چی تۆ تایبەت دەکات؟ | ماریانا ئەتێنسیۆ | TEDxUniversityofNevada
-
0:09 - 0:11زۆر سوپاستان دەكەم.
-
0:12 - 0:14من ڕۆژنامەنووسم.
-
0:15 - 0:18كاری من قسەکردنە لەگەڵ خەڵک،
-
0:18 - 0:20له سەرتاسەری جيهان.
-
0:20 - 0:21ئەمڕۆ، دەمەوێت بۆتان باس بکەم
-
0:21 - 0:26بۆچی ئەم ژیانەم هەڵبژارد
و چی لێوە فێربووم. -
0:27 - 0:29چیرۆکەکەم لە کراکاس،
لە ڤەنزوێلا دەست پێ دەکات، -
0:29 - 0:32لە ئەمریکای باشوری،
؛ئەو شوێنەی تێدا گەورەبووم -
0:32 - 0:35شوێنێک بۆ من،
و هەمیشەش بەم شێوەیە دەبێت، -
0:35 - 0:37پر لە سەیر و سەمەرەیی.
-
0:38 - 0:39لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا،
-
0:39 - 0:43خێزانەکەم ویستوویانە
جیهان فراوانتر ببینم. -
0:43 - 0:46بیرم دێت جارێکیان
کاتێک حەوت ساڵان بووم، -
0:46 - 0:49باوکم هاتە لام و گووتی،
-
0:49 - 0:52"ماریانا، من تۆ لەگەڵ خوشکە بچووکەکەت"
-
0:52 - 0:54- کە تەمەنی شەش ساڵان بوو ئەوکات -
-
0:54 - 0:57"دەنێرمە شوێنێک کە
کەس بە ئیسپانی قسە ناکات. -
0:57 - 0:59دەمەوێت ئاشنایی کلتوورە
جیاوازەکان ببن". -
1:00 - 1:04بەردەوام بوو و باسی سودی
بەسەربردنی هاوینەکەی کرد -
1:04 - 1:07لە کەمپی هاوینەی سال لە ئەمریکا،
-
1:07 - 1:09جەختی دەکردە لەسەر خاڵێکی بچووک
-
1:09 - 1:12کە زۆر سەرنجم نەدابوو لەو کاتەدا:
-
1:12 - 1:14"تۆ هەرگيز نازانی داهاتوو
چی بۆت حەشارداوە ". -
1:15 - 1:17ئەوکات، لە مێشکە تەمەن حەوت ساڵیەکەمدا،
-
1:17 - 1:21وامدەزانی، دەچین بۆ کەمپی
هاوینە لە مەیامی. -
1:21 - 1:22(پێکەنین)
-
1:22 - 1:25لەوانەیە زۆر باشتر بووبێت،
-
1:25 - 1:28ئێمە تۆزێک دوورتر چووین
بۆ باکور، ئۆرلاندۆ، -
1:28 - 1:30ئەو شوێنەی میکی ماوس تێیدا دەژیا.
-
1:30 - 1:30(پێکەنین)
-
1:30 - 1:32من زۆر شادمان بووم.
-
1:32 - 1:35باوکم، هەرچەندە،
بەرنامەکەی کەمێک جیاوازتری هەبوو. -
1:36 - 1:40لە کڕاکاسەوە، ئێمەی نارد بۆ
بڕەینێرد، مینۆسۆتا. -
1:40 - 1:41(پێکەنین)
-
1:41 - 1:43میکی ماوس لەوێ نەبوو،
-
1:43 - 1:44(پێکەنین)
-
1:44 - 1:48بەبێ مۆبایل،
بێ سناپچات، یان ئینستاگرام، -
1:48 - 1:50نەمدەتوانی هیچ زانیارییەک بزانم.
-
1:50 - 1:51گەیشتینە ئەوێ.
-
1:51 - 1:53یەکێک لەو شتانەی کە تێبینیم کرد
-
1:53 - 1:57منداڵەکانی تر ڕەنگی قژیان زەرد بوو،
-
1:57 - 1:59زۆربەشیان چاویان شین بوو.
-
1:59 - 2:02لە هەمان کاتدا، ئێمە بەم
شێوەیە دەردەكەوتين. -
2:03 - 2:07یەکەم شەو، بەڕێوبەری چادرگەکە
هەمووانی لە دەوری ئاگرەکە کۆکردەوە -
2:07 - 2:08و گووتی،
-
2:08 - 2:12"منداڵینە ،
؛ئەمساڵ کامپەکەمان نێودەوڵتیە -
2:12 - 2:15ئەتینسیۆکان لە ڤەنزوێلاوە هاتوون."
