گەردوون لە چی دروست بووە؟ دێنیس ویڵدفۆگڵ
-
0:07 - 0:09هەموو ئەو کەرەستانەی لە دەورووبەرتن
-
0:09 - 0:10لە یەکەی بە مایکڕۆسکۆپ نەبینراو پێک دێت
-
0:10 - 0:12پێی دەڵێین گەردەکان.
-
0:12 - 0:13هەروەها گەردەکان پێک دێن لە
-
0:13 - 0:15تاکە گەردیلەکان
-
0:15 - 0:17زۆر جار گەردەکان دابەش دەبن
-
0:17 - 0:19پاشان گەردی نوێ پێک دێت.
-
0:19 - 0:20لە لایەکی ترەوە،
-
0:20 - 0:23لە ڕاستییدا، هەموو ئەو گەردیلانەی
کە بەرکەوتنت لەگەڵی هەبووە -
0:23 - 0:24لە تەواوی ژیانتدا،
-
0:24 - 0:25ئەوانەی لە ژێر زەوی ژێر قاچتە،
-
0:25 - 0:27ئەو هەوایەی هەڵیدەمژی،
ئەو خواردنەی دەیخۆیت، -
0:27 - 0:30ئەو شتانەی کە وادەکات هەموو شتێک
زیندوو بێت، لە نێوانیشیاندا تۆ، -
0:30 - 0:32بلیۆنان ساڵ پێش ئێستا هەبووە
-
0:32 - 0:35و لە شوێنێکی جیاوازتر لە هەسارەکەمان
درووست بوون -
0:35 - 0:38ئەو گەردیلانە چۆن دروست بوون؟ ئەمەیە
دەمەوێت لەگەڵتان هاوبەشی پێ بکەم -
0:38 - 0:40هەموو شتێک ۱٤ بلیۆن ساڵ
پێش ئێستا دەستی پێ کرد -
0:40 - 0:43لە ڕووداوێک پێی دەگوترێت
تەقینەوە مەزنەکە، -
0:43 - 0:45کە دەریدەخات گەردوون بە تەنها
لە گاز پێک دێت. -
0:45 - 0:47هیچ ئەستێرە و هەسارەیەک بوونی نەبوو.
-
0:47 - 0:49گازەکە تەنها لە
گەردیلەکان پێک هاتبوو -
0:49 - 0:50بۆ سادەترین توخم دەگەڕێتەوە.
-
0:50 - 0:52نزیکی سەدا ۷٥ی هایدرۆجین بوو
-
0:52 - 0:54و بە نزیکی هەموو ئەوانەی تر هیلیۆم بوون
-
0:54 - 0:57هیچ توخمێکی وەک کاربۆن، ئۆکسجین یان
نایترۆجین بوونی نەبوو. -
0:57 - 0:59نە ئاسن و زیو نە زێڕیش.
-
0:59 - 1:03لە هەندێک شوێندا، چڕی ئەو گازە زیاترە بە
بەراورد بە هەندێک شوێنی تر. -
1:03 - 1:06بەهۆی هێزی کێشکردنەوە،
ئەو شوێنانە گازی زیاتر کێش دەکەن، -
1:06 - 1:08کە بووە هۆی بەهێزتر کردنی هێزی کێشکردن،
-
1:08 - 1:11کە گازی زیاتری ڕاکێشا و بەم شێوەیە.
-
1:11 - 1:14لە ئەنجامدا، تۆپەڵی گازی
گەورە درووست بوون، -
1:14 - 1:15دەپووکێنەوە بە هۆی هێزی کێشکردنیان
-
1:15 - 1:18و ئەو پلەی گەرمییەی لە ناویدایە.
