WEBVTT 00:00:06.708 --> 00:00:09.585 لە سەره‌ی دووکانێکی بەقاڵی ڕاوەستاوی، کاتێک، ئە ئۆ، 00:00:09.585 --> 00:00:11.275 كه‌سێك بەسەرتدا دەپژمێت. 00:00:11.275 --> 00:00:13.736 ڤایرۆسی هه‌ڵامه‌ت ده‌چێته‌ ناو سییه‌كانت 00:00:13.736 --> 00:00:16.487 و لەسەر ناوپۆشی هەوابەرت دەنیشێت. 00:00:16.487 --> 00:00:19.040 هەموو زیندەوەرێک لەسەر زەوی لە خانە دروستکراوە، 00:00:19.040 --> 00:00:21.073 لە بچووکترین بەکتریایی یەک خانە 00:00:21.073 --> 00:00:23.852 تا نەهەنگی شینی زەبەلاح تا تۆش. 00:00:23.852 --> 00:00:27.190 هەر خانەیەکی جەستەت لەلایەن پەردە خانەیەکەوە دەورەدراوە، 00:00:27.190 --> 00:00:29.768 چینێکی جێگیریی ئەستور لە چەوری و پرۆتین دروستبووە، 00:00:29.768 --> 00:00:33.525 کەوا دەوری به‌شه‌ بنچینه‌ییه‌كانی ناوه‌وه ده‌دات و پارێزگارییان لێ ده‌كات. 00:00:33.525 --> 00:00:34.403 نیمچه‌ ده‌ڵته‌، 00:00:34.403 --> 00:00:37.028 واتا ڕێگا بە هەندێک شت دەدات بێتە ژوورەوە و بچێتە دەرەوە 00:00:37.028 --> 00:00:38.672 بەڵام ڕێگا بە هەندێکی دیکە نادات. 00:00:38.672 --> 00:00:41.495 پەردەی خانە بە بەرگی بچووک داپۆشراوە. 00:00:41.495 --> 00:00:42.602 هەموویان ئەرکیان هەییە، 00:00:42.602 --> 00:00:45.518 وەکو هاوکاریکردنی خانەکان تا لەگەڵ هاوسێکانیان لە پەیوەندیدابن 00:00:45.518 --> 00:00:47.785 یان خۆراک بەو خانانە بدات کە پێویستیتی. 00:00:47.785 --> 00:00:50.062 ئاژەڵ و ڕووەک پەردەی خانەیان هەیە. 00:00:50.062 --> 00:00:52.052 تەنها خانەکانی ڕووەک دیواری خانەی هەیە، 00:00:52.052 --> 00:00:56.048 کەوا لە سیلیلۆزێکی ڕەق دروستکراوە کە پێکهاتە بە ڕووەکەکە دەدات. 00:00:56.048 --> 00:00:59.414 ئەو خانە ڤایرۆسەی بەسەرتدا پژمێندراوە هاتۆتە ناو سیەکانتەوە فێڵبازە. 00:00:59.414 --> 00:01:00.584 واخۆی دەردەخات هاوڕێیە، 00:01:00.584 --> 00:01:03.548 خۆی بە بەرگی پەردەی خانەوە دەلکێنێت، 00:01:03.548 --> 00:01:06.954 و خانەکە لە ڕێگای پەردەی خانەوە دەیهێنێتە ژوورەوە. 00:01:06.954 --> 00:01:08.470 کاتێک ڤایرۆسەکە دێتە ژوورەوە، 00:01:08.470 --> 00:01:10.220 خانەکە دەزانێت ئەوە هەڵەییە. 00:01:10.220 --> 00:01:12.172 دووژمن لە ژوورەوەیە! 00:01:12.172 --> 00:01:14.120 ئەنزیمە تایبەتەکان بەسەر دیمەنەکایا دێن 00:01:14.120 --> 00:01:16.224 و ڤایرۆسەکە پارچە پارچە دەکەن. 