مێژووە سەرنجڕاکێشەکەی گۆڕستانەکان
-
0:07 - 0:09درەختە درێژ و لاوازەکان،
-
0:09 - 0:11دەروازە ژەنگ گرتووەکان،
-
0:11 - 0:13بەردی وورد بوو،
-
0:13 - 0:15گۆشە گیرێکی گریاو—
-
0:15 - 0:19کاتێك بیر لە گۆڕستانەکان دەکەینەوە
ئەو شتانە بە مێشکماندا دێن. -
0:19 - 0:20بەڵام ماوەیەکی کەم
بەر لە ئێستا، -
0:20 - 0:23زۆربەی گۆڕستانەکان
شوێنێکی بە کەیف بوون، -
0:23 - 0:26لەگەڵ باخچە بە گوڵەکان و
جەنجاڵی خەڵکیدا -
0:26 - 0:29کە پیاسەیان بەناو کێڵی گۆڕەکاندا دەکرد.
-
0:29 - 0:32چۆن گۆڕستانەکانمان
بوون بەوەی کە ئەمڕۆ هەیە؟ -
0:32 - 0:34هەندێکیان بۆ چەند سەدەیەکە هەیە،
-
0:34 - 0:37وەکو گەورەترینی جیهان، وادی ئەل-سەلام،
-
0:37 - 0:41کە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی تێدا نێژراوە.
-
0:41 - 0:45بەڵام زۆربەی ئەو شوێنانەی ئێمە بە
گۆڕستانەکان ناویان دەبەین زۆر تازەنە. -
0:45 - 0:46لەڕاستییدا، لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی،
-
0:46 - 0:49ئێمە هەرگیز مردووەکانمان نەدەناشتن.
-
0:49 - 0:53باوباپیرانمان زۆر ڕێگەی تریان هەبووە بۆ
جیابوونەوە لە کەسە خۆشەویستە مردووەکانیان. -
0:53 - 0:55هەندێکیان لە ئەشکەوتەکان جێ دەهێڵدران،
-
0:55 - 0:57هەندێك لەسەر درەختەکان
-
0:57 - 0:59یاخود لەسەر لوتکەی چیاکان.
-
0:59 - 1:01تەنانەت هەندێكیان لە
دەریاچەکان نوقم دەکران، -
1:01 - 1:02هەڵیان دەدانە ناو دەریا،
-
1:02 - 1:04زۆرجاریش پارچە پارچەیان دەکران،
-
1:04 - 1:06یان دەسوتێندران.
-
1:06 - 1:08هەموو ئەو کردارانە،
-
1:08 - 1:10هەرچەندە هەندێکیان نامۆن
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، -
1:10 - 1:12ڕێگەیەك بوون بۆ ڕێز گرتن لە مردوو.
-
1:12 - 1:15بە پێچەوانەوە، یەکەم بە خاک سپاردنی ناسراو
-
1:15 - 1:17نزیکەی ١٢٠,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو
-
1:17 - 1:20لەوانەیە پارێزراو بوو بێ لە تێپەڕ بووەکان،
-
1:20 - 1:22بۆ دوور خستنەوەیان لە ڕێوڕەسمێکی
ئایینی ئاساییدا -
1:22 - 1:25کە بە وریایی کردوویانە وەک
ڕێزێک بۆ مردوەکە. -
1:25 - 1:29بەڵام یەکەم مردوو ناشتنەکان هەندێك سوودی
دەرخست دەربارەی کردارەکانی تر: -
1:29 - 1:32ئەوان لاشەکانیان لە باڵندە گۆشت خۆرەکان
و ئەندامەکانیان پاراست، -
1:32 - 1:36کاتێك کەسە ئازیزەکانیان
لە دیمەنی شیبوونەوە دەپارێزێت. -
1:36 - 1:39ڕەنگە ئەو سوودانە بیر کردنەوەی
کەسە کۆنەکان بگۆڕێت -
1:39 - 1:41سەبارەت بە گۆڕە نەخشێندراوەکان
بۆ ڕێزگرتن لە مردوو، -
1:41 - 1:44هەروەها ناشتنیش بوو بە شتێکی باو.