-
1:18 - 1:20لە خاڵێکدا، ناوکی ئەو تۆپەڵە
-
1:20 - 1:22هێندە گەرم دەبێت کە پێکداچوونی
ناووکی ڕوو دەدات. -
1:22 - 1:25گەردیلەی هایدرۆجینەکان بۆ دروست بوونی
هیلیۆم بە یەکدادەکەون، -
1:25 - 1:27هاوشان دەبێت لەگەڵ دەربازبوونێکی زۆری وزە،
-
1:27 - 1:30هێندە بەهێزە کە ڕووبەڕووی هێزی
پووکانەوەی کێشکردن دەکات. -
1:30 - 1:33کاتێک وزەکە لە ئەنجامی کارلێکی
پێکداچوونەکان دێتە دەرەوە -
1:33 - 1:35لە بەرامبەر کێشانەوەی کێشکردنی
هەموو گازەکان بۆ ناوەوە، -
1:35 - 1:37هاوسەنگی ڕوودەدات.
-
1:37 - 1:39بەم شێوەیە ئەستێرە درووست دەبێت.
-
1:39 - 1:40لە تەواوی ژیانی،
-
1:40 - 1:43هەموو کارلێکی پێکداچوونەکان لە
ناووکی ئەستێرەیەکی زەبەلاح -
1:43 - 1:44تەنها هیلیۆم بەرهەم ناهێنێت،
-
1:44 - 1:46بەڵکو کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین
-
1:46 - 1:50و هەموو توخمەکانی تری خشتەی خولی تا ئاسن.
-
1:50 - 1:52بەڵام لە کۆتاییدا، سووتەمەنی
لە ناووک نامێنێت، -
1:52 - 1:54تا بە تەواوی وێران بێت.
-
1:54 - 1:57ئەمە بە شێوەیەکی باوەڕ پێنەکراو
دەبێتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە -
1:57 - 1:58پێی دەڵێن Supernova
-
1:58 - 2:00ئێستا، دوو خاڵی گرینگ
هەیە ڕەچاو بکرێت -
2:00 - 2:02دەربارەی چۆنیەتی درووست کردنی
توخمەکان لەلایەن Supernovaـوە -
2:02 - 2:05سەرەتا، ئەو تەقینەوەیە وزەیەکی
زۆر دەردەپەڕێنێت -
2:05 - 2:06ئەو پێکداچوونە یاخی دەبێت
-
2:06 - 2:09بۆ پێکهێنانی توخمەکان لەگەڵ گەردیلەکان
کە قورستر بێت لە ئاسن -
2:09 - 2:11وەک زیو، زێڕ و یۆرانیۆم
-
2:11 - 2:13دووەم، هەموو ئەو توخمانەی کۆبۆتنەوە
-
2:13 - 2:14لە ناووکی ئەستێرەدا،
-
2:14 - 2:17وەک کاربۆن، ئۆکسجین، نایترۆجین، ئاسن
-
2:17 - 2:20هەروەها هەموو ئەوانەی کە لە
تەقینەوەی سوپەرنۆڤا دروست بوون، -
2:20 - 2:22دەهاوێژرێتە بۆشایی ئەستێرەکانەوە
-
2:22 - 2:24کە لەگەڵ ئەو گازانەی لەوێ هەن تێکەڵ دەبن.
-
2:24 - 2:26پاشان مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە.
-
2:26 - 2:29ئێستا هەورە گازیەکان، چەندین
توخمیان تێدایە -
2:29 - 2:31سەڕەڕای هایدرۆجین و هیلیۆمی سەرەکی
-
2:31 - 2:33بوونی ناوچەیەکی چڕی بەرز
-
2:33 - 2:35کە ماددەی زیاتر ڕادەکێشێت، بەم شێوەیە.
-
2:35 - 2:37وەک پێشتر، ئەستێرە نوێیەکان درووست بوون.
