0:00:02.258,0:00:05.218 بۆچی دەبێت مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟ 0:00:05.516,0:00:07.106 یووان دەخوێنیتەوە: لە شەقامی کۆندیتۆریی ١٢ 0:00:07.106,0:00:09.472 نانەواخانەیەکی بچووکی لێیە کە نزیکەی هەمیشە کراوەیە 0:00:10.240,0:00:14.562 کاتێ مرۆڤ بەبەردەمیدا تێدەپەڕێ، شیرینی زۆر دەبینێت. کێکەکان، کولیچەکان، هەروەها چۆرەک و پسکیتەکان. 0:00:14.562,0:00:17.408 لەو پەنجەرە گەورەیەوە کە لە شێوەی جامخانەدایە. 0:00:17.408,0:00:22.190 بووبووش لەناو دوکانەکەدایە، ئەوە بووبوو هەموو ئەو شیرینییە بەتامانە دروست دەکات. 0:00:22.528,0:00:26.624 ئەو نزیکەی نیوەی شەو هەڵدەستێت، لە کاتێکدا کە هەموو خەڵکی نووستون. 0:00:26.880,0:00:29.248 دەست دەکات بە شێلانی چەندین جۆر هەویر 0:00:30.464,0:00:31.878 بیۆرن: هەویری چی؟ 0:00:33.280,0:00:36.814 ئێ، ئەو هەویرانەی .....بۆ شیرنی جیاواز دەیان شێلێ . 0:00:37.310,0:00:38.920 (میکایل و بریت لە پشتی ڕەفەیەکەوە تەماشا دەکەن) 0:00:39.168,0:00:41.984 میکایل ویدۆف، دەروونناس: سڵاو، چەند باشە ئێوە لێرە دانیشتوون و دەخوێننەوە! 0:00:41.984,0:00:46.407 بریت سپارمان، پێداگۆگی پسپۆڕ: دەزانن چەند شتی باش ڕوو دەدەن کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز کتێب بۆ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە؟ 0:00:46.534,0:00:48.578 یوان و بیۆرن پێکەوە: نەخێر ..... 0:00:48.640,0:00:52.736 بەهۆی خوێندنەوەوە، مرۆڤ پەیوەندی و نزیکبوونەوە لەگەڵ منداڵەکەی دروست دەکات. 0:00:53.166,0:00:56.524 لە ناکاو بوارێک دروست دەبێت بۆ قسەی هاوبەش و، 0:00:56.832,0:00:58.880 منداڵەکە بە ڕاستی دەتوانێ ڕاهێنان بکات و 0:00:58.880,0:01:00.416 سەرنجی هاوبەش دروست بکات. 0:01:01.184,0:01:03.070 مرۆڤ ڕاهێنان دەکات لەسەر چڕکردنەوەی بیرکردنەوە. 0:01:03.232,0:01:07.072 منداڵەکە لە ڕووی زمان، کۆمەڵایەتی و هەستەکانییەوە گەشە دەکات و 0:01:07.072,0:01:10.532 زیاتر ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردنی قوتابخانە و ژیان. 0:01:11.168,0:01:14.322 ئەمانە شتی باشن زیاترمان بۆ باس بکە. 0:01:15.440,0:01:19.104 ئەوە چییە کە باشبوون لە مرۆڤدا دروست دەکات؟ ئێ، مرۆڤ لەو شتەدا باش دەبیت کە ڕاهێنانی لەسەر دەکات. 0:01:19.872,0:01:23.456 کاتێک مرۆڤ بیر لە خوێندنەوە دەکاتەوە سەرەتا بیر لە گەشەپێدانی زمان دەکاتەوە 0:01:23.968,0:01:27.296 بەلام هەندێ شت هەیە لە کاتی ڕاهێناندا زۆر 0:01:27.296,0:01:31.548 گرنگن کە باس لە گەشەکردنی لایەنەکانی تری مێشک دەکەن. 0:01:32.904,0:01:36.836 نزیکبوونەوە یەکێکە لە هەرە گرنگترین ئەو شتانە. 0:01:37.792,0:01:40.434 پەیوەندی نێوان منداڵان و گەورەکان بەهێز دەبێت 0:01:40.434,0:01:42.400 بەهۆی ئەوەی کە مرۆڤ کاتی هەبێت بۆ یەکتر. 