خانە بەرامبەربە ڤایرۆس: جەنگێک لهپێناو تەندروستی- شانۆن ستیاڵیس
-
0:07 - 0:10لە سەرهی دووکانێکی بەقاڵی ڕاوەستاوی،
کاتێک، ئە ئۆ، -
0:10 - 0:11كهسێك بەسەرتدا دەپژمێت.
-
0:11 - 0:14ڤایرۆسی ههڵامهت دهچێته ناو سییهكانت
-
0:14 - 0:16و لەسەر ناوپۆشی هەوابەرت دەنیشێت.
-
0:16 - 0:19هەموو زیندەوەرێک لەسەر زەوی
لە خانە دروستکراوە، -
0:19 - 0:21لە بچووکترین بەکتریایی یەک خانە
-
0:21 - 0:24تا نەهەنگی شینی زەبەلاح تا تۆش.
-
0:24 - 0:27هەر خانەیەکی جەستەت لەلایەن
پەردە خانەیەکەوە دەورەدراوە، -
0:27 - 0:30چینێکی جێگیریی ئەستور لە
چەوری و پرۆتین دروستبووە، -
0:30 - 0:34کەوا دەوری بهشه بنچینهییهكانی ناوهوه
دهدات و پارێزگارییان لێ دهكات. -
0:34 - 0:34نیمچه دهڵته،
-
0:34 - 0:37واتا ڕێگا بە هەندێک شت دەدات بێتە ژوورەوە
و بچێتە دەرەوە -
0:37 - 0:39بەڵام ڕێگا بە هەندێکی دیکە نادات.
-
0:39 - 0:41پەردەی خانە بە بەرگی بچووک داپۆشراوە.
-
0:41 - 0:43هەموویان ئەرکیان هەییە،
-
0:43 - 0:46وەکو هاوکاریکردنی خانەکان تا
لەگەڵ هاوسێکانیان لە پەیوەندیدابن -
0:46 - 0:48یان خۆراک بەو خانانە بدات کە پێویستیتی.
-
0:48 - 0:50ئاژەڵ و ڕووەک پەردەی خانەیان هەیە.
-
0:50 - 0:52تەنها خانەکانی ڕووەک دیواری خانەی هەیە،
-
0:52 - 0:56کەوا لە سیلیلۆزێکی ڕەق دروستکراوە
کە پێکهاتە بە ڕووەکەکە دەدات. -
0:56 - 0:59ئەو خانە ڤایرۆسەی بەسەرتدا پژمێندراوە
هاتۆتە ناو سیەکانتەوە فێڵبازە. -
0:59 - 1:01واخۆی دەردەخات هاوڕێیە،
-
1:01 - 1:04خۆی بە بەرگی پەردەی خانەوە دەلکێنێت،
-
1:04 - 1:07و خانەکە لە ڕێگای پەردەی خانەوە
دەیهێنێتە ژوورەوە. -
1:07 - 1:08کاتێک ڤایرۆسەکە دێتە ژوورەوە،
-
1:08 - 1:10خانەکە دەزانێت ئەوە هەڵەییە.
-
1:10 - 1:12دووژمن لە ژوورەوەیە!
-
1:12 - 1:14ئەنزیمە تایبەتەکان بەسەر دیمەنەکایا دێن
-
1:14 - 1:16و ڤایرۆسەکە پارچە پارچە دەکەن.
-
1:16 - 1:18دواتر یەک پارچەیان دەگەڕێننەوە
-
1:18 - 1:19لە ڕێگای پەردەی خانەوە،
-
1:19 - 1:22لەو شوێنە خانەکە ئاگادارکردنەوە
پیشانی خانەکانی هاوسێ دەدات -
1:22 - 1:24لەبارهی داگیرکەرەکە.
-
1:24 - 1:25خانە نزیکەکە ئاگادارکردنەوەکە دەبینێت
-
1:25 - 1:28و دەمودەست دەست بەکردار دەکات.
-
1:28 - 1:29پێویستە دژەتەن دروستبکات،
-
1:29 - 1:31بریتییە لەو پرۆتینانەی هێرش دەکەن و
-
1:31 - 1:33ڤایرۆسە داگیرکەرەکە دەکوژن.
-
1:33 - 1:36ئەم پرۆسەیەش لە ناوک دەستپێدەکات.
-
1:36 - 1:38ناوک دی ئێن ئەی ئێمهی تێدایە،
-
1:38 - 1:40نەخشەکە بە خانەکانمان دەڵێت
چۆن هەمووشتەکان ئەنجام بدەن -
1:40 - 1:43جەستەمان پێویستە بجوڵێت.
-
1:43 - 1:46بەشێكی دیاریكراوی دی ئێن ئەی ئێمه
فێرکاری تێدایە -
1:46 - 1:49کەوا بە خانەکانمان دەڵێت چۆن
دژەتەن دروستبکەن. -
1:49 - 1:52ئەنزیمەکانی ناوک بەشە
ڕاستەکەی دی ئێن ئەی دەدۆزنەوە، -
1:52 - 1:54دواتر لەبەرگیراوەیەکی ئەم فێرکاریانە
دروست دەکەن، -
1:54 - 1:56ناسراوە بە پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی.
