1 00:00:06,599 --> 00:00:08,543 نەخۆشی دوو جامسەری چییە؟ 2 00:00:08,543 --> 00:00:12,605 وشەی "بایپۆلەر" واتە دوو جەمسەر. 3 00:00:12,605 --> 00:00:16,785 بۆ ئەو چاندان ملیۆن کەسەی کە نەخۆشی دووجەمسەرییان هەیە لە جیهاندا، 4 00:00:16,785 --> 00:00:20,405 ژیان دابەش بووە لە نێوان دوو واقیعی جیاوازدا - 5 00:00:20,405 --> 00:00:22,836 شاگەشکەیی و خومۆکی. 6 00:00:22,836 --> 00:00:25,874 چەندین جۆری جیاوازی نەخۆشی جووت جەمسەری ھەی، 7 00:00:25,874 --> 00:00:27,816 با باسی چەند دانەیەکیان بکەین. 8 00:00:27,816 --> 00:00:31,915 جۆری ١ دڵخۆشی زۆر توند و خەمباری زۆر توندیش ئەزمون دەکات، 9 00:00:31,915 --> 00:00:36,506 لە کاتێکدا جۆری ٢ ماوەی شاگەشکەیی کورتتر و کەمتر ل ەخۆ دەگرێ 10 00:00:36,506 --> 00:00:39,736 لە نێوان چەندین ماوەی درێژی خەمۆکیدا. 11 00:00:39,736 --> 00:00:42,545 بۆ کەسێک کە جۆلانە دەکات لە نێوان حاڵەتی دەروونی جیاوازدا، 12 00:00:42,545 --> 00:00:48,076 دەکرێت وەک مەحاڵ دەربکەوێت هاوسەنگی پێویت بدۆزێتەوە بۆ بەڕێکردنی ژیانێکی تەندروست. 13 00:00:48,076 --> 00:00:52,256 دڵخۆشییە زۆرەکانی جۆری یەکەم ناسراون بە زنجیرە شێتییەکان، 14 00:00:52,256 --> 00:00:56,775 دەکرێت وا لە کەسێک بکەن ئەزمونی هەستگەلێک بکات لە نێوان وروژاوی و نەبەزێنراویدا. 15 00:00:56,775 --> 00:01:01,225 بەڵام ئەم زنجیرە شاگەشکەییە لە هەستی دڵخۆشی ئاسایی زیاترن، 16 00:01:01,225 --> 00:01:03,847 دەبنە هۆی نیشانەی بێزارکەر وەک بیرکردنەوەی زۆر خێرا، 17 00:01:03,847 --> 00:01:05,336 و بێخەوی، 18 00:01:05,336 --> 00:01:06,516 و قسەکردنی خێرا، 19 00:01:06,516 --> 00:01:07,962 و کرداری هەڵەشە، 20 00:01:07,962 --> 00:01:10,125 و ڕەفتاری مەترسیدار. 21 00:01:10,125 --> 00:01:12,904 بە بێ چارەسەر، ئەم زنجیرانە زیاتر دەبن 22 00:01:12,904 --> 00:01:13,827 و توندتر دەبن، 23 00:01:13,827 --> 00:01:16,216 و کاتی زیاتر دەخایەنن بۆ ئارامبوونەوە. 24 00:01:16,216 --> 00:01:20,626 ئاستەکانی خەمۆکییەکەی نەخۆشی دوو جەمسەری بە چەندین شێوە خۆی دەردەخات - 25 00:01:20,626 --> 00:01:21,657 بێتاقەتی، 26 00:01:21,657 --> 00:01:23,719 کەمبوونەوەی ئارەزو بۆ خولیاکان، 27 00:01:23,719 --> 00:01:25,257 گۆڕانکاری لە ئارەزوی خواردن، 28 00:01:25,257 --> 00:01:27,857 هەستکردن بە بێ نرخی یان تاوانبارییەکی زۆر، 29 00:01:27,857 --> 00:01:30,147 خەوتن بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد یان زۆر کەم، 30 00:01:30,147 --> 00:01:32,256 نائارامی یان خاوبوونەوە، 31 00:01:32,256 --> 00:01:35,562 یان بیرکردنەوەی بەردەوام لە خۆکوشتن. 