چیرۆکە ڕاستییەکەی یوریکای ئارخەمیدس - ئارمەند دی ئەنگۆر
-
0:11 - 0:14کاتێک بۆ ساتێک بیر لە
ئارخەمیدس یورکا دەکەیتەوە، -
0:14 - 0:16بە دڵنیاییەوە ئەمە دێتە خەیاڵت.
-
0:16 - 0:20دەردەکەوێت کە
دەکرێت زیاتر وەکو ئەمە بێت. -
0:20 - 0:25لە سەدەی سێیەمی پێش زاین،
هایرۆن، پاشایی شاری سیسیلیانی سیراکیوس، -
0:25 - 0:27ئارخەمیدسی کردە سەرپەرشتیاری
-
0:27 - 0:31پڕۆژەیەکی ئەندازیاری
کە تا ئێستا درووست نەکراوە. -
0:31 - 0:33هایرۆن بڕیاری درووستکردنی بەلەمی دا
-
0:33 - 0:37کە ٥٠ جار گەورەتر بوون لە
کەشتییە جەنگییە کۆنەکان، -
0:37 - 0:40بەلەمەکانی بە ناوی شارەکەیەوە ناونا
کە سیراکیوس بوو. -
0:40 - 0:43هایرۆن ویستی گەورەترین
کەشتی در,وست بکات، -
0:43 - 0:45و بیکات بە دیاری
-
0:45 - 0:48بۆ پاشای میسر، پتۆڵمی.
-
0:48 - 0:52بەڵام کەشتیەک کە بەقەد کۆشکێکە،
دەخرێتە ناو ئاوەوە؟ -
0:52 - 0:56لە سەردەمی ئارخەمید،
کەس هەوڵی شتێکی ئاوای نەدابوو. -
0:56 - 0:59وەکو ئەوە وابوو بڵێیت:
"شاخ دەتوانێت بفڕێت؟" -
0:59 - 1:02پاشا هایرۆن هیوایەکی زۆری هەڵچنی بوو
لەسەر ئەو پرسیارە. -
1:02 - 1:06هەزاران کرێکار بۆ چەندین ساڵ
کاریان لەسەر درووستکردنی سیراکیوسدا کرد، -
1:06 - 1:10شێلمانی کەشتییەکە لە دار سنۆبەری
چیای ئیتنا درووست دەکرا و، -
1:10 - 1:12پەتەکانی کەشتییەکەش لە
حەشیشی ئیسپانیا و -
1:12 - 1:14قیڕەکەشی لە فەڕەنساوە.
-
1:14 - 1:17پشتی کەشتییەکە کە ٨ تاوەری
چاودێڕی لەسەر بوون، -
1:17 - 1:20بە هیچ پایەیەک ڕاگیر نەکرا بوون،
-
1:20 - 1:26بەڵکو بەوێنەی دارینی ئەتڵەسی ڕاگیر کرابوون
کە نەخشەی جیهانیان لە باوەش گرتبوو. -
1:26 - 1:27لەسەر نووکی کەشتییەکە،
-
1:27 - 1:33چەکێکی لەسەر بوو کە دەیتوانی
بەردی ١٨٠ پاوەندی ئاڕاستە بکات. -
1:33 - 1:35بۆ کات بەسەربردنی گەشتیارانی،
-
1:35 - 1:38کەشتییەکە چەندین گوڵی لەسەر چاندرا بوو،
-
1:38 - 1:40مەلەوانگەی لەسەر درووست کرابوو،
-
1:40 - 1:43گەرماو و ئاوی گەرمی هەبوو،
-
1:43 - 1:46کتێبخانەیەک پڕ لە کتێب و پەیکەر،
-
1:46 - 1:49پەرستگەیەک بۆ خواوەندی ئافرۆدیت،
-
1:49 - 1:52و هۆڵێ لەشجوانییشی هەبوو.
-
1:52 - 1:55هایرۆین تەنها بۆ ئەوەی کاری
ئارخەمید ئەستەم بکات، -
1:55 - 1:59بڕیاریدا بە درووست کردنی عەمبارێک
کە پڕ بێت لە شتومەک، -
1:59 - 2:01٤٠٠ تەن لە تۆو،
-
2:01 - 2:03١٠،٠٠٠ قوتوی ماسی خۆشکراو،
-
2:03 - 2:06٧٤ تەن لە ئاوی خواردنەوە و
-
2:06 - 2:09٦٠٠ تەن لە خوری.
-
2:09 - 2:13کەشتییەکە دەیتوانی زیاتر
لە هەزار کەس هەڵبگرێت، -
2:13 - 2:15بە ٦٠٠ سەربازەوە.
-
2:15 - 2:20جێگەی ٢٠ ئەسپ لەسەری ئامادەکرابوو.
-
2:20 - 2:21بۆ بەدیهێنانی خەیاڵێکی ئاوا،
-
2:21 - 2:24کە ئایا دەکرێت بخرێتە ئاوەوە و
گەشتی پێ بکرێت؟ -
2:24 - 2:26باشە، با بڵێین کە شكست خواردن
-
2:26 - 2:29ئەنجامێکی باش نە دەبوو بۆ ئارخەمیدس.
