Return to Video

چی فێر بووم ئەوکاتەی کە لە کۆریای باکوور بەندکرابووم

  • 0:01 - 0:05
    لەم کۆتاییەنەدا دەربارەی ویستی کرێکاری
    نەوەی نوێم خوێندەوە
  • 0:05 - 0:07
    لە پێداچوونەوەی کارگێڕی هارڤارد.
  • 0:07 - 0:12
    یەک شت کە لە مێشکمدا مایەوە
    ئەوەش: بەتەنها باسی کاریگەری مەکە،
  • 0:12 - 0:14
    بەڵکو کاریگەریەک دروست بکە.
  • 0:15 - 0:17
    من کەمێک لە ئێوە تەمەنم زیاترە،
  • 0:18 - 0:19
    لەوانەشە زۆر گەورەتر بم،
  • 0:19 - 0:24
    بەڵام ئەمە بە تەواوی ئەو ئامانجە
    بوو کە لە کۆلێژ هەمبوو.
  • 0:25 - 0:30
    ویستم کاریگەری خۆم دروست بکەم
    بۆ کەسانێک کە ژیانیان نادادپەروەرە؛
  • 0:30 - 0:34
    هەر ئەو هۆکارە بوو کردمی بە
    ڕۆژنامەوانی دۆکیومێنتاری،
  • 0:34 - 0:35
    ئەو هۆکارە بوو
  • 0:36 - 0:39
    کە بەندی کردم لە کۆریای باکوور بۆ ١٤٠ ڕۆژ.
  • 0:40 - 0:43
    لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٩.
  • 0:43 - 0:46
    کە ڕۆژی سەنت پاتریک دەکات بۆ ئێوە،
  • 0:46 - 0:51
    بەڵام ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە
    هەموو ژیانمی گۆڕی.
  • 0:52 - 0:56
    من و تیمەکەم دۆکیۆمێنتاریمان لەسەر
    پەنابەرانی کۆریای باکوور دروست دەکرد
  • 0:56 - 1:00
    کە ژیانێکی کەمتر لە مرۆڤیان هەبوو لە چین.
  • 1:01 - 1:03
    ئێمە لەسەر سنوور بووین.
  • 1:04 - 1:06
    کۆتا ڕۆژی وێنەگرتنمان بوو.
  • 1:08 - 1:10
    شوورەی کارەبایی لێ نەبوو
  • 1:10 - 1:12
    یان شیش
  • 1:12 - 1:14
    یان نیشانەیەک کە بڵێ ئەمە سنوورە،
  • 1:14 - 1:18
    بەڵام ئەمە شوێنێک بوو کە یاخیبووانی
    کۆریای باکوور بەکاریان دەهێنا
  • 1:18 - 1:19
    وەک ڕێگەیەکی ڕاکردن.
  • 1:21 - 1:23
    هێشتا زستان بوو،
  • 1:23 - 1:25
    ڕووبارەکە بەستبووی.
  • 1:26 - 1:29
    کاتێک ئێمە لە ناوەڕاستی ڕووبارە
    بەستووەکە بووین،
  • 1:29 - 1:32
    وێنەی حاڵەتی کەشە ساردەکەمان دەگرت
  • 1:32 - 1:34
    هەروەها ژینگەکەش
  • 1:34 - 1:36
    کە خەڵکی کۆریای باکوور پێوەیان دەناڵاند
  • 1:36 - 1:38
    کاتێک بەدوای ئازادیدا دەڕۆشتن،
  • 1:39 - 1:42
    لە پڕێکدا یەکێک لە ئەندامانی
    تیمەکەم هاواری کرد،
  • 1:42 - 1:43
    "سەربازەکان!"
  • 1:44 - 1:46
    منیش تەماشای دواوەم کرد،
  • 1:46 - 1:51
    دوو سەربازی بچووک بوون جلی شینیان
    لەبەردابوو و تفەنگیان پێبوو،
  • 1:51 - 1:53
    ڕایان دەکرد بە دواماندا.