0:01:44.348,0:01:46.616 ... هەموو خۆشییەکانیش لێرەدان، دەبینی 0:01:47.006,0:01:48.800 پەیوەندی چەند مانایەکی گەورەی هەیە 0:01:48.800,0:01:51.872 بۆ گەشەکردنی هەستەکانی منداڵ بۆ بەرامبەر و بۆ خۆشی 0:01:51.872,0:01:54.688 هەروەها توانای دروستکردنی پەیوەندیەکان. 0:01:55.712,0:01:59.665 قسەی هاوبەشی لەناکاو- مانای چییە؟ 0:02:01.344,0:02:06.208 ئێ، ئەوە ئەو حاڵەتەیە کە بوار دروست دەکەین کە لە ڕاستیدا منداڵەکە هەست بکات گوێی بۆ دەگیرێت. 0:02:06.976,0:02:11.513 بەڵام چ کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکەیدا گفتوگۆی ئاوای دەبێت 0:02:11.513,0:02:13.524 لەو کاتەدا کە بە دوای شتێکدا دەگەڕێت؟ 0:02:13.888,0:02:19.008 لە ئیکایە و دەیەوێت شتی زۆر بکڕێت و پەلەیەتی و ئێوارەیەکی درەنگیشە؟ 0:02:19.776,0:02:23.322 یاخود لەکاتی بردنی منداڵەکەیدا بۆ قوتابخانە و سترێسیشە 0:02:23.322,0:02:25.656 کاتیش بەیانییەکی زووە؟ 0:02:25.920,0:02:28.088 یاخود لە حاڵەتی تردا ؟ 0:02:28.480,0:02:32.832 بۆ من و خەڵکانی زۆری تریش نائاسایی نییە کە ئەو جۆرە گفتوگۆیانە 0:02:32.832,0:02:38.464 کاتێک دەبێت کە مرۆڤ دانیشتووە کتێبێکی خویندۆتەوە یا لە سەر تەختی خەوە یا پێکەوە لەسەر سۆفاکە دانیشتوون. 0:02:40.744,0:02:42.816 لەگەڵ تۆمە یووان؟... 0:02:42.816,0:02:45.602 چۆن مرۆڤ دەزانێت کە عاشق بووە؟ 0:02:46.400,0:02:50.752 ڕەنگە مرۆڤ دڵی خۆش بێت کاتێک بیر لەو کەسە دەکاتەوە کە خۆشی دەوێت. عاشقی کەسێک بوویت؟ 0:02:51.652,0:02:54.376 ‏Ja ... بەڵێ... 0:02:54.376,0:02:57.122 عاشقی مایام لە پۆلەکەی خۆماندا. 0:02:57.376,0:02:59.714 ئای کە خۆشە. 0:02:59.968,0:03:04.064 لایەنێکی تری گرنگ کاتێک مرۆڤ ڕاهێنان دەکات بە خوێندنەوە سەرنجڕاکێشانە و 0:03:04.064,0:03:05.368 هەروەها چڕبوونەوەی بیرکردنەوەشە. 0:03:05.600,0:03:10.674 ئەمانە ناوەرۆکی ژیانی ڕۆژانەن 0:03:10.674,0:03:13.536 هەم لە قوتابخانە و هەم لە دەرەوەی قوتابخانەشدا. 0:03:14.560,0:03:17.120 کاتێک مرۆڤ دەخوێنێتەوە هەروەها 0:03:17.120,0:03:19.936 ڕاهێنانی بەشێک لە ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی دەکات ئەوەی پێی دەڵێن جۆینت ئەتێنشن. 0:03:20.448,0:03:23.008 مەبەست ڕاکیشانی سەرنجەکانە. 0:03:23.264,0:03:24.800 شتێک کە مرۆڤ بە هاوبەشی ئەنجامی دەدات، 0:03:25.056,0:03:26.592 کە مرۆڤ پێکەوە تێیدا دەژین. 0:03:27.104,0:03:28.798 ئەمە پڕ کە! ئەو وتی. 0:03:29.152,0:03:31.738 بینیت، چ دزێکی مەترسیدار 0:03:33.658,0:03:37.003 پێڵاوی دزی کردنیان لە پێدا بوو. 0:03:39.538,0:03:41.086 ترسناک بوو؟ 