بۆچی دەبێت مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟ یووان دەخوێنیتەوە: لە شەقامی کۆندیتۆریی ١٢ نانەواخانەیەکی بچووکی لێیە کە نزیکەی هەمیشە کراوەیە کاتێ مرۆڤ بەبەردەمیدا تێدەپەڕێ، شیرینی زۆر دەبینێت. کێکەکان، کولیچەکان، هەروەها چۆرەک و پسکیتەکان. لەو پەنجەرە گەورەیەوە کە لە شێوەی جامخانەدایە. بووبووش لەناو دوکانەکەدایە، ئەوە بووبوو هەموو ئەو شیرینییە بەتامانە دروست دەکات. ئەو نزیکەی نیوەی شەو هەڵدەستێت، لە کاتێکدا کە هەموو خەڵکی نووستون. دەست دەکات بە شێلانی چەندین جۆر هەویر بیۆرن: هەویری چی؟ ئێ، ئەو هەویرانەی .....بۆ شیرنی جیاواز دەیان شێلێ . (میکایل و بریت لە پشتی ڕەفەیەکەوە تەماشا دەکەن) میکایل ویدۆف، دەروونناس: سڵاو، چەند باشە ئێوە لێرە دانیشتوون و دەخوێننەوە! بریت سپارمان، پێداگۆگی پسپۆڕ: دەزانن چەند شتی باش ڕوو دەدەن کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز کتێب بۆ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە؟ یوان و بیۆرن پێکەوە: نەخێر ..... بەهۆی خوێندنەوەوە، مرۆڤ پەیوەندی و نزیکبوونەوە لەگەڵ منداڵەکەی دروست دەکات. لە ناکاو بوارێک دروست دەبێت بۆ قسەی هاوبەش و، منداڵەکە بە ڕاستی دەتوانێ ڕاهێنان بکات و سەرنجی هاوبەش دروست بکات. مرۆڤ ڕاهێنان دەکات لەسەر چڕکردنەوەی بیرکردنەوە. منداڵەکە لە ڕووی زمان، کۆمەڵایەتی و هەستەکانییەوە گەشە دەکات و زیاتر ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردنی قوتابخانە و ژیان. ئەمانە شتی باشن زیاترمان بۆ باس بکە. ئەوە چییە کە باشبوون لە مرۆڤدا دروست دەکات؟ ئێ، مرۆڤ لەو شتەدا باش دەبیت کە ڕاهێنانی لەسەر دەکات. کاتێک مرۆڤ بیر لە خوێندنەوە دەکاتەوە سەرەتا بیر لە گەشەپێدانی زمان دەکاتەوە بەلام هەندێ شت هەیە لە کاتی ڕاهێناندا زۆر گرنگن کە باس لە گەشەکردنی لایەنەکانی تری مێشک دەکەن. نزیکبوونەوە یەکێکە لە هەرە گرنگترین ئەو شتانە. پەیوەندی نێوان منداڵان و گەورەکان بەهێز دەبێت بەهۆی ئەوەی کە مرۆڤ کاتی هەبێت بۆ یەکتر. ... هەموو خۆشییەکانیش لێرەدان، دەبینی پەیوەندی چەند مانایەکی گەورەی هەیە بۆ گەشەکردنی هەستەکانی منداڵ بۆ بەرامبەر و بۆ خۆشی هەروەها توانای دروستکردنی پەیوەندیەکان. قسەی هاوبەشی لەناکاو- مانای چییە؟ ئێ، ئەوە ئەو حاڵەتەیە کە بوار دروست دەکەین کە لە ڕاستیدا منداڵەکە هەست بکات گوێی بۆ دەگیرێت. بەڵام چ کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکەیدا گفتوگۆی ئاوای دەبێت لەو کاتەدا کە بە دوای شتێکدا دەگەڕێت؟ لە ئیکایە و دەیەوێت شتی زۆر بکڕێت و پەلەیەتی و ئێوارەیەکی درەنگیشە؟ یاخود لەکاتی بردنی منداڵەکەیدا بۆ قوتابخانە و سترێسیشە کاتیش بەیانییەکی زووە؟ یاخود لە حاڵەتی تردا ؟ بۆ من و خەڵکانی زۆری تریش نائاسایی نییە کە ئەو جۆرە گفتوگۆیانە کاتێک دەبێت کە مرۆڤ دانیشتووە کتێبێکی خویندۆتەوە یا لە سەر تەختی خەوە یا پێکەوە لەسەر سۆفاکە دانیشتوون. لەگەڵ تۆمە یووان؟... چۆن مرۆڤ دەزانێت کە عاشق بووە؟ ڕەنگە مرۆڤ دڵی خۆش بێت کاتێک بیر لەو کەسە دەکاتەوە کە خۆشی دەوێت. عاشقی کەسێک بوویت؟ ‏Ja ... بەڵێ... عاشقی مایام لە پۆلەکەی خۆماندا. ئای کە خۆشە. لایەنێکی تری گرنگ کاتێک مرۆڤ ڕاهێنان دەکات بە خوێندنەوە سەرنجڕاکێشانە و هەروەها چڕبوونەوەی بیرکردنەوەشە. ئەمانە ناوەرۆکی ژیانی ڕۆژانەن هەم لە قوتابخانە و هەم لە دەرەوەی قوتابخانەشدا. کاتێک مرۆڤ دەخوێنێتەوە هەروەها ڕاهێنانی بەشێک لە ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی دەکات ئەوەی پێی دەڵێن جۆینت ئەتێنشن. مەبەست ڕاکیشانی سەرنجەکانە. شتێک کە مرۆڤ بە هاوبەشی ئەنجامی دەدات، کە مرۆڤ پێکەوە تێیدا دەژین. ئەمە پڕ کە! ئەو وتی. بینیت، چ دزێکی مەترسیدار پێڵاوی دزی کردنیان لە پێدا بوو. ترسناک بوو؟ من لەو بڕوایەدام زۆرینە کە لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەخوێننەوە بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەوە بۆ گەشەکردنی زماننی مندالەکانیان باشە. کەواتە ئەو شتە باشەی ڕوودەدەن چین؟ بەڵێ، بە زۆری قسەکردنی ڕۆژانە لە گەڵ زمانی نووسیندا جیاوازە. لە زمانی نووسیندا وشەکان زیاترن و جیاوازییان هەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجینەی وشەکان زیاتر بێت کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز بۆ منداڵکەی دەخوێنیتەوە بەرواردی دەکات لەگەل ئەوەدا کە تەنها قسەیان لەگەڵ بکات. فێربوونی زمان ئەوەش دەگرێتەوە کە بیر چڕ دەبێتەوە لەسەر وتنی دەنگی وشەکە منداڵ دەتوانێ بەو وشانەی هاوئاوازن ڕاهێنانی لەسەر بکات. بیۆرن: کولێرەی گەرمی بەیانیان، پەنیری دەستی دایە گیان، بۆنی خۆش دێت لە فڕنی داگیرساوی ماڵەکان ( بوێرن دووبارەی دەکاتەوە) گوێدەگرین بزانین وشەکان هاو ئاوازن، بزانین دەنگەکان کورتن یا درێژن. فێربوونی دەنگی پیتەکان خۆ ئامادەکردنێکی گرنگە بۆئەوەی فێربین بخوێنینەوە. کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانی پێکەوە دەخوێننەوە ئەوە وەک ئامڕازێکی باشە بۆ جیهانی قوتابخانە. ئەگەر مرۆڤ هەموو ئێوارانێک کتێب بۆ منداڵەکەی بخوێنێتەوە لەو کاتەوە کە دەتوانن کتێبی وینەدار بەکار بێنن تا دەست بە قوتابخانە دەکەن وەک ئەوەیە کە ساڵێک زیاترزمانیان گەشەی کردبێ بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەدا کە وەک ئەوان نەیان خوێندۆتەوە. یووان: تۆ بە زوویی کارەکەت لە باخچەی ساوایان تەوا دەکەیت و لەو قوتابخانەیە دەست بەکار دەکەیت بۆ ئەو منداڵانەی کە تۆزێ گەورەترن، ئەمە چ هەستێک دروست دەکات؟ بیۆرن: بێگومان دڵتەنگ دەبم بۆ هاوکارەکانم و هاوڕیکانم لە باخچەی ساوایان بەلام هەروەها هیوادارم و هەست دەکەم کە لەبەردەم کێبەربەرکێیەکیش دام. ( یووان وا دەردەکەوێ کە سەری سوڕماوە) مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە ڕاهێنانی ئامادەبوونی منداڵەکانیش دەکات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و هەستیانەوە. کاتیک پێکەوە دەخوێننەوە ڕاهێنانی ئەو هەستانەش دەکات کە گێڕانەوەکان بەیادیانی دەهێننەوە یووان: شەو بووبوو نەی دەتوانی بخەوێ بیری لەو دزە دەکردەوە کە لە شوێنێک دانیشتبوو کولیچەکانی دەخوارد. لە پڕێکدا هات بە بیریدا ڕەنگە دزەکە نەیزانیبێ کە مرۆڤ تووشی ژانەسک دەبێت ئەگەر کولیچەی زۆر بخوات. چۆنییەتی خوێندنەوەی کتێبەکەش ڕۆڵی هەیە. بۆیە گرنگە مرۆڤ، وەک کەسێکی گەورە خۆی حەزی لە کتێبەکە بێت. ئاسانترە کتێبێک بخوێنیتەوە کە لە یادەوەرییەکەوە هەستت بجوڵینێ. پێکەوە خوێندنەوە ڕاهێنانێکیشە بۆ ئامادەبوونە کۆمەڵایەتییەکان کە مرۆڤ لە میانەی جیهانی خەیاڵ و فانتاسییەوە ڕاهێنانی بارودۆخی جیاواز دەکات. مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنیینەوە ئەوا ڕاهێنانی توانای بەرجەستەکردنیش دەکات. مرۆڤ ڕاهێنان لە سەر ئەوە دەکات کە بزانێت دوای ئەوە چی ڕوو دەدات. ئەمەش گەشەکردنێکی گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژانە. چۆن بکەم کاتێک کە دادەنیشم و لەگەڵ منداڵەکەم دەخوێنمەوە؟ میکائیل: گرنگترین شت ئەوەیە مرۆڤ ئەوە ناخوێنیتەوە کە چۆنە و مرۆڤ چۆن بکات. گرنگرتین شت ئەوەیە کە مرۆڤ پێکەوە بخوێنیتەوە. مەرجی سەخت و نەکردەنی بۆ خۆتان دیاری مەکەن. تەنیا ئەوەی کە بخویننەوە ئەوە گرنگترینە. بەڵام هەندێ شت هەیە کە مرۆڤ دەبێت بیری لێبکاتەوە: بریت: باشترە باسی ئەو وێنانە بکەن کە لە کتێبەکەدا هەن. زیاتر گوێ لەوە بگرن کە منداڵەکان چی دەڵین نەک ئەوەی چۆن دەیڵین ئەگەر هەڵەیان کرد بۆیان ڕاست مەکەنەوە بەڵکو وشەکە بەڕاستی بخوێننەوە و هیچ لێدوانێکی لەسەر مەدەن. بۆنێکی زۆر خۆش لە شەقامی کۆندیۆکتور دەهات خەڵکی شارەکە دەیانزانی کە ئەمڕۆدەتوانن لای بووبوو کولیچەی تازە بکڕن. من حەزم لە کولیچەیە. بەڵێ کولیچەی بە هالۆن زۆر خۆشە. دەتوانم سەد کولیچە لە ماوەی پێنج خولەکدا بخۆم. دەتوانی سەد کولیچە بخۆی؟ دەتوانین دوای کولیچە بخۆین؟ ڕەنگە دوایی بتوانین هەندێ کولیچە بخۆین. باشترە سەبارەت بە هەندێ وشە پرسیار بکەیت و سەبارەت بە هەندێ وشەش گفتوگۆ بکەن. ڕێگای تریش هەیە بۆ باشترکردنی گەشەی زمان جگە لە خوێندنەوە. منداڵان دەتوان شتەکان بگێرنەوە ئەو شتانەی خۆیان تێیدا ژیاون یان ئەو فیلمانەی کە دیویانە. باشترە لەگەڵ منداڵەکانتان گفتوگۆ بکەن. ڕێگایەکەی تر ئەوەیە کە شیعر فێری منداڵەکانتان بکەن، گۆرانی و ئاواز و ڕستەی هاوئاواز. ئاساییە کە باوک و دایکەکان بیردەکەنەوە کە: چییان بۆ بخوێنمەوە؟ گرنگترین شت ئەوەیە کە بخوێننەوە باشترین ڕێگا لای من ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکانتان بچن بۆ کتێبخانە داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی ئەوێ بکەن لەوێ دەتوانن کتێبی باش بدۆزنەوە و حەزیی خوێندنەوە دروست بکەن. کرستینا نییۆ، فەرمانبەری کتێبخانە: سڵاو بە خێربێن بۆ کتێبخانەکە! ئێوە دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانتان بێن بۆ ئێرە و ژمارەیەکی زۆر کتێبی باش پەیدا بکەن. نازانیت کام کتێبە هەڵبژێری و قەرز بکەیت بە خۆشحاڵییەوە دەتوانن پرسیار بکەن ئێمە یارمەتیتان دەدەین. قەرزکردنی کتێب هیچی تێناچێت. بە خۆڕاییە. ساندرا نیلسسۆن، فەرمانبەری کتێبخانە: لە کتێبخانەی شاردا، بە ٦٠ زمانی جودا کتێبمان هەیە بۆ منداڵان و لاوان دەتوانیت بێت و کتێب قەرز بکەیت بەزمانی خۆت. ئەمە ڕەفەی کتێبەکانە بۆ یارمەتی گەشەی زمان. لێرە ئەو کتێبانەی تێدایە بۆ ئەوکەسانەی منداڵیان هەیە کە ڕەنگە پێویستیان بە ڕاهێنان بێت لەسەر چۆنێتی دەربڕینی وشە یا هاوئاوازکردن یا پۆلێنکردن. کتێبخانەکە لەگەڵ باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان پڕۆژەی هاوبەشیان هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە خویندنەوە وەک پڕۆژەی لیلابریگان و ستورا بوکبریگان. تێرێس ڤیتگرێن، مامۆستا: لە پڕۆژەی ستورا بیگبریگان هەموو قوتابخانەکان دەتوانن هاوبەش بن. ئەگەر مرۆڤ هاوبەش بێت ئەوا مرۆڤ وەک پێداگۆگێک زۆر بیرۆکە و ڕێگای لەبەردەستدا دەبێت کە چۆن کار بکات لەگەڵ کتێبی ساڵدا تا حەزێکی زیاتر بۆ خوێندنەوە بدات بە منداڵەکان. ئێریکا کارلسسۆن، مامۆستا: کتێبەکە کتێبخانە و پێداگۆگەکان لەگەڵ منداڵانێک لە تەمەنی ٦-٩ ساڵاندا هەڵیدەبژێرن. (کرستینا سپابێری، مامۆستای باخچەی ساوایان باسی پڕۆژەی لیلا بوکبریگان دەکات بۆ منداڵانی ١-٥ ساڵ)، کتێبێکی وێنەدار بۆ منداڵە بچووکەکان و کتیبێکی وێنەدار بۆ ئەو مندالانەی تەمەنیان گەورەترە. ئەوان دەتوانن ئەم کتێبانە لەگەڵ خۆیان بەرنەوە بۆ ماڵەوە ئەوکاتە ئێمە ئەو کتیبە لەناو پاکەتێکدا دەنێرین بۆ ماڵەوە بۆیان. کەی مەۆڤ دەتوانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟ مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ یەکەم ڕۆژیاندا کتیبیان بۆ بخوێنیتەوە. کە هێستا ساوان مەرۆڤ دەتوانێک کتێبی وێنەدار بەکار بێنێت. سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا کتیبی خراپ هەیە هەندێ کتێب هەیە کە زۆر یا کەمتر گونجاو نیین، پەیوەندی هەیە بە توانای تێگەیشتنەوە. هەندێ کتێب ڕەنگە زۆر ترسناک بن. بەڵام باشترە کە بخوێنینەوە لەوەی کە هەرگیز نەخوێنینەوە. هەندێ جاریش هەندێ منداڵی بەتەمەن گەورەتر حەزیان لە کتێبی کەمێک ترسناک هەیە. چی بکەم ئەگەر منداڵەکەم حەزی خوێندنەوە نەبوو؟ هەوڵ بدە داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی کتێبخانە بکەیت بۆ دۆزینەوەی ئەو کتێب و تیکستانەی کە جێی سەرنجی منداڵەکەن. خوێندنەوەیەکی خۆش! ( هاواردەکات) بیۆرن! ( بە دەنگی نزم) بیۆرن ئەها! چیت دۆزیوەتەوە. کاتێ چووینەوە بۆ ماڵەوە لیستەی خویندنەوەکە پڕدەکەینەوە. ئەو کاتە دیارییەک وەردەگرم، لێرەدا نووسراوە. وەرە با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە و تۆزێ خۆشمان بێت. (لۆگۆتیپی شارەوانیی کارلستاد، خۆرەکە)