تواناکان بۆ پەیوەندییەکی رۆمانتیکی تەندروست
-
0:11 - 0:14تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز،
-
0:14 - 0:17پەیوەندییەکی قسەکردنی باش،
هەستی بە نرخ بوون. -
0:17 - 0:20ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی
زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری -
0:20 - 0:22بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست.
-
0:22 - 0:24ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری
-
0:24 - 0:28بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە
لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی -
0:28 - 0:31کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی
تەندروستی دیاری کردووە -
0:31 - 0:34و ئەو لیستەی من دابینم کردووە
پێکهاتووە لە زۆربەیان -
0:34 - 0:36ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان
-
0:36 - 0:39لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست
دروست دەکات- -
0:39 - 0:43شتی وەکو ئەوەی هەمیشە شەڕکردن
و نەگەیشتن بە ئەنجام؛ -
0:43 - 0:46و نەتوانیت بچیت بۆلای
هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە -
0:46 - 0:50بە سوک سەیرکردن،
رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی. -
0:50 - 0:53کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا،
-
0:53 - 0:56ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە.
-
0:56 - 0:59ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی
پەیوەندی و لێک جیابوونەوە، -
0:59 - 1:04و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن
لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی. -
1:04 - 1:08لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە
خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. -
1:08 - 1:10بەڵام کێشەیەک هەیە:
-
1:11 - 1:12چەنێک کەس ئەزانن،
-
1:12 - 1:16مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن
پێویستە ڕۆژانە چیبکەن، -
1:16 - 1:19بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟
-
1:20 - 1:24مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین
پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، -
1:24 - 1:27بەڵام زۆربەی کەسەکان
نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، -
1:27 - 1:30و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین.
-
1:30 - 1:34پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن
پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن. -
1:35 - 1:38ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟
دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت. -
1:38 - 1:41پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین.
-
1:41 - 1:44من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم،
و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت. -
1:44 - 1:46بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین
-
1:46 - 1:51بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا
کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن. -
1:52 - 1:54زۆر درەنگ ئەبێت.
-
1:54 - 1:58ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی
بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟ -
1:58 - 2:00رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن.
-
2:00 - 2:02پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری.
-
2:03 - 2:05و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە:
-
2:05 - 2:07خەڵک فێربکەیت کە چۆن
پەیوەندیەکی باشیان هەبێت -
2:07 - 2:10کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن.
-
2:10 - 2:11ئەتوانێت سەر بگرێت.
-
2:11 - 2:13بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە.
-
2:14 - 2:15بۆچی؟
-
2:16 - 2:18چونکە کەسەکان تازە
هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ -
2:18 - 2:20ئەو کەسەی کە دەیانەوێ
هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن. -
2:21 - 2:23ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟
-
2:23 - 2:29هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری
ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات. -
2:31 - 2:36بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری
خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت -
2:36 - 2:37دیاریکراون،
-
2:37 - 2:40چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی
سێ شتی گرنگ؛ -
2:41 - 2:46بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە
چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت، -
2:46 - 2:48هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو،
-
2:48 - 2:52و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان
لە سەرەتاوە. -
2:52 - 2:55مەبەستم لە سەرەتای هەموو
پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە. -
2:55 - 2:58مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە،
زووترین کات کە دەشێت. -
2:59 - 3:02پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین،
بە تایبەتی گەنجەکان، -
3:02 - 3:05کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت.
-
3:05 - 3:09ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە،
من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە -
3:09 - 3:12نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا
بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی -
3:12 - 3:14کە ئێمە پێمان وایە
ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات -
3:14 - 3:17بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو
پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن -
3:17 - 3:21و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی
بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن -
3:21 - 3:24ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا-
-
3:24 - 3:27وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون-
-
3:27 - 3:32کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە
پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس. -
3:32 - 3:36توانستی ڕۆمانس
توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن -
3:36 - 3:41بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی
پڕۆسەی پەیوەندییەکە، -
3:41 - 3:43لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە،
-
3:43 - 3:47بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو،
بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست، -
3:47 - 3:51و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن.
-
3:51 - 3:53خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم
لەبارەی ئەو توانایانەوە، -
3:53 - 3:57بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە
ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە. -
3:57 - 3:59ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە
-
3:59 - 4:02بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت
دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە. -
4:02 - 4:06تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان
نیشان ئەیەن -
4:06 - 4:09لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان
و دۆزراوەی توێژینەوەکان -
4:09 - 4:10لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست.
-
4:11 - 4:14لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە
هاوبەشەکان نیشان ئەیەن، -
4:14 - 4:16ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی
ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن -
4:16 - 4:20بە هەموو بەشە جیاوازەکانی
پڕۆسەی پەیوەندی، و -
4:20 - 4:25بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە -
ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا. -
4:25 - 4:27بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی
ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم. -
4:28 - 4:30یەکەمیان ڕوون ناسییە.
