بۆ سیسارکەکانم خۆشدەوێت؟
-
0:01 - 0:03حەزدەکەم دەربارەی کۆمەلێکی زۆر
-
0:03 - 0:05تایبەتی گیانەوەرەکان قسەتان بۆ بکەم.
-
0:05 - 0:09١٠,٠٠٠جۆری باڵندە لەجیهاندا هەیە.
-
0:09 - 0:14سیسارکەکان بەبەراورد بە گروپی باڵندەکانیتر
لە ژێر مەترسیەکی زۆر لەناوچونن. -
0:14 - 0:17کاتێک سیسارکێکی وەکو ئەمە دەبینی، یەکەم شت
-
0:17 - 0:21کە بەمێشکت دادێت، ئەوانەن قیزەون، ناشرین،
-
0:21 - 0:24و باڵندەی چڵێسن کە تەنها
بە دوای گۆشت وێڵن. -
0:24 - 0:31بە سیاسیەکان دەشوبهێنرێن.
(چەپڵەڕێزان) (پێکەنین) -
0:31 - 0:34دەمەوێت ئەم دیدە بگۆرم، دەمەوێت
-
0:34 - 0:36ئەم دیدانەی کە بۆ
ئەم جۆرە باڵندانە هەیە بیگۆڕم، چونکە -
0:36 - 0:39هاوسۆزی ئێمەیان پێویستەی.
(بەجدی پێویستیان پێیە(پێکەنین -
0:39 - 0:41و پێتان دەڵێم بۆ.
-
0:41 - 0:45پێش هەموو شتێک، بۆچی ئەوان
ئەم جۆرە ناوبانگە خراپەیان هەیە؟ -
0:45 - 0:49کاتێک چاڕڵز داروین بە ناو
ئەتلەنتیکدا ڕۆیشت لە ساڵی ۱٨۳۲ -
0:49 - 0:52ڵەسەر بیگڵدا، قەڵەمونی دیت،
-
0:52 - 0:55و گوتی،''ئەمانە باڵندەی قیزەونن
-
0:55 - 1:01سەرێکی کەچەڵی ڕەنگ سور کە پڕیەتی لە پیسی.
(پێکەنین) -
1:01 - 1:05ناتوانی لەوە خراپتر ڕیسوای بکەی،
هەرگیز وەک چاڕڵز داروین. (پێکەنین) -
1:05 - 1:08ئێوە دەزانن ، ئەم تێڕوانینەی گۆڕا
کاتێک کە گەڕایەوە، -
1:08 - 1:09و پێتان دەڵێم بۆ.
-
1:09 - 1:13(کۆمپانیایی دیزنیش بەکاریهێناون. (پێکەنین
-
1:13 - 1:17بە کەسێکی گەوج، ڵاڵ ودەبەنگ وێنا دەکرێت.
-
1:17 - 1:21لەم دواییەدا ، ئەگەر تەماشای
ڕۆژنامەیی کینیات کردبێت -
1:21 - 1:28(پێکەنین) (چەپڵەڕێزان) (دڵخۆشی)
-
1:28 - 1:32ئەندام پەرلەمانەکانی کینیا بە .
تایبەتمەندیەکانی سیسارک -
1:32 - 1:35بەراورد کراون.
بەڵام دەمەوێت بەرەنگاری ئەمە ببمەوە. -
1:35 - 1:37دەمەوێت بەرەنگاری ئەمە ببمەوە. دەزانن بۆ؟
-
1:37 - 1:40چونکە ئەندام پەڕلەمانەکان
-
1:40 - 1:45(ژینگە بە پاک و خاوێنی ڕاناگرن. (پێکەنین
-
1:45 - 1:50ئەندام پەڕلەمانەکان یارمەتیدەر نیین بۆ
ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکان. -
1:50 - 1:56بەسەختی دەتوانن یەک خێزانیان
(هەبێت. (چەپڵەڕیزان) (پێکەنین -
1:56 - 2:00باواڕ ناکەم مەترسی لەسەر ژیانیان
وەک سیسارک هەبێت. (پێکەنین) -
2:00 - 2:07لە هەموویان گرنگتر، سیسارک زۆر لە ئەندام
پەرلەمانەکان جوانترن(پێکەنین و چەپڵەڕێزان) -
2:07 - 2:10هەروەها لەم هەسارەیەدا
دوو جۆرسیسارک هەن. -
2:10 - 2:13لێرە سیسارکی جیهانی نوێ هەن
تازە دۆزراونەتەوە -
2:13 - 2:16لە ئەمریکا ، وەکو کۆندۆرس و کاراکاس،
-
2:16 - 2:18و سیسارکەکانی جیهانی کۆن، لەم شوێنە
-
2:18 - 2:22لە ۱٦جۆرمان هەیە ،
لەو ۱٦ جۆرە ، ۱۱ جۆریان -
2:22 - 2:25بەشێوەیەکی زۆر گەورە مەترسی
لە ناوچونیان لێدەکرێت. -