-
2:15 - 2:16(پێکەنین)
-
2:16 - 2:19منداڵەکان وا سەیریان دەکردین وەک ئەوەی
لە هەسارەیەکی تربین. -
2:20 - 2:22پرسیاری لەم شێوەیەیان دەکرد:
-
2:22 - 2:24"دەزانی هەمبەرگر چییە؟"
-
2:24 - 2:28یاخود، "بە کەر یان
بە بەلەم دەچنە قوتابخانە؟" -
2:28 - 2:29(پێکەنین)
-
2:29 - 2:31دەمویست بە ئینگلیزیە
شڕەکەم وەڵام بدەمەوە، -
2:31 - 2:33ئەوانیش تەنها پێدەکەنین.
-
2:33 - 2:35؛دەزانم هەوڵیان نەدەدا خراپ بن
-
2:35 - 2:37تەنها دەیانویست بزانن کە
ئێمە کێین و دەیانویست -
2:37 - 2:40بزانن کە ژیانی ئێمە
لە ژیانی ئەوان دەچێت یان نا. -
2:40 - 2:42ئێمەش دەتوانین وەک ئەوان بین،
-
2:42 - 2:45یان وەکو ئەو کارەکتەرانەی
ناو کتێبەکان کە پڕن لەسەرکێشی، -
2:45 - 2:47وەک عەلادین یان کتێبی دارستان.
-
2:48 - 2:49بە دڵنیایەوە وەکو ئەوان نەبووین،
-
2:50 - 2:51بە زمانی ئەوان قسەمان نەدەکرد،
-
2:51 - 2:53جیاواز بووین.
-
2:53 - 2:55کاتێک تەمەنت حەوت ساڵانە، ئەمە ئازاربەخشە.
-
2:56 - 2:58بەڵام دەبوو گرنگی بە
خوشکە بچووکەکەم بدەم، -
2:58 - 3:01و هەموو ڕۆژێک لە کەمپی هاوینەدا دەگریا.
-
3:01 - 3:04بۆیە بڕیارم دا خۆم ئازا دەربخەم،
-
3:04 - 3:07و ڕازیبم بە هەموو شێوازێکی ئەمریکی.
-
3:08 - 3:11دواتر دەستمان کرد بە ئەوەی پێمان دەگوت
"تاقیکردنەوەی کەمپی هاوینە،" -
3:11 - 3:16بۆ هەشت ساڵ لە چەندین شاری جیاواز
کە زۆربەی ئەمریکییەکان نەیان بیست بوو. -
3:17 - 3:22شتێکی زۆر لە یادم مابێت سەبارەت بەو ساتانە
ئەوەیە کە لە کۆتاییدا کەسێکم بە دڵ بوو. -
3:22 - 3:26پەیداکردنی هاوڕێیەک خەڵاتێکی تایبەت بوو.
-
3:26 - 3:29هەموو کەسێک حەزدەکات
بەنرخ و قبووڵ کراوبێت، -
3:29 - 3:33و پێمان وایە ئەمە هەردەبێت
وابێت، بەڵام وانییە. -
3:33 - 3:37کاتێک جیاوازیت،
پێویستە خۆت بگونجێنیت. -
3:37 - 3:41هەروەها پێویستە بەڕاستی
یارمەتیدەر، زیرەک و قسەخۆش بیت، -
3:41 - 3:45هەرشتێک کە وات لێدەکات باش بیت بۆ ئەو
خەڵکەی کە دەتەوێت لەگەڵیان بژیت. -
3:45 - 3:47دواتر، کە لە قوتابخانەی ئامادەيی بووم،
-
3:47 - 3:50باوکم پلانی هاوینەی فراوان کرد،
-
3:50 - 3:54و لە کەراکاسەوە ناردمی
بۆ ویڵینگفۆرد، کەنێکتیکەت، -
3:54 - 3:56بۆ کۆتا ساڵی ئامادەییم.
-
3:56 - 3:59ئەمجارە، ئەو خەونەم لە بیرە
کە لە ناو فرۆکەکە بینیم -
3:59 - 4:04دەربارەی "ئەزموونی قوتابخانەی ئامادەیی
ئەمریکی " - لەگەڵ دۆڵابێک. -
4:04 - 4:05بێ کەموکوڕی دەبوو،
-
4:05 - 4:08هەروەک دڵخوازترین بەرنامەی تەلەفزیۆنیم:
"Saved by the Bell." -
4:08 - 4:09(پێکەنین)
-
4:10 - 4:11کە گەیشتم، و پێم دەڵێن کە
-
4:11 - 4:15هاوژوورەکەم بە پەرۆشەوە چاوەڕێم دەکات.