-
4:30 - 4:35ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە.
-
4:35 - 4:41بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت
لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە، -
4:41 - 4:44چیت ئەوێت،
بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت. -
4:44 - 4:47با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت
لەگەڵ هاوژینەکەت. -
4:47 - 4:50لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی
یان هەست بکەیت -
4:50 - 4:53کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات،
-
4:53 - 4:55بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر
ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە. -
4:55 - 4:57ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە
کەمێک بحەسێیتەوە، -
4:57 - 5:00بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە
ناو پەیوەندیەکەت. -
5:01 - 5:04ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت
باشتر بناسیت. -
5:04 - 5:06با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ
دەردەکەوێت بۆ ژوانێک. -
5:06 - 5:09لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ.
-
5:09 - 5:11بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت
بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت. -
5:11 - 5:14نە لەبارەی تۆوەیە
نە پەیوەندییەکە. -
5:14 - 5:16هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە.
-
5:16 - 5:19لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت
-
5:19 - 5:22مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان.
-
5:23 - 5:27بۆ نموونە، ئەزانیت
ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت، -
5:27 - 5:29شتەکان بە باشی ناڕۆن.
-
5:29 - 5:31لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر
پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت. -
5:32 - 5:35لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت
کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت -
5:35 - 5:39بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی
جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو. -
5:39 - 5:41بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت
کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت -
5:41 - 5:43کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە -
-
5:43 - 5:46تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و
-
5:46 - 5:48دواتر شتەکان باش نابن.
-
5:48 - 5:50بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت،
-
5:50 - 5:51"باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو
-
5:51 - 5:54بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم
-
5:54 - 5:56و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە."
-
5:57 - 6:00و لەگەڵ ڕوونناسی،
تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت -
6:00 - 6:04دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ
لە پەیوەندییەکدا. -
6:04 - 6:05لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت
-
6:05 - 6:07کە بەڕاستی پێویستی بە
پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە. -
6:07 - 6:11تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت
کەسانی تر ببینێت. -
6:11 - 6:14یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت
کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە، -
6:14 - 6:15کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت،
-
6:15 - 6:18و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە
کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە. -
6:18 - 6:20کەواتە ئەوە ڕوونناسییە.
-
6:20 - 6:23توانای دووەم دوولایەنییە.
-
6:23 - 6:26دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت
کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و -
6:26 - 6:30کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن.
-
6:30 - 6:31لەگەڵ دوولایەنی
-
6:31 - 6:35تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە
شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون -
6:35 - 6:38ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە
وایان لێبکەیت بەدیبێن. -
6:38 - 6:41با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ
بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و -
6:41 - 6:43تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت.
-
6:43 - 6:45لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت:
-
6:45 - 6:47"تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر
پڕ سترێس ئەبێت بۆم. -
6:47 - 6:49زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛
-
6:49 - 6:51کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم.
-
6:51 - 6:54هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت
خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟" -
6:55 - 6:57لەگەڵ دوولایەنی،
-
6:57 - 7:01تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی
هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت. -
7:01 - 7:05با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر
حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی -
7:05 - 7:06یەکەم شت لە بەیانیاندا،
-
7:06 - 7:09وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات
بۆ تەواوی رۆژەکە. -
7:09 - 7:13دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ
پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا، -
7:13 - 7:17هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ
بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ. -
7:18 - 7:22دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە
پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە -
7:22 - 7:26لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت.
-
7:26 - 7:29با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە
کە دەتەوێت وەری بگریت، -
7:29 - 7:31بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە
کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت، -
7:31 - 7:33تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە
-
7:33 - 7:36کە تۆ و هاوژینەکەت
کات بەیەکەوە بەسەر بەرن. -
7:36 - 7:39لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە،
لەوانەیە بڵێیت، -
7:39 - 7:41"تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم
ئەم کارە بەدەست بهێنم، -
7:41 - 7:42زۆر گرنگە بۆ من،
-
7:42 - 7:46بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم
دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە. -
7:46 - 7:49ئەگەر من بەڵێن بدەم کە
هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان، -
7:49 - 7:52ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت
من ئەم کارە وەربگرم؟" -
7:52 - 7:54ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی.
-
7:55 - 7:58توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە.
-
7:58 - 8:01و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی
رێکخستنی هەستەکانتە -
8:01 - 8:05لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن
لە پەیوەندیەکەتدا. -
8:05 - 8:10لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
تۆ ئەتوانیت... -
8:11 - 8:12هەستەکانت هێمن رابگریت و
-
8:12 - 8:16ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە
لەبەرچاو بگریت. -
8:17 - 8:19بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە.