0:03:41.440,0:03:45.792 من لەو بڕوایەدام زۆرینە کە لەگەڵ منداڵەکانیاندا دەخوێننەوە بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەوە بۆ گەشەکردنی زماننی مندالەکانیان باشە. 0:03:46.200,0:03:49.254 کەواتە ئەو شتە باشەی ڕوودەدەن چین؟ 0:03:49.632,0:03:54.240 بەڵێ، بە زۆری قسەکردنی ڕۆژانە لە گەڵ زمانی نووسیندا جیاوازە. 0:03:55.520,0:03:59.104 لە زمانی نووسیندا وشەکان زیاترن و جیاوازییان هەیە 0:03:59.104,0:04:00.640 کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی 0:04:00.640,0:04:02.054 گەنجینەی وشەکان زیاتر بێت 0:04:02.054,0:04:05.248 کاتێک مرۆڤ بە دەنگی بەرز بۆ منداڵکەی دەخوێنیتەوە بەرواردی دەکات لەگەل ئەوەدا کە تەنها قسەیان لەگەڵ بکات. 0:04:05.760,0:04:09.344 فێربوونی زمان ئەوەش دەگرێتەوە کە بیر چڕ دەبێتەوە لەسەر وتنی دەنگی وشەکە 0:04:09.856,0:04:13.184 منداڵ دەتوانێ بەو وشانەی هاوئاوازن ڕاهێنانی لەسەر بکات. 0:04:14.318,0:04:18.060 بیۆرن: کولێرەی گەرمی بەیانیان، پەنیری دەستی دایە گیان، 0:04:18.060,0:04:22.280 بۆنی خۆش دێت لە فڕنی داگیرساوی ماڵەکان 0:04:23.178,0:04:27.278 ( بوێرن دووبارەی دەکاتەوە) 0:04:27.775,0:04:29.363 گوێدەگرین 0:04:29.363,0:04:31.103 بزانین وشەکان هاو ئاوازن، 0:04:31.103,0:04:33.359 بزانین دەنگەکان کورتن یا درێژن. 0:04:34.431,0:04:38.783 فێربوونی دەنگی پیتەکان خۆ ئامادەکردنێکی گرنگە بۆئەوەی فێربین بخوێنینەوە. 0:04:39.295,0:04:41.343 کاتێک مرۆڤ لەگەڵ منداڵەکانی پێکەوە دەخوێننەوە 0:04:41.343,0:04:44.159 ئەوە وەک ئامڕازێکی باشە بۆ جیهانی قوتابخانە. 0:04:44.671,0:04:48.499 ئەگەر مرۆڤ هەموو ئێوارانێک کتێب بۆ منداڵەکەی بخوێنێتەوە 0:04:48.499,0:04:50.568 لەو کاتەوە کە دەتوانن کتێبی وینەدار بەکار بێنن 0:04:50.568,0:04:52.060 تا دەست بە قوتابخانە دەکەن 0:04:52.060,0:04:55.423 وەک ئەوەیە کە ساڵێک زیاترزمانیان گەشەی کردبێ 0:04:55.423,0:04:58.077 بە بەراورد لەگەڵ ئەو منداڵانەدا کە وەک ئەوان نەیان خوێندۆتەوە. 0:04:58.751,0:05:01.325 یووان: تۆ بە زوویی کارەکەت لە باخچەی ساوایان تەوا دەکەیت و 0:05:01.325,0:05:04.661 لەو قوتابخانەیە دەست بەکار دەکەیت بۆ ئەو منداڵانەی کە تۆزێ گەورەترن، ئەمە چ هەستێک دروست دەکات؟ 0:05:07.455,0:05:11.453 بیۆرن: بێگومان دڵتەنگ دەبم بۆ هاوکارەکانم و هاوڕیکانم لە باخچەی ساوایان 0:05:11.453,0:05:13.343 بەلام هەروەها هیوادارم و هەست دەکەم 0:05:13.343,0:05:15.255 کە لەبەردەم کێبەربەرکێیەکیش دام. 0:05:15.557,0:05:17.227 ( یووان وا دەردەکەوێ کە سەری سوڕماوە) 0:05:17.439,0:05:20.767 مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنێتەوە ڕاهێنانی 0:05:20.767,0:05:23.327 ئامادەبوونی منداڵەکانیش دەکات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و هەستیانەوە. 