1 00:00:00,754 --> 00:00:05,110 لەم کۆتاییەنەدا دەربارەی ویستی کرێکاری نەوەی نوێم خوێندەوە 2 00:00:05,134 --> 00:00:06,985 لە پێداچوونەوەی کارگێڕی هارڤارد. 3 00:00:07,009 --> 00:00:12,021 یەک شت کە لە مێشکمدا مایەوە ئەوەش: بەتەنها باسی کاریگەری مەکە، 4 00:00:12,045 --> 00:00:13,706 بەڵکو کاریگەریەک دروست بکە. 5 00:00:14,722 --> 00:00:16,727 من کەمێک لە ئێوە تەمەنم زیاترە، 6 00:00:17,532 --> 00:00:19,408 لەوانەشە زۆر گەورەتر بم، 7 00:00:19,432 --> 00:00:23,965 بەڵام ئەمە بە تەواوی ئەو ئامانجە بوو کە لە کۆلێژ هەمبوو. 8 00:00:25,481 --> 00:00:30,174 ویستم کاریگەری خۆم دروست بکەم بۆ کەسانێک کە ژیانیان نادادپەروەرە؛ 9 00:00:30,198 --> 00:00:33,579 هەر ئەو هۆکارە بوو کردمی بە ڕۆژنامەوانی دۆکیومێنتاری، 10 00:00:33,603 --> 00:00:35,166 ئەو هۆکارە بوو 11 00:00:35,968 --> 00:00:39,141 کە بەندی کردم لە کۆریای باکوور بۆ ١٤٠ ڕۆژ. 12 00:00:40,055 --> 00:00:42,857 لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٩. 13 00:00:43,406 --> 00:00:46,422 کە ڕۆژی سەنت پاتریک دەکات بۆ ئێوە، 14 00:00:46,446 --> 00:00:51,000 بەڵام ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە هەموو ژیانمی گۆڕی. 15 00:00:51,526 --> 00:00:56,127 من و تیمەکەم دۆکیۆمێنتاریمان لەسەر پەنابەرانی کۆریای باکوور دروست دەکرد 16 00:00:56,151 --> 00:00:59,621 کە ژیانێکی کەمتر لە مرۆڤیان هەبوو لە چین. 17 00:01:01,081 --> 00:01:03,262 ئێمە لەسەر سنوور بووین. 18 00:01:03,951 --> 00:01:06,144 کۆتا ڕۆژی وێنەگرتنمان بوو. 19 00:01:07,597 --> 00:01:10,224 شوورەی کارەبایی لێ نەبوو 20 00:01:10,248 --> 00:01:11,518 یان شیش 21 00:01:11,542 --> 00:01:13,838 یان نیشانەیەک کە بڵێ ئەمە سنوورە، 22 00:01:13,862 --> 00:01:17,613 بەڵام ئەمە شوێنێک بوو کە یاخیبووانی کۆریای باکوور بەکاریان دەهێنا 23 00:01:17,637 --> 00:01:19,099 وەک ڕێگەیەکی ڕاکردن. 24 00:01:20,734 --> 00:01:22,669 هێشتا زستان بوو، 25 00:01:22,693 --> 00:01:25,186 ڕووبارەکە بەستبووی. 26 00:01:25,739 --> 00:01:29,361 کاتێک ئێمە لە ناوەڕاستی ڕووبارە بەستووەکە بووین، 27 00:01:29,385 --> 00:01:32,297 وێنەی حاڵەتی کەشە ساردەکەمان دەگرت 28 00:01:32,321 --> 00:01:33,519 هەروەها ژینگەکەش 29 00:01:33,543 --> 00:01:36,269 کە خەڵکی کۆریای باکوور پێوەیان دەناڵاند 30 00:01:36,293 --> 00:01:38,120 کاتێک بەدوای ئازادیدا دەڕۆشتن، 31 00:01:39,159 --> 00:01:42,294 لە پڕێکدا یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەم هاواری کرد، 32 00:01:42,318 --> 00:01:43,471 "سەربازەکان!" 33 00:01:43,932 --> 00:01:45,634 منیش تەماشای دواوەم کرد، 34 00:01:45,658 --> 00:01:51,306 دوو سەربازی بچووک بوون جلی شینیان لەبەردابوو و تفەنگیان پێبوو، 35 00:01:51,330 --> 00:01:52,722 ڕایان دەکرد بە دواماندا. 