1 00:00:00,000 --> 00:00:04,656 شەیدایی فێربوونی زمانی بیانیم. 2 00:00:04,680 --> 00:00:08,736 لەڕاستیدا ئەوەندە شەیداییم کە حەز دەکەم، هەر دوو ساڵ جارێک زمانێکی نوێ فێربم، 3 00:00:08,760 --> 00:00:10,856 ئێستا ئیش لەسەرفێربوونی هەشتەم زمان دەکەم. 4 00:00:10,880 --> 00:00:13,496 کاتێک خەڵکی دەمناسن، بەردەوام لێم دەپرسن، 5 00:00:13,520 --> 00:00:15,616 چۆن ئەمە دەکەیت؟ نهێنی ئەم کارە چییە؟ 6 00:00:15,640 --> 00:00:18,656 ڕاستگۆ بم، بۆ چەندین ساڵ وەڵامەکەم ئەمە بوو، 7 00:00:18,680 --> 00:00:21,000 نازانم بە کورتی.'' ''شەیدای فێربوونی زمانم. 8 00:00:21,720 --> 00:00:23,976 بەڵام خەڵک هەرگیز بەم وەڵامە دڵخۆش نەبوون. 9 00:00:24,000 --> 00:00:27,976 دەیانویست بزانن بۆچی ئەوان چەندین ساڵ هەوڵدەدەن بۆ فێربوونی تەنها زمان، 10 00:00:28,000 --> 00:00:29,606 و هەرگیز پاراوی بەدەست ناهێنن. 11 00:00:29,766 --> 00:00:32,656 بەڵام من بە سانایی زمان دوای زمان فێر دەبم. 12 00:00:32,656 --> 00:00:34,856 دەیانویست نهێنی فرە زمانی بزانن، 13 00:00:34,880 --> 00:00:36,600 ئەو خەڵکانەی بەچەندين زمان قسە دەکەن. 14 00:00:37,400 --> 00:00:38,816 ئەمە هانی دام بیربکەومەوە، 15 00:00:38,840 --> 00:00:41,136 لەڕاستیدا چۆن فرەزمانەکان ئەوە دەکەن؟ 16 00:00:41,160 --> 00:00:42,656 ئێمە چی هاوبەشمان هەیە؟ 17 00:00:42,680 --> 00:00:44,616 چ شتێک کۆمەکمان لە 18 00:00:44,640 --> 00:00:47,080 فێربوونی زمان زۆر خێرا تر لەخەڵکانی تر دەکات؟ 19 00:00:47,880 --> 00:00:50,720 بڕیارمدا ئەو خەڵکانە ببینم کە وەک منن و وەڵامەکە بدۆزمەوە. 20 00:00:51,760 --> 00:00:53,816 باشترین شوێن بۆ دۆزینەوەی ئەم خەڵکانە 21 00:00:53,840 --> 00:00:56,136 ئاهەنگێکە کە بەسەدان ئارەزومەندانی زمان 22 00:00:56,160 --> 00:00:59,016 لە یەک شوێندا یەکتر دەبین بۆ ڕاهێنانی زمانەکانیانان. 23 00:00:59,040 --> 00:01:02,336 چەندەها ئاهەنگی هاوشێوە بۆ ئەم بۆنانە لەسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێت، 24 00:01:02,360 --> 00:01:03,806 بڕیارمدا سەردانی ئەوێ بکەم 25 00:01:03,806 --> 00:01:06,910 بۆ ئەوەی پرسیار لەو خەڵکانە بکەم کە چۆن فێرە زیاد لە زمانێک بووین. 26 00:01:07,200 --> 00:01:09,136 لەوێ بێنم ناسی کە خەڵکی ئێرلەندایە، 27 00:01:09,160 --> 00:01:13,320 شێوازە تایبەتەکەی خۆیی پێ گووتم: کە قسەکردنە لە یەکەم ڕۆژەوە. 