  • 1:53 - 1:56
    هەتا توانیمان خێرا ڕامان کرد.
  • 1:57 - 2:00
    نزام دەکرد، دەمگوت
    تکایە فیشەکێک نەنێن بەسەرمەوە.
  • 2:00 - 2:02
    بیرم لەوە دەکردەوە،
  • 2:02 - 2:05
    ئەگەر قاچم لەسەر خاکی چین بێت،
  • 2:05 - 2:06
    پارێزراو دەبم.
  • 2:06 - 2:09
    گەیشتمە سەر خاکی چین.
  • 2:09 - 2:14
    ئیتر بینیم هاوکارەکەم لۆرا
    کەوتە سەر ئەژنۆ.
  • 2:14 - 2:17
    نەمدەزانی لەو کاتە کورتە چی بکەم،
  • 2:17 - 2:20
    بەڵام دەمزانی ناکرێ لەوێدا بەتەنیا
    بەجێبهێڵم
  • 2:20 - 2:23
    کاتێک وتی،
    "ئیونا هەست بە قاچەکانم ناکەم. "
  • 2:24 - 2:29
    لە یەک چرکەدا ئەم دوو سەربازە
    کۆرییە چواردەوریان گرتین.
  • 2:29 - 2:31
    بە جەستە زۆر لە ئێمە گەورەتر نەبوون،
  • 2:31 - 2:35
    بەڵام سوور بوون لەسەر ئەوەی کە بمانبەن
    بۆ بنکە سەربازییەکەیان.
  • 2:36 - 2:39
    پاڕامەوە و هاوارم کرد بۆ
    هەر جۆرە یارمەتییەک،
  • 2:39 - 2:42
    بەو هیوایەی کە یەکێک لە چینەوە
    بێت بە هانامەوە.
  • 2:43 - 2:45
    لێرەیا، کەلەڕەق بووم
  • 2:46 - 2:48
    لەبەرامبەر سەربازێکی
    ڕاهێنراو کە چەکی پێیە.
  • 2:48 - 2:50
    تەماشای ناو چاوانیم کرد.
  • 2:53 - 2:54
    کوڕێکی منداڵ بوو.
  • 2:55 - 2:59
    لەو چرکەیەدا، تفەنگەکەی
    بەرزکردەوە لێمبدا،
  • 2:59 - 3:01
    بەڵام بینیم کە دوودڵ بوو.
  • 3:01 - 3:03
    چاوەکانی دەلەرزان،
  • 3:03 - 3:06
    تفەنگەکەشی بە ئاسمانەوە بوو،
  • 3:06 - 3:08
    هاوارم کرد بەسەریدا،
  • 3:09 - 3:11
    " باش، باش، لەگەڵت دەڕۆم."
  • 3:11 - 3:13
    هەستامە سەرپێ.
  • 3:14 - 3:17
    کاتێک گەیشتمە بنکە سەربازییەکەیان،
  • 3:18 - 3:22
    مێشکم پڕبووبوو لە سیناریۆی ناخۆش،
  • 3:22 - 3:25
    قسەی هاوکارەکەشم یارمەتیدەر نەبوون.
  • 3:25 - 3:27
    دەیگوت، " ئێمە دوژمنین."
  • 3:28 - 3:31
    ڕاستی دەکرد؛ ئێمە دوژمن بووین.
  • 3:32 - 3:34
    دەبوایە منیش بترسامایە.
  • 3:35 - 3:38
    بەڵام هێشتا ئەم ئەزموونە نامۆیانەم هەبوو.
  • 3:38 - 3:42
    لەم کاتەدا، ئەفسەرێک
    قەمسەڵەکەی خۆی بۆ هێنام
  • 3:42 - 3:43
    بۆ ئەوەی گەرمم بێتەوە،
  • 3:43 - 3:47
    لەبەرئەوەی ئەوەی خۆم لە ڕووبارە
    بەستووەکە لێکەوت
  • 3:47 - 3:49
    کاتێک لەدەست یەکێک لەو
    سەربازانە ڕامدەکرد.