-
8:19 - 8:22ئەمە کارەساتە!
ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات! -
8:22 - 8:24من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟"
-
8:24 - 8:26لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە:
-
8:26 - 8:29"ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم.
-
8:29 - 8:30هەموو شتێک باش دەبێت.
-
8:30 - 8:33ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە.
من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە. -
8:33 - 8:35هەموو شتێک باش دەبێت."
-
8:35 - 8:37لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
-
8:37 - 8:40تۆ دەتوانیت بەرگەی
هەستە نائاسوودەکان بگریت -
8:40 - 8:43و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە،
-
8:43 - 8:46بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە
بڕیارەکەتدا بچیتەوە. -
8:46 - 8:49با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە
وەڵامی نامەکەت بداتەوە. -
8:49 - 8:52نامەکە هەر نایەت؛
تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛ -
8:52 - 8:54هەموو دوو خوولەکێک سەیری
مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە. -
8:54 - 8:57لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت، -
8:57 - 8:58"ئەزانیت چی؟
هێمن بەرەوە. -
8:58 - 9:00نامەکە دەگات.
-
9:00 - 9:02پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک
سەیری نامەکە بکەم؛ -
9:02 - 9:06لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و
ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و -
9:07 - 9:09لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
-
9:09 - 9:12ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود
لەگەڵ -
9:12 - 9:13پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە
ڕابرگیت، و -
9:13 - 9:16تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش
رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا. -
9:17 - 9:18با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە.
-
9:18 - 9:23تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛
تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت. -
9:23 - 9:24لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،
-
9:24 - 9:27تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە
ئەمە ئاساییە؛ -
9:27 - 9:29کە، بەڵێ، تۆ هەست بە
خەمۆکی دەکەیت، -
9:29 - 9:31بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت،
و تێی دەپەڕێنیت. -
9:31 - 9:34ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە
بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، -
9:34 - 9:36تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە،
-
9:36 - 9:38و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت
-
9:38 - 9:39کە باش نەبوو بۆ تۆ
-
9:40 - 9:44بۆیە ووردبینی، دوولایەنی،
و ڕێکخستنی هەڵچوون. -
9:44 - 9:50من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ
ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە -
9:50 - 9:53کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت.
-
9:53 - 9:56بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ
لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات. -
9:56 - 9:58ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد،
و ئەویش وتی -
9:58 - 10:02کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە
کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی، -
10:02 - 10:04ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت.
-
10:04 - 10:06بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا.
-
10:06 - 10:09و زۆر توڕە بووە،
و شەڕێکی گەورەیان کردووە. -
10:09 - 10:10بۆچی؟
-
10:10 - 10:13چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست،
بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛ -
10:13 - 10:16ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت.
-
10:16 - 10:17پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە.
-
10:17 - 10:20بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات.
-
10:20 - 10:23ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە،
-
10:23 - 10:26ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر
بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە -
10:26 - 10:28کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست،
-
10:28 - 10:31و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە،
توڕە دەبوو. -
10:31 - 10:35ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت
کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە -
10:35 - 10:38کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت
بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە. -
10:39 - 10:44دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی
داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست، -
10:44 - 10:46بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی.
-
10:46 - 10:51و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری
ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو -
10:51 - 10:53کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە.
-
10:53 - 10:55بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت:
-
10:55 - 10:58ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە
ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟ -
10:58 - 11:00یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە.
-
11:00 - 11:02ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە،
-
11:02 - 11:06و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە
کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک. -
11:08 - 11:11ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە،
دەیتوانی بڵێت، -
11:11 - 11:12"دەزانیت چی؟
-
11:12 - 11:14من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە،
-
11:14 - 11:16بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە
کە ئەو ڕۆژە بینیمان، -
11:16 - 11:18و ئەوەندەش گران نەبوو."
-
11:18 - 11:20هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد.
-
11:20 - 11:23ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و
بەنرخ بێت. -
11:23 - 11:24هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو.
-
11:24 - 11:26هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد.
-
11:26 - 11:30ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە
دەکرا باش بڕوات، -
11:30 - 11:31لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک
-
11:31 - 11:34کە بەڕاستی دەتوانێت
ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات. -
11:35 - 11:37ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو.
-
11:37 - 11:40ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات.
-
11:41 - 11:43من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند،
-
11:43 - 11:47توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی،
دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون، -
11:48 - 11:49لەناو کەسانی گەنجدا.
-
11:49 - 11:51لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا،
-
11:51 - 11:54سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد،
کچانی هەرزەکار، -
11:54 - 11:59و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی
کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە -
12:00 - 12:02زیاتر هەستیان بە پارێزراوی
دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا. -
12:02 - 12:04هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد
کە نزیک بوون لە کەسانی تر، -
12:04 - 12:08دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن،
نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە. -
12:09 - 12:12ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە
نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە، -
12:12 - 12:14تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە.