0:05:24.095,0:05:25.631 کاتیک پێکەوە دەخوێننەوە 0:05:25.631,0:05:28.191 ڕاهێنانی ئەو هەستانەش دەکات کە گێڕانەوەکان بەیادیانی دەهێننەوە 0:05:28.447,0:05:30.819 یووان: شەو بووبوو نەی دەتوانی بخەوێ 0:05:31.263,0:05:35.615 بیری لەو دزە دەکردەوە کە لە شوێنێک دانیشتبوو کولیچەکانی دەخوارد. 0:05:37.147,0:05:38.687 لە پڕێکدا هات بە بیریدا 0:05:38.687,0:05:40.735 ڕەنگە دزەکە نەیزانیبێ 0:05:40.735,0:05:44.831 کە مرۆڤ تووشی ژانەسک دەبێت ئەگەر کولیچەی زۆر بخوات. 0:05:45.599,0:05:48.415 چۆنییەتی خوێندنەوەی کتێبەکەش ڕۆڵی هەیە. 0:05:48.415,0:05:50.719 بۆیە گرنگە مرۆڤ، وەک کەسێکی گەورە 0:05:50.719,0:05:53.023 خۆی حەزی لە کتێبەکە بێت. ئاسانترە 0:05:53.023,0:05:55.583 کتێبێک بخوێنیتەوە کە لە یادەوەرییەکەوە هەستت بجوڵینێ. 0:05:56.351,0:06:00.447 پێکەوە خوێندنەوە ڕاهێنانێکیشە بۆ ئامادەبوونە کۆمەڵایەتییەکان 0:06:00.447,0:06:03.775 کە مرۆڤ لە میانەی جیهانی خەیاڵ و فانتاسییەوە ڕاهێنانی بارودۆخی جیاواز دەکات. 0:06:04.543,0:06:06.591 مرۆڤ کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی دەخوێنیینەوە 0:06:06.591,0:06:08.383 ئەوا ڕاهێنانی توانای بەرجەستەکردنیش دەکات. 0:06:08.383,0:06:11.199 مرۆڤ ڕاهێنان لە سەر ئەوە دەکات 0:06:11.199,0:06:13.827 کە بزانێت دوای ئەوە چی ڕوو دەدات. 0:06:14.271,0:06:16.684 ئەمەش گەشەکردنێکی گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژانە. 0:06:17.087,0:06:20.159 چۆن بکەم کاتێک کە دادەنیشم و لەگەڵ منداڵەکەم دەخوێنمەوە؟ 0:06:20.927,0:06:24.635 میکائیل: گرنگترین شت ئەوەیە مرۆڤ 0:06:24.635,0:06:26.815 ئەوە ناخوێنیتەوە کە چۆنە و مرۆڤ چۆن بکات. 0:06:26.815,0:06:30.169 گرنگرتین شت ئەوەیە کە مرۆڤ پێکەوە بخوێنیتەوە. 0:06:30.911,0:06:35.007 مەرجی سەخت و نەکردەنی بۆ خۆتان دیاری مەکەن. 0:06:35.007,0:06:37.055 تەنیا ئەوەی کە بخویننەوە ئەوە گرنگترینە. 0:06:37.823,0:06:40.697 بەڵام هەندێ شت هەیە کە مرۆڤ دەبێت بیری لێبکاتەوە: 0:06:41.663,0:06:46.015 بریت: باشترە باسی ئەو وێنانە بکەن کە لە کتێبەکەدا هەن. 0:06:46.527,0:06:50.111 زیاتر گوێ لەوە بگرن کە منداڵەکان چی دەڵین نەک ئەوەی چۆن دەیڵین 0:06:50.367,0:06:52.927 ئەگەر هەڵەیان کرد بۆیان ڕاست مەکەنەوە 0:06:52.927,0:06:56.255 بەڵکو وشەکە بەڕاستی بخوێننەوە و هیچ لێدوانێکی لەسەر مەدەن. 0:06:56.511,0:06:59.754 بۆنێکی زۆر خۆش لە شەقامی کۆندیۆکتور دەهات 0:06:59.754,0:07:02.691 خەڵکی شارەکە دەیانزانی کە ئەمڕۆدەتوانن 0:07:02.691,0:07:05.163 لای بووبوو کولیچەی تازە بکڕن. 0:07:05.591,0:07:07.127 من حەزم لە کولیچەیە. 