28 00:01:14,240 --> 00:01:17,136 کەمێک دەستەواژە لە کتێبی دەستەواژەکانی گەشت کردن فێربووە 29 00:01:17,160 --> 00:01:18,976 لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان پەیوەندی بگرێت 30 00:01:18,976 --> 00:01:21,576 و دواتر دەست بە قسەکردن لەگەڵیان دەکات. 31 00:01:21,600 --> 00:01:24,376 لای گرنگ نیە گەر ڕۆژانە 200 هەڵەش بکات، 32 00:01:24,400 --> 00:01:26,840 چونکە ئەو بەوشێوەیە فێر بووە. 33 00:01:27,480 --> 00:01:30,616 و باشترین شت ئەوەیە ئەمڕۆ، پێویستی بەوە نییە گەشتی زۆر بکات، 34 00:01:30,640 --> 00:01:33,576 لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەتوانی گفتوگۆ بکەی لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەن 35 00:01:33,600 --> 00:01:36,296 لەژووری میوان بە ئاسودەی، بکەیت بەهۆی ماڵپەڕەکان. 36 00:01:36,320 --> 00:01:38,096 هەروەها لۆکاسم ناسی کە خەڵکی بەڕازیلە 37 00:01:38,120 --> 00:01:40,760 بەڕاستی سودی لە ڕێگەیەکی جوان بۆ فێربوونی ڕوسی بینیبوو. 38 00:01:41,200 --> 00:01:46,856 سەدان قسەکەری ڕوسی بەهەڕەمەکی وەک هاوڕێ لە سکایپ زیادکردووە. 39 00:01:46,880 --> 00:01:50,776 و پاشان لەگەڵ یەکێکیان ئاڵوگۆڕی نامەیان دەست پێکردووە 40 00:01:50,800 --> 00:01:52,240 و بە ڕوسی دەنوسێت: سڵاو. 41 00:01:53,000 --> 00:01:55,576 کەسەکە وڵامی دایەوە، ''سڵاو چۆنی؟'' 42 00:01:55,600 --> 00:02:00,056 لوکاس ئەوەی کۆپی کرد و بۆ کەسێکیتری نارد، 43 00:02:00,080 --> 00:02:03,656 ،و کەسەکە وڵامی دایەوە'' من باشم، سوپاس، تۆ چۆنی؟ 44 00:02:03,680 --> 00:02:06,656 لوکاس ئەمەشی کۆپی کرد و بۆ کەسی یەکەمی ناردەوە، 45 00:02:06,680 --> 00:02:10,136 بەم شێوەیە دوو بیانی هەبوو، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن 46 00:02:10,160 --> 00:02:11,576 بەبێ ئەوەی بەمە بزانن. 47 00:02:11,600 --> 00:02:12,856 (پێکەنین) 48 00:02:12,880 --> 00:02:14,740 بەزووی هەوڵی فێربوونی نووسینی دەدا، 49 00:02:14,740 --> 00:02:17,046 چونکە لە یەک کاتدا لەگەڵ زیاد لە کەسێک قسەی دەکرد 50 00:02:17,046 --> 00:02:19,976 کە بۆی دەرکەوت چۆن بەگشتی گفتوگۆی ڕوسی دەست پێدەکات. 51 00:02:20,000 --> 00:02:22,336 ڕێگەیەکی زیرەکانەیە ڕاستە؟، 52 00:02:22,360 --> 00:02:26,856 بۆ خەڵکانیتری یەکەم هەنگاوی فێربوونی زمان لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی زمانەکەیە 53 00:02:26,880 --> 00:02:31,296 خەڵکیتر سەرەتا 500 دەستەواژەی گرنگی زمانەکە ئەزبەر دەکەن، 54 00:02:31,320 --> 00:02:34,720 و خەڵکانیتر بە فێربوونی ڕێزمان دەستیان بە فێربوونی زمانی نوێ کردووە. 