WEBVTT 00:00:00.754 --> 00:00:05.110 لەم کۆتاییەنەدا دەربارەی ویستی کرێکاری نەوەی نوێم خوێندەوە 00:00:05.134 --> 00:00:06.985 لە پێداچوونەوەی کارگێڕی هارڤارد. 00:00:07.009 --> 00:00:12.021 یەک شت کە لە مێشکمدا مایەوە ئەوەش: بەتەنها باسی کاریگەری مەکە، 00:00:12.045 --> 00:00:13.706 بەڵکو کاریگەریەک دروست بکە. 00:00:14.722 --> 00:00:16.727 من کەمێک لە ئێوە تەمەنم زیاترە، 00:00:17.532 --> 00:00:19.408 لەوانەشە زۆر گەورەتر بم، 00:00:19.432 --> 00:00:23.965 بەڵام ئەمە بە تەواوی ئەو ئامانجە بوو کە لە کۆلێژ هەمبوو. 00:00:25.481 --> 00:00:30.174 ویستم کاریگەری خۆم دروست بکەم بۆ کەسانێک کە ژیانیان نادادپەروەرە؛ 00:00:30.198 --> 00:00:33.579 هەر ئەو هۆکارە بوو کردمی بە ڕۆژنامەوانی دۆکیومێنتاری، 00:00:33.603 --> 00:00:35.166 ئەو هۆکارە بوو 00:00:35.968 --> 00:00:39.141 کە بەندی کردم لە کۆریای باکوور بۆ ١٤٠ ڕۆژ. NOTE Paragraph 00:00:40.055 --> 00:00:42.857 لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٩. 00:00:43.406 --> 00:00:46.422 کە ڕۆژی سەنت پاتریک دەکات بۆ ئێوە، 00:00:46.446 --> 00:00:51.000 بەڵام ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە هەموو ژیانمی گۆڕی. 00:00:51.526 --> 00:00:56.127 من و تیمەکەم دۆکیۆمێنتاریمان لەسەر پەنابەرانی کۆریای باکوور دروست دەکرد 00:00:56.151 --> 00:00:59.621 کە ژیانێکی کەمتر لە مرۆڤیان هەبوو لە چین. 00:01:01.081 --> 00:01:03.262 ئێمە لەسەر سنوور بووین. 00:01:03.951 --> 00:01:06.144 کۆتا ڕۆژی وێنەگرتنمان بوو. 00:01:07.597 --> 00:01:10.224 شوورەی کارەبایی لێ نەبوو 00:01:10.248 --> 00:01:11.518 یان شیش 00:01:11.542 --> 00:01:13.838 یان نیشانەیەک کە بڵێ ئەمە سنوورە، 00:01:13.862 --> 00:01:17.613 بەڵام ئەمە شوێنێک بوو کە یاخیبووانی کۆریای باکوور بەکاریان دەهێنا 00:01:17.637 --> 00:01:19.099 وەک ڕێگەیەکی ڕاکردن. 00:01:20.734 --> 00:01:22.669 هێشتا زستان بوو، 00:01:22.693 --> 00:01:25.186 ڕووبارەکە بەستبووی. 00:01:25.739 --> 00:01:29.361 کاتێک ئێمە لە ناوەڕاستی ڕووبارە بەستووەکە بووین، 00:01:29.385 --> 00:01:32.297 وێنەی حاڵەتی کەشە ساردەکەمان دەگرت 00:01:32.321 --> 00:01:33.519 هەروەها ژینگەکەش 00:01:33.543 --> 00:01:36.269 کە خەڵکی کۆریای باکوور پێوەیان دەناڵاند 00:01:36.293 --> 00:01:38.120 کاتێک بەدوای ئازادیدا دەڕۆشتن، 00:01:39.159 --> 00:01:42.294 لە پڕێکدا یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەم هاواری کرد، 00:01:42.318 --> 00:01:43.471 "سەربازەکان!" 00:01:43.932 --> 00:01:45.634 منیش تەماشای دواوەم کرد، 00:01:45.658 --> 00:01:51.306 دوو سەربازی بچووک بوون جلی شینیان لەبەردابوو و تفەنگیان پێبوو، 00:01:51.330 --> 00:01:52.722 ڕایان دەکرد بە دواماندا. 