نەخۆشی دوو جەمسەری چییە؟ - هێلێن م. فارێڵ
-
0:07 - 0:09نەخۆشی دوو جامسەری چییە؟
-
0:09 - 0:13وشەی "بایپۆلەر" واتە دوو جەمسەر.
-
0:13 - 0:17بۆ ئەو چاندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی
دووجەمسەرییان هەیە لە جیهاندا، -
0:17 - 0:20ژیان دابەش بووە لە نێوان
دوو واقیعی جیاوازدا - -
0:20 - 0:23شاگەشکەیی و خومۆکی.
-
0:23 - 0:26چەندین جۆری جیاوازی
نەخۆشی جووت جەمسەری ھەی، -
0:26 - 0:28با باسی چەند دانەیەکیان بکەین.
-
0:28 - 0:32جۆری ١ دڵخۆشی زۆر توند و
خەمباری زۆر توندیش ئەزمون دەکات، -
0:32 - 0:37لە کاتێکدا جۆری ٢ ماوەی شاگەشکەیی
کورتتر و کەمتر ل ەخۆ دەگرێ -
0:37 - 0:40لە نێوان چەندین ماوەی درێژی خەمۆکیدا.
-
0:40 - 0:43بۆ کەسێک کە جۆلانە دەکات
لە نێوان حاڵەتی دەروونی جیاوازدا، -
0:43 - 0:48دەکرێت وەک مەحاڵ دەربکەوێت هاوسەنگی پێویت
بدۆزێتەوە بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تەندروست. -
0:48 - 0:52دڵخۆشییە زۆرەکانی جۆری یەکەم
ناسراون بە زنجیرە شێتییەکان، -
0:52 - 0:57دەکرێت وا لە کەسێک بکەن ئەزمونی هەستگەلێک
بکات لە نێوان وروژاوی و نەبەزێنراویدا. -
0:57 - 1:01بەڵام ئەم زنجیرە شاگەشکەییە لە
هەستی دڵخۆشی ئاسایی زیاترن، -
1:01 - 1:04دەبنە هۆی نیشانەی بێزارکەر
وەک بیرکردنەوەی زۆر خێرا، -
1:04 - 1:05و بێخەوی،
-
1:05 - 1:07و قسەکردنی خێرا،
-
1:07 - 1:08و کرداری هەڵەشە،
-
1:08 - 1:10و ڕەفتاری مەترسیدار.
-
1:10 - 1:13بە بێ چارەسەر، ئەم زنجیرانە زیاتر دەبن
-
1:13 - 1:14و توندتر دەبن،
-
1:14 - 1:16و کاتی زیاتر دەخایەنن بۆ ئارامبوونەوە.
-
1:16 - 1:21ئاستەکانی خەمۆکییەکەی نەخۆشی دوو جەمسەری
بە چەندین شێوە خۆی دەردەخات - -
1:21 - 1:22بێتاقەتی،
-
1:22 - 1:24کەمبوونەوەی ئارەزو بۆ خولیاکان،
-
1:24 - 1:25گۆڕانکاری لە ئارەزوی خواردن،
-
1:25 - 1:28هەستکردن بە بێ نرخی یان تاوانبارییەکی زۆر،
-
1:28 - 1:30خەوتن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد یان زۆر کەم،
-
1:30 - 1:32نائارامی یان خاوبوونەوە،
-
1:32 - 1:36یان بیرکردنەوەی بەردەوام لە خۆکوشتن.
-
1:36 - 1:38لە جیهاندا، نزیکەی لە سەدا
یەک بۆ سێی پێگەشتووان -
1:38 - 1:44ئەو نیشانانەیان تێدایە کە دەرخەری
نەخۆشیی دوو جەمسەریین. -
1:44 - 1:47زۆرینەی ئەم خەڵکانە کەسانی
کارا و چالاکن لە کۆمەڵگەدا. -
1:47 - 1:50و ژیان و بژاردە و پەیوەندییەکانیان
-
1:50 - 1:52بە نەخۆشییەکە پێناسە ناکرێن،
-
1:52 - 1:56بەڵام هێشتاش، بۆ زۆر کەس،
دەرئەنجامەکان جدیین. -
1:56 - 1:59نەخۆشییەکە دەکریت کاریگەری خراپ بکاتە سەر
چالاکیی پەروەردەیی و کاریی، -
1:59 - 2:01و پەیوەندییەکان
-
2:01 - 2:02و باری ئابووری
-
2:02 - 2:05و سەلامەتی کەسیی
-
2:05 - 2:08کەواتە ھۆکاری دوو جەمسەری چییە؟
-
2:08 - 2:13لێکۆڵەران وابیردەکەنەوە هۆکاری سەرەکی
ڕێکخستنی ئاڵۆزی مێشکە. -
2:13 - 2:16مێشکە تەندروستەکان پەیوەندی بەهێز
دەهێڵنەوە ل ەنێوان دەمارەخانەکاندا -
2:16 - 2:19بەهۆی هەوڵی بەردەوامی مێشکەوە
بۆ پاکساز کردنی خۆی -
2:19 - 2:25و لابردنی پەیوەندییە دەمارییە
بەکارنەهێنراو یان نادروستەکان. -
2:25 - 2:29ئەم پڕۆسەیە گرنگە چونکە ڕێڕەوە
دەمارییەکانمان وەک نەخشەیەک کار دەکەن -
2:29 - 2:31بۆ هەرشتێک کە ئەنجامی دەدەین.