55 00:02:35,600 --> 00:02:38,046 ئەگەر پرسیار لە 100 کەسی فرەزمان بکەیت: کە چۆن فێرە 56 00:02:38,046 --> 00:02:41,536 زمانێکی نوێ بوویت؟ ئەوا لە وەڵامدا، سەد وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. 57 00:02:41,560 --> 00:02:45,176 پێدەچێت هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی جیاوازی بۆ فێربوونی زمان هەبێت، 58 00:02:45,200 --> 00:02:49,080 کە یەک ئامانج دەپێکێت: قسە کردن بە زمانێکی بێگانە. 59 00:02:50,120 --> 00:02:54,416 کاتێک گوێم بۆ ئەو کەسانە کە سەبارەت بە شێوازی تایبەتی خۆیان فێر کردووە شل دەکرد 60 00:02:54,440 --> 00:02:56,736 لەناکاو بیرم کەوتەوە: 61 00:02:56,760 --> 00:02:59,896 هەموومان یەک شتی هاوبەشمان هەیە 62 00:02:59,920 --> 00:03:05,456 بەسادەی ڕێگەکانی چێژوەرگرتن لە پرۆسەی فێربوونی زمانمان دۆزیتەوە. 63 00:03:05,480 --> 00:03:08,256 هەموو ئەوانەی فرەزمانن مشتومڕ دەکەن دەربارەی فێربوونی زمان 64 00:03:08,280 --> 00:03:09,536 وەک ئەوەی شتێکی خۆش بێت. 65 00:03:09,560 --> 00:03:11,136 خۆزگە دەموچاویانتان دیتبا 66 00:03:11,160 --> 00:03:13,776 کاتێک هێڵکاریە ڕەنگاو ڕەنگەکەی ڕێزمانیان و فلاشکارتە 67 00:03:13,800 --> 00:03:16,296 دەستکردەکانیان و ئامارەکانیان. 68 00:03:16,320 --> 00:03:19,336 دەربارەی فێربوونی وشەکاری بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و چۆن 69 00:03:19,360 --> 00:03:23,560 ئارەزووی دروست کردنی خواردنی ئەو خەڵکانەی کە زمانیان فێر دەبن، پێشاندام. 70 00:03:24,680 --> 00:03:26,416 هەموویان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، 71 00:03:26,440 --> 00:03:30,216 بەڵام هەمیشە جەخت دەخەنە سەر شتێکی چێژبەخش. 72 00:03:30,240 --> 00:03:34,136 بۆم دەرکەوت منیش بەم شێوەیە فێری زمان بووم. 73 00:03:34,160 --> 00:03:37,680 کاتێک خەریکی فێربوونی ئیسپانی بووم، لە دەقی کتێبەکان بێزاربووم. 74 00:03:37,680 --> 00:03:39,496 مەبەستم کێ دەیەوێت، دەربارەی جۆس بزانێت 75 00:03:39,520 --> 00:03:42,656 کە پرسیار دەربارەی ئاڕاستە بۆ وێستگەی شەمەندەفەر دەکات. ڕاستە؟ 76 00:03:42,680 --> 00:03:45,016 لە جێگەی ئەو دەمویست هاری پۆتەر'' بخوێنمەوە،'' 77 00:03:45,040 --> 00:03:47,176 چونکە ئەو کتێبە حەزی منداڵیم بوو، 78 00:03:47,200 --> 00:03:48,856 و چەند جاریش خوێندومەتەوە. 