  • 3:51 - 3:55
    پێتان دەڵێم مەبەستم لە ئەزموونی نامۆ چییە.
  • 3:55 - 3:57
    لە کۆریای باشوور گەورە بووم.
  • 3:58 - 4:02
    بۆ ئێمە، کۆریای باکوور هەمیشە دوژمن بووە،
  • 4:02 - 4:03
    تەنانەت پێش ئەوەی لە دایک ببم.
  • 4:04 - 4:09
    باشوور و باکوور بۆ ماوەی ٦٣ ساڵە لە باری
    شەڕراگرتندان ،
  • 4:09 - 4:11
    لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی کۆریاوە.
  • 4:12 - 4:16
    دوای گەشەکردنی باشوور
    لە هەشتاکان و نەوەدەکاندا،
  • 4:16 - 4:19
    پڕوپاگەندەمان بۆ باسدەکرا
    دەربارەی کۆریای باکوور.
  • 4:21 - 4:24
    چیرۆکی ترسێنەری زۆرمان بیستووە،
  • 4:24 - 4:28
    وەکو، کوڕێکی بچووک بە دڕندانە بکوژرێ
  • 4:28 - 4:31
    لەلایەن سیخوڕانی کۆریای باکوورەوە
    تەنها لەبەرئەوەی وتوویەتی،
  • 4:31 - 4:32
    "من کۆمەنیستەکانم خۆش ناوێت."
  • 4:34 - 4:37
    یاخوود ئەو زنجیرە کارتۆنیەم دیوە
  • 4:37 - 4:42
    کەچۆن کوڕێکی گەنجی کۆریای باشوور
    کە بەرازێکی سووری قەڵەوی زل دەبەزێنێ،
  • 4:42 - 4:46
    کە نیشانە بوو بۆ یەکەم سەرکردەی
    کۆریای باکوور لەوکاتەدا.
  • 4:48 - 4:52
    کاریگەری بیستنی ئەو چیروکانە
    دووبارە و سێبارە
  • 4:53 - 4:56
    یەک وشەی لە مێشكی گەنج دروست دەکرد؛
  • 4:56 - 4:58
    " دوژمن."
  • 4:58 - 5:02
    پێموابێـ بۆ ساتێکیش بوبێت
    وەک مرۆڤ سەیرم نەدەکردن، و
  • 5:02 - 5:07
    خەڵکی کۆریای باکوور یەکسان کران
  • 5:07 - 5:10
    بە حکومەتی کۆریای باکوور.
  • 5:11 - 5:14
    ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ بەندکردنەکەم.
  • 5:14 - 5:16
    ڕۆژی دووەم بوو
  • 5:16 - 5:18
    کە لە زیندان بووم.
  • 5:18 - 5:21
    لەو کاتەوەی لەسەر سنوور بووم نەنوستبووم.
  • 5:22 - 5:26
    پاسەوانێکی گەنج هات بۆ زیندانەکەم
  • 5:26 - 5:29
    هێلکەیەکی کوڵاوی بچووکی بۆ هێنام
  • 5:29 - 5:33
    ووتی،"ئەمە توانات دەداتێ
    بۆ ئەوەی بەردەوام بیت."
  • 5:34 - 5:36
    دەزانی وەک چی وایە،
  • 5:37 - 5:41
    سۆزێکی بچووک لە دەستی دوژمنەکەت وەربگریت؟
  • 5:42 - 5:45
    هەر کاتێک لەگەڵ من باشبوون،
    بیرم لە خراپترین دەکردەوە
  • 5:45 - 5:47
    کە لەدوای ئەم سۆزە بۆم دێ.
  • 5:49 - 5:52
    ئەفسەرێک هەستی بە دڵەڕاوکێکەم کرد.
  • 5:53 - 5:57
    ووتی،" واتدەزانی هەموومان بەرازی سوورین؟"
  • 5:57 - 6:01
    مەبەستی لەو کارتۆنەیە کە ئێستا نیشانمدان.
