< Return to Video

ئێج پی ڤی چییە و چۆن دەتوانیت خۆتی لێ بپارێزیت؟ - ئێما برایس

  • 0:07 - 0:08
    ،هەندێک جار
  • 0:08 - 0:12
    ،ئەو کەسانەی لە ڕووی سێکسییەوە چالاکن
    زۆرینەیان تووشی ڤایرۆسی پاپیلۆما دەبن
  • 0:12 - 0:14
    یاخود 'HPV'
  • 0:14 - 0:16
    ،زیاتر لە ١٠٠ جۆر ئێج پی ڤی هەیە
  • 0:16 - 0:20
    زۆر کات جەستە بە بێ هیچ نیشانەیەک
    نەخۆشی لە ناو دەبات-
  • 0:20 - 0:24
    بەڵام هەندیك فشار دەتوانن زیانی
    تەندروستی گەورە دروست بکەن.
  • 0:24 - 0:27
    HPV دەبێتە هۆی دروستبوونی
    نەخۆشییە گوازراوەکان بە بەرکەوتن،
  • 0:27 - 0:30
    واتە ڤایرۆسەکە لە ناو خانەکەدا
    لە نزیک خاڵی نەخۆشییەکە دەمێنێتەوە
  • 0:30 - 0:33
    لە جیاتی ئەوەی بە هەموو
    جەستەکەدا بڵاو ببێتەوە.
  • 0:33 - 0:36
    لەبەر ئەوەی HPV زۆر جار لە ڕێی
    چالاکی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە
  • 0:36 - 0:40
    ئەمەش واتە، خانەکانی زێ، دەرچەی زێ
    چووک، کۆم
  • 0:40 - 0:42
    .دەم و قورگ
  • 0:42 - 0:45
    دەتوانین لە خانەکانی ئەم ناوچانەدا پشکنین
    ،بۆ HPV بکەین
  • 0:45 - 0:48
    هەرچەندە پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە
    لە ڕووی زانستییەوە ڕێی تێدەچێت
  • 0:48 - 0:49
    .بەڵام زۆر باو نییە
  • 0:49 - 0:51
    ،هۆکارەکەش ئەوەیە
  • 0:51 - 0:54
    هەرچەندە چارەسەری کاریگەرییە لاوەکییەکانی
    ڤایرۆسەکە بەردەستە،
  • 0:54 - 0:57
    .بەڵام هیچ چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسەکە نییە.
  • 0:57 - 1:00
    دەرئەنجامی پشکنینی HPV زۆر زۆر
    ئەرێنی دەبێت
  • 1:00 - 1:03
    لەگەڵ ئەوەش کە زۆرینەیان نیگەرانی
    ،دروست ناکەن
  • 1:03 - 1:07
    هێشتا هیچ چارەسەرێک بۆ پاککردنەوەی
    .جەستە لە ڤایرۆسەکە نییە
  • 1:07 - 1:11
    بەڵام چەندین ڕێگەی باش هەن بۆ خۆپاراستنت
    .لە HPV
  • 1:11 - 1:14
    ئێستەش باس لەوە دەکەین چۆن
    ،HPV دەبێتە هۆی زیان
  • 1:14 - 1:17
    کێ لە ژێر مەترسیدایە، و چۆن ئەو
    .مەترسییانە کەم بکەینەوە
  • 1:17 - 1:21
    کۆئەندامی بەرگری جەستە دەتوانێت
    زۆرینەی جۆرەکانی HPV لە ناوبەرێت
  • 1:21 - 1:23
    -پێش ئەوەی ببنە هۆی هیچ زیانێک
  • 1:23 - 1:27
    و بە بێ ئەوەی خەڵکی هەست بە تووش بوون
    .بە ڤایرۆسەکەش بکەن
  • 1:27 - 1:28
    -جۆرەکانی دیکە
  • 1:28 - 1:30
    وەک HPV ٦ یان ١١-
  • 1:30 - 1:34
    دەبنە هۆی ناتەواوی لە خانەکانی
