەردیلەکان ئەوەندە بەتوندی پێکەوە بەستراون،
ناتوانن هیچ بجوڵێن.
لە دۆخی شلیدا،
دەتوانن بچن سەر یەک و
بەیەکترەوە ببەسترێن بۆ
درووستکردنی گەردەکان.
ئێستا ئەو هەلومەرجە بێوێنەیە
لەکوێ دەست ئەکەوێت؟
هەسارەکان هەموو مەزنن، و
هەسارەی زەوی خۆشمان بێوێنەترین بووە.
مەودایەکی گونجاو لە ئەستێرەکەیەوە
دوور بووە بۆ ئەوەی
زەریای گەورەی ئاوی تێدا بێت. و
لە قوڵایی ژێر ئەو زەریایانەشەوە،
لە ناخی زەویدا،
گەرمییەکی پەنگ خواردووت هەیە
لە ناوەوەی زەویدا، و
فرەچەشنییەکی مەزنی تووخمەکان هەیە.
کەواتە لەو شوێنانەی دەرچوونی
گەرمی ناخی زەریاکان،
کیمیاگەرییەکی بێوێنە دەستیکردووە بە ڕوودان، و
گەردیلەکان لە چەندین شێوەی
هەمەچەشندا یەکیان گرتووە.
بەڵام بێگومان ژیان لە تەنیا
کیمیاگەرییەکی نائاسایی زیاترە.
چۆن ئەو گەردە زەبەلاحانە
سەقامگیر دەکەیت کە پێدەچێت
بتوانن بەردەوام بن؟
لێرەدایە کە ژیان فێڵێکی تەواو
نوێ دەهێنێتە ئاراوە.
خوودی ئەو شتە سەقامگیر ناکەیت؛
کڵێشەکە سەقامگیر دەکەیت،
ئەو شتەی زانیارییەکە هەڵدەگرێت، و
ڕێگەدەدەیت کڵێشەکە لەبەر خۆی بگرێتەوە.
بێگومان دی ئێن ئەی گەردە جوانەکەیە
کە ئەو زانیاریەی لەخۆگرتووە.
ئاشنا دەبن بە لولوپێچە دوانییەکەی
دی ئێن ئەی.
هەر بەشێکی زانیارییەکی تێدایە.
کەواتە دی ئێن ئەی زانیاری پێیە
لەسەر چۆنێتی دروستکردنی بونەوەری زیندوو.
هەروەها دی ئێن ئەی ئەتوانێت
لەسەر خۆشی بگرێتەوە.
کەواتە لەسەر خۆی دەگرێتەوە و
کڵێشەکە بە زەریاکاندا بڵاودەکاتەوە.
کەواتە زانیارییەکە بڵاودەبێتەوە.
تێبینی بکە کە زانیاری بووە بە
بەشێک لە مێژووی ئێمە.
جوانی ڕاستەقینەی دی ئێن ئەی
لەوەدایە کە بێ هەڵە نییە.
کاتێک لەسەر خۆی دەگرێتەوە،
لە هەر یەک ملیار جارێکدا
دەکرێت هەڵەیەک ڕووبات.
ئەوەش واتای ئەوەیە کە دی ئێن ئەی
لە فێربوونی زیاتردایە.
ڕێگای نوێ کۆدەکاتەوە بۆ
درووستکردنی بوونەوەری زیندوو
چونکە هەندێک لەم هەڵانە سوودبەخشن.
کەواتە دی ئێن ئەی فێردەبێت و
فرەچەشنییەک و ئاڵۆزییەکی
زیاتر بنیات دەنێت.
دەشتوانین ڕوودانی ئەمە بەدرێژایی
چوار ملیار ساڵی پێشوو ببینین.
بۆ بەشێکی زۆری ماوەی ژیانی سەر زەوی،
بوونەوەرە زیندووەکان زۆر سادە بوون --
تەنیا خانەیەک.
بەڵام فرەچەشنییەکی مەزنیان هەبووە و
لە ناویشەوە ئاڵۆزی.
ئینجا نزیکەی ٦٠٠-٨٠٠ ملیۆن ساڵ
لەمەوبەر،
بوونەوەرە فرەخانەکان دەرکەوتوون.
بۆ نموونە کەڕوو، ماسی،
درووستبوونی ڕووەکەکان،
درووستبوونی وشکاوەکییەکان،
ئینجا خشۆکەکان، و
ئینجا بێگومان دەیناسۆرەکان.
هەندێک جاریش، کارەساتی سرووشتی دەبێت.