  • 6:03 - 6:07
    هەموو ڕۆژێک وەکوو شەڕێکی دەروونی وابوو.
  • 6:07 - 6:10
    لێکۆڵەرەکە لەسەر مێزێک دایدەنیشاندم
  • 6:10 - 6:11
    هەفتەی شەش ڕۆژ
  • 6:11 - 6:15
    دەربارەی گەشتەکەم، کارەکەم پێی دەنوسیم،
  • 6:15 - 6:20
    دووبارە و دووبارە هەتا من دانپێدانانەکەم
    نووسی کە دەیویست.
  • 6:21 - 6:24
    دوای نزیکەی سێ مانگ لە بەندکردن،
  • 6:24 - 6:29
    دادگای کۆریای باکوور سزای دام
  • 6:29 - 6:32
    بە ١٢ ساڵ لە کەمپێکی کارکردن.
  • 6:33 - 6:36
    منیش لە ژوورەکەم دانیشتبووم
    بۆ ئەوەی بگوازرێمەوە.
  • 6:37 - 6:39
    لەو کاتەدا هیچ شتێک نەبوو بیکەم،
  • 6:39 - 6:42
    تەنها تەماشای ئەو پاسەوانە مێیانەم دەکرد
  • 6:42 - 6:44
    گوێم دەگرت بزانم باسی چی دەکەن.
  • 6:45 - 6:47
    پاسەوانی یەکەم پیرتر بوو،
  • 6:47 - 6:49
    وە ئینگلیزی خوێندبوو.
  • 6:49 - 6:53
    وا دیار بوو لە خێزانێکی
    دەوڵەمەندەوە هاتبوو.
  • 6:53 - 6:56
    زۆرجار بە کراسی ڕەنگاوە ڕەنگەوە
    دەردەکەوت و
  • 6:56 - 6:57
    حەزی لێبوو خۆی دەربخات.
  • 6:58 - 7:02
    پاسەوانی دووەم گەنجتر بوو،
  • 7:02 - 7:03
    گۆرانیبێژێکی زۆر باش بوو.
  • 7:04 - 7:09
    حەزی دەکرد گۆرانییەکەی سیلیندیۆن
    "دڵم بەردەوام دەبێت" بڵێتەوە --
  • 7:09 - 7:11
    هەندێ جار زۆر زۆر.
  • 7:11 - 7:15
    دەیزانی چۆن ئەشکەنجەم بدات
    بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت
  • 7:15 - 7:16
    (پێکەنین)
  • 7:16 - 7:23
    ئەم کچە بەیانیان کاتێکی زۆر خەریکی
    ئارایشت بوو،
  • 7:23 - 7:26
    وەک چۆن لە ژیانی هەر کچێکی گەنجدا دەیبینی.
  • 7:28 - 7:31
    زۆریان حەز لێبوو تەماشای درامای
    چینی بکەن،
  • 7:31 - 7:33
    دروستکراوێکی کوالیتی بەرزتر،
  • 7:34 - 7:36
    بیرمە پاسەوانی دووەم ووتی،
  • 7:37 - 7:41
    " ئیتر ناتوانم تەماشای زنجیرە
    تەلەفزیۆنییەکانی خۆمان بکەم دوای ئەمە."
  • 7:42 - 7:44
    سەرزەنشت کرا
  • 7:44 - 7:48
    چوونکە زنجیرەی وڵاتەکەی خۆی کەم کردۆتەوە.
  • 7:49 - 7:52
    پاسەوانی دووەم مێشکی لە پاسەوانی
    یەکەم کراوەتر بوو،
  • 7:52 - 7:58
    لەلایەن پاسەوانی یەکەم سەرزەنشت دەکرا
    هەرکاتێک ڕای خۆی بگوتایە.