0:07:07.477,0:07:09.167 بەڵێ کولیچەی بە هالۆن زۆر خۆشە. 0:07:09.585,0:07:11.635 دەتوانم سەد کولیچە لە ماوەی پێنج خولەکدا بخۆم. 0:07:11.909,0:07:13.742 دەتوانی سەد کولیچە بخۆی؟ 0:07:14.943,0:07:16.764 دەتوانین دوای کولیچە بخۆین؟ 0:07:17.247,0:07:20.027 ڕەنگە دوایی بتوانین هەندێ کولیچە بخۆین. 0:07:20.831,0:07:24.671 باشترە سەبارەت بە هەندێ وشە پرسیار بکەیت و سەبارەت بە هەندێ وشەش گفتوگۆ بکەن. 0:07:25.951,0:07:29.561 ڕێگای تریش هەیە بۆ باشترکردنی گەشەی زمان 0:07:29.561,0:07:31.583 جگە لە خوێندنەوە. 0:07:31.583,0:07:34.928 منداڵان دەتوان شتەکان بگێرنەوە 0:07:34.928,0:07:37.993 ئەو شتانەی خۆیان تێیدا ژیاون یان ئەو فیلمانەی کە دیویانە. 0:07:39.179,0:07:42.591 باشترە لەگەڵ منداڵەکانتان گفتوگۆ بکەن. 0:07:44.639,0:07:47.711 ڕێگایەکەی تر ئەوەیە کە شیعر فێری منداڵەکانتان بکەن، 0:07:47.711,0:07:49.663 گۆرانی و ئاواز و ڕستەی هاوئاواز. 0:07:50.361,0:07:54.111 ئاساییە کە باوک و دایکەکان بیردەکەنەوە کە: چییان بۆ بخوێنمەوە؟ 0:07:54.623,0:07:57.635 گرنگترین شت ئەوەیە کە بخوێننەوە 0:07:59.999,0:08:04.039 باشترین ڕێگا لای من ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکانتان بچن بۆ کتێبخانە 0:08:04.039,0:08:06.399 داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی ئەوێ بکەن 0:08:06.399,0:08:09.215 لەوێ دەتوانن کتێبی باش بدۆزنەوە و حەزیی خوێندنەوە دروست بکەن. 0:08:10.495,0:08:13.311 کرستینا نییۆ، فەرمانبەری کتێبخانە: سڵاو بە خێربێن بۆ کتێبخانەکە! 0:08:13.311,0:08:16.383 ئێوە دەتوانن لەگەڵ منداڵەکانتان بێن بۆ ئێرە و 0:08:16.383,0:08:19.199 ژمارەیەکی زۆر کتێبی باش پەیدا بکەن. نازانیت کام کتێبە هەڵبژێری و قەرز بکەیت 0:08:19.199,0:08:22.105 بە خۆشحاڵییەوە دەتوانن پرسیار بکەن ئێمە یارمەتیتان دەدەین. 0:08:22.527,0:08:24.213 قەرزکردنی کتێب هیچی تێناچێت. 0:08:24.213,0:08:25.813 بە خۆڕاییە. 0:08:26.367,0:08:30.975 ساندرا نیلسسۆن، فەرمانبەری کتێبخانە: لە کتێبخانەی شاردا، بە ٦٠ زمانی جودا کتێبمان هەیە بۆ منداڵان و لاوان 0:08:31.999,0:08:36.351 دەتوانیت بێت و کتێب قەرز بکەیت بەزمانی خۆت. 0:08:36.863,0:08:39.679 ئەمە ڕەفەی کتێبەکانە بۆ یارمەتی گەشەی زمان. 0:08:39.679,0:08:42.751 لێرە ئەو کتێبانەی تێدایە بۆ ئەوکەسانەی منداڵیان هەیە کە ڕەنگە پێویستیان بە ڕاهێنان بێت 0:08:42.751,0:08:44.543 لەسەر چۆنێتی دەربڕینی وشە 0:08:44.543,0:08:47.297 یا هاوئاوازکردن یا پۆلێنکردن. 0:08:47.396,0:08:51.740 کتێبخانەکە لەگەڵ باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان پڕۆژەی هاوبەشیان هەیە بۆ پشتیوانیکردن لە خویندنەوە 0:08:51.740,0:08:54.696 وەک پڕۆژەی لیلابریگان و ستورا بوکبریگان. 