1 00:00:06,716 --> 00:00:10,397 ساردترین ماددەکان لە جیهاندا لە ئەنتارەکتیکا نییە. 2 00:00:10,397 --> 00:00:12,521 لەسەر لوتکەی چیای ئێڤرێست نیین و 3 00:00:12,521 --> 00:00:14,376 لە سەهۆڵ بەندانیشدا نەنێژراون. 4 00:00:14,376 --> 00:00:15,897 بەڵکو لە تاقیگەکانی فیزیادان: 5 00:00:15,897 --> 00:00:20,382 ئاوێتە گازییەکان تەنها شکانی پلە هەڵدەگرێت لەسەروو سفری تەواو. 6 00:00:20,382 --> 00:00:25,367 ٣٩٥ ملیۆن جار ساردترە ،لە بەفرگرەکەت 7 00:00:25,367 --> 00:00:28,073 ١٠٠ ملیۆن جار ساردترە لە نایترۆجینی شل، 8 00:00:28,073 --> 00:00:31,240 و ٤ ملیۆن جار ساردترە لە بۆشایی دەرەکی ئاسمان. 9 00:00:31,240 --> 00:00:35,901 ئەو پلە گەرمییە کەمە دەروازەیەکی بەخشیوە بە زاناکان لە کارە ناوەکییەکان لە ماددەدا، 10 00:00:35,901 --> 00:00:39,437 و ڕێگە دەدات بە ئەندازیارەکان بۆ بنیاتنانی ئامێری خەیاڵبڕی هەستیار 11 00:00:39,437 --> 00:00:41,292 کە هەموو شتێکمان زیاتر پێ دەڵێت 12 00:00:41,292 --> 00:00:43,130 هەر لە دەربارەی هەسەرەکەمانەوە 13 00:00:43,130 --> 00:00:46,135 تاکو ئەوەی چی ڕوو دەدات لە دوورترین شوێنەکانی گەردون. 14 00:00:46,135 --> 00:00:48,928 ئێمە چۆن ئەم پلە گەرمییە بەرزەمان دروست کرد؟ 15 00:00:48,928 --> 00:00:51,989 بە کورتی، بە هێواش کردنەوەی جوڵەی گەردیلەکان. 16 00:00:51,989 --> 00:00:55,951 کاتێك ئێمە دەربارەی پلەی گەرمی دەدوێین، لە ڕاستیدا ئەوەی باسی دەکەین، جوڵەیە. 17 00:00:55,951 --> 00:00:57,716 ئەو گەردیلانەی کە تەنە ڕەقەکان و 18 00:00:57,716 --> 00:00:58,458 شلەکان و 19 00:00:58,458 --> 00:00:59,338 و گازی دروست دەکەن 20 00:00:59,338 --> 00:01:00,869 هەموو کات دەجوڵێن. 21 00:01:00,869 --> 00:01:05,616 کاتێك گەردیلەکان خێراتر دەجوڵێن، ئێمە هەست بە گەرمی ماددەکە دەکەین. 22 00:01:05,616 --> 00:01:09,147 کاتێك هێواشتر دەجوڵێن، ئێمە هەست بە ساردی ماددەکە دەکەین. 23 00:01:09,147 --> 00:01:12,563 بۆ ئەوەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا شتێکی گەرم یان گاز سارد بکەین 24 00:01:12,563 --> 00:01:15,960 لە ژینگەیەکی ساردتردا دایدەنێین، وەکو بەفرگر. 25 00:01:15,960 --> 00:01:20,498 هەندێك جوڵەی گەردیلە لە شتە گەرمەکەدا دەگوازرێتەوە بۆ دەورو بەر، 26 00:01:20,498 --> 00:01:22,251 و سارد دەبێتەوە. 