< Return to Video

نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ

  • 0:00 - 0:05
    شەیدایی فێربوونی زمانی بیانیم.
  • 0:05 - 0:09
    لەڕاستیدا ئەوەندە شەیداییم کە حەز دەکەم،
    هەر دوو ساڵ جارێک زمانێکی نوێ فێربم،
  • 0:09 - 0:11
    ئێستا ئیش لەسەرفێربوونی هەشتەم زمان دەکەم.
  • 0:11 - 0:13
    کاتێک خەڵکی دەمناسن، بەردەوام لێم دەپرسن،
  • 0:14 - 0:16
    چۆن ئەمە دەکەیت؟ نهێنی ئەم کارە چییە؟
  • 0:16 - 0:19
    ڕاستگۆ بم، بۆ چەندین ساڵ
    وەڵامەکەم ئەمە بوو،
  • 0:19 - 0:21
    نازانم بە کورتی.''
    ''شەیدای فێربوونی زمانم.
  • 0:22 - 0:24
    بەڵام خەڵک هەرگیز بەم وەڵامە دڵخۆش نەبوون.
  • 0:24 - 0:28
    دەیانویست بزانن بۆچی ئەوان چەندین ساڵ
    هەوڵدەدەن بۆ فێربوونی تەنها زمان،
  • 0:28 - 0:30
    و هەرگیز پاراوی
    بەدەست ناهێنن.
  • 0:30 - 0:33
    بەڵام من بە سانایی زمان دوای
    زمان فێر دەبم.
  • 0:33 - 0:35
    دەیانویست نهێنی فرە زمانی بزانن،
  • 0:35 - 0:37
    ئەو خەڵکانەی
    بەچەندين زمان قسە دەکەن.
  • 0:37 - 0:39
    ئەمە هانی دام
    بیربکەومەوە،
  • 0:39 - 0:41
    لەڕاستیدا چۆن فرەزمانەکان ئەوە دەکەن؟
  • 0:41 - 0:43
    ئێمە چی هاوبەشمان هەیە؟
  • 0:43 - 0:45
    چ شتێک کۆمەکمان لە
  • 0:45 - 0:47
    فێربوونی زمان زۆر
    خێرا تر لەخەڵکانی تر دەکات؟
  • 0:48 - 0:51
    بڕیارمدا ئەو خەڵکانە ببینم
    کە وەک منن و وەڵامەکە بدۆزمەوە.
  • 0:52 - 0:54
    باشترین شوێن بۆ دۆزینەوەی ئەم خەڵکانە
  • 0:54 - 0:56
    ئاهەنگێکە کە بەسەدان ئارەزومەندانی زمان
  • 0:56 - 0:59
    لە یەک شوێندا یەکتر دەبین
    بۆ ڕاهێنانی زمانەکانیانان.
  • 0:59 - 1:02
    چەندەها ئاهەنگی هاوشێوە بۆ ئەم
    بۆنانە لەسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێت،
  • 1:02 - 1:04
    بڕیارمدا سەردانی ئەوێ بکەم
  • 1:04 - 1:07
    بۆ ئەوەی پرسیار لەو خەڵکانە بکەم
    کە چۆن فێرە زیاد لە زمانێک بووین.
  • 1:07 - 1:09
    لەوێ بێنم ناسی کە خەڵکی ئێرلەندایە،
  • 1:09 - 1:13
    شێوازە تایبەتەکەی خۆیی پێ گووتم:
    کە قسەکردنە لە یەکەم ڕۆژەوە.
  • 1:14 - 1:17
    کەمێک دەستەواژە لە کتێبی
    دەستەواژەکانی گەشت کردن فێربووە
  • 1:17 - 1:19
    لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان پەیوەندی بگرێت
  • 1:19 - 1:22
    و دواتر دەست بە قسەکردن لەگەڵیان دەکات.
  • 1:22 - 1:24
    لای گرنگ نیە گەر ڕۆژانە 200 هەڵەش بکات،
  • 1:24 - 1:27
    چونکە
    ئەو بەوشێوەیە فێر بووە.
