0:00:10.942,0:00:14.063 تێکەڵاوبوون، سەلامەتی، ڕێز، 0:00:14.063,0:00:17.412 پەیوەندییەکی قسەکردنی باش،[br]هەستی بە نرخ بوون. 0:00:17.412,0:00:20.235 ئەمانە هەندێکن لەو شتانەی [br]زۆربەی کەسەکان هاوڕان لەسەری 0:00:20.235,0:00:22.490 بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی تەندروست. 0:00:22.490,0:00:24.426 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان لەسەری 0:00:24.426,0:00:27.654 بڕێکی زۆر لە ئەدەب هەیە[br]لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی 0:00:27.654,0:00:30.879 کە نیشانەکانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی [br]تەندروستی دیاری کردووە 0:00:30.879,0:00:34.400 و ئەو لیستەی من دابینم کردووە[br]پێکهاتووە لە زۆربەیان 0:00:34.400,0:00:35.710 ڵێکۆڵەرانیش هەروەها هاوڕان 0:00:35.710,0:00:38.630 لەسەر ئەوەی چی پەیوەندیەکی ناتەندروست [br]دروست دەکات- 0:00:38.630,0:00:42.630 شتی وەکو ئەوەی هەمیشە شەڕکردن[br]و نەگەیشتن بە ئەنجام؛ 0:00:42.630,0:00:46.121 و نەتوانیت بچیت بۆلای[br]هاوبەشەکەت بۆ پشتگیری کاتێک کە پێویستتە 0:00:46.121,0:00:49.891 بە سوک سەیرکردن،[br]رەخنە لێ گرتن، دووبەرەکی، توندوتیژی. 0:00:49.891,0:00:52.833 کاتێک کە ئەم کێشانە ڕوودەدەن لە پەیوەندیدا، 0:00:52.833,0:00:55.604 ئەتوانن ببنە هۆکاری ناخۆشییەکی گەورە. 0:00:55.604,0:00:58.962 ئەتوانن ببنە هۆکاری کۆتایی هێنانی[br]پەیوەندی و لێک جیابوونەوە، 0:00:58.962,0:01:03.696 و ئەتوانن کەسەکان نەخۆشبخەن[br]لە هەردوو لایەنی جەستەیی و دەروونی. 0:01:03.696,0:01:08.206 لەبەر ئەمەیە کە زۆر هەستیارە[br]خەڵکەکان پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 0:01:08.206,0:01:09.575 بەڵام کێشەیەک هەیە: 0:01:10.595,0:01:12.125 چەنێک کەس ئەزانن، 0:01:12.125,0:01:16.255 مەبەستم، بە ڕاستی ئەزانن[br]پێویستە ڕۆژانە چیبکەن، 0:01:16.255,0:01:18.945 بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست؟ 0:01:20.362,0:01:24.441 مەبەستی من ئەمەیە: لەوانەیە بزانین[br]پەیوەندییەکی تەندروست شێوەی چۆنە، 0:01:24.441,0:01:27.411 بەڵام زۆربەی کەسەکان [br]نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، 0:01:27.411,0:01:29.975 و کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن وا بکەین. 0:01:29.975,0:01:34.066 پێویستە ئێمە خەڵک فێر بکەین چۆن [br]پەیوەندییەکی تەندروست بەدەست بهێنن. 0:01:34.874,0:01:38.477 ئێستا، ئەزانن چی کاتێک ئەوە ئەکەین؟[br]دوای ئەوەی زۆر درەنگ ئەبێت. 0:01:38.477,0:01:41.027 پێی دەوترێ چارەسەر بۆ هاوژین. 0:01:41.027,0:01:43.773 من چارەسەر بۆ هاوژین ئەکەم،[br]و ئەتوانێت شتێکی زۆر باش بێت. 0:01:43.773,0:01:45.742 بەڵام زۆر کەس یەن بۆ چارەسەر بۆ هاوژین 0:01:45.742,0:01:51.279 بە چەندین کێشەی چەقبەستوو لە ناخیانا[br]کە ناتوانن هیچ بیانگۆڕن. 0:01:52.269,0:01:53.549 زۆر درەنگ ئەبێت. 0:01:54.459,0:01:58.070 ئەزانن چی کاتێک هەوڵئەیەین فێری خەڵکی[br]بکەین چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت؟ 0:01:58.070,0:02:00.002 رێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەن. 0:02:00.002,0:02:02.234 پێی دەوترێ پەروەردەی پێش هاوسەرگیری. 