شەیدایی فێربوونی زمانی بیانیم. لەڕاستیدا ئەوەندە شەیداییم کە حەز دەکەم، هەر دوو ساڵ جارێک زمانێکی نوێ فێربم، ئێستا ئیش لەسەرفێربوونی هەشتەم زمان دەکەم. کاتێک خەڵکی دەمناسن، بەردەوام لێم دەپرسن، چۆن ئەمە دەکەیت؟ نهێنی ئەم کارە چییە؟ ڕاستگۆ بم، بۆ چەندین ساڵ وەڵامەکەم ئەمە بوو، نازانم بە کورتی.'' ''شەیدای فێربوونی زمانم. بەڵام خەڵک هەرگیز بەم وەڵامە دڵخۆش نەبوون. دەیانویست بزانن بۆچی ئەوان چەندین ساڵ هەوڵدەدەن بۆ فێربوونی تەنها زمان، و هەرگیز پاراوی بەدەست ناهێنن. بەڵام من بە سانایی زمان دوای زمان فێر دەبم. دەیانویست نهێنی فرە زمانی بزانن، ئەو خەڵکانەی بەچەندين زمان قسە دەکەن. ئەمە هانی دام بیربکەومەوە، لەڕاستیدا چۆن فرەزمانەکان ئەوە دەکەن؟ ئێمە چی هاوبەشمان هەیە؟ چ شتێک کۆمەکمان لە فێربوونی زمان زۆر خێرا تر لەخەڵکانی تر دەکات؟ بڕیارمدا ئەو خەڵکانە ببینم کە وەک منن و وەڵامەکە بدۆزمەوە. باشترین شوێن بۆ دۆزینەوەی ئەم خەڵکانە ئاهەنگێکە کە بەسەدان ئارەزومەندانی زمان لە یەک شوێندا یەکتر دەبین بۆ ڕاهێنانی زمانەکانیانان. چەندەها ئاهەنگی هاوشێوە بۆ ئەم بۆنانە لەسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێت، بڕیارمدا سەردانی ئەوێ بکەم بۆ ئەوەی پرسیار لەو خەڵکانە بکەم کە چۆن فێرە زیاد لە زمانێک بووین. لەوێ بێنم ناسی کە خەڵکی ئێرلەندایە، شێوازە تایبەتەکەی خۆیی پێ گووتم: کە قسەکردنە لە یەکەم ڕۆژەوە. کەمێک دەستەواژە لە کتێبی دەستەواژەکانی گەشت کردن فێربووە لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان پەیوەندی بگرێت و دواتر دەست بە قسەکردن لەگەڵیان دەکات. لای گرنگ نیە گەر ڕۆژانە 200 هەڵەش بکات، چونکە ئەو بەوشێوەیە فێر بووە. و باشترین شت ئەوەیە ئەمڕۆ، پێویستی بەوە نییە گەشتی زۆر بکات، لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەتوانی گفتوگۆ بکەی لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەن لەژووری میوان بە ئاسودەی، بکەیت بەهۆی ماڵپەڕەکان. هەروەها لۆکاسم ناسی کە خەڵکی بەڕازیلە بەڕاستی سودی لە ڕێگەیەکی جوان بۆ فێربوونی ڕوسی بینیبوو. سەدان قسەکەری ڕوسی بەهەڕەمەکی وەک هاوڕێ لە سکایپ زیادکردووە. و پاشان لەگەڵ یەکێکیان ئاڵوگۆڕی نامەیان دەست پێکردووە و بە ڕوسی دەنوسێت: سڵاو. کەسەکە وڵامی دایەوە، ''سڵاو چۆنی؟'' لوکاس ئەوەی کۆپی کرد و بۆ کەسێکیتری نارد، ،و کەسەکە وڵامی دایەوە'' من باشم، سوپاس، تۆ چۆنی؟ لوکاس ئەمەشی کۆپی کرد و بۆ کەسی یەکەمی ناردەوە، بەم شێوەیە دوو بیانی هەبوو، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن بەبێ ئەوەی بەمە بزانن. (پێکەنین) بەزووی هەوڵی فێربوونی نووسینی دەدا، چونکە لە یەک کاتدا لەگەڵ زیاد لە کەسێک قسەی دەکرد کە بۆی دەرکەوت چۆن بەگشتی گفتوگۆی ڕوسی دەست پێدەکات. ڕێگەیەکی زیرەکانەیە ڕاستە؟، بۆ خەڵکانیتری یەکەم هەنگاوی فێربوونی زمان لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی زمانەکەیە خەڵکیتر سەرەتا 500 دەستەواژەی گرنگی زمانەکە ئەزبەر دەکەن، و خەڵکانیتر بە فێربوونی ڕێزمان دەستیان بە فێربوونی زمانی نوێ کردووە. ئەگەر پرسیار لە 100 کەسی فرەزمان بکەیت: کە چۆن فێرە زمانێکی نوێ بوویت؟ ئەوا لە وەڵامدا، سەد وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. پێدەچێت هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی جیاوازی بۆ فێربوونی زمان هەبێت، کە یەک ئامانج دەپێکێت: قسە کردن بە زمانێکی بێگانە. کاتێک گوێم بۆ ئەو کەسانە کە سەبارەت بە شێوازی تایبەتی خۆیان فێر کردووە شل دەکرد لەناکاو بیرم کەوتەوە: هەموومان یەک شتی هاوبەشمان هەیە بەسادەی ڕێگەکانی چێژوەرگرتن لە پرۆسەی فێربوونی زمانمان دۆزیتەوە. هەموو ئەوانەی فرەزمانن مشتومڕ دەکەن دەربارەی فێربوونی زمان وەک ئەوەی شتێکی خۆش بێت. خۆزگە دەموچاویانتان دیتبا کاتێک هێڵکاریە ڕەنگاو ڕەنگەکەی ڕێزمانیان و فلاشکارتە دەستکردەکانیان و ئامارەکانیان. دەربارەی فێربوونی وشەکاری بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و چۆن ئارەزووی دروست کردنی خواردنی ئەو خەڵکانەی کە زمانیان فێر دەبن، پێشاندام. هەموویان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، بەڵام هەمیشە جەخت دەخەنە سەر شتێکی چێژبەخش. بۆم دەرکەوت منیش بەم شێوەیە فێری زمان بووم. کاتێک خەریکی فێربوونی ئیسپانی بووم، لە دەقی کتێبەکان بێزاربووم. مەبەستم کێ دەیەوێت، دەربارەی جۆس بزانێت کە پرسیار دەربارەی ئاڕاستە بۆ وێستگەی شەمەندەفەر دەکات. ڕاستە؟ لە جێگەی ئەو دەمویست هاری پۆتەر'' بخوێنمەوە،'' چونکە ئەو کتێبە حەزی منداڵیم بوو، و چەند جاریش خوێندومەتەوە. هەروەها وەرگێڕانی ئیسپانی ''هاری پۆتەرم دەست کەوت و دەستم بە خوێندنەوەی کرد، و بەدڵنیایەوە، لەسەرەتادا هیچ تێنەدەگەیشتم، لە خوێندنەوەی بەردەوام بووم چونکە حەزم لەم کتێبە بوو، و لەکۆتایی کتێبەکەدا، ئەو توانایەم هەبوو کە بەبێ کێشە لە کتێبەکان تێبگەم. هەمان شت ڕوویدا کاتێک خەریکی فێربوونی ئەڵمانی بووم. بڕیارمدا سەیری بەرنامە کۆمیدیە، خۆشەکەی ''هاوڕێکان'' بکەم، بە ئەڵمانی، و دووبارە، لەسەرەتادا هەمووی قسەی بێ بنەمابوو. نەم دەزانی کە لەکوێ وشەیەک دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت، لە سەیرکردنی بەردەوام بووم چونکە بەرنامەیەکی خۆش بوو. دەتوانم بەهەرزمانێک بێت سەیری بکەم زۆرم حەز لێیەتی. و لەدوای سێ یان چوار وەرزی پڕۆگرامەکە، بەڕاستی، ئاخاوتنی ئاکتەرەکان ڕوونتر دەبوو. پێش بینی ئەم خەڵکانە هەستم بەمە نەکردبوو. ئێمە زیرەک نین و هیچ ڕێگەیەکی کورت بۆ فێربوونی زمانەکان نییە. بە سانایی پێویستە چێژ لە پڕۆسەی فێربوونی زمانێکی تازە بدۆزینەوە، چۆن فێربوونی زمان لە بابەتی بێزارکەری قوتابخانەوە بۆ خۆشترین چالاکی ڕۆژانە، بە دووبارەبوونەوەیان کەس بێزار نابێت، بگۆڕین. حەزت لە نووسینی وشە لەسەر کاغەز نییە، دەتوانی لەناو بەرنامەکانی موبایلەکەت بیانووسی. ئەگەر گوێگرتن لە بابەتەکانی ناو کتێبەکان بێزارت دەکەن، لە یوتیوب شتێکی سەرنج ڕاکێش یان پەخشێکی دەنگی یان ڤیدیۆی بە هەر زمانێک بدۆزەوە. ئەگەر کەسێکی زۆر گۆشەگیری و ناتوانی خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان بکەی دەتوانی ڕێگەی قسەکردنی خودکار بەکاربهێنیت. دەتوانی لە ژوورە