چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت
-
0:01 - 0:04دەمەوێت چیرۆکێکتان لەبارەى
.کچێکەوە بۆ بگێڕمەوە -
0:05 - 0:07.بەڵام ناتوانم ناوى ڕاستەقینەیتان پێ بڵێم
-
0:07 - 0:09.بۆیە با هەر پێى بڵێین هادیزە
-
0:10 - 0:11.هادیزە تەمەنى 20 ساڵە
-
0:12 - 0:13،کچێکى شەرمنە
-
0:13 - 0:16بەڵام پێکەنینێکى زۆر جوانى هەیە
.کە ڕوخسارى دەدرەوشێنێتەوە -
0:17 - 0:19بەڵام ئەو لە ئازارێکى بەردەوامدایە
-
0:21 - 0:24ئەگەر هەیە تا کۆتایى ژیانى
.دەبێت چارەسەر وەربگرێت -
0:25 - 0:27دەتانەوێت هۆکارەکەى بزانن ؟
-
0:28 - 0:31،هادیزە خەڵکى (چیبۆک) ى نەیجیریایە
-
0:31 - 0:34لە 14ى نیسانى 2014دا فڕێندرا،
-
0:34 - 0:36لەلایەن تیرۆرستانى
بۆکۆ حەرامەوە. -
0:36 - 0:39بەڵام توانى هەڵبێت
-
0:39 - 0:42بە بازدان لەو لۆرییەى
.کە کچەکانى دەگواستەوە -
0:42 - 0:46کە بازى دا هەردوو قاچى شکا،
-
0:46 - 0:49وە دەبوایە بە سنگە خشکێ بڕوات
.تا لەناو گژو گیاکاندا خۆى حەشار بدات -
0:49 - 0:53پێى وتم کە زۆر تۆقیوە لەترسی پێى
. بزانن و بۆى بگەڕێنەوەو دەستگیریبکەنەوە -
0:54 - 0:58ئەو یەکێک بوو لەو 57 کچەى ئەو ڕۆژە
بە بازدان لە لۆرییەکەوە ڕزگاریان بووە. -
0:58 - 1:01ئەم چیرۆکە ڕاستەوخۆ
مشتومڕێکى زۆرى نایەوە -
1:01 - 1:02لە سەرانسەری جیهاندا
-
1:02 - 1:06کەسانى وەک میشێل ئۆباما،
مەلالە و چەندانى تر -
1:06 - 1:08دەنگیان بۆ ناڕەزایى
،یەکخست لەدژى ئەوەى رویدا -
1:08 - 1:11لەو کاتەدا من لە لەندەن دەژیام
-
1:11 - 1:16دواتر نێردرام بۆ ئەبوجا بۆ
ڕووماڵکردنى کۆربەندی ئابوورى جیهانى -
1:16 - 1:18.کە بۆ یەکەمجار لە نێجیریا ساز کرابوو
-
1:19 - 1:23بەڵام کاتێک گەیشتین، دیاربوو کە تەنها یەک
.چیرۆک لە ناوچەکەدا دەگێردرایەوەو باسدەکرا -
1:24 - 1:26.حکومەتمان خستە ژێر فشار
-
1:26 - 1:28پرسیارمان ئاڕاستە دەکردن
لەبارەى هەوڵەکانیان -
1:28 - 1:30بۆ گەڕاندنەوەى کچە رفێندراوەکان
-
1:30 - 1:32،بێگومان
-
1:32 - 1:35،دڵخۆش نەبوون بە لێشاوى پرسیارەکانمان
-
1:35 - 1:39بەشى خۆمان لە چەند
ڕاستییەکى جێگرەوە وەرگرت. -
1:39 - 1:41(پێکەنین)
-
1:41 - 1:45نێجیرییەکان لەو کاتەدا بە ئێمەیان وت
-
1:45 - 1:47،کە ئێمە گێلبووین
-
1:47 - 1:50.ئێمە لە دۆخى سیاسى نێجیریا تێنەدەگەیشتین
-
1:51 - 1:53وە پێشیان وتین
-
1:53 - 1:56کە چیرۆکى کچەکانى چیبۆک
-
1:56 - 1:57.تەنها پرۆپاگەندە بووە
-
1:58 - 2:01،بەداخەوە بەو شێوەیە چیرۆکەکە بڵاوبوویەوە
-
2:01 - 2:03هێشتا خەڵکانێک هەن لە نێجیریادا
-
2:03 - 2:06کە پێیانوایە کە کچانى چیبۆک
.هەرگیز نەفڕێندراون -
2:07 - 2:09هێشتا من قسەم بۆ ئەو کەسانە دەکرد
-
2:10 - 2:12،دایک و باوکە بێچارانە
-
2:12 - 2:16پێیان وتین ئەو ڕۆژەى
بوکۆ حەرام کچەکانیانى فڕاند -
2:16 - 2:21ئەمان بەدواى ئەو لۆرییەى کچەکانى بردووە
ڕایانکردووە بۆ دارستانى سامبیسا -
2:21 - 2:25ئەمان تەوریان پێبووە بەڵام
ناچارکراون بگەڕێنەوە . -
2:25 - 2:26.چوونکە بۆکۆ حەرام چەکى پێبووە
-
2:27 - 2:31بۆ ماوەى دوو ساڵ، ئاژانسەکانى هەواڵ
