1 00:00:09,072 --> 00:00:10,810 زۆر سوپاستان دەكەم. 2 00:00:12,390 --> 00:00:14,199 من ڕۆژنامەنووسم. 3 00:00:14,539 --> 00:00:18,029 كاری من قسەکردنە لەگەڵ خەڵک، 4 00:00:18,239 --> 00:00:19,919 له سەرتاسەری جيهان. 5 00:00:19,999 --> 00:00:21,439 ئەمڕۆ، دەمەوێت بۆتان باس بکەم 6 00:00:21,439 --> 00:00:25,740 بۆچی ئەم ژیانەم هەڵبژارد و چی لێوە فێربووم. 7 00:00:26,580 --> 00:00:29,429 چیرۆکەکەم لە کراکاس، لە ڤەنزوێلا دەست پێ دەکات، 8 00:00:29,479 --> 00:00:31,899 لە ئەمریکای باشوری، ؛ئەو شوێنەی تێدا گەورەبووم 9 00:00:32,119 --> 00:00:35,000 شوێنێک بۆ من، و هەمیشەش بەم شێوەیە دەبێت، 10 00:00:35,000 --> 00:00:36,950 پر لە سەیر و سەمەرەیی. 11 00:00:37,740 --> 00:00:39,070 لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا، 12 00:00:39,070 --> 00:00:42,600 خێزانەکەم ویستوویانە جیهان فراوانتر ببینم. 13 00:00:43,160 --> 00:00:46,350 بیرم دێت جارێکیان کاتێک حەوت ساڵان بووم، 14 00:00:46,430 --> 00:00:48,610 باوکم هاتە لام و گووتی، 15 00:00:48,610 --> 00:00:52,220 "ماریانا، من تۆ لەگەڵ خوشکە بچووکەکەت" 16 00:00:52,230 --> 00:00:54,010 - کە تەمەنی شەش ساڵان بوو ئەوکات - 17 00:00:54,040 --> 00:00:56,629 "دەنێرمە شوێنێک کە کەس بە ئیسپانی قسە ناکات. 18 00:00:56,649 --> 00:00:59,440 دەمەوێت ئاشنایی کلتوورە جیاوازەکان ببن". 19 00:00:59,920 --> 00:01:03,839 بەردەوام بوو و باسی سودی بەسەربردنی هاوینەکەی کرد 20 00:01:03,839 --> 00:01:06,620 لە کەمپی هاوینەی سال لە ئەمریکا، 21 00:01:07,070 --> 00:01:08,569 جەختی دەکردە لەسەر خاڵێکی بچووک 22 00:01:08,569 --> 00:01:11,699 کە زۆر سەرنجم نەدابوو لەو کاتەدا: 23 00:01:11,829 --> 00:01:14,480 "تۆ هەرگيز نازانی داهاتوو چی بۆت حەشارداوە ". 24 00:01:14,850 --> 00:01:17,480 ئەوکات، لە مێشکە تەمەن حەوت ساڵیەکەمدا، 25 00:01:17,480 --> 00:01:21,110 وامدەزانی، دەچین بۆ کەمپی هاوینە لە مەیامی. 26 00:01:21,110 --> 00:01:22,050 (پێکەنین) 27 00:01:22,050 --> 00:01:24,700 لەوانەیە زۆر باشتر بووبێت، 28 00:01:24,700 --> 00:01:27,910 ئێمە تۆزێک دوورتر چووین بۆ باکور، ئۆرلاندۆ، 29 00:01:27,960 --> 00:01:29,539 ئەو شوێنەی میکی ماوس تێیدا دەژیا. 30 00:01:29,539 --> 00:01:30,279 (پێکەنین) 31 00:01:30,279 --> 00:01:31,630 من زۆر شادمان بووم. 32 00:01:32,100 --> 00:01:35,120 باوکم، هەرچەندە، بەرنامەکەی کەمێک جیاوازتری هەبوو. 33 00:01:35,580 --> 00:01:39,710 لە کڕاکاسەوە، ئێمەی نارد بۆ بڕەینێرد، مینۆسۆتا. 34 00:01:39,720 --> 00:01:41,070 (پێکەنین) 35 00:01:41,240 --> 00:01:43,260 میکی ماوس لەوێ نەبوو، 36 00:01:43,260 --> 00:01:44,270 (پێکەنین) 37 00:01:44,270 --> 00:01:47,830 بەبێ مۆبایل، بێ سناپچات، یان ئینستاگرام، 38 00:01:47,830 --> 00:01:49,940 نەمدەتوانی هیچ زانیارییەک بزانم. 39 00:01:50,460 --> 00:01:51,460 گەیشتینە ئەوێ. 40 00:01:51,460 --> 00:01:53,289 یەکێک لەو شتانەی کە تێبینیم کرد 41 00:01:53,289 --> 00:01:56,530 منداڵەکانی تر ڕەنگی قژیان زەرد بوو، 42 00:01:56,750 --> 00:01:58,910 زۆربەشیان چاویان شین بوو. 43 00:01:59,210 --> 00:02:02,099 لە هەمان کاتدا، ئێمە بەم شێوەیە دەردەكەوتين. 44 00:02:03,089 --> 00:02:06,970 یەکەم شەو، بەڕێوبەری چادرگەکە هەمووانی لە دەوری ئاگرەکە کۆکردەوە 45 00:02:07,000 --> 00:02:08,180 و گووتی، 46 00:02:08,180 --> 00:02:11,910 "منداڵینە ، ؛ئەمساڵ کامپەکەمان نێودەوڵتیە 47 00:02:12,170 --> 00:02:14,770 ئەتینسیۆکان لە ڤەنزوێلاوە هاتوون." 