Return to Video

ژوورەکانی نەخۆشخانەی منداڵان / ئایدلن وود

  • 0:14 - 0:16
    من خوشكێكم ھەیە تووشبووی شێرپەنجەیە.
  • 0:17 - 0:19
    كاتێك تۆ تووشبووی شێرپەنجە، مانای وایە
  • 0:19 - 0:22
    تۆ پێویستە زۆربەی كات
    لە نەخۆشخانە بەسەر ببەیت،
  • 0:23 - 0:25
    لە ژوورێك ڕێك بەم شێوەیە.
  • 0:26 - 0:30
    پێش ئەوەی خوشكەكەم تووشی نەخۆشی بێت،
    من ھەرگیز ژووری نەخۆشخانەكانم نەدیتبوو.
  • 0:30 - 0:33
    بۆیە نەمدەزانی پێشبینی چی شتێك بكەم.
  • 0:33 - 0:36
    ئەوەی من دەمزانی ئەوە بوو كە
    شوێنێكی گونجاو نییە بۆ مانەوە لێی،
  • 0:37 - 0:39
    بە تایبەت بۆ منداڵان.
  • 0:39 - 0:42
    ئەمە زۆری نەخایاند ھەتا بۆم دەركەوت
  • 0:42 - 0:45
    لە ڕاستیدا ژووری نەخۆشخانەكان
    زەردەخەنەیان نەخشتۆتە سەر لێوی ھیچ كەس.
  • 0:46 - 0:48
    دەتوانن بیھێنە بەرچاوتان
    خوشكەكەم چەند بێزار بوو
  • 0:48 - 0:50
    كاتێك بۆ یەكەمجار ژووری نەخۆشخانەی دیت.
  • 0:53 - 0:56
    مامۆستای پۆڵی سێم وتی
    پێویستە بیر لە بیرۆكەیەك بكەینەوە
  • 0:56 - 0:59
    كە وا لە جیھان بكات ببێتە شوێنێكی باشتر.
  • 0:59 - 1:03
    بۆم دەركەوت ئەو ھەڵێكە بۆ من بۆ
    ئەوەی بیرۆكەكەم پێشكەكەش بە جیھان بكەم.
  • 1:04 - 1:08
    ھەستم كرد منداڵان لە هەموو ژوورەكانی
    نەخۆشخانە پێویستە ماڵەكانیان بێتە پێش چاو.
  • 1:09 - 1:12
    بۆیە بیرم لەوە كردەوە
    منداڵان حەز بە چی دەكەن.
  • 1:12 - 1:15
    زانیم زۆربەی منداڵان حەزیان
    لە فیلمی مینیەنس، مینیكرافت،
  • 1:16 - 1:18
    و زۆرێك لە فیلمی دیزنییە.
  • 1:18 - 1:20
    بۆیە ویستم ئەمەش لەگەڵ دابنێم.
  • 1:21 - 1:23
    ھەروەھا بیرم لەوە كردەوە،
  • 1:23 - 1:24
    ئەمە جێ بەجێ بكەم،
  • 1:24 - 1:27
    وێنەی دیمەنی سروشتیم لەسەر دیوارەكان كێشا
  • 1:27 - 1:30
    بۆ ئەوەی ئەو كاتەی مناڵان
    لە ژووری ناو نەخۆشخانەن،
  • 1:30 - 1:34
    ھەست بەوە بكەن وەك ئەوەی لە ناو
    یاریی و بە دیار فیلمەكانی خۆیانن.
  • 1:35 - 1:39
    ھەروەھا پێویستە ھەموو
    سیسەمەكان وەك سیسەمێكی جوڵاو بن.
  • 1:40 - 1:42
    سیسەمی نوشتاو یان جوڵاو لەوانەیە باش بێت
  • 1:42 - 1:46
    چونكە دایك و باوكەكە و
    نەخۆشەكەش لەو شوێنەیا دەخەون.
  • 1:47 - 1:49
    لەم جۆرە سیسەمە، دەتوانی
    بە ئیسراحەت بخەوێت.
  • 1:49 - 1:55
    سیسەمی نوشتاوە ھەروەھا
    باشە چونكە لە یادمە خوشكەكەم
