ساردترین شت چییە لە دونیادا؟ - لینا ماریس هۆیۆس
-
0:07 - 0:10ساردترین ماددەکان لە جیهاندا
لە ئەنتارەکتیکا نییە. -
0:10 - 0:13لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێست نیین و
-
0:13 - 0:14لە سەهۆڵ بەندانیشدا نەنێژراون.
-
0:14 - 0:16بەڵکو لە تاقیگەکانی فیزیادان:
-
0:16 - 0:20ئاوێتە گازییەکان تەنها شکانی پلە هەڵدەگرێت
لەسەروو سفری تەواو. -
0:20 - 0:25٣٩٥ ملیۆن جار ساردترە
،لە بەفرگرەکەت -
0:25 - 0:28١٠٠ ملیۆن جار ساردترە لە نایترۆجینی شل،
-
0:28 - 0:31و ٤ ملیۆن جار ساردترە
لە بۆشایی دەرەکی ئاسمان. -
0:31 - 0:36ئەو پلە گەرمییە کەمە دەروازەیەکی بەخشیوە
بە زاناکان لە کارە ناوەکییەکان لە ماددەدا، -
0:36 - 0:39و ڕێگە دەدات بە ئەندازیارەکان بۆ
بنیاتنانی ئامێری خەیاڵبڕی هەستیار -
0:39 - 0:41کە هەموو شتێکمان زیاتر پێ دەڵێت
-
0:41 - 0:43هەر لە دەربارەی هەسەرەکەمانەوە
-
0:43 - 0:46تاکو ئەوەی چی ڕوو دەدات لە
دوورترین شوێنەکانی گەردون. -
0:46 - 0:49ئێمە چۆن ئەم پلە گەرمییە بەرزەمان
دروست کرد؟ -
0:49 - 0:52بە کورتی، بە هێواش کردنەوەی
جوڵەی گەردیلەکان. -
0:52 - 0:56کاتێك ئێمە دەربارەی پلەی گەرمی دەدوێین،
لە ڕاستیدا ئەوەی باسی دەکەین، جوڵەیە. -
0:56 - 0:58ئەو گەردیلانەی کە تەنە ڕەقەکان و
-
0:58 - 0:58شلەکان و
-
0:58 - 0:59و گازی دروست دەکەن
-
0:59 - 1:01هەموو کات دەجوڵێن.
-
1:01 - 1:06کاتێك گەردیلەکان خێراتر دەجوڵێن،
ئێمە هەست بە گەرمی ماددەکە دەکەین. -
1:06 - 1:09کاتێك هێواشتر دەجوڵێن،
ئێمە هەست بە ساردی ماددەکە دەکەین. -
1:09 - 1:13بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا
شتێکی گەرم یان گاز سارد بکەین -
1:13 - 1:16لە ژینگەیەکی ساردتردا دایدەنێین،
وەکو بەفرگر. -
1:16 - 1:20هەندێك جوڵەی گەردیلە لە شتە گەرمەکەدا
دەگوازرێتەوە بۆ دەورو بەر، -
1:20 - 1:22و سارد دەبێتەوە.
-
1:22 - 1:24بەڵام سنورێك بە ئەمە هەیە:
-
1:24 - 1:28لەبەرئەوەی بۆشایی دەرەکی ئاسمان زۆر گەرمە
بۆ دروست کردنی پلەی گەرمی زۆر نزم. -
1:28 - 1:33لەبری ئەوە، زاناکان ڕێگایەکی ڕاستەوخۆیان
دۆزییەوە بۆ کەم کردنەوەی جوڵەی گەردیلەکان -
1:33 - 1:34بەهۆی تیشکی لێزەر.
-
1:34 - 1:36لە زۆربەی بارودۆخەکاندا،
-
1:36 - 1:38وزەی تیشکی لێزەرشتەکان گەرم ئەکات.