48 00:02:14,790 --> 00:02:15,910 (پێکەنین) 49 00:02:15,920 --> 00:02:19,460 منداڵەکان وا سەیریان دەکردین وەک ئەوەی لە هەسارەیەکی تربین. 50 00:02:19,890 --> 00:02:21,750 پرسیاری لەم شێوەیەیان دەکرد: 51 00:02:22,010 --> 00:02:24,080 "دەزانی هەمبەرگر چییە؟" 52 00:02:24,090 --> 00:02:27,880 یاخود، "بە کەر یان بە بەلەم دەچنە قوتابخانە؟" 53 00:02:27,890 --> 00:02:28,700 (پێکەنین) 54 00:02:28,700 --> 00:02:31,170 دەمویست بە ئینگلیزیە شڕەکەم وەڵام بدەمەوە، 55 00:02:31,170 --> 00:02:32,630 ئەوانیش تەنها پێدەکەنین. 56 00:02:32,670 --> 00:02:34,780 ؛دەزانم هەوڵیان نەدەدا خراپ بن 57 00:02:34,800 --> 00:02:37,260 تەنها دەیانویست بزانن کە ئێمە کێین و دەیانویست 58 00:02:37,270 --> 00:02:39,779 بزانن کە ژیانی ئێمە لە ژیانی ئەوان دەچێت یان نا. 59 00:02:40,349 --> 00:02:41,870 ئێمەش دەتوانین وەک ئەوان بین، 60 00:02:41,870 --> 00:02:44,900 یان وەکو ئەو کارەکتەرانەی ناو کتێبەکان کە پڕن لەسەرکێشی، 61 00:02:44,900 --> 00:02:47,250 وەک عەلادین یان کتێبی دارستان. 62 00:02:47,600 --> 00:02:49,369 بە دڵنیایەوە وەکو ئەوان نەبووین، 63 00:02:49,589 --> 00:02:51,460 بە زمانی ئەوان قسەمان نەدەکرد، 64 00:02:51,480 --> 00:02:52,650 جیاواز بووین. 65 00:02:52,690 --> 00:02:55,219 کاتێک تەمەنت حەوت ساڵانە، ئەمە ئازاربەخشە. 66 00:02:55,749 --> 00:02:58,469 بەڵام دەبوو گرنگی بە خوشکە بچووکەکەم بدەم، 67 00:02:58,469 --> 00:03:01,060 و هەموو ڕۆژێک لە کەمپی هاوینەدا دەگریا. 68 00:03:01,120 --> 00:03:03,639 بۆیە بڕیارم دا خۆم ئازا دەربخەم، 69 00:03:03,789 --> 00:03:07,400 و ڕازیبم بە هەموو شێوازێکی ئەمریکی. 70 00:03:08,060 --> 00:03:11,300 دواتر دەستمان کرد بە ئەوەی پێمان دەگوت "تاقیکردنەوەی کەمپی هاوینە،" 71 00:03:11,370 --> 00:03:16,260 بۆ هەشت ساڵ لە چەندین شاری جیاواز کە زۆربەی ئەمریکییەکان نەیان بیست بوو. 72 00:03:17,080 --> 00:03:21,750 شتێکی زۆر لە یادم مابێت سەبارەت بەو ساتانە ئەوەیە کە لە کۆتاییدا کەسێکم بە دڵ بوو. 73 00:03:22,230 --> 00:03:25,590 پەیداکردنی هاوڕێیەک خەڵاتێکی تایبەت بوو. 74 00:03:26,200 --> 00:03:28,900 هەموو کەسێک حەزدەکات بەنرخ و قبووڵ کراوبێت، 75 00:03:28,900 --> 00:03:32,870 و پێمان وایە ئەمە هەردەبێت وابێت، بەڵام وانییە. 76 00:03:33,260 --> 00:03:36,790 کاتێک جیاوازیت، پێویستە خۆت بگونجێنیت. 77 00:03:37,250 --> 00:03:40,590 هەروەها پێویستە بەڕاستی یارمەتیدەر، زیرەک و قسەخۆش بیت، 78 00:03:40,990 --> 00:03:44,730 هەرشتێک کە وات لێدەکات باش بیت بۆ ئەو خەڵکەی کە دەتەوێت لەگەڵیان بژیت. 79 00:03:45,490 --> 00:03:47,300 دواتر، کە لە قوتابخانەی ئامادەيی بووم، 80 00:03:47,330 --> 00:03:50,070 باوکم پلانی هاوینەی فراوان کرد، 81 00:03:50,300 --> 00:03:53,790 و لە کەراکاسەوە ناردمی بۆ ویڵینگفۆرد، کەنێکتیکەت، 82 00:03:54,152 --> 00:03:55,590 بۆ کۆتا ساڵی ئامادەییم. 83 00:03:55,590 --> 00:03:59,030 ئەمجارە، ئەو خەونەم لە بیرە کە لە ناو فرۆکەکە بینیم 84 00:03:59,050 --> 00:04:03,640 دەربارەی "ئەزموونی قوتابخانەی ئامادەیی ئەمریکی " - لەگەڵ دۆڵابێک. 85 00:04:03,890 --> 00:04:05,210 بێ کەموکوڕی دەبوو، 86 00:04:05,210 --> 00:04:08,020 هەروەک دڵخوازترین بەرنامەی تەلەفزیۆنیم: "Saved by the Bell." 87 00:04:08,070 --> 00:04:09,020 (پێکەنین) 88 00:04:09,800 --> 00:04:11,499 کە گەیشتم، و پێم دەڵێن کە 89 00:04:11,499 --> 00:04:14,810 هاوژوورەکەم بە پەرۆشەوە چاوەڕێم دەکات. 