32 00:01:35,562 --> 00:01:38,397 لە جیهاندا، نزیکەی لە سەدا یەک بۆ سێی پێگەشتووان 33 00:01:38,397 --> 00:01:43,597 ئەو نیشانانەیان تێدایە کە دەرخەری نەخۆشیی دوو جەمسەریین. 34 00:01:43,597 --> 00:01:46,967 زۆرینەی ئەم خەڵکانە کەسانی کارا و چالاکن لە کۆمەڵگەدا. 35 00:01:46,967 --> 00:01:49,527 و ژیان و بژاردە و پەیوەندییەکانیان 36 00:01:49,527 --> 00:01:52,097 بە نەخۆشییەکە پێناسە ناکرێن، 37 00:01:52,097 --> 00:01:55,697 بەڵام هێشتاش، بۆ زۆر کەس، دەرئەنجامەکان جدیین. 38 00:01:55,697 --> 00:01:59,426 نەخۆشییەکە دەکریت کاریگەری خراپ بکاتە سەر چالاکیی پەروەردەیی و کاریی، 39 00:01:59,426 --> 00:02:00,578 و پەیوەندییەکان 40 00:02:00,578 --> 00:02:01,909 و باری ئابووری 41 00:02:01,909 --> 00:02:05,297 و سەلامەتی کەسیی 42 00:02:05,297 --> 00:02:08,407 کەواتە ھۆکاری دوو جەمسەری چییە؟ 43 00:02:08,407 --> 00:02:12,558 لێکۆڵەران وابیردەکەنەوە هۆکاری سەرەکی ڕێکخستنی ئاڵۆزی مێشکە. 44 00:02:12,558 --> 00:02:15,949 مێشکە تەندروستەکان پەیوەندی بەهێز دەهێڵنەوە ل ەنێوان دەمارەخانەکاندا 45 00:02:15,949 --> 00:02:19,488 بەهۆی هەوڵی بەردەوامی مێشکەوە بۆ پاکساز کردنی خۆی 46 00:02:19,488 --> 00:02:24,682 و لابردنی پەیوەندییە دەمارییە بەکارنەهێنراو یان نادروستەکان. 47 00:02:24,682 --> 00:02:28,977 ئەم پڕۆسەیە گرنگە چونکە ڕێڕەوە دەمارییەکانمان وەک نەخشەیەک کار دەکەن 48 00:02:28,977 --> 00:02:31,389 بۆ هەرشتێک کە ئەنجامی دەدەین. 49 00:02:31,389 --> 00:02:33,858 بە بەکارهێنانی تیشکی موگناتیسی کارا, 50 00:02:33,858 --> 00:02:38,099 زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە توانای مێشک بۆ چاکسازیکردنی خۆی کێشەی تێدایە 51 00:02:38,099 --> 00:02:40,771 لە ئەو کەسانەدا کە نەخۆشی دوو جەمسەریان هەیە. 52 00:02:40,771 --> 00:02:43,058 ئەمەش واتە دەمارەخانەکان ئاڵۆز دەبن 53 00:02:43,058 --> 00:02:46,398 و تۆرێک درووست دەکەن کە مەحالە بتوانن ڕێنیشاندەر بن. 54 00:02:46,398 --> 00:02:49,228 لەبەر ئەوەی تەنها ئاماژەی سەرلێشێوێنەر بەڕێوەیان دەبات، 55 00:02:49,228 --> 00:02:53,938 ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە بیرکردنەوە و ڕەفتاری جیاوازیان دەبێت. 