-
4:16 - 4:17دەرگاکەم کردەوە،
-
4:17 - 4:19لەوێ بوو، و لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو،
-
4:20 - 4:21بە سەرپۆشێکەوە.
-
4:22 - 4:25ناوی فاتیمە بوو،
موسڵمان بوو خەڵکی بەحرەین بوو، -
4:25 - 4:28ئەو ئەوە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد.
-
4:28 - 4:31ڕەنگە هەستی بە بێهیوابوونم کردبێت
کاتێک سەیریم کرد -
4:31 - 4:34چونکە زۆر هەوڵم نەدا تا بیشارمەوە.
-
4:35 - 4:37دەبینی، وەکو هەرزەکارێک،
دەمویست زیاتر خۆم بگونجێنم، -
4:37 - 4:39دەمویست بەناوبانگ بم،
-
4:39 - 4:42کەپڵێکم هەبێت بۆ ئاهەنگێک،
-
4:42 - 4:45هەستم کرد کە ئەمە بۆ فاتیمە قورس بێت
-
4:45 - 4:48بەهۆی شەرمنی و جلەکانیەوە.
-
4:49 - 4:52درکم بەوە نەکرد کە هەمان
هەستەم بۆ درووست کردووە -
4:52 - 4:54کە منداڵانی کەمپی هاوینەکە بە منیان بەخشی.
-
4:55 - 4:57ئەمە ئەم هەستە بوو کە پرسیاریان لێم کرد کە
-
4:58 - 5:00"ئایا دەزانی هەمبەرگر چییە؟"
-
5:00 - 5:03لە ناو خۆپەرستی خۆمەوە نقوم ببووم
-
5:03 - 5:05نەم توانی خۆم لە شوێنی دابنێم.
-
5:06 - 5:08دەبێت ڕاستگۆ بم لەگەڵتان،
-
5:09 - 5:11ئێمە تەنها بۆ چەند مانگێک پێکەوە ماینەوە،
-
5:11 - 5:14چونکە دواتر ئەو نێردرا بۆ ئەوەی
لە لای ڕاوێژکارێک بژیت -
5:14 - 5:16لە جیاتی خوێندکارەکانیتر.
-
5:16 - 5:19بیرم کەوتەوە گووتم، "ئەو باش دەبێت.
-
5:19 - 5:21ئەو تەنها جیاوازە".
-
5:22 - 5:24ئەها، کاتێک ئێمە بە یەکێک
دەڵێین جیاواز، -
5:24 - 5:26بە جۆرێک لە مرۆڤایەتیان کەم دەکەینەوە.
-
5:26 - 5:28ئەوان بوون بە "ئەوانی تر".
-
5:28 - 5:31ئەوان شایەنی کاتی ئێمە نین،
ئەوان کێشەی ئێمە نین، -
5:31 - 5:36لە ڕاستیدا، ئەوان، "ئەوانی ترن"،
لەوانەشە ببنە هۆکاری کێشە بۆمان. -
5:37 - 5:40کەواتە چۆن خاڵی کوێریمان بناسینەوە؟
-
5:40 - 5:45ئەمە بەمە دەست پێدەکات
کە چی وات لێ دەکات جیاواز بیت، -
5:45 - 5:47بە ڕازیبوون بەم ڕەفتارانە.
-
5:48 - 5:52تەنها ئەو کات دەتوانی قەدری ئەو شتانە
بزانیت کە ئەوانیتر تایبەت دەکات. -
5:53 - 5:54ئەو کاتەم بیر دێت کە تێگەیشتم.
-
5:54 - 5:57چەند مانگێک دواتر بوو.
-
5:57 - 5:59خۆشەویستێکم دۆزیەوە بۆ ئاهەنگەکە،
-
5:59 - 6:00کۆمەڵێک هاورێشم درووست کرد،
-
6:00 - 6:03و فاتیمەشم لە بیر کرد،
-
6:03 - 6:07تا هەموو بەشداریان کرد لە نمایشی
بەهرەکان کە بۆ کاری خێرخوازی بوو. -
6:07 - 6:10پێویست بوو بەهرەیەک
پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی بەشداربیت. -
6:10 - 6:14وا دیاربوو کە هەموو کەسێک شتێکی.