90 00:04:15,530 --> 00:04:16,620 دەرگاکەم کردەوە، 91 00:04:16,640 --> 00:04:18,750 لەوێ بوو، و لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو، 92 00:04:19,670 --> 00:04:21,460 بە سەرپۆشێکەوە. 93 00:04:22,380 --> 00:04:25,370 ناوی فاتیمە بوو، موسڵمان بوو خەڵکی بەحرەین بوو، 94 00:04:25,370 --> 00:04:27,740 ئەو ئەوە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد. 95 00:04:28,090 --> 00:04:31,070 ڕەنگە هەستی بە بێهیوابوونم کردبێت کاتێک سەیریم کرد 96 00:04:31,070 --> 00:04:33,960 چونکە زۆر هەوڵم نەدا تا بیشارمەوە. 97 00:04:34,890 --> 00:04:37,400 دەبینی، وەکو هەرزەکارێک، دەمویست زیاتر خۆم بگونجێنم، 98 00:04:37,400 --> 00:04:39,430 دەمویست بەناوبانگ بم، 99 00:04:39,430 --> 00:04:42,249 کەپڵێکم هەبێت بۆ ئاهەنگێک، 100 00:04:42,469 --> 00:04:45,090 هەستم کرد کە ئەمە بۆ فاتیمە قورس بێت 101 00:04:45,090 --> 00:04:47,810 بەهۆی شەرمنی و جلەکانیەوە. 102 00:04:49,330 --> 00:04:51,690 درکم بەوە نەکرد کە هەمان هەستەم بۆ درووست کردووە 103 00:04:52,120 --> 00:04:54,230 کە منداڵانی کەمپی هاوینەکە بە منیان بەخشی. 104 00:04:54,760 --> 00:04:57,430 ئەمە ئەم هەستە بوو کە پرسیاریان لێم کرد کە 105 00:04:57,540 --> 00:04:59,970 "ئایا دەزانی هەمبەرگر چییە؟" 106 00:05:00,260 --> 00:05:02,540 لە ناو خۆپەرستی خۆمەوە نقوم ببووم 107 00:05:02,540 --> 00:05:05,360 نەم توانی خۆم لە شوێنی دابنێم. 108 00:05:06,500 --> 00:05:08,410 دەبێت ڕاستگۆ بم لەگەڵتان، 109 00:05:08,690 --> 00:05:11,150 ئێمە تەنها بۆ چەند مانگێک پێکەوە ماینەوە، 110 00:05:11,200 --> 00:05:14,130 چونکە دواتر ئەو نێردرا بۆ ئەوەی لە لای ڕاوێژکارێک بژیت 111 00:05:14,130 --> 00:05:15,959 لە جیاتی خوێندکارەکانیتر. 112 00:05:16,189 --> 00:05:19,140 بیرم کەوتەوە گووتم، "ئەو باش دەبێت. 113 00:05:19,190 --> 00:05:20,850 ئەو تەنها جیاوازە". 114 00:05:21,590 --> 00:05:23,660 ئەها، کاتێک ئێمە بە یەکێک دەڵێین جیاواز، 115 00:05:23,740 --> 00:05:25,800 بە جۆرێک لە مرۆڤایەتیان کەم دەکەینەوە. 116 00:05:26,050 --> 00:05:27,870 ئەوان بوون بە "ئەوانی تر". 117 00:05:27,940 --> 00:05:31,020 ئەوان شایەنی کاتی ئێمە نین، ئەوان کێشەی ئێمە نین، 118 00:05:31,020 --> 00:05:36,430 لە ڕاستیدا، ئەوان، "ئەوانی ترن"، لەوانەشە ببنە هۆکاری کێشە بۆمان. 119 00:05:37,280 --> 00:05:40,010 کەواتە چۆن خاڵی کوێریمان بناسینەوە؟ 120 00:05:40,470 --> 00:05:45,010 ئەمە بەمە دەست پێدەکات کە چی وات لێ دەکات جیاواز بیت، 121 00:05:45,130 --> 00:05:47,130 بە ڕازیبوون بەم ڕەفتارانە. 122 00:05:47,610 --> 00:05:52,070 تەنها ئەو کات دەتوانی قەدری ئەو شتانە بزانیت کە ئەوانیتر تایبەت دەکات. 123 00:05:52,910 --> 00:05:54,470 ئەو کاتەم بیر دێت کە تێگەیشتم. 124 00:05:54,490 --> 00:05:56,810 چەند مانگێک دواتر بوو. 125 00:05:56,810 --> 00:05:58,910 خۆشەویستێکم دۆزیەوە بۆ ئاهەنگەکە، 126 00:05:58,910 --> 00:06:00,280 کۆمەڵێک هاورێشم درووست کرد، 127 00:06:00,280 --> 00:06:02,990 و فاتیمەشم لە بیر کرد، 128 00:06:02,990 --> 00:06:07,200 تا هەموو بەشداریان کرد لە نمایشی بەهرەکان کە بۆ کاری خێرخوازی بوو. 129 00:06:07,420 --> 00:06:10,180 پێویست بوو بەهرەیەک پێشکەش بکەیت بۆ ئەوەی بەشداربیت. 