-
2:31 - 2:34بە بەکارهێنانی تیشکی موگناتیسی کارا,
-
2:34 - 2:38زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە توانای مێشک
بۆ چاکسازیکردنی خۆی کێشەی تێدایە -
2:38 - 2:41لە ئەو کەسانەدا کە نەخۆشی
دوو جەمسەریان هەیە. -
2:41 - 2:43ئەمەش واتە دەمارەخانەکان ئاڵۆز دەبن
-
2:43 - 2:46و تۆرێک درووست دەکەن کە
مەحالە بتوانن ڕێنیشاندەر بن. -
2:46 - 2:49لەبەر ئەوەی تەنها ئاماژەی سەرلێشێوێنەر
بەڕێوەیان دەبات، -
2:49 - 2:54ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە
بیرکردنەوە و ڕەفتاری جیاوازیان دەبێت. -
2:54 - 2:56هەروەها نیشانەی نەخۆشی دەروونیش،
-
2:56 - 2:58وەک قسە و ڕەفتاری شێواو،
-
2:58 - 2:59و بیرکردنەوەی وەهمی،
-
2:59 - 3:00و لەخۆگۆڕان (پارانۆیا(
-
3:00 - 3:02و تەوەهوم (خەیاڵکردنی شتانی ناڕاستی(
-
3:02 - 3:06دەکرێت درووست ببن لە ماوەی توندی
نەخۆشی دوو جەمسەریدا. -
3:06 - 3:11ئەمە دەگەڕێندرێتەوە بۆ زۆریی لە دەمارە
گوێزەرەوەیەکدا کە پێیدەوترێت دۆپامین. -
3:11 - 3:17بەڵام سەرەڕای ئەم تێگەشتنە،ناتوانین نەخۆشی
دوو جەمسەری ببەستینەوە بە یەک هۆکارەوە. -
3:17 - 3:20لە ڕاستیدا، کێشەیەکی ئاڵۆزە.
-
3:20 - 3:23بۆ نموونە، بەشی ئەمیگدالای مێشک
پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوە، -
3:23 - 3:25و بیرەوەری درێژخایەن،
-
3:25 - 3:27و ڕێکخستنی هەستەکانەوە.
-
3:27 - 3:31لەم ناوچەیەدا، هۆکاری جیاوازی
وەک بۆماوە و کۆستی کۆمەڵایەتی -
3:31 - 3:37دەکرێت ناساخی درووست بکەن و ببنە هۆی
دروست بوونی نیشانەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری. -
3:37 - 3:39ئەم حاڵەتە زۆرجار لە
خێزانەکاندە دەمێنێتەوە -
3:39 - 3:42بۆیەش دەزانین کە بۆماوەیی
هۆکارێکی گەورەیەتی. -
3:42 - 3:45بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە یەک
جین هەیە بۆ نەخۆشی دوو جەمسەری. -
3:45 - 3:49لە ڕاستیدا، ئەگەری توشبوون بە
نەخۆشی دوو جەمسەری -
3:49 - 3:52لە هۆی پەیوەندی نێوان چەندین
جینەوە سەرچاوە دەگرێت -
3:52 - 3:56لە شێوازێکی ئاڵۆزدا کە
هێشتاش هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین. -
3:56 - 3:57هۆکارەکان ئاڵۆزن،
-
3:57 - 4:02و لەبەر ئەوەش، دەستنیشانکردن و ژیان کردن
لەگەڵ نەخۆشی دوو جەمسەریدا سەختە. -
4:02 - 4:05سەرەڕای ئەمەش،
نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکریت. -
4:05 - 4:10هەندێک دەرمان وەک لیثیۆم دەتوانن یارمەتیدەر
بن لە ڕێکخستنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری ترسناک -
4:10 - 4:12بە ڕێکخستنی باری دەروونی کەسەکە.