79 00:03:48,880 --> 00:03:52,496 هەروەها وەرگێڕانی ئیسپانی ''هاری پۆتەرم دەست کەوت و دەستم بە خوێندنەوەی کرد، 80 00:03:52,520 --> 00:03:55,800 و بەدڵنیایەوە، لەسەرەتادا هیچ تێنەدەگەیشتم، 81 00:03:55,800 --> 00:03:58,326 لە خوێندنەوەی بەردەوام بووم چونکە حەزم لەم کتێبە بوو، 82 00:03:58,326 --> 00:04:02,256 و لەکۆتایی کتێبەکەدا، ئەو توانایەم هەبوو کە بەبێ کێشە لە کتێبەکان تێبگەم. 83 00:04:02,280 --> 00:04:04,896 هەمان شت ڕوویدا کاتێک خەریکی فێربوونی ئەڵمانی بووم. 84 00:04:04,920 --> 00:04:08,216 بڕیارمدا سەیری بەرنامە کۆمیدیە، خۆشەکەی ''هاوڕێکان'' بکەم، بە ئەڵمانی، 85 00:04:08,240 --> 00:04:11,336 و دووبارە، لەسەرەتادا هەمووی قسەی بێ بنەمابوو. 86 00:04:11,360 --> 00:04:14,510 نەم دەزانی کە لەکوێ وشەیەک دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت، 87 00:04:14,510 --> 00:04:17,106 لە سەیرکردنی بەردەوام بووم چونکە بەرنامەیەکی خۆش بوو. 88 00:04:17,116 --> 00:04:19,616 دەتوانم بەهەرزمانێک بێت سەیری بکەم زۆرم حەز لێیەتی. 89 00:04:19,640 --> 00:04:21,656 و لەدوای سێ یان چوار وەرزی پڕۆگرامەکە، 90 00:04:21,680 --> 00:04:24,040 بەڕاستی، ئاخاوتنی ئاکتەرەکان ڕوونتر دەبوو. 91 00:04:25,080 --> 00:04:28,136 پێش بینی ئەم خەڵکانە هەستم بەمە نەکردبوو. 92 00:04:28,160 --> 00:04:29,736 ئێمە زیرەک نین 93 00:04:29,760 --> 00:04:32,176 و هیچ ڕێگەیەکی کورت بۆ فێربوونی زمانەکان نییە. 94 00:04:32,200 --> 00:04:36,016 بە سانایی پێویستە چێژ لە پڕۆسەی فێربوونی زمانێکی تازە بدۆزینەوە، 95 00:04:36,040 --> 00:04:39,416 چۆن فێربوونی زمان لە بابەتی بێزارکەری قوتابخانەوە بۆ خۆشترین 96 00:04:39,440 --> 00:04:42,640 چالاکی ڕۆژانە، بە دووبارەبوونەوەیان کەس بێزار نابێت، بگۆڕین. 97 00:04:43,520 --> 00:04:45,630 حەزت لە نووسینی وشە لەسەر کاغەز نییە، دەتوانی 98 00:04:45,630 --> 00:04:47,446 لەناو بەرنامەکانی موبایلەکەت بیانووسی. 99 00:04:47,446 --> 00:04:50,256 ئەگەر گوێگرتن لە بابەتەکانی ناو کتێبەکان بێزارت دەکەن، 100 00:04:50,280 --> 00:04:54,576 لە یوتیوب شتێکی سەرنج ڕاکێش یان پەخشێکی دەنگی یان ڤیدیۆی بە هەر زمانێک بدۆزەوە. 101 00:04:54,600 --> 00:04:56,296 ئەگەر کەسێکی زۆر گۆشەگیری 102 00:04:56,320 --> 00:04:59,336 و ناتوانی خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان بکەی 103 00:04:59,360 --> 00:05:01,696 دەتوانی ڕێگەی قسەکردنی خودکار بەکاربهێنیت. 