0:02:03.134,0:02:04.679 و ئەمە بیرۆکەیەکی باشە: 0:02:04.679,0:02:07.281 خەڵک فێربکەیت کە چۆن [br]پەیوەندیەکی باشیان هەبێت 0:02:07.281,0:02:09.901 کاتێک کە هێشتا وا دەردەکەوێت دڵخۆشبن. 0:02:09.901,0:02:11.170 ئەتوانێت سەر بگرێت. 0:02:11.170,0:02:13.428 بەڵام بە بۆچوونی من، هێشتا زۆر درەنگە. 0:02:14.268,0:02:15.268 بۆچی؟ 0:02:15.688,0:02:17.563 چونکە کەسەکان تازە [br]هەڵبژاردنی خۆیان کردووە بۆ 0:02:17.563,0:02:20.176 ئەو کەسەی کە دەیانەوێ[br]هەموو ژیانیانی ڵەگەڵدا بەسەربەرن. 0:02:20.756,0:02:23.279 ئەی ئەگەر بە باشی هەڵیان نەبژاردبێت؟ 0:02:23.279,0:02:28.857 هیچ بڕێک لە پەروەردەی پێش هاوسەرگیری[br]ناتوانێت چارەسەری هەڵبژاردنی هاوژینێکی نەگونجاو بکات. 0:02:31.265,0:02:35.505 بۆیە ئەو رێگایانەی ئێمە هەوڵمانداوە فێری[br]خەلکی بکەین کە چۆن پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت 0:02:35.505,0:02:37.006 دیاریکراون، 0:02:37.006,0:02:40.286 چونکە شکست ئەهێنن لە دەستنیشانکردنی[br]سێ شتی گرنگ؛ 0:02:41.227,0:02:45.684 بەڕاستی زانینی چیت ئەوێت و پێویستت بە[br]چییە کە هەبێت لە هاوژینەکەت و لە پەیوەندیەکەت، 0:02:45.684,0:02:48.037 هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو، 0:02:48.037,0:02:51.933 و پەرەپێدان و بەکارهێنانی تواناکان[br]لە سەرەتاوە. 0:02:51.933,0:02:55.126 مەبەستم لە سەرەتای هەموو[br]پەیوەندیەکی دیاریکراو نییە. 0:02:55.126,0:02:58.215 مەبەستم لە سەرەتای-سەرەتاییە،[br]زووترین کات کە دەشێت. 0:02:58.615,0:03:02.382 پێویستە ئێمە فێری خەڵکی بکەین،[br]بە تایبەتی گەنجەکان، 0:03:02.382,0:03:04.794 کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 0:03:05.414,0:03:09.015 ئێستا، بەرەو ئەم کۆتاییە،[br]من و هاوپیشەکانم شتێکمان بەرهەم هێناوە 0:03:09.015,0:03:12.040 نموونەیەکی پشت بەستراو بە توانا[br]بۆ بەرەوپێش چوونی پەیوەندی[br] 0:03:12.040,0:03:14.468 کە ئێمە پێمان وایە [br]ئەتوانێت یارمەتی خەلکی بدات 0:03:14.468,0:03:17.384 بۆ دروستکردنی ئەو شتانەی بەرەو[br]پەیوەندیەکی تەندروستت دەبەن 0:03:17.384,0:03:21.179 و کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی [br]بەرەو پەیوەندیەکی ناتەندروستت دەبەن 0:03:21.179,0:03:23.639 ئێمە سێ توانامان دیاریکردووا- 0:03:23.639,0:03:27.393 وردبینی، دوولایەنی، و رێکخستنی هەڵچوون- 0:03:27.393,0:03:31.863 کە بنچینەی شتێک پێک دەهێنێت ئێمە[br]پێی دەڵێین توانستی ڕۆمانس. 0:03:31.863,0:03:35.989 توانستی ڕۆمانس[br]توانای کارکردنە بە خۆگونجاندن 0:03:35.989,0:03:40.904 بەسەر هەموو بوارەکان یان هەموو شێوەکانی[br]پڕۆسەی پەیوەندییەکە، 0:03:40.904,0:03:43.190 لەوەی دۆزینەوەی پێویستت بە چییە، 0:03:43.190,0:03:47.172 بۆ دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو،[br]بۆ بنیاتنانی پەیوەندیەکی تەندروست، 0:03:47.172,0:03:51.257 و دەرچوون لەو پەیوەندیانەی کە ناتەندرووستن. 0:03:51.257,0:03:53.469 خولەکێکی تر زیاترتان بۆ باس ئەکەم[br]لەبارەی ئەو توانایانەوە، 0:03:53.469,0:03:56.999 بەڵام سەرەتا، رێگەم بدە پێت بڵێم کە[br]ئێمە لەخۆمانەوە ئەمەمان دروست نەکردووە. 0:03:56.999,0:03:58.748 ئێمە تواناکانمان دەستنیشانکردووە 0:03:58.748,0:04:02.389 بە پشتبەستن بە پێداچوونەوەیەکی پوخت[br]دەربارەی بیردۆز و توێژینەوە. 