-
1:44 - 1:47هەندێك کات، ئەو گۆڕانە شتی کرداریانە
و نەریتیانە لەخۆ دەگرێت، -
1:47 - 1:49پێشنیار کردنی باوەڕە
ئایینیەکان بە ژیانی دوایی -
1:49 - 1:52کە مردووەکان لەوانەیە پێویستیان
بە هەندێك ئامێر بێت. -
1:52 - 1:57یەکەم پرسەی گشتی لە باکووری
ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا سەری هەڵدا -
1:57 - 2:00نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا،
-
2:00 - 2:05بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا جێگیرگە هەمیشە
سەرەتاییەکان لەو ناوچانە سەریان هەڵدا. -
2:05 - 2:09ئەو گۆڕستانانە شوێنی هەمیشەیین
دروست کراوە بۆ یاد کردنەوەی مردووەکان. -
2:09 - 2:12سیسیانە دەشتەکیەکان دەشتەکانیان
بە تۆپۆلکە گۆڕەکان -
2:12 - 2:15داپۆشیبوو کە بە گردەکانی
ناشتن ناسرا بوون. -
2:15 - 2:19ئێتروسکان گۆڕستانی گەورەی
بەهاداری دروست کرد، -
2:19 - 2:22شەقامەکانی یەکتر پڕ بوون
کە بە گۆڕەکان دیاری کرابوو. -
2:22 - 2:25لە ڕۆما، خانووی ژێر زەمینی هەبوو
بۆ ناشتنی مردووەکان -
2:25 - 2:29بۆ هەردووک خۆڵەمێشی مردووە سوتاوەکان و
پاشماوە ساغەکان. -
2:29 - 2:33وشەی گۆڕستان، یاخود "ژووری نوستن،"
-
2:33 - 2:35سەرەتا لەلایەن یۆنانیە
کۆنەکانەوە بەکار هاتووە، -
2:35 - 2:37کە گۆڕیان لە گۆڕستانەکان درووست کردووە
-
2:37 - 2:39لە قەراغی شارەکانیان.
-
2:39 - 2:41شارە ئەوروپیەکان
لە سەدەکانی ناوەڕاست، -
2:41 - 2:44حەوشەی کڵێسا مەسیحیەکان ڕووبەری
دەگمەن و کراوەیان دابین کردبوو -
2:44 - 2:46کە مردووەکانی لەخۆ دەگرت،
-
2:46 - 2:50بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی کۆمەڵێك بازاڕ
پێشانگا و چەند ڕووداوێکی دیکەش بوو. -
2:50 - 2:52تەنانەت جووتیارەکانیش
ئاژەڵەکانیان لەوێدا دەلەوەڕاند، -
2:52 - 2:55باوەڕیان وابوو کە چیمەنی گۆڕستانەکان
دروست کراوە بۆ شیرنتر کردنی شیر -
2:55 - 2:58هەتاکو شارەکان گەشەیان دەکرد
لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازی، -
2:58 - 3:03گۆڕستانە گەورەکانی قەراغ شارەکان گۆڕا بۆ
حەوشەی کەنیسە شارستانیە بچووکەکان. -
3:03 - 3:08گۆڕستانەکانی وەکو پێری-لاچیاس
لە پاریس کە پانتاییەکەی١١٠ئەیکەرە -
3:08 - 3:13یاخود ماونت ئاوبورن لە کامبریج،
ماساچوسێتس کە گەورەییەکەی ٧٢ئەیکەرە -
3:13 - 3:15کە پڕ بوون لە دیمەنی سروشتی باخچەکان
-
3:15 - 3:17پڕ بوون لە بەردە هەڵکۆڵ دراوەکان
-
3:17 - 3:19و گۆڕە جوان کراوەکان.
-
3:19 - 3:23گۆڕستانە نایابەکان بۆ کەسە
دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکان دابین کرابوو، -
3:23 - 3:24یەکە یەکە گۆڕە
دیاری کراوەکان -
3:24 - 3:28بۆ جیا کردنەوەی چینی ناوەند و
کرێکارەکان سوودی لێ وەرگیرا. -
3:28 - 3:30خەڵکی بۆ پرسەکان سەردانی
گۆڕستانەکانیان دەکرد، -
3:30 - 3:33بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ
یادی ساڵانە، پشووەکان، -
3:33 - 3:36یاخود چوونە دەرەوەیەکی
سادەی پاش نیوەڕۆیان. -
3:36 - 3:41لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩، لەگەڵ زیاد بوونی
باخچە گشتییەکان و باخە ڕووەکییەکان، -
3:41 - 3:43گۆڕستانەکان سەردانی کەرەکانیان
کەم دەبوونەوە. -
3:43 - 3:47ئەمڕۆ، زۆربەی گۆڕستانە
کۆنەکان شوێنێکی چۆڵن. -
3:47 - 3:50هەندێکیان سەردانی کەرەکانیان
بە خۆشی دەگەڕێنەوە، -
3:50 - 3:52کۆنسێرتەکان، هەروەها شتە
سەرنجڕاکێشەکانی تر. -
3:52 - 3:55بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئێمە
گۆڕستانە کۆنەکان دەبوژێنینەوە، -
3:55 - 3:57ئێمە دووبارە بیر لە داهاتووی
ناشتنەکان دەکەینەوە. -
3:57 - 4:00شارەکانی وەکو لەندەن، نیویۆرك، و هۆنگ کۆنگ
-
4:00 - 4:03ڕووبەری ناشتنیان بەرەو تەواو بوون دەچێت.