شەست و پێنج ملیۆن ساڵ لەمەوبەر،
نەیزەکێک یاوێتی بە زەویدا
لە نزیک نیمچەدورگەی یوکاتان،
هەلومەرجی وای درووستکردووە
وەک جەنگی ئەتۆمی وابووە، و
دەیناسۆرەکان لەناوچوون.
هەواڵێکی ناخۆش بۆ دەیناسۆرەکان،
بەڵام هەواڵێکی خۆش بۆ
شیردەرەکانی باوباپیرانمان،
کە زیایان کردووە
لەو شوێنانەی دەیناسۆرەکانی لێنەماوە.
ئێمەی مرۆڤیش بەشێکین لەو
زنجیرە پەرەسەندنەی کە
٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە
بە لێدانی ئەو هەسارۆچکەیە لە زەوی.
مرۆڤەکان نزیکەی ٢٠٠,٠٠٠ ساڵ
لەمەوبەر دەرکەوتوون. و
باوەڕم وایە ئەوەش وەک
لێوارێکی تر لە مێژووی مەزندا هەژمارکرێت.
با ڕوونیکەمەوە بۆچی.
بینیمان کە دی ئێن ئەی چۆن
بەجۆرێک فێری شت ئەبێت،
زانیاری کۆئەکاتەوە.
بەڵام زۆر خاوە لەوەدا.
دی ئێن ئەی لەڕێی هەڵەی
هەڕەمەکییەوە زانیاری کۆدەکاتەوە،
کە هەندێکی پێدەچێت
بە باش بشکێتەوە.
بەڵام دی ئێن ئەی ڕێگایەکی
خێراتری درووستکردووە بۆ فێربوون:
بوونەوەری درووستکردووە بە مێشکەوە، و
ئەو بوونەوەرانەش دەتوانن
فێری زۆر شتی تازە ببن.
زانیاری کۆدەکەنەوە، فێردەبن.
ئەوەی جێی داخە ئەوەیە، کاتێک دەمرن،
زانیارییەکەش دەمرێت لەگەڵیان.
ئێستا ئەوەی وایکردووە مرۆڤ جیاواز بێت
زمانی ئاخاوتنی مرۆڤە.
ئێمە خۆشبەختین زمانێکمان هەیە،
سیستمێکی پەیوەندی،
ئەوەندە بەهێز و ئەوەندە ورد
ئەتوانین ئەوەی فێری بووین بەوپەڕی
وردییەوە بگەیەنین بە چواردەورمان
بەشێوەیەک بچێتە یادەوەری هەمووانەوە.
ئەوەش واتای ئەوەیە
دەکرێت لە تەمەنی ئەو کەسە زیاتر
بمێنێتەوە کە زانیارییەکە فێربووە، و
دەکرێت نەوە لەدوای نەوە کۆبێتەوە.
لەبەر ئەوەشە، وەک بوونەوەرێک،
ئێمە زۆر بەهێز و زۆر داهێنەرین، و
لەبەر ئەوە مێژووێکمان هەیە.
لەوە ئەچین تەنیا بوونەوەر بین
لەم پێنج ملیار ساڵەدا
کە ئەو توانایەمان هەبێت.
بەم توانایە ئەڵێم فێربوونی کۆکراوە.
ئەوەی وامان لێئەکات جیاوازبین.
لە سەرەتاترین بەشی مێژووری مرۆڤدا
دەبینین کە کار ئەکات.
وەک بوونەوەرێک لە زەوییەکانی
ساڤانای ئەفریقا پەرەمان سەندووە،
بەڵام ئینجا مرۆڤەکان گەشتیان کردووە
بۆ ژینگە نوێکان،
بۆ زەوییە بیابانەکان، بۆ دارستانەکان،
بۆ جەمسەری بەستەڵەکی سیبریا --
ژینگە قورس و دژوارەکان --
بۆ ئەمریکا و بۆ ئوسترالیاش.
هەر گەشتکردنێک فێربوونی لەگەڵ بووە --
فێربوونی ڕێگای نوێ بۆ قۆستنەوەی ژینگە،
ڕێگای نوێی مامەڵەکردن لەگەڵ چواردەور.
ئینجا ١٠,٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
قۆستنەوەی گۆڕانێکی لەناکاو
لە کەش و هەوای زەویدا
لەگەڵ کۆتایی دوایین چاخی سەهۆڵبەندان،
مرۆڤ فێری کشتوکاڵی بوو.
کشتوکاڵی وەک وزە وابوو بۆ مرۆڤ.