،بابەتى کچەکانى چیبۆکیان تێپەڕاند -
2:31 - 2:33،و بۆ ماوەى دوو ساڵ
-
2:33 - 2:36.شتێکى وامان لەبارەى کچەکانەوە نەبیست
-
2:36 - 2:38.هەمووان پێیان وابوو کە ئەوان مردوون
-
2:38 - 2:40،بەڵام لە مانگى نیسانى ساڵى ڕابردوو
-
2:40 - 2:42.من توانیم ئەم ڤیدیۆیەم دەستبکەوێت
-
2:43 - 2:45ئەمە هەر بەشێکە لە ڤیدیۆکە
-
2:45 - 2:48ئەم ڤیدیۆیە لەلایەن بۆکۆ حەرامەوە گیرابوو
، بۆ بەڵگەی مانی کچەکان -
2:49 - 2:51.وە لە سەرچاوەیەکەوە ڤیدیۆکەم دەستکەوت
-
2:52 - 2:54،بەڵام پێش ئەوەى بڵاوى بکەمەوە
-
2:54 - 2:57دەبوایە بچوومایە بۆ
باشورى ڕۆژهەڵاتى نێجیریا -
2:57 - 2:59بۆئەوەى قسە لەگەڵ باوانیان بکەم
دڵنیابمەوە لە ڕاستیکە. -
2:59 - 3:03بۆ دڵنیابوونەوە پێویستم
.بە کاتێکى زۆر نەبوو -
3:04 - 3:07یەکێک لە دایکەکان کاتێک
سەیرى ڤیدیۆکەى کرد پێى وتم -
3:07 - 3:10کە گەر بیتوانیایە بچێتە ناو لاپتۆپەکە
-
3:10 - 3:14،و کچەکەى بهێنایەتە دەرەوە لە لاپتۆپەکە
-
3:14 - 3:15.دەیچوو و دەیهێنا
-
3:16 - 3:19بۆ ئەوانەى کە لە ئامادەبووان
،باوک و دایکن وەک من -
3:19 - 3:22دەتوانی تەنها خەیاڵى ئەو ئازارە بکەی
-
3:22 - 3:24.کە ئەو دایکە چ هەستێکى هەبووە
-
3:26 - 3:32ئەم ڤیدیۆیە دەبێتە هۆى دەستپێکردنى
گفتووگۆکان لەگەڵ بۆکۆ حەرامدا. -
3:32 - 3:36وە سینەیتۆرێکى نێجیرى بە منى وت
کە بە هۆى ئەو ڤیدیۆیەوە -
3:36 - 3:38،کەوتوونەتە گفتووگۆ
-
3:38 - 3:42چونکە ئەوان زۆر پێشتر وایانزانیبوو
.کە کچەکانى چیبۆک مردوون -
3:43 - 3:47٢١لە کچەکان لە ئۆکتۆبەرى
.ساڵى ڕابردوودا ڕزگاریان بوو -
3:47 - 3:51.بەداخەوە هێشتا نزیکى 200یان دیار نین
-
3:52 - 3:56من دەبێت دان بەوەدا بنێم کە
چاودێرێکى بێلایەن نەبووم -
3:56 - 3:57.بۆ ئەم چیرۆکە
-
3:57 - 4:01هەست بە توڕەیى دەکەم کاتێ
بیر لەوهەلە لەدەستچوانە دەکەمەوە -
4:02 - 4:03.بۆ ڕزگارکردنى ئەو کچانە
-
4:03 - 4:07هەست بە توڕەیى دەکەم کاتێک بیر لەو
،دایک و باوکانە دەکەمەوە کە پێیان وتم -
4:07 - 4:10گەر ئەوان کچى کەسانى
، دەوڵەمەند و بەهێز بوونایە -
4:10 - 4:12.زۆر زووتر دۆزرابوونەوە
-
4:14 - 4:16هەست بە توڕەیى دەکەم
-
4:16 - 4:18،کە چیرۆکەکە بە ساختە ناوبرا
-
4:18 - 4:20،بڕوام وایە
-
4:20 - 4:22،کە بووە هۆى دواکەوتن
-
4:22 - 4:25ئەوە بەشێک بو لە
.هۆکاری دواکەوتنی گەڕانەوەیان -
4:27 - 4:31ئەمە ئەوەم بۆ ئاشکرا دەکات کە
.هەواڵى هەڵە و ساختە چەند مەترسیدارە -
4:31 - 4:33دەتوانین چى لەبارەى ئەمەوە بکەین؟
-
4:34 - 4:36،چەندین کەسی زیرەک هەن
-
4:36 - 4:38ئەندازیارى سەرکەوتو
هەن لە کۆمپانیاى گۆگڵ و فەیسبووک -
4:38 - 4:43کە هەوڵدەدەن تەکنەلۆجیا بەکاربهێنن بۆ
.وەستاندنى بڵابوونەوەى هەواڵى هەڵە -
4:43 - 4:48بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پێم وایە کە
هەموو کەسێک لێرە من تۆ -
4:48 - 4:50دەبێت ڕۆڵمان لەوەدا هەبێت،
-
4:50 - 4:53.ئێمە ئەوانەین کە ناوەڕۆکەکان باس دەکەین
-
4:53 - 4:55ئێمە ئەوانەین کە چیرۆکەکان
. ئۆنلاین دەگێڕینەوە -
4:55 - 4:57لەم کاتەدا ئێمە بڵاوکراوەین.