  • 1:27 - 1:31
    و باشترین شت ئەوەیە ئەمڕۆ،
    پێویستی بەوە نییە گەشتی زۆر بکات،
  • 1:31 - 1:34
    لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەتوانی
    گفتوگۆ بکەی لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەن
  • 1:34 - 1:36
    لەژووری میوان بە ئاسودەی،
    بکەیت بەهۆی ماڵپەڕەکان.
  • 1:36 - 1:38
    هەروەها لۆکاسم ناسی کە خەڵکی بەڕازیلە
  • 1:38 - 1:41
    بەڕاستی سودی لە ڕێگەیەکی جوان
    بۆ فێربوونی ڕوسی بینیبوو.
  • 1:41 - 1:47
    سەدان قسەکەری ڕوسی بەهەڕەمەکی
    وەک هاوڕێ لە سکایپ زیادکردووە.
  • 1:47 - 1:51
    و پاشان لەگەڵ یەکێکیان ئاڵوگۆڕی
    نامەیان دەست پێکردووە
  • 1:51 - 1:52
    و بە ڕوسی دەنوسێت: سڵاو.
  • 1:53 - 1:56
    کەسەکە وڵامی دایەوە، ''سڵاو چۆنی؟''
  • 1:56 - 2:00
    لوکاس ئەوەی کۆپی کرد و
    بۆ کەسێکیتری نارد،
  • 2:00 - 2:04
    ،و کەسەکە وڵامی دایەوە''
    من باشم، سوپاس، تۆ چۆنی؟
  • 2:04 - 2:07
    لوکاس ئەمەشی کۆپی کرد و
    بۆ کەسی یەکەمی ناردەوە،
  • 2:07 - 2:10
    بەم شێوەیە دوو بیانی هەبوو،
    گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن
  • 2:10 - 2:12
    بەبێ ئەوەی بەمە بزانن.
  • 2:12 - 2:13
    (پێکەنین)
  • 2:13 - 2:15
    بەزووی هەوڵی فێربوونی نووسینی دەدا،
  • 2:15 - 2:17
    چونکە لە یەک کاتدا لەگەڵ
    زیاد لە کەسێک قسەی دەکرد
  • 2:17 - 2:20
    کە بۆی دەرکەوت چۆن بەگشتی
    گفتوگۆی ڕوسی دەست پێدەکات.
  • 2:20 - 2:22
    ڕێگەیەکی زیرەکانەیە ڕاستە؟،
  • 2:22 - 2:27
    بۆ خەڵکانیتری یەکەم هەنگاوی فێربوونی زمان
    لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی زمانەکەیە
  • 2:27 - 2:31
    خەڵکیتر سەرەتا 500 دەستەواژەی گرنگی
    زمانەکە ئەزبەر دەکەن،
  • 2:31 - 2:35
    و خەڵکانیتر بە فێربوونی ڕێزمان
    دەستیان بە فێربوونی زمانی نوێ کردووە.
  • 2:36 - 2:38
    ئەگەر پرسیار لە 100 کەسی فرەزمان بکەیت:
    کە چۆن فێرە
  • 2:38 - 2:42
    زمانێکی نوێ بوویت؟ ئەوا لە وەڵامدا،
    سەد وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت.
  • 2:42 - 2:45
    پێدەچێت هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی
    جیاوازی بۆ فێربوونی زمان هەبێت،
  • 2:45 - 2:49
    کە یەک ئامانج دەپێکێت:
    قسە کردن بە زمانێکی بێگانە.
  • 2:50 - 2:54
    کاتێک گوێم بۆ ئەو کەسانە کە سەبارەت بە
    شێوازی تایبەتی خۆیان فێر کردووە شل دەکرد
  • 2:54 - 2:57
    لەناکاو بیرم کەوتەوە:
  • 2:57 - 3:00
    هەموومان یەک شتی هاوبەشمان هەیە
  • 3:00 - 3:05
    بەسادەی ڕێگەکانی چێژوەرگرتن لە
    پرۆسەی فێربوونی زمانمان دۆزیتەوە.