0:04:02.389,0:04:05.868 تواناکانی بەڕاستی خاڵە هاوبەشەکان[br]نیشان ئەیەن 0:04:05.868,0:04:08.839 لەنێوان بیردۆزە هەمەجۆرەکان[br]و دۆزراوەی توێژینەوەکان 0:04:08.839,0:04:10.370 لەبارەی پەیوەندییەکی تەندروست. 0:04:11.230,0:04:13.759 لەبەر ئەوەی تایبەتمەندییە[br]هاوبەشەکان نیشان ئەیەن، 0:04:13.759,0:04:16.197 ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە بەراستی[br]ئەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن 0:04:16.197,0:04:19.910 بە هەموو بەشە جیاوازەکانی[br]پڕۆسەی پەیوەندی، و 0:04:19.910,0:04:24.508 بە هەموو جۆرە کەسەکانەوە -[br]ئەوانەی لە پەیوەندییا بن یان نا. 0:04:25.433,0:04:27.279 بۆیە ڕێگەم پێبدەن باسی[br]ئەو شارەزاییەتان بۆ بکەم. 0:04:27.889,0:04:29.909 یەکەمیان ڕوون ناسییە. 0:04:29.909,0:04:35.129 ڕوونناسی، هۆشیارییە، تێگەشتنە، و فێربوونە. 0:04:35.129,0:04:41.290 بۆیە ڵەگەل ڕووناسی، تۆ بیرۆکەیەکی باشترت ئەبێت[br]لەسەر ئەوەی تۆ کێیت، و پێویستت بە چییە، 0:04:41.290,0:04:43.800 چیت ئەوێت،[br]بۆچی ئەو شتانە ئەکەیت کە ئەیکەیت. 0:04:43.800,0:04:47.250 با وادابنێین تۆ زۆر هەڵەشەیت [br]لەگەڵ هاوژینەکەت. 0:04:47.250,0:04:50.049 لەگەڵ ڕوونناسی، لەوانەیە تێبینی [br]یان هەست بکەیت 0:04:50.049,0:04:52.561 کە ئەوە هاوژینەکەت نییە کە شتێک دەکات، 0:04:52.561,0:04:54.809 بەڵای لە راستیا ئەوە تۆیت کە زۆر [br]ماندویت بەهۆی کارەکەتەوە. 0:04:54.819,0:04:57.208 ئەوەی کە بەڕاستی پێویستتە ئەوەیە کە[br]کەمێک بحەسێیتەوە، 0:04:57.208,0:04:59.790 بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە نەڕژێتە [br]ناو پەیوەندیەکەت. 0:05:00.720,0:05:03.879 ڕوونناسی هەروەها وات لێدەکات هاوژینەکەت[br]باشتر بناسیت. 0:05:03.879,0:05:06.160 با وا دابنێین هاوژینەکەت درەنگ[br]دەردەکەوێت بۆ ژوانێک. 0:05:06.160,0:05:08.710 لەگەڵ ڕوونناسی، دەزانیت بۆ. 0:05:08.710,0:05:11.499 بۆ نموونە، لەوانەیە هاوژینەکەت[br]بۆ هەموو شتێک درەنگ دەرکەوێت. 0:05:11.499,0:05:13.829 نە لەبارەی تۆوەیە[br]نە پەیوەندییەکە. 0:05:13.829,0:05:15.719 هاوژینەکەت بەو شێوەیەیە. 0:05:16.479,0:05:18.736 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانی مەزەندەی بکەیت 0:05:18.736,0:05:22.288 مەزەندەی سەرەنجامی هەڵسوکەوتە ئەرێنی و نەرێنیەکان. 0:05:23.208,0:05:26.731 بۆ نموونە، ئەزانیت[br]ئەگەر نامەیەکی نەشیاو بنێریت، 0:05:26.731,0:05:28.520 شتەکان بە باشی ناڕۆن. 0:05:28.520,0:05:31.016 لەوانەیە باشتر بێت ئەگەر[br]پەیوەندییەکی تەلەفونی بکەیت. 0:05:32.226,0:05:35.075 لەگەڵ ڕوونناسی، تۆ ئەتوانیت[br]کە لە هەڵەکانتەوە فێر ببیت 0:05:35.075,0:05:38.781 بە شێوەیەک کە وات لێبکات بە شێوەیەکی [br]جیاواز رەفتار بکەیت لە داهاتوو. 0:05:38.781,0:05:41.431 بۆیە لەوانەیە تۆ هەست بەوە بکەیت[br]کە تۆ لەو جۆرە کەسەیت 0:05:41.431,0:05:43.461 کە زۆر بە خێرایی باز ئەدەیتە ناو بابەتەکە - 0:05:43.461,0:05:46.040 تێکەڵ ئەبیت لەگەڵ رۆمانسییەتی شتەکان و 0:05:46.040,0:05:48.331 دواتر شتەکان باش نابن. 0:05:48.331,0:05:49.689 بۆیە لەوانەیە تۆ بتوانیت بڵێیت، 0:05:49.689,0:05:51.310 "باشە، ئەزانیت چی بۆ جاری داهاتوو 0:05:51.310,0:05:54.033 بە لەسەرخۆیی لەگەڵ شتەکان ئەڕۆم 0:05:54.033,0:05:56.371 و هەمان ئەو هەڵانە دووبارە ناکەمەوە." 