130 00:06:10,220 --> 00:06:14,190 وا دیاربوو کە هەموو کەسێک شتێکی. هەبوو پێشکەشی بکات. 131 00:06:14,350 --> 00:06:16,630 هەندێک منداڵ کەمانچەییان دەژەنی، 132 00:06:16,630 --> 00:06:19,310 ئەوانی تریش شانۆیان پێشەکەش دەکرد، 133 00:06:19,710 --> 00:06:21,250 بیرم دێت، 134 00:06:21,250 --> 00:06:24,220 " ئێمە بەو شێوەیە ڕاهێنان لەسەر بەهرەکان ناکەین لە ماڵەوە." 135 00:06:24,240 --> 00:06:27,269 بەڵام سووربوم لەسەر ئەوەی شتێکی بەنرخ بدۆزمەوە. 136 00:06:27,609 --> 00:06:29,499 ڕۆژی پڕۆگرامی بەهرەکان هات، 137 00:06:29,499 --> 00:06:31,649 چووم بۆ سەر شانۆکە لەگەڵ سندوقە بچوکەکەم، 138 00:06:31,649 --> 00:06:34,320 و لە لایەکم دانا و دەستم بە دوگمەی دەستپێکردن"دا گرت"، 139 00:06:34,320 --> 00:06:39,050 گۆرانی خۆشەویستترین هونەرمەند لە لای من شەکیرای هاتە سەر. 140 00:06:39,530 --> 00:06:44,589 و منیش لەگەڵ گۆرانیەکە دەمگوتەوە. 141 00:06:44,589 --> 00:06:49,399 و گووتم، "ناوم ماریانایە، و بەتەمام سەما پێشکەش بکەم". 142 00:06:50,199 --> 00:06:53,889 وا دیاربو کە هەموو قوتابخانە دەستیان بەرز کردبووەوە. 143 00:06:54,249 --> 00:06:56,119 سەمایەکەم بەشێوەیەک دەرکەوت وەک 144 00:06:56,119 --> 00:06:59,160 دەیەمین ژەنینی کەمانچە. 145 00:06:59,540 --> 00:07:02,650 بە گەڕانەوە بۆ ژوورەکەم، هەستم بە جیاوازی نەکرد، 146 00:07:02,689 --> 00:07:04,399 هەستم بە تایبەتی دەکرد 147 00:07:04,969 --> 00:07:08,269 لەم کاتەدا فاتیمەم هاتەوە یاد، 148 00:07:08,349 --> 00:07:12,559 کەسێک نەم توانی بە تایبەت بیبینم، کاتێک کە بۆ یەکەم جار بینیم. 149 00:07:13,229 --> 00:07:14,740 خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، 150 00:07:14,740 --> 00:07:17,349 ڕێک وەکو خێزانی شەکیرا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. 151 00:07:17,379 --> 00:07:20,949 دەیتوانی شتێک یان دوانم فێر بکات لە بارەی سەمای سکەوە، 152 00:07:20,949 --> 00:07:22,780 ئەگەر بە ڕوویدا کراوەبام. 153 00:07:23,550 --> 00:07:25,490 ئێستا، دەمەوێت ئێوە ئەو پەڕەیە سەیر بکەن 154 00:07:25,490 --> 00:07:28,390 کە لەسەرەتای ئەم دانیشتە پێتان دراوە، 155 00:07:28,390 --> 00:07:30,530 بۆ ئەوەی شتێک بنووسن کە تایبەتتان دەکات 156 00:07:30,530 --> 00:07:32,299 و دەمەوێت سەیری بکەن. 157 00:07:32,409 --> 00:07:34,799 ئەگەر لە مالەوە بینەرن، پارچە کاغەزێک بهێنە، 158 00:07:34,799 --> 00:07:37,369 چ شتێک تایبەتتان دەکەن، لە سەری بنووسن، 159 00:07:38,399 --> 00:07:40,360 لەوانەیە هۆشیار ببیتەوە کە سەیری دەکەیت، 160 00:07:40,370 --> 00:07:43,339 یان لەوانەیە کەمێک شەرمەزار بیت، یان تەنانەت شانازی بێت. 161 00:07:44,189 --> 00:07:46,409 بەڵام پێویستە پێی ڕازی بیت. 162 00:07:46,739 --> 00:07:51,910 بیرت بێت، ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆ زانینی ئەوەی چی وا لەوانی تر دەکات تایبەت بن. 163 00:07:52,830 --> 00:07:55,049 کاتێک گەڕامەوە بۆ ڤەنزووێلا، 164 00:07:55,049 --> 00:07:59,609 تێگەیشتم کە ئەو ئەزمونانە چۆن منیان گۆڕی. 165 00:08:00,259 --> 00:08:02,880 توانای قسەکردنم بە چەندەها زمان، 166 00:08:02,880 --> 00:08:06,750 ناسین و زانینی خەڵک و شوێنی جیاواز، 167 00:08:07,240 --> 00:08:09,590 هەستێکی ناسکی بێهاوتای پێ بەخشیم. 168 00:08:09,800 --> 00:08:11,750 لە کۆتایدا توانیم تێبگەم 169 00:08:11,750 --> 00:08:15,359 لە گرنگی خۆ خستنە شوێنی ئەوانیتر. 