  • 3:05 - 3:08
    هەموو ئەوانەی فرەزمانن مشتومڕ
    دەکەن دەربارەی فێربوونی زمان
  • 3:08 - 3:10
    وەک ئەوەی شتێکی خۆش بێت.
  • 3:10 - 3:11
    خۆزگە دەموچاویانتان دیتبا
  • 3:11 - 3:14
    کاتێک هێڵکاریە ڕەنگاو
    ڕەنگەکەی ڕێزمانیان و فلاشکارتە
  • 3:14 - 3:16
    دەستکردەکانیان و ئامارەکانیان.
  • 3:16 - 3:19
    دەربارەی فێربوونی وشەکاری
    بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و چۆن
  • 3:19 - 3:24
    ئارەزووی دروست کردنی خواردنی ئەو
    خەڵکانەی کە زمانیان فێر دەبن، پێشاندام.
  • 3:25 - 3:26
    هەموویان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن،
  • 3:26 - 3:30
    بەڵام هەمیشە جەخت دەخەنە سەر
    شتێکی چێژبەخش.
  • 3:30 - 3:34
    بۆم دەرکەوت
    منیش بەم شێوەیە فێری زمان بووم.
  • 3:34 - 3:38
    کاتێک خەریکی فێربوونی ئیسپانی بووم،
    لە دەقی کتێبەکان بێزاربووم.
  • 3:38 - 3:39
    مەبەستم کێ دەیەوێت،
    دەربارەی جۆس بزانێت
  • 3:40 - 3:43
    کە پرسیار دەربارەی ئاڕاستە
    بۆ وێستگەی شەمەندەفەر دەکات. ڕاستە؟
  • 3:43 - 3:45
    لە جێگەی ئەو دەمویست
    هاری پۆتەر'' بخوێنمەوە،''
  • 3:45 - 3:47
    چونکە ئەو کتێبە حەزی منداڵیم بوو،
  • 3:47 - 3:49
    و چەند جاریش خوێندومەتەوە.
  • 3:49 - 3:52
    هەروەها وەرگێڕانی ئیسپانی ''هاری پۆتەرم
    دەست کەوت و دەستم بە خوێندنەوەی کرد،
  • 3:53 - 3:56
    و بەدڵنیایەوە، لەسەرەتادا هیچ
    تێنەدەگەیشتم،
  • 3:56 - 3:58
    لە خوێندنەوەی بەردەوام بووم
    چونکە حەزم لەم کتێبە بوو،
  • 3:58 - 4:02
    و لەکۆتایی کتێبەکەدا، ئەو توانایەم هەبوو
    کە بەبێ کێشە لە کتێبەکان تێبگەم.
  • 4:02 - 4:05
    هەمان شت ڕوویدا کاتێک خەریکی
    فێربوونی ئەڵمانی بووم.
  • 4:05 - 4:08
    بڕیارمدا سەیری بەرنامە کۆمیدیە،
    خۆشەکەی ''هاوڕێکان'' بکەم، بە ئەڵمانی،
  • 4:08 - 4:11
    و دووبارە، لەسەرەتادا
    هەمووی قسەی بێ بنەمابوو.
  • 4:11 - 4:15
    نەم دەزانی کە لەکوێ وشەیەک
    دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت،
  • 4:15 - 4:17
    لە سەیرکردنی بەردەوام
    بووم چونکە بەرنامەیەکی خۆش بوو.
  • 4:17 - 4:20
    دەتوانم بەهەرزمانێک بێت
    سەیری بکەم زۆرم حەز لێیەتی.
  • 4:20 - 4:22
    و لەدوای سێ یان چوار وەرزی پڕۆگرامەکە،
  • 4:22 - 4:24
    بەڕاستی، ئاخاوتنی ئاکتەرەکان ڕوونتر دەبوو.
  • 4:25 - 4:28
    پێش بینی ئەم خەڵکانە
    هەستم بەمە نەکردبوو.
  • 4:28 - 4:30
    ئێمە زیرەک نین
  • 4:30 - 4:32
    و هیچ ڕێگەیەکی کورت بۆ
    فێربوونی زمانەکان نییە.