-
2:37 - 2:40خۆرەکەمان بە نزیکی ٥ بلیۆن ساڵ پێش ئێستا
بە هەمان شێوە درووست بووە. -
2:40 - 2:42واتا ئەو گازەی کە لێوەی درووست بووە
-
2:42 - 2:44بە هەمان ئەو تێکەڵەی توخمە هەمەچەشنەکانی
-
2:44 - 2:48کە لە تەقینەوەکانی سوپەرنۆڤا
لە سەرەتای درووست بووی گەردوونە. -
2:48 - 2:51کەواتە بەم شێوەیە خۆر مامەڵە
لەگەڵ توخمەکان دەکات. -
2:51 - 2:53تا ئێستا بە ڕێژەی سەدا ۷۱ ی هایدرۆجینە،
-
2:53 - 2:56ئهوهی كه دهمێنیتهوه هیلیۆمه ڕێژەی
سەدا ۲۷ پێک دەهێنێت. -
2:56 - 2:56بەڵام لە بیرمان بێت
-
2:56 - 2:58کە یەکەم ئەستێرە بە تەنها
-
2:58 - 3:00لە هیلیۆم و هایدرۆجین دروست بوو
-
3:00 - 3:01تەواوی توخمەکانی تری خشتەی خولی
-
3:01 - 3:04سەدا ۲ی خۆر پێک دەهێنن.
-
3:04 - 3:05ئەی زەوی؟
-
3:05 - 3:08هەسارەکان ئەنجامی پڕۆسەیەکی خۆڕسکی بۆ
درووست بوونی ئەسترە پێک دەهێنن -
3:08 - 3:11بە هەمان هەوری گازی کە بۆ
ئەستێرە وەک خۆیەتی. -
3:11 - 3:13هەسارەی بچوکی وەک ئەوەی ئێمە
کێش کردنی پێویستی نییە -
3:13 - 3:16بۆ هەڵگرتنی ڕێژەیەکی زۆری
هایدرۆجین و هیلیۆم -
3:16 - 3:18هەر چەندە ئەو دوو گازە زۆر سووکن.
-
3:18 - 3:20کەواتە، سەڕەڕای ئەوەی کاربۆن،
نایترۆجین، ئۆکسجین... هتد -
3:20 - 3:24تەنها سەدا ۲ی هەورە گازیەکانە
کە زەوی لێ دروست بووە. -
3:24 - 3:26ئەو توخمە گرینگانە بەشێکی
گەورەی هەسارەکەمان دەبن -
3:26 - 3:28و هەموو شتێک تێدا.
-
3:28 - 3:30بیر لەوە بکەوە،
-
3:30 - 3:32جگە لە هایدرۆجین و کەمێک هیلیۆم،
-
3:32 - 3:33ئەو زەوییەی لەسەری دەڕۆیت،
-
3:33 - 3:35ئەو هەوایەی هەڵیدەمژیت،
-
3:35 - 3:37هەموو شتێک لە گەردیلەکان
دروست بووە. -
3:37 - 3:39کە لە ناووکی ئەستێرە پێک هاتووە.
-
3:39 - 3:41سەرەتا کاتێک زانایان ئەوەیان زانی
-
3:41 - 3:43لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا،
-
3:43 - 3:45گەردوون ناسی بەناوبانگ، هارلۆو شاپلی گووتی
-
3:45 - 3:49"ئێمە برایانی بەرد و ئامۆزایانی هەورین"
- Title:
- گەردوون لە چی دروست بووە؟ دێنیس ویڵدفۆگڵ
- Speaker:
- دێنیس ویڵدفۆگڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-the-universe-made-of-dennis-wildfogel
گەردیلەکانی دەوروبەرت بلیۆنان ساڵە بوونیان هەیە، زۆرینەیان لە ناووکی ئەستێرەیەکی گڕ گرتوو و گازی سەریان هەڵداوە. دێنیس ویڵدفۆگڵ چیرۆکە سەرنج ڕاکێشەکەی ئەو گەردیلانە لە تەقینەوە زەبەلاحەکانەوە بۆ ئەو گەردانەی ئەمڕۆ پێکدێنن دەگێڕێتەوە.
وانەیەک لە لایەن دێنیس ویڵدفۆگل، ئەنیمەیشن لە لایەن ستۆدیۆی ئەنیمی Pew36
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:05
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is the universe made of? | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for What is the universe made of? | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for What is the universe made of? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is the universe made of? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is the universe made of? |