-
4:03 - 4:05تەنانەت لەو شوێنانەی کە
ڕوو بەرێکی تەسکیان هەیە، -
4:05 - 4:08گۆڕستانەکان هەمیشە ئەو
خاکانەی داگیر دەکەن -
4:08 - 4:11بەپێچەوانەوە ناتواندرێت چاندن یاخود
گەشە کردنی تێدا ڕوو بدات. -
4:11 - 4:13بە خاک سپاردنە کۆنەکان لەگەڵ
ماددە خاوەکان کارلێك دەکەن -
4:13 - 4:16وەک کانزا، بەرد، و کۆنکرێت،
-
4:16 - 4:19و دەتوانێت خاك و ئاوی ژێر زەمین پیس بکات
-
4:19 - 4:21بە ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان.
-
4:21 - 4:24لەگەڵ زۆر بوونی هۆشیاری
لە تێ چوونە ژینگەییەکان، -
4:24 - 4:26خەڵکی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت.
-
4:26 - 4:30زۆربەیان دەگۆڕێت بۆ مردوو سوتاندن
و کردارە پەیوەندی دارەکان. -
4:30 - 4:32لەگەڵ ئەو کردارە ئاساییانەدا،
-
4:32 - 4:35ئێستا خەڵكی دەتوانن پاشماوە کانیان
فڕێ بدەنە بۆشایی ئاسمانەوە، -
4:35 - 4:37وەکو پەینی درەخت بەکاری بهێنێت،
-
4:37 - 4:38یاخود لە دروست کردنی گەوهەر،
-
4:38 - 4:40یارییە ئاگرینەکان،
-
4:40 - 4:42و تەنانەت مرەکەبی تاتۆ.
-
4:42 - 4:47لە داهاتوودا، بژاردەکانی وەك ئەوە لەوانەیە
بە تەواوی جێگەی ناشتن بگرنەوە. -
4:47 - 4:51لەوانەیە گۆڕستانەکان ببنە پەیکەرێکی
ناسراو بۆ یاد کردنەوەی مردووەکان، -
4:51 - 4:52بەڵام ئەوانە تەنها یەك هەنگاون
-
4:52 - 4:54لە قۆناغی گەشە کردنمان تا ئێستا
-
4:54 - 4:57یاد کردنەوە و ڕێز گرتنی مردووەکان.
- Title:
- مێژووە سەرنجڕاکێشەکەی گۆڕستانەکان
- Speaker:
- کێیث ئیگنێر
- Description:
-
درەختە درێژ و لاوازەکان، دەروازە ژەنگ گرتووەکان، بەردی وورد بوو، گۆشە گیرێکی گریا: کاتێك بیر لە گۆڕستان دەکەینەوە ئەو شتانە بە مێشکماندا دێن. بەڵام ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا، زۆربەی گۆڕستانەکان
شوێنێکی بە کەیف بوون، لەگەڵ باخچە بە گوڵەکان و جەنجاڵی خەڵکیدا-- هەروەها بۆ زۆرێک لە مێژووی مرۆڤایەتی، ئێمە لاشەکەی تۆمان هەر نەدەناشت. گۆڕستانەکان چۆن چۆنی بوون بەو گۆڕستانانەی وەک ئەمڕۆ؟ کێیث ئیگنێر ڕێزێک نیشان دەدات بۆ نەریتی ڕێزگرتن لە مردووەکان.ئەنیمەیشنی[TED-Ed لەلایەن Remus & Kiki].
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:13
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for The fascinating history of cemeteries |