-
بۆچی دەبێت مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟
-
یووان دەخوێنیتەوە: لە شەقامی کۆندیتۆریی ١٢
-
نانەواخانەیەکی بچووکی لێیە کە نزیکەی هەمیشە کراوەیە
-
کاتێ مرۆڤ بەبەردەمیدا تێدەپەڕێ، شیرینی زۆر دەبینێت. کێکەکان، کولیچەکان، هەروەها چۆرەک و پسکیتەکان.
-
لەو پەنجەرە گەورەیەوە کە لە شێوەی جامخانەدایە.
-
بووبووش لەناو دوکانەکەدایە، ئەوە بووبوو هەموو ئەو شیرینییە بەتامانە دروست دەکات.
-
ئەو نزیکەی نیوەی شەو هەڵدەستێت، لە کاتێکدا کە هەموو خەڵکی نووستون.
-
دەست دەکات بە شێلانی چەندین جۆر هەویر
-
بیۆرن: هەویری چی؟
-
ئێ، ئەو هەویرانەی .....بۆ شیرنی جیاواز دەیان شێلێ .
-
(میکایل و بریت لە پشتی ڕەفەیەکەوە تەماشا دەکەن)
-
میکایل ویدۆف، دەروونناس: سڵاو، چەند باشە ئێوە لێرە دانیشتوون و دەخوێننەوە!
-
بریت سپارمان، پێداگۆگی پسپۆڕ: دەزانن چەند شتی باش ڕوو دەدەن کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز کتێب بۆ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە؟
-
یوان و بیۆرن پێکەوە: نەخێر .....
-
بەهۆی خوێندنەوەوە، مرۆڤ پەیوەندی و نزیکبوونەوە لەگەڵ منداڵەکەی دروست دەکات.
-
لە ناکاو بوارێک دروست دەبێت بۆ قسەی هاوبەش و،
-
منداڵەکە بە ڕاستی دەتوانێ ڕاهێنان بکات و
-
سەرنجی هاوبەش دروست بکات.
-
مرۆڤ ڕاهێنان دەکات لەسەر چڕکردنەوەی بیرکردنەوە.
-
منداڵەکە لە ڕووی زمان، کۆمەڵایەتی و هەستەکانییەوە گەشە دەکات و
-
زیاتر ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردنی قوتابخانە و ژیان.
-
ئەمانە شتی باشن زیاترمان بۆ باس بکە.
-
ئەوە چییە کە باشبوون لە مرۆڤدا دروست دەکات؟ ئێ، مرۆڤ لەو شتەدا باش دەبیت کە ڕاهێنانی لەسەر دەکات.
-
کاتێک مرۆڤ بیر لە خوێندنەوە دەکاتەوە سەرەتا بیر لە گەشەپێدانی زمان دەکاتەوە
-
بەلام هەندێ شت هەیە لە کاتی ڕاهێناندا زۆر
-
گرنگن کە باس لە گەشەکردنی لایەنەکانی تری مێشک دەکەن.
-
نزیکبوونەوە یەکێکە لە هەرە گرنگترین ئەو شتانە.
-
پەیوەندی نێوان منداڵان و گەورەکان بەهێز دەبێت
-
بەهۆی ئەوەی کە مرۆڤ کاتی هەبێت بۆ یەکتر.
-
... هەموو خۆشییەکانیش لێرەدان، دەبینی
-
پەیوەندی چەند مانایەکی گەورەی هەیە
-
بۆ گەشەکردنی هەستەکانی منداڵ بۆ بەرامبەر و بۆ خۆشی
-
هەروەها توانای دروستکردنی پەیوەندیەکان.
-
قسەی هاوبەشی لەناکاو- مانای چییە؟
-
ئێ، ئەوە ئەو حاڵەتەیە کە بوار دروست دەکەین کە لە ڕاستیدا منداڵەکە هەست بکات گوێی بۆ دەگیرێت.
-
بەڵام چ کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکەیدا گفتوگۆی ئاوای دەبێت
-
لەو کاتەدا کە بە دوای شتێکدا دەگەڕێت؟
-
لە ئیکایە و دەیەوێت شتی زۆر بکڕێت و پەلەیەتی و ئێوارەیەکی درەنگیشە؟
-
یاخود لەکاتی بردنی منداڵەکەیدا بۆ قوتابخانە و سترێسیشە
-
کاتیش بەیانییەکی زووە؟
-
یاخود لە حاڵەتی تردا ؟
-
بۆ من و خەڵکانی زۆری تریش نائاسایی نییە کە ئەو جۆرە گفتوگۆیانە
-
کاتێک دەبێت کە مرۆڤ دانیشتووە کتێبێکی خویندۆتەوە یا لە سەر تەختی خەوە یا پێکەوە لەسەر سۆفاکە دانیشتوون.
