نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ
-
0:00 - 0:05شەیدایی فێربوونی زمانی بیانیم.
-
0:05 - 0:09لەڕاستیدا ئەوەندە شەیداییم کە حەز دەکەم،
هەر دوو ساڵ جارێک زمانێکی نوێ فێربم، -
0:09 - 0:11ئێستا ئیش لەسەرفێربوونی هەشتەم زمان دەکەم.
-
0:11 - 0:13کاتێک خەڵکی دەمناسن، بەردەوام لێم دەپرسن،
-
0:14 - 0:16چۆن ئەمە دەکەیت؟ نهێنی ئەم کارە چییە؟
-
0:16 - 0:19ڕاستگۆ بم، بۆ چەندین ساڵ
وەڵامەکەم ئەمە بوو، -
0:19 - 0:21نازانم بە کورتی.''
''شەیدای فێربوونی زمانم. -
0:22 - 0:24بەڵام خەڵک هەرگیز بەم وەڵامە دڵخۆش نەبوون.
-
0:24 - 0:28دەیانویست بزانن بۆچی ئەوان چەندین ساڵ
هەوڵدەدەن بۆ فێربوونی تەنها زمان، -
0:28 - 0:30و هەرگیز پاراوی
بەدەست ناهێنن. -
0:30 - 0:33بەڵام من بە سانایی زمان دوای
زمان فێر دەبم. -
0:33 - 0:35دەیانویست نهێنی فرە زمانی بزانن،
-
0:35 - 0:37ئەو خەڵکانەی
بەچەندين زمان قسە دەکەن. -
0:37 - 0:39ئەمە هانی دام
بیربکەومەوە، -
0:39 - 0:41لەڕاستیدا چۆن فرەزمانەکان ئەوە دەکەن؟
-
0:41 - 0:43ئێمە چی هاوبەشمان هەیە؟
-
0:43 - 0:45چ شتێک کۆمەکمان لە
-
0:45 - 0:47فێربوونی زمان زۆر
خێرا تر لەخەڵکانی تر دەکات؟ -
0:48 - 0:51بڕیارمدا ئەو خەڵکانە ببینم
کە وەک منن و وەڵامەکە بدۆزمەوە. -
0:52 - 0:54باشترین شوێن بۆ دۆزینەوەی ئەم خەڵکانە
-
0:54 - 0:56ئاهەنگێکە کە بەسەدان ئارەزومەندانی زمان
-
0:56 - 0:59لە یەک شوێندا یەکتر دەبین
بۆ ڕاهێنانی زمانەکانیانان. -
0:59 - 1:02چەندەها ئاهەنگی هاوشێوە بۆ ئەم
بۆنانە لەسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێت، -
1:02 - 1:04بڕیارمدا سەردانی ئەوێ بکەم
-
1:04 - 1:07بۆ ئەوەی پرسیار لەو خەڵکانە بکەم
کە چۆن فێرە زیاد لە زمانێک بووین. -
1:07 - 1:09لەوێ بێنم ناسی کە خەڵکی ئێرلەندایە،
-
1:09 - 1:13شێوازە تایبەتەکەی خۆیی پێ گووتم:
کە قسەکردنە لە یەکەم ڕۆژەوە. -
1:14 - 1:17کەمێک دەستەواژە لە کتێبی
دەستەواژەکانی گەشت کردن فێربووە -
1:17 - 1:19لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان پەیوەندی بگرێت
-
1:19 - 1:22و دواتر دەست بە قسەکردن لەگەڵیان دەکات.
-
1:22 - 1:24لای گرنگ نیە گەر ڕۆژانە 200 هەڵەش بکات،
-
1:24 - 1:27چونکە
ئەو بەوشێوەیە فێر بووە. -
1:27 - 1:31و باشترین شت ئەوەیە ئەمڕۆ،
پێویستی بەوە نییە گەشتی زۆر بکات، -
1:31 - 1:34لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەتوانی
گفتوگۆ بکەی لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەن -
1:34 - 1:36لەژووری میوان بە ئاسودەی،
بکەیت بەهۆی ماڵپەڕەکان. -
1:36 - 1:38هەروەها لۆکاسم ناسی کە خەڵکی بەڕازیلە
-
1:38 - 1:41بەڕاستی سودی لە ڕێگەیەکی جوان
بۆ فێربوونی ڕوسی بینیبوو. -
1:41 - 1:47سەدان قسەکەری ڕوسی بەهەڕەمەکی
وەک هاوڕێ لە سکایپ زیادکردووە. -
1:47 - 1:51و پاشان لەگەڵ یەکێکیان ئاڵوگۆڕی
نامەیان دەست پێکردووە -
1:51 - 1:52و بە ڕوسی دەنوسێت: سڵاو.