00:01:53.288 --> 00:01:55.926 هەتا توانیمان خێرا ڕامان کرد. 00:01:56.773 --> 00:01:59.762 نزام دەکرد، دەمگوت تکایە فیشەکێک نەنێن بەسەرمەوە. 00:02:00.422 --> 00:02:02.224 بیرم لەوە دەکردەوە، 00:02:02.248 --> 00:02:04.982 ئەگەر قاچم لەسەر خاکی چین بێت، 00:02:05.006 --> 00:02:06.359 پارێزراو دەبم. 00:02:06.383 --> 00:02:08.576 گەیشتمە سەر خاکی چین. 00:02:09.424 --> 00:02:13.702 ئیتر بینیم هاوکارەکەم لۆرا کەوتە سەر ئەژنۆ. 00:02:14.431 --> 00:02:17.047 نەمدەزانی لەو کاتە کورتە چی بکەم، 00:02:17.071 --> 00:02:19.698 بەڵام دەمزانی ناکرێ لەوێدا بەتەنیا بەجێبهێڵم 00:02:19.722 --> 00:02:22.713 کاتێک وتی، "ئیونا هەست بە قاچەکانم ناکەم. " NOTE Paragraph 00:02:23.860 --> 00:02:28.663 لە یەک چرکەدا ئەم دوو سەربازە کۆرییە چواردەوریان گرتین. 00:02:28.687 --> 00:02:31.030 بە جەستە زۆر لە ئێمە گەورەتر نەبوون، 00:02:31.054 --> 00:02:34.753 بەڵام سوور بوون لەسەر ئەوەی کە بمانبەن بۆ بنکە سەربازییەکەیان. 00:02:35.779 --> 00:02:38.980 پاڕامەوە و هاوارم کرد بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک، 00:02:39.004 --> 00:02:42.156 بەو هیوایەی کە یەکێک لە چینەوە بێت بە هانامەوە. 00:02:43.377 --> 00:02:45.298 لێرەیا، کەلەڕەق بووم 00:02:45.964 --> 00:02:48.476 لەبەرامبەر سەربازێکی ڕاهێنراو کە چەکی پێیە. 00:02:48.500 --> 00:02:50.157 تەماشای ناو چاوانیم کرد. 00:02:52.625 --> 00:02:54.066 کوڕێکی منداڵ بوو. 00:02:55.034 --> 00:02:58.549 لەو چرکەیەدا، تفەنگەکەی بەرزکردەوە لێمبدا، 00:02:58.573 --> 00:03:00.715 بەڵام بینیم کە دوودڵ بوو. 00:03:00.739 --> 00:03:02.514 چاوەکانی دەلەرزان، 00:03:02.538 --> 00:03:05.676 تفەنگەکەشی بە ئاسمانەوە بوو، 00:03:06.217 --> 00:03:08.479 هاوارم کرد بەسەریدا، 00:03:08.503 --> 00:03:10.809 " باش، باش، لەگەڵت دەڕۆم." 00:03:11.415 --> 00:03:12.731 هەستامە سەرپێ. NOTE Paragraph 00:03:14.269 --> 00:03:17.083 کاتێک گەیشتمە بنکە سەربازییەکەیان، 00:03:17.995 --> 00:03:21.891 مێشکم پڕبووبوو لە سیناریۆی ناخۆش، 00:03:21.915 --> 00:03:24.880 قسەی هاوکارەکەشم یارمەتیدەر نەبوون. 00:03:24.904 --> 00:03:27.026 دەیگوت، " ئێمە دوژمنین." 00:03:27.951 --> 00:03:30.637 ڕاستی دەکرد؛ ئێمە دوژمن بووین. 00:03:31.851 --> 00:03:33.975 دەبوایە منیش بترسامایە. 00:03:34.734 --> 00:03:37.710 بەڵام هێشتا ئەم ئەزموونە نامۆیانەم هەبوو. 