-
لەگەڵ تۆمە یووان؟...
-
چۆن مرۆڤ دەزانێت کە عاشق بووە؟
-
ڕەنگە مرۆڤ دڵی خۆش بێت کاتێک بیر لەو کەسە دەکاتەوە کە خۆشی دەوێت. عاشقی کەسێک بوویت؟
-
Ja ... بەڵێ...
-
عاشقی مایام لە پۆلەکەی خۆماندا.
-
ئای کە خۆشە.
-
لایەنێکی تری گرنگ کاتێک مرۆڤ ڕاهێنان دەکات بە خوێندنەوە سەرنجڕاکێشانە و
-
هەروەها چڕبوونەوەی بیرکردنەوەشە.
-
ئەمانە ناوەرۆکی ژیانی ڕۆژانەن
-
هەم لە قوتابخانە و هەم لە دەرەوەی قوتابخانەشدا.
-
کاتێک مرۆڤ دەخوێنێتەوە هەروەها
-
ڕاهێنانی بەشێک لە ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی دەکات ئەوەی پێی دەڵێن جۆینت ئەتێنشن.
-
مەبەست ڕاکیشانی سەرنجەکانە.
-
شتێک کە مرۆڤ بە هاوبەشی ئەنجامی دەدات،
-
کە مرۆڤ پێکەوە تێیدا دەژین.
-
ئەمە پڕ کە! ئەو وتی.
-
بینیت، چ دزێکی مەترسیدار
-
پێڵاوی دزی کردنیان لە پێدا بوو.
-
ترسناک بوو؟
-
من لەو بڕوایەدام زۆرینە کە لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەخوێننەوە بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەوە بۆ گەشەکردنی زماننی مندالەکانیان باشە.
-
کەواتە ئەو شتە باشەی ڕوودەدەن چین؟
-
بەڵێ، بە زۆری قسەکردنی ڕۆژانە لە گەڵ زمانی نووسیندا جیاوازە.
-
لە زمانی نووسیندا وشەکان زیاترن و جیاوازییان هەیە
-
کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی
-
گەنجینەی وشەکان زیاتر بێت
-
کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز بۆ منداڵکەی دەخوێنیتەوە بەرواردی دەکات لەگەل ئەوەدا کە تەنها قسەیان لەگەڵ بکات.
-
فێربوونی زمان ئەوەش دەگرێتەوە کە بیر چڕ دەبێتەوە لەسەر وتنی دەنگی وشەکە
-
منداڵ دەتوانێ بەو وشانەی هاوئاوازن ڕاهێنانی لەسەر بکات.
-
بیۆرن: کولێرەی گەرمی بەیانیان، پەنیری دەستی دایە گیان،
-
بۆنی خۆش دێت لە فڕنی داگیرساوی ماڵەکان
-
( بوێرن دووبارەی دەکاتەوە)
-
گوێدەگرین
-
بزانین وشەکان هاو ئاوازن،
-
بزانین دەنگەکان کورتن یا درێژن.
-
فێربوونی دەنگی پیتەکان خۆ ئامادەکردنێکی گرنگە بۆئەوەی فێربین بخوێنینەوە.
-
کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانی پێکەوە دەخوێننەوە
-
ئەوە وەک ئامڕازێکی باشە بۆ جیهانی قوتابخانە.
-
ئەگەر مرۆڤ هەموو ئێوارانێک کتێب بۆ منداڵەکەی بخوێنێتەوە
-
لەو کاتەوە کە دەتوانن کتێبی وینەدار بەکار بێنن
-
تا دەست بە قوتابخانە دەکەن
-
وەک ئەوەیە کە ساڵێک زیاترزمانیان گەشەی کردبێ
-
بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەدا کە وەک ئەوان نەیان خوێندۆتەوە.
-
یووان: تۆ بە زوویی کارەکەت لە باخچەی ساوایان تەوا دەکەیت و
-
لەو قوتابخانەیە دەست بەکار دەکەیت بۆ ئەو منداڵانەی کە تۆزێ گەورەترن، ئەمە چ هەستێک دروست دەکات؟
-
بیۆرن: بێگومان دڵتەنگ دەبم بۆ هاوکارەکانم و هاوڕیکانم لە باخچەی ساوایان
-
بەلام هەروەها هیوادارم و هەست دەکەم
-
کە لەبەردەم کێبەربەرکێیەکیش دام.
-
( یووان وا دەردەکەوێ کە سەری سوڕماوە)
-
مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە ڕاهێنانی
-
ئامادەبوونی منداڵەکانیش دەکات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و هەستیانەوە.