  • 7:58 - 8:02
    ڕۆژێکیان، هاوکارە مێیەکانیان
    بانگهێشت کردبوو--
  • 8:02 - 8:04
    نەمزانی لە کوێوە هاتبوون--
  • 8:04 - 8:06
    بۆ ئەو شوێنەی کە منی لێ بەندکرابووم،
  • 8:06 - 8:08
    منیشیان بانگهێشت کرد
  • 8:08 - 8:10
    بۆ ژووری پاسەوانیەکەیان
  • 8:10 - 8:11
    پرسیاریان کرد
  • 8:11 - 8:15
    ئەگەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
    یەکجار بەیەکەوە خەوتن ڕووبدات.
  • 8:15 - 8:18
    (پێکەنین)
  • 8:18 - 8:23
    لەم وڵاتە گەنجەکانی یەکیان خۆش دەوێت
    تەنانەت بۆشیان نییە
  • 8:23 - 8:25
    دەستی یەک بگرن لە دەرەوە.
  • 8:25 - 8:28
    نەمزانی لە کوێوە ئەم زانیاریانەیان
    هێنابوو،
  • 8:28 - 8:31
    بەڵام لەخۆیانەوە شەرمیان دەکرد و
    پێدەکەنین پێش ئەوەی هیچ بڵێم.
  • 8:32 - 8:36
    وابزانم هەموومان بیرمان چووبوەوە
    کە من بەندکراوم،
  • 8:37 - 8:40
    وەک ئەوە وابوو کە بچیتەوە
    پۆلی ئامادەیی.
  • 8:41 - 8:47
    بۆم دەرکەوت کە ئەم کچانە گەورەبوون
    بەدیار زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی هاوشێوەوە،
  • 8:47 - 8:52
    بەڵام پڕوپاگەندەکە لە دژی کۆریای باشوور و
    ئەمریکا بووە،
  • 8:52 - 8:58
    تێگەشتم کە ڕقی ئەم خەڵکە لە کوێوە هاتووە،
  • 8:58 - 9:01
    ئەگەر ئەم کچانە گەورەبووبێتن بەوەی
    کە ئێمە دوژمنین،
  • 9:01 - 9:05
    ئاساییە ئەگەر ڕقیان لێمان بێت
  • 9:05 - 9:06
    بەهەمان شێوەی کە من لێیان دەترسام.
  • 9:08 - 9:12
    بەڵام لەم چرکەساتانە، تەنها کچ بووین
  • 9:12 - 9:14
    کەهەمان حەزمان هەبوو،
  • 9:15 - 9:18
    لە پشتی ئەو بیروڕایەی کە جیای کردووینەوە.
  • 9:20 - 9:24
    ئەم چیرۆکانەم لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەم
    لە کەرێنت تیڤی باسکرد
  • 9:24 - 9:26
    ئەو کاتەی کە هاتمەوە ماڵەوە.
  • 9:26 - 9:28
    یەکەم کاردانەوەی ئەوە بوو،
  • 9:28 - 9:31
    "ئونا، کۆنیشانەی ستۆکهۆڵمت بیستووە؟"
  • 9:33 - 9:36
    بەڵێ، بەتەواوی بیرمە
  • 9:37 - 9:39
    هەستی ترس
  • 9:39 - 9:40
    وە هەڕەشەلێکردن،
  • 9:42 - 9:46
    ئەو دڵەڕاوکێیەی کە لەگەڵ
    لێکۆەرەکەم دروست دەبوو
  • 9:46 - 9:48
    کاتێک کە لەسەر سیاسەت قسەمان دەکرد،
  • 9:48 - 9:52
    دیوارێک هەبوو کە نەماندەتوانی
    پێیدا سەربکەوین.
  • 9:52 - 9:56
    بەڵام دەماندەتوانی یەکتر وەک
    مرۆڤ ببینین
  • 9:56 - 9:59
    کاتیك باسی خێزانەکانمان دەکرد،
  • 9:59 - 10:00
    ژیانی ڕۆژانە،
  • 10:00 - 10:03
    گرنگی داهاتوو بۆ منداڵەکانمان.
  • 10:07 - 10:09
    نزیکەی مانگێک پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە.
