WEBVTT 00:00:08.159 --> 00:00:13.699 خواوەندی مەزن شیڤا، بکوژی خراپەکاران و سەربڕی ئەهریمەنەکان، 00:00:13.699 --> 00:00:17.209 پارێزەر و چاودێریکاری سەرەکی گەردوون، 00:00:17.209 --> 00:00:19.969 دەیویست ئارامی خێزانەکەی تاقی بکاتەوە. 00:00:19.969 --> 00:00:25.284 لە ڕووی مێژووییەوە، بەیەک گەیشتنی شیڤا و پارڤاتی بە یەکگرتنێکی بەهێز دادەنرێت. 00:00:25.284 --> 00:00:29.004 توانیان پارسەنگی نێوان بیر و ئیش ڕابگرن 00:00:29.004 --> 00:00:31.865 کە کۆڵەکەی سەرەکی پشت وەستانی باشیی گەردوونە. 00:00:31.865 --> 00:00:37.525 بەبێ پارڤاتی کە بەرپرسی وزە، گەشە و گۆڕانکارییەکانی زەوییە، 00:00:37.525 --> 00:00:42.914 شیڤا بۆ هەمیشە گۆشەگیر دەبێت، و گەردوونیش خامۆش دەبێت. 00:00:42.914 --> 00:00:48.092 بەڵام بەیەکەوە، یەکگرتووییەکی خواوەندیان پێکهێنا کە ناوی ئەردهاناریشڤارا بوو. 00:00:48.092 --> 00:00:49.842 تێکەڵکردنە پیرۆزەکە 00:00:49.842 --> 00:00:54.121 کە خێرو بێری و پەیوەستبوونی بۆ خەڵک بەدی هێنا. 00:00:54.121 --> 00:00:57.781 بەهۆی ئەم هۆکارانە، پارڤاتی لە هەموو شوێنێک کوڕنۆشی بۆ دەبرا 00:00:57.781 --> 00:00:59.992 وەک دایکی سروشتی جیهان 00:00:59.992 --> 00:01:04.768 و تەواوکاری گرنگی توانای دروست کردنی شیڤا. 00:01:04.768 --> 00:01:07.948 پارڤاتی گرنگی بە دابینکردنی پێداویستی خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەکرد: 00:01:07.948 --> 00:01:12.176 و ئەرکی درووستکردنی و پاراستنی پەیوەندی باش لە نێوان دانیشتوانی زەوی لە ڕووی 00:01:12.176 --> 00:01:15.682 جەستیەی، هەست و روحەوە گرتبووە ئەستۆ. 00:01:15.682 --> 00:01:19.886 کەلێنێک لە نێوان ئەم دووهێزە مەزنە درووست بوو بوو. 00:01:19.886 --> 00:01:24.497 لە کاتێکدا پارڤاتی گرنگی بە پێداویستییەکانی ژیانی سەر زەوی دەدا، 00:01:24.497 --> 00:01:28.497 شیڤا لە گرنگی ئیشەکانی پارڤاتی کەم دەکردەوە 00:01:28.497 --> 00:01:32.497 و سوڕ بوو لەسەر درووستکردنی مشومڕ سەبارەت بە ڕۆڵی هەر یەکێکیان لە گەردوون. 00:01:32.497 --> 00:01:35.417 شیڤا پێی وابوو براهاما، خوڵقێنەری جیهان، 00:01:35.417 --> 00:01:40.106 جیهانی ماددەی لە خەیاڵدانی خۆی ئافراندبوو. 00:01:40.106 --> 00:01:44.766 بۆیە هەموو جۆرەکانی ماددە دەبنە هۆی سەرلێشێوان کە پێی دەوترێت مایا 00:01:44.766 --> 00:01:47.416 جگە لە خەیاڵێکی پووچ هیچیتر نییە. 00:01:47.416 --> 00:01:51.076 بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پارڤاتی بە پێکەنینەوە وەڵامی دەدایەوە هەر چەندە 00:01:51.076 --> 00:01:54.196 دەیزانی شیڤا هەموو کارەکانی ئەوی لەناو دەبرد. 00:01:54.196 --> 00:01:56.186 بەڵام لە کۆتا سەرکۆنەی شیڤا، 00:01:56.186 --> 00:01:59.660 پارڤاتی هەستی کرد کە پێویست دەکات گرنگی کارەکانی بۆ یەکجار و هەمیشە 00:01:59.660 --> 00:02:01.051 بخاتە ڕوو. 00:02:01.051 --> 00:02:03.281 بەسەر زەویدا فڕی، 00:02:03.281 --> 00:02:07.537 نیوەی وزەی خۆی، کە زەوی بە ئیش دەخست، کێشایەوە. 00:02:07.537 --> 00:02:13.177 دوای ئەوەی وون بوو، قات و قڕییەکی لە ناکاوی کەمەرشکێن سەری هەڵدا 00:02:13.177 --> 00:02:16.238 جیهانیش کەوتە بارێکی خامۆشی ترسهێنەر. 00:02:16.238 --> 00:02:19.798 بەبێ پارڤاتی، وشکەساڵی و بێپیتبوون ڕووی لە زەوی کرد. 00:02:19.798 --> 00:02:22.720 ڕووبارەکان وشک بوون و دانەوێڵە لە کێلگەکان تێکشکان. 