36 00:01:53,288 --> 00:01:55,926 هەتا توانیمان خێرا ڕامان کرد. 37 00:01:56,773 --> 00:01:59,762 نزام دەکرد، دەمگوت تکایە فیشەکێک نەنێن بەسەرمەوە. 38 00:02:00,422 --> 00:02:02,224 بیرم لەوە دەکردەوە، 39 00:02:02,248 --> 00:02:04,982 ئەگەر قاچم لەسەر خاکی چین بێت، 40 00:02:05,006 --> 00:02:06,359 پارێزراو دەبم. 41 00:02:06,383 --> 00:02:08,576 گەیشتمە سەر خاکی چین. 42 00:02:09,424 --> 00:02:13,702 ئیتر بینیم هاوکارەکەم لۆرا کەوتە سەر ئەژنۆ. 43 00:02:14,431 --> 00:02:17,047 نەمدەزانی لەو کاتە کورتە چی بکەم، 44 00:02:17,071 --> 00:02:19,698 بەڵام دەمزانی ناکرێ لەوێدا بەتەنیا بەجێبهێڵم 45 00:02:19,722 --> 00:02:22,713 کاتێک وتی، "ئیونا هەست بە قاچەکانم ناکەم. " 46 00:02:23,860 --> 00:02:28,663 لە یەک چرکەدا ئەم دوو سەربازە کۆرییە چواردەوریان گرتین. 47 00:02:28,687 --> 00:02:31,030 بە جەستە زۆر لە ئێمە گەورەتر نەبوون، 48 00:02:31,054 --> 00:02:34,753 بەڵام سوور بوون لەسەر ئەوەی کە بمانبەن بۆ بنکە سەربازییەکەیان. 49 00:02:35,779 --> 00:02:38,980 پاڕامەوە و هاوارم کرد بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک، 50 00:02:39,004 --> 00:02:42,156 بەو هیوایەی کە یەکێک لە چینەوە بێت بە هانامەوە. 51 00:02:43,377 --> 00:02:45,298 لێرەیا، کەلەڕەق بووم 52 00:02:45,964 --> 00:02:48,476 لەبەرامبەر سەربازێکی ڕاهێنراو کە چەکی پێیە. 53 00:02:48,500 --> 00:02:50,157 تەماشای ناو چاوانیم کرد. 54 00:02:52,625 --> 00:02:54,066 کوڕێکی منداڵ بوو. 55 00:02:55,034 --> 00:02:58,549 لەو چرکەیەدا، تفەنگەکەی بەرزکردەوە لێمبدا، 56 00:02:58,573 --> 00:03:00,715 بەڵام بینیم کە دوودڵ بوو. 57 00:03:00,739 --> 00:03:02,514 چاوەکانی دەلەرزان، 58 00:03:02,538 --> 00:03:05,676 تفەنگەکەشی بە ئاسمانەوە بوو، 59 00:03:06,217 --> 00:03:08,479 هاوارم کرد بەسەریدا، 60 00:03:08,503 --> 00:03:10,809 " باش، باش، لەگەڵت دەڕۆم." 61 00:03:11,415 --> 00:03:12,731 هەستامە سەرپێ. 62 00:03:14,269 --> 00:03:17,083 کاتێک گەیشتمە بنکە سەربازییەکەیان، 63 00:03:17,995 --> 00:03:21,891 مێشکم پڕبووبوو لە سیناریۆی ناخۆش، 64 00:03:21,915 --> 00:03:24,880 قسەی هاوکارەکەشم یارمەتیدەر نەبوون. 65 00:03:24,904 --> 00:03:27,026 دەیگوت، " ئێمە دوژمنین." 66 00:03:27,951 --> 00:03:30,637 ڕاستی دەکرد؛ ئێمە دوژمن بووین. 67 00:03:31,851 --> 00:03:33,975 دەبوایە منیش بترسامایە. 68 00:03:34,734 --> 00:03:37,710 بەڵام هێشتا ئەم ئەزموونە نامۆیانەم هەبوو. 69 00:03:37,734 --> 00:03:41,677 لەم کاتەدا، ئەفسەرێک قەمسەڵەکەی خۆی بۆ هێنام 70 00:03:41,701 --> 00:03:43,112 بۆ ئەوەی گەرمم بێتەوە، 71 00:03:43,136 --> 00:03:47,127 لەبەرئەوەی ئەوەی خۆم لە ڕووبارە بەستووەکە لێکەوت 72 00:03:47,151 --> 00:03:49,358 کاتێک لەدەست یەکێک لەو سەربازانە ڕامدەکرد. 