104 00:05:01,720 --> 00:05:04,296 دەتوانی لە ژوورە گونجاوەکەی خۆت لەگەڵ خۆت بدوێیت، 105 00:05:04,320 --> 00:05:07,216 و باسی ڕۆژەکەت یان پلانی کۆتایی هەفتە بکەیت، 106 00:05:07,240 --> 00:05:09,376 یان وێنەیەکی هەڕەمەکی ناو مۆبایلەکەت هەڵبژێرە 107 00:05:09,400 --> 00:05:13,136 و وەسفی وێنەکە بۆ هاوڕێ ئەندێشەیەکەت بکە. 108 00:05:13,160 --> 00:05:15,656 بەم شێوەیە زمان زانەکان فێری زمان دەبن، 109 00:05:15,680 --> 00:05:18,536 و هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم ڕێگەیانە بۆ هەموو 110 00:05:18,560 --> 00:05:21,240 ئەو خەڵکانەی ئارەزووی فێربوونی زمان دەکەن بەردەستە. 111 00:05:22,520 --> 00:05:24,616 بینینی زمان زانەکان یارمەتی دام بۆ درکردنن 112 00:05:24,640 --> 00:05:27,656 کە ئەوە گرینگە بە دوای دۆزینەوەی چێژ وەرگرتن 113 00:05:27,680 --> 00:05:29,776 لەپڕۆسەی فێربوونی زمان بگەڕێن، 114 00:05:29,800 --> 00:05:32,840 بەڵام چێژ لێوەرگرتنە بەتەنیا بەس نییە. 115 00:05:33,680 --> 00:05:36,466 ئەگەر دەتەوێت زمان پاراوی لە زمانە بیانیەکان بەدەست بهێنیت، 116 00:05:36,466 --> 00:05:38,920 پێویستە پەویوەستی سێ ڕێساتریش بیت. 117 00:05:39,760 --> 00:05:42,360 سەرەتا، ڕێگەیەکی کاریگەرت پێویست دەبێت. 118 00:05:43,160 --> 00:05:46,576 ئەگەر هەوڵی لەبەرکردنی لیستی وشەکان بۆ تاقیکردنەوەی سبەی بدەیت، 119 00:05:46,600 --> 00:05:48,976 وشەکان لە یادگاری ماوە کورت کۆدەبنەوە 120 00:05:49,000 --> 00:05:50,905 و لە دوای چەند ڕۆژێک لەبیر دەکرێن. 121 00:05:51,400 --> 00:05:54,366 لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر دەتەوێت لە یادگاری ماوە درێژ هەڵیان بگریت: 122 00:05:54,366 --> 00:05:57,296 پێویستە ڕۆژانە چەندەها جار لەبەر خۆت بیڵێتەوە 123 00:05:57,320 --> 00:05:59,536 بەکارهێنانی تەکنیکی مەودای پەیتا-پەیتا. 124 00:05:59,560 --> 00:06:03,816 دەتوانی ئەم ئەپانە کە بۆ ئەو سیستەمە داندراون وەک ئانکی و مێمریس، بەکار بهێنیت، 125 00:06:03,840 --> 00:06:07,176 یان دەتوانیت سود لە باشترین ڕێگە وەربگریت: لیستی ئەم وشانە بنووسە کە 126 00:06:07,200 --> 00:06:09,896 کە لە زۆربەی زمانەکان دووبارە دەبێتەوە. 127 00:06:09,920 --> 00:06:13,656 ئەگەر دڵنیا نەبووی کامە ڕێگە بەردەست و کاریگەرە لەوێ، 128 00:06:13,680 --> 00:06:16,696 تەنیا وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوبی زمان زانەکان تاقیبکەوە 129 00:06:16,720 --> 00:06:18,496 و ئیلهامیان لێوەرگرە. 130 00:06:18,520 --> 00:06:21,560 ئەگەر بۆ ئەوان کار بکات، لەوانەیە بە دڵینیایەوە بۆ تۆش ڕاست بێت. 131 00:06:22,840 --> 00:06:24,816 ڕێسایی سێیەم 132 00:06:24,840 --> 00:06:27,000 دروست کردنی سیستەمێکە بۆ فێربوون. 