WEBVTT 00:00:14.071 --> 00:00:16.251 من خوشكێكم ھەیە تووشبووی شێرپەنجەیە. 00:00:16.577 --> 00:00:19.080 كاتێك تۆ تووشبووی شێرپەنجە، مانای وایە 00:00:19.080 --> 00:00:22.189 تۆ پێویستە زۆربەی كات لە نەخۆشخانە بەسەر ببەیت، 00:00:22.709 --> 00:00:25.065 لە ژوورێك ڕێك بەم شێوەیە. 00:00:25.809 --> 00:00:29.929 پێش ئەوەی خوشكەكەم تووشی نەخۆشی بێت، من ھەرگیز ژووری نەخۆشخانەكانم نەدیتبوو. 00:00:30.138 --> 00:00:32.638 بۆیە نەمدەزانی پێشبینی چی شتێك بكەم. 00:00:32.638 --> 00:00:36.434 ئەوەی من دەمزانی ئەوە بوو كە شوێنێكی گونجاو نییە بۆ مانەوە لێی، 00:00:36.588 --> 00:00:38.508 بە تایبەت بۆ منداڵان. 00:00:39.419 --> 00:00:41.709 ئەمە زۆری نەخایاند ھەتا بۆم دەركەوت 00:00:41.709 --> 00:00:45.407 لە ڕاستیدا ژووری نەخۆشخانەكان زەردەخەنەیان نەخشتۆتە سەر لێوی ھیچ كەس. 00:00:45.556 --> 00:00:47.926 دەتوانن بیھێنە بەرچاوتان خوشكەكەم چەند بێزار بوو 00:00:47.926 --> 00:00:50.466 كاتێك بۆ یەكەمجار ژووری نەخۆشخانەی دیت. 00:00:52.926 --> 00:00:56.226 مامۆستای پۆڵی سێم وتی پێویستە بیر لە بیرۆكەیەك بكەینەوە 00:00:56.226 --> 00:00:58.531 كە وا لە جیھان بكات ببێتە شوێنێكی باشتر. 00:00:58.721 --> 00:01:03.202 بۆم دەركەوت ئەو ھەڵێكە بۆ من بۆ ئەوەی بیرۆكەكەم پێشكەكەش بە جیھان بكەم. 00:01:04.063 --> 00:01:08.443 ھەستم كرد منداڵان لە هەموو ژوورەكانی نەخۆشخانە پێویستە ماڵەكانیان بێتە پێش چاو. 00:01:09.288 --> 00:01:11.708 بۆیە بیرم لەوە كردەوە منداڵان حەز بە چی دەكەن. 00:01:11.865 --> 00:01:15.445 زانیم زۆربەی منداڵان حەزیان لە فیلمی مینیەنس، مینیكرافت، 00:01:15.665 --> 00:01:17.715 و زۆرێك لە فیلمی دیزنییە. 00:01:17.752 --> 00:01:20.202 بۆیە ویستم ئەمەش لەگەڵ دابنێم. 00:01:20.927 --> 00:01:23.164 ھەروەھا بیرم لەوە كردەوە، 00:01:23.164 --> 00:01:24.308 ئەمە جێ بەجێ بكەم، 00:01:24.308 --> 00:01:27.108 وێنەی دیمەنی سروشتیم لەسەر دیوارەكان كێشا 00:01:27.418 --> 00:01:30.148 بۆ ئەوەی ئەو كاتەی مناڵان لە ژووری ناو نەخۆشخانەن، 00:01:30.148 --> 00:01:34.220 ھەست بەوە بكەن وەك ئەوەی لە ناو یاریی و بە دیار فیلمەكانی خۆیانن. 00:01:35.441 --> 00:01:39.251 ھەروەھا پێویستە ھەموو سیسەمەكان وەك سیسەمێكی جوڵاو بن. 00:01:39.720 --> 00:01:41.749 سیسەمی نوشتاو یان جوڵاو لەوانەیە باش بێت 00:01:41.749 --> 00:01:46.280 چونكە دایك و باوكەكە و نەخۆشەكەش لەو شوێنەیا دەخەون. 00:01:46.620 --> 00:01:48.950 لەم جۆرە سیسەمە، دەتوانی بە ئیسراحەت بخەوێت. 00:01:49.364 --> 00:01:54.907 سیسەمی نوشتاوە ھەروەھا باشە چونكە لە یادمە خوشكەكەم 00:01:55.039 --> 00:01:57.709 ھەندێكجار دەیویست لە جێگەیەكی تر بخەوێت. 00:02:00.466 --> 00:02:03.809 جگە لەمەش ھەستم كرد ھەر ژوورەێك پێویستە بەلەكۆنەیەكی تایبەتی ھەبێت. 00:02:04.139 --> 00:02:06.286 بەلەكۆنەی تایبەت لەوەیە كاریگەری خۆی ھەبێت 00:02:06.286 --> 00:02:08.908 چونكە زۆربەی مناڵان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە دەرەوە 00:02:08.908 --> 00:02:11.297 بە نەخۆشی و برینی زۆرەوە ھەوای دەرەوە ھەلمژن. 00:02:11.567 --> 00:02:13.274 بەڵام بە ھەبوونی بەلەكۆنەی تایبەت 00:02:13.274 --> 00:02:15.705 ئەوان بەركەوتەیان لەگەڵ ھەوای دەرەوە دەبێت، 00:02:15.705 --> 00:02:18.058 بە ڕێژەیەكی كەمتر لە میكرۆب 00:02:18.828 --> 00:02:22.238 بۆ دروست كردنی بەڵەكۆنە، دەبێت دەرگەی شووشەی بە سكە ھەبێت 00:02:22.555 --> 00:02:26.175 بە شێوەیەك نەخۆشەكان بە قەرەوێلەوە بتوانن بچنە بەلەكۆنەكەوە. 00:02:27.390 --> 00:02:30.963 ھەروەھا پێشنیارم كرد شتەكان زیاتر ڕەنگاو ڕەنگ بن. 00:02:31.818 --> 00:02:34.931 لە یادمە من ھەمیشە لە ئامێرەكان دەترسام، 00:02:35.259 --> 00:02:39.007 و لە یادمە من حەزم لێیان نەبوو. 00:02:39.356 --> 00:02:41.426 بەڵام ئەگەر ئەوان ڕەنگ و ڕەنگ بوونایە 00:02:41.426 --> 00:02:43.696 ھەستم بە ئاسوودەیەكی زۆرتر ئەكرد، 00:02:43.886 --> 00:02:46.546 و بە دیزاینێكی باشتر ڕێك دەخات. 00:02:47.319 --> 00:02:50.509 من ھەست ئەكەم كاتێك تۆ نەخۆشیت، ژوورێكی بێزاركەرت ناوێت 00:02:50.509 --> 00:02:53.679 چونكە لە سەرووی هەموو شتێکەوە ‎تۆ بەم بارودۆخە بێزارکەرە تێدەپەڕیت. 00:02:53.679 --> 00:02:54.719 زۆر سوپاس. 00:02:54.719 --> 00:02:57.719 (چەپڵەڕێزان)