73 00:03:50,937 --> 00:03:54,779 پێتان دەڵێم مەبەستم لە ئەزموونی نامۆ چییە. 74 00:03:55,315 --> 00:03:57,096 لە کۆریای باشوور گەورە بووم. 75 00:03:57,731 --> 00:04:01,519 بۆ ئێمە، کۆریای باکوور هەمیشە دوژمن بووە، 76 00:04:01,543 --> 00:04:02,981 تەنانەت پێش ئەوەی لە دایک ببم. 77 00:04:03,544 --> 00:04:09,017 باشوور و باکوور بۆ ماوەی ٦٣ ساڵە لە باری شەڕراگرتندان ، 78 00:04:09,041 --> 00:04:11,158 لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی کۆریاوە. 79 00:04:11,952 --> 00:04:15,678 دوای گەشەکردنی باشوور لە هەشتاکان و نەوەدەکاندا، 80 00:04:15,702 --> 00:04:19,179 پڕوپاگەندەمان بۆ باسدەکرا دەربارەی کۆریای باکوور. 81 00:04:21,412 --> 00:04:23,829 چیرۆکی ترسێنەری زۆرمان بیستووە، 82 00:04:23,853 --> 00:04:27,568 وەکو، کوڕێکی بچووک بە دڕندانە بکوژرێ 83 00:04:27,592 --> 00:04:31,068 لەلایەن سیخوڕانی کۆریای باکوورەوە تەنها لەبەرئەوەی وتوویەتی، 84 00:04:31,092 --> 00:04:32,465 "من کۆمەنیستەکانم خۆش ناوێت." 85 00:04:33,627 --> 00:04:37,453 یاخوود ئەو زنجیرە کارتۆنیەم دیوە 86 00:04:37,477 --> 00:04:42,232 کەچۆن کوڕێکی گەنجی کۆریای باشوور کە بەرازێکی سووری قەڵەوی زل دەبەزێنێ، 87 00:04:42,256 --> 00:04:46,221 کە نیشانە بوو بۆ یەکەم سەرکردەی کۆریای باکوور لەوکاتەدا. 88 00:04:48,154 --> 00:04:51,999 کاریگەری بیستنی ئەو چیروکانە دووبارە و سێبارە 89 00:04:52,710 --> 00:04:56,411 یەک وشەی لە مێشكی گەنج دروست دەکرد؛ 90 00:04:56,435 --> 00:04:57,628 " دوژمن." 91 00:04:58,319 --> 00:05:01,553 پێموابێـ بۆ ساتێکیش بوبێت وەک مرۆڤ سەیرم نەدەکردن، و 92 00:05:02,410 --> 00:05:07,399 خەڵکی کۆریای باکوور یەکسان کران 93 00:05:07,423 --> 00:05:09,835 بە حکومەتی کۆریای باکوور. 94 00:05:11,401 --> 00:05:13,944 ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ بەندکردنەکەم. 95 00:05:13,968 --> 00:05:16,121 ڕۆژی دووەم بوو 96 00:05:16,145 --> 00:05:17,521 کە لە زیندان بووم. 97 00:05:18,195 --> 00:05:21,435 لەو کاتەوەی لەسەر سنوور بووم نەنوستبووم. 98 00:05:22,388 --> 00:05:25,710 پاسەوانێکی گەنج هات بۆ زیندانەکەم 99 00:05:25,734 --> 00:05:29,250 هێلکەیەکی کوڵاوی بچووکی بۆ هێنام 100 00:05:29,274 --> 00:05:32,829 ووتی،"ئەمە توانات دەداتێ بۆ ئەوەی بەردەوام بیت." 101 00:05:34,311 --> 00:05:36,407 دەزانی وەک چی وایە، 102 00:05:37,296 --> 00:05:40,898 سۆزێکی بچووک لە دەستی دوژمنەکەت وەربگریت؟ 103 00:05:42,012 --> 00:05:45,059 هەر کاتێک لەگەڵ من باشبوون، بیرم لە خراپترین دەکردەوە 104 00:05:45,083 --> 00:05:47,170 کە لەدوای ئەم سۆزە بۆم دێ. 105 00:05:49,257 --> 00:05:52,111 ئەفسەرێک هەستی بە دڵەڕاوکێکەم کرد. 106 00:05:52,717 --> 00:05:56,570 ووتی،" واتدەزانی هەموومان بەرازی سوورین؟" 