  • 4:32 - 4:36
    بە سانایی پێویستە چێژ لە پڕۆسەی
    فێربوونی زمانێکی تازە بدۆزینەوە،
  • 4:36 - 4:39
    چۆن فێربوونی زمان لە بابەتی
    بێزارکەری قوتابخانەوە بۆ خۆشترین
  • 4:39 - 4:43
    چالاکی ڕۆژانە، بە دووبارەبوونەوەیان
    کەس بێزار نابێت، بگۆڕین.
  • 4:44 - 4:46
    حەزت لە نووسینی وشە لەسەر
    کاغەز نییە، دەتوانی
  • 4:46 - 4:47
    لەناو بەرنامەکانی
    موبایلەکەت بیانووسی.
  • 4:47 - 4:50
    ئەگەر گوێگرتن لە بابەتەکانی
    ناو کتێبەکان بێزارت دەکەن،
  • 4:50 - 4:55
    لە یوتیوب شتێکی سەرنج ڕاکێش یان پەخشێکی
    دەنگی یان ڤیدیۆی بە هەر زمانێک بدۆزەوە.
  • 4:55 - 4:56
    ئەگەر کەسێکی زۆر گۆشەگیری
  • 4:56 - 4:59
    و ناتوانی خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ
    قسەکەرە ڕەسەنەکان بکەی
  • 4:59 - 5:02
    دەتوانی ڕێگەی قسەکردنی خودکار بەکاربهێنیت.
  • 5:02 - 5:04
    دەتوانی لە ژوورە گونجاوەکەی
    خۆت لەگەڵ خۆت بدوێیت،
  • 5:04 - 5:07
    و باسی ڕۆژەکەت یان
    پلانی کۆتایی هەفتە بکەیت،
  • 5:07 - 5:09
    یان وێنەیەکی هەڕەمەکی
    ناو مۆبایلەکەت هەڵبژێرە
  • 5:09 - 5:13
    و وەسفی وێنەکە بۆ هاوڕێ ئەندێشەیەکەت بکە.
  • 5:13 - 5:16
    بەم شێوەیە زمان زانەکان فێری زمان دەبن،
  • 5:16 - 5:19
    و هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە
    ئەم ڕێگەیانە بۆ هەموو
  • 5:19 - 5:21
    ئەو خەڵکانەی ئارەزووی فێربوونی
    زمان دەکەن بەردەستە.
  • 5:23 - 5:25
    بینینی زمان زانەکان یارمەتی دام بۆ درکردنن
  • 5:25 - 5:28
    کە ئەوە گرینگە بە دوای
    دۆزینەوەی چێژ وەرگرتن
  • 5:28 - 5:30
    لەپڕۆسەی فێربوونی زمان بگەڕێن،
  • 5:30 - 5:33
    بەڵام چێژ لێوەرگرتنە بەتەنیا بەس نییە.
  • 5:34 - 5:36
    ئەگەر دەتەوێت زمان پاراوی
    لە زمانە بیانیەکان بەدەست بهێنیت،
  • 5:36 - 5:39
    پێویستە پەویوەستی سێ ڕێساتریش بیت.
  • 5:40 - 5:42
    سەرەتا، ڕێگەیەکی کاریگەرت پێویست دەبێت.
  • 5:43 - 5:47
    ئەگەر هەوڵی لەبەرکردنی لیستی
    وشەکان بۆ تاقیکردنەوەی سبەی بدەیت،
  • 5:47 - 5:49
    وشەکان لە یادگاری ماوە کورت کۆدەبنەوە
  • 5:49 - 5:51
    و لە دوای چەند ڕۆژێک لەبیر دەکرێن.
  • 5:51 - 5:54
    لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر دەتەوێت
    لە یادگاری ماوە درێژ هەڵیان بگریت:
  • 5:54 - 5:57
    پێویستە ڕۆژانە چەندەها جار
    لەبەر خۆت بیڵێتەوە
  • 5:57 - 6:00
    بەکارهێنانی تەکنیکی مەودای پەیتا-پەیتا.