-
12:15 - 12:17و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون
-
12:17 - 12:20دەربارەی پێشبینییەکانیان
دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛ -
12:20 - 12:23زیاتر گەشبین بوون
لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات. -
12:23 - 12:26کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر
-
12:26 - 12:31زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون
سەرەڕای تەمەنیان، -
12:31 - 12:35ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون،
وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن -
12:35 - 12:38و ڕەوشتی دڵ نەرمی
وەکو باوەش کردن و ماچ کردن. -
12:39 - 12:42و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو
-
12:42 - 12:44کەمتر تێکەڵی ...
-
12:45 - 12:49نائاسایی، چالاکی سێکسی،
وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون -
12:49 - 12:53کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت
بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ. -
12:53 - 12:57بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی،
١٣ و ١٤ ساڵ، -
12:57 - 13:00لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان
تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون، -
13:00 - 13:03هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە،
-
13:04 - 13:07پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا،
-
13:07 - 13:09و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا.
-
13:10 - 13:15ئێمە هەمان شت دەبینین
لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ: -
13:15 - 13:21پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە
زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا. -
13:21 - 13:24وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن،
-
13:24 - 13:27نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن
کاتێک شتەکان باش نابن -
13:27 - 13:29و بڕیاری هۆشیار دەدەن
بە باوەڕەوە -
13:30 - 13:35و هەروەها باشترن لە گەڕان
و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان. -
13:35 - 13:38بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای
ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی -
13:38 - 13:40ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات.
-
13:40 - 13:44باشترن لە دەستەبەرکردنی
پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و -
13:44 - 13:46ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین،
-
13:46 - 13:48ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن
لە تاقیگەکەماندا، -
13:48 - 13:53کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن
سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان. -
13:55 - 13:58ئەو گەنجانەی کە
توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو -
13:58 - 14:01هەروەها ئاسوودەتر بوون
لە پەیوەندیەکەیاندا، -
14:01 - 14:02دڵخۆشتربوون.
-
14:02 - 14:05و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی
کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا -
14:05 - 14:08هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش.
-
14:08 - 14:10بۆیە بە گشتی،
-
14:11 - 14:13توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە
-
14:13 - 14:18هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی
گونجاوی کارای گەورەتر و -
14:18 - 14:20باشتر بوونی تاکەکەسی. و
-
14:21 - 14:23ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم
-
14:23 - 14:28کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین
کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. -
14:29 - 14:31بۆیە، وەکو پێشتر وتم،
-
14:31 - 14:34ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی
تەندروست شێوەی چۆنە، -
14:34 - 14:37بەڵام زۆربەی کەسەکان
نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و -
14:37 - 14:40کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و
-
14:40 - 14:41ئەمە کێشەکەیە.
-
14:41 - 14:47ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن
چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا. -
14:47 - 14:50پێویستە یارمەتییان بدەین
هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن. -
14:50 - 14:53پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و
-
14:53 - 14:56زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی
کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. -
14:57 - 15:00پێویستە یارمەتییان بدەین
توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە -
15:00 - 15:02ڕاست بەکاریبهێنن
-
15:02 - 15:06بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی
دەربارەی ئەمەیە. -
15:07 - 15:11هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی،
دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە. -
15:11 - 15:15بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی
بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن، -
15:15 - 15:18وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و
-
15:18 - 15:22نەیاری، و رەخنەگرتن، و
ڕیسواکردن، و توندوتیژی. -
15:22 - 15:26و دروستکردنی ئەو شتانەی
بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات، -
15:26 - 15:30وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و،
پێکەوە قسەکردنێکی باش، و -
15:30 - 15:33هەستی بەنرخ بوون.
-
15:33 - 15:36و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان
سوود لەمە وەرناگرن؟ -
15:36 - 15:38من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن.
-
15:38 - 15:39سوپاس.
-
15:39 - 15:42(چەپڵە)
- Title:
- تواناکان بۆ پەیوەندییەکی رۆمانتیکی تەندروست
- Description:
-
لەوانەیە خەڵک بزانن پەیوەندییەکی رۆمانتیکی بەهێز لەچی ئەچێت، بەڵام زۆربەیان نازانن چۆن دەستیان بکەوێت. دەروون ناس و توێژەرەوە جۆوان داڤیلا باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەو شتانە دروست بکەین کە دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی تەندروست و کەمکردنەوەی ئەو شتانەی دەبنە هۆی پەیوەندی ناتەندروست بە بەکارهێنانی سێ توانا کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە -- ڕوون ناسی، دوو لایەنی، ڕێکخستنی هەڵچوون.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 15:53
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Skills for healthy romantic relationships | Joanne Davila | TEDxSBU |