-
1:38 - 1:41بەڵام بە ڕێگەیەکی زۆر تایبەت بەکارهێنرا،
-
1:41 - 1:45تەوژمی تیشکەکە توانی جوڵەی گەردیلەکان
بوەستێنێت، و ساردیان بکاتەوە. -
1:45 - 1:49هەر ئەمەیە کە ڕوودەدات لەو ئامێرەی
پێی دەڵێن تیشکگری موگناتیسی. -
1:49 - 1:52گەردیلەکان دەخرێنە کەمۆڵەیەکی بەتاڵەوە،
-
1:52 - 1:55و مەودا موگناتیسییەکە
ڕایان دەکێشێت بەرەو ناوەڕاست. -
1:55 - 1:58تیشکی لێزەرەکە کە لە
ناوەڕاستی کەمۆڵەکە دەدات -
1:58 - 2:01تەنها بۆ دووبارەبوونەوەی ڕاست ڕێکخراوە
-
2:01 - 2:06کە گەردیلەیەك بەرەو ڕووی دەجوڵێت فۆتۆنێک
لە تیشکی لێزەرەکە هەڵدەمژێت و هێواش دەبێت. -
2:06 - 2:09ئەنجامی هێواش بوونەوەکە لە
گواستنەوەی تەوژمەکەوە دێت -
2:09 - 2:11لە نێوان گەردیلە و فۆتۆن.
-
2:11 - 2:14،سەرجەمی شەش تیشکەکە
،لە ڕیزکردنێکی ستوونی -
2:14 - 2:18دڵنیایی دەدات کە کۆسپ لەبەردەم گەردیلە
گواستراوەکان هەیە لە هەموو ئاڕاستەکانەوە. -
2:18 - 2:21لە ناوەڕاستدا،
لەو شوێنەی کە تیشکەکان یەکدەبڕن، -
2:21 - 2:25گەردیلەکان بە تەمبەڵی دەجوڵێن،
وەك ئەوەی کەوتبێتنە ناو شلەیەکی خەستەوە — -
2:25 - 2:30ئەو ئەنجامەی توێژەرەان دەستیان خست
بە "دۆشاوی تیشکی" ناسرا. -
2:30 - 2:32تیشکگری موگناتیسی وەکو ئەوە
-
2:32 - 2:36دەتوانێت گەردیلەکان سارد بکاتەوە
بۆ تەنها ژمارەیەکی کەمی مایکرۆ کێلڤن - -
2:36 - 2:39بۆ نزیکەی ٢٧٣- پلەی سیلیزی.
-
2:39 - 2:42ئەم تەکنیکە لە ساڵی ١٩٨٠کان پەرەی پێدرا،
-
2:42 - 2:44و ئەو زانایەنەشی کە بەشداریان تێدا کرد
-
2:44 - 2:48لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی نۆبڵیان لە فیزیادا
وەرگرت. -
2:48 - 2:53لەو کاتەوە، لێزەری ساردکردنەوە گەشەی
پێدراوە بۆ گەشتن بە پلەی گەرمی کەمتریش. -
2:53 - 2:56بەڵام بۆچی دەتەوێت گەردیلەکان
بەو ڕادەیە سارد بکەیت؟ -
2:56 - 3:00سەرەتا، گەردیلە ساردەکان دەتوانن
پشکنەری زۆر باش دروست بکەن. -
3:00 - 3:02بە وزەیەکی زۆر کەم،
-
3:02 - 3:05بڕوا پێنەکراوانە هەستیارن
بۆ لەرینەوەکان لەناو ژینگەدا. -
3:05 - 3:10ئینجا بەکارهاتوون لەو ئامێرانەدا کە نەوت
و کانزا نیشتووەکانی ژێر زەوی دەدۆزنەوە. -
3:10 - 3:12هەروەها کاتژمێری گەردیلەیی
زۆر تەواو دروست دەکەن، -
3:12 - 3:15وەکو ئەوانەی کە بەکارهاتوون لە ماگە
دەستکردە جیهانیەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن. -
3:15 - 3:18دووەم، گەردیلە ساردەکان
ئەگەرە قەبەکان لەخۆ دەگرن -
3:18 - 3:20بۆ پشکنینی سنوورەکان لە فیزیادا.