0:08:55.039,0:08:58.111 تێرێس ڤیتگرێن، مامۆستا: لە پڕۆژەی ستورا بیگبریگان هەموو قوتابخانەکان دەتوانن هاوبەش بن. 0:08:58.111,0:09:00.271 ئەگەر مرۆڤ هاوبەش بێت ئەوا مرۆڤ وەک پێداگۆگێک 0:09:00.271,0:09:04.111 زۆر بیرۆکە و ڕێگای لەبەردەستدا دەبێت کە چۆن کار بکات 0:09:04.111,0:09:07.513 لەگەڵ کتێبی ساڵدا تا حەزێکی زیاتر بۆ خوێندنەوە بدات بە منداڵەکان. 0:09:08.153,0:09:12.570 ئێریکا کارلسسۆن، مامۆستا: کتێبەکە کتێبخانە و 0:09:12.570,0:09:16.543 پێداگۆگەکان لەگەڵ منداڵانێک لە تەمەنی ٦-٩ ساڵاندا هەڵیدەبژێرن. 0:09:16.799,0:09:19.491 (کرستینا سپابێری، مامۆستای باخچەی ساوایان باسی پڕۆژەی لیلا بوکبریگان دەکات بۆ منداڵانی ١-٥ ساڵ)، 0:09:19.491,0:09:21.561 کتێبێکی وێنەدار بۆ منداڵە بچووکەکان و 0:09:21.561,0:09:23.423 کتیبێکی وێنەدار بۆ ئەو مندالانەی تەمەنیان گەورەترە. 0:09:23.423,0:09:25.759 ئەوان دەتوانن ئەم کتێبانە لەگەڵ خۆیان بەرنەوە بۆ ماڵەوە 0:09:25.759,0:09:28.831 ئەوکاتە ئێمە ئەو کتیبە لەناو پاکەتێکدا دەنێرین بۆ ماڵەوە بۆیان. 0:09:29.599,0:09:31.903 کەی مەۆڤ دەتوانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا کتێب بخوێنێتەوە؟ 0:09:31.903,0:09:34.365 مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ یەکەم ڕۆژیاندا کتیبیان بۆ بخوێنیتەوە. 0:09:34.365,0:09:37.395 کە هێستا ساوان مەرۆڤ دەتوانێک کتێبی وێنەدار بەکار بێنێت. 0:09:37.535,0:09:38.815 سەبارەت بەو پرسیارەی کە 0:09:38.815,0:09:39.839 ئایا کتیبی خراپ هەیە 0:09:39.839,0:09:42.527 هەندێ کتێب هەیە کە زۆر 0:09:42.527,0:09:45.727 یا کەمتر گونجاو نیین، پەیوەندی هەیە بە توانای تێگەیشتنەوە. 0:09:45.727,0:09:48.745 هەندێ کتێب ڕەنگە زۆر ترسناک بن. 0:09:49.693,0:09:53.192 بەڵام باشترە کە بخوێنینەوە لەوەی کە هەرگیز نەخوێنینەوە. 0:09:53.192,0:09:55.401 هەندێ جاریش هەندێ منداڵی بەتەمەن گەورەتر حەزیان 0:09:55.401,0:09:57.221 لە کتێبی کەمێک ترسناک هەیە. 0:09:58.665,0:10:02.505 چی بکەم ئەگەر منداڵەکەم حەزی خوێندنەوە نەبوو؟ 0:10:02.879,0:10:05.573 هەوڵ بدە داوای یارمەتی لە فەرمانبەرانی کتێبخانە بکەیت 0:10:05.573,0:10:08.753 بۆ دۆزینەوەی ئەو کتێب و تیکستانەی کە جێی سەرنجی منداڵەکەن. 0:10:08.753,0:10:10.603 خوێندنەوەیەکی خۆش! 0:10:11.201,0:10:14.937 ( هاواردەکات) بیۆرن! ( بە دەنگی نزم) بیۆرن 0:10:17.170,0:10:20.360 ئەها! چیت دۆزیوەتەوە. 0:10:22.220,0:10:24.200 کاتێ چووینەوە بۆ ماڵەوە لیستەی خویندنەوەکە پڕدەکەینەوە. 0:10:24.200,0:10:26.140 ئەو کاتە دیارییەک وەردەگرم، لێرەدا نووسراوە. 0:10:26.740,0:10:28.930 وەرە با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە و تۆزێ خۆشمان بێت. 0:10:29.960,0:10:34.400 (لۆگۆتیپی شارەوانیی کارلستاد، خۆرەکە)