خواوەندی مەزن شیڤا، بکوژی خراپەکاران
و سەربڕی ئەهریمەنەکان،
پارێزەر و چاودێریکاری سەرەکی گەردوون،
دەیویست ئارامی خێزانەکەی تاقی بکاتەوە.
لە ڕووی مێژووییەوە، بەیەک گەیشتنی شیڤا و
پارڤاتی بە یەکگرتنێکی بەهێز دادەنرێت.
توانیان پارسەنگی نێوان بیر و ئیش ڕابگرن
کە کۆڵەکەی سەرەکی پشت
وەستانی باشیی گەردوونە.
بەبێ پارڤاتی کە بەرپرسی وزە، گەشە و
گۆڕانکارییەکانی زەوییە،
شیڤا بۆ هەمیشە گۆشەگیر دەبێت،
و گەردوونیش خامۆش دەبێت.
بەڵام بەیەکەوە، یەکگرتووییەکی خواوەندیان
پێکهێنا کە ناوی ئەردهاناریشڤارا بوو.
تێکەڵکردنە پیرۆزەکە
کە خێرو بێری و پەیوەستبوونی
بۆ خەڵک بەدی هێنا.
بەهۆی ئەم هۆکارانە، پارڤاتی لە
هەموو شوێنێک کوڕنۆشی بۆ دەبرا
وەک دایکی سروشتی جیهان
و تەواوکاری گرنگی
توانای دروست کردنی شیڤا.
پارڤاتی گرنگی بە دابینکردنی
پێداویستی خۆشگوزەرانی مرۆڤ دەکرد:
و ئەرکی درووستکردنی و پاراستنی پەیوەندی
باش لە نێوان دانیشتوانی زەوی لە ڕووی
جەستیەی، هەست و روحەوە گرتبووە ئەستۆ.
کەلێنێک لە نێوان ئەم دووهێزە
مەزنە درووست بوو بوو.
لە کاتێکدا پارڤاتی گرنگی بە
پێداویستییەکانی ژیانی سەر زەوی دەدا،
شیڤا لە گرنگی ئیشەکانی
پارڤاتی کەم دەکردەوە
و سوڕ بوو لەسەر درووستکردنی مشومڕ سەبارەت
بە ڕۆڵی هەر یەکێکیان لە گەردوون.
شیڤا پێی وابوو براهاما، خوڵقێنەری جیهان،
جیهانی ماددەی لە خەیاڵدانی خۆی ئافراندبوو.
بۆیە هەموو جۆرەکانی ماددە دەبنە
هۆی سەرلێشێوان کە پێی دەوترێت مایا
جگە لە خەیاڵێکی پووچ هیچیتر نییە.
بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پارڤاتی بە
پێکەنینەوە وەڵامی دەدایەوە هەر چەندە
دەیزانی شیڤا هەموو
کارەکانی ئەوی لەناو دەبرد.
بەڵام لە کۆتا سەرکۆنەی شیڤا،
پارڤاتی هەستی کرد کە پێویست دەکات
گرنگی کارەکانی بۆ یەکجار و هەمیشە
بخاتە ڕوو.
بەسەر زەویدا فڕی،
نیوەی وزەی خۆی، کە زەوی
بە ئیش دەخست، کێشایەوە.
دوای ئەوەی وون بوو، قات و قڕییەکی لە
ناکاوی کەمەرشکێن سەری هەڵدا
جیهانیش کەوتە بارێکی خامۆشی ترسهێنەر.
بەبێ پارڤاتی، وشکەساڵی و
بێپیتبوون ڕووی لە زەوی کرد.
ڕووبارەکان وشک بوون و
دانەوێڵە لە کێلگەکان تێکشکان.
برسێتی باڵی بەسەر مرۆڤایەتیدا کێشا.
دایک و باوکان نەیاندەتوانی برسیبوونی
منداڵەکانیان چارەسەر بکەن
لە کاتێکدا گەدەی خۆیان خاڵی بوو.
بەهۆی ئەوەی هیچ شتێک نەبوو بیخۆن، خەڵک
چیتر لە دەوری چەڵتوک کۆنەدەبوونەوە
بەڵکو کشانەوە و وردە وردە چونە
قوڵایی جیهانی تاریک و خامۆش.
هەر چەندە چاوەڕوانی وانەبوو،
شیڤا هەستی بە خاڵی بوون دەکرد
بە هۆی دیارنەمانی خێزانەکەی.
سەڕەڕایی هێزە مەزنەکەی، شیڤا
بۆی دەرکەوت ئەویش لەم کاوڵکاریە پارێزراو
نییە و پێویستی بە بەردەوامیبوون هەیە،
پەشیمانبوونەوەکەی بێ
سوود و بێنرخ دەهاتە بەرچاو.
دوای ئەوەی شیڤا لە زەوی بێهیوا بوو،
گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیهانی ماددە
بە ئاسانی لەناو نابرێت.
دوای پەنجە گەستنی مێردەکەی،
پارڤاتی میهرەبان چیتر نەیتوانی
لە دوورەوە بوەستێت
چاودێری لە ناوچونی ئەزیزانی بکات.
بۆ ئەوەی بە ناویان بگەرێت
و هێزیان بۆ بگێرێتەوە،
شێوەی خواوەندێکی دیکەی وەرگرت،
قاپێکی لە زێر دروستکراوی پر شلە و
کەوگیرێکی دروستکراوی لە گەوهەر پێ بوو.
دوای ئەوەی هەواڵی گەیشتنی
خواوەند بڵاوبوویەوە،
وەک ئاناپورانە کوڕنۆشی
بۆ دەبرا وەک خواوەندی خۆراک.
بەگەیشتنی ئاناپۆرانا،
جیهان دووبارە گەشایەوە.
خەڵک بە بەروبووم و خۆراک شادبوونەوە،
کۆبوونەوە بۆ گەیاندنی سوپاسگوزاری.
هەندێک پێیان وابوو ئاناپۆرانا سەرەتا
لە شاری پیرۆزی کاشی دەرکەوت،
یان کۆشکی ئازادی لە سەر ڕۆخی
ڕوباری گانگز،
کە چێشتخانەیەک کردبووەوە بۆ
تێرکردنی سکی خەڵک
تا ئەو کاتەی کە هیچیان بۆ ناخورێت.
تەنها مرۆڤ لەم خوانە
خواردنیان پێ نەبەخشرا.
بەهۆی شادومانی زەوی و گەشەی
دەوروبەری شیڤا شەرمەزار دەبێت،
خۆی بە قاپێکی خاڵییەوە
دەچێتە لای ئاناپۆرانا
دوای لێخۆشبوون و خۆراک دەکات.
بەهۆی ئەم بەسەرهاتەوە، خوداوەندی مەزن
وەک هەژارێکی سواڵکەر وێنا دەکرێت
لە ژێر لێبوردەیی ئاناپۆرانا:
لە دەستە چەپیدا، قاپێکی زێرینی لە دەستە،
دەستە ڕاستیشی لە شێوەی ئابهایا مودرایە،
هێما بۆ ئارامی و سەلامەتی.
بەهۆی ئەم هێمایانەوە، خواوەندی
بەهێز جەخت لەسەر
ئەوە دەکاتەوە کە جیهانی ماددە هەموو
شتێکە جگە لە خەیاڵێکی پووچ.
بەڵکو خولی ژیانە و پێویستی
بە بەردەوامی دان هەیە
لە پێدانی خوارد و تێرکردنی سکە برسیەکان،
تا دەگاتە ڕاگرتنی پارسەنگی زەوی.