هەبوو پێشکەشی بکات. -
6:14 - 6:17هەندێک منداڵ کەمانچەییان دەژەنی،
-
6:17 - 6:19ئەوانی تریش شانۆیان پێشەکەش دەکرد،
-
6:20 - 6:21بیرم دێت،
-
6:21 - 6:24" ئێمە بەو شێوەیە ڕاهێنان لەسەر بەهرەکان
ناکەین لە ماڵەوە." -
6:24 - 6:27بەڵام سووربوم لەسەر ئەوەی شتێکی بەنرخ
بدۆزمەوە. -
6:28 - 6:29ڕۆژی پڕۆگرامی بەهرەکان هات،
-
6:29 - 6:32چووم بۆ سەر شانۆکە
لەگەڵ سندوقە بچوکەکەم، -
6:32 - 6:34و لە لایەکم دانا و دەستم بە دوگمەی
دەستپێکردن"دا گرت"، -
6:34 - 6:39گۆرانی خۆشەویستترین هونەرمەند لە لای من
شەکیرای هاتە سەر. -
6:40 - 6:45و منیش لەگەڵ گۆرانیەکە دەمگوتەوە.
-
6:45 - 6:49و گووتم، "ناوم ماریانایە،
و بەتەمام سەما پێشکەش بکەم". -
6:50 - 6:54وا دیاربو کە هەموو قوتابخانە دەستیان
بەرز کردبووەوە. -
6:54 - 6:56سەمایەکەم بەشێوەیەک دەرکەوت وەک
-
6:56 - 6:59دەیەمین ژەنینی کەمانچە.
-
7:00 - 7:03بە گەڕانەوە بۆ ژوورەکەم،
هەستم بە جیاوازی نەکرد، -
7:03 - 7:04هەستم بە تایبەتی دەکرد
-
7:05 - 7:08لەم کاتەدا فاتیمەم هاتەوە یاد،
-
7:08 - 7:13کەسێک نەم توانی بە تایبەت
بیبینم، کاتێک کە بۆ یەکەم جار بینیم. -
7:13 - 7:15خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو،
-
7:15 - 7:17ڕێک وەکو خێزانی شەکیرا کە خەڵکی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. -
7:17 - 7:21دەیتوانی شتێک یان دوانم فێر بکات
لە بارەی سەمای سکەوە، -
7:21 - 7:23ئەگەر بە ڕوویدا کراوەبام.
-
7:24 - 7:25ئێستا، دەمەوێت ئێوە ئەو پەڕەیە سەیر بکەن
-
7:25 - 7:28کە لەسەرەتای ئەم دانیشتە پێتان دراوە،
-
7:28 - 7:31بۆ ئەوەی شتێک بنووسن کە
تایبەتتان دەکات -
7:31 - 7:32و دەمەوێت سەیری بکەن.
-
7:32 - 7:35ئەگەر لە مالەوە بینەرن،
پارچە کاغەزێک بهێنە، -
7:35 - 7:37چ شتێک تایبەتتان دەکەن، لە سەری بنووسن،
-
7:38 - 7:40لەوانەیە هۆشیار ببیتەوە کە سەیری دەکەیت،
-
7:40 - 7:43یان لەوانەیە کەمێک شەرمەزار بیت،
یان تەنانەت شانازی بێت. -
7:44 - 7:46بەڵام پێویستە پێی ڕازی بیت.
-
7:47 - 7:52بیرت بێت، ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆ زانینی
ئەوەی چی وا لەوانی تر دەکات تایبەت بن. -
7:53 - 7:55کاتێک گەڕامەوە بۆ ڤەنزووێلا،
-
7:55 - 8:00تێگەیشتم کە ئەو ئەزمونانە چۆن منیان گۆڕی.
-
8:00 - 8:03توانای قسەکردنم بە چەندەها زمان،
-
8:03 - 8:07ناسین و زانینی خەڵک و شوێنی جیاواز،
-
8:07 - 8:10هەستێکی ناسکی بێهاوتای پێ بەخشیم.
-
8:10 - 8:12لە کۆتایدا توانیم تێبگەم
-
8:12 - 8:15لە گرنگی خۆ خستنە شوێنی ئەوانیتر.
-
8:16 - 8:21ئەمەش هۆکارێکی گەورەیە کە وای
لێکردم بڕیار بدەم ببم بە ڕۆژنامەنووس. -
8:21 - 8:26و ئەو ڕاستیەی کە خەڵکی شوێنێکم
کە پێی دەگوترێت حەوشەی دواوە، -
8:26 - 8:29"،بیانی نایاسایی،" "جیهانی سێیەم،"
"ئەوانیتر،" -
8:30 - 8:32ویستم شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئەمانە بگۆرم.