00:03:37.734 --> 00:03:41.677 لەم کاتەدا، ئەفسەرێک قەمسەڵەکەی خۆی بۆ هێنام 00:03:41.701 --> 00:03:43.112 بۆ ئەوەی گەرمم بێتەوە، 00:03:43.136 --> 00:03:47.127 لەبەرئەوەی ئەوەی خۆم لە ڕووبارە بەستووەکە لێکەوت 00:03:47.151 --> 00:03:49.358 کاتێک لەدەست یەکێک لەو سەربازانە ڕامدەکرد. NOTE Paragraph 00:03:50.937 --> 00:03:54.779 پێتان دەڵێم مەبەستم لە ئەزموونی نامۆ چییە. 00:03:55.315 --> 00:03:57.096 لە کۆریای باشوور گەورە بووم. 00:03:57.731 --> 00:04:01.519 بۆ ئێمە، کۆریای باکوور هەمیشە دوژمن بووە، 00:04:01.543 --> 00:04:02.981 تەنانەت پێش ئەوەی لە دایک ببم. 00:04:03.544 --> 00:04:09.017 باشوور و باکوور بۆ ماوەی ٦٣ ساڵە لە باری شەڕراگرتندان ، 00:04:09.041 --> 00:04:11.158 لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی کۆریاوە. 00:04:11.952 --> 00:04:15.678 دوای گەشەکردنی باشوور لە هەشتاکان و نەوەدەکاندا، 00:04:15.702 --> 00:04:19.179 پڕوپاگەندەمان بۆ باسدەکرا دەربارەی کۆریای باکوور. 00:04:21.412 --> 00:04:23.829 چیرۆکی ترسێنەری زۆرمان بیستووە، 00:04:23.853 --> 00:04:27.568 وەکو، کوڕێکی بچووک بە دڕندانە بکوژرێ 00:04:27.592 --> 00:04:31.068 لەلایەن سیخوڕانی کۆریای باکوورەوە تەنها لەبەرئەوەی وتوویەتی، 00:04:31.092 --> 00:04:32.465 "من کۆمەنیستەکانم خۆش ناوێت." 00:04:33.627 --> 00:04:37.453 یاخوود ئەو زنجیرە کارتۆنیەم دیوە 00:04:37.477 --> 00:04:42.232 کەچۆن کوڕێکی گەنجی کۆریای باشوور کە بەرازێکی سووری قەڵەوی زل دەبەزێنێ، 00:04:42.256 --> 00:04:46.221 کە نیشانە بوو بۆ یەکەم سەرکردەی کۆریای باکوور لەوکاتەدا. 00:04:48.154 --> 00:04:51.999 کاریگەری بیستنی ئەو چیروکانە دووبارە و سێبارە 00:04:52.710 --> 00:04:56.411 یەک وشەی لە مێشكی گەنج دروست دەکرد؛ 00:04:56.435 --> 00:04:57.628 " دوژمن." 00:04:58.319 --> 00:05:01.553 پێموابێـ بۆ ساتێکیش بوبێت وەک مرۆڤ سەیرم نەدەکردن، و 00:05:02.410 --> 00:05:07.399 خەڵکی کۆریای باکوور یەکسان کران 00:05:07.423 --> 00:05:09.835 بە حکومەتی کۆریای باکوور. NOTE Paragraph 00:05:11.401 --> 00:05:13.944 ئێستا با بگەڕێینەوە بۆ بەندکردنەکەم. 00:05:13.968 --> 00:05:16.121 ڕۆژی دووەم بوو 00:05:16.145 --> 00:05:17.521 کە لە زیندان بووم. 00:05:18.195 --> 00:05:21.435 لەو کاتەوەی لەسەر سنوور بووم نەنوستبووم. 00:05:22.388 --> 00:05:25.710 پاسەوانێکی گەنج هات بۆ زیندانەکەم 00:05:25.734 --> 00:05:29.250 هێلکەیەکی کوڵاوی بچووکی بۆ هێنام 00:05:29.274 --> 00:05:32.829 ووتی،"ئەمە توانات دەداتێ بۆ ئەوەی بەردەوام بیت." 00:05:34.311 --> 00:05:36.407 دەزانی وەک چی وایە، 00:05:37.296 --> 00:05:40.898 سۆزێکی بچووک لە دەستی دوژمنەکەت وەربگریت؟ 00:05:42.012 --> 00:05:45.059 هەر کاتێک لەگەڵ من باشبوون، بیرم لە خراپترین دەکردەوە 00:05:45.083 --> 00:05:47.170 کە لەدوای ئەم سۆزە بۆم دێ. 00:05:49.257 --> 00:05:52.111 ئەفسەرێک هەستی بە دڵەڕاوکێکەم کرد. 00:05:52.717 --> 00:05:56.570 ووتی،" واتدەزانی هەموومان بەرازی سوورین؟" 