1 00:00:06,708 --> 00:00:09,585 لە سەره‌ی دووکانێکی بەقاڵی ڕاوەستاوی، کاتێک، ئە ئۆ، 2 00:00:09,585 --> 00:00:11,275 كه‌سێك بەسەرتدا دەپژمێت. 3 00:00:11,275 --> 00:00:13,736 ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت ده‌چێته‌ ناو سییه‌كانت 4 00:00:13,736 --> 00:00:16,487 و لەسەر ناوپۆشی هەوابەرت دەنیشێت. 5 00:00:16,487 --> 00:00:19,040 هەموو زیندەوەرێک لەسەر زەوی لە خانە دروستکراوە، 6 00:00:19,040 --> 00:00:21,073 لە بچووکترین بەکتریایی یەک خانە 7 00:00:21,073 --> 00:00:23,852 تا نەهەنگی شینی زەبەلاح تا تۆش. 8 00:00:23,852 --> 00:00:27,190 هەر خانەیەکی جەستەت لەلایەن پەردە خانەیەکەوە دەورەدراوە، 9 00:00:27,190 --> 00:00:29,768 چینێکی جێگیریی ئەستور لە چەوری و پرۆتین دروستبووە، 10 00:00:29,768 --> 00:00:33,525 کەوا دەوری به‌شه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ناوه‌وه ده‌دات و پارێزگارییان لێ ده‌كات. 11 00:00:33,525 --> 00:00:34,403 نیمچه‌ ده‌ڵته‌، 12 00:00:34,403 --> 00:00:37,028 واتا ڕێگا بە هەندێک شت دەدات بێتە ژوورەوە و بچێتە دەرەوە 13 00:00:37,028 --> 00:00:38,672 بەڵام ڕێگا بە هەندێکی دیکە نادات. 14 00:00:38,672 --> 00:00:41,495 پەردەی خانە بە بەرگی بچووک داپۆشراوە. 15 00:00:41,495 --> 00:00:42,602 هەموویان ئەرکیان هەییە، 16 00:00:42,602 --> 00:00:45,518 وەکو هاوکاریکردنی خانەکان تا لەگەڵ هاوسێکانیان لە پەیوەندیدابن 17 00:00:45,518 --> 00:00:47,785 یان خۆراک بەو خانانە بدات کە پێویستیتی. 18 00:00:47,785 --> 00:00:50,062 ئاژەڵ و ڕووەک پەردەی خانەیان هەیە. 19 00:00:50,062 --> 00:00:52,052 تەنها خانەکانی ڕووەک دیواری خانەی هەیە، 20 00:00:52,052 --> 00:00:56,048 کەوا لە سیلیلۆزێکی ڕەق دروستکراوە کە پێکهاتە بە ڕووەکەکە دەدات. 21 00:00:56,048 --> 00:00:59,414 ئەو خانە ڤایرۆسەی بەسەرتدا پژمێندراوە هاتۆتە ناو سیەکانتەوە فێڵبازە. 22 00:00:59,414 --> 00:01:00,584 واخۆی دەردەخات هاوڕێیە، 23 00:01:00,584 --> 00:01:03,548 خۆی بە بەرگی پەردەی خانەوە دەلکێنێت، 24 00:01:03,548 --> 00:01:06,954 و خانەکە لە ڕێگای پەردەی خانەوە دەیهێنێتە ژوورەوە. 25 00:01:06,954 --> 00:01:08,470 کاتێک ڤایرۆسەکە دێتە ژوورەوە، 26 00:01:08,470 --> 00:01:10,220 خانەکە دەزانێت ئەوە هەڵەییە. 27 00:01:10,220 --> 00:01:12,172 دووژمن لە ژوورەوەیە! 28 00:01:12,172 --> 00:01:14,120 ئەنزیمە تایبەتەکان بەسەر دیمەنەکایا دێن 29 00:01:14,120 --> 00:01:16,224 و ڤایرۆسەکە پارچە پارچە دەکەن. 