-
4:12 - 4:18ئەم دەرمانانەی ڕێکخستنی باری دەروونی بە
کەمکردنەوەی چالاکی نائاسایی ناو مێشک کار دەکەن، -
4:18 - 4:21بەمەش پەیوەندییە دەمارییە
تەندرووستەکان بەهێز دەکەن. -
4:21 - 4:24دەرمانە باوەکانی دیکە دەرمانی
دژە ناڕێکی دەروونی لە خۆ دەگرێت، -
4:24 - 4:27کە کاریگەرییەکانی دۆپامین دەگۆڕن،
-
4:27 - 4:29و چارەسەری شۆکی کارەبایی،
-
4:29 - 4:33کە کاریگەرییەکەی لە مێشکدا وەک
فێ' یەکە کە بە وریاییەوە کۆنترۆڵ کرابێت'، -
4:33 - 4:36ئەوە هەندێکجار وەک
چارەسەری لەناکاو بەکار دەهێنرێت. -
4:36 - 4:38هەندێک نەخۆشی دوو جەمسەری
چارەسەر ڕەت دەکەنەوە. -
4:38 - 4:40چونکە لەوە دەترسن چارەسەرەکە
هەستەکانیان کاڵدەکاتەوە -
4:40 - 4:42و بەهرەدارییان لەناو دەبات.
-
4:42 - 4:46بەڵام دەروونزانی پزیشکی هاوچەرخ زۆر
هەوڵ دەدات کە خۆی لەوە بپارێزێت. -
4:46 - 4:50لە ئێستادا، دکتۆرەکان لەسەر بنەمای
نەخۆش-بە-نەخۆش کار لەسەر نەخۆشەکان دەکەن -
4:50 - 4:53بۆ جێبەچێکردنی تێکەڵەیەک
لە دەرمان و چارەسەر -
4:53 - 4:57کە ڕێگە دەدات نەخۆشەکان تا ئەوپەڕی
توانایان ژیانیان بە باشی بەڕێ بکەن. -
4:57 - 5:00و جگە لە چارەسەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی
دوو جەمسەرییان هەیە دەتوانن سود وەرگرن -
5:00 - 5:02لە شتی سادەتریش.
-
5:02 - 5:04لەو شتانەش وەک وەرزشی بەردەوام،
-
5:04 - 5:05خەوتنی باش،
-
5:05 - 5:08و وازهێنان لە تلیاک و کحول،،
-
5:08 - 5:12و هەروەها قبووڵکردن و هاوخەمی
خانەوادە و هاوڕێیانیش زۆر گرنگن. -
5:12 - 5:16بیرت بێت، نەخۆشی دووجەمسەری
حاڵەتێکی پزیشکیی، -
5:16 - 5:17هەڵەی کەسەکە نییە،
-
5:17 - 5:19و هەموو کەسایەتیشیان
تەنها نەخۆشییەکە نییە. -
5:19 - 5:21و ئەوە شتێکە کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت
-
5:21 - 5:24لەڕێگەی تێکەڵەیەک لە دەرمانەوە کە
کار لەسەر ناوەوەی کەسەکە دەکەن -
5:24 - 5:29هاوڕێ و خانەوادەش لەڕوی دەرەوە
کەسەکە قبوڵ بکەن و لێی تێ بگەن، -
5:29 - 5:33و ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە
خۆیان هانی خۆیان بدەن کە بەهێزتر بن -
5:33 - 5:35هەتا هاوسەنگی بدۆزنەوە لە ژیانیاندا.
- Title:
- نەخۆشی دوو جەمسەری چییە؟ - هێلێن م. فارێڵ
- Speaker:
- هێلێن م. فارێڵ
- Description:
-
وانەکە بە تەواوی ببینە لە:
http://ed.ted.com/lessons/what-is-bipolar-disorder-helen-m-farrellوشەی (بایپۆلەر) واتە "دوو جەمسەر". بۆ ئەو چەندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە لە جیهاندا، ژیان دابەش بووە لە نێوان دوو واقیعدا: شاگەشکەیی و خەمۆکی. کەوایە چ شتێک دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە؟ و ئایا دەکرێت چارەسەر بکریت؟ هێلێن م. فارێڵ باس لە هۆکارە بنچینەییەکان و چارەسەرەکانی نەخۆشی دووجەمسەری دەکات.
وانەیەک لەلایەن هێلێن م. فارێڵ، ئەنیمەیشن لەلایەن Uncle Ginger
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:58
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for What is bipolar disorder? |