بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە
-
0:01 - 0:05لەسەر ئەم شانۆیە
-
0:05 - 0:09لە بەردەم ئەم هەموو خەڵکە چی دەکەی؟
-
0:09 - 0:10(پێکەنین)
-
0:10 - 0:11ڕاکە!
-
0:11 - 0:12(پێکەنین)
-
0:12 - 0:13ئێستا ڕاکە.
-
0:15 - 0:18ئەوە دەنگی دڵەراوکێی منە.
-
0:19 - 0:21تەنانەت ئەگەر هیچ شتێکی هەڵەش ڕووینەدابێت،
-
0:21 - 0:25هەندێک جار ئەو هەستە
ناخۆشە لام دروست دەبێت، -
0:25 - 0:28وەک مەترسییەک لە دەوروبەری
گۆشەیەک خۆی دەشارێتەوە. -
0:29 - 0:31چەند ساڵێک پێش ئيستا،
-
0:31 - 0:34دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە
بە دەست دڵەڕاوکێ و -
0:34 - 0:35خەمۆکی دەناڵێنم
-
0:35 - 0:38بوونی ئەم دوو حاڵەتە لە
یەک کەس لە هەمان کاتدا بەربڵاوە. -
0:38 - 0:42ئەم حاڵەتەم لە خەڵک شاردبووەوە
و نەمدەویست خەڵک بەم حاڵەتەم بزانێت، -
0:42 - 0:45بەتایبەتی لە بەردەم
ئامادەبووانێکی لەم چەشنە. -
0:45 - 0:46وەک ئافرەتێکی ڕەش پێست,
-
0:46 - 0:50پێویست بوو پەڕە بە توانا
شاڕاوەکان بۆ سەرکەوتنم بدەم. -
0:50 - 0:52هەروەک زۆرینەی خەڵک لە کۆمەڵگەکەم،
-
0:52 - 0:56ئەو هەڵە تێگەیشتنەم سەبارەت بە
خەمۆکی کە خاڵی لاوازییە، -
0:56 - 0:57و کەسایەتیەکی بێ توانا هەبوو.
-
0:57 - 0:59بەڵام من بێ توانا نەبووم،
-
0:59 - 1:01بەڵکو کەسێکی سەرکەوتوو بووم.
-
1:01 - 1:03بڕوانامەی ماستەرم لە بواری
میدیاییدا بەدەست هێنابوو -
1:03 - 1:07و دەست پێکێکی باشم لە فیلم و بەرهەم
هێنانەکانی تەلەڤیزۆندا هەبوو. -
1:08 - 1:11تەنانەت دوو خەڵاتی ئیمی بۆ
ئەم کۆششە زۆرەم بەدەست هێنا. -
1:11 - 1:14بە دڵنیاییەوە، کاتێکی زۆرم
بۆ ئەم کارە تەرخان کرد، -
1:14 - 1:17ئارەزووم بۆ شتەکان کەم بوو
لە چێژوەرگرتن ڕاهاتبووم، -
1:17 - 1:18کەمخۆر بووم،
-
1:18 - 1:20لەگەڵ بێخەوی دەمناڵاند
-
1:20 - 1:23و هەستم بە دوورە پەرێزی و بێسودی دەکرد.
-
1:24 - 1:25بەڵام بێ هیوا بم؟
-
1:25 - 1:26.نەخێر، ئەوە من نییم
-
1:28 - 1:30چەند هەفتەیەکی ویست تا بتوانم
دانی پێدابنێم -
1:30 - 1:32:بەڵام دکتۆرەکە ڕاستی دەکرد
-
1:32 - 1:33بێ هیوا بووم.
-
1:33 - 1:37کەسم لەم حاڵەتە ئاگادار نەکردبووەوە.
-
1:38 - 1:39هەستم بە شەرمەزاری دەکرد.
-
1:39 - 1:42پێم وانەبوو مافی ئەوەم هەبێ بێ هیوا بم.