0:05:57.460,0:05:59.930 و لەگەڵ ڕوونناسی،[br]تێگەیشتنێکی باشترت دەبێت 0:05:59.930,0:06:03.560 دەربارەی چی بەڕاستی ڕاستە بۆ تۆ[br]لە پەیوەندییەکدا. 0:06:03.560,0:06:05.070 لەوانیەی تۆ لەو جۆرە کەسە بیت 0:06:05.070,0:06:07.222 کە بەڕاستی پێویستی بە[br]پەیوەندیەکی یەک خۆشەویست هەیە. 0:06:07.222,0:06:10.951 تۆ ڕازی نیت لەسەر ئەوەی هاوژینەکەت[br]کەسانی تر ببینێت. 0:06:10.951,0:06:13.691 یان لەوانەیە هەست بەوە بکەیت[br]کە بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە، 0:06:13.691,0:06:15.482 کە تۆ هێشتا ئامادە نیت جێگیر ببیت، 0:06:15.482,0:06:18.101 و تۆ پێویستت بە هاوژینێکە[br]کە ئەوەی بەلاوە ئاساییە. 0:06:18.101,0:06:19.553 کەواتە ئەوە ڕوونناسییە. 0:06:20.413,0:06:22.611 توانای دووەم دوولایەنییە. 0:06:22.611,0:06:26.421 دوولایەنی دەربارەی ئەوەیە بزانیت [br]کە هەردوو کەسەکە پێویستییان هەیە، و 0:06:26.421,0:06:29.502 کە هەردوو پێویستییەکان گرنگن. 0:06:29.502,0:06:30.621 لەگەڵ دوولایەنی 0:06:30.621,0:06:35.312 تۆ ئەتوانیت پێویستیەکانت بگوازیتەوە بە [br]شێوەیەکی ڕاستەوخۆی ڕوون 0:06:35.312,0:06:38.322 ئەوەش ئەگەری ئەوە زیاد دەکات کە[br]وایان لێبکەیت بەدیبێن. 0:06:38.322,0:06:41.134 با وا دابنێین کە تۆ پێویستە بڕۆیت بۆ[br]بۆنەیەکی خێزانی پڕ سترێس، و 0:06:41.134,0:06:43.427 تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لەگەڵت بێت. 0:06:43.427,0:06:45.053 لەوانەیە تۆ بە راستەوخۆی بڵێیت:[br] 0:06:45.053,0:06:47.265 "تۆ دەزانیت کە ئەمە زۆر [br]پڕ سترێس ئەبێت بۆم. 0:06:47.265,0:06:49.045 زۆر حەز دەکەم تۆش ئامادە بیت؛ 0:06:49.045,0:06:51.030 کەمێک سوکی ئەکەیت لەسەرم. 0:06:51.030,0:06:54.256 هیچ ڕێگایەک هەیە کە تۆ بتوانیت [br]خشتەی کاتەکەت بۆ من بەتاڵ بکەیت و بێیت لەگەڵم؟" 0:06:55.222,0:06:57.214 لەگەڵ دوولایەنی، 0:06:57.214,0:07:01.035 تۆ ئامادە دەبیت بۆ ئەوەی پێویستیەکانی[br]هاوژینەکەت لەبەرچاو بگریت. 0:07:01.384,0:07:04.576 با وا دابنێین کە تۆ ئەزانیت هاوژینەکەت زۆر[br]حەز دەکات بچێت بۆ هۆڵی لەش جوانی 0:07:04.576,0:07:05.927 یەکەم شت لە بەیانیاندا، 0:07:05.927,0:07:08.522 وا لە هاوژینەکەت دەکات هەست بە دڵخۆشی بکات[br]بۆ تەواوی رۆژەکە. 0:07:08.522,0:07:12.912 دوولایەنی وات لێدەکات ئامادە بیت بۆ [br]پشتگیری لە هاوژینەکەت لەمەدا، 0:07:12.912,0:07:16.861 هەرچەنە کە تۆ حەز دەکەیت هاوژینەکەت لە ماڵ[br]بمێنێتەوە لەگەڵت، لەناو جێگا لەگەڵ تۆ. 0:07:17.961,0:07:22.295 دوولایەنی وات لێدەکات گرنگی بدەیت بە[br]پێویستیەکانی هەردوو کەسەکە 0:07:22.295,0:07:25.704 لەکاتی هەموو بڕیاردانێک لەسەر پەیوەندییەکەت. 0:07:25.704,0:07:28.858 با وا دابنێین کە کارێکی باش هەیە[br]کە دەتەوێت وەری بگریت، 0:07:28.858,0:07:31.317 بەڵام تۆ دەزانیت کە ئەمە مانای ئەوەیە[br]کە پێویستە تۆ زیاتر کار بکەیت، 0:07:31.317,0:07:33.106 تۆ دەزانیت کە چەند گرنگە 0:07:33.106,0:07:36.055 کە تۆ و هاوژینەکەت [br]کات بەیەکەوە بەسەر بەرن. 0:07:36.055,0:07:38.856 لەگەڵ بەرەوپێشچوونێکی دوولایەنانە،[br]لەوانەیە بڵێیت، 0:07:38.856,0:07:40.906 "تۆ دەزانیت، من زۆر حەز دەکەم [br]ئەم کارە بەدەست بهێنم، 0:07:40.906,0:07:42.415 زۆر گرنگە بۆ من، 0:07:42.415,0:07:45.716 بەڵام من هەروەها زۆر بە پەرۆشم[br]دەربارەی کات بەیەکەوە بەسەربردنی ئێمە. 0:07:45.716,0:07:48.657 ئەگەر من بەڵێن بدەم کە [br]هەندێک کات بهێڵمەوە بۆخۆمان، 0:07:48.657,0:07:51.726 ئایا تۆ بەلاتەوە ئاسایی دەبێت[br]من ئەم کارە وەربگرم؟" 