  • 6:00 - 6:04
    دەتوانی ئەم ئەپانە کە بۆ ئەو سیستەمە
    داندراون وەک ئانکی و مێمریس، بەکار بهێنیت،
  • 6:04 - 6:07
    یان دەتوانیت سود لە باشترین ڕێگە وەربگریت:
    لیستی ئەم وشانە بنووسە کە
  • 6:07 - 6:10
    کە لە زۆربەی زمانەکان دووبارە دەبێتەوە.
  • 6:10 - 6:14
    ئەگەر دڵنیا نەبووی کامە
    ڕێگە بەردەست و کاریگەرە لەوێ،
  • 6:14 - 6:17
    تەنیا وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوبی
    زمان زانەکان تاقیبکەوە
  • 6:17 - 6:18
    و ئیلهامیان لێوەرگرە.
  • 6:19 - 6:22
    ئەگەر بۆ ئەوان کار بکات،
    لەوانەیە بە دڵینیایەوە بۆ تۆش ڕاست بێت.
  • 6:23 - 6:25
    ڕێسایی سێیەم
  • 6:25 - 6:27
    دروست کردنی سیستەمێکە بۆ فێربوون.
  • 6:28 - 6:32
    هەموومان زۆر سەرقاڵین و کەس بەڕاستی
    کاتی نییە بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ.
  • 6:32 - 6:36
    بەڵام دەتوانین ئەو کاتە دروست بکەین
    ئەگەر تەنها کەمێک پلانی بۆ دابنێن.
  • 6:36 - 6:39
    دەتوانی ١٥ خولەک زووتر
    لەچاو پێشتر لە خەو هەڵبستیت؟
  • 6:39 - 6:42
    ئەوە باشترین کات دەبێت
    بۆ پێداچونەوەی وشەکاری.
  • 6:43 - 6:46
    دەتوانی گوێ لە مۆسیقا بگریت
    لەکاتی لێخوڕین بۆ چونە سەر کارەکەت؟
  • 6:46 - 6:50
    باشە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ،
    وەرگرتنی هەندێک ئەزموونی گوێگرتن.
  • 6:50 - 6:53
    زۆر شتی ترهەن دەتوانین بیان کەین
    بەبێ هەبوونی کاتی زیاد کراو بۆ پلانەکە،
  • 6:53 - 6:56
    وەک گوێگرتن لە پڕۆگرامی مۆسیقا
    لە ڕێگەی چونە سەر کارمان
  • 6:56 - 6:58
    یان لە کاتی ئیشەکانی ناو ماڵ.
  • 6:58 - 7:01
    گرینگترین شت ئەوەیە کە
    پلانێکی فێربوون دروست بکەین.
  • 7:01 - 7:04
    هەموو سێشەمان و پێنج شەمان
    لەگەڵ هاوڕێیەکم بۆ ٢٠ خولەک
  • 7:04 - 7:05
    من ڕاهێنانی قسەکردن دەکەم.
  • 7:06 - 7:10
    لە کاتی نانی بەیانی گوێ''
    لە ڤیدیۆی یوتویب دەگرم.
  • 7:10 - 7:12
    ئەگەر سیستەمێکی فێربوون بۆخۆت دابنێێ،
  • 7:12 - 7:14
    پێویستیت بەکاتی زیاتر نابێت،
  • 7:14 - 7:16
    چونکە دەبێتە بەشێکی ژیانی ڕۆژانەت.
  • 7:18 - 7:21
    و لەکۆتایدا، ئەگەر دەتەوێت
    زمانێک بەباشی فێربیت،
  • 7:21 - 7:24
    دەبێت کەمێکیش ئارام بگریت.
  • 7:25 - 7:27
    گونجاو نییە لە دوو
    مانگ زمانێک فێربیت،
  • 7:27 - 7:30
    بەڵام بەتەواوی گونجاوە بۆ
    بەرەوپێشچونێکی ئاشکرا لە دوو مانگ،
  • 7:30 - 7:35
    ئەگەر هەموو ڕۆژێک دەستەواژەی
    بچوک فێربیت بەو ڕێگەیەی حەزت لێیە.
  • 7:35 - 7:37
    هیچ شتێک بە قەد سەرکەوتنی خۆمان
  • 7:37 - 7:38
    بۆمان هاندەر نییە.