-
1:42 - 1:44ژیانێکی ناوازەم
-
1:44 - 1:47لەگەڵ خێزانێکی بەختەوەر و
پیشەیەکی سەرکەوتوو هەبوو -
1:48 - 1:50کاتێک بیرم لە مەترسیەیە
بێ ئەندازانەی کە باوباپیرانمان -
1:50 - 1:53لەم وڵاتە بە هەمان حاڵەتەت
دا تێپەڕییون دەکردەوە، -
1:53 - 1:55بۆ ئەوەی بەسەر خۆمدا زاڵ بم،
بەڵام، -
1:55 - 1:57بە پێچەوانەوە شەرمنینم
زیاتر پەرەی دەسەند -
1:57 - 1:59لەسەر شانی ئەوان وەستا بووم.
-
1:59 - 2:01کەواتە چۆن دەتوانم
بێ هیوایان بکەم؟ -
2:01 - 2:03سەرم بەرز دەکردەوە،
-
2:03 - 2:06بزەیەکم دەکرد
-
2:06 - 2:08بە هیچ کەسێکم نەدەگوت کە
بە دەست چییەوە دەناڵێنم. -
2:10 - 2:14لە ٤ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣ ەوە،
-
2:14 - 2:17جیهان بەسەرمدا ڕووخا.
-
2:17 - 2:20ئەوە ئەو ڕۆژە بوو لە لایەن
دایکمەوە پەیوەندیم پێوە کرا -
2:20 - 2:25پێی ووتم پاوڵی برازا تەمەن ٢٢
ساڵانەکەم، پاش چەند ساڵێک -
2:25 - 2:27ململانێ لەگەڵ دڵەراوکێ و
خەمۆکی کۆتایی بەژیانی هێناوە. -
2:28 - 2:32هیچ وشەیەک نییە بتوانێت وەسفی ئەو ڕوخانە
دەروونییەم بکات کە هەستم پێی دەکرد. -
2:32 - 2:34من و پاوڵ زۆر
لەیەکەوە نزیک بووین، -
2:34 - 2:36بەڵام پێم وانەبوو لە ناو
ئازارێکی زۆر بێت. -
2:37 - 2:40هیچکام لە ئێمە هەرگیز قسەمان سەبارەت
بە نەهامەتیەکانمان نەدەکرد. -
2:40 - 2:42شەرم و داخ ئێمەی بە بێدەنگی هێشتەوە.
-
2:44 - 2:48ئێستا کارم ئەوەیە ڕەفتار لەگەڵ ئەو
نەهامەتیانە بکەم کە ڕووبەروویان دەبمەوە، -
2:48 - 2:51بۆیە دوو ساڵم بۆ توێژینەوە سەبارەت بە
خەمۆکی و دڵەڕاوکێوە تەرخان کرد -
2:51 - 2:54ئەوەی دۆزیمەوە سەرسوڕهێنەر بوو.
-
2:54 - 2:57ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی
-
2:57 - 3:02پێمان ڕادەگەیەنن خەمۆکی
هۆکاری نەخۆشی و لاوازییە -
3:02 - 3:03لە جیهاندا.
-
3:04 - 3:07لەکاتێکدا هۆکاری سەرەکی خەمۆکی ناڕوونە،
-
3:07 - 3:10توێژینەوەکان پێشنیاردەکەن
زۆرینەی ئەوانەی نەخۆشی مێشکیان هەیە، -
3:10 - 3:12بە لایەنی کەمەوە بەشێک،
-
3:12 - 3:15بۆ ناهاوسەنگی کیمیایی لە مێشکدا،
-
3:15 - 3:19یان نەخۆشیە بۆماوەیەکان دەگەڕێتەوە.
-
3:19 - 3:21کەواتە ناتوانیت بە ئاسانی لێی ڕزگار بیت.