-
1:56 - 2:00پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی ناوەک بەجێدەهێڵێت
تا فەرمانەکانی جێبەجێ بکات. -
2:00 - 2:03پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی بۆلای
ڕایبۆسۆمەکان گەشت دەکات. -
2:03 - 2:06دەکرێت ١٠ ملیۆن ڕایبۆسۆم
-
2:06 - 2:07لە خانەی مرۆڤ داهەبن،
-
2:07 - 2:09هەرهەمووشیان بەیەکەوە وەکو پێکهاتەیەکن
-
2:09 - 2:12ناسراوە بە تۆڕی ئیندۆپلازمی.
-
2:12 - 2:15ئەم ڕایبۆسۆمانە فێرکاریەکانی
ناوک دەخوێننەوە. -
2:15 - 2:18ترشە ئەمینیەکان دەبات و بەیەکەوەیان
دەلکێنێت یەک بە دوای یەک -
2:18 - 2:22پرۆتینی دژەتەن دروست دەکات کەوا
لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە شەڕ دێت. -
2:22 - 2:23بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات،
-
2:23 - 2:26دژەتەنەکە پێویستە خانەکە بەجێبهێڵیت،
-
2:26 - 2:29دژەتەنەکە بەرەو دەزگای گۆڵگی دەکەوێتە ڕێ.
-
2:29 - 2:32لێرە، ئامادە دەکرێت تا تاخانەکە
بەدەرەوە بگەیەنێت. -
2:32 - 2:36دەکرێتە ناو چوارچێوەی بڵقێکەوە کە بڵقهكه
لە هەمان مادەی پەردەی خانە دروستكراوه -
2:36 - 2:39هەروەها دەزگای گۆڵگی ئاڕاستەکان
بە دژەتەنەکە دەدات، -
2:39 - 2:41پێیدەڵێت چۆن بە قەراغی خانەکە دەگات.
-
2:41 - 2:42کاتێک بەوێ دەگات،
-
2:42 - 2:46بڵقەکە شلەکانی دژەتەنەکە بۆ
پەردەی خانەکە بەدەستەوە دەدات. -
2:46 - 2:48خانەکە دژەتەنەکە دەردەکات،
-
2:48 - 2:51و بەڕێدەكەوێت تا شوێنی ڤایرۆسەکە بکەوێت.
-
2:51 - 2:52پاشماوەی بڵقەکە بەش بەش دەبێت
-
2:52 - 2:54بەهۆی ڵایسۆسۆمی خانەوە
-
2:54 - 2:57و پارچەکان جار لە دوای جار بهكاردێنهوه.
-
2:57 - 3:00خانەکە ئەو وزەیەی لە کوێوە هێناوە
تا ئەو هەموو کاربکات؟ -
3:00 - 3:02ئەوه ڕۆڵی مایتۆکۆندریایە.
-
3:02 - 3:05تا وزە دروستبکات، مایتۆکۆندریای ئۆکسجین
وەردەگرێت، -
3:05 - 3:07ئەمه تاکە هۆکارە ئێمە هەناسەدەدەین،
-
3:07 - 3:10و و ئەلیکترۆن زیاددەکات لەو
خۆراکەی دەیخۆین -
3:10 - 3:11تا گەردی ئاو دروستبکات.
-
3:11 - 3:14هەروەها ئەم پرۆسەیە گەردێکی
وزە بەرز دروست دەکات، -
3:14 - 3:18ناسراوە بە ئەی تی پی کەوا خانە بەکاریدێنێت
تا وزە بە هەموو بەشهکانی بگەیەنێت. -
3:18 - 3:21خانەکانی ڕووەک وزە بەشێوەیەکی
جیاواز دروست دەکەن. -
3:21 - 3:22کڵۆڕۆپڵاستیان هەییە،
-
3:22 - 3:24دوانهئۆکسیدی کاربۆن و ئاو تێکەڵ دەکات
-
3:24 - 3:26لەگەڵ وزەی ڕووناکی لە خۆر
-
3:26 - 3:28تا ئۆکسجین و شهکر دروستبکات،
-
3:28 - 3:30لە شێوەیەکی وزەی کیمیایی.
-
3:30 - 3:32پێویستە هەموو بەشەکانی خانە
بەیەکەوە کاربکەن -
3:32 - 3:35تا بە نەرمی شتەکان بەردەوامبن،
-
3:35 - 3:37و پێویستە هەموو خانەکانی جەستەت
بەیەکەوە کاربکەن -
3:37 - 3:39تا بەنەرمی بەردەوامبیت.
-
3:39 - 3:41ئەو ژمارەیەکی زۆری خانەیە.
-
3:41 - 3:44زاناکان پێیانوایە
نزیکەی ٣٧ تریلیۆن خانە هەیە.
- Title:
- خانە بەرامبەربە ڤایرۆس: جەنگێک لهپێناو تەندروستی- شانۆن ستیاڵیس
- Description:
-
تەواوی وابەکە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/cell-vs-virus-a-battle-for-health-shannon-stiles
هەموو زیندەوەرەکان لە خانە دروستکراون. لە جەستەی مرۆڤدا، ئەم یەکە شارەزایە نایابانە پارێزراون لەلایەن چینی لەسەر چینی بەرگریکاری دژ بە داگیرکەرەکی قێزەون وەکو ڤایرۆسی سارد، شانۆن ستیاڵیس جبەخانەی وردبینی چەکەکان دەناسێنێت و ئەو جەنگاوەرانەی ڕۆڵ دەگێڕن لە جەنگێک لهپێناو تەندروستیت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 03:59
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for Cell vs. virus: A battle for health - Shannon Stiles |