    ،شانە تووشبووەکەدا
  • 1:34 - 1:36
    ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی
    .بالووکەی کۆئەندامی زاوزێ
  • 1:36 - 1:39
    هەرچەندە ئەم جۆرانە درمن و پێویستیان بە
    چارەسەر هەیە
  • 1:39 - 1:41
    ،زۆر جار بە مەرهەمی سەر پێست
  • 1:41 - 1:45
    بەڵام ئەم جۆرانەی بالووکە دروست دەکەن
    .نابنە هۆی زیانێکی هەمیشەیی
  • 1:45 - 1:50
    بەڵام ١٣ جۆرەکەی دیکە دەتوانن گۆڕانکاری لە
    دی ئێن ئەیدا بکەن و ببنە هۆی خێراتر
  • 1:50 - 1:52
    ،دابەشبوونی خانەکە بەراورد بە باری ئاسایی
  • 1:52 - 1:55
    .هانی دروست بوونی گەشەی شێرپەنجەیی بدەن
  • 1:55 - 1:58
    خانەکانی ملی منداڵدان بە زۆری
    لە ژێر مەترسیدان.
  • 1:58 - 1:59
    بە تایبەت دوو دانە-
  • 1:59 - 2:01
    HPV ١٦و ١٨-
  • 2:01 - 2:05
    بەرپرسن لە زۆرینەی کەیسەکانی
    شێرپەنجەی ملی منداڵدان،،
  • 2:05 - 2:09
    کە لە ئێستەدا چوارەم بەربڵاوترین
    شێرپەنجەیە لە ئافرەتاندا.
  • 2:09 - 2:12
    نیشانەکانی شێرپەنجە دەکرێت ٢٠ ساڵیان بوێت
    تا دەردەکەون،
  • 2:12 - 2:14
    بەڵام بە پشکنینی بەردەوام،
  • 2:14 - 2:17
    دەتوانین خانە نائاساییەکانی
    ملی منداڵدان بدۆزینەوە
  • 2:17 - 2:19
    پێش ئەوەی ببنە شێرپەنجە.
  • 2:19 - 2:22
    ئافرەتانی سەروو ٢١ ساڵ دەتوانن پشکنینی
    بەردەوامی پاپ سمیر بکەن،
  • 2:22 - 2:26
    نمونەیەک لە شانەی لێواری ملی منداڵدان
    بە ووریاییەوە وەردەگیرێت
  • 2:26 - 2:28
    بۆ پشکنینی خانەی نائاسایی.
  • 2:28 - 2:32
    ئەنجامی ئەرێنی مانای ئەوەی نییە
    کەسەکە شێرپەنجەی ملی منداڵدانی هەیە،
  • 2:32 - 2:34
    بەڵام جگە لەوە خانەی
    ناڕێک هەن لە ملی منداڵداندا
  • 2:34 - 2:38
    کە ڕەنگە لە داهاتوودا
    ببنە شێرپەنجە.
  • 2:38 - 2:41
    پاشان نەخۆشەکان یان زوو زوو
    پشکنینی پاپ سمیریان بۆ دەکرێت،
  • 2:41 - 2:43
    یان، بۆ ناڕێکی زۆرتری خانەکان
  • 2:43 - 2:46
    پرۆسەیەکیان بۆ دەکرێت پێی دەگوترێت
    کۆلپۆسکۆپی.
  • 2:46 - 2:50
    کە تێیدا پزیشک بە مایکرۆسکۆپ
    پشکنینی وورد بۆ ملی منداڵدان دەکات
  • 2:50 - 2:54
    ڕەنگە نمونەیەک لە شانەکەش وەربگرێت
    بۆ پشکنینی ووردتر.
  • 2:54 - 2:58
    لە هەندێک کاتدا، ڕەنگە شانە تووشبووەکە
    لاببرێت.
  • 2:58 - 3:02
    HPV لە قورگدا ڕەنگە ببێتە هۆی
    شێرپەنجەی سەر و مل.
  • 3:02 - 3:06
    بەڵام لە ئێستادا هیچ جێگرەوەیەکی پاپ سمیر
    نییە بۆ پشکنینی قورگ.
  • 3:06 - 3:10