-
4:59 - 5:01.و بەرپرسیاریەتیمان هەیە
-
5:01 - 5:03،لە کارەکەمدا وەک ڕۆژنامەنووسێک
-
5:03 - 5:05پێداچوونەوە دەکەم و دڵنیا دەبمەوە
-
5:05 - 5:09متمانەم بە هەستەکانمە بەڵام
.پرسیارى قورس دەکەم -
5:10 - 5:12بۆچى ئەم کەسە ئەم چیرۆکەم پێدەڵێت؟
-
5:13 - 5:16ئەوان پێویستە چى بەدەست
بهێنن بە وتنى ئەو زانیارییانە؟ -
5:16 - 5:18ئایا ئەجێندایەکى شاراوەیان هەیە؟
-
5:19 - 5:24بڕوام وایە کە دەبێت دەست
بکەین بە پرسیارى قورستر. -
5:24 - 5:27.لەو زانیارییانەى کە ئۆنلاین دەیدۆزینەوە
-
5:30 - 5:35توێژینەوەیەک دەریخستووە کە هەندێک لە ئێمە
تەنانەت ناونیشانى هەواڵەکان ناخوێنینەوە -
5:35 - 5:38.پێش بڵاوکردنەوە
-
5:38 - 5:39کێ لێرە وایکردووە؟
-
5:40 - 5:41.خۆشم ئەوەم کردووە
-
5:42 - 5:44بەڵام چى دەبێت
-
5:45 - 5:50کە واز بێنین لە وەرگرتنى ئەو زانیارییانەى
کە بۆ یەکەمجار دێتە بەرچاومان؟ -
5:50 - 5:54چى دەبێت کە بوەستین و
بیربکەینەوە لە دەرەنجامى -
5:54 - 5:56ئەو زانیارییانەى بڵاوى دەکەینەوە
-
5:56 - 6:00کە چەند رۆڵى هەیە لە درووستکردنى
توندوتیژى و رقلێبوونەوە؟ -
6:01 - 6:05چى دەبێت گەر بوەستین لە بیرکرنەوە
لە چارەنووسى ڕاستەقینەى ژیان -
6:05 - 6:07بەهۆى ئەو زانیارییانەى
بڵاوى دەکەینەوە؟ -
6:08 - 6:10زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
-
6:10 - 6:13(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن هەواڵی ساختە زیانی ڕاستەقینەمان پێدەگەیەنێت
- Speaker:
- ستیفانی بوساری
- Description:
-
لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٤، ڕێکخراوی تیرۆرستی بۆکۆ حەرام زیاتر لە ٢٠٠ کچە خوێندکاریان لە شارۆچکەی
چیبۆکی نێجیریا فرێندران.
لە سەرانسەری جیهانەوە هەواڵەکە باس کرا بە دروشمی #کچەکانمان بۆ بهێننەوە -- بەڵام لە نێجیریا بەرپرسانی حکومەت تاوانەکەیان بە ساختە
ناو برد، هەوڵیان بۆ ڕزگارکردنی کچەکان دواخست و بەربەستیان خستە پێشی. لەم ئاخاوتنە بەهێزەدا، ڕۆژنامەنوس ستیفانی بوساری ئاماژە بە تراژیدیای چیبۆک دەدات و مەترسی هەواڵی ساختە ڕون دەکاتەوە و باس لەوە دەکات دەتوانین چی بکەین بۆ وەستاندنی. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:26
![]() |
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir accepted Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish subtitles for How fake news does real harm |