-
1:53 - 1:56کەسەکە وڵامی دایەوە، ''سڵاو چۆنی؟''
-
1:56 - 2:00لوکاس ئەوەی کۆپی کرد و
بۆ کەسێکیتری نارد، -
2:00 - 2:04،و کەسەکە وڵامی دایەوە''
من باشم، سوپاس، تۆ چۆنی؟ -
2:04 - 2:07لوکاس ئەمەشی کۆپی کرد و
بۆ کەسی یەکەمی ناردەوە، -
2:07 - 2:10بەم شێوەیە دوو بیانی هەبوو،
گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن -
2:10 - 2:12بەبێ ئەوەی بەمە بزانن.
-
2:12 - 2:13(پێکەنین)
-
2:13 - 2:15بەزووی هەوڵی فێربوونی نووسینی دەدا،
-
2:15 - 2:17چونکە لە یەک کاتدا لەگەڵ
زیاد لە کەسێک قسەی دەکرد -
2:17 - 2:20کە بۆی دەرکەوت چۆن بەگشتی
گفتوگۆی ڕوسی دەست پێدەکات. -
2:20 - 2:22ڕێگەیەکی زیرەکانەیە ڕاستە؟،
-
2:22 - 2:27بۆ خەڵکانیتری یەکەم هەنگاوی فێربوونی زمان
لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی زمانەکەیە -
2:27 - 2:31خەڵکیتر سەرەتا 500 دەستەواژەی گرنگی
زمانەکە ئەزبەر دەکەن، -
2:31 - 2:35و خەڵکانیتر بە فێربوونی ڕێزمان
دەستیان بە فێربوونی زمانی نوێ کردووە. -
2:36 - 2:38ئەگەر پرسیار لە 100 کەسی فرەزمان بکەیت:
کە چۆن فێرە -
2:38 - 2:42زمانێکی نوێ بوویت؟ ئەوا لە وەڵامدا،
سەد وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. -
2:42 - 2:45پێدەچێت هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی
جیاوازی بۆ فێربوونی زمان هەبێت، -
2:45 - 2:49کە یەک ئامانج دەپێکێت:
قسە کردن بە زمانێکی بێگانە. -
2:50 - 2:54کاتێک گوێم بۆ ئەو کەسانە کە سەبارەت بە
شێوازی تایبەتی خۆیان فێر کردووە شل دەکرد -
2:54 - 2:57لەناکاو بیرم کەوتەوە:
-
2:57 - 3:00هەموومان یەک شتی هاوبەشمان هەیە
-
3:00 - 3:05بەسادەی ڕێگەکانی چێژوەرگرتن لە
پرۆسەی فێربوونی زمانمان دۆزیتەوە. -
3:05 - 3:08هەموو ئەوانەی فرەزمانن مشتومڕ
دەکەن دەربارەی فێربوونی زمان -
3:08 - 3:10وەک ئەوەی شتێکی خۆش بێت.
-
3:10 - 3:11خۆزگە دەموچاویانتان دیتبا
-
3:11 - 3:14کاتێک هێڵکاریە ڕەنگاو
ڕەنگەکەی ڕێزمانیان و فلاشکارتە -
3:14 - 3:16دەستکردەکانیان و ئامارەکانیان.
-
3:16 - 3:19دەربارەی فێربوونی وشەکاری
بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و چۆن -
3:19 - 3:24ئارەزووی دروست کردنی خواردنی ئەو
خەڵکانەی کە زمانیان فێر دەبن، پێشاندام. -
3:25 - 3:26هەموویان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن،
-
3:26 - 3:30بەڵام هەمیشە جەخت دەخەنە سەر
شتێکی چێژبەخش. -
3:30 - 3:34بۆم دەرکەوت
منیش بەم شێوەیە فێری زمان بووم. -
3:34 - 3:38کاتێک خەریکی فێربوونی ئیسپانی بووم،
لە دەقی کتێبەکان بێزاربووم. -
3:38 - 3:39مەبەستم کێ دەیەوێت،
دەربارەی جۆس بزانێت -
3:40 - 3:43کە پرسیار دەربارەی ئاڕاستە
بۆ وێستگەی شەمەندەفەر دەکات. ڕاستە؟ -
3:43 - 3:45لە جێگەی ئەو دەمویست
هاری پۆتەر'' بخوێنمەوە،'' -
3:45 - 3:47چونکە ئەو کتێبە حەزی منداڵیم بوو،
-
3:47 - 3:49و چەند جاریش خوێندومەتەوە.
