درەختە درێژ و لاوازەکان، دەروازە ژەنگ گرتووەکان، بەردی وورد بوو، گۆشە گیرێکی گریاو— کاتێك بیر لە گۆڕستانەکان دەکەینەوە ئەو شتانە بە مێشکماندا دێن. بەڵام ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا، زۆربەی گۆڕستانەکان شوێنێکی بە کەیف بوون، لەگەڵ باخچە بە گوڵەکان و جەنجاڵی خەڵکیدا کە پیاسەیان بەناو کێڵی گۆڕەکاندا دەکرد. چۆن گۆڕستانەکانمان بوون بەوەی کە ئەمڕۆ هەیە؟ هەندێکیان بۆ چەند سەدەیەکە هەیە، وەکو گەورەترینی جیهان، وادی ئەل-سەلام، کە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی تێدا نێژراوە. بەڵام زۆربەی ئەو شوێنانەی ئێمە بە گۆڕستانەکان ناویان دەبەین زۆر تازەنە. لەڕاستییدا، لە زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی، ئێمە هەرگیز مردووەکانمان نەدەناشتن. باوباپیرانمان زۆر ڕێگەی تریان هەبووە بۆ جیابوونەوە لە کەسە خۆشەویستە مردووەکانیان. هەندێکیان لە ئەشکەوتەکان جێ دەهێڵدران، هەندێك لەسەر درەختەکان یاخود لەسەر لوتکەی چیاکان. تەنانەت هەندێكیان لە دەریاچەکان نوقم دەکران، هەڵیان دەدانە ناو دەریا، زۆرجاریش پارچە پارچەیان دەکران، یان دەسوتێندران. هەموو ئەو کردارانە، هەرچەندە هەندێکیان نامۆن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا، ڕێگەیەك بوون بۆ ڕێز گرتن لە مردوو. بە پێچەوانەوە، یەکەم بە خاک سپاردنی ناسراو نزیکەی ١٢٠,٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو لەوانەیە پارێزراو بوو بێ لە تێپەڕ بووەکان، بۆ دوور خستنەوەیان لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی ئاساییدا کە بە وریایی کردوویانە وەک ڕێزێک بۆ مردوەکە. بەڵام یەکەم مردوو ناشتنەکان هەندێك سوودی دەرخست دەربارەی کردارەکانی تر: ئەوان لاشەکانیان لە باڵندە گۆشت خۆرەکان و ئەندامەکانیان پاراست، کاتێك کەسە ئازیزەکانیان لە دیمەنی شیبوونەوە دەپارێزێت. ڕەنگە ئەو سوودانە بیر کردنەوەی کەسە کۆنەکان بگۆڕێت سەبارەت بە گۆڕە نەخشێندراوەکان بۆ ڕێزگرتن لە مردوو، هەروەها ناشتنیش بوو بە شتێکی باو. هەندێك کات، ئەو گۆڕانە شتی کرداریانە و نەریتیانە لەخۆ دەگرێت، پێشنیار کردنی باوەڕە ئایینیەکان بە ژیانی دوایی کە مردووەکان لەوانەیە پێویستیان بە هەندێك ئامێر بێت. یەکەم پرسەی گشتی لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژئاوای ئاسیا سەری هەڵدا نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا جێگیرگە هەمیشە سەرەتاییەکان لەو ناوچانە سەریان هەڵدا. ئەو گۆڕستانانە شوێنی هەمیشەیین دروست کراوە بۆ یاد کردنەوەی مردووەکان. سیسیانە دەشتەکیەکان دەشتەکانیان بە تۆپۆلکە گۆڕەکان داپۆشیبوو کە بە گردەکانی ناشتن ناسرا بوون. ئێتروسکان گۆڕستانی گەورەی بەهاداری دروست کرد، شەقامەکانی یەکتر پڕ بوون کە بە گۆڕەکان دیاری کرابوو. لە ڕۆما، خانووی ژێر زەمینی هەبوو بۆ ناشتنی مردووەکان بۆ هەردووک خۆڵەمێشی مردووە سوتاوەکان و پاشماوە ساغەکان. وشەی گۆڕستان، یاخود "ژووری نوستن،" سەرەتا لەلایەن یۆنانیە کۆنەکانەوە بەکار هاتووە، کە گۆڕیان لە