170 00:08:16,109 --> 00:08:21,040 ئەمەش هۆکارێکی گەورەیە کە وای لێکردم بڕیار بدەم ببم بە ڕۆژنامەنووس. 171 00:08:21,250 --> 00:08:26,130 و ئەو ڕاستیەی کە خەڵکی شوێنێکم کە پێی دەگوترێت حەوشەی دواوە، 172 00:08:26,130 --> 00:08:29,020 "،بیانی نایاسایی،" "جیهانی سێیەم،" "ئەوانیتر،" 173 00:08:29,549 --> 00:08:32,179 ویستم شتێک بکەم بۆ ئەوەی ئەمانە بگۆرم. 174 00:08:32,779 --> 00:08:34,609 شتێکی ڕاست بوو لەم کاتەدا، هەرچەندە 175 00:08:34,609 --> 00:08:36,960 حکومەتی ڤەنزوێڵا 176 00:08:36,960 --> 00:08:39,150 گەورەترین وێستگەی تی ڤی وەستاند لە ناوچەکەمان. 177 00:08:39,800 --> 00:08:41,428 چاودێری کردن خەڵک پەرەی سەند، 178 00:08:41,988 --> 00:08:44,668 و باوکم جارێکیتر هاتە لام و پێی گووتم 179 00:08:44,748 --> 00:08:47,000 "چۆن لێرە دەبیت بە ڕۆژنامەنووس؟ 180 00:08:47,450 --> 00:08:48,850 پێویستە برۆیت." 181 00:08:49,350 --> 00:08:50,949 لەم کاتەدا بۆم دەرکەوت. 182 00:08:51,349 --> 00:08:54,069 بۆ ئەمە منی ئامادە کردووە. 183 00:08:54,419 --> 00:08:56,970 داهاتووش ئەمەی بۆهەڵگرتووم. 184 00:08:57,710 --> 00:09:02,969 بۆیە لە ٢٠٠٨، جانتام پێچایەوە، و هاتم بۆ ئەمریکا، 185 00:09:03,759 --> 00:09:05,859 بێ بلیتی گەڕانەوە ئەمجارە. 186 00:09:06,729 --> 00:09:10,049 بە ئازارەوە لە تەمەنی ۲٤ ساڵیدا، 187 00:09:10,049 --> 00:09:15,340 دەبووم بە جۆرێک لە کۆچبەر، 188 00:09:15,420 --> 00:09:18,410 جارێکی تر ئێستاش بۆ هەمیشە. 189 00:09:19,340 --> 00:09:22,716 توانیم لە ڕۆژنامەوانی بخوێنم. 190 00:09:23,260 --> 00:09:26,300 بیرمە کە یەکەم ئەرکم 191 00:09:26,640 --> 00:09:30,490 باسکردنی مێژووی هەلبژاردنی سەرۆک ئۆباما بوو. 192 00:09:31,110 --> 00:09:33,500 هەستم دەکرد زۆر بە بەخت بووم، پڕ هیوا بووم. 193 00:09:33,500 --> 00:09:35,210 بە جۆرێک گووتم ،"بەلێ ئەوە خۆیەتی، 194 00:09:35,210 --> 00:09:37,670 من لە ئەمریکای دوای ڕەگەزپەرستیم 195 00:09:37,670 --> 00:09:40,760 کە بیرۆکەی ئێمە و ئەوان کۆتایی پێهاتووە، 196 00:09:40,760 --> 00:09:43,759 و لە وانەیە لە ژیانمدا لەناو چووبێت." 197 00:09:45,359 --> 00:09:48,450 هەڵە بووم، وایە؟ 198 00:09:49,420 --> 00:09:54,100 بۆچی ئۆباما لە ولاتەکەی ئێمە ڕەگەزپەرستی کەمنەکردەوە؟ 199 00:09:54,490 --> 00:09:56,899 بۆچی خەڵک هێشتا هەست بە ترس وهەڕەشە دەکەن 200 00:09:56,899 --> 00:10:00,129 لە لایەن کۆچبەران یان کۆمەڵە بچووکەکانەوە 201 00:10:00,129 --> 00:10:02,649 کە تەنها دەیانەوێت شوێنێک بدۆزنەوە 202 00:10:02,649 --> 00:10:05,569 لەم ئەمریکایەدا کە پێویستە بۆ هەمووان بێت؟ 203 00:10:06,279 --> 00:10:08,090 وەڵامێکم نەبوو لەو کاتەدا. 204 00:10:08,900 --> 00:10:11,580 بەڵام لە مانگی تشرینی دووەم، ساڵی ۲۰۱٦، 205 00:10:11,580 --> 00:10:15,029 کاتێک دۆناڵد تڕامپ بوو بە سەرۆک، دەرکەوت 206 00:10:15,029 --> 00:10:18,750 کە بەشێکی گەورەی دەنگدەرەکان ئەوانیان وەکو "ئەوانی تر" دەبینی. 207 00:10:18,750 --> 00:10:22,029 هەندێک وەک پێیان وابوو کە کۆچبەرەکان هاتوون بۆ ئەوەی ئیشی ئەوان بدزن، 208 00:10:22,029 --> 00:10:24,869 یا تیرۆریستە شاراوەکانن کە بە زمانی جیاواز قسە دەکەن. 209 00:10:25,719 --> 00:10:31,550 هەروەها، کەمینەکان بەزۆری دووچاری ڕق و پشت گوێخستن، 210 00:10:31,550 --> 00:10:34,149 و بیر-تەسکەکانیش لە لایەکی ترەوە دەبنەوە. 211 00:10:34,869 --> 00:10:38,379 وەک بڵێی لەم بڵقانەدا گیرمان خواردووە و کەسمان نامانەوێت بتەقێت. 