133 00:06:27,720 --> 00:06:31,936 هەموومان زۆر سەرقاڵین و کەس بەڕاستی کاتی نییە بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ. 134 00:06:31,960 --> 00:06:35,736 بەڵام دەتوانین ئەو کاتە دروست بکەین ئەگەر تەنها کەمێک پلانی بۆ دابنێن. 135 00:06:35,760 --> 00:06:39,176 دەتوانی ١٥ خولەک زووتر لەچاو پێشتر لە خەو هەڵبستیت؟ 136 00:06:39,200 --> 00:06:42,496 ئەوە باشترین کات دەبێت بۆ پێداچونەوەی وشەکاری. 137 00:06:42,520 --> 00:06:46,256 دەتوانی گوێ لە مۆسیقا بگریت لەکاتی لێخوڕین بۆ چونە سەر کارەکەت؟ 138 00:06:46,280 --> 00:06:49,736 باشە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ، وەرگرتنی هەندێک ئەزموونی گوێگرتن. 139 00:06:49,760 --> 00:06:53,216 زۆر شتی ترهەن دەتوانین بیان کەین بەبێ هەبوونی کاتی زیاد کراو بۆ پلانەکە، 140 00:06:53,240 --> 00:06:55,896 وەک گوێگرتن لە پڕۆگرامی مۆسیقا لە ڕێگەی چونە سەر کارمان 141 00:06:55,920 --> 00:06:57,576 یان لە کاتی ئیشەکانی ناو ماڵ. 142 00:06:57,600 --> 00:07:00,896 گرینگترین شت ئەوەیە کە پلانێکی فێربوون دروست بکەین. 143 00:07:00,920 --> 00:07:03,516 هەموو سێشەمان و پێنج شەمان لەگەڵ هاوڕێیەکم بۆ ٢٠ خولەک 144 00:07:03,516 --> 00:07:05,496 من ڕاهێنانی قسەکردن دەکەم. 145 00:07:05,520 --> 00:07:09,936 لە کاتی نانی بەیانی گوێ'' لە ڤیدیۆی یوتویب دەگرم. 146 00:07:09,960 --> 00:07:12,096 ئەگەر سیستەمێکی فێربوون بۆخۆت دابنێێ، 147 00:07:12,120 --> 00:07:14,016 پێویستیت بەکاتی زیاتر نابێت، 148 00:07:14,040 --> 00:07:16,480 چونکە دەبێتە بەشێکی ژیانی ڕۆژانەت. 149 00:07:17,880 --> 00:07:21,096 و لەکۆتایدا، ئەگەر دەتەوێت زمانێک بەباشی فێربیت، 150 00:07:21,120 --> 00:07:23,840 دەبێت کەمێکیش ئارام بگریت. 151 00:07:24,600 --> 00:07:27,336 گونجاو نییە لە دوو مانگ زمانێک فێربیت، 152 00:07:27,360 --> 00:07:30,280 بەڵام بەتەواوی گونجاوە بۆ بەرەوپێشچونێکی ئاشکرا لە دوو مانگ، 153 00:07:30,280 --> 00:07:34,830 ئەگەر هەموو ڕۆژێک دەستەواژەی بچوک فێربیت بەو ڕێگەیەی حەزت لێیە. 154 00:07:35,040 --> 00:07:37,176 هیچ شتێک بە قەد سەرکەوتنی خۆمان 155 00:07:37,200 --> 00:07:38,440 بۆمان هاندەر نییە. 156 00:07:39,120 --> 00:07:41,016 بەڕوونی ئەو ساتەم لەیادە 157 00:07:41,040 --> 00:07:44,720 کە لە یەکەم نوکتەی ئەڵمانی تێگەیشتم کاتێک سەیری ''هاوڕێکانم'' دەکرد. 