ئەفسانەی ئاناپۆرانا، خواوەندی خۆراک لای هیندۆزییەکان- ئەنتارا رەیچاۆدهوری و ئازلت
-
0:08 - 0:14خواوەندی مەزن شیڤا، بکوژی خراپەکاران
و سەربڕی ئەهریمەنەکان، -
0:14 - 0:17پارێزەر و چاودێریکاری سەرەکی گەردوون،
-
0:17 - 0:20دەیویست ئارامی خێزانەکەی تاقی بکاتەوە.
-
0:20 - 0:25لە ڕووی مێژووییەوە، بەیەک گەیشتنی شیڤا و
پارڤاتی بە یەکگرتنێکی بەهێز دادەنرێت. -
0:25 - 0:29توانیان پارسەنگی نێوان بیر و ئیش ڕابگرن
-
0:29 - 0:32کە کۆڵەکەی سەرەکی پشت
وەستانی باشیی گەردوونە. -
0:32 - 0:38بەبێ پارڤاتی کە بەرپرسی وزە، گەشە و
گۆڕانکارییەکانی زەوییە، -
0:38 - 0:43شیڤا بۆ هەمیشە گۆشەگیر دەبێت،
و گەردوونیش خامۆش دەبێت. -
0:43 - 0:48بەڵام بەیەکەوە، یەکگرتووییەکی خواوەندیان
پێکهێنا کە ناوی ئەردهاناریشڤارا بوو. -
0:48 - 0:50تێکەڵکردنە پیرۆزەکە
-
0:50 - 0:54کە خێرو بێری و پەیوەستبوونی
بۆ خەڵک بەدی هێنا. -
0:54 - 0:58بەهۆی ئەم هۆکارانە، پارڤاتی لە
هەموو شوێنێک کوڕنۆشی بۆ دەبرا -
0:58 - 1:00وەک دایکی سروشتی جیهان
-
1:00 - 1:05و تەواوکاری گرنگی
توانای دروست کردنی شیڤا. -
1:05 - 1:08پارڤاتی گرنگی بە دابینکردنی
پێداویستی خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەکرد: -
1:08 - 1:12و ئەرکی درووستکردنی و پاراستنی پەیوەندی
باش لە نێوان دانیشتوانی زەوی لە ڕووی -
1:12 - 1:16جەستیەی، هەست و روحەوە گرتبووە ئەستۆ.
-
1:16 - 1:20کەلێنێک لە نێوان ئەم دووهێزە
مەزنە درووست بوو بوو. -
1:20 - 1:24لە کاتێکدا پارڤاتی گرنگی بە
پێداویستییەکانی ژیانی سەر زەوی دەدا، -
1:24 - 1:28شیڤا لە گرنگی ئیشەکانی
پارڤاتی کەم دەکردەوە -
1:28 - 1:32و سوڕ بوو لەسەر درووستکردنی مشومڕ سەبارەت
بە ڕۆڵی هەر یەکێکیان لە گەردوون. -
1:32 - 1:35شیڤا پێی وابوو براهاما، خوڵقێنەری جیهان،
-
1:35 - 1:40جیهانی ماددەی لە خەیاڵدانی خۆی ئافراندبوو.
-
1:40 - 1:45بۆیە هەموو جۆرەکانی ماددە دەبنە
هۆی سەرلێشێوان کە پێی دەوترێت مایا -
1:45 - 1:47جگە لە خەیاڵێکی پووچ هیچیتر نییە.
-
1:47 - 1:51بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پارڤاتی بە
پێکەنینەوە وەڵامی دەدایەوە هەر چەندە -
1:51 - 1:54دەیزانی شیڤا هەموو
کارەکانی ئەوی لەناو دەبرد. -
1:54 - 1:56بەڵام لە کۆتا سەرکۆنەی شیڤا،
-
1:56 - 2:00پارڤاتی هەستی کرد کە پێویست دەکات
گرنگی کارەکانی بۆ یەکجار و هەمیشە -
2:00 - 2:01بخاتە ڕوو.
-
2:01 - 2:03بەسەر زەویدا فڕی،
-
2:03 - 2:08نیوەی وزەی خۆی، کە زەوی
بە ئیش دەخست، کێشایەوە. -
2:08 - 2:13دوای ئەوەی وون بوو، قات و قڕییەکی لە
ناکاوی کەمەرشکێن سەری هەڵدا -
2:13 - 2:16جیهانیش کەوتە بارێکی خامۆشی ترسهێنەر.
-
2:16 - 2:20بەبێ پارڤاتی، وشکەساڵی و
بێپیتبوون ڕووی لە زەوی کرد. -
2:20 - 2:23ڕووبارەکان وشک بوون و
دانەوێڵە لە کێلگەکان تێکشکان. -
2:23 - 2:25برسێتی باڵی بەسەر مرۆڤایەتیدا کێشا.
-
2:25 - 2:28دایک و باوکان نەیاندەتوانی برسیبوونی
منداڵەکانیان چارەسەر بکەن -
2:28 - 2:30لە کاتێکدا گەدەی خۆیان خاڵی بوو.