-
کاتیک پێکەوە دەخوێننەوە
-
ڕاهێنانی ئەو هەستانەش دەکات کە گێڕانەوەکان بەیادیانی دەهێننەوە
-
یووان: شەو بووبوو نەی دەتوانی بخەوێ
-
بیری لەو دزە دەکردەوە کە لە شوێنێک دانیشتبوو کولیچەکانی دەخوارد.
-
لە پڕێکدا هات بە بیریدا
-
ڕەنگە دزەکە نەیزانیبێ
-
کە مرۆڤ تووشی ژانەسک دەبێت ئەگەر کولیچەی زۆر بخوات.
-
چۆنییەتی خوێندنەوەی کتێبەکەش ڕۆڵی هەیە.
-
بۆیە گرنگە مرۆڤ، وەک کەسێکی گەورە
-
خۆی حەزی لە کتێبەکە بێت. ئاسانترە
-
کتێبێک بخوێنیتەوە کە لە یادەوەرییەکەوە هەستت بجوڵینێ.
-
پێکەوە خوێندنەوە ڕاهێنانێکیشە بۆ ئامادەبوونە کۆمەڵایەتییەکان
-
کە مرۆڤ لە میانەی جیهانی خەیاڵ و فانتاسییەوە ڕاهێنانی بارودۆخی جیاواز دەکات.
-
مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنیینەوە
-
ئەوا ڕاهێنانی توانای بەرجەستەکردنیش دەکات.
-
مرۆڤ ڕاهێنان لە سەر ئەوە دەکات
-
کە بزانێت دوای ئەوە چی ڕوو دەدات.
-
ئەمەش گەشەکردنێکی گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژانە.
-
چۆن بکەم کاتێک کە دادەنیشم و لەگەڵ منداڵەکەم دەخوێنمەوە؟
-
میکائیل: گرنگترین شت ئەوەیە مرۆڤ
-
ئەوە ناخوێنیتەوە کە چۆنە و مرۆڤ چۆن بکات.
-
گرنگرتین شت ئەوەیە کە مرۆڤ پێکەوە بخوێنیتەوە.
-
مەرجی سەخت و نەکردەنی بۆ خۆتان دیاری مەکەن.
-
تەنیا ئەوەی کە بخویننەوە ئەوە گرنگترینە.
-
بەڵام هەندێ شت هەیە کە مرۆڤ دەبێت بیری لێبکاتەوە:
-
بریت: باشترە باسی ئەو وێنانە بکەن کە لە کتێبەکەدا هەن.
-
زیاتر گوێ لەوە بگرن کە منداڵەکان چی دەڵین نەک ئەوەی چۆن دەیڵین
-
ئەگەر هەڵەیان کرد بۆیان ڕاست مەکەنەوە
-
بەڵکو وشەکە بەڕاستی بخوێننەوە و هیچ لێدوانێکی لەسەر مەدەن.
-
بۆنێکی زۆر خۆش لە شەقامی کۆندیۆکتور دەهات
-
خەڵکی شارەکە دەیانزانی کە ئەمڕۆدەتوانن
-
لای بووبوو کولیچەی تازە بکڕن.
-
من حەزم لە کولیچەیە.
-
بەڵێ کولیچەی بە هالۆن زۆر خۆشە.
-
دەتوانم سەد کولیچە لە ماوەی پێنج خولەکدا بخۆم.
-
دەتوانی سەد کولیچە بخۆی؟
-
دەتوانین دوای کولیچە بخۆین؟
-
ڕەنگە دوایی بتوانین هەندێ کولیچە بخۆین.
-
باشترە سەبارەت بە هەندێ وشە پرسیار بکەیت و سەبارەت بە هەندێ وشەش گفتوگۆ بکەن.
-
ڕێگای تریش هەیە بۆ باشترکردنی گەشەی زمان
-
جگە لە خوێندنەوە.
-
منداڵان دەتوان شتەکان بگێرنەوە
-
ئەو شتانەی خۆیان تێیدا ژیاون یان ئەو فیلمانەی کە دیویانە.
-
باشترە لەگەڵ منداڵەکانتان گفتوگۆ بکەن.
-
ڕێگایەکەی تر ئەوەیە کە شیعر فێری منداڵەکانتان بکەن،
-
گۆرانی و ئاواز و ڕستەی هاوئاواز.
-
ئاساییە کە باوک و دایکەکان بیردەکەنەوە کە: چییان بۆ بخوێنمەوە؟
-
گرنگترین شت ئەوەیە کە بخوێننەوە
-
باشترین ڕێگا لای من ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکانتان بچن بۆ کتێبخانە
-
داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی ئەوێ بکەن
-
لەوێ دەتوانن کتێبی باش بدۆزنەوە و حەزیی خوێندنەوە دروست بکەن.
-
کرستینا نییۆ، فەرمانبەری کتێبخانە: سڵاو بە خێربێن بۆ کتێبخانەکە!