    بەکارهێنانی کۆندۆم لە کاتی سێکسدا هاوکارە
    لە ڕێگری بڵاوبوونەوەی HPV .
  • 3:10 - 3:15
    و سێ کوتانی بێ زیانی، کاریگەر هەن
    کە کار لە ئێج پی ڤی ١٦ و ١٨ دەکەن.
  • 3:15 - 3:19
    کوتانەکە بە دوو یان سێ بڕ دەکرێت
    لە چەند مانگێکی جیاوازدا،
  • 3:19 - 3:22
    تەنها لە کاتی وەرگرتنی هەموو بڕەکاندا
    سوودی دەبێت.
  • 3:22 - 3:27
    لە ئێستادا ئەم کوتانە بەشێکە لە چاودێری
    ستاندارد بۆ کچانی تەمەن ١١ بۆ ١٨ساڵ
  • 3:27 - 3:29
    لە زۆر وڵاتدا-
  • 3:29 - 3:32
    بە شێوەیەکی زۆر دەکەوێتە بەردەست
    بۆ کوڕانیش وەک کچان
  • 3:32 - 3:36
    لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و
    بەریتانیادا ژنان و پیاوانی پێگەیشتوو
  • 3:36 - 3:38
    دەتوانن کوتانەکە وەربگرن،
  • 3:38 - 3:41
    بەڵگەکان دەریدەخەن کە خۆ کوتان لە
    ژنان و پیاواندا
  • 3:41 - 3:47
    دەتوانێت ڕوودانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان
    لە جیهاندا بە ڕیژەی ٪٩٠ کەم بکاتەوە.
  • 3:47 - 3:49
    لێکۆلەرەوەکانیش دەرزییەکیان بەرهەم هێناوە
  • 3:49 - 3:53
    بۆ کەسە توش بووەکان بە ئێج پی ڤی
    ١٦ و ١٨،
  • 3:53 - 3:55
    کە ئامانجی خانە تووش بووەکانە
  • 3:55 - 3:58
    بۆ وەستاندنیان لە بوون بە
    خانەی شێرپەنجەیی.
  • 3:58 - 4:01
    بۆیە لە کاتێکدا هێشتا جێگە هەیە بۆ
    بەرەوپێشچوون لە پشکنین،
  • 4:01 - 4:02
    چارەسەرکردن و گەیشتن بە هەریەکەیان،
  • 4:02 - 4:05
    بەکارهێنانی کۆندۆم، کۆتان و پشکنینی
    ملی منداڵدان
  • 4:05 - 4:09
    هەریەکەیان دەتوانێت زیانەکانی
    HPV کەم بکاتەوە.
Title:
ئێج پی ڤی چییە و چۆن دەتوانیت خۆتی لێ بپارێزیت؟ - ئێما برایس
Speaker:
ئێما برایس
Description:

ھەموو وانەکە ببینە لە: https://ed.ted.com/lessons/what-is-hpv-and-how-can-you-protect-yourself-from-it-emma-bryce

،هەندێک جار، ئەو کەسانەی لە ڕووی سێکسییەوە چالاکن زۆرینەیان تووشی ڤایرۆسی پاپیلۆما دەبن، یان HPV. زیاتر لە ١٠٠ جۆر HPV، زۆر کات جەستە بە بێ هیچ نیشانەیەک، نەخۆشی لە ناو دەبات-بەڵام هەندیك فشار دەتوانن زیانی تەندروستی گەورە دروست بکەن.
چۆن دەتوانیت خۆت لە HPV بپارێزیت؟ ئێما برایس ڕوونی دەکاتەوە چۆن ڤایرۆسەکە زیان دەگەیەنێت و کێ لە مەترسیدایە و چۆن مەترسییەکان کەم بکەینەوە.

وانە لە لایەن ئێما برایس، دەرهێنانی شارۆن کۆڵمان

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:11

Kurdish (Central) subtitles

Revisions