-
8:33 - 8:35شتێکی ڕاست بوو لەم کاتەدا، هەرچەندە
-
8:35 - 8:37حکومەتی ڤەنزوێڵا
-
8:37 - 8:39گەورەترین وێستگەی تی ڤی
وەستاند لە ناوچەکەمان. -
8:40 - 8:41چاودێری کردن خەڵک پەرەی سەند،
-
8:42 - 8:45و باوکم جارێکیتر هاتە لام و پێی گووتم
-
8:45 - 8:47"چۆن لێرە دەبیت بە ڕۆژنامەنووس؟
-
8:47 - 8:49پێویستە برۆیت."
-
8:49 - 8:51لەم کاتەدا بۆم دەرکەوت.
-
8:51 - 8:54بۆ ئەمە منی ئامادە کردووە.
-
8:54 - 8:57داهاتووش ئەمەی بۆهەڵگرتووم.
-
8:58 - 9:03بۆیە لە ٢٠٠٨، جانتام پێچایەوە،
و هاتم بۆ ئەمریکا، -
9:04 - 9:06بێ بلیتی گەڕانەوە ئەمجارە.
-
9:07 - 9:10بە ئازارەوە لە تەمەنی ۲٤ ساڵیدا،
-
9:10 - 9:15دەبووم بە جۆرێک لە کۆچبەر،
-
9:15 - 9:18جارێکی تر ئێستاش بۆ هەمیشە.
-
9:19 - 9:23توانیم لە ڕۆژنامەوانی بخوێنم.
-
9:23 - 9:26بیرمە کە یەکەم ئەرکم
-
9:27 - 9:30باسکردنی مێژووی هەلبژاردنی
سەرۆک ئۆباما بوو. -
9:31 - 9:34هەستم دەکرد زۆر بە
بەخت بووم، پڕ هیوا بووم. -
9:34 - 9:35بە جۆرێک گووتم ،"بەلێ ئەوە خۆیەتی،
-
9:35 - 9:38من لە ئەمریکای دوای ڕەگەزپەرستیم
-
9:38 - 9:41کە بیرۆکەی ئێمە و ئەوان کۆتایی پێهاتووە،
-
9:41 - 9:44و لە وانەیە لە ژیانمدا لەناو چووبێت."
-
9:45 - 9:48هەڵە بووم، وایە؟
-
9:49 - 9:54بۆچی ئۆباما لە ولاتەکەی ئێمە
ڕەگەزپەرستی کەمنەکردەوە؟ -
9:54 - 9:57بۆچی خەڵک هێشتا هەست بە ترس وهەڕەشە دەکەن
-
9:57 - 10:00لە لایەن کۆچبەران
یان کۆمەڵە بچووکەکانەوە -
10:00 - 10:03کە تەنها دەیانەوێت شوێنێک بدۆزنەوە
-
10:03 - 10:06لەم ئەمریکایەدا
کە پێویستە بۆ هەمووان بێت؟ -
10:06 - 10:08وەڵامێکم نەبوو لەو کاتەدا.
-
10:09 - 10:12بەڵام لە مانگی تشرینی دووەم، ساڵی ۲۰۱٦،
-
10:12 - 10:15کاتێک دۆناڵد تڕامپ بوو
بە سەرۆک، دەرکەوت -
10:15 - 10:19کە بەشێکی گەورەی دەنگدەرەکان
ئەوانیان وەکو "ئەوانی تر" دەبینی. -
10:19 - 10:22هەندێک وەک پێیان وابوو کە کۆچبەرەکان
هاتوون بۆ ئەوەی ئیشی ئەوان بدزن، -
10:22 - 10:25یا تیرۆریستە شاراوەکانن کە
بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. -
10:26 - 10:32هەروەها، کەمینەکان
بەزۆری دووچاری ڕق و پشت گوێخستن، -
10:32 - 10:34و بیر-تەسکەکانیش لە لایەکی ترەوە دەبنەوە.
-
10:35 - 10:38وەک بڵێی لەم بڵقانەدا گیرمان خواردووە
و کەسمان نامانەوێت بتەقێت. -
10:39 - 10:42تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بیتەقێنیت،
و تاکە ڕێگە بۆ هاتنە دەرەوە لێی -
10:42 - 10:48ئەوەیە کە تێبگەین جیاواز بوون
واتا جیاواز بیرکردنەوە. -
10:48 - 10:50پێشاندانی ڕێزگرتن ئازایەتی دەوێت.