00:02:22.720 --> 00:02:25.160 برسێتی باڵی بەسەر مرۆڤایەتیدا کێشا. 00:02:25.161 --> 00:02:28.261 دایک و باوکان نەیاندەتوانی برسیبوونی منداڵەکانیان چارەسەر بکەن 00:02:28.261 --> 00:02:30.171 لە کاتێکدا گەدەی خۆیان خاڵی بوو. 00:02:30.171 --> 00:02:34.498 بەهۆی ئەوەی هیچ شتێک نەبوو بیخۆن، خەڵک چیتر لە دەوری چەڵتوک کۆنەدەبوونەوە 00:02:34.498 --> 00:02:37.808 بەڵکو کشانەوە و وردە وردە چونە قوڵایی جیهانی تاریک و خامۆش. 00:02:37.808 --> 00:02:39.538 هەر چەندە چاوەڕوانی وانەبوو، 00:02:39.538 --> 00:02:44.746 شیڤا هەستی بە خاڵی بوون دەکرد بە هۆی دیارنەمانی خێزانەکەی. 00:02:44.746 --> 00:02:46.896 سەڕەڕایی هێزە مەزنەکەی، شیڤا 00:02:46.896 --> 00:02:51.183 بۆی دەرکەوت ئەویش لەم کاوڵکاریە پارێزراو نییە و پێویستی بە بەردەوامیبوون هەیە، 00:02:51.183 --> 00:02:54.924 پەشیمانبوونەوەکەی بێ سوود و بێنرخ دەهاتە بەرچاو. 00:02:54.924 --> 00:02:57.804 دوای ئەوەی شیڤا لە زەوی بێهیوا بوو، 00:02:57.804 --> 00:03:00.184 گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیهانی ماددە 00:03:00.184 --> 00:03:03.294 بە ئاسانی لەناو نابرێت. 00:03:03.294 --> 00:03:05.063 دوای پەنجە گەستنی مێردەکەی، 00:03:05.063 --> 00:03:08.262 پارڤاتی میهرەبان چیتر نەیتوانی لە دوورەوە بوەستێت 00:03:08.262 --> 00:03:11.122 چاودێری لە ناوچونی ئەزیزانی بکات. 00:03:11.122 --> 00:03:13.702 بۆ ئەوەی بە ناویان بگەرێت و هێزیان بۆ بگێرێتەوە، 00:03:13.702 --> 00:03:16.432 شێوەی خواوەندێکی دیکەی وەرگرت، 00:03:16.432 --> 00:03:22.155 قاپێکی لە زێر دروستکراوی پر شلە و کەوگیرێکی دروستکراوی لە گەوهەر پێ بوو. 00:03:22.155 --> 00:03:24.905 دوای ئەوەی هەواڵی گەیشتنی خواوەند بڵاوبوویەوە، 00:03:24.905 --> 00:03:29.189 وەک ئاناپورانە کوڕنۆشی بۆ دەبرا وەک خواوەندی خۆراک. 00:03:29.189 --> 00:03:33.610 بەگەیشتنی ئاناپۆرانا، جیهان دووبارە گەشایەوە. 00:03:33.610 --> 00:03:39.000 خەڵک بە بەروبووم و خۆراک شادبوونەوە، کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی سوپاسگوزاری. 00:03:39.000 --> 00:03:43.629 هەندێک پێیان وابوو ئاناپۆرانا سەرەتا لە شاری پیرۆزی کاشی دەرکەوت، 00:03:43.629 --> 00:03:46.729 یان کۆشکی ئازادی لە سەر ڕۆخی ڕوباری گانگز، 00:03:46.729 --> 00:03:50.034 کە چێشتخانەیەک کردبووەوە بۆ تێرکردنی سکی خەڵک 00:03:50.034 --> 00:03:52.124 تا ئەو کاتەی کە هیچیان بۆ ناخورێت. 00:03:52.124 --> 00:03:56.124 تەنها مرۆڤ لەم خوانە خواردنیان پێ نەبەخشرا. 00:03:56.124 --> 00:04:00.733 بەهۆی شادومانی زەوی و گەشەی دەوروبەری شیڤا شەرمەزار دەبێت، 00:04:00.733 --> 00:04:04.733 خۆی بە قاپێکی خاڵییەوە دەچێتە لای ئاناپۆرانا 00:04:04.733 --> 00:04:07.393 دوای لێخۆشبوون و خۆراک دەکات. 00:04:07.393 --> 00:04:12.013 بەهۆی ئەم بەسەرهاتەوە، خوداوەندی مەزن وەک هەژارێکی سواڵکەر وێنا دەکرێت 00:04:12.013 --> 00:04:14.143 لە ژێر لێبوردەیی ئاناپۆرانا: 00:04:14.143 --> 00:04:19.406 لە دەستە چەپیدا، قاپێکی زێرینی لە دەستە، دەستە ڕاستیشی لە شێوەی ئابهایا مودرایە، 00:04:19.406 --> 00:04:22.296 هێما بۆ ئارامی و سەلامەتی. 00:04:22.296 --> 00:04:26.180 بەهۆی ئەم هێمایانەوە، خواوەندی بەهێز جەخت لەسەر 00:04:26.180 --> 00:04:29.830 ئەوە دەکاتەوە کە جیهانی ماددە هەموو شتێکە جگە لە خەیاڵێکی پووچ. 00:04:29.830 --> 00:04:33.010 بەڵکو خولی ژیانە و پێویستی بە بەردەوامی دان هەیە 00:04:33.010 --> 00:04:36.320 لە پێدانی خوارد و تێرکردنی سکە برسیەکان، 00:04:36.320 --> 00:04:39.520 تا دەگاتە ڕاگرتنی پارسەنگی زەوی.