-
2:30 - 2:34بەهۆی ئەوەی هیچ شتێک نەبوو بیخۆن، خەڵک
چیتر لە دەوری چەڵتوک کۆنەدەبوونەوە -
2:34 - 2:38بەڵکو کشانەوە و وردە وردە چونە
قوڵایی جیهانی تاریک و خامۆش. -
2:38 - 2:40هەر چەندە چاوەڕوانی وانەبوو،
-
2:40 - 2:45شیڤا هەستی بە خاڵی بوون دەکرد
بە هۆی دیارنەمانی خێزانەکەی. -
2:45 - 2:47سەڕەڕایی هێزە مەزنەکەی، شیڤا
-
2:47 - 2:51بۆی دەرکەوت ئەویش لەم کاوڵکاریە پارێزراو
نییە و پێویستی بە بەردەوامیبوون هەیە، -
2:51 - 2:55پەشیمانبوونەوەکەی بێ
سوود و بێنرخ دەهاتە بەرچاو. -
2:55 - 2:58دوای ئەوەی شیڤا لە زەوی بێهیوا بوو،
-
2:58 - 3:00گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیهانی ماددە
-
3:00 - 3:03بە ئاسانی لەناو نابرێت.
-
3:03 - 3:05دوای پەنجە گەستنی مێردەکەی،
-
3:05 - 3:08پارڤاتی میهرەبان چیتر نەیتوانی
لە دوورەوە بوەستێت -
3:08 - 3:11چاودێری لە ناوچونی ئەزیزانی بکات.
-
3:11 - 3:14بۆ ئەوەی بە ناویان بگەرێت
و هێزیان بۆ بگێرێتەوە، -
3:14 - 3:16شێوەی خواوەندێکی دیکەی وەرگرت،
-
3:16 - 3:22قاپێکی لە زێر دروستکراوی پر شلە و
کەوگیرێکی دروستکراوی لە گەوهەر پێ بوو. -
3:22 - 3:25دوای ئەوەی هەواڵی گەیشتنی
خواوەند بڵاوبوویەوە، -
3:25 - 3:29وەک ئاناپورانە کوڕنۆشی
بۆ دەبرا وەک خواوەندی خۆراک. -
3:29 - 3:34بەگەیشتنی ئاناپۆرانا،
جیهان دووبارە گەشایەوە. -
3:34 - 3:39خەڵک بە بەروبووم و خۆراک شادبوونەوە،
کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی سوپاسگوزاری. -
3:39 - 3:44هەندێک پێیان وابوو ئاناپۆرانا سەرەتا
لە شاری پیرۆزی کاشی دەرکەوت، -
3:44 - 3:47یان کۆشکی ئازادی لە سەر ڕۆخی
ڕوباری گانگز، -
3:47 - 3:50کە چێشتخانەیەک کردبووەوە بۆ
تێرکردنی سکی خەڵک -
3:50 - 3:52تا ئەو کاتەی کە هیچیان بۆ ناخورێت.
-
3:52 - 3:56تەنها مرۆڤ لەم خوانە
خواردنیان پێ نەبەخشرا. -
3:56 - 4:01بەهۆی شادومانی زەوی و گەشەی
دەوروبەری شیڤا شەرمەزار دەبێت، -
4:01 - 4:05خۆی بە قاپێکی خاڵییەوە
دەچێتە لای ئاناپۆرانا -
4:05 - 4:07دوای لێخۆشبوون و خۆراک دەکات.
-
4:07 - 4:12بەهۆی ئەم بەسەرهاتەوە، خوداوەندی مەزن
وەک هەژارێکی سواڵکەر وێنا دەکرێت -
4:12 - 4:14لە ژێر لێبوردەیی ئاناپۆرانا:
-
4:14 - 4:19لە دەستە چەپیدا، قاپێکی زێرینی لە دەستە،
دەستە ڕاستیشی لە شێوەی ئابهایا مودرایە، -
4:19 - 4:22هێما بۆ ئارامی و سەلامەتی.
-
4:22 - 4:26بەهۆی ئەم هێمایانەوە، خواوەندی
بەهێز جەخت لەسەر -
4:26 - 4:30ئەوە دەکاتەوە کە جیهانی ماددە هەموو
شتێکە جگە لە خەیاڵێکی پووچ. -
4:30 - 4:33بەڵکو خولی ژیانە و پێویستی
بە بەردەوامی دان هەیە -
4:33 - 4:36لە پێدانی خوارد و تێرکردنی سکە برسیەکان،
-
4:36 - 4:40تا دەگاتە ڕاگرتنی پارسەنگی زەوی.
- Title:
- ئەفسانەی ئاناپۆرانا، خواوەندی خۆراک لای هیندۆزییەکان- ئەنتارا رەیچاۆدهوری و ئازلت
- Speaker:
- ئەنتارا رەیچاۆدهوری و ئازلت
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەربەستە چاو لێبکە: https://ed.ted.com/lessons/the-legend-of-annapurna-hindu-goddess-of-nourishment-antara-raychaudhuri-and-iseult-gillespie
لە ڕووی مێژووییەوە، یەکگرتنی نێوان پارڤاتی و شیڤا بە یەکگرتنێکی بەهێز دادەنرێت. یەکگرتنێکی بەهێزە چونکە خێرو خۆشی و پەیوەستبوون بۆ زیندەوەران دەهێنێتە دی. بەڵام ناکۆکی لە نێوان دوو خواوەندەکە دروست دەبێت. بۆ ئەوەی گرنگی ئیشەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە، پاڤارتی لە زەوی دەکشێتەوە و بەهۆی ئەم کشانەوەیەشەوە، تاریکی و خامۆشی باڵ بەسەر زەویدا دەکێشێت. ئەنتارا رەیچاۆدهوری و ئازلت گیلیسپی باسی چیرۆکی خواوەند ئاناپورانا دەکەن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:40
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment | ||
mabbast chato accepted Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment | ||
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The legend of Annapurna, Hindu goddess of nourishment |