107 00:05:57,260 --> 00:06:00,796 مەبەستی لەو کارتۆنەیە کە ئێستا نیشانمدان. 108 00:06:03,227 --> 00:06:06,637 هەموو ڕۆژێک وەکوو شەڕێکی دەروونی وابوو. 109 00:06:06,661 --> 00:06:09,752 لێکۆڵەرەکە لەسەر مێزێک دایدەنیشاندم 110 00:06:09,776 --> 00:06:11,276 هەفتەی شەش ڕۆژ 111 00:06:11,300 --> 00:06:15,390 دەربارەی گەشتەکەم، کارەکەم پێی دەنوسیم، 112 00:06:15,414 --> 00:06:20,129 دووبارە و دووبارە هەتا من دانپێدانانەکەم نووسی کە دەیویست. 113 00:06:21,268 --> 00:06:24,455 دوای نزیکەی سێ مانگ لە بەندکردن، 114 00:06:24,479 --> 00:06:29,341 دادگای کۆریای باکوور سزای دام 115 00:06:29,365 --> 00:06:31,849 بە ١٢ ساڵ لە کەمپێکی کارکردن. 116 00:06:32,817 --> 00:06:35,635 منیش لە ژوورەکەم دانیشتبووم بۆ ئەوەی بگوازرێمەوە. 117 00:06:36,546 --> 00:06:38,784 لەو کاتەدا هیچ شتێک نەبوو بیکەم، 118 00:06:38,808 --> 00:06:41,692 تەنها تەماشای ئەو پاسەوانە مێیانەم دەکرد 119 00:06:41,716 --> 00:06:44,062 گوێم دەگرت بزانم باسی چی دەکەن. 120 00:06:44,909 --> 00:06:46,992 پاسەوانی یەکەم پیرتر بوو، 121 00:06:47,016 --> 00:06:49,473 وە ئینگلیزی خوێندبوو. 122 00:06:49,497 --> 00:06:53,464 وا دیار بوو لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە هاتبوو. 123 00:06:53,488 --> 00:06:55,916 زۆرجار بە کراسی ڕەنگاوە ڕەنگەوە دەردەکەوت و 124 00:06:55,940 --> 00:06:57,483 حەزی لێبوو خۆی دەربخات. 125 00:06:58,240 --> 00:07:01,561 پاسەوانی دووەم گەنجتر بوو، 126 00:07:01,585 --> 00:07:03,395 گۆرانیبێژێکی زۆر باش بوو. 127 00:07:04,263 --> 00:07:09,171 حەزی دەکرد گۆرانییەکەی سیلیندیۆن "دڵم بەردەوام دەبێت" بڵێتەوە -- 128 00:07:09,195 --> 00:07:10,661 هەندێ جار زۆر زۆر. 129 00:07:10,685 --> 00:07:14,517 دەیزانی چۆن ئەشکەنجەم بدات بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت 130 00:07:14,541 --> 00:07:16,185 (پێکەنین) 131 00:07:16,209 --> 00:07:22,878 ئەم کچە بەیانیان کاتێکی زۆر خەریکی ئارایشت بوو، 132 00:07:22,902 --> 00:07:26,237 وەک چۆن لە ژیانی هەر کچێکی گەنجدا دەیبینی. 133 00:07:27,754 --> 00:07:31,341 زۆریان حەز لێبوو تەماشای درامای چینی بکەن، 134 00:07:31,365 --> 00:07:33,151 دروستکراوێکی کوالیتی بەرزتر، 135 00:07:33,776 --> 00:07:36,202 بیرمە پاسەوانی دووەم ووتی، 136 00:07:37,172 --> 00:07:40,949 " ئیتر ناتوانم تەماشای زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی خۆمان بکەم دوای ئەمە." 137 00:07:42,037 --> 00:07:43,855 سەرزەنشت کرا 138 00:07:43,879 --> 00:07:48,075 چوونکە زنجیرەی وڵاتەکەی خۆی کەم کردۆتەوە. 