30 00:01:16,224 --> 00:01:18,043 دواتر یەک پارچەیان دەگەڕێننەوە 31 00:01:18,043 --> 00:01:19,379 لە ڕێگای پەردەی خانەوە، 32 00:01:19,379 --> 00:01:22,203 لەو شوێنە خانەکە ئاگادارکردنەوە پیشانی خانەکانی هاوسێ دەدات 33 00:01:22,203 --> 00:01:23,717 لەباره‌ی داگیرکەرەکە. 34 00:01:23,717 --> 00:01:25,492 خانە نزیکەکە ئاگادارکردنەوەکە دەبینێت 35 00:01:25,492 --> 00:01:27,810 و دەمودەست دەست بەکردار دەکات. 36 00:01:27,810 --> 00:01:29,419 پێویستە دژەتەن دروستبکات، 37 00:01:29,419 --> 00:01:31,189 بریتییە لەو پرۆتینانەی هێرش دەکەن و 38 00:01:31,189 --> 00:01:33,068 ڤایرۆسە داگیرکەرەکە دەکوژن. 39 00:01:33,068 --> 00:01:35,656 ئەم پرۆسەیەش لە ناوک دەستپێدەکات. 40 00:01:35,656 --> 00:01:37,667 ناوک دی ئێن ئەی ئێمه‌ی تێدایە، 41 00:01:37,667 --> 00:01:40,390 نەخشەکە بە خانەکانمان دەڵێت چۆن هەمووشتەکان ئەنجام بدەن 42 00:01:40,390 --> 00:01:43,290 جەستەمان پێویستە بجوڵێت. 43 00:01:43,290 --> 00:01:46,128 بەشێكی دیاریكراوی دی ئێن ئەی ئێمه‌ فێرکاری تێدایە 44 00:01:46,128 --> 00:01:49,279 کەوا بە خانەکانمان دەڵێت چۆن دژەتەن دروستبکەن. 45 00:01:49,279 --> 00:01:52,069 ئەنزیمەکانی ناوک بەشە ڕاستەکەی دی ئێن ئەی دەدۆزنەوە، 46 00:01:52,069 --> 00:01:54,408 دواتر لەبەرگیراوەیەکی ئەم فێرکاریانە دروست دەکەن، 47 00:01:54,408 --> 00:01:56,427 ناسراوە بە پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی. 48 00:01:56,427 --> 00:02:00,423 پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی ناوەک بەجێدەهێڵێت تا فەرمانەکانی جێبەجێ بکات. 49 00:02:00,423 --> 00:02:03,467 پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی بۆلای ڕایبۆسۆمەکان گەشت دەکات. 50 00:02:03,467 --> 00:02:05,907 دەکرێت ١٠ ملیۆن ڕایبۆسۆم 51 00:02:05,907 --> 00:02:07,302 لە خانەی مرۆڤ داهەبن، 52 00:02:07,302 --> 00:02:09,140 هەرهەمووشیان بەیەکەوە وەکو پێکهاتەیەکن 53 00:02:09,140 --> 00:02:11,673 ناسراوە بە تۆڕی ئیندۆپلازمی. 54 00:02:11,673 --> 00:02:14,914 ئەم ڕایبۆسۆمانە فێرکاریەکانی ناوک دەخوێننەوە. 55 00:02:14,914 --> 00:02:18,091 ترشە ئەمینیەکان دەبات و بەیەکەوەیان دەلکێنێت یەک بە دوای یەک 56 00:02:18,091 --> 00:02:22,003 پرۆتینی دژەتەن دروست دەکات کەوا لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە شەڕ دێت. 57 00:02:22,003 --> 00:02:23,477 بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات، 58 00:02:23,477 --> 00:02:25,776 دژەتەنەکە پێویستە خانەکە بەجێبهێڵیت، 59 00:02:25,776 --> 00:02:28,649 دژەتەنەکە بەرەو دەزگای گۆڵگی دەکەوێتە ڕێ. 60 00:02:28,649 --> 00:02:31,747 لێرە، ئامادە دەکرێت تا تاخانەکە بەدەرەوە بگەیەنێت. 