158 00:07:45,280 --> 00:07:47,136 زۆر هاندراو و دڵخۆش بووم 159 00:07:47,160 --> 00:07:50,176 کە ئەو ڕۆژە بەردەوام بووم لەسەیرکردنی دوو بەش یان زیاتر، 160 00:07:50,200 --> 00:07:51,936 و لە سەیرکردنی بەردەوام بووم. 161 00:07:51,960 --> 00:07:56,176 ساتەکانی تێگەیشتنم زیاتر و زیاتر دەبوو، ئەم سەرکەوتنە بچوکانە، 162 00:07:56,200 --> 00:07:59,656 و هەنگاو بە هەنگاو ئاستێکم بەدەست هێنا کە توانیم زمان بەکاربێنم 163 00:07:59,680 --> 00:08:02,536 بە ئازادی و پاراوی هەموو شتێک دەربڕم. 164 00:08:02,560 --> 00:08:04,080 ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە. 165 00:08:04,800 --> 00:08:06,496 ناتوانم بەو هەستە بڵێم بەسە، 166 00:08:06,520 --> 00:08:09,336 و لەبەر ئەوەیە هەموو دووساڵ جارێک زمانێک فێردەبم. 167 00:08:09,360 --> 00:08:11,416 کەوایە ئەوە هەموو نهێنی زمان زانەکانە. 168 00:08:11,440 --> 00:08:14,296 ڕێگەیەکی کاریگەر بدۆزەوە کە بتوانی بە ڕێک و پێکی بەکاریبێنیت 169 00:08:14,320 --> 00:08:17,616 لەماوەیەکدا بەو ڕێگەیەی کە چێژی لێدەبینیت، 170 00:08:17,640 --> 00:08:21,520 بەم شێوەیە زمان زانەکان لە ماوەی مانگێک نەک ساڵێک فێرە زمانێکی تازە دەبن. 171 00:08:23,160 --> 00:08:24,776 ئێستا هەندێکتان، لەوانەیە بیربکەنەوە، 172 00:08:24,800 --> 00:08:27,136 هەمووی زۆر جوانە بۆ چێژ وەرگرتن لە فێربوونی زمان، 173 00:08:27,160 --> 00:08:29,696 بەڵام ئەوە نهێنیە ڕاستەقینەکە نییە. چونکە زمان زانەکان 174 00:08:29,720 --> 00:08:32,320 زۆر لە ئێمە بەهرەدارترن. 175 00:08:33,320 --> 00:08:36,400 باشە یەک شت دەربارەی بێنی و لوکاس هەیە کە باسم نەکردوە، 176 00:08:37,159 --> 00:08:42,976 بێنی ١١ ساڵی زمانی ئێرلەندی کۆن و ٥ ساڵی ئەڵمانی لە قوتابخانە خوێند بوو. 177 00:08:43,000 --> 00:08:46,216 کاتێک دەرچوو بەهیچ جۆرێک نەیدەتوانی قسەیان پێ بکات. 178 00:08:46,240 --> 00:08:50,416 لە سەروی تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، بیری کردەوە کەوا جینی زمانی نییە 179 00:08:50,440 --> 00:08:52,856 و ناتوانێت بەزمانێکی تر قسە بکات. 180 00:08:52,880 --> 00:08:55,816 پاشان دەستیکرد بە گەڕان بەدوای ڕێگەیەک بۆ فێربوونی زمانەکان، 181 00:08:55,840 --> 00:08:59,696 کە قسەکردن بۆ قسەکەرانی ڕەسەن و وەرگرتنەوەی ڕەخنە و پێشنیار بوو لێیانەوە، 182 00:08:59,720 --> 00:09:03,680 و ئەمڕۆ بینی دەتوانێ بەئاسانی گفتوگۆ بە ١٠ زمان بکات. 183 00:09:05,120 --> 00:09:08,416 لوکاس بۆماوەی ١٠ ساڵ هەوڵیدا ئینگلیزی لە قوتابخانە فێربێت. 