  • 1:55 - 1:58
    ھەندێكجار دەیویست لە جێگەیەكی تر بخەوێت.
  • 2:00 - 2:04
    جگە لەمەش ھەستم كرد ھەر ژوورەێك
    پێویستە بەلەكۆنەیەكی تایبەتی ھەبێت.
  • 2:04 - 2:06
    بەلەكۆنەی تایبەت لەوەیە
    كاریگەری خۆی ھەبێت
  • 2:06 - 2:09
    چونكە زۆربەی مناڵان ڕێگەیان
    پێنادرێت بچنە دەرەوە
  • 2:09 - 2:11
    بە نەخۆشی و برینی
    زۆرەوە ھەوای دەرەوە ھەلمژن.
  • 2:12 - 2:13
    بەڵام بە ھەبوونی
    بەلەكۆنەی تایبەت
  • 2:13 - 2:16
    ئەوان بەركەوتەیان
    لەگەڵ ھەوای دەرەوە دەبێت،
  • 2:16 - 2:18
    بە ڕێژەیەكی كەمتر لە میكرۆب
  • 2:19 - 2:22
    بۆ دروست كردنی بەڵەكۆنە، دەبێت
    دەرگەی شووشەی بە سكە ھەبێت
  • 2:23 - 2:26
    بە شێوەیەك نەخۆشەكان بە
    قەرەوێلەوە بتوانن بچنە بەلەكۆنەكەوە.
  • 2:27 - 2:31
    ھەروەھا پێشنیارم كرد
    شتەكان زیاتر ڕەنگاو ڕەنگ بن.
  • 2:32 - 2:35
    لە یادمە من ھەمیشە لە ئامێرەكان دەترسام،
  • 2:35 - 2:39
    و لە یادمە من حەزم لێیان نەبوو.
  • 2:39 - 2:41
    بەڵام ئەگەر ئەوان ڕەنگ و ڕەنگ بوونایە
  • 2:41 - 2:44
    ھەستم بە ئاسوودەیەكی زۆرتر ئەكرد،
  • 2:44 - 2:47
    و بە دیزاینێكی باشتر ڕێك دەخات.
  • 2:47 - 2:51
    من ھەست ئەكەم كاتێك تۆ نەخۆشیت،
    ژوورێكی بێزاركەرت ناوێت
  • 2:51 - 2:54
    چونكە لە سەرووی هەموو شتێکەوە
    ‎تۆ بەم بارودۆخە بێزارکەرە تێدەپەڕیت.
  • 2:54 - 2:55
    زۆر سوپاس.
  • 2:55 - 2:58
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
ژوورەکانی نەخۆشخانەی منداڵان / ئایدلن وود
Description:

لە ئەدلن وود قوتابی پۆلی چوار لە قوتابخانەی ڤێستای بنەرەتی لە كۆمەلگەی كاجون فالی: با پێكەوە ژووری نەخۆشخانەكان خۆش و دڵڕفێن بكەین بۆ ئەو منداڵانەی كە ناچارن بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر چاودێری پزیشكی دەمێنەوە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ئاخاوتنە سەردانی ئەم بەستەرە بكە:
www.TEDxKidsElCajon.com
یان ئیمەیلی
TEDxKidsElCajon@CajonValley.net

ئەم ئاخاوتنە لەسەر سەكۆی كۆنفرانسی TEDx بە پاڵپشتی بەكارھێنانی ڕێكخراوی كۆنفرانسی TED پێشكەشكرا بەڵام ڕێكخستنیی ئاخاوتنەكە بە ھاوكاری كۆمەڵگەیەكی ناوخۆیی سەربەخۆ ڕێكخرا. زانیاری زیاتر لە http://ted.com/tedx.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDxTalks
Duration:
03:12

Kurdish (Central) subtitles

Revisions