من خوشكێكم ھەیە تووشبووی شێرپەنجەیە.
كاتێك تۆ تووشبووی شێرپەنجە، مانای وایە
تۆ پێویستە زۆربەی كات
لە نەخۆشخانە بەسەر ببەیت،
لە ژوورێك ڕێك بەم شێوەیە.
پێش ئەوەی خوشكەكەم تووشی نەخۆشی بێت،
من ھەرگیز ژووری نەخۆشخانەكانم نەدیتبوو.
بۆیە نەمدەزانی پێشبینی چی شتێك بكەم.
ئەوەی من دەمزانی ئەوە بوو كە
شوێنێكی گونجاو نییە بۆ مانەوە لێی،
بە تایبەت بۆ منداڵان.
ئەمە زۆری نەخایاند ھەتا بۆم دەركەوت
لە ڕاستیدا ژووری نەخۆشخانەكان
زەردەخەنەیان نەخشتۆتە سەر لێوی ھیچ كەس.
دەتوانن بیھێنە بەرچاوتان
خوشكەكەم چەند بێزار بوو
كاتێك بۆ یەكەمجار ژووری نەخۆشخانەی دیت.
مامۆستای پۆڵی سێم وتی
پێویستە بیر لە بیرۆكەیەك بكەینەوە
كە وا لە جیھان بكات ببێتە شوێنێكی باشتر.
بۆم دەركەوت ئەو ھەڵێكە بۆ من بۆ
ئەوەی بیرۆكەكەم پێشكەكەش بە جیھان بكەم.
ھەستم كرد منداڵان لە هەموو ژوورەكانی
نەخۆشخانە پێویستە ماڵەكانیان بێتە پێش چاو.
بۆیە بیرم لەوە كردەوە
منداڵان حەز بە چی دەكەن.
زانیم زۆربەی منداڵان حەزیان
لە فیلمی مینیەنس، مینیكرافت،
و زۆرێك لە فیلمی دیزنییە.
بۆیە ویستم ئەمەش لەگەڵ دابنێم.
ھەروەھا بیرم لەوە كردەوە،
ئەمە جێ بەجێ بكەم،
وێنەی دیمەنی سروشتیم لەسەر دیوارەكان كێشا
بۆ ئەوەی ئەو كاتەی مناڵان
لە ژووری ناو نەخۆشخانەن،
ھەست بەوە بكەن وەك ئەوەی لە ناو
یاریی و بە دیار فیلمەكانی خۆیانن.
ھەروەھا پێویستە ھەموو
سیسەمەكان وەك سیسەمێكی جوڵاو بن.
سیسەمی نوشتاو یان جوڵاو لەوانەیە باش بێت
چونكە دایك و باوكەكە و
نەخۆشەكەش لەو شوێنەیا دەخەون.
لەم جۆرە سیسەمە، دەتوانی
بە ئیسراحەت بخەوێت.
سیسەمی نوشتاوە ھەروەھا
باشە چونكە لە یادمە خوشكەكەم
ھەندێكجار دەیویست لە جێگەیەكی تر بخەوێت.
جگە لەمەش ھەستم كرد ھەر ژوورەێك
پێویستە بەلەكۆنەیەكی تایبەتی ھەبێت.
بەلەكۆنەی تایبەت لەوەیە
كاریگەری خۆی ھەبێت
چونكە زۆربەی مناڵان ڕێگەیان
پێنادرێت بچنە دەرەوە
بە نەخۆشی و برینی
زۆرەوە ھەوای دەرەوە ھەلمژن.
بەڵام بە ھەبوونی
بەلەكۆنەی تایبەت
ئەوان بەركەوتەیان
لەگەڵ ھەوای دەرەوە دەبێت،
بە ڕێژەیەكی كەمتر لە میكرۆب
بۆ دروست كردنی بەڵەكۆنە، دەبێت
دەرگەی شووشەی بە سكە ھەبێت
بە شێوەیەك نەخۆشەكان بە
قەرەوێلەوە بتوانن بچنە بەلەكۆنەكەوە.
ھەروەھا پێشنیارم كرد
شتەكان زیاتر ڕەنگاو ڕەنگ بن.
لە یادمە من ھەمیشە لە ئامێرەكان دەترسام،
و لە یادمە من حەزم لێیان نەبوو.
بەڵام ئەگەر ئەوان ڕەنگ و ڕەنگ بوونایە
ھەستم بە ئاسوودەیەكی زۆرتر ئەكرد،
و بە دیزاینێكی باشتر ڕێك دەخات.
من ھەست ئەكەم كاتێك تۆ نەخۆشیت،
ژوورێكی بێزاركەرت ناوێت
چونكە لە سەرووی هەموو شتێکەوە
تۆ بەم بارودۆخە بێزارکەرە تێدەپەڕیت.
زۆر سوپاس.
(چەپڵەڕێزان)