27 00:01:22,251 --> 00:01:23,788 بەڵام سنورێك بە ئەمە هەیە: 28 00:01:23,788 --> 00:01:27,865 لەبەرئەوەی بۆشایی دەرەکی ئاسمان زۆر گەرمە بۆ دروست کردنی پلەی گەرمی زۆر نزم. 29 00:01:27,865 --> 00:01:32,823 لەبری ئەوە، زاناکان ڕێگایەکی ڕاستەوخۆیان دۆزییەوە بۆ کەم کردنەوەی جوڵەی گەردیلەکان 30 00:01:32,823 --> 00:01:34,204 بەهۆی تیشکی لێزەر. 31 00:01:34,204 --> 00:01:35,751 لە زۆربەی بارودۆخەکاندا، 32 00:01:35,751 --> 00:01:38,464 وزەی تیشکی لێزەرشتەکان گەرم ئەکات. 33 00:01:38,464 --> 00:01:40,533 بەڵام بە ڕێگەیەکی زۆر تایبەت بەکارهێنرا، 34 00:01:40,533 --> 00:01:44,813 تەوژمی تیشکەکە توانی جوڵەی گەردیلەکان بوەستێنێت، و ساردیان بکاتەوە. 35 00:01:44,813 --> 00:01:49,403 هەر ئەمەیە کە ڕوودەدات لەو ئامێرەی پێی دەڵێن تیشکگری موگناتیسی. 36 00:01:49,403 --> 00:01:51,954 گەردیلەکان دەخرێنە کەمۆڵەیەکی بەتاڵەوە، 37 00:01:51,954 --> 00:01:55,415 و مەودا موگناتیسییەکە ڕایان دەکێشێت بەرەو ناوەڕاست. 38 00:01:55,415 --> 00:01:58,090 تیشکی لێزەرەکە کە لە ناوەڕاستی کەمۆڵەکە دەدات 39 00:01:58,090 --> 00:02:00,623 تەنها بۆ دووبارەبوونەوەی ڕاست ڕێکخراوە 40 00:02:00,623 --> 00:02:06,170 کە گەردیلەیەك بەرەو ڕووی دەجوڵێت فۆتۆنێک لە تیشکی لێزەرەکە هەڵدەمژێت و هێواش دەبێت. 41 00:02:06,170 --> 00:02:09,089 ئەنجامی هێواش بوونەوەکە لە گواستنەوەی تەوژمەکەوە دێت 42 00:02:09,089 --> 00:02:11,108 لە نێوان گەردیلە و فۆتۆن. 43 00:02:11,108 --> 00:02:14,208 ،سەرجەمی شەش تیشکەکە ،لە ڕیزکردنێکی ستوونی 44 00:02:14,208 --> 00:02:18,375 دڵنیایی دەدات کە کۆسپ لەبەردەم گەردیلە گواستراوەکان هەیە لە هەموو ئاڕاستەکانەوە. 45 00:02:18,375 --> 00:02:21,018 لە ناوەڕاستدا، لەو شوێنەی کە تیشکەکان یەکدەبڕن، 46 00:02:21,018 --> 00:02:24,840 گەردیلەکان بە تەمبەڵی دەجوڵێن، وەك ئەوەی کەوتبێتنە ناو شلەیەکی خەستەوە — 47 00:02:24,840 --> 00:02:29,924 ئەو ئەنجامەی توێژەرەان دەستیان خست بە "دۆشاوی تیشکی" ناسرا. 48 00:02:29,924 --> 00:02:32,228 تیشکگری موگناتیسی وەکو ئەوە 49 00:02:32,228 --> 00:02:35,585 دەتوانێت گەردیلەکان سارد بکاتەوە بۆ تەنها ژمارەیەکی کەمی مایکرۆ کێلڤن - 50 00:02:35,585 --> 00:02:38,785 بۆ نزیکەی ٢٧٣- پلەی سیلیزی. 51 00:02:38,785 --> 00:02:41,609 ئەم تەکنیکە لە ساڵی ١٩٨٠کان پەرەی پێدرا، 52 00:02:41,609 --> 00:02:43,913 و ئەو زانایەنەشی کە بەشداریان تێدا کرد 53 00:02:43,913 --> 00:02:47,931 لە ساڵی ١٩٩٧ خەڵاتی نۆبڵیان لە فیزیادا وەرگرت. 54 00:02:47,931 --> 00:02:52,751 لەو کاتەوە، لێزەری ساردکردنەوە گەشەی پێدراوە بۆ گەشتن بە پلەی گەرمی کەمتریش. 