  • 7:39 - 7:41
    بەڕوونی ئەو ساتەم لەیادە
  • 7:41 - 7:45
    کە لە یەکەم نوکتەی ئەڵمانی تێگەیشتم
    کاتێک سەیری ''هاوڕێکانم'' دەکرد.
  • 7:45 - 7:47
    زۆر هاندراو و دڵخۆش بووم
  • 7:47 - 7:50
    کە ئەو ڕۆژە بەردەوام بووم
    لەسەیرکردنی دوو بەش یان زیاتر،
  • 7:50 - 7:52
    و لە سەیرکردنی بەردەوام بووم.
  • 7:52 - 7:56
    ساتەکانی تێگەیشتنم زیاتر و
    زیاتر دەبوو، ئەم سەرکەوتنە بچوکانە،
  • 7:56 - 8:00
    و هەنگاو بە هەنگاو ئاستێکم بەدەست هێنا
    کە توانیم زمان بەکاربێنم
  • 8:00 - 8:03
    بە ئازادی و پاراوی هەموو شتێک دەربڕم.
  • 8:03 - 8:04
    ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە.
  • 8:05 - 8:06
    ناتوانم بەو هەستە بڵێم بەسە،
  • 8:07 - 8:09
    و لەبەر ئەوەیە هەموو
    دووساڵ جارێک زمانێک فێردەبم.
  • 8:09 - 8:11
    کەوایە ئەوە هەموو نهێنی زمان زانەکانە.
  • 8:11 - 8:14
    ڕێگەیەکی کاریگەر بدۆزەوە
    کە بتوانی بە ڕێک و پێکی بەکاریبێنیت
  • 8:14 - 8:18
    لەماوەیەکدا بەو ڕێگەیەی
    کە چێژی لێدەبینیت،
  • 8:18 - 8:22
    بەم شێوەیە زمان زانەکان لە ماوەی
    مانگێک نەک ساڵێک فێرە زمانێکی تازە دەبن.
  • 8:23 - 8:25
    ئێستا هەندێکتان،
    لەوانەیە بیربکەنەوە،
  • 8:25 - 8:27
    هەمووی زۆر جوانە بۆ
    چێژ وەرگرتن لە فێربوونی زمان،
  • 8:27 - 8:30
    بەڵام ئەوە نهێنیە ڕاستەقینەکە
    نییە. چونکە زمان زانەکان
  • 8:30 - 8:32
    زۆر لە ئێمە بەهرەدارترن.
  • 8:33 - 8:36
    باشە یەک شت دەربارەی بێنی
    و لوکاس هەیە کە باسم نەکردوە،
  • 8:37 - 8:43
    بێنی ١١ ساڵی زمانی ئێرلەندی کۆن و
    ٥ ساڵی ئەڵمانی لە قوتابخانە خوێند بوو.
  • 8:43 - 8:46
    کاتێک دەرچوو بەهیچ جۆرێک
    نەیدەتوانی قسەیان پێ بکات.
  • 8:46 - 8:50
    لە سەروی تەمەنی ٢٠ ساڵیدا،
    بیری کردەوە کەوا جینی زمانی نییە
  • 8:50 - 8:53
    و ناتوانێت بەزمانێکی تر قسە بکات.
  • 8:53 - 8:56
    پاشان دەستیکرد بە گەڕان بەدوای
    ڕێگەیەک بۆ فێربوونی زمانەکان،
  • 8:56 - 9:00
    کە قسەکردن بۆ قسەکەرانی ڕەسەن و
    وەرگرتنەوەی ڕەخنە و پێشنیار بوو لێیانەوە،
  • 9:00 - 9:04
    و ئەمڕۆ بینی دەتوانێ بەئاسانی
    گفتوگۆ بە ١٠ زمان بکات.
  • 9:05 - 9:08
    لوکاس بۆماوەی ١٠ ساڵ هەوڵیدا
    ئینگلیزی لە قوتابخانە فێربێت.
  • 9:08 - 9:11
    یەکێک بووە لە قوتابیە
    هەرە خراپەکان لە پۆلدا.