-
3:49 - 3:52هەروەها وەرگێڕانی ئیسپانی ''هاری پۆتەرم
دەست کەوت و دەستم بە خوێندنەوەی کرد، -
3:53 - 3:56و بەدڵنیایەوە، لەسەرەتادا هیچ
تێنەدەگەیشتم، -
3:56 - 3:58لە خوێندنەوەی بەردەوام بووم
چونکە حەزم لەم کتێبە بوو، -
3:58 - 4:02و لەکۆتایی کتێبەکەدا، ئەو توانایەم هەبوو
کە بەبێ کێشە لە کتێبەکان تێبگەم. -
4:02 - 4:05هەمان شت ڕوویدا کاتێک خەریکی
فێربوونی ئەڵمانی بووم. -
4:05 - 4:08بڕیارمدا سەیری بەرنامە کۆمیدیە،
خۆشەکەی ''هاوڕێکان'' بکەم، بە ئەڵمانی، -
4:08 - 4:11و دووبارە، لەسەرەتادا
هەمووی قسەی بێ بنەمابوو. -
4:11 - 4:15نەم دەزانی کە لەکوێ وشەیەک
دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت، -
4:15 - 4:17لە سەیرکردنی بەردەوام
بووم چونکە بەرنامەیەکی خۆش بوو. -
4:17 - 4:20دەتوانم بەهەرزمانێک بێت
سەیری بکەم زۆرم حەز لێیەتی. -
4:20 - 4:22و لەدوای سێ یان چوار وەرزی پڕۆگرامەکە،
-
4:22 - 4:24بەڕاستی، ئاخاوتنی ئاکتەرەکان ڕوونتر دەبوو.
-
4:25 - 4:28پێش بینی ئەم خەڵکانە
هەستم بەمە نەکردبوو. -
4:28 - 4:30ئێمە زیرەک نین
-
4:30 - 4:32و هیچ ڕێگەیەکی کورت بۆ
فێربوونی زمانەکان نییە. -
4:32 - 4:36بە سانایی پێویستە چێژ لە پڕۆسەی
فێربوونی زمانێکی تازە بدۆزینەوە، -
4:36 - 4:39چۆن فێربوونی زمان لە بابەتی
بێزارکەری قوتابخانەوە بۆ خۆشترین -
4:39 - 4:43چالاکی ڕۆژانە، بە دووبارەبوونەوەیان
کەس بێزار نابێت، بگۆڕین. -
4:44 - 4:46حەزت لە نووسینی وشە لەسەر
کاغەز نییە، دەتوانی -
4:46 - 4:47لەناو بەرنامەکانی
موبایلەکەت بیانووسی. -
4:47 - 4:50ئەگەر گوێگرتن لە بابەتەکانی
ناو کتێبەکان بێزارت دەکەن، -
4:50 - 4:55لە یوتیوب شتێکی سەرنج ڕاکێش یان پەخشێکی
دەنگی یان ڤیدیۆی بە هەر زمانێک بدۆزەوە. -
4:55 - 4:56ئەگەر کەسێکی زۆر گۆشەگیری
-
4:56 - 4:59و ناتوانی خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ
قسەکەرە ڕەسەنەکان بکەی -
4:59 - 5:02دەتوانی ڕێگەی قسەکردنی خودکار بەکاربهێنیت.
-
5:02 - 5:04دەتوانی لە ژوورە گونجاوەکەی
خۆت لەگەڵ خۆت بدوێیت، -
5:04 - 5:07و باسی ڕۆژەکەت یان
پلانی کۆتایی هەفتە بکەیت، -
5:07 - 5:09یان وێنەیەکی هەڕەمەکی
ناو مۆبایلەکەت هەڵبژێرە -
5:09 - 5:13و وەسفی وێنەکە بۆ هاوڕێ ئەندێشەیەکەت بکە.