گۆڕستانەکان درووست کردووە لە قەراغی شارەکانیان. شارە ئەوروپیەکان لە سەدەکانی ناوەڕاست، حەوشەی کڵێسا مەسیحیەکان ڕووبەری دەگمەن و کراوەیان دابین کردبوو کە مردووەکانی لەخۆ دەگرت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی کۆمەڵێك بازاڕ پێشانگا و چەند ڕووداوێکی دیکەش بوو. تەنانەت جووتیارەکانیش ئاژەڵەکانیان لەوێدا دەلەوەڕاند، باوەڕیان وابوو کە چیمەنی گۆڕستانەکان دروست کراوە بۆ شیرنتر کردنی شیر هەتاکو شارەکان گەشەیان دەکرد لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازی، گۆڕستانە گەورەکانی قەراغ شارەکان گۆڕا بۆ حەوشەی کەنیسە شارستانیە بچووکەکان. گۆڕستانەکانی وەکو پێری-لاچیاس لە پاریس کە پانتاییەکەی١١٠ئەیکەرە یاخود ماونت ئاوبورن لە کامبریج، ماساچوسێتس کە گەورەییەکەی ٧٢ئەیکەرە کە پڕ بوون لە دیمەنی سروشتی باخچەکان پڕ بوون لە بەردە هەڵکۆڵ دراوەکان و گۆڕە جوان کراوەکان. گۆڕستانە نایابەکان بۆ کەسە دەوڵەمەند و دەسەڵاتدارەکان دابین کرابوو، یەکە یەکە گۆڕە دیاری کراوەکان بۆ جیا کردنەوەی چینی ناوەند و کرێکارەکان سوودی لێ وەرگیرا. خەڵکی بۆ پرسەکان سەردانی گۆڕستانەکانیان دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ یادی ساڵانە، پشووەکان، یاخود چوونە دەرەوەیەکی سادەی پاش نیوەڕۆیان. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩، لەگەڵ زیاد بوونی باخچە گشتییەکان و باخە ڕووەکییەکان، گۆڕستانەکان سەردانی کەرەکانیان کەم دەبوونەوە. ئەمڕۆ، زۆربەی گۆڕستانە کۆنەکان شوێنێکی چۆڵن. هەندێکیان سەردانی کەرەکانیان بە خۆشی دەگەڕێنەوە، کۆنسێرتەکان، هەروەها شتە سەرنجڕاکێشەکانی تر. بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئێمە گۆڕستانە کۆنەکان دەبوژێنینەوە، ئێمە دووبارە بیر لە داهاتووی ناشتنەکان دەکەینەوە. شارەکانی وەکو لەندەن، نیویۆرك، و هۆنگ کۆنگ ڕووبەری ناشتنیان بەرەو تەواو بوون دەچێت. تەنانەت لەو شوێنانەی کە ڕوو بەرێکی تەسکیان هەیە، گۆڕستانەکان هەمیشە ئەو خاکانەی داگیر دەکەن بەپێچەوانەوە ناتواندرێت چاندن یاخود گەشە کردنی تێدا ڕوو بدات. بە خاک سپاردنە کۆنەکان لەگەڵ ماددە خاوەکان کارلێك دەکەن وەک کانزا، بەرد، و کۆنکرێت، و دەتوانێت خاك و ئاوی ژێر زەمین پیس بکات بە ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان. لەگەڵ زۆر بوونی هۆشیاری لە تێ چوونە ژینگەییەکان، خەڵکی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت. زۆربەیان دەگۆڕێت بۆ مردوو سوتاندن و کردارە پەیوەندی دارەکان. لەگەڵ ئەو کردارە ئاساییانەدا، ئێستا خەڵكی دەتوانن پاشماوە کانیان فڕێ بدەنە بۆشایی ئاسمانەوە، وەکو پەینی درەخت بەکاری بهێنێت، یاخود لە دروست کردنی گەوهەر، یارییە ئاگرینەکان، و تەنانەت مرەکەبی تاتۆ. لە داهاتوودا، بژاردەکانی وەك ئەوە لەوانەیە بە تەواوی جێگەی ناشتن بگرنەوە. لەوانەیە گۆڕستانەکان ببنە پەیکەرێکی ناسراو بۆ یاد کردنەوەی مردووەکان، بەڵام ئەوانە تەنها یەك هەنگاون لە قۆناغی گەشە کردنمان تا ئێستا یاد کردنەوە و ڕێز گرتنی مردووەکان.