139 00:07:48,903 --> 00:07:52,100 پاسەوانی دووەم مێشکی لە پاسەوانی یەکەم کراوەتر بوو، 140 00:07:52,124 --> 00:07:57,736 لەلایەن پاسەوانی یەکەم سەرزەنشت دەکرا هەرکاتێک ڕای خۆی بگوتایە. 141 00:07:58,321 --> 00:08:01,713 ڕۆژێکیان، هاوکارە مێیەکانیان بانگهێشت کردبوو-- 142 00:08:01,737 --> 00:08:03,638 نەمزانی لە کوێوە هاتبوون-- 143 00:08:03,662 --> 00:08:06,204 بۆ ئەو شوێنەی کە منی لێ بەندکرابووم، 144 00:08:06,228 --> 00:08:07,796 منیشیان بانگهێشت کرد 145 00:08:07,820 --> 00:08:09,594 بۆ ژووری پاسەوانیەکەیان 146 00:08:09,618 --> 00:08:11,203 پرسیاریان کرد 147 00:08:11,227 --> 00:08:14,806 ئەگەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکجار بەیەکەوە خەوتن ڕووبدات. 148 00:08:14,830 --> 00:08:18,016 (پێکەنین) 149 00:08:18,040 --> 00:08:23,095 لەم وڵاتە گەنجەکانی یەکیان خۆش دەوێت تەنانەت بۆشیان نییە 150 00:08:23,119 --> 00:08:24,799 دەستی یەک بگرن لە دەرەوە. 151 00:08:24,823 --> 00:08:27,751 نەمزانی لە کوێوە ئەم زانیاریانەیان هێنابوو، 152 00:08:27,775 --> 00:08:31,352 بەڵام لەخۆیانەوە شەرمیان دەکرد و پێدەکەنین پێش ئەوەی هیچ بڵێم. 153 00:08:32,128 --> 00:08:35,987 وابزانم هەموومان بیرمان چووبوەوە کە من بەندکراوم، 154 00:08:36,848 --> 00:08:40,285 وەک ئەوە وابوو کە بچیتەوە پۆلی ئامادەیی. 155 00:08:41,160 --> 00:08:47,040 بۆم دەرکەوت کە ئەم کچانە گەورەبوون بەدیار زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی هاوشێوەوە، 156 00:08:47,064 --> 00:08:52,100 بەڵام پڕوپاگەندەکە لە دژی کۆریای باشوور و ئەمریکا بووە، 157 00:08:52,124 --> 00:08:57,583 تێگەشتم کە ڕقی ئەم خەڵکە لە کوێوە هاتووە، 158 00:08:57,607 --> 00:09:01,398 ئەگەر ئەم کچانە گەورەبووبێتن بەوەی کە ئێمە دوژمنین، 159 00:09:01,422 --> 00:09:04,643 ئاساییە ئەگەر ڕقیان لێمان بێت 160 00:09:04,667 --> 00:09:06,496 بەهەمان شێوەی کە من لێیان دەترسام. 161 00:09:08,035 --> 00:09:11,885 بەڵام لەم چرکەساتانە، تەنها کچ بووین 162 00:09:11,909 --> 00:09:13,702 کەهەمان حەزمان هەبوو، 163 00:09:14,958 --> 00:09:18,341 لە پشتی ئەو بیروڕایەی کە جیای کردووینەوە. 164 00:09:19,806 --> 00:09:24,476 ئەم چیرۆکانەم لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەم لە کەرێنت تیڤی باسکرد 165 00:09:24,500 --> 00:09:25,910 ئەو کاتەی کە هاتمەوە ماڵەوە. 166 00:09:25,934 --> 00:09:28,412 یەکەم کاردانەوەی ئەوە بوو، 167 00:09:28,436 --> 00:09:31,328 "ئونا، کۆنیشانەی ستۆکهۆڵمت بیستووە؟" 168 00:09:32,884 --> 00:09:36,311 بەڵێ، بەتەواوی بیرمە 169 00:09:37,190 --> 00:09:38,813 هەستی ترس 170 00:09:38,837 --> 00:09:40,344 وە هەڕەشەلێکردن، 171 00:09:41,737 --> 00:09:45,542 ئەو دڵەڕاوکێیەی کە لەگەڵ لێکۆەرەکەم دروست دەبوو 172 00:09:45,566 --> 00:09:47,535 کاتێک کە لەسەر سیاسەت قسەمان دەکرد، 173 00:09:47,559 --> 00:09:51,571 دیوارێک هەبوو کە نەماندەتوانی پێیدا سەربکەوین. 