-
5:13 - 5:16بەم شێوەیە زمان زانەکان فێری زمان دەبن،
-
5:16 - 5:19و هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە
ئەم ڕێگەیانە بۆ هەموو -
5:19 - 5:21ئەو خەڵکانەی ئارەزووی فێربوونی
زمان دەکەن بەردەستە. -
5:23 - 5:25بینینی زمان زانەکان یارمەتی دام بۆ درکردنن
-
5:25 - 5:28کە ئەوە گرینگە بە دوای
دۆزینەوەی چێژ وەرگرتن -
5:28 - 5:30لەپڕۆسەی فێربوونی زمان بگەڕێن،
-
5:30 - 5:33بەڵام چێژ لێوەرگرتنە بەتەنیا بەس نییە.
-
5:34 - 5:36ئەگەر دەتەوێت زمان پاراوی
لە زمانە بیانیەکان بەدەست بهێنیت، -
5:36 - 5:39پێویستە پەویوەستی سێ ڕێساتریش بیت.
-
5:40 - 5:42سەرەتا، ڕێگەیەکی کاریگەرت پێویست دەبێت.
-
5:43 - 5:47ئەگەر هەوڵی لەبەرکردنی لیستی
وشەکان بۆ تاقیکردنەوەی سبەی بدەیت، -
5:47 - 5:49وشەکان لە یادگاری ماوە کورت کۆدەبنەوە
-
5:49 - 5:51و لە دوای چەند ڕۆژێک لەبیر دەکرێن.
-
5:51 - 5:54لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر دەتەوێت
لە یادگاری ماوە درێژ هەڵیان بگریت: -
5:54 - 5:57پێویستە ڕۆژانە چەندەها جار
لەبەر خۆت بیڵێتەوە -
5:57 - 6:00بەکارهێنانی تەکنیکی مەودای پەیتا-پەیتا.
-
6:00 - 6:04دەتوانی ئەم ئەپانە کە بۆ ئەو سیستەمە
داندراون وەک ئانکی و مێمریس، بەکار بهێنیت، -
6:04 - 6:07یان دەتوانیت سود لە باشترین ڕێگە وەربگریت:
لیستی ئەم وشانە بنووسە کە -
6:07 - 6:10کە لە زۆربەی زمانەکان دووبارە دەبێتەوە.
-
6:10 - 6:14ئەگەر دڵنیا نەبووی کامە
ڕێگە بەردەست و کاریگەرە لەوێ، -
6:14 - 6:17تەنیا وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوبی
زمان زانەکان تاقیبکەوە -
6:17 - 6:18و ئیلهامیان لێوەرگرە.
-
6:19 - 6:22ئەگەر بۆ ئەوان کار بکات،
لەوانەیە بە دڵینیایەوە بۆ تۆش ڕاست بێت. -
6:23 - 6:25ڕێسایی سێیەم
-
6:25 - 6:27دروست کردنی سیستەمێکە بۆ فێربوون.
-
6:28 - 6:32هەموومان زۆر سەرقاڵین و کەس بەڕاستی
کاتی نییە بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ. -
6:32 - 6:36بەڵام دەتوانین ئەو کاتە دروست بکەین
ئەگەر تەنها کەمێک پلانی بۆ دابنێن. -
6:36 - 6:39دەتوانی ١٥ خولەک زووتر
لەچاو پێشتر لە خەو هەڵبستیت؟ -
6:39 - 6:42ئەوە باشترین کات دەبێت
بۆ پێداچونەوەی وشەکاری. -
6:43 - 6:46دەتوانی گوێ لە مۆسیقا بگریت
لەکاتی لێخوڕین بۆ چونە سەر کارەکەت؟ -
6:46 - 6:50باشە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ،
وەرگرتنی هەندێک ئەزموونی گوێگرتن. -
6:50 - 6:53زۆر شتی ترهەن دەتوانین بیان کەین
بەبێ هەبوونی کاتی زیاد کراو بۆ پلانەکە، -
6:53 - 6:56وەک گوێگرتن لە پڕۆگرامی مۆسیقا
لە ڕێگەی چونە سەر کارمان -
6:56 - 6:58یان لە کاتی ئیشەکانی ناو ماڵ.
-
6:58 - 7:01گرینگترین شت ئەوەیە کە
پلانێکی فێربوون دروست بکەین. -
7:01 - 7:04هەموو سێشەمان و پێنج شەمان
لەگەڵ هاوڕێیەکم بۆ ٢٠ خولەک -
7:04 - 7:05من ڕاهێنانی قسەکردن دەکەم.