00:05:57.260 --> 00:06:00.796 مەبەستی لەو کارتۆنەیە کە ئێستا نیشانمدان. 00:06:03.227 --> 00:06:06.637 هەموو ڕۆژێک وەکوو شەڕێکی دەروونی وابوو. 00:06:06.661 --> 00:06:09.752 لێکۆڵەرەکە لەسەر مێزێک دایدەنیشاندم 00:06:09.776 --> 00:06:11.276 هەفتەی شەش ڕۆژ 00:06:11.300 --> 00:06:15.390 دەربارەی گەشتەکەم، کارەکەم پێی دەنوسیم، 00:06:15.414 --> 00:06:20.129 دووبارە و دووبارە هەتا من دانپێدانانەکەم نووسی کە دەیویست. NOTE Paragraph 00:06:21.268 --> 00:06:24.455 دوای نزیکەی سێ مانگ لە بەندکردن، 00:06:24.479 --> 00:06:29.341 دادگای کۆریای باکوور سزای دام 00:06:29.365 --> 00:06:31.849 بە ١٢ ساڵ لە کەمپێکی کارکردن. 00:06:32.817 --> 00:06:35.635 منیش لە ژوورەکەم دانیشتبووم بۆ ئەوەی بگوازرێمەوە. 00:06:36.546 --> 00:06:38.784 لەو کاتەدا هیچ شتێک نەبوو بیکەم، 00:06:38.808 --> 00:06:41.692 تەنها تەماشای ئەو پاسەوانە مێیانەم دەکرد 00:06:41.716 --> 00:06:44.062 گوێم دەگرت بزانم باسی چی دەکەن. 00:06:44.909 --> 00:06:46.992 پاسەوانی یەکەم پیرتر بوو، 00:06:47.016 --> 00:06:49.473 وە ئینگلیزی خوێندبوو. 00:06:49.497 --> 00:06:53.464 وا دیار بوو لە خێزانێکی دەوڵەمەندەوە هاتبوو. 00:06:53.488 --> 00:06:55.916 زۆرجار بە کراسی ڕەنگاوە ڕەنگەوە دەردەکەوت و 00:06:55.940 --> 00:06:57.483 حەزی لێبوو خۆی دەربخات. 00:06:58.240 --> 00:07:01.561 پاسەوانی دووەم گەنجتر بوو، 00:07:01.585 --> 00:07:03.395 گۆرانیبێژێکی زۆر باش بوو. 00:07:04.263 --> 00:07:09.171 حەزی دەکرد گۆرانییەکەی سیلیندیۆن "دڵم بەردەوام دەبێت" بڵێتەوە -- 00:07:09.195 --> 00:07:10.661 هەندێ جار زۆر زۆر. 00:07:10.685 --> 00:07:14.517 دەیزانی چۆن ئەشکەنجەم بدات بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت NOTE Paragraph 00:07:14.541 --> 00:07:16.185 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:07:16.209 --> 00:07:22.878 ئەم کچە بەیانیان کاتێکی زۆر خەریکی ئارایشت بوو، 00:07:22.902 --> 00:07:26.237 وەک چۆن لە ژیانی هەر کچێکی گەنجدا دەیبینی. 00:07:27.754 --> 00:07:31.341 زۆریان حەز لێبوو تەماشای درامای چینی بکەن، 00:07:31.365 --> 00:07:33.151 دروستکراوێکی کوالیتی بەرزتر، 00:07:33.776 --> 00:07:36.202 بیرمە پاسەوانی دووەم ووتی، 00:07:37.172 --> 00:07:40.949 " ئیتر ناتوانم تەماشای زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی خۆمان بکەم دوای ئەمە." 00:07:42.037 --> 00:07:43.855 سەرزەنشت کرا 00:07:43.879 --> 00:07:48.075 چوونکە زنجیرەی وڵاتەکەی خۆی کەم کردۆتەوە. 