174 00:09:52,348 --> 00:09:56,396 بەڵام دەماندەتوانی یەکتر وەک مرۆڤ ببینین 175 00:09:56,420 --> 00:09:58,821 کاتیك باسی خێزانەکانمان دەکرد، 176 00:09:58,845 --> 00:10:00,422 ژیانی ڕۆژانە، 177 00:10:00,446 --> 00:10:03,357 گرنگی داهاتوو بۆ منداڵەکانمان. 178 00:10:06,686 --> 00:10:09,466 نزیکەی مانگێک پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە. 179 00:10:09,490 --> 00:10:10,822 زۆر نەخۆش کەوتم. 180 00:10:11,632 --> 00:10:15,723 پاسەوانی دووەم هاتە ژوورەکەم و ماڵئاوای لێکردم، 181 00:10:15,747 --> 00:10:18,576 لەبەرئەوەی بەندینخانەکەی جێدەهێشت. 182 00:10:21,048 --> 00:10:23,995 دڵنیا بوو لەوەی کە کەس تەماشای نەکردین، 183 00:10:24,019 --> 00:10:25,603 کەس گوێی لێمان نەبوو، 184 00:10:25,627 --> 00:10:27,182 بە نەرمی وتی، 185 00:10:27,206 --> 00:10:29,036 "هیوام وایە باشتر بیت 186 00:10:29,060 --> 00:10:30,961 بگەڕێیتەوە بۆ لای خێزانەکەت بە زوویی." 187 00:10:33,312 --> 00:10:34,943 ئەم خەڵکەن-- 188 00:10:35,927 --> 00:10:38,484 ئەو ئەفسەرەی کە قەمسەڵەکەی بۆ هێنام، 189 00:10:39,405 --> 00:10:43,024 ئەو پاسەوانەی کە هێلکە کوڵاوەکەی بۆ هێنام، 190 00:10:43,048 --> 00:10:47,778 پاسەوانە کچەکانی دەربارەی ژیانی خۆشەویستی لە ئەمریکا پرسیاریان لێکردم-- 191 00:10:47,802 --> 00:10:52,375 ئەو شتانەن کە کۆریای باکوورم بیردەخەنەوە؛ 192 00:10:52,399 --> 00:10:54,822 مرۆڤی وەک ئێمە. 193 00:10:55,690 --> 00:11:01,189 خەلكانی کۆریای باکوور و من باڵوێزی وڵاتەکانمان نەبووین، 194 00:11:01,213 --> 00:11:04,798 بەڵام بۆچوونم وایە کە ئێمە نوێنەر بووین 195 00:11:04,822 --> 00:11:06,327 بۆ مرۆڤایەتی. 196 00:11:08,104 --> 00:11:10,986 من ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ ماڵو ژیانم. 197 00:11:12,636 --> 00:11:16,913 بیرەوەریەکانی ئەو خەڵکانە تەلخ بوون لەگەڵ کاتدا. 198 00:11:17,800 --> 00:11:19,236 من لێرەشم 199 00:11:19,260 --> 00:11:23,557 کە دەخوێنمەوە و دەبیستم کە چۆن کۆریای باکوور ئەمریکا توڕە دەکات. 200 00:11:24,072 --> 00:11:26,447 بۆم دەردەکەوێ کە چەند ئاسانە 201 00:11:27,131 --> 00:11:29,185 کە دووبارە وەک دوژمن تەماشایان بکەم. 202 00:11:31,101 --> 00:11:36,290 بەڵام دەبێ بیری خۆم بخەمەوە بۆ ئەو کاتەی لەوێبووم، 203 00:11:37,655 --> 00:11:40,569 توانیم مرۆڤایەتی ببینم 204 00:11:40,593 --> 00:11:41,745 لەسەروو ڕقەوە 205 00:11:41,769 --> 00:11:43,360 لە چاوی دووژمنەکەمەوە. 206 00:11:44,709 --> 00:11:46,176 سوپاس. 207 00:11:46,200 --> 00:11:51,334 (چەپڵە)