0:07:51.726,0:07:54.477 ئەوە بەرەوپێشچوونی دوولایەنانەیە بۆ پەیوەندی. 0:07:55.459,0:07:57.726 توانای سێیەم رێکخستنی هەڵچوونە. 0:07:57.726,0:08:01.171 و رێکخستنی هەڵچوون دەربارەی[br]رێکخستنی هەستەکانتە 0:08:01.171,0:08:04.646 لە وەڵامی ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن [br]لە پەیوەندیەکەتدا. 0:08:05.366,0:08:09.747 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،[br]تۆ ئەتوانیت... 0:08:10.627,0:08:12.359 هەستەکانت هێمن رابگریت و 0:08:12.359,0:08:15.719 ئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە پەیوەندیەکە [br]لەبەرچاو بگریت. 0:08:16.659,0:08:19.478 بۆیە لەوانەیە بیر بکەیتەوە:"ئای خوایە. 0:08:19.478,0:08:21.857 ئەمە کارەساتە![br]ئەمە خراپترین شتە کە ڕووبدات! 0:08:21.857,0:08:23.553 من چۆن بەرگەی ئەمە بگرم؟" 0:08:24.253,0:08:26.278 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، وا بیر دەکەیتەوە: 0:08:26.278,0:08:28.569 "ئەزانیت چی، من دەتوانم بەرگەی ئەمە بگرم. 0:08:28.569,0:08:30.006 هەموو شتێک باش دەبێت. 0:08:30.006,0:08:32.953 ڕێگەیەک هەیە بۆ چارەسەری ئەمە.[br]من ئەو ڕێگەیە دەدۆزمەوە. 0:08:32.953,0:08:34.597 هەموو شتێک باش دەبێت." 0:08:35.297,0:08:36.938 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 0:08:36.938,0:08:40.304 تۆ دەتوانیت بەرگەی [br]هەستە نائاسوودەکان بگریت 0:08:40.304,0:08:42.593 و کردەوەیەکی سەرەڕۆیانە نەکەیت لە بارەیانەوە، 0:08:42.593,0:08:46.131 بۆیە دەتوانیت بە شێوەیەکی ڕوونتر بە[br]بڕیارەکەتدا بچیتەوە. 0:08:46.131,0:08:49.007 با بڵێین تۆ چاوەڕێی هاوژینەکەتیت کە[br]وەڵامی نامەکەت بداتەوە. 0:08:49.007,0:08:51.550 نامەکە هەر نایەت؛[br]تۆ زۆر نیگەران دەبیت؛ 0:08:51.550,0:08:53.761 هەموو دوو خوولەکێک سەیری[br]مۆبایلەکەت ئەکەیتەوە. 0:08:53.761,0:08:56.552 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون،[br]تۆ دەتوانیت بە خۆت بڵێیت، 0:08:56.552,0:08:58.252 "ئەزانیت چی؟[br]هێمن بەرەوە. 0:08:58.252,0:08:59.648 نامەکە دەگات. 0:08:59.648,0:09:02.199 پێویست بەوە ناکات هەموو دوو خولەکێک[br]سەیری نامەکە بکەم؛ 0:09:02.199,0:09:06.147 لەخۆمی دوور ئەخەمەوە و [br]ئەچمەوە سەر کارەکەی بەردەستم." و 0:09:07.047,0:09:08.846 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 0:09:08.846,0:09:11.901 ئەتوانیت هەست بە ڕێزگرتن لەخود[br]لەگەڵ 0:09:11.901,0:09:13.470 پەیوەست بوون بە پێویستییەکانتەوە[br]ڕابرگیت، و 0:09:13.470,0:09:16.237 تەنانەت ئەگەر شتی خراپیش[br]رووبدات لە پەیوەندیەکەتاندا. 0:09:16.707,0:09:18.372 با وابڵێین ئێوە جیادەبنەوە. 0:09:18.372,0:09:22.574 تۆ هەست بە خەمۆکی دەکەیت؛[br]تۆ زۆر بیری هاوژینەکەت دەکەیت. 0:09:22.574,0:09:23.727 لەگەڵ ڕێکخستنی هەڵچوون، 0:09:23.727,0:09:26.606 تۆ دەتوانیت درک بەوە بکەیت کە[br]ئەمە ئاساییە؛ 0:09:26.606,0:09:28.800 کە، بەڵێ، تۆ هەست بە[br]خەمۆکی دەکەیت، 0:09:28.800,0:09:31.272 بەڵام تۆ بەسەریدا زاڵ دەبیت،[br]و تێی دەپەڕێنیت. 