بە بەکارهێنانی ئەو وزەیەش، مرۆڤەکان
توانیان زۆرتر ببن.
کۆمەڵگاکان گەورەتر و چڕتر بوون و
پەیوەندیان زیاتر لەنێواندا درووستبوو.
ئینجا نزیکەی ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر،
مرۆڤەکان لەسەر ئاستی جیهان
کەوتنە پەیوەندییەوە
لەڕێگەی کەشتی، لەڕێگەی شەمەندەفەر،
لەڕێگەی تەلەگراف، و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە،
تا ئەم ڕۆژەی کە لەوە دەچێت
جیهان هەمووی یەک مێشک بێت و
لە حەوت ملیۆن تاک پێکهاتبێت.
ئەو مێشکەش بەخێراییەکی بێشوومار فێردەبێت. و
لە دووسەد ساڵی پێشوودا
شتێکی تریش ڕوویدا.
سەرچاوەیەکی تری وزەمان دۆزییەوە.
لە سووتەمەنییەکانی زیندەوەرە دێرینەکان.
کەواتە سووتەمەنییەکانی زیندەوەرە دێرینەکان و
پێکەوە فێربوون
ئەو ئاڵۆزییە بێشوومارەی
چواردەورمان ڕووندەکاتەوە.
کەواتە --
گەشتینە ئێرە،
دووبارە لەناو سەنتەری کۆنگرەکاندا.
گەشتێکی چوون و هاتنەوەمان کرد
بۆ ١٣.٧ ملیار ساڵ لەمەوبەر.
هیوادارم بەلای ئێوەشەوە
چیرۆکێکی بەهێز بێت. و
چیرۆکێکە کە مرۆڤەکانیش ڕۆڵێکی
بێوێنە و داهێنەرانەی تیا دەگێڕن.
بەڵام ئاگادارکردنەوەش لەخۆدەگرێت.
پێکەوە فێربوون هێزێکی زۆر زۆر بەهێزە، و
ڕوون نییە ئەگەر ئێمە مرۆڤ
کۆنترۆڵی ئەوەمان بەدەستەوە بێت.
وەک مناڵێک کە لە ئینگلتەرا گەورە بووم
زۆر بە ڕوونی بیرمە،
ماوەی قەیرانی مووشەکی کوبا.
بۆ چەند ڕۆژێک، تەواوی ئەو
بەشەی گۆی زەوی
لەوە دەچوو لە لێواری لەناوچووندا بێت.
هەمان ئەو چەکانەش هێشتا ماون، و
هێشتا لە ئامادەباشیان.
ئەگەر لەو تەڵەیە دەرباز بین،
هی تر چاوەڕێمان ئەکات.
بە ڕادەیەکی هێندە زۆر سووتەمەنی بەکاردەهێنین
خەریکە ئەو هەلومەرجە مامناوەندە
بە تەواوەتی تێکدەدەین
کە وایکرد شارستانیەتی مرۆڤ
بەدرێژایی ١٠ هەزار ساڵی پێشوو ببوژێتەوە.
کەواتە ئەوەی مێژووی گەورە پێی دەکرێت
ئەوەیە سرووشتی ئاڵۆزی و ناسکی و
مەترسی خۆمانمان نیشانبات
کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە،
بەڵام دەشتوانێت هێزی خۆمان
نیشانبات بە فێربوونی بەکۆمەڵ.
ئێستاش لە کۆتاییدا --
ئەمە ئەوەیە کە ئەمەوێت.
ئەمەوێ کوڕەزاکەم، دانیاڵ، و
هاوڕێکانی و نەوەکەی،
لە سەرانسەری جیهاندا،
چیرۆکی مێژووە گەورەکەمان بزانن، و
ئەوەنە باش بیزانن
لە ململانێکان و دەرفەتەکانیش تێبگەن
کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە.
لەبەر ئەوە کۆمەڵێکمان خەریکی
بنیاتنانی مەنهەجێکی بێبەرامبەری،
سەر ئینتەرنێتین
بۆ مێژووی گەورە
بۆ خوێندکارانی دواناوەندی سەرانسەری جیهان.
باوەڕمان وایە مێژووی گەورە
ئامرازێکی ڕووناکبیری بۆیان،
کاتێک دانیاڵ و نەوەکەی
ڕووبەڕووی ململانێ گەورەکان و
دەرفەتە گەورەکان دەبنەوە
لە بەردەمیان لەم ساتە گرنگەی
مێژووی هەسارە جوانەکەماندا.
زۆر سوپاس بۆ سەرنجتان.
(چەپڵەلێدان)