212 00:10:39,209 --> 00:10:42,400 تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی بیتەقێنیت، و تاکە ڕێگە بۆ هاتنە دەرەوە لێی 213 00:10:42,420 --> 00:10:47,500 ئەوەیە کە تێبگەین جیاواز بوون واتا جیاواز بیرکردنەوە. 214 00:10:48,020 --> 00:10:50,490 پێشاندانی ڕێزگرتن ئازایەتی دەوێت. 215 00:10:51,200 --> 00:10:53,011 لە وشەکانی ڤۆڵتێرەوە: 216 00:10:53,011 --> 00:10:55,540 لە وانەیە لەگەڵت هاوڕا نەبم 217 00:10:55,540 --> 00:10:59,500 بەڵام من تا مردن بۆ مافی گووتنی ئەو شتەی دەتەوێت بیڵێت دەجەنگم. 218 00:11:00,860 --> 00:11:03,280 کوێربوون لە ئاست هەر شتێکی باشی کەمینەکان 219 00:11:03,440 --> 00:11:05,550 وا دەکات گفتوگۆ ئەستەم بێت. 220 00:11:05,810 --> 00:11:09,230 ئێمە بەبێ گفتوگۆ، هەڵەی پێشووتر دووبارە دەکەینەوە، 221 00:11:09,230 --> 00:11:12,090 چونکە ئێمە شتێکی نوێ فێر نابین. 222 00:11:13,210 --> 00:11:17,390 من هەواڵەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٦م بۆ ئێن بی سی گواستەوە. 223 00:11:17,560 --> 00:11:21,540 ئەمە یەکەم ئەرکی قورسم بوو لەم ڕێڕەوە گشتییەدا، 224 00:11:21,540 --> 00:11:24,470 کە بۆ کەناڵێکی ئیسپانی بوو. 225 00:11:25,350 --> 00:11:27,860 و منیش ویستم شتێکی جیاواز بکەم. 226 00:11:28,220 --> 00:11:32,100 سەیری ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەم کرد لەگەڵ خێزانە بێ ناسنامەکان. 227 00:11:33,360 --> 00:11:37,360 و هەندێ ڕاگۆڕینەوە دەربارەی ئەو ساتانە لەگەڵ ئاوارەکان 228 00:11:37,670 --> 00:11:40,790 بەڵام لە ڕاستیدا جەنگابوون بۆ ئەوەی ئەم شەو نەدۆڕێن. 229 00:11:42,470 --> 00:11:45,020 کاتێک بە دەرکەوت کە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت، 230 00:11:45,400 --> 00:11:49,240 ئەم کچە هەشت ساڵانە کە ناوی ئەنجلینا بوو بە چاوی فرمێسکاوییەوە هاتە لام. 231 00:11:49,970 --> 00:11:53,860 هەنسکی دەدا، و لێی پرسیم ئەی ئەگەر دایکی بنێردرێتەوە بۆ وڵاتەکەی. 232 00:11:54,530 --> 00:11:57,410 باوەشم پێیدا کرد و گووتم، "هێچ نابێت،" 233 00:11:57,950 --> 00:11:59,820 بەڵام لە ڕاستیدا خۆشم نەمدەزانی. 234 00:12:00,030 --> 00:12:04,760 ئەمە ئەم وێنەیە بوو کە ئەم شەوە گرتمان و بۆ هەمیشە لە دڵمدا مایەوە 235 00:12:05,450 --> 00:12:06,820 ئەمە کچە بچوکەکەیە 236 00:12:06,820 --> 00:12:10,520 کە لەهەمان تەمەنی ئەودا بووم کاتێک چوومە کەمپەکە لە بڕەینێرد 237 00:12:11,400 --> 00:12:13,580 بۆخۆی دەزانی کە ئەو "ئەوانی ترە." 238 00:12:13,980 --> 00:12:16,970 پڕ لە ترس، دەگەڕێتەوە ماڵەوە هەموو ڕۆژێک، 239 00:12:17,030 --> 00:12:19,160 کە دایکی لێ بستینن. 240 00:12:19,940 --> 00:12:22,990 کەواتە چۆن خۆمان بخەینە شوێنی ئەنجیلینا؟ 241 00:12:23,620 --> 00:12:26,770 چۆن تێبگەیەنین کە ئەو تایبەتە، 242 00:12:26,820 --> 00:12:30,440 نەک ئاوا بە سادەیی کە هەر شایەنی ئەوەیە لەگەڵ خێزانەکەی بێت؟ 243 00:12:32,490 --> 00:12:36,120 بە پەخش کردنی چیرۆکەکانیان 244 00:12:36,520 --> 00:12:40,040 هەوڵم دەدا وایان لێبکەم وەکو مرۆڤ بیان بینین، 245 00:12:40,040 --> 00:12:42,060 نەک تەنها "نایاسای بن." 246 00:12:42,670 --> 00:12:45,910 بەڵێ، یاسایان شکاند، و پێویستە سزا بدرێن لە سەری، 247 00:12:46,440 --> 00:12:49,210 بەڵام هەمووشتێکیان داوەتە ئەم وڵاتە، 248 00:12:49,210 --> 00:12:51,730 وەکو چۆن کۆچکەرانی پێش خۆیان کردویانە. 