چۆن پەت پەتێن ئاوازی خۆی وەرگرت؟
-
0:00 - 0:03ئەگەر بە دروستی بیکەیت، دەنگی ئاوا دەبێت:
-
0:03 - 0:07تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات،
تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات. -
0:07 - 0:08بەڵام ئەگەر بە هەڵە بیکەیت:
-
0:08 - 0:10تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات.
-
0:10 - 0:13[شتی بچووک، بیرۆکەی مەزن.]
-
0:14 - 0:15[کیرا گانت و پەت پەتێن]
-
0:16 - 0:20پەتی پەت پەتێن توڵێکی زۆر سادەیە.
-
0:20 - 0:23لە تەناف یان پەت یان گوش دروست دەکرێت.
-
0:23 - 0:25پەتەکە دەهۆندرێتەوە. (پێکەنین)
-
0:25 - 0:27نازانم چۆن باسی بکەم.
-
0:27 - 0:29ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە
کێشێکی سووکی هەیە، -
0:29 - 0:33و دەنگێکی شێوە قامچیشی هەیە.
-
0:33 - 0:37ڕەسەنایەتییەکەی ڕوون نییە.
-
0:37 - 0:41هەندێک بەڵگە هەیە کە دەیگەڕێننەوە بۆ
میسڕی کۆن، وڵاتی فینیقیا، -
0:41 - 0:45پاشان هۆڵندییە کۆچەرییەکان
گواستویانەتەوە بۆ باکوری ئەمریکا. -
0:45 - 0:49پەت بوو بە شتێکی گەورەتر کاتێک
جلوبەرگی ئافرەتان لە بارتر بوو -
0:49 - 0:52و پانتۆڵ هاتە ناو کایەکەوە.
-
0:52 - 0:55بۆیە کچەکانیش دەیان توانی
پەت پەتێن بکەن -
0:55 - 0:57چونکە تەنورەکانیان لە پەتەکە نە دەئاڵا.
-
0:57 - 1:01دایەنە ئافرەتەکان
پەت پەتێنیان بە منداڵەکان دەکرد. -
1:01 - 1:04تەنانەت پێشتریش منداڵە ئەفریقییە
کۆیلەکانیش پێش شەڕی ناوخۆی ئەمریکا -
1:04 - 1:06پەت پەتێنیان کردووە.
-
1:06 - 1:11لە ساڵی ١٩٥٠کان، لە هارلم،
بڕۆنکس، بروکلین، کوینز، -
1:11 - 1:15چەندین کچت دەبینی لەسەر شۆستەکان
پەت پەتێنیان دەکرد. -
1:15 - 1:19هەندێک جار ٢ پەتیان بەکار دەهێنا،
-
1:19 - 1:23دەکرا لێکیان جیا بکەیتەوە و هەر
یەکێکیان بە ئاڕاستەی جیاواز بەکار بهێنیت. -
1:23 - 1:25پەت پەتێن وەکو ماوەیەکی
دیاریکراوی کات بوو -- -
1:25 - 1:27تیک، تیک، تیک، تیک، --
-
1:27 - 1:31کە دەتوانی کێش و سەروا و
ئاوازی بۆ زیاد بکەیت. -
1:31 - 1:33ئەم پەتانە بۆشاییەک دروست دەکەن
-
1:33 - 1:35کە دەمانتوانی شتێک بە دەست بهێنین
-
1:35 - 1:37کە زۆر مەزنتر بێت لە دراوسێیەتی.
-
1:38 - 1:41پەت پەتێنی دوو پەتی وەکو سمبولێکی
بەهێزی کلتور و ناسنامە دەمێنێتەوە -
1:41 - 1:42بۆ ئافرەتە ڕەش پێستەکان،
-
1:42 - 1:45لە ١٩٥٠کانەوە تا ١٩٧٠کان،
-
1:45 - 1:47کچەکان نە دەبوو وەزرشیان کردبا.
-
1:47 - 1:50کوڕەکان بەیسبۆڵ و باسکە و
تۆپێنیان دەکرد، -
1:50 - 1:51بەڵام کچکەکان بۆیان نەبوو.