00:07:48.903 --> 00:07:52.100 پاسەوانی دووەم مێشکی لە پاسەوانی یەکەم کراوەتر بوو، 00:07:52.124 --> 00:07:57.736 لەلایەن پاسەوانی یەکەم سەرزەنشت دەکرا هەرکاتێک ڕای خۆی بگوتایە. NOTE Paragraph 00:07:58.321 --> 00:08:01.713 ڕۆژێکیان، هاوکارە مێیەکانیان بانگهێشت کردبوو-- 00:08:01.737 --> 00:08:03.638 نەمزانی لە کوێوە هاتبوون-- 00:08:03.662 --> 00:08:06.204 بۆ ئەو شوێنەی کە منی لێ بەندکرابووم، 00:08:06.228 --> 00:08:07.796 منیشیان بانگهێشت کرد 00:08:07.820 --> 00:08:09.594 بۆ ژووری پاسەوانیەکەیان 00:08:09.618 --> 00:08:11.203 پرسیاریان کرد 00:08:11.227 --> 00:08:14.806 ئەگەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکجار بەیەکەوە خەوتن ڕووبدات. NOTE Paragraph 00:08:14.830 --> 00:08:18.016 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:08:18.040 --> 00:08:23.095 لەم وڵاتە گەنجەکانی یەکیان خۆش دەوێت تەنانەت بۆشیان نییە 00:08:23.119 --> 00:08:24.799 دەستی یەک بگرن لە دەرەوە. 00:08:24.823 --> 00:08:27.751 نەمزانی لە کوێوە ئەم زانیاریانەیان هێنابوو، 00:08:27.775 --> 00:08:31.352 بەڵام لەخۆیانەوە شەرمیان دەکرد و پێدەکەنین پێش ئەوەی هیچ بڵێم. 00:08:32.128 --> 00:08:35.987 وابزانم هەموومان بیرمان چووبوەوە کە من بەندکراوم، 00:08:36.848 --> 00:08:40.285 وەک ئەوە وابوو کە بچیتەوە پۆلی ئامادەیی. 00:08:41.160 --> 00:08:47.040 بۆم دەرکەوت کە ئەم کچانە گەورەبوون بەدیار زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی هاوشێوەوە، 00:08:47.064 --> 00:08:52.100 بەڵام پڕوپاگەندەکە لە دژی کۆریای باشوور و ئەمریکا بووە، 00:08:52.124 --> 00:08:57.583 تێگەشتم کە ڕقی ئەم خەڵکە لە کوێوە هاتووە، 00:08:57.607 --> 00:09:01.398 ئەگەر ئەم کچانە گەورەبووبێتن بەوەی کە ئێمە دوژمنین، 00:09:01.422 --> 00:09:04.643 ئاساییە ئەگەر ڕقیان لێمان بێت 00:09:04.667 --> 00:09:06.496 بەهەمان شێوەی کە من لێیان دەترسام. 00:09:08.035 --> 00:09:11.885 بەڵام لەم چرکەساتانە، تەنها کچ بووین 00:09:11.909 --> 00:09:13.702 کەهەمان حەزمان هەبوو، 00:09:14.958 --> 00:09:18.341 لە پشتی ئەو بیروڕایەی کە جیای کردووینەوە. NOTE Paragraph 00:09:19.806 --> 00:09:24.476 ئەم چیرۆکانەم لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەم لە کەرێنت تیڤی باسکرد 00:09:24.500 --> 00:09:25.910 ئەو کاتەی کە هاتمەوە ماڵەوە. 00:09:25.934 --> 00:09:28.412 یەکەم کاردانەوەی ئەوە بوو، 00:09:28.436 --> 00:09:31.328 "ئونا، کۆنیشانەی ستۆکهۆڵمت بیستووە؟" 