-
2:29 - 2:33بۆیە توشی کێشە بوو: ئایا نقوم دەبێت؟
-
2:33 - 2:35ڕەنگە ڕۆژێک لە گەرماوەکەیدا دانیشتبێت،
-
2:35 - 2:38بیری لەوە کردبێتەوە کە چۆن
گەرماوێکی ئاوا قورس سەر ئاو دەکەوێت -
2:38 - 2:40کاتێک کە داوای لێکراوە ئەنجامی بدات.
-
2:40 - 2:45ڕوویەکی تەنێک لە شلە نقوم دەبێت
و بەهۆی هێزێکەوە سەر ئاو دەکەوێت -
2:45 - 2:50کە یەکسانە بە کێشی ڕووی ئەو
تەنەی کە نقوم بووە. -
2:50 - 2:56بە واتایەکی تر، ئەگەر کەشتییەکە بە کێشی
٢٠٠٠ تەن لە ٢٠٠٠ تەن ئاودا نقوم ببێت، -
2:56 - 2:58ئەوا بە ئاستەم کەشتییەکە سەرئاو دەکەوێت.
-
2:58 - 3:02بەڵام ئەگەر کەشتییەکە لە ٤٠٠٠ تەن ئاودا
نقوم ببێت، ئەوا بەبێ کێشە سەر ئاو دەکەوێت. -
3:02 - 3:06بەدڵنیاییەوە، ئەگەر ئەمە ١٠٠٠
تۆن لە ئاو لاببات -
3:06 - 3:10باشە، هایرۆن زۆر دڵخۆش نابێت.
-
3:10 - 3:13ئەمە یاسای سەرئاو کەوتنە،
-
3:13 - 3:16ئەندازیارەکان تا ئێستا
بە بنەمای ئارخەمیدس ناوی دێنن. -
3:16 - 3:21ئەمە ڕونی دەکاتەوە بۆچی کەشتی زۆر گەورەی
ستیل دەتوانێت وەکو بەلەمێکی دار یان -
3:21 - 3:23وەکو بانیۆیەک سەرئاو بکەوێت.
-
3:23 - 3:26ئەگەر کێشی ئاوی ژێر عەمباری
کەشتییەکە یەکسان بوو -
3:26 - 3:28کێشی عەمبارەکە،
-
3:28 - 3:32ئەوکات کەشتییەکە هەر چییەکی لەسەر بێت
نقوم نابێت. -
3:32 - 3:36ئەمە وەکو چیرۆکێکی تر وایە
کە باسی ئارخەمیدس و بانیۆکە دەکات، -
3:36 - 3:40ئەمە ئاساییە، چونکە لە ڕاستی
هەردووکیان هەمان چیرۆکن، -
3:40 - 3:42کە بەهۆی ڕووداوەکانی مێژووەوە
شێوێندراون. -
3:42 - 3:47چیرۆکی کلاسیکی یورکای ئارخەمیدس!
و پاشکۆی ماوەیەک قسەوباس بوو -
3:47 - 3:51لەسەر شەقامەکان و ناوەندە شاهانەییەکان
-
3:51 - 3:57دڵی چیرۆکی کەشتییەکە ڕووەکەیەتی،
کە بە لاتینی پێی دەڵێن کۆرۆنی. -
3:57 - 3:59دەکرێت ئەم دوو وشەیە تێکەڵ بووبن؟
-
3:59 - 4:01لەوانەیە هەرگیز نەزانین.
-
4:01 - 4:06ئەو ڕۆژەی کە کەشتییەکە گەیشتە میسر،
کە یەکەم و تەنها گەشتی بوو، -
4:06 - 4:09دەتوانین تەنها وێنای ئەوە بکەین
کە چۆن خەڵکی ئەلێکسەندەریا کۆببونەوە -
4:09 - 4:14بۆ ئەوەی سەیری گەیشتنی
کەشتییە جادووی، قەڵای سەرئاو کەتوو بکەن. -
4:14 - 4:19ئەم کەشتییە، وەکو کەشتی
تایتانیک بووە بۆیان، -
4:19 - 4:23بەبێ ئەوەی نقوم بێت،
سوپاس بۆ هاوڕێکەمان، ئارخەمیدس.
- Title:
- چیرۆکە ڕاستییەکەی یوریکای ئارخەمیدس - ئارمەند دی ئەنگۆر
- Speaker:
- ئارمەند دی ئەنگۆر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە:
http://ed.ted.com/lessons/the-real-story-behind-archimedes-eureka-armand-d-angourکاتێک بۆ ساتێک بیر لە یوریکای ئارخەمیدس دەکەیەتەوە، بۆ ساتێک خەیاڵی پیاوێک دەکەیت لە بانیۆی گەرماودا، وایە؟ وەکو دەردەکەوێت، ئەم چیرۆکە زۆر زیاترە لەوە. ئارمەند دی ئەنگۆر باس لە چیرۆکی قورسترین ئەرکی ئارخەمیدس دەکات کە پاشا داوای لێدەکات کۆشکێکی گەورە سەر ئاو بخات -- ئەمەش وای کرد یوریکا بدۆزێتەوە.
ئامادەکردنی: ئارمەند دی ئەنگۆر، ئەنیمەیشن: زیدم میدیا.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:42
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real story behind Archimedes' Eureka! |