56 00:02:53,938 --> 00:02:55,558 هەروەها نیشانەی نەخۆشی دەروونیش، 57 00:02:55,558 --> 00:02:57,920 وەک قسە و ڕەفتاری شێواو، 58 00:02:57,920 --> 00:02:59,227 و بیرکردنەوەی وەهمی، 59 00:02:59,227 --> 00:03:00,488 و لەخۆگۆڕان (پارانۆیا( 60 00:03:00,488 --> 00:03:01,786 و تەوەهوم (خەیاڵکردنی شتانی ناڕاستی( 61 00:03:01,786 --> 00:03:05,959 دەکرێت درووست ببن لە ماوەی توندی نەخۆشی دوو جەمسەریدا. 62 00:03:05,959 --> 00:03:11,379 ئەمە دەگەڕێندرێتەوە بۆ زۆریی لە دەمارە گوێزەرەوەیەکدا کە پێیدەوترێت دۆپامین. 63 00:03:11,379 --> 00:03:17,450 بەڵام سەرەڕای ئەم تێگەشتنە،ناتوانین نەخۆشی دوو جەمسەری ببەستینەوە بە یەک هۆکارەوە. 64 00:03:17,450 --> 00:03:20,069 لە ڕاستیدا، کێشەیەکی ئاڵۆزە. 65 00:03:20,069 --> 00:03:23,369 بۆ نموونە، بەشی ئەمیگدالای مێشک پەیوەندی هەیە بە بیرکردنەوە، 66 00:03:23,369 --> 00:03:24,780 و بیرەوەری درێژخایەن، 67 00:03:24,780 --> 00:03:26,831 و ڕێکخستنی هەستەکانەوە. 68 00:03:26,831 --> 00:03:31,419 لەم ناوچەیەدا، هۆکاری جیاوازی وەک بۆماوە و کۆستی کۆمەڵایەتی 69 00:03:31,419 --> 00:03:36,609 دەکرێت ناساخی درووست بکەن و ببنە هۆی دروست بوونی نیشانەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری. 70 00:03:36,609 --> 00:03:38,640 ئەم حاڵەتە زۆرجار لە خێزانەکاندە دەمێنێتەوە 71 00:03:38,640 --> 00:03:42,200 بۆیەش دەزانین کە بۆماوەیی هۆکارێکی گەورەیەتی. 72 00:03:42,200 --> 00:03:45,469 بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە یەک جین هەیە بۆ نەخۆشی دوو جەمسەری. 73 00:03:45,469 --> 00:03:48,520 لە ڕاستیدا، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دوو جەمسەری 74 00:03:48,520 --> 00:03:52,009 لە هۆی پەیوەندی نێوان چەندین جینەوە سەرچاوە دەگرێت 75 00:03:52,009 --> 00:03:55,591 لە شێوازێکی ئاڵۆزدا کە هێشتاش هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین. 76 00:03:55,591 --> 00:03:57,120 هۆکارەکان ئاڵۆزن، 77 00:03:57,120 --> 00:04:02,360 و لەبەر ئەوەش، دەستنیشانکردن و ژیان کردن لەگەڵ نەخۆشی دوو جەمسەریدا سەختە. 78 00:04:02,360 --> 00:04:05,280 سەرەڕای ئەمەش، نەخۆشیەکە کۆنترۆڵ دەکریت. 79 00:04:05,280 --> 00:04:09,801 هەندێک دەرمان وەک لیثیۆم دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری ترسناک 80 00:04:09,801 --> 00:04:11,971 بە ڕێکخستنی باری دەروونی کەسەکە. 81 00:04:11,971 --> 00:04:17,861 ئەم دەرمانانەی ڕێکخستنی باری دەروونی بە کەمکردنەوەی چالاکی نائاسایی ناو مێشک کار دەکەن، 82 00:04:17,861 --> 00:04:21,070 بەمەش پەیوەندییە دەمارییە تەندرووستەکان بەهێز دەکەن. 