-
1:51 - 1:54شتانێکی زۆر گۆڕان، بەڵام لەم بوارەدا،
-
1:54 - 1:56کچەکان دەستیان بەسەر یاریگاکەدا گرت.
-
1:56 - 1:58ئامانجیان بوو کوڕەکان نەبن
بە بەشێک لە ئەمەدا. -
1:58 - 2:00بواری ئەوان، بواری هێزەکەشییانە.
-
2:00 - 2:02ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەدرەوشێنەوە تێیدا.
-
2:02 - 2:04بەڵام پێموایە ئەمە بۆ کوڕانیشە،
-
2:04 - 2:05چونکە ئەوانیش بیستویانە،
-
2:06 - 2:08پێم وایە زۆرێک لە هونەرمەندە هیپ-هۆپەکان
-
2:08 - 2:11بیرۆکەی ناو یاری گۆرانی
کچە ڕەش پێستەکانیان وەرگرتووە. -
2:11 - 2:14(گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان)
-
2:14 - 2:17(گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان)
-
2:17 - 2:19(گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان)
-
2:19 - 2:23بۆچی گۆرانی "Country Grammar" لینڵی
بوو بە تاکە براوەی گرامی -
2:23 - 2:25چونکە هەموو خەڵك دەیزانی کە
-
2:25 - 2:29(گۆرانییەکی نیڵی)
-
2:29 - 2:32دەستپێکی ئەم گۆرانییەیە:
"Down down, baby, down down the roller.." -
2:32 - 2:35"sweet sweet baby, I'll never let you go."
-
2:35 - 2:38هەر کەسێک لە کۆمەڵگەیەکی ڕەش پێستدا
گەورە بووبێت -
2:38 - 2:40ئەم گۆرانییە دەزانێت.
-
2:40 - 2:42لەبەر ئەوە، بە ڕاستی گۆرانییەکی
سەرکەوتوو بوو. -
2:43 - 2:47پەت پەتێنی دوو کەسی یارمەتی
پەیدا بوونی ئەم گۆرانییانە و -
2:47 - 2:51جوڵە و ئاوازەکانی دا کە لەگەڵیدا بەکار دێن،
-
2:51 - 2:55کە ئەمە شتێکی زۆر سروشتییە کە ناوی دەنێم
"گفتوگۆیی جوڵەیی" -- -
2:55 - 2:57وشەی دەم و وشەی لاشە.
-
2:57 - 3:00ئەمە ئەوەیە کە نەوە بە نەوە
دەگوازرێتەوە. -
3:00 - 3:03بە شێوەیەک پەتەکە هاوکارە
لە گواستنەوە و هەڵگرتنی. -
3:04 - 3:07تۆ پێویستت بە چەند توڵێک دەبێت
بۆ ئەوەی یادگاری بگوازیتەوە. -
3:07 - 3:11بۆیە دەتوانیت پەت پەتێن بەکار بهێنیت
بۆ هەموو جۆرە جیاوازەکانی شتەکان -
3:11 - 3:12ئەمە کلتورەکان دەبڕێت.
-
3:12 - 3:16و پێموایە دەمێنێتەوە
چونکە خەڵک پێویستی بە جوڵەیە. -
3:17 - 3:22هەندێک جار پێموایە سادەترین ئامراز دەتوانێت
گەورەترین داهێنان بێنێتە کایەوە.
- Title:
- چۆن پەت پەتێن ئاوازی خۆی وەرگرت؟
- Speaker:
- کیرا گاونت
- Description:
-
هونەرمەندە هیپ هۆپەکان بیرۆکەیەکی زۆریان لە گۆرانییەکانی پەت پەتێنەوە وەرگرت. کیرا کە توێژەری مۆسیقایی کلتورە جیاوازەکانە، گەشتێکمان بە ناو مێژووی پەت پەتێندا پێ دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 03:35
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm | ||
Aga Ismael edited Kurdish subtitles for How the jump rope got its rhythm |