00:09:32.884 --> 00:09:36.311 بەڵێ، بەتەواوی بیرمە 00:09:37.190 --> 00:09:38.813 هەستی ترس 00:09:38.837 --> 00:09:40.344 وە هەڕەشەلێکردن، 00:09:41.737 --> 00:09:45.542 ئەو دڵەڕاوکێیەی کە لەگەڵ لێکۆەرەکەم دروست دەبوو 00:09:45.566 --> 00:09:47.535 کاتێک کە لەسەر سیاسەت قسەمان دەکرد، 00:09:47.559 --> 00:09:51.571 دیوارێک هەبوو کە نەماندەتوانی پێیدا سەربکەوین. 00:09:52.348 --> 00:09:56.396 بەڵام دەماندەتوانی یەکتر وەک مرۆڤ ببینین 00:09:56.420 --> 00:09:58.821 کاتیك باسی خێزانەکانمان دەکرد، 00:09:58.845 --> 00:10:00.422 ژیانی ڕۆژانە، 00:10:00.446 --> 00:10:03.357 گرنگی داهاتوو بۆ منداڵەکانمان. NOTE Paragraph 00:10:06.686 --> 00:10:09.466 نزیکەی مانگێک پێش ئەوەی بگەڕێمەوە ماڵەوە. 00:10:09.490 --> 00:10:10.822 زۆر نەخۆش کەوتم. 00:10:11.632 --> 00:10:15.723 پاسەوانی دووەم هاتە ژوورەکەم و ماڵئاوای لێکردم، 00:10:15.747 --> 00:10:18.576 لەبەرئەوەی بەندینخانەکەی جێدەهێشت. 00:10:21.048 --> 00:10:23.995 دڵنیا بوو لەوەی کە کەس تەماشای نەکردین، 00:10:24.019 --> 00:10:25.603 کەس گوێی لێمان نەبوو، 00:10:25.627 --> 00:10:27.182 بە نەرمی وتی، 00:10:27.206 --> 00:10:29.036 "هیوام وایە باشتر بیت 00:10:29.060 --> 00:10:30.961 بگەڕێیتەوە بۆ لای خێزانەکەت بە زوویی." 00:10:33.312 --> 00:10:34.943 ئەم خەڵکەن-- 00:10:35.927 --> 00:10:38.484 ئەو ئەفسەرەی کە قەمسەڵەکەی بۆ هێنام، 00:10:39.405 --> 00:10:43.024 ئەو پاسەوانەی کە هێلکە کوڵاوەکەی بۆ هێنام، 00:10:43.048 --> 00:10:47.778 پاسەوانە کچەکانی دەربارەی ژیانی خۆشەویستی لە ئەمریکا پرسیاریان لێکردم-- 00:10:47.802 --> 00:10:52.375 ئەو شتانەن کە کۆریای باکوورم بیردەخەنەوە؛ 00:10:52.399 --> 00:10:54.822 مرۆڤی وەک ئێمە. 00:10:55.690 --> 00:11:01.189 خەلكانی کۆریای باکوور و من باڵوێزی وڵاتەکانمان نەبووین، 00:11:01.213 --> 00:11:04.798 بەڵام بۆچوونم وایە کە ئێمە نوێنەر بووین 00:11:04.822 --> 00:11:06.327 بۆ مرۆڤایەتی. NOTE Paragraph 00:11:08.104 --> 00:11:10.986 من ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ ماڵو ژیانم. 00:11:12.636 --> 00:11:16.913 بیرەوەریەکانی ئەو خەڵکانە تەلخ بوون لەگەڵ کاتدا. 00:11:17.800 --> 00:11:19.236 من لێرەشم 00:11:19.260 --> 00:11:23.557 کە دەخوێنمەوە و دەبیستم کە چۆن کۆریای باکوور ئەمریکا توڕە دەکات. 00:11:24.072 --> 00:11:26.447 بۆم دەردەکەوێ کە چەند ئاسانە 00:11:27.131 --> 00:11:29.185 کە دووبارە وەک دوژمن تەماشایان بکەم. 00:11:31.101 --> 00:11:36.290 بەڵام دەبێ بیری خۆم بخەمەوە بۆ ئەو کاتەی لەوێبووم، 00:11:37.655 --> 00:11:40.569 توانیم مرۆڤایەتی ببینم 00:11:40.593 --> 00:11:41.745 لەسەروو ڕقەوە 00:11:41.769 --> 00:11:43.360 لە چاوی دووژمنەکەمەوە. NOTE Paragraph 00:11:44.709 --> 00:11:46.176 سوپاس. NOTE Paragraph 00:11:46.200 --> 00:11:51.334 (چەپڵە)