-
10:51 - 10:53لە وشەکانی ڤۆڵتێرەوە:
-
10:53 - 10:56لە وانەیە لەگەڵت هاوڕا نەبم
-
10:56 - 11:00بەڵام من تا مردن بۆ مافی گووتنی
ئەو شتەی دەتەوێت بیڵێت دەجەنگم. -
11:01 - 11:03کوێربوون لە ئاست هەر شتێکی باشی کەمینەکان
-
11:03 - 11:06وا دەکات گفتوگۆ ئەستەم بێت.
-
11:06 - 11:09ئێمە بەبێ گفتوگۆ، هەڵەی
پێشووتر دووبارە دەکەینەوە، -
11:09 - 11:12چونکە ئێمە شتێکی نوێ فێر نابین.
-
11:13 - 11:17من هەواڵەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٦م بۆ
ئێن بی سی گواستەوە. -
11:18 - 11:22ئەمە یەکەم ئەرکی قورسم بوو
لەم ڕێڕەوە گشتییەدا، -
11:22 - 11:24کە بۆ کەناڵێکی ئیسپانی بوو.
-
11:25 - 11:28و منیش ویستم شتێکی جیاواز بکەم.
-
11:28 - 11:32سەیری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەم کرد
لەگەڵ خێزانە بێ ناسنامەکان. -
11:33 - 11:37و هەندێ ڕاگۆڕینەوە دەربارەی ئەو
ساتانە لەگەڵ ئاوارەکان -
11:38 - 11:41بەڵام لە ڕاستیدا جەنگابوون
بۆ ئەوەی ئەم شەو نەدۆڕێن. -
11:42 - 11:45کاتێک بە دەرکەوت کە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت،
-
11:45 - 11:49ئەم کچە هەشت ساڵانە کە ناوی ئەنجلینا بوو
بە چاوی فرمێسکاوییەوە هاتە لام. -
11:50 - 11:54هەنسکی دەدا، و لێی پرسیم
ئەی ئەگەر دایکی بنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی. -
11:55 - 11:57باوەشم پێیدا کرد و گووتم،
"هێچ نابێت،" -
11:58 - 12:00بەڵام لە ڕاستیدا خۆشم نەمدەزانی.
-
12:00 - 12:05ئەمە ئەم وێنەیە بوو کە ئەم شەوە گرتمان
و بۆ هەمیشە لە دڵمدا مایەوە -
12:05 - 12:07ئەمە کچە بچوکەکەیە
-
12:07 - 12:11کە لەهەمان تەمەنی ئەودا بووم
کاتێک چوومە کەمپەکە لە بڕەینێرد -
12:11 - 12:14بۆخۆی دەزانی کە ئەو "ئەوانی ترە."
-
12:14 - 12:17پڕ لە ترس، دەگەڕێتەوە ماڵەوە هەموو ڕۆژێک،
-
12:17 - 12:19کە دایکی لێ بستینن.
-
12:20 - 12:23کەواتە چۆن خۆمان بخەینە شوێنی ئەنجیلینا؟
-
12:24 - 12:27چۆن تێبگەیەنین کە ئەو تایبەتە،
-
12:27 - 12:30نەک ئاوا بە سادەیی کە هەر شایەنی
ئەوەیە لەگەڵ خێزانەکەی بێت؟ -
12:32 - 12:36بە پەخش کردنی چیرۆکەکانیان
-
12:37 - 12:40هەوڵم دەدا وایان لێبکەم
وەکو مرۆڤ بیان بینین، -
12:40 - 12:42نەک تەنها "نایاسای بن."
-
12:43 - 12:46بەڵێ، یاسایان شکاند،
و پێویستە سزا بدرێن لە سەری، -
12:46 - 12:49بەڵام هەمووشتێکیان داوەتە ئەم وڵاتە،
-
12:49 - 12:52وەکو چۆن کۆچکەرانی پێش خۆیان کردویانە.
-
12:53 - 12:57پێشتر پێم گووتن چیرۆکی گەشەی
کەسیم بە کام ڕێرەودا ڕۆیشتووە. -
12:57 - 13:02لە کۆتاییدا، دەمەوێت سەختترین بەربەستی
ڕێگەکەمتان بۆ باس بکەم، -
13:02 - 13:05یەکیان کە تیاییدا پەشۆکاو بوون.
-
13:05 - 13:08ڕۆژەکە، ١٠ی گوڵانی، ٢٠١٤
-
13:09 - 13:13بەرەو شوێنی کارەکەم دەڕۆشتم
خێزانەکەم پەیوەندیان پێوە کردم. -
13:14 - 13:16گوتیان "لە فڕۆکە دایت؟".
-
13:16 - 13:18یەکسەر زانیم شتێک ڕووی داوە.