0:09:31.272,0:09:33.663 ئەگەر تۆ بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی دووبارە[br]بگەڕێنەوە بۆلای یەکتر، 0:09:33.663,0:09:35.757 تۆ هەست بە باشی ناکەیت لەبارەی خۆتەوە، 0:09:35.757,0:09:37.956 و تەنانەت تۆ ناتەوێت لە پەیوەندییەکدا بیت 0:09:37.956,0:09:39.452 کە باش نەبوو بۆ تۆ 0:09:40.422,0:09:44.302 بۆیە ووردبینی، دوولایەنی، [br]و ڕێکخستنی هەڵچوون. 0:09:44.302,0:09:49.690 من باوەڕم وایە ئەوە توانای کەسەکانە بۆ[br]ڕۆژانە بەکارهێنانی ئەو توانایانە 0:09:49.690,0:09:52.721 کە وایان لێدەکات پەیوەندیەکی تەندروستیان هەبێت. 0:09:52.721,0:09:55.751 بۆیە با من نموونەیەکت بدەمێ[br]لەسەر ئەوەی ئەمە چۆن کار دەکات. 0:09:55.751,0:09:58.380 ڕۆژێک گفتوگۆم لەگەڵ کەسێک دەکرد،[br]و ئەویش وتی 0:09:58.380,0:10:01.620 کە کاتێک هاوژینەکەی پرسیاری لێ کردووە [br]کە ئەو چی دەوێت بۆ یادی لەدایکبوونەکەی، 0:10:01.620,0:10:03.828 ئەم پێی وت کە هیچی ناوێت. 0:10:03.828,0:10:05.839 بۆیە بڵێ چی؟ ئەم هیچی بەدەست نەهێنا. 0:10:05.839,0:10:08.520 و زۆر توڕە بووە،[br]و شەڕێکی گەورەیان کردووە. 0:10:09.000,0:10:10.040 بۆچی؟ 0:10:10.040,0:10:13.440 چونکە ئەو بە ڕاستی دیاریەکی دەویست،[br]بەڵام تەنها نەیدەویست بەو بڵێت؛ 0:10:13.440,0:10:15.669 ئەو ئەیوست بە شێوەیەک خۆی تێبگات و بزانێت. 0:10:15.669,0:10:16.980 پێی دەوترێت هزر خوێندنەوە. 0:10:16.980,0:10:19.939 بیرۆکەیەکی زۆر خراپە؛ هەرگیز کار ناکات. 0:10:19.939,0:10:22.505 ئەگەر ئەو تواناکانی بەکار بهێنایە، 0:10:22.505,0:10:26.235 ووردبینی وای لێدەکرد خۆی باشتر[br]بناسیایە و هەستی بەوە بکردایە 0:10:26.235,0:10:28.070 کە ئەو بەڕاستی شتێکی دەویست، 0:10:28.070,0:10:30.756 و ئەگەر بەدەستی نەهێنایە،[br]توڕە دەبوو. 0:10:30.756,0:10:34.920 ووردبینی هەروەها وای لێدەکرد بزانێت[br]کە هاوژینەکەی لەو جۆرە کەسەیە 0:10:34.920,0:10:37.541 کە قسەکانی ئەوی بەڕاستی وەردەگرت [br]بەبێ ئەوەی بزانێت بەڕاستی مەبەستی چییە. 0:10:38.591,0:10:43.584 دوولایەنی وای لێدەکرد بە ڕاشکاووی[br]داوای ئەو شتە بکات کە دەیەویست، 0:10:43.584,0:10:45.647 بە ڕاستەوخۆی و بە ڕوونی. 0:10:46.050,0:10:50.826 و ڕێکخستنی هەڵچوون وای لێدەکرد دەستبەرداری[br]ئەو هەستانە بێت کە هەیبوو 0:10:50.826,0:10:53.164 کە وای لێدەکرد ڕێگر بێت لە کردنی ئەو شتە. 0:10:53.164,0:10:55.117 بۆیە لەوانەیە کەمێک نیگەران بوبێت: 0:10:55.117,0:10:58.023 ئایا ئەو بیر لە چی دەکاتەوە[br]ئەگەر من داوای ئەو شتە بکەم کە دەمەوێت؟ 0:10:58.023,0:11:00.045 یان لەوانەیە هەستی بە تاوانباری بکردایە. 0:11:00.045,0:11:02.016 ئەزانێت کە پاشەکەوتی دەکەن بۆ ئەو گەشتە گەورەیە، 0:11:02.016,0:11:06.244 و وای دەزانی کە هاوژینەکەی وا بیر دەکاتەوە[br]کە ئەم چاوبرسیە یان شتێک. 0:11:07.668,0:11:10.927 ئەگەر ئەو تواناکەی باکاربهێنایە،[br]دەیتوانی بڵێت، 0:11:10.927,0:11:11.927 "دەزانیت چی؟ 0:11:11.927,0:11:13.734 من دەزانم پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەو گەشتە، 0:11:13.734,0:11:16.456 بەڵام من زۆرم حەز لەو ملوانکەیەیە[br]کە ئەو ڕۆژە بینیمان، 0:11:16.456,0:11:18.099 و ئەوەندەش گران نەبوو." 0:11:18.099,0:11:20.048 هاوژینەکەی بۆی دابین دەکرد. 0:11:20.048,0:11:22.558 ئەمیش هەستی ئەکرد ڕێزی لێبگیرێت و[br]بەنرخ بێت. 0:11:22.558,0:11:24.316 هاوژینەکەشی ئاسوودە دەبوو. 0:11:24.316,0:11:26.457 هەردووکیان زیاتر هەستیان بە نزیکی دەکرد. 