-
3:20 - 3:23ئەو پەڕی هەسیاری ئەمانە وایان لێ دەکات
پاڵێوراو بن -
3:23 - 3:27بۆ ئەوەی بەکاربێن لە توێژینەوەی شەپۆلەکانی
کێشکردن لە پشکنەری بۆشایی ئاسمانی داهاتوو -
3:27 - 3:32هەروەها بەسوودن بۆ خوێندن دەربارەی
دیاردە گەردیلەییەکان و ناگەردیلەییەکان، -
3:32 - 3:36کە پێویستی بە پێوانەکردنی لەرینەوە
زۆر بچوکەکانە لە وزەی گەردیلەکان. -
3:36 - 3:38ئەوانە لە پلەی گەرمی ئاساییدا نوقم دەبن،
-
3:38 - 3:41کاتێك خێرایی گەردیلەکان نزیکی
سەدان مەترن لە چرکەیەکدا. -
3:41 - 3:45لێزەری ساردکردنەوە دەتوانێت گەردیلەکان
هێواش بکاتەوە بۆ چەند سانتیمەترێك/چرکەدا - -
3:45 - 3:49ئەمەش بەسە بۆ جوڵە کە هۆکارەکەی کاریگەری
بڕی گەردیلەییە بۆ ئەوەی ڕوون بێت. -
3:49 - 3:54گەردیلە سەروو ساردیەکان ڕێگەیان
بۆ زاناکان کردۆتەوە بۆ خوێندنی دیاردەکان -
3:54 - 3:56وەکو خەستی بوز- ئەنیشتاین،
-
3:56 - 4:00کە تیایدا گەردیلەکان ساردکران
بۆ نزیکی سفری تەواو -
4:00 - 4:02و دەبێت بە بارێکی نوێی
دەگمەن لە ماددەکەدا. -
4:02 - 4:06کەواتە تاکو توێژەران بەردەوام بن لە
گەڕانەکەیان بۆ تێگەشتن لە یاساکانی فیزیا -
4:06 - 4:08و ڕوون کردنەوەی ئاڵۆزیەکانی گەردوون،
-
4:08 - 4:12گەردیلە هەرە ساردەکان یارمەتیان دەدەن
بۆ سەرکەوتن.
- Title:
- ساردترین شت چییە لە دونیادا؟ - لینا ماریس هۆیۆس
- Speaker:
- لینا ماریس هۆیۆس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/what-is-the-coldest-thing-in-the-world-lina-marieth-hoyos
ساردترین ماددە لە جیهاندا لە ئەنتارەکتیکا یاخود لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێست نییە. لە تاقیگەیەکی فیزیایدان: ئاوێتە گازیەکان تەنها شکانی پلە هەڵ دەگرێت لەسەروو سفری تەواو. لینا ماریس هۆیۆس ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە چۆن ئەو پلە گەرمییە کەمە پەنجەرەیەکی بەخشیوە بە زاناکان بەرەو کارە ناوەکیەکان لە ماددەدا، و ڕێگە دەدات بە ئەندازیارەکان بۆ بنیاتنانی ئامێری بڕوا پێنەکراوانە هەستیار کە زیاترمان پێ دەڵێت دەربارەی گەردوون.
وانەیەك لەلایەن لینال ماریس هۆیۆس، ئەنیمەیشن لەلایەن ئەدریاتیك ئەنیمەیشن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:27
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is the coldest thing in the world? | ||
Ayan Organization accepted Kurdish (Central) subtitles for What is the coldest thing in the world? | ||
Ayan Organization edited Kurdish (Central) subtitles for What is the coldest thing in the world? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is the coldest thing in the world? | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What is the coldest thing in the world? |