ئەگەر بە دروستی بیکەیت، دەنگی ئاوا دەبێت: تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات. بەڵام ئەگەر بە هەڵە بیکەیت: تیک-تات، تیک-تات، تیک-تات. [شتی بچووک، بیرۆکەی مەزن.] [کیرا گانت و پەت پەتێن] پەتی پەت پەتێن توڵێکی زۆر سادەیە. لە تەناف یان پەت یان گوش دروست دەکرێت. پەتەکە دەهۆندرێتەوە. (پێکەنین) نازانم چۆن باسی بکەم. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کێشێکی سووکی هەیە، و دەنگێکی شێوە قامچیشی هەیە. ڕەسەنایەتییەکەی ڕوون نییە. هەندێک بەڵگە هەیە کە دەیگەڕێننەوە بۆ میسڕی کۆن، وڵاتی فینیقیا، پاشان هۆڵندییە کۆچەرییەکان گواستویانەتەوە بۆ باکوری ئەمریکا. پەت بوو بە شتێکی گەورەتر کاتێک جلوبەرگی ئافرەتان لە بارتر بوو و پانتۆڵ هاتە ناو کایەکەوە. بۆیە کچەکانیش دەیان توانی پەت پەتێن بکەن چونکە تەنورەکانیان لە پەتەکە نە دەئاڵا. دایەنە ئافرەتەکان پەت پەتێنیان بە منداڵەکان دەکرد. تەنانەت پێشتریش منداڵە ئەفریقییە کۆیلەکانیش پێش شەڕی ناوخۆی ئەمریکا پەت پەتێنیان کردووە. لە ساڵی ١٩٥٠کان، لە هارلم، بڕۆنکس، بروکلین، کوینز، چەندین کچت دەبینی لەسەر شۆستەکان پەت پەتێنیان دەکرد. هەندێک جار ٢ پەتیان بەکار دەهێنا، دەکرا لێکیان جیا بکەیتەوە و هەر یەکێکیان بە ئاڕاستەی جیاواز بەکار بهێنیت. پەت پەتێن وەکو ماوەیەکی دیاریکراوی کات بوو -- تیک، تیک، تیک، تیک، -- کە دەتوانی کێش و سەروا و ئاوازی بۆ زیاد بکەیت. ئەم پەتانە بۆشاییەک دروست دەکەن کە دەمانتوانی شتێک بە دەست بهێنین کە زۆر مەزنتر بێت لە دراوسێیەتی. پەت پەتێنی دوو پەتی وەکو سمبولێکی بەهێزی کلتور و ناسنامە دەمێنێتەوە بۆ ئافرەتە ڕەش پێستەکان، لە ١٩٥٠کانەوە تا ١٩٧٠کان، کچەکان نە دەبوو وەزرشیان کردبا. کوڕەکان بەیسبۆڵ و باسکە و تۆپێنیان دەکرد، بەڵام کچکەکان بۆیان نەبوو. شتانێکی زۆر گۆڕان، بەڵام لەم بوارەدا، کچەکان دەستیان بەسەر یاریگاکەدا گرت. ئامانجیان بوو کوڕەکان نەبن بە بەشێک لە ئەمەدا. بواری ئەوان، بواری هێزەکەشییانە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەدرەوشێنەوە تێیدا. بەڵام پێموایە ئەمە بۆ کوڕانیشە، چونکە ئەوانیش بیستویانە، پێم وایە زۆرێک لە هونەرمەندە هیپ-هۆپەکان بیرۆکەی ناو یاری گۆرانی کچە ڕەش پێستەکانیان وەرگرتووە. (گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان) (گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان) (گۆرانی تایبەت بە کچە ڕەش پێستەکان) بۆچی گۆرانی "Country Grammar" لینڵی بوو بە تاکە براوەی گرامی چونکە هەموو خەڵك دەیزانی کە (گۆرانییەکی نیڵی) دەستپێکی ئەم گۆرانییەیە: "Down down, baby, down down the roller.." "sweet sweet baby, I'll never let you go." هەر کەسێک لە کۆمەڵگەیەکی ڕەش پێستدا گەورە بووبێت ئەم گۆرانییە دەزانێت. لەبەر ئەوە، بە ڕاستی گۆرانییەکی سەرکەوتوو بوو. پەت پەتێنی دوو کەسی یارمەتی پەیدا بوونی ئەم گۆرانییانە و جوڵە و ئاوازەکانی دا کە لەگەڵیدا بەکار دێن، کە ئەمە شتێکی زۆر سروشتییە کە ناوی دەنێم "گفتوگۆیی جوڵەیی" -- وشەی دەم و وشەی لاشە. ئەمە ئەوەیە کە نەوە بە نەوە دەگوازرێتەوە. بە شێوەیەک پەتەکە هاوکارە لە گواستنەوە و هەڵگرتنی. تۆ پێویستت بە چەند توڵێک دەبێت بۆ ئەوەی یادگاری بگوازیتەوە. بۆیە دەتوانیت پەت پەتێن بەکار بهێنیت بۆ هەموو جۆرە جیاوازەکانی شتەکان ئەمە کلتورەکان دەبڕێت. و پێموایە دەمێنێتەوە چونکە خەڵک پێویستی بە جوڵەیە. هەندێک جار پێموایە سادەترین ئامراز دەتوانێت گەورەترین داهێنان بێنێتە کایەوە.