2:25 - 2:28بۆچی سیسارکەکان گرنگن؟ پێش هەموو شتێک
-
2:28 - 2:32خزمەتێکی گرنگی ژینگە دەکەن و
پاککەرەوەن. سیسارکەکان -
2:32 - 2:34کۆمەڵێک کرێکاری سروشتی
پاککردنەوەی خاشاکی ئێمەن -
2:34 - 2:37لاشەی ئاژەڵی مردوو تا سەر
ئێسک دەخۆن و پاکی دەکەنەوە. -
2:37 - 2:40جۆرەها بەکتریای مەترسیدار و
پاشماوەی لاشە پاک دەکەنەوە. -
2:40 - 2:43ئەگەر ئەم پاشماوە و بەکتریایانە بمێننە
و بڵاوببنەوە دەبنە هۆکاری -
2:43 - 2:47لە دەستدانی ژمارەیەکی گەورەی ئاژەڵ
و تووشبونی ئاژەڵی تر بە نەخۆشی. -
2:47 - 2:50توێژینەوەکانی ئەم ماوەیە
دەریانخستوە که لە شوێنێک -
2:50 - 2:53سیسارک نەبێت پاشماوەکان لاشەکان
سێ بۆ چوار هێندە زیاد دەبن -
2:53 - 2:56هەتا شیدەبنەوە، و ئەمەش
کاریگەری گەورەی دەبێت -
2:56 - 2:58بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
-
2:58 - 3:02سیسارکەکان گرنگیەکی
گەورەی مێژووییان هەیە. -
3:02 - 3:05لە کلتووری میسری کۆن بونیان هەبووە.
-
3:05 - 3:08نخبەت هێمایی پارێزەر
-
3:08 - 3:11و دایکایەتیە و پێکەوە لەگەڵ کوبڕا
-
3:11 - 3:15بە هێمایی یەکگرتوویی لە نێوان میسری
سەروو وخواروو دادەنران. -
3:15 - 3:19لە ئەفسانەی هیندۆسیدا،
چاتاێۆ خواوەندی سیسارک بوو، -
3:19 - 3:24و ژیانی خۆی خستە مەترسی بۆ
ئەوەیی خواوەندی سیتا بپارێزێت -
3:24 - 3:27لە دەست ئەژدیهایی دەسەری ڕاڤن.
-
3:27 - 3:30لە کلتوری خەلکی تیبت، سیسارکەکان
کارێکی زۆر گرنگ جێ بەجێ دەکەن -
3:30 - 3:33خواردنی لاشەکان لە ئاسمان. لە
شوێنێکی وەکو تیبت شوێنێک نییە -
3:33 - 3:36بۆ ناشتنی لاشەکان، یان دار بۆ سوتاندنیان،
-
3:36 - 3:40بۆیە سیسارکەکان سیستەمێکی سروشتی
پاککەرەوە پێشکەش دەکەن. -
3:40 - 3:43کەواتە کێشەی ئێمە لەگەڵ سیسارکەکان چییە؟
-
3:43 - 3:46هەشت جۆر سیسارکمان لە
کینیا هەیە، -
3:46 - 3:50شەش لەوانە مەترسیێکی زۆری لەناوچوونیان
لەسەرە. -
3:50 - 3:52هۆکارەکە ئەوەیە کە
ژەهر خوارد دەکرێن، و -
3:52 - 3:55ئەم ژەهر خواردنەشیان
-
3:55 - 3:58مرۆڤ لێی بەرپرسیارە.
-
3:58 - 4:01خەڵکی ئەو گوندانە ژەهر بەکار دەهێنن
بە ئامانجی کوشتنی ئاژەڵە دڕندەکان. -
4:01 - 4:05و لەبەرامەردا، سیسارکەکان
دەبنە قوربانی ژەهرخواردنە. -
4:05 - 4:07لە باشوری ئاسیادا، لە
هیندستان و پاکستان -
4:07 - 4:11چوار جۆر لە سیسارکەکان مەترسی
زۆر گەورەیان لەسەرە، -
4:11 - 4:14واتە کەمتر لە ۱۰ یان ۱٥ ساڵیان
ماوە بۆ ئەوەی لەناو بچن، -
4:14 - 4:18و هۆکارەکە ئەوەیە چونکە
کەوتوونەتە ناو داوەکە -
4:18 - 4:20بەهۆی خواردنی ئاژەڵە ماڵیەکان
کە پێش مردنیان کوتراون -
4:20 - 4:23بە دەرمانی ئازارشکێنی وەک دیکلوفیناک.
-
4:23 - 4:26ئێستا ئەم دەرمانە لە هیندستان لە
نەخۆشخانەی ئاژەڵان قەدەغەکراوە، -
4:26 - 4:28و سنوورێکیان بۆ داناوە.