گونجاوەکەی خۆت لەگەڵ خۆت بدوێیت، و باسی ڕۆژەکەت یان پلانی کۆتایی هەفتە بکەیت، یان وێنەیەکی هەڕەمەکی ناو مۆبایلەکەت هەڵبژێرە و وەسفی وێنەکە بۆ هاوڕێ ئەندێشەیەکەت بکە. بەم شێوەیە زمان زانەکان فێری زمان دەبن، و هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم ڕێگەیانە بۆ هەموو ئەو خەڵکانەی ئارەزووی فێربوونی زمان دەکەن بەردەستە. بینینی زمان زانەکان یارمەتی دام بۆ درکردنن کە ئەوە گرینگە بە دوای دۆزینەوەی چێژ وەرگرتن لەپڕۆسەی فێربوونی زمان بگەڕێن، بەڵام چێژ لێوەرگرتنە بەتەنیا بەس نییە. ئەگەر دەتەوێت زمان پاراوی لە زمانە بیانیەکان بەدەست بهێنیت، پێویستە پەویوەستی سێ ڕێساتریش بیت. سەرەتا، ڕێگەیەکی کاریگەرت پێویست دەبێت. ئەگەر هەوڵی لەبەرکردنی لیستی وشەکان بۆ تاقیکردنەوەی سبەی بدەیت، وشەکان لە یادگاری ماوە کورت کۆدەبنەوە و لە دوای چەند ڕۆژێک لەبیر دەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر دەتەوێت لە یادگاری ماوە درێژ هەڵیان بگریت: پێویستە ڕۆژانە چەندەها جار لەبەر خۆت بیڵێتەوە بەکارهێنانی تەکنیکی مەودای پەیتا-پەیتا. دەتوانی ئەم ئەپانە کە بۆ ئەو سیستەمە داندراون وەک ئانکی و مێمریس، بەکار بهێنیت، یان دەتوانیت سود لە باشترین ڕێگە وەربگریت: لیستی ئەم وشانە بنووسە کە کە لە زۆربەی زمانەکان دووبارە دەبێتەوە. ئەگەر دڵنیا نەبووی کامە ڕێگە بەردەست و کاریگەرە لەوێ، تەنیا وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوبی زمان زانەکان تاقیبکەوە و ئیلهامیان لێوەرگرە. ئەگەر بۆ ئەوان کار بکات، لەوانەیە بە دڵینیایەوە بۆ تۆش ڕاست بێت. ڕێسایی سێیەم دروست کردنی سیستەمێکە بۆ فێربوون. هەموومان زۆر سەرقاڵین و کەس بەڕاستی کاتی نییە بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ. بەڵام دەتوانین ئەو کاتە دروست بکەین ئەگەر تەنها کەمێک پلانی بۆ دابنێن. دەتوانی ١٥ خولەک زووتر لەچاو پێشتر لە خەو هەڵبستیت؟ ئەوە باشترین کات دەبێت بۆ پێداچونەوەی وشەکاری. دەتوانی گوێ لە مۆسیقا بگریت لەکاتی لێخوڕین بۆ چونە سەر کارەکەت؟ باشە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ، وەرگرتنی هەندێک ئەزموونی گوێگرتن. زۆر شتی ترهەن دەتوانین بیان کەین بەبێ هەبوونی کاتی زیاد کراو بۆ پلانەکە، وەک گوێگرتن لە پڕۆگرامی مۆسیقا لە ڕێگەی چونە سەر کارمان یان لە کاتی ئیشەکانی ناو ماڵ. گرینگترین شت ئەوەیە کە پلانێکی فێربوون دروست بکەین. هەموو سێشەمان و پێنج شەمان لەگەڵ هاوڕێیەکم بۆ ٢٠ خولەک من ڕاهێنانی قسەکردن دەکەم. لە کاتی نانی بەیانی گوێ'' لە ڤیدیۆی یوتویب دەگرم. ئەگەر سیستەمێکی فێربوون بۆخۆت دابنێێ، پێویستیت بەکاتی زیاتر نابێت، چونکە دەبێتە بەشێکی ژیانی ڕۆژانەت. و لەکۆتایدا، ئەگەر دەتەوێت زمانێک بەباشی فێربیت، دەبێت کەمێکیش ئارام بگریت. گونجاو نییە لە دوو مانگ زمانێک فێربیت، بەڵام بەتەواوی گونجاوە بۆ بەرەوپێشچونێکی ئاشکرا لە دوو مانگ، ئەگەر هەموو ڕۆژێک دەستەواژەی بچوک فێربیت بەو ڕێگەیەی حەزت لێیە. هیچ شتێک بە قەد سەرکەوتنی خۆمان بۆمان هاندەر نییە. بەڕوونی ئەو ساتەم لەیادە کە لە یەکەم نوکتەی ئەڵمانی تێگەیشتم کاتێک سەیری ''هاوڕێکانم'' دەکرد. زۆر هاندراو و دڵخۆش بووم کە ئەو ڕۆژە بەردەوام بووم لەسەیرکردنی دوو بەش یان زیاتر، و لە سەیرکردنی بەردەوام بووم. ساتەکانی تێگەیشتنم زیاتر و زیاتر دەبوو، ئەم سەرکەوتنە بچوکانە، و هەنگاو بە هەنگاو ئاستێکم بەدەست هێنا کە توانیم زمان بەکاربێنم بە ئازادی و پاراوی هەموو شتێک دەربڕم. ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە. ناتوانم بەو هەستە بڵێم بەسە، و لەبەر ئەوەیە هەموو دووساڵ جارێک زمانێک فێردەبم. کەوایە ئەوە هەموو نهێنی زمان زانەکانە. ڕێگەیەکی کاریگەر بدۆزەوە کە بتوانی بە ڕێک و پێکی بەکاریبێنیت لەماوەیەکدا بەو ڕێگەیەی کە چێژی لێدەبینیت، بەم شێوەیە زمان زانەکان لە ماوەی مانگێک نەک ساڵێک فێرە زمانێکی تازە دەبن. ئێستا هەندێکتان، لەوانەیە بیربکەنەوە، هەمووی زۆر جوانە بۆ چێژ وەرگرتن لە فێربوونی زمان، بەڵام ئەوە نهێنیە ڕاستەقینەکە نییە. چونکە زمان زانەکان زۆر لە ئێمە بەهرەدارترن. باشە یەک شت دەربارەی بێنی و لوکاس هەیە کە باسم نەکردوە، بێنی ١١ ساڵی زمانی ئێرلەندی کۆن و ٥ ساڵی ئەڵمانی لە قوتابخانە خوێند بوو. کاتێک دەرچوو بەهیچ جۆرێک نەیدەتوانی قسەیان پێ بکات. لە سەروی تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، بیری کردەوە کەوا جینی زمانی نییە و ناتوانێت بەزمانێکی تر قسە بکات. پاشان دەستیکرد بە گەڕان بەدوای ڕێگەیەک بۆ فێربوونی زمانەکان، کە قسەکردن بۆ قسەکەرانی ڕەسەن و وەرگرتنەوەی ڕەخنە و پێشنیار بوو لێیانەوە، و ئەمڕۆ بینی دەتوانێ بەئاسانی گفتوگۆ بە ١٠ زمان بکات. لوکاس بۆماوەی ١٠ ساڵ هەوڵیدا ئینگلیزی لە قوتابخانە فێربێت. یەکێک بووە لە قوتابیە هەرە خراپەکان لە پۆلدا. هاوڕێکانی گاڵتەیان پێ دەکرد وەک گاڵتەیەک کتێبی ڕوسیان پێدا بوو چونکە پێیان بوو هەرگیز ئەو زمانە، یان هیچ زمانێکی تر فێرنابێت. دواتر لوکاس ڕێگەیتری تاقیکردەوە، بۆ فێربوون بە دوای ڕێگەی خۆیدا گەڕا، بۆنموونە، گفتوگۆ و مشتومڕ لە سکایپ لەگەڵ بیانیەکان. لە دوای تەنیا ١٠ ساڵ، لوکاس توانای هەبوو بە ١١ زمانی پاراو قسە بکات. ئەمە لە پەرجو دەچێت؟ هەموو ڕۆژێک ئەو پەرجووانە دەبینم. وەک ڕاهێنەری زمان، یارمەتی خەڵک دەدەم کە خودکارانە فێرە زمانی نوێ ببن، و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەبینم. خەڵک هەیە بۆ ماوەیەکی ٥ یاخود ١٠ تەنانەت ٢٠ ساڵ هەوڵدەدەن پاشان لە ناکاو دەست بە فێربوون دەکەن بە شێوەی خۆیان، بابەتگەلێکی چێژبەخش بەکاردەهێنن، ڕێگەی جیاواز و کاریگەرتر بەکاردەهێنن، یان هەڵسەنگاندن بۆ ڕێژەی فێربوونیان دەکەن تا بتوانن ئەو پێشکەوتنەی خۆیان بەرز بنرخێنن، ئەو کاتە لە ناکاو جادویانە بەهرەی زمان دەدۆزنەوە کە لێیان ون ببوو. گەرچی ئەگەر هەوڵت دابێت بۆ فێربوونی زمان و وازت هێنابێت و بیرت، کردبێتەوە کە زۆر قورسە یان بەهرەی زمانت نییە، هەوڵێکی تر بدە. لەوانەیە ڕێگەیەکی فێربوونی تایبەت بە تۆ هەبێت بۆ فێربوونی زمان بە پاراوی. لەوانەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە تۆ هەبێت کە ببیتە زمان زان. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)