-
3:23 - 3:25سەبارەت بە ئەمریکییە ڕەش پێستەکان،
-
3:25 - 3:29هەراسانکردنەکانی وەک ڕەگەزپەرستی
و جیاکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی -
3:29 - 3:34٢٠ لە سەد ئەگەری تووشبوون
بە نەخۆشیەکانی مێشک زیاد دەکات. -
3:34 - 3:36هێشتا بە نزیکەی نیوەی
ئەمریکییە سپی پێستەکان -
3:36 - 3:39بە دوای خزمەتگوزاری
تەندروستی مێشکدا دەگەڕێن. -
3:40 - 3:42یەک هۆکار جێی داخە
-
3:42 - 3:49٦٣ لە سەدی ئەمریکییە ڕەش پێستەکان
لەوە تێگەیشتوون خەمۆکی هۆکاری لاوازییە. -
3:50 - 3:54بە داخەوە ڕێژەی قوربانی لە نێوان
منداڵە ڕەش پێستەکان -
3:54 - 3:57لە ماوەی ٢٠ ساڵی
ڕابردوو دوو ئەوەندە بووە. -
3:58 - 4:00:ئێستا هەواڵە دڵخۆشكەرەکە ئەویە
-
4:01 - 4:05٧٠ لە سەدی ئەو کەسانەی بە
دەست خەمۆکیەوە دەناڵێنن بە چارەسەری سروشتی -
4:05 - 4:08دەرمان یان چەرەسەری پزیشکی
لە خەمۆکی ڕزگاریان دەبێت. -
4:09 - 4:11ئەم زانیاریانە ڕێگە خۆشکەر بوون بۆ
-
4:11 - 4:13بڕیارێک:
-
4:13 - 4:16نامەوێت چیتر بێ دەنگ بم.
-
4:17 - 4:19بە پاڵپشتی خێزانە خۆشەویستەکەم،
-
4:19 - 4:20دەمەوێت چیڕۆکەکانمان باس بکەم
-
4:20 - 4:23بە هیوای دروست بوونی کڵپەیەک لە
گفتوگۆی نێونەتەوەیی. -
4:24 - 4:27کیلی پیرەر لویسی هاوڕێم دەیگوت،
-
4:27 - 4:29"بەهێز بوون دەمان کوژێت."
-
4:31 - 4:32ڕاست دەکات.
-
4:32 - 4:36پێویستە لەو چیڕۆکە کۆنە توز
لەسەر نیشتووانەی -
4:36 - 4:38باس لە ئافرەتە ڕەش پێستە بەهێزەکە
-
4:38 - 4:40و پیاوە ڕەش پێستە ماسولکەدارەکە
دەکات دوور بکەوینەوە، -
4:40 - 4:43گرنگی نییە چەند جار دەکەوێت،
-
4:43 - 4:45تەنها گرنگی پێمەدە و بەردەوام بە.
-
4:46 - 4:49هەبوونی هەستەکان مانای لاوازی نییە.
-
4:51 - 4:52هەستەکان واتا ئێمە مرۆڤین.
-
4:53 - 4:55و کاتێک ئێمە پشت لە مرۆڤایەتیمان دەکەین،
-
4:55 - 4:57ڕێگە بۆ بەتاڵ بوونی ناخمان خۆش دەکات.
-
4:57 - 5:01گەڕان بۆ ڕێگەچارە بۆ
پڕ کردنەوەی ئەم بەتأل بوونەی ناخمان. -
5:01 - 5:03دەرمانەکانم دەسکەوتێکی باش بوو.
-
5:04 - 5:08لەم ڕۆژانە، چیڕۆکەکەم
بە کراوەیی باس دەکەم، -
5:08 - 5:10و داوا لە خەڵکانیتریش دەکەم
قسە بکەن. -
5:10 - 5:12باوەڕم وایە ئەمە ئەو شتەیە کە بۆ
-
5:12 - 5:14یارمەتیدانی ئەو خەڵکانەی
لە بێدەنگی ئازار دەچێژت -
5:14 - 5:17پێویست بێت
تا بزانن تەنها نین. -
5:17 - 5:18و بزانن بە یارمەتی دان،
-
5:18 - 5:20دەتوانن چارەسەر بکرێن.