00:01:16.224 --> 00:01:18.043 دواتر یەک پارچەیان دەگەڕێننەوە 00:01:18.043 --> 00:01:19.379 لە ڕێگای پەردەی خانەوە، 00:01:19.379 --> 00:01:22.203 لەو شوێنە خانەکە ئاگادارکردنەوە پیشانی خانەکانی هاوسێ دەدات 00:01:22.203 --> 00:01:23.717 لەباره‌ی داگیرکەرەکە. 00:01:23.717 --> 00:01:25.492 خانە نزیکەکە ئاگادارکردنەوەکە دەبینێت 00:01:25.492 --> 00:01:27.810 و دەمودەست دەست بەکردار دەکات. 00:01:27.810 --> 00:01:29.419 پێویستە دژەتەن دروستبکات، 00:01:29.419 --> 00:01:31.189 بریتییە لەو پرۆتینانەی هێرش دەکەن و 00:01:31.189 --> 00:01:33.068 ڤایرۆسە داگیرکەرەکە دەکوژن. 00:01:33.068 --> 00:01:35.656 ئەم پرۆسەیەش لە ناوک دەستپێدەکات. 00:01:35.656 --> 00:01:37.667 ناوک دی ئێن ئەی ئێمه‌ی تێدایە، 00:01:37.667 --> 00:01:40.390 نەخشەکە بە خانەکانمان دەڵێت چۆن هەمووشتەکان ئەنجام بدەن 00:01:40.390 --> 00:01:43.290 جەستەمان پێویستە بجوڵێت. 00:01:43.290 --> 00:01:46.128 بەشێكی دیاریكراوی دی ئێن ئەی ئێمه‌ فێرکاری تێدایە 00:01:46.128 --> 00:01:49.279 کەوا بە خانەکانمان دەڵێت چۆن دژەتەن دروستبکەن. 00:01:49.279 --> 00:01:52.069 ئەنزیمەکانی ناوک بەشە ڕاستەکەی دی ئێن ئەی دەدۆزنەوە، 00:01:52.069 --> 00:01:54.408 دواتر لەبەرگیراوەیەکی ئەم فێرکاریانە دروست دەکەن، 00:01:54.408 --> 00:01:56.427 ناسراوە بە پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی. 00:01:56.427 --> 00:02:00.423 پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی ناوەک بەجێدەهێڵێت تا فەرمانەکانی جێبەجێ بکات. 00:02:00.423 --> 00:02:03.467 پەیامبەری ئاڕ ئێن ئەی بۆلای ڕایبۆسۆمەکان گەشت دەکات. 00:02:03.467 --> 00:02:05.907 دەکرێت ١٠ ملیۆن ڕایبۆسۆم 00:02:05.907 --> 00:02:07.302 لە خانەی مرۆڤ داهەبن، 00:02:07.302 --> 00:02:09.140 هەرهەمووشیان بەیەکەوە وەکو پێکهاتەیەکن 00:02:09.140 --> 00:02:11.673 ناسراوە بە تۆڕی ئیندۆپلازمی. 00:02:11.673 --> 00:02:14.914 ئەم ڕایبۆسۆمانە فێرکاریەکانی ناوک دەخوێننەوە. 00:02:14.914 --> 00:02:18.091 ترشە ئەمینیەکان دەبات و بەیەکەوەیان دەلکێنێت یەک بە دوای یەک 00:02:18.091 --> 00:02:22.003 پرۆتینی دژەتەن دروست دەکات کەوا لەگەڵ ڤایرۆسەکە بە شەڕ دێت. 00:02:22.003 --> 00:02:23.477 بەڵام پێش ئەوەی ئەم کارە بکات، 00:02:23.477 --> 00:02:25.776 دژەتەنەکە پێویستە خانەکە بەجێبهێڵیت، 00:02:25.776 --> 00:02:28.649 دژەتەنەکە بەرەو دەزگای گۆڵگی دەکەوێتە ڕێ. 00:02:28.649 --> 00:02:31.747 لێرە، ئامادە دەکرێت تا تاخانەکە بەدەرەوە بگەیەنێت. 