  • 10:09 - 10:11
    زۆر نەخۆش کەوتم.
  • 10:12 - 10:16
    پاسەوانی دووەم هاتە ژوورەکەم
    و ماڵئاوای لێکردم،
  • 10:16 - 10:19
    لەبەرئەوەی بەندینخانەکەی جێدەهێشت.
  • 10:21 - 10:24
    دڵنیا بوو لەوەی کە کەس تەماشای نەکردین،
  • 10:24 - 10:26
    کەس گوێی لێمان نەبوو،
  • 10:26 - 10:27
    بە نەرمی وتی،
  • 10:27 - 10:29
    "هیوام وایە باشتر بیت
  • 10:29 - 10:31
    بگەڕێیتەوە بۆ لای خێزانەکەت بە زوویی."
  • 10:33 - 10:35
    ئەم خەڵکەن--
  • 10:36 - 10:38
    ئەو ئەفسەرەی کە قەمسەڵەکەی بۆ هێنام،
  • 10:39 - 10:43
    ئەو پاسەوانەی کە هێلکە کوڵاوەکەی بۆ هێنام،
  • 10:43 - 10:48
    پاسەوانە کچەکانی دەربارەی ژیانی خۆشەویستی
    لە ئەمریکا پرسیاریان لێکردم--
  • 10:48 - 10:52
    ئەو شتانەن کە کۆریای باکوورم بیردەخەنەوە؛
  • 10:52 - 10:55
    مرۆڤی وەک ئێمە.
  • 10:56 - 11:01
    خەلكانی کۆریای باکوور و من
    باڵوێزی وڵاتەکانمان نەبووین،
  • 11:01 - 11:05
    بەڵام بۆچوونم وایە کە ئێمە نوێنەر بووین
  • 11:05 - 11:06
    بۆ مرۆڤایەتی.
  • 11:08 - 11:11
    من ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ ماڵو ژیانم.
  • 11:13 - 11:17
    بیرەوەریەکانی ئەو خەڵکانە تەلخ بوون
    لەگەڵ کاتدا.
  • 11:18 - 11:19
    من لێرەشم
  • 11:19 - 11:24
    کە دەخوێنمەوە و دەبیستم کە چۆن
    کۆریای باکوور ئەمریکا توڕە دەکات.
  • 11:24 - 11:26
    بۆم دەردەکەوێ کە چەند ئاسانە
  • 11:27 - 11:29
    کە دووبارە وەک دوژمن تەماشایان بکەم.
  • 11:31 - 11:36
    بەڵام دەبێ بیری خۆم بخەمەوە
    بۆ ئەو کاتەی لەوێبووم،
  • 11:38 - 11:41
    توانیم مرۆڤایەتی ببینم
  • 11:41 - 11:42
    لەسەروو ڕقەوە
  • 11:42 - 11:43
    لە چاوی دووژمنەکەمەوە.
  • 11:45 - 11:46
    سوپاس.
  • 11:46 - 11:51
    (چەپڵە)
Title:
چی فێر بووم ئەوکاتەی کە لە کۆریای باکوور بەندکرابووم
Speaker:
ئونا لی
Description:

لە مارسی ٢٠٠٩ ، سەربازانی کۆریای باکوور رۆژنامەوان ئونا لی و هاوکارەکەی لۆرا لینگ یان دەستگیر کرد کاتێک لەسەر سنووری چین وێنەیان دەگرت، دادگا سزای ١٢ ساڵ کاری بەسەردا دان، بەڵام دیبلۆماسیانی ئەمریکا توانیان رزگاریان بکەن، لەم گفتوگۆ مرۆڤانەیەدا لی باسی ئەزموونەکانی خۆی دەکا لەلای دوژمن بۆ ماوەی ١٤٠ رۆژ، ئەو شتە بجووکە مرۆڤدۆستانانەی کە پاسەوانەکانی لەگەڵیان کردووە

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
11:59

Kurdish subtitles

Revisions