-
13:18 - 13:20وتم "چی ڕووی داوە"؟
-
13:20 - 13:23"؛خوشکەکەت
تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە." -
13:25 - 13:28وەکو وابێت دڵم ڕاوەستابێت.
-
13:29 - 13:31دەستەکانم توند بە سووکانی سەیارەکە گرت،
-
13:32 - 13:33بیرم دێت گوێم لە وشەکان بوو:
-
13:34 - 13:36"لە وانەیە جارێ تر لەسەر پێیەکانی نەڕوات"
-
13:38 - 13:40دەڵێن ژیانت لە چرکەیەک دەگۆرێت.
-
13:41 - 13:44لەم ساتەدا هی من گۆڕدرا.
-
13:44 - 13:48خوشکەکەم لە بوون بە بەشێکی تر
لە سەرکەوتنەکانم، -
13:48 - 13:50تەنها ساڵێک لە من بچووکتر بوو،
-
13:50 - 13:53بۆ نەتوانینی ئەو کە قاچەکانی بجوڵێنێت،
-
13:54 - 13:56خۆی نەتوانێت هەستێت یان جلوبەرگی بگۆڕێت.
-
13:57 - 14:01ئەمە وەکو کەمپی هاوینەکە نەبوو،
کە بە جادووێک باشتری بکەم. -
14:01 - 14:03زۆر ترسناکتر بوو.
-
14:04 - 14:08لە ماوەی دوو ساڵدا خوشکەکەم،
پانزە نەشتەرگەری بۆ کرا، -
14:09 - 14:11زۆری کاتەکانی
لەسەرعارەبانەی نەخۆش بەسەر برد. -
14:12 - 14:14بەڵام ئەمە خراپترین نەبوو.
-
14:15 - 14:20خراپترینان زۆر بە ئازار بوو،
تەنانەت ئێستاش، باسکردنی قورسە. -
14:21 - 14:24ئەوەیە کە خەڵک چۆن سەیریان دەکرد،
-
14:25 - 14:28و چۆن سەیری ئێمەیان دەکرد، ئەمە گۆڕا.
-
14:28 - 14:33خەڵک نەیان دەتوانی
پارێزەرێکی بە توانا ببینن -
14:33 - 14:37یان کچێکی کۆمەڵایەتی کە خاوەن
دڵێکی باش و نەرم ونیان ببینن. -
14:38 - 14:39هەر شوێنێک بۆی دەچووین،
-
14:40 - 14:43تێدەگەیشتم کە خەڵک کچێکی داماو
دەبینین لە سەر عارەبانەی نەخۆش. -
14:43 - 14:46جگە لەوە چیتریان نە دەبینی.
-
14:48 - 14:50دوای شەڕکردنێکی ئازایانە،
-
14:50 - 14:55بە سوپاسگوزاریەوە دەڵێم کە ئەمڕۆ
خوشکەکەم دەتوانێت بڕوات، -
14:55 - 14:58و چاکبووەوە لە سەرووی
پێشبینی هەموویانەوە. -
14:58 - 15:00(چەپڵە لێدان)
-
15:00 - 15:01سوپاس.
-
15:03 - 15:05بەڵام لەو کاتە ئازاربەخشەدا،
-
15:05 - 15:08فێری ئەوە بووم کە جیاوازی
هەن کە بێزارکەرن، -
15:09 - 15:11قورسە شتێکی باشی تێدا بدۆزیتەوە.
-
15:12 - 15:14خوشکەکەم بەبێ ئەم شتانە زۆر باشتر بوو.
-
15:16 - 15:21بەڵام ئەوەی خوشکەکەم فێری کردم:
ئەم جیاوازیانە ناتوانن پێناسەت بکەن. -
15:23 - 15:27توانستی دووبارە پێشبینی کردنەوەی خۆت
لە سەروی ئەوەی خەڵکی دەیبینێت، -
15:28 - 15:30قورسترین ئەرکە بۆ هەمووان،
-
15:31 - 15:33بەڵام لە هەمان کاتدا جوانترینییانە.