184 00:09:08,440 --> 00:09:11,056 یەکێک بووە لە قوتابیە هەرە خراپەکان لە پۆلدا. 185 00:09:11,080 --> 00:09:12,696 هاوڕێکانی گاڵتەیان پێ دەکرد 186 00:09:12,720 --> 00:09:15,336 وەک گاڵتەیەک کتێبی ڕوسیان پێدا بوو 187 00:09:15,360 --> 00:09:19,096 چونکە پێیان بوو هەرگیز ئەو زمانە، یان هیچ زمانێکی تر فێرنابێت. 188 00:09:19,120 --> 00:09:21,496 دواتر لوکاس ڕێگەیتری تاقیکردەوە، 189 00:09:21,520 --> 00:09:23,320 بۆ فێربوون بە دوای ڕێگەی خۆیدا گەڕا، 190 00:09:24,520 --> 00:09:28,696 بۆنموونە، گفتوگۆ و مشتومڕ لە سکایپ لەگەڵ بیانیەکان. 191 00:09:28,720 --> 00:09:30,536 لە دوای تەنیا ١٠ ساڵ، 192 00:09:30,560 --> 00:09:33,880 لوکاس توانای هەبوو بە ١١ زمانی پاراو قسە بکات. 193 00:09:35,000 --> 00:09:36,560 ئەمە لە پەرجو دەچێت؟ 194 00:09:37,440 --> 00:09:40,040 هەموو ڕۆژێک ئەو پەرجووانە دەبینم. 195 00:09:40,760 --> 00:09:42,096 وەک ڕاهێنەری زمان، 196 00:09:42,120 --> 00:09:44,536 یارمەتی خەڵک دەدەم کە خودکارانە فێرە زمانی نوێ ببن، 197 00:09:44,560 --> 00:09:45,856 و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەبینم. 198 00:09:45,880 --> 00:09:50,096 خەڵک هەیە بۆ ماوەیەکی ٥ یاخود ١٠ تەنانەت ٢٠ ساڵ هەوڵدەدەن 199 00:09:50,096 --> 00:09:53,936 پاشان لە ناکاو دەست بە فێربوون دەکەن بە شێوەی خۆیان، 200 00:09:53,960 --> 00:09:57,256 بابەتگەلێکی چێژبەخش بەکاردەهێنن، ڕێگەی جیاواز و کاریگەرتر بەکاردەهێنن، 201 00:09:57,280 --> 00:09:59,216 یان هەڵسەنگاندن بۆ ڕێژەی فێربوونیان دەکەن 202 00:09:59,216 --> 00:10:02,056 تا بتوانن ئەو پێشکەوتنەی خۆیان بەرز بنرخێنن، 203 00:10:02,080 --> 00:10:04,016 ئەو کاتە لە ناکاو 204 00:10:04,040 --> 00:10:08,240 جادویانە بەهرەی زمان دەدۆزنەوە کە لێیان ون ببوو. 205 00:10:09,480 --> 00:10:11,656 گەرچی ئەگەر هەوڵت دابێت بۆ فێربوونی زمان 206 00:10:11,680 --> 00:10:14,096 و وازت هێنابێت و بیرت، کردبێتەوە کە زۆر قورسە 207 00:10:14,120 --> 00:10:16,376 یان بەهرەی زمانت نییە، 208 00:10:16,400 --> 00:10:17,936 هەوڵێکی تر بدە. 209 00:10:17,960 --> 00:10:20,816 لەوانەیە ڕێگەیەکی فێربوونی تایبەت بە تۆ هەبێت 210 00:10:20,840 --> 00:10:22,602 بۆ فێربوونی زمان بە پاراوی. 211 00:10:22,960 --> 00:10:26,896 لەوانەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە تۆ هەبێت کە ببیتە زمان زان. 212 00:10:26,920 --> 00:10:28,136 سوپاس. 213 00:10:28,160 --> 00:10:32,360 (چەپڵەڕێزان)