0:11:26.457,0:11:29.707 ئەم دیاری یادی لەدایک بوونە[br]دەکرا باش بڕوات، 0:11:29.707,0:11:31.472 لەجیاتی ئەوەی کۆتایی بێت بە شەڕێک 0:11:31.472,0:11:33.557 کە بەڕاستی دەتوانێت[br]ئازاری پەیوەندیەکەیان بدات. 0:11:34.942,0:11:37.266 ئێستا، ئەمە تەنها سەرگوزەشتەیەک بوو. 0:11:37.266,0:11:39.834 ئێمە ئامارمان هەیە کە پشتگیری ئەمە دەکات. 0:11:40.770,0:11:43.062 من توانستی ڕۆمانسم دەخوێند، 0:11:43.062,0:11:47.118 توانای کەسەکان بۆ بەکارهێنانی ووردبینی،[br]دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوون، 0:11:47.779,0:11:49.457 لەناو کەسانی گەنجدا. 0:11:49.457,0:11:50.555 لە یەکێک لە توێژینەوەکانماندا، 0:11:50.555,0:11:54.486 سەیری کچانی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵمان کرد،[br]کچانی هەرزەکار، 0:11:54.486,0:11:59.279 و بۆمان دەرکەوت کە ئەو کچانەی[br]کە زیاتر توانستی ڕۆمانسیان هەیە 0:11:59.609,0:12:01.785 زیاتر هەستیان بە پارێزراوی[br]دەکرد لە پەیوەندییەکەیاندا. 0:12:01.785,0:12:03.846 هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد[br]کە نزیک بوون لە کەسانی تر، 0:12:03.846,0:12:07.845 دەیانتوانی باوەڕ بە کەسانی تر بکەن،[br]نەدەترسان لە ڕەتکردنەوە. 0:12:08.695,0:12:12.384 ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاترە[br]نیشانەی خەمۆکیان کەمتر تێدا دەرکەوتووە، 0:12:12.384,0:12:14.220 تەندرووستیەکی دەروونی باشتریان هەبووە. 0:12:15.000,0:12:17.329 و هەروەها زیاتر ئەرێنی بوون 0:12:17.329,0:12:19.875 دەربارەی پێشبینییەکانیان[br]دەربارەی هاوسەرگیری لە داهاتوو؛ 0:12:19.875,0:12:22.778 زیاتر گەشبین بوون[br]لەوەی کە دەتوانێت باش بڕوات. 0:12:23.348,0:12:25.665 کچان لەگەڵ توانستی ڕۆمانسێکی گەورەتر 0:12:25.665,0:12:30.645 زیاتر تێکەڵی کاری دڵداری دەبوون[br]سەرەڕای تەمەنیان، 0:12:30.645,0:12:34.854 ئەو شتانەی کە پێوانەیی بوون،[br]وەکو ژوان بەستن و دڵداری کردن 0:12:34.854,0:12:38.298 و ڕەوشتی دڵ نەرمی[br]وەکو باوەش کردن و ماچ کردن. 0:12:38.928,0:12:41.850 و ئەو کچانەی توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بوو 0:12:41.850,0:12:44.152 کەمتر تێکەڵی ... 0:12:45.312,0:12:48.602 نائاسایی، چالاکی سێکسی،[br]وەکو پەیوەندی سێکسی، دەبوون 0:12:48.602,0:12:52.703 کە دەتوانرێت مەترسیدار دابنرێت[br]بۆ کچێکی ١٣ و ١٤ ساڵ. 0:12:53.136,0:12:56.904 بۆیە کەواتە لە تەمەنێکی مناڵی،[br]١٣ و ١٤ ساڵ، 0:12:56.904,0:13:00.239 لە کاتێکدا کە ئەم کچانە زۆربەیان[br]تەنانەت لە پەیوەندیشدا نەبوون، 0:13:00.239,0:13:02.920 هەتا توانستی ڕۆمانسیان زیاتر بووایە، 0:13:03.630,0:13:06.584 پەیوەندییەکی گونجاوتریان نیشان دەدا، 0:13:06.584,0:13:09.013 و تەندروستیەکی دەروونی باشتریان نیشان دەدا. 0:13:09.513,0:13:15.353 ئێمە هەمان شت دەبینین[br]لە نێوان کەسانی گەنجدا، ١٨ بۆ ٢٥ ساڵ: 0:13:15.353,0:13:20.504 پیاوان و ئافرەتانی توانستی رۆمانسیان زیاترە[br]زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن لە پەیوەندیدا. 0:13:21.384,0:13:23.697 وە بڕیارە گونجاوەکان ئەیەن، 0:13:23.697,0:13:26.559 نیشانە وریاکەرەوەکان دەبینن[br]کاتێک شتەکان باش نابن 0:13:26.559,0:13:29.281 و بڕیاری هۆشیار دەدەن[br]بە باوەڕەوە 0:13:30.205,0:13:34.894 و هەروەها باشترن لە گەڕان[br]و دەستەبەرکردنی پشتگیری بۆ هاوژینەکانیان. 