83 00:04:21,070 --> 00:04:24,451 دەرمانە باوەکانی دیکە دەرمانی دژە ناڕێکی دەروونی لە خۆ دەگرێت، 84 00:04:24,451 --> 00:04:27,281 کە کاریگەرییەکانی دۆپامین دەگۆڕن، 85 00:04:27,281 --> 00:04:29,342 و چارەسەری شۆکی کارەبایی، 86 00:04:29,342 --> 00:04:32,772 کە کاریگەرییەکەی لە مێشکدا وەک فێ' یەکە کە بە وریاییەوە کۆنترۆڵ کرابێت'، 87 00:04:32,772 --> 00:04:35,752 ئەوە هەندێکجار وەک چارەسەری لەناکاو بەکار دەهێنرێت. 88 00:04:35,752 --> 00:04:37,941 هەندێک نەخۆشی دوو جەمسەری چارەسەر ڕەت دەکەنەوە. 89 00:04:37,941 --> 00:04:40,431 چونکە لەوە دەترسن چارەسەرەکە هەستەکانیان کاڵدەکاتەوە 90 00:04:40,431 --> 00:04:42,451 و بەهرەدارییان لەناو دەبات. 91 00:04:42,451 --> 00:04:46,062 بەڵام دەروونزانی پزیشکی هاوچەرخ زۆر هەوڵ دەدات کە خۆی لەوە بپارێزێت. 92 00:04:46,062 --> 00:04:49,753 لە ئێستادا، دکتۆرەکان لەسەر بنەمای نەخۆش-بە-نەخۆش کار لەسەر نەخۆشەکان دەکەن 93 00:04:49,753 --> 00:04:53,351 بۆ جێبەچێکردنی تێکەڵەیەک لە دەرمان و چارەسەر 94 00:04:53,351 --> 00:04:56,643 کە ڕێگە دەدات نەخۆشەکان تا ئەوپەڕی توانایان ژیانیان بە باشی بەڕێ بکەن. 95 00:04:56,643 --> 00:05:00,182 و جگە لە چارەسەر، ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە دەتوانن سود وەرگرن 96 00:05:00,182 --> 00:05:02,312 لە شتی سادەتریش. 97 00:05:02,312 --> 00:05:04,091 لەو شتانەش وەک وەرزشی بەردەوام، 98 00:05:04,091 --> 00:05:05,462 خەوتنی باش، 99 00:05:05,462 --> 00:05:08,023 و وازهێنان لە تلیاک و کحول،، 100 00:05:08,023 --> 00:05:12,412 و هەروەها قبووڵکردن و هاوخەمی خانەوادە و هاوڕێیانیش زۆر گرنگن. 101 00:05:12,412 --> 00:05:15,522 بیرت بێت، نەخۆشی دووجەمسەری حاڵەتێکی پزیشکیی، 102 00:05:15,522 --> 00:05:16,930 هەڵەی کەسەکە نییە، 103 00:05:16,930 --> 00:05:18,992 و هەموو کەسایەتیشیان تەنها نەخۆشییەکە نییە. 104 00:05:18,992 --> 00:05:20,969 و ئەوە شتێکە کە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت 105 00:05:20,969 --> 00:05:24,489 لەڕێگەی تێکەڵەیەک لە دەرمانەوە کە کار لەسەر ناوەوەی کەسەکە دەکەن 106 00:05:24,489 --> 00:05:28,749 هاوڕێ و خانەوادەش لەڕوی دەرەوە کەسەکە قبوڵ بکەن و لێی تێ بگەن، 107 00:05:28,749 --> 00:05:32,634 و ئەو کەسانەی نەخۆشی دوو جەمسەرییان هەیە خۆیان هانی خۆیان بدەن کە بەهێزتر بن 108 00:05:32,634 --> 00:05:34,584 هەتا هاوسەنگی بدۆزنەوە لە ژیانیاندا.