249 00:12:53,040 --> 00:12:56,600 پێشتر پێم گووتن چیرۆکی گەشەی کەسیم بە کام ڕێرەودا ڕۆیشتووە. 250 00:12:57,280 --> 00:13:01,740 لە کۆتاییدا، دەمەوێت سەختترین بەربەستی ڕێگەکەمتان بۆ باس بکەم، 251 00:13:02,110 --> 00:13:04,710 یەکیان کە تیاییدا پەشۆکاو بوون. 252 00:13:05,270 --> 00:13:08,440 ڕۆژەکە، ١٠ی گوڵانی، ٢٠١٤ 253 00:13:09,410 --> 00:13:13,430 بەرەو شوێنی کارەکەم دەڕۆشتم خێزانەکەم پەیوەندیان پێوە کردم. 254 00:13:13,580 --> 00:13:15,790 گوتیان "لە فڕۆکە دایت؟". 255 00:13:15,790 --> 00:13:17,950 یەکسەر زانیم شتێک ڕووی داوە. 256 00:13:17,950 --> 00:13:19,680 وتم "چی ڕووی داوە"؟ 257 00:13:20,370 --> 00:13:23,460 "؛خوشکەکەت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە." 258 00:13:24,910 --> 00:13:28,000 وەکو وابێت دڵم ڕاوەستابێت. 259 00:13:29,270 --> 00:13:31,480 دەستەکانم توند بە سووکانی سەیارەکە گرت، 260 00:13:31,500 --> 00:13:33,350 بیرم دێت گوێم لە وشەکان بوو: 261 00:13:33,500 --> 00:13:36,480 "لە وانەیە جارێ تر لەسەر پێیەکانی نەڕوات" 262 00:13:37,580 --> 00:13:40,360 دەڵێن ژیانت لە چرکەیەک دەگۆرێت. 263 00:13:41,360 --> 00:13:43,530 لەم ساتەدا هی من گۆڕدرا. 264 00:13:44,220 --> 00:13:48,040 خوشکەکەم لە بوون بە بەشێکی تر لە سەرکەوتنەکانم، 265 00:13:48,040 --> 00:13:49,930 تەنها ساڵێک لە من بچووکتر بوو، 266 00:13:49,930 --> 00:13:53,030 بۆ نەتوانینی ئەو کە قاچەکانی بجوڵێنێت، 267 00:13:53,620 --> 00:13:56,400 خۆی نەتوانێت هەستێت یان جلوبەرگی بگۆڕێت. 268 00:13:57,100 --> 00:14:00,680 ئەمە وەکو کەمپی هاوینەکە نەبوو، کە بە جادووێک باشتری بکەم. 269 00:14:01,130 --> 00:14:02,730 زۆر ترسناکتر بوو. 270 00:14:03,940 --> 00:14:08,420 لە ماوەی دوو ساڵدا خوشکەکەم، پانزە نەشتەرگەری بۆ کرا، 271 00:14:08,690 --> 00:14:11,160 زۆری کاتەکانی لەسەرعارەبانەی نەخۆش بەسەر برد. 272 00:14:12,170 --> 00:14:14,410 بەڵام ئەمە خراپترین نەبوو. 273 00:14:14,750 --> 00:14:20,250 خراپترینان زۆر بە ئازار بوو، تەنانەت ئێستاش، باسکردنی قورسە. 274 00:14:21,070 --> 00:14:24,110 ئەوەیە کە خەڵک چۆن سەیریان دەکرد، 275 00:14:24,960 --> 00:14:27,560 و چۆن سەیری ئێمەیان دەکرد، ئەمە گۆڕا. 276 00:14:28,500 --> 00:14:32,650 خەڵک نەیان دەتوانی پارێزەرێکی بە توانا ببینن 277 00:14:32,950 --> 00:14:36,940 یان کچێکی کۆمەڵایەتی کە خاوەن دڵێکی باش و نەرم ونیان ببینن. 278 00:14:37,600 --> 00:14:39,220 هەر شوێنێک بۆی دەچووین، 279 00:14:39,550 --> 00:14:42,900 تێدەگەیشتم کە خەڵک کچێکی داماو دەبینین لە سەر عارەبانەی نەخۆش. 280 00:14:43,180 --> 00:14:46,378 جگە لەوە چیتریان نە دەبینی. 281 00:14:48,440 --> 00:14:50,390 دوای شەڕکردنێکی ئازایانە، 282 00:14:50,390 --> 00:14:54,700 بە سوپاسگوزاریەوە دەڵێم کە ئەمڕۆ خوشکەکەم دەتوانێت بڕوات، 283 00:14:55,150 --> 00:14:58,140 و چاکبووەوە لە سەرووی پێشبینی هەموویانەوە. 284 00:14:58,380 --> 00:14:59,760 (چەپڵە لێدان) 285 00:14:59,810 --> 00:15:00,940 سوپاس. 286 00:15:02,840 --> 00:15:05,150 بەڵام لەو کاتە ئازاربەخشەدا، 287 00:15:05,150 --> 00:15:07,930 فێری ئەوە بووم کە جیاوازی هەن کە بێزارکەرن، 288 00:15:08,750 --> 00:15:11,329 قورسە شتێکی باشی تێدا بدۆزیتەوە. 