-
15:34 - 15:37دەبینی ئێمە هاتووینەتە ئەم جیهانە
لە لاشەیەکدا. -
15:38 - 15:41هەندێک خەڵک کێشەی
جەستەیی یان دەروونیان هەیە. -
15:41 - 15:46ئەو کۆمەڵانەی کە کاریگەری ژینگەییان
لە سەرە، کۆچبەرەکان، کوڕەکان و کچەکان -
15:47 - 15:50ئەو کوڕانەی وەک کچ خۆیان دەپۆشن،
کچانی پەچە لە سەر، -
15:51 - 15:53ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر،
-
15:53 - 15:56وەرزشکارەی چۆکیان دەنوشتێننەوە
وەک هێمایەک بۆ ناڕەزای، -
15:56 - 16:02ڕەش، سپی، ئاسیای، ئەمریکی ڕەسەن،
خوشکەکەم، تۆ، یان من. -
16:02 - 16:07هەموو ئەوەمان دەوێت کە ئەوانی تردەیانەوێت:
خەونی پێوە ببین و بەدەستی بهێنن. -
16:08 - 16:11بەڵام کۆمەڵگە پێمان دەڵێت،
و ئێمە بە خۆمان دەڵێین، -
16:11 - 16:13ئێمە لەم قاڵبەدا ناگونجێین.
-
16:15 - 16:17ئەگەر سەیری چیرۆکەکەی من بکەن،
-
16:17 - 16:21کە خەڵکی شوێنێکی جیاوازم،
و سەمایی سکی ئامادەییم -
16:21 - 16:24بۆ گێڕانەوەی چیرۆک
ئاسایی کە لە تەلەڤیزیۆن نایبینیت، -
16:25 - 16:27ئەوەی وای لێکردم جیاوازبم
-
16:27 - 16:31هەر ئەوە بوو کە وایکرد دیار
و سەرکەوتوو بم -
16:32 - 16:34من هەموو جیهان گەڕاوم،
-
16:34 - 16:36و قسەم لەگەڵ خەڵکی کردووە
لە هەموو ڕووێکی ژیانەوە. -
16:37 - 16:39دەزانن چی فێربووم؟
-
16:39 - 16:45تاکە شتێک کە هەموومان
تێیدا هاوبەشین مرۆڤ بوونمانە. -
16:46 - 16:51کەوایە دەرکەوە تا بەرگری
نەژادی خۆمان بکەین، نەژادی مرۆڤ. -
16:51 - 16:53با سەری بخەین.
-
16:53 - 16:57بەر لە هەموو شتێک با مرۆڤدۆست بین.
-
16:58 - 17:01لە کۆتایيدا، دەمەوێت
ئەو پارچە کاغەزە ببەن -
17:01 - 17:04کە تێیدا نووسیوتانە
چی وات لێدەکات جیاواز بیت، -
17:04 - 17:07و دەمەوێت ئەمڕۆ و
هەموو ڕۆژێک ئاهەنگی بۆ بگێڕن، -
17:07 - 17:09هاوار بکەن لەسەر بانەکانتانەوە.
-
17:09 - 17:12هەروەها هانتان دەدەم
کە ببینن و پرسیار بکەن، -
17:12 - 17:15"چی لەسەر پارچە کاغەزەکەی ئەوانیترە؟"
-
17:15 - 17:17"چی وایان لێ دەکات جیاواز بن؟"
-
17:17 - 17:21با ئاهەنگی ئەو ناتەواویانە بگێڕین
کە وامان لێدەکات تایبەت بین. -
17:22 - 17:28هیوادارم ئەوەتان فێر بکات هیچ کەسێک
مافی بەسەر وشەی "ئاسایی"ییەوە نییە. -
17:28 - 17:30ئێمە هەموومان جیاوازین.
-
17:30 - 17:32ئێمە هەموومان نامۆین، و بێ وێنەیین،
-
17:33 - 17:36و ئەمەش وامان لێدەکات
مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر بین. -
17:37 - 17:38زۆر سوپاستان دەکەم.
-
17:38 - 17:41(چەپڵە)
- Title:
- چی تۆ تایبەت دەکات؟ | ماریانا ئەتێنسیۆ | TEDxUniversityofNevada
- Description:
-
ڕۆژنامەنوسی هەواڵی ئێن بی سی ماریانا ئەتێنسیۆ، گەشتی بە تەواوی جیهاندا لە هایتییەوە بۆ هۆنگ کۆنگ کردووە. لەم ئاخاوتنەدا، ماریانا پێمان دەڵێت کە ئەو خەڵکانەی کۆچبەر بووین و خۆی لە ئەمریکا فێری ئەوە بووە کە تاکە شت کە هاوبەش بێت لە نێوانماندا مرۆڤ بوونە.
ئەم ئاخاوتنە لە بۆنەیەکی TEDx ئێکسدا پێشکەش کراوە کە هەمان شێوە و یاسای کۆنفڕانسی تێدی بەکارهێناوە بەڵام بۆنەکە ناوخۆییە.
لەم بەستەرەوە زیاتر بزانە http://ted.com/tedx - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 17:47
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What makes you special? | Mariana Atencio | TEDxUniversityofNevada |