61 00:02:31,747 --> 00:02:35,648 دەکرێتە ناو چوارچێوەی بڵقێکەوە کە بڵقه‌كه‌ لە هەمان مادەی پەردەی خانە دروستكراوه‌ 62 00:02:35,648 --> 00:02:38,798 هەروەها دەزگای گۆڵگی ئاڕاستەکان بە دژەتەنەکە دەدات، 63 00:02:38,798 --> 00:02:41,355 پێیدەڵێت چۆن بە قەراغی خانەکە دەگات. 64 00:02:41,355 --> 00:02:42,184 کاتێک بەوێ دەگات، 65 00:02:42,184 --> 00:02:45,975 بڵقەکە شلەکانی دژەتەنەکە بۆ پەردەی خانەکە بەدەستەوە دەدات. 66 00:02:45,975 --> 00:02:47,954 خانەکە دژەتەنەکە دەردەکات، 67 00:02:47,954 --> 00:02:50,584 و بەڕێدەكەوێت تا شوێنی ڤایرۆسەکە بکەوێت. 68 00:02:50,584 --> 00:02:52,390 پاشماوەی بڵقەکە بەش بەش دەبێت 69 00:02:52,390 --> 00:02:53,980 بەهۆی ڵایسۆسۆمی خانەوە 70 00:02:53,980 --> 00:02:56,916 و پارچەکان جار لە دوای جار به‌كاردێنه‌وه‌. 71 00:02:56,916 --> 00:03:00,079 خانەکە ئەو وزەیەی لە کوێوە هێناوە تا ئەو هەموو کاربکات؟ 72 00:03:00,079 --> 00:03:02,321 ئەوه‌ ڕۆڵی مایتۆکۆندریایە. 73 00:03:02,321 --> 00:03:04,719 تا وزە دروستبکات، مایتۆکۆندریای ئۆکسجین وەردەگرێت، 74 00:03:04,719 --> 00:03:07,366 ئەمه‌ تاکە هۆکارە ئێمە هەناسەدەدەین، 75 00:03:07,366 --> 00:03:09,506 و و ئەلیکترۆن زیاددەکات لەو خۆراکەی دەیخۆین 76 00:03:09,506 --> 00:03:11,457 تا گەردی ئاو دروستبکات. 77 00:03:11,457 --> 00:03:13,882 هەروەها ئەم پرۆسەیە گەردێکی وزە بەرز دروست دەکات، 78 00:03:13,882 --> 00:03:18,244 ناسراوە بە ئەی تی پی کەوا خانە بەکاریدێنێت تا وزە بە هەموو بەشه‌کانی بگەیەنێت. 79 00:03:18,244 --> 00:03:20,964 خانەکانی ڕووەک وزە بەشێوەیەکی جیاواز دروست دەکەن. 80 00:03:20,964 --> 00:03:22,103 کڵۆڕۆپڵاستیان هەییە، 81 00:03:22,103 --> 00:03:24,205 دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو تێکەڵ دەکات 82 00:03:24,205 --> 00:03:26,048 لەگەڵ وزەی ڕووناکی لە خۆر 83 00:03:26,048 --> 00:03:27,769 تا ئۆکسجین و شه‌کر دروستبکات، 84 00:03:27,769 --> 00:03:30,205 لە شێوەیەکی وزەی کیمیایی. 85 00:03:30,205 --> 00:03:32,334 پێویستە هەموو بەشەکانی خانە بەیەکەوە کاربکەن 86 00:03:32,334 --> 00:03:34,532 تا بە نەرمی شتەکان بەردەوامبن، 87 00:03:34,532 --> 00:03:36,816 و پێویستە هەموو خانەکانی جەستەت بەیەکەوە کاربکەن 88 00:03:36,816 --> 00:03:38,949 تا بەنەرمی بەردەوامبیت. 89 00:03:38,949 --> 00:03:40,520 ئەو ژمارەیەکی زۆری خانەیە. 90 00:03:40,520 --> 00:03:44,232 زاناکان پێیانوایە نزیکەی ٣٧ تریلیۆن خانە هەیە.