-
4:28 - 4:31بەهۆی نەبوونی سیسارکێک،
سەگی بەڕەڵا -
4:31 - 4:33لە شوێنی فڕێدانی لاشەی
مرداربوو بڵاو بوونەتەوە، -
4:33 - 4:37کە سەگی هار بڵاودەبێتەوە وەک
ئەوەیە موشەکێکی کاتکراوی گەورەی -
4:37 - 4:39نەخۆشی هاریت هەبیت، حاڵەتەکانی نەخۆشی هاری
-
4:39 - 4:42بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر
لە هیندستان زیادی کردووە. -
4:42 - 4:45کینیا لە هەوڵی ئەوەدایە کە ببێتە خاوەنی
گەورەترین ناوچەی با لە ئەفریقا: -
4:45 - 4:49تۆربینەی هەوایی ببەستێت تا
بگاتە دەریاچەی تورکانا. -
4:49 - 4:51دژی ئەو وزەی با نیم،
بەڵام پێویستە کار بکەین -
4:51 - 4:54لەگەڵ حکومەتەکان بکەین،
چونکە تۆربۆنەکانی با -
4:54 - 4:57ئەمە لە باڵندەکان دەکات،
دەیانکات بە دوو بەشەوە. -
4:57 - 5:00ئامێری شێلانی باڵندەکانن.
-
5:00 - 5:02لە ڕۆژئاوایی ئەفریقا،
بازرگانیەکی مەترسیداری. -
5:02 - 5:08سیسارکی مردوو هەیە کە بۆ جادو و
دروست کردنی بت بەکاردەهێرین. -
5:08 - 5:10کەواتە پێویستە ئێمە چی بیکەین؟
توێژینەوە لە سەر -
5:10 - 5:14ئەم باڵندانە دەکەین، هەندێک ئامێری
پەیوەندیان لەسەر دەلکێنین. -
5:14 - 5:16شوێنە بنەڕەتیەکانی
ئەو بڵندانە دیاری دەکەین، -
5:16 - 5:19تا بزانین کە بۆ کوێ دەچن.
-
5:19 - 5:21دەبینین بۆ چەند ووڵاتێکی جیاواز گەشت دەکەن
-
5:21 - 5:24ئەگەر بمانەوێت چارەسەرێکی بنەڕەتی لە ئاستی
وڵاتێک بدۆزینەوە، ئەمە سەرناگرێت -
5:24 - 5:27دەبێت لەسەر ئاستی هەرێمی
لەگەڵ حوکمەتەکان کار بکەین. -
5:27 - 5:29لەگەڵ کۆمەڵە ناوخۆیەکان کار دەکەین.
-
5:29 - 5:33قسەیان سەبارەت بە گرنگی
سیسارکەکان بۆ دەکەین، -
5:33 - 5:35باسی گرنگی هەبوونی سیسارکەکان و
-
5:35 - 5:38خزمەتە بەرچاوەکانی ئەم باڵندە
چاکەیان بۆ ڕوون دەکەینەوە. -
5:38 - 5:41چۆن دەتوانی یارمەتیمان بدەیت؟
ببە بە ئەندامێکی کارا، -
5:41 - 5:44لە سەری بەدەنگ بە، نامە بۆ حوکمەت بنووسە
-
5:44 - 5:46و پێ بڵێ ئێمە زۆر پێویستە گرنگی
-
5:46 - 5:49بە ئەم باڵندە تێنەگەیشتراوانە
بدەین. کات ببەخشە -
5:49 - 5:52بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم
زانیاریانە. -
5:52 - 5:55کاتێک لەم ژوورە دەچیتە دەرەوە، ئەم شتانەی
لەسەر سیسارک فێر بوویت -
5:55 - 5:57بۆ بنەماڵە و خێزان، مناڵەکانت.
-
5:57 - 5:59بۆ دراوسێکانت باسیان بکە.
-
5:59 - 6:02سیسارکەکان زۆر بەخشندەن.
چارڵز داروین ووتی -
6:02 - 6:05تێڕوانینی گۆڕا چونکە بینی
-
6:05 - 6:09بە ئاسانی بەبێ وزە لە ئاسمانەکان دەفڕن.
-
6:09 - 6:12کینیا ،ئەم جیهانە، زۆر هەژارتر دەبێت
-
6:12 - 6:14بەبێ ئەو جۆرە باڵندە جوانانە.
-
6:14 - 6:18(زۆر سوپاس. (چەپڵە ڕێزان
- Title:
- بۆ سیسارکەکانم خۆشدەوێت؟
- Speaker:
- مونیر ڤیرانی
- Description:
-
وەک خاشاک کۆکەرەوەیەکی سروشتی، سیسارکەکان بۆ سیستەمی ژینگەییمان گرنگن. کەواتە بۆچی ئەم هەموو ناوبانگە خراپەیان لە دوایە؟ بۆچی زۆربەیان لە ژێر هەڕەشەی لە ناوچووندان؟ مونیر ڤیرانی دەڵێت ئێمە پێویستە گرنگی زیاتر بدەین بەم دروستکراوە بێهاوتایانە و درک پێنەکراوانە: بۆ ئەوەی دیدی خۆمان بگۆرڕین و سیسارکەکان بپارێزین
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:41
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why I love vultures | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why I love vultures |