00:02:31.747 --> 00:02:35.648 دەکرێتە ناو چوارچێوەی بڵقێکەوە کە بڵقه‌كه‌ لە هەمان مادەی پەردەی خانە دروستكراوه‌ 00:02:35.648 --> 00:02:38.798 هەروەها دەزگای گۆڵگی ئاڕاستەکان بە دژەتەنەکە دەدات، 00:02:38.798 --> 00:02:41.355 پێیدەڵێت چۆن بە قەراغی خانەکە دەگات. 00:02:41.355 --> 00:02:42.184 کاتێک بەوێ دەگات، 00:02:42.184 --> 00:02:45.975 بڵقەکە شلەکانی دژەتەنەکە بۆ پەردەی خانەکە بەدەستەوە دەدات. 00:02:45.975 --> 00:02:47.954 خانەکە دژەتەنەکە دەردەکات، 00:02:47.954 --> 00:02:50.584 و بەڕێدەكەوێت تا شوێنی ڤایرۆسەکە بکەوێت. 00:02:50.584 --> 00:02:52.390 پاشماوەی بڵقەکە بەش بەش دەبێت 00:02:52.390 --> 00:02:53.980 بەهۆی ڵایسۆسۆمی خانەوە 00:02:53.980 --> 00:02:56.916 و پارچەکان جار لە دوای جار به‌كاردێنه‌وه‌. 00:02:56.916 --> 00:03:00.079 خانەکە ئەو وزەیەی لە کوێوە هێناوە تا ئەو هەموو کاربکات؟ 00:03:00.079 --> 00:03:02.321 ئەوه‌ ڕۆڵی مایتۆکۆندریایە. 00:03:02.321 --> 00:03:04.719 تا وزە دروستبکات، مایتۆکۆندریای ئۆکسجین وەردەگرێت، 00:03:04.719 --> 00:03:07.366 ئەمه‌ تاکە هۆکارە ئێمە هەناسەدەدەین، 00:03:07.366 --> 00:03:09.506 و و ئەلیکترۆن زیاددەکات لەو خۆراکەی دەیخۆین 00:03:09.506 --> 00:03:11.457 تا گەردی ئاو دروستبکات. 00:03:11.457 --> 00:03:13.882 هەروەها ئەم پرۆسەیە گەردێکی وزە بەرز دروست دەکات، 00:03:13.882 --> 00:03:18.244 ناسراوە بە ئەی تی پی کەوا خانە بەکاریدێنێت تا وزە بە هەموو بەشه‌کانی بگەیەنێت. 00:03:18.244 --> 00:03:20.964 خانەکانی ڕووەک وزە بەشێوەیەکی جیاواز دروست دەکەن. 00:03:20.964 --> 00:03:22.103 کڵۆڕۆپڵاستیان هەییە، 00:03:22.103 --> 00:03:24.205 دوانه‌ئۆکسیدی کاربۆن و ئاو تێکەڵ دەکات 00:03:24.205 --> 00:03:26.048 لەگەڵ وزەی ڕووناکی لە خۆر 00:03:26.048 --> 00:03:27.769 تا ئۆکسجین و شه‌کر دروستبکات، 00:03:27.769 --> 00:03:30.205 لە شێوەیەکی وزەی کیمیایی. 00:03:30.205 --> 00:03:32.334 پێویستە هەموو بەشەکانی خانە بەیەکەوە کاربکەن 00:03:32.334 --> 00:03:34.532 تا بە نەرمی شتەکان بەردەوامبن، 00:03:34.532 --> 00:03:36.816 و پێویستە هەموو خانەکانی جەستەت بەیەکەوە کاربکەن 00:03:36.816 --> 00:03:38.949 تا بەنەرمی بەردەوامبیت. 00:03:38.949 --> 00:03:40.520 ئەو ژمارەیەکی زۆری خانەیە. 00:03:40.520 --> 00:03:44.232 زاناکان پێیانوایە نزیکەی ٣٧ تریلیۆن خانە هەیە.