55 00:02:52,751 --> 00:02:55,990 بەڵام بۆچی دەتەوێت گەردیلەکان بەو ڕادەیە سارد بکەیت؟ 56 00:02:55,990 --> 00:02:59,786 سەرەتا، گەردیلە ساردەکان دەتوانن پشکنەری زۆر باش دروست بکەن. 57 00:02:59,786 --> 00:03:01,530 بە وزەیەکی زۆر کەم، 58 00:03:01,530 --> 00:03:04,961 بڕوا پێنەکراوانە هەستیارن بۆ لەرینەوەکان لەناو ژینگەدا. 59 00:03:04,961 --> 00:03:09,562 ئینجا بەکارهاتوون لەو ئامێرانەدا کە نەوت و کانزا نیشتووەکانی ژێر زەوی دەدۆزنەوە. 60 00:03:09,562 --> 00:03:12,203 هەروەها کاتژمێری گەردیلەیی زۆر تەواو دروست دەکەن، 61 00:03:12,203 --> 00:03:15,093 وەکو ئەوانەی کە بەکارهاتوون لە ماگە دەستکردە جیهانیەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن. 62 00:03:15,093 --> 00:03:18,152 دووەم، گەردیلە ساردەکان ئەگەرە قەبەکان لەخۆ دەگرن 63 00:03:18,152 --> 00:03:20,243 بۆ پشکنینی سنوورەکان لە فیزیادا. 64 00:03:20,243 --> 00:03:22,662 ئەو پەڕی هەسیاری ئەمانە وایان لێ دەکات پاڵێوراو بن 65 00:03:22,662 --> 00:03:27,300 بۆ ئەوەی بەکاربێن لە توێژینەوەی شەپۆلەکانی کێشکردن لە پشکنەری بۆشایی ئاسمانی داهاتوو 66 00:03:27,300 --> 00:03:31,624 هەروەها بەسوودن بۆ خوێندن دەربارەی دیاردە گەردیلەییەکان و ناگەردیلەییەکان، 67 00:03:31,624 --> 00:03:35,894 کە پێویستی بە پێوانەکردنی لەرینەوە زۆر بچوکەکانە لە وزەی گەردیلەکان. 68 00:03:35,894 --> 00:03:38,046 ئەوانە لە پلەی گەرمی ئاساییدا نوقم دەبن، 69 00:03:38,046 --> 00:03:41,090 کاتێك خێرایی گەردیلەکان نزیکی سەدان مەترن لە چرکەیەکدا. 70 00:03:41,090 --> 00:03:45,265 لێزەری ساردکردنەوە دەتوانێت گەردیلەکان هێواش بکاتەوە بۆ چەند سانتیمەترێك/چرکەدا - 71 00:03:45,265 --> 00:03:49,122 ئەمەش بەسە بۆ جوڵە کە هۆکارەکەی کاریگەری بڕی گەردیلەییە بۆ ئەوەی ڕوون بێت. 72 00:03:49,122 --> 00:03:53,599 گەردیلە سەروو ساردیەکان ڕێگەیان بۆ زاناکان کردۆتەوە بۆ خوێندنی دیاردەکان 73 00:03:53,599 --> 00:03:56,150 وەکو خەستی بوز- ئەنیشتاین، 74 00:03:56,150 --> 00:03:59,631 کە تیایدا گەردیلەکان ساردکران بۆ نزیکی سفری تەواو 75 00:03:59,631 --> 00:04:02,200 و دەبێت بە بارێکی نوێی دەگمەن لە ماددەکەدا. 76 00:04:02,200 --> 00:04:05,791 کەواتە تاکو توێژەران بەردەوام بن لە گەڕانەکەیان بۆ تێگەشتن لە یاساکانی فیزیا 77 00:04:05,791 --> 00:04:07,925 و ڕوون کردنەوەی ئاڵۆزیەکانی گەردوون، 78 00:04:07,925 --> 00:04:12,161 گەردیلە هەرە ساردەکان یارمەتیان دەدەن بۆ سەرکەوتن.