0:13:34.894,0:13:37.813 بۆیە، زیاتر ئامادەن کە داوای[br]ئەو شتە بکەن کە پێویستیان پێیەتی 0:13:37.813,0:13:40.008 ئەوە بەکاربهێنن کە هاوژینەکەیان پێیانی دەدات. 0:13:40.008,0:13:43.731 باشترن لە دەستەبەرکردنی[br]پشتگیری یارمەتیدەدەر لەکاتی پێویستی. و 0:13:43.731,0:13:45.699 ئەمە تەنها شت نییە کە پێیان وتوین، 0:13:45.699,0:13:48.455 ئێمە تێبینی ئەوانمان کرد ئەمە بکەن[br]لە تاقیگەکەماندا، 0:13:48.455,0:13:53.116 کاتێک کە پێمان وتن قسە لەگەڵ یەکدی بکەن[br]سەبارەت بە کێشە تایبەتیەکان. 0:13:55.213,0:13:57.874 ئەو گەنجانەی کە[br]توانستی رۆمانسیان زیاتر بوو 0:13:57.874,0:14:00.616 هەروەها ئاسوودەتر بوون [br]لە پەیوەندیەکەیاندا، 0:14:00.616,0:14:02.279 دڵخۆشتربوون. 0:14:02.279,0:14:05.210 و دیسانەوە، نیشانەی خەمۆکی [br]کەمتریان تێدا دەستنیشان دەکرا 0:14:05.210,0:14:08.188 هەروەها نیشانەی نیگەرانی کەمتریش. 0:14:08.188,0:14:09.546 بۆیە بە گشتی، 0:14:10.621,0:14:13.436 توانستی رۆمانسیت هەبێت لە تەمەنێکی گەنجەوە 0:14:13.436,0:14:18.296 هاوبەشە لەگەڵ پەیوەندیەکی[br]گونجاوی کارای گەورەتر و 0:14:18.296,0:14:20.486 باشتر بوونی تاکەکەسی. و 0:14:21.191,0:14:23.258 ئەمە دەمهێنێتەوە سەر خاڵەکەم 0:14:23.258,0:14:27.765 کە ئێمە پێویستە فێری خەڵکی بکەین[br]کە چۆن پەیوەندییەکی تەندروستیان هەبێت. 0:14:28.929,0:14:30.866 بۆیە، وەکو پێشتر وتم، 0:14:31.276,0:14:34.046 ئێمە لەوانەیە بزانین پەیوەندییەکی[br]تەندروست شێوەی چۆنە، 0:14:34.046,0:14:36.590 بەڵام زۆربەی کەسەکان [br]نازانن چۆن بەدەستی بهێنن، و 0:14:36.590,0:14:39.500 کەسیش نییە فێرمان بکات چۆن. و 0:14:39.500,0:14:41.328 ئەمە کێشەکەیە. 0:14:41.328,0:14:47.081 ئێمە پێویستە بە راستی یارمەتی خەلکی بدەین بزانن[br]چییان دەوێت و چییان پێویستە لە پەیوەندییەکدا. 0:14:47.461,0:14:49.950 پێویستە یارمەتییان بدەین[br]هاوژینێکی گونجاو دەستنیشان بکەن. 0:14:50.475,0:14:52.877 پێویستە یارمەتییان بدەین بڕیاری باش بدەن و 0:14:52.877,0:14:56.061 زاڵ بن بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەی[br]کە پەیوەندییەکە لەگەڵ خۆی دەیهێنێت. 0:14:56.711,0:15:00.329 پێویستە یارمەتییان بدەین[br]توانا بنیادبنێنن و هەر لە سەرەتاوە 0:15:00.329,0:15:02.389 ڕاست بەکاریبهێنن 0:15:02.389,0:15:05.787 بیرۆکەی توانستی رۆمانسی هەمووی [br]دەربارەی ئەمەیە. 0:15:06.528,0:15:11.343 هەمووی دەربارەی بەکارهێنانی ووردبینی، [br]دوولایەنی، و ڕێکخستنی هەڵچوونە. 0:15:11.343,0:15:15.486 بۆ کەم کردنەوەی ئەو کردەوانەی [br]بەرەو پەیوەندییەکی نا تەندروستت دەبەن، 0:15:15.486,0:15:18.174 وەکو شەرکردن، و پشتگیری لاواز، و 0:15:18.174,0:15:21.514 نەیاری، و رەخنەگرتن، و[br]ڕیسواکردن، و توندوتیژی. 0:15:21.984,0:15:25.698 و دروستکردنی ئەو شتانەی[br]بەرەو پەیوەندییەکی تەندروستت دەبات، 0:15:25.698,0:15:30.111 وەکو تێکەڵاوبوون، پارێزراوی، ڕێزگرتن و،[br]پێکەوە قسەکردنێکی باش، و 0:15:30.111,0:15:32.568 هەستی بەنرخ بوون. 0:15:33.028,0:15:36.088 و ئایا هەموو پەیوەندییەکانمان[br]سوود لەمە وەرناگرن؟ 0:15:36.088,0:15:37.921 من بڕوام وایە سوودی لێ وەردەگرن. 0:15:37.921,0:15:39.025 سوپاس. 0:15:39.025,0:15:41.515 (چەپڵە)