-
7:06 - 7:10لە کاتی نانی بەیانی گوێ''
لە ڤیدیۆی یوتویب دەگرم. -
7:10 - 7:12ئەگەر سیستەمێکی فێربوون بۆخۆت دابنێێ،
-
7:12 - 7:14پێویستیت بەکاتی زیاتر نابێت،
-
7:14 - 7:16چونکە دەبێتە بەشێکی ژیانی ڕۆژانەت.
-
7:18 - 7:21و لەکۆتایدا، ئەگەر دەتەوێت
زمانێک بەباشی فێربیت، -
7:21 - 7:24دەبێت کەمێکیش ئارام بگریت.
-
7:25 - 7:27گونجاو نییە لە دوو
مانگ زمانێک فێربیت، -
7:27 - 7:30بەڵام بەتەواوی گونجاوە بۆ
بەرەوپێشچونێکی ئاشکرا لە دوو مانگ، -
7:30 - 7:35ئەگەر هەموو ڕۆژێک دەستەواژەی
بچوک فێربیت بەو ڕێگەیەی حەزت لێیە. -
7:35 - 7:37هیچ شتێک بە قەد سەرکەوتنی خۆمان
-
7:37 - 7:38بۆمان هاندەر نییە.
-
7:39 - 7:41بەڕوونی ئەو ساتەم لەیادە
-
7:41 - 7:45کە لە یەکەم نوکتەی ئەڵمانی تێگەیشتم
کاتێک سەیری ''هاوڕێکانم'' دەکرد. -
7:45 - 7:47زۆر هاندراو و دڵخۆش بووم
-
7:47 - 7:50کە ئەو ڕۆژە بەردەوام بووم
لەسەیرکردنی دوو بەش یان زیاتر، -
7:50 - 7:52و لە سەیرکردنی بەردەوام بووم.
-
7:52 - 7:56ساتەکانی تێگەیشتنم زیاتر و
زیاتر دەبوو، ئەم سەرکەوتنە بچوکانە، -
7:56 - 8:00و هەنگاو بە هەنگاو ئاستێکم بەدەست هێنا
کە توانیم زمان بەکاربێنم -
8:00 - 8:03بە ئازادی و پاراوی هەموو شتێک دەربڕم.
-
8:03 - 8:04ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە.
-
8:05 - 8:06ناتوانم بەو هەستە بڵێم بەسە،
-
8:07 - 8:09و لەبەر ئەوەیە هەموو
دووساڵ جارێک زمانێک فێردەبم. -
8:09 - 8:11کەوایە ئەوە هەموو نهێنی زمان زانەکانە.
-
8:11 - 8:14ڕێگەیەکی کاریگەر بدۆزەوە
کە بتوانی بە ڕێک و پێکی بەکاریبێنیت -
8:14 - 8:18لەماوەیەکدا بەو ڕێگەیەی
کە چێژی لێدەبینیت، -
8:18 - 8:22بەم شێوەیە زمان زانەکان لە ماوەی
مانگێک نەک ساڵێک فێرە زمانێکی تازە دەبن. -
8:23 - 8:25ئێستا هەندێکتان،
لەوانەیە بیربکەنەوە، -
8:25 - 8:27هەمووی زۆر جوانە بۆ
چێژ وەرگرتن لە فێربوونی زمان، -
8:27 - 8:30بەڵام ئەوە نهێنیە ڕاستەقینەکە
نییە. چونکە زمان زانەکان -
8:30 - 8:32زۆر لە ئێمە بەهرەدارترن.
-
8:33 - 8:36باشە یەک شت دەربارەی بێنی
و لوکاس هەیە کە باسم نەکردوە، -
8:37 - 8:43بێنی ١١ ساڵی زمانی ئێرلەندی کۆن و
٥ ساڵی ئەڵمانی لە قوتابخانە خوێند بوو. -
8:43 - 8:46کاتێک دەرچوو بەهیچ جۆرێک
نەیدەتوانی قسەیان پێ بکات. -
8:46 - 8:50لە سەروی تەمەنی ٢٠ ساڵیدا،
بیری کردەوە کەوا جینی زمانی نییە -
8:50 - 8:53و ناتوانێت بەزمانێکی تر قسە بکات.