-
5:20 - 5:22هێشتا تێدەکۆشم،
-
5:22 - 5:24بە تایبەتی لەگەڵ دڵەڕاوکێ ،
-
5:24 - 5:26دەتوانم لە ڕێگەی ڕاهێنانی
ڕۆژانە، یۆگا -
5:26 - 5:31و کەمێک ڕێجیم بۆ پاراستنی
تەندرستیم بەسەری دا زاڵبم. -
5:31 - 5:32(پێکەنین)
-
5:32 - 5:34ئەگەر هەست بکەم شتەکان
بەرەو ئاڵۆزبوون دەچن -
5:34 - 5:36سەردانی دکتۆر دەکەم،
-
5:36 - 5:39ژنە ڕەش پێستێکی چالاک
بە ناوی دوان ئارمسترۆنگ، -
5:39 - 5:41هەستێکی گەورەی گاڵتەکردنی هەیە
-
5:41 - 5:44و هۆگریەک کە من ئاسودەیی تیادا دەدۆزمەوە.
-
5:45 - 5:47و هەمیشە داخم بۆ ئەمە دەخۆم
-
5:47 - 5:49نەمتوانی هاوکاری و ڕێنمایی برازاکەم بکەم..
-
5:50 - 5:52بەڵام لە ناخی دڵمەوە هیوا دەخوازم
-
5:53 - 5:56ئەو وانەیەیکە فێر بووم
بتوانم بۆ کەسانی تر ڕوون بکەمەوە. -
5:59 - 6:02ژیان جوانە.
-
6:03 - 6:04بەڵام هەندێ جار قورسە،
-
6:04 - 6:06و هەمیشە چاوەڕوان نەکراوە.
-
6:07 - 6:08بەڵام ئەمەش باش دەبێ
-
6:08 - 6:11ئەگەر سیستەمێک بۆ پاڵپشتیت
بۆ تێپەڕبوون بەم ناخۆشیە هەبێت. -
6:12 - 6:14هیوام وایە ئەگەر ئەرکەکەتان قوڕسە،
-
6:14 - 6:16داوای یارمەتی بکەن.
-
6:16 - 6:17سوپاس.
-
6:17 - 6:20( چەپڵەرێزان)
- Title:
- بەبێ دەنگی ناخت بە خەمۆکی ئازار مەدە
- Speaker:
- نیکی ویبەر ئالێن
- Description:
-
هەبوونی هەستەکان نیشانەی لاوازی نین. بوونی ئەم هەستانە مرۆڤبوونی هەموو مرۆڤێک دەسەلمێنێنن. نیکی ویبەر بەرهەمهێنەر و چالاکوانە، دوای ئەوەی توشی نەخۆشی خەمۆکی و دڵەراوکێ بوو، هەستی بە شەرمەزاری کرد. بۆیە بە باسی نەخۆشیەکەی بە نهێنی هێشتبووەوە، تاوەکو بۆی دەردەکەوت لە ناو خێزانەکەی، کەسانی نزیکی بە دەست هەمان نەخۆشیەوە دەناڵێنن و ئەم نەخۆشیە دەبێتە هۆکاری لە دەست دانی کەسێکی نزیکی نیکی. لەم ئاخاوتنە کورتەدا بە ئاشکرا باسی ئەم ئازارانە دەکات کە بە دەستیانەوە دەناڵێنێت و چۆن ئەم نەخۆشیانە لە ناو کۆمەڵگەی ڕەشپێستەکان وەک نەنگی و بێهێزی سەیر دەکرێت و چۆن دەست گەیشتن بە چارەسەر قورسە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:35
halo fariq approved Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Don't suffer from your depression in silence |