  • 9:11 - 9:13
    هاوڕێکانی گاڵتەیان پێ دەکرد
  • 9:13 - 9:15
    وەک گاڵتەیەک کتێبی ڕوسیان پێدا بوو
  • 9:15 - 9:19
    چونکە پێیان بوو هەرگیز
    ئەو زمانە، یان هیچ زمانێکی تر فێرنابێت.
  • 9:19 - 9:21
    دواتر لوکاس ڕێگەیتری تاقیکردەوە،
  • 9:22 - 9:23
    بۆ فێربوون بە دوای ڕێگەی خۆیدا گەڕا،
  • 9:25 - 9:29
    بۆنموونە، گفتوگۆ و مشتومڕ
    لە سکایپ لەگەڵ بیانیەکان.
  • 9:29 - 9:31
    لە دوای تەنیا ١٠ ساڵ،
  • 9:31 - 9:34
    لوکاس توانای هەبوو
    بە ١١ زمانی پاراو قسە بکات.
  • 9:35 - 9:37
    ئەمە لە پەرجو دەچێت؟
  • 9:37 - 9:40
    هەموو ڕۆژێک ئەو پەرجووانە دەبینم.
  • 9:41 - 9:42
    وەک ڕاهێنەری زمان،
  • 9:42 - 9:45
    یارمەتی خەڵک دەدەم کە
    خودکارانە فێرە زمانی نوێ ببن،
  • 9:45 - 9:46
    و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەبینم.
  • 9:46 - 9:50
    خەڵک هەیە بۆ ماوەیەکی ٥ یاخود ١٠
    تەنانەت ٢٠ ساڵ هەوڵدەدەن
  • 9:50 - 9:54
    پاشان لە ناکاو دەست بە فێربوون دەکەن
    بە شێوەی خۆیان،
  • 9:54 - 9:57
    بابەتگەلێکی چێژبەخش بەکاردەهێنن،
    ڕێگەی جیاواز و کاریگەرتر بەکاردەهێنن،
  • 9:57 - 9:59
    یان هەڵسەنگاندن بۆ
    ڕێژەی فێربوونیان دەکەن
  • 9:59 - 10:02
    تا بتوانن ئەو پێشکەوتنەی
    خۆیان بەرز بنرخێنن،
  • 10:02 - 10:04
    ئەو کاتە لە ناکاو
  • 10:04 - 10:08
    جادویانە بەهرەی زمان دەدۆزنەوە
    کە لێیان ون ببوو.
  • 10:09 - 10:12
    گەرچی ئەگەر هەوڵت دابێت بۆ فێربوونی زمان
  • 10:12 - 10:14
    و وازت هێنابێت و بیرت،
    کردبێتەوە کە زۆر قورسە
  • 10:14 - 10:16
    یان بەهرەی زمانت نییە،
  • 10:16 - 10:18
    هەوڵێکی تر بدە.
  • 10:18 - 10:21
    لەوانەیە ڕێگەیەکی
    فێربوونی تایبەت بە تۆ هەبێت
  • 10:21 - 10:23
    بۆ فێربوونی زمان بە پاراوی.
  • 10:23 - 10:27
    لەوانەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە تۆ هەبێت
    کە ببیتە زمان زان.
  • 10:27 - 10:28
    سوپاس.
  • 10:28 - 10:32
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
نهێنیەکانی فێربوونی زمانێکی نوێ
Speaker:
لیدا ماچۆڤە
Description:

لیدا ماچۆڤە بە ڕووخۆشیەوە دەپرسێت، "دەتەوێت زمانێکی نوێ فێربیت، بەڵام دەترسیت و نازانیت لە کوێوە دەستپێبکەیت؟ پێویستت بە بەهرەیەکی تایبەتی یان جینی زمان نییە." لەم ئاخاوتنە وزەبەخش و هاندەرە، ئیلهامی قسەکردن و نهێنی زمان زانەکانی ئاشکرا دەکات. چوار ڕێسای بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی بەهرەی شاراوەی زمان فێربوون بەردەست دەخات. چێژ لەم کارەی کە دەیکەیت بەدەست بهێنە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
10:45

Kurdish subtitles

Revisions