-
ئێوە دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانتان بێن بۆ ئێرە و
-
ژمارەیەکی زۆر کتێبی باش پەیدا بکەن. نازانیت کام کتێبە هەڵبژێری و قەرز بکەیت
-
بە خۆشحاڵییەوە دەتوانن پرسیار بکەن ئێمە یارمەتیتان دەدەین.
-
قەرزکردنی کتێب هیچی تێناچێت.
-
بە خۆڕاییە.
-
ساندرا نیلسسۆن، فەرمانبەری کتێبخانە: لە کتێبخانەی شاردا، بە ٦٠ زمانی جودا کتێبمان هەیە بۆ منداڵان و لاوان
-
دەتوانیت بێت و کتێب قەرز بکەیت بەزمانی خۆت.
-
ئەمە ڕەفەی کتێبەکانە بۆ یارمەتی گەشەی زمان.
-
لێرە ئەو کتێبانەی تێدایە بۆ ئەوکەسانەی منداڵیان هەیە کە ڕەنگە پێویستیان بە ڕاهێنان بێت
-
لەسەر چۆنێتی دەربڕینی وشە
-
یا هاوئاوازکردن یا پۆلێنکردن.
-
کتێبخانەکە لەگەڵ باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان پڕۆژەی هاوبەشیان هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە خویندنەوە
-
وەک پڕۆژەی لیلابریگان و ستورا بوکبریگان.
-
تێرێس ڤیتگرێن، مامۆستا: لە پڕۆژەی ستورا بیگبریگان هەموو قوتابخانەکان دەتوانن هاوبەش بن.
-
ئەگەر مرۆڤ هاوبەش بێت ئەوا مرۆڤ وەک پێداگۆگێک
-
زۆر بیرۆکە و ڕێگای لەبەردەستدا دەبێت کە چۆن کار بکات
-
لەگەڵ کتێبی ساڵدا تا حەزێکی زیاتر بۆ خوێندنەوە بدات بە منداڵەکان.
-
ئێریکا کارلسسۆن، مامۆستا: کتێبەکە کتێبخانە و
-
پێداگۆگەکان لەگەڵ منداڵانێک لە تەمەنی ٦-٩ ساڵاندا هەڵیدەبژێرن.
-
(کرستینا سپابێری، مامۆستای باخچەی ساوایان باسی پڕۆژەی لیلا بوکبریگان دەکات بۆ منداڵانی ١-٥ ساڵ)،
-
کتێبێکی وێنەدار بۆ منداڵە بچووکەکان و
-
کتیبێکی وێنەدار بۆ ئەو مندالانەی تەمەنیان گەورەترە.
-
ئەوان دەتوانن ئەم کتێبانە لەگەڵ خۆیان بەرنەوە بۆ ماڵەوە
-
ئەوکاتە ئێمە ئەو کتیبە لەناو پاکەتێکدا دەنێرین بۆ ماڵەوە بۆیان.
-
کەی مەۆڤ دەتوانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟
-
مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ یەکەم ڕۆژیاندا کتیبیان بۆ بخوێنیتەوە.
-
کە هێستا ساوان مەرۆڤ دەتوانێک کتێبی وێنەدار بەکار بێنێت.
-
سەبارەت بەو پرسیارەی کە
-
ئایا کتیبی خراپ هەیە
-
هەندێ کتێب هەیە کە زۆر
-
یا کەمتر گونجاو نیین، پەیوەندی هەیە بە توانای تێگەیشتنەوە.
-
هەندێ کتێب ڕەنگە زۆر ترسناک بن.
-
بەڵام باشترە کە بخوێنینەوە لەوەی کە هەرگیز نەخوێنینەوە.
-
هەندێ جاریش هەندێ منداڵی بەتەمەن گەورەتر حەزیان
-
لە کتێبی کەمێک ترسناک هەیە.
-
چی بکەم ئەگەر منداڵەکەم حەزی خوێندنەوە نەبوو؟
-
هەوڵ بدە داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی کتێبخانە بکەیت
-
بۆ دۆزینەوەی ئەو کتێب و تیکستانەی کە جێی سەرنجی منداڵەکەن.
-
خوێندنەوەیەکی خۆش!
-
( هاواردەکات) بیۆرن! ( بە دەنگی نزم) بیۆرن
-
ئەها! چیت دۆزیوەتەوە.
-
کاتێ چووینەوە بۆ ماڵەوە لیستەی خویندنەوەکە پڕدەکەینەوە.
-
ئەو کاتە دیارییەک وەردەگرم، لێرەدا نووسراوە.
-
وەرە با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە و تۆزێ خۆشمان بێت.
-
(لۆگۆتیپی شارەوانیی کارلستاد، خۆرەکە)