-
8:53 - 8:56پاشان دەستیکرد بە گەڕان بەدوای
ڕێگەیەک بۆ فێربوونی زمانەکان، -
8:56 - 9:00کە قسەکردن بۆ قسەکەرانی ڕەسەن و
وەرگرتنەوەی ڕەخنە و پێشنیار بوو لێیانەوە، -
9:00 - 9:04و ئەمڕۆ بینی دەتوانێ بەئاسانی
گفتوگۆ بە ١٠ زمان بکات. -
9:05 - 9:08لوکاس بۆماوەی ١٠ ساڵ هەوڵیدا
ئینگلیزی لە قوتابخانە فێربێت. -
9:08 - 9:11یەکێک بووە لە قوتابیە
هەرە خراپەکان لە پۆلدا. -
9:11 - 9:13هاوڕێکانی گاڵتەیان پێ دەکرد
-
9:13 - 9:15وەک گاڵتەیەک کتێبی ڕوسیان پێدا بوو
-
9:15 - 9:19چونکە پێیان بوو هەرگیز
ئەو زمانە، یان هیچ زمانێکی تر فێرنابێت. -
9:19 - 9:21دواتر لوکاس ڕێگەیتری تاقیکردەوە،
-
9:22 - 9:23بۆ فێربوون بە دوای ڕێگەی خۆیدا گەڕا،
-
9:25 - 9:29بۆنموونە، گفتوگۆ و مشتومڕ
لە سکایپ لەگەڵ بیانیەکان. -
9:29 - 9:31لە دوای تەنیا ١٠ ساڵ،
-
9:31 - 9:34لوکاس توانای هەبوو
بە ١١ زمانی پاراو قسە بکات. -
9:35 - 9:37ئەمە لە پەرجو دەچێت؟
-
9:37 - 9:40هەموو ڕۆژێک ئەو پەرجووانە دەبینم.
-
9:41 - 9:42وەک ڕاهێنەری زمان،
-
9:42 - 9:45یارمەتی خەڵک دەدەم کە
خودکارانە فێرە زمانی نوێ ببن، -
9:45 - 9:46و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەبینم.
-
9:46 - 9:50خەڵک هەیە بۆ ماوەیەکی ٥ یاخود ١٠
تەنانەت ٢٠ ساڵ هەوڵدەدەن -
9:50 - 9:54پاشان لە ناکاو دەست بە فێربوون دەکەن
بە شێوەی خۆیان، -
9:54 - 9:57بابەتگەلێکی چێژبەخش بەکاردەهێنن،
ڕێگەی جیاواز و کاریگەرتر بەکاردەهێنن، -
9:57 - 9:59یان هەڵسەنگاندن بۆ
ڕێژەی فێربوونیان دەکەن -
9:59 - 10:02تا بتوانن ئەو پێشکەوتنەی
خۆیان بەرز بنرخێنن، -
10:02 - 10:04ئەو کاتە لە ناکاو
-
10:04 - 10:08جادویانە بەهرەی زمان دەدۆزنەوە
کە لێیان ون ببوو. -
10:09 - 10:12گەرچی ئەگەر هەوڵت دابێت بۆ فێربوونی زمان
-
10:12 - 10:14و وازت هێنابێت و بیرت،
کردبێتەوە کە زۆر قورسە -
10:14 - 10:16یان بەهرەی زمانت نییە،
-
10:16 - 10:18هەوڵێکی تر بدە.
-
10:18 - 10:21لەوانەیە ڕێگەیەکی
فێربوونی تایبەت بە تۆ هەبێت -
10:21 - 10:23بۆ فێربوونی زمان بە پاراوی.
-
10:23 - 10:27لەوانەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە تۆ هەبێت
کە ببیتە زمان زان. -
10:27 - 10:28سوپاس.
-
10:28 - 10:32(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ
- Speaker:
- لیدا ماچۆڤە
- Description:
-
لیدا ماچۆڤە بە ڕووخۆشیەوە دەپرسێت، "دەتەوێت زمانێکی نوێ فێربیت، بەڵام دەترسیت و نازانیت لە کوێوە دەستپێبکەیت؟ پێویستت بە بەهرەیەکی تایبەتی یان جینی زمان نییە." لەم ئاخاوتنە وزەبەخش و هاندەرە، ئیلهامی قسەکردن و نهێنی زمان زانەکانی ئاشکرا دەکات. چوار ڕێسای بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی بەهرەی شاراوەی زمان فێربوون بەردەست دەخات. چێژ لەم کارەی کە دەیکەیت بەدەست بهێنە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:45
halo fariq approved Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The secrets to learning a new language |