289 00:15:11,549 --> 00:15:14,309 خوشکەکەم بەبێ ئەم شتانە زۆر باشتر بوو. 290 00:15:15,859 --> 00:15:21,020 بەڵام ئەوەی خوشکەکەم فێری کردم: ئەم جیاوازیانە ناتوانن پێناسەت بکەن. 291 00:15:22,510 --> 00:15:27,380 توانستی دووبارە پێشبینی کردنەوەی خۆت لە سەروی ئەوەی خەڵکی دەیبینێت، 292 00:15:28,240 --> 00:15:30,289 قورسترین ئەرکە بۆ هەمووان، 293 00:15:30,889 --> 00:15:32,979 بەڵام لە هەمان کاتدا جوانترینییانە. 294 00:15:34,109 --> 00:15:37,049 دەبینی ئێمە هاتووینەتە ئەم جیهانە لە لاشەیەکدا. 295 00:15:37,559 --> 00:15:40,900 هەندێک خەڵک کێشەی جەستەیی یان دەروونیان هەیە. 296 00:15:41,250 --> 00:15:46,490 ئەو کۆمەڵانەی کە کاریگەری ژینگەییان لە سەرە، کۆچبەرەکان، کوڕەکان و کچەکان 297 00:15:47,049 --> 00:15:50,110 ئەو کوڕانەی وەک کچ خۆیان دەپۆشن، کچانی پەچە لە سەر، 298 00:15:50,790 --> 00:15:52,730 ئەو ئافرەتانەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر، 299 00:15:52,730 --> 00:15:55,500 وەرزشکارەی چۆکیان دەنوشتێننەوە وەک هێمایەک بۆ ناڕەزای، 300 00:15:55,930 --> 00:16:01,530 ڕەش، سپی، ئاسیای، ئەمریکی ڕەسەن، خوشکەکەم، تۆ، یان من. 301 00:16:02,140 --> 00:16:06,570 هەموو ئەوەمان دەوێت کە ئەوانی تردەیانەوێت: خەونی پێوە ببین و بەدەستی بهێنن. 302 00:16:07,730 --> 00:16:11,319 بەڵام کۆمەڵگە پێمان دەڵێت، و ئێمە بە خۆمان دەڵێین، 303 00:16:11,369 --> 00:16:13,109 ئێمە لەم قاڵبەدا ناگونجێین. 304 00:16:15,029 --> 00:16:16,860 ئەگەر سەیری چیرۆکەکەی من بکەن، 305 00:16:17,130 --> 00:16:21,199 کە خەڵکی شوێنێکی جیاوازم، و سەمایی سکی ئامادەییم 306 00:16:21,209 --> 00:16:24,259 بۆ گێڕانەوەی چیرۆک ئاسایی کە لە تەلەڤیزیۆن نایبینیت، 307 00:16:25,269 --> 00:16:26,830 ئەوەی وای لێکردم جیاوازبم 308 00:16:26,830 --> 00:16:30,650 هەر ئەوە بوو کە وایکرد دیار و سەرکەوتوو بم 309 00:16:32,110 --> 00:16:33,700 من هەموو جیهان گەڕاوم، 310 00:16:33,790 --> 00:16:36,249 و قسەم لەگەڵ خەڵکی کردووە لە هەموو ڕووێکی ژیانەوە. 311 00:16:36,559 --> 00:16:38,599 دەزانن چی فێربووم؟ 312 00:16:39,129 --> 00:16:44,940 تاکە شتێک کە هەموومان تێیدا هاوبەشین مرۆڤ بوونمانە. 313 00:16:46,160 --> 00:16:50,680 کەوایە دەرکەوە تا بەرگری نەژادی خۆمان بکەین، نەژادی مرۆڤ. 314 00:16:51,350 --> 00:16:52,770 با سەری بخەین. 315 00:16:53,140 --> 00:16:57,170 بەر لە هەموو شتێک با مرۆڤدۆست بین. 316 00:16:58,079 --> 00:17:01,330 لە کۆتایيدا، دەمەوێت ئەو پارچە کاغەزە ببەن 317 00:17:01,330 --> 00:17:03,590 کە تێیدا نووسیوتانە چی وات لێدەکات جیاواز بیت، 318 00:17:03,920 --> 00:17:06,719 و دەمەوێت ئەمڕۆ و هەموو ڕۆژێک ئاهەنگی بۆ بگێڕن، 319 00:17:07,129 --> 00:17:09,079 هاوار بکەن لەسەر بانەکانتانەوە. 320 00:17:09,420 --> 00:17:12,270 هەروەها هانتان دەدەم کە ببینن و پرسیار بکەن، 321 00:17:12,380 --> 00:17:14,530 "چی لەسەر پارچە کاغەزەکەی ئەوانیترە؟" 322 00:17:14,950 --> 00:17:16,750 "چی وایان لێ دەکات جیاواز بن؟" 323 00:17:17,260 --> 00:17:21,429 با ئاهەنگی ئەو ناتەواویانە بگێڕین کە وامان لێدەکات تایبەت بین. 324 00:17:22,379 --> 00:17:27,560 هیوادارم ئەوەتان فێر بکات هیچ کەسێک مافی بەسەر وشەی "ئاسایی"ییەوە نییە. 325 00:17:28,100 --> 00:17:29,700 ئێمە هەموومان جیاوازین. 326 00:17:29,950 --> 00:17:32,110 ئێمە هەموومان نامۆین، و بێ وێنەیین، 327 00:17:32,710 --> 00:17:36,420 و ئەمەش وامان لێدەکات مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر بین. 328 00:17